به‌هاری عه‌ره‌بی یا دۆزه‌خی عه‌ره‌ب
Sunday, 15/01/2012, 12:00
هیچ لام سه‌یر نه‌بوو، کاتێک نزیکه‌ی 10پێش ئه‌مڕۆ، له پرۆگرامی(نقته حیوار) ی ڕادیۆ( بی بی سی) به‌شی عه‌ره‌بیدا، دوکتۆره خالیده پسپۆڕی بواری خۆرهه‌ڵات ناسی میسری گووتی: ئه‌م به‌هاری عه‌ره‌بیه، پیلانی 50 ساڵه‌ی جۆن که‌نه‌دییه، واتا 50 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ پیلانی بۆ داندراوه.
17 دیسامبه‌ری 2010 ،محمه‌د سیدی بو عه‌زیزی(له‌دیک بووی 29 مارش 1984،4 جانیوه‌ری2011) له‌ئه‌نجامی کێشهیهکیدا له‌گه‌ڵ پۆلیسی شاری سیدی، بوعه‌زیزی ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو سوتاندنه‌که‌ی هێنده کاریگه‌ربوو، پزیشکه‌کان ده‌یانتوانی گیانی له‌مه‌رگ ڕزگار بکه‌ن. هه‌رچه‌ندیش محه‌مه‌د 18 ڕؤژ، به‌گیانی سووتاویه‌وه ژیا، ئه‌وبوو لە 4 جانیوه‌ری 2011 له خه‌سته‌خانه ماڵئاوای یه‌ک جاری کرد. به خۆسووتاندنی محه‌مه‌د گه‌لانی تونس ڕژانه کۆڵانه‌کان و داوای ده‌رکردنی سه‌رۆکی ووڵاته‌که‌ی خۆیانیان کرد، سه‌ره‌تاش ڕاپه‌ڕینه‌که ناونرا (شۆڕشی فه‌یسبووک)، به‌ڵام خودی تونسیه‌کان هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ناویانا (شۆڕشی که‌رامه‌ت). هه‌ر هه‌مان ڕێباز له میسر دووبارهبویهوه، ئه‌وبوو، حسنی مبارهکیش ڕای‌کرد له‌ترسی جه‌ماوه‌ر، پاشان لیبیا هه‌مان شێوه، هێشتاش له سوریا و یه‌مه‌ن، ڕاپه‌ڕین ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامه ،ئێستا که‌س باسی فه‌یسبووک ناکات، به‌ڵكوو ئه‌ڵێن به‌هاری عه‌ره‌بی. هه‌ر هه‌مان ڕۆژ کە که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ فهیسبووککرد، منیش به په‌له‌پڕوزی به‌دوای شۆڕشگێڕان و قاره‌مانه‌کانی فه‌یسبوکدا، ده‌گه‌ڕام، به هیوایه‌ی هه‌مان ئه‌زموون بگه‌یه‌نینه کوردستان، به‌ڵام هه‌رچه‌ند گه‌ڕام له تاکه که‌سێک، که جاروبار پڕوپاگه‌ندی بۆ شۆڕشکه‌ی تونس ده‌کرد، به ناوی (هاجر عبقراوی) که‌سی دیکه‌ی وام چنگ نه‌که‌وت. پاشانیش په‌نام برده به‌ر تۆڕی نێتی (پاڵتاڵک) دیتم، له‌وێش بوونێکی وایان نه‌بوو، که بۆنی شۆڕشگێڕی لێبێت، چونکه له‌و سه‌رده‌مه چاره‌نووسسازه‌دا، ته‌نها 2 ژوریان هه‌بوو، که به‌شداربووانی هیچکامیان، نه‌ده‌گه‌یشته 20 میوان. هه‌رئه‌و کاته گومانێکم له فه‌یسبووک هه‌بوو، کاتێکێش له سه‌ره‌تای مانگی 7 گه‌یشتمه تونس و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌ی تونسم به چاوی خۆم بینی، ئیتر گومانم نه‌ما، ئه‌وه هه‌مووی درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی (وه‌زاح خه‌نفه‌ری، ئه‌لجه‌زیره) بوو، چونکه خه‌ڵکه‌که هێنده برسیبون، ئه‌وان نانیان نه‌بوو، ئیتر کۆمپیوتەر و فهیسسبوکی چی!؟
ئەو پرۆپاگەندەیە به ئاستێک و بە مەبەستێکی نهێنی فه‌یسبوکیان کردبوو بهمۆتهکه، کە سه‌راپای دیکتاتۆره‌کانیان تۆقاندبوو، ته‌نانه‌ت بوو به نوکته ئه‌ڵێن: کاتێک جۆن بایدن سه‌ردانی مه‌سعود به‌رزانی کردووه، مه‌سعود گووتویه: کاک فیسبووک به‌خێربێت. که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، کارێکی کرد، ته‌نانه‌ت مه‌سعود به‌رزانی خۆشمانی هێنایه سه‌رخه‌ت و له‌ترسا و له‌خۆیه‌وه، باسی فیس‌بوک، فیسبووکی ده‌کرد. هه‌ربۆیه‌ش پاش ئه‌وه گرنگی وام بهفهیسبووک نه‌دا.
به‌ڵام، پێش عه‌ره‌به‌کانی تونس و میسریش ، لیبیا، سوریا و یه‌مه‌ن، ئه‌وه کورده‌کان بوون، تاکه پێڵاویان به‌ڕوی په‌رله‌ماندا به‌رزکرده‌وه، له‌سه‌ر تیرۆرکردی شاعیر و ڕۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان له5 مای 2010 دا. دیواری ترس و تۆقاندنیان، هه‌ره‌س پێهێنا. ئه‌وه قاره‌مانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی بوون، به جیهانی چهوساوهکانیان گووت: مه‌ترسن ئه‌مانه جگه له دز و ترسنۆک شتێیکی دیکه‌ن، نین . وه‌رن با پێکه‌وه، ئه‌و مۆتهکەیە له‌سه‌ر دڵی گه‌له‌که‌مان وهدهربێنین.
به‌هاری عه‌ره‌بی یا دۆزه‌خی عه‌ره‌بی، هه‌وڵده‌دات بیسه‌لمێنێت، که کاره‌ساتێک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌راپای خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست، به‌ره‌و دوورگه‌ی بۆرمۆدا، په‌لکێش بکات. چونکه ئه‌و ڕۆژگاره‌ی که جاران (تۆماس ئه‌دوارد لۆرانسی عه‌ره‌بی، هامفه‌ر، ئیمائوئێل، سوفی خوله‌ی پینه‌چی له سنه، عاشق خدا تارانی...... هتد کۆمه‌ڵه سیخوڕێکی ئینگلیزی بوون، زۆرێک له سیخوڕانه، به 6 مانگ له به‌ریتانیاوه، گهیشتۆنەته عێڕاق، سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی ئاشکرابوونیان و ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یان بەرەو مه‌رگ.
گه‌نجێکی 22 ساڵه‌ی ئینگلیز (مسته‌ر هامفه‌ر) توانیویه که ده‌ستی بگات به هه‌موو کون و کولهبهره نهێنیه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست . ئه‌و گه‌نجه ئینگلیزه توانیویه، که ووشیاترین و بهتواناترینی که‌سایه‌تی جیهانی سنیهکانیی ئیسلامی له خشتهبەرێت، سه‌ره‌تا فێری ناوباخهڵی له‌شفرۆشه‌کانی بکات، پاشان هه‌ر به‌پێی گووتاری محمه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا، فێری مه‌ی خواردنه‌وه و ده‌ستیشی له نوێژکردن پێهه‌ڵگرت.
پاشان ئه‌و مێرمنداڵه 22 ساڵییه توانی به‌ڵایه‌ک بۆ جیهانی ئیسلامی سازبکات، که له 200 ساڵی ڕابردووه‌وه، بۆته مۆته‌یه‌ک،له سه‌ر دڵی هه‌موو ئیسلامێک، ناوچه‌که‌شیان به‌هۆی دروستکردنی کێشه‌وه، تووشی نه‌هامه‌تی و نه‌داری کردووە له‌سه‌رووی هه‌مویانه، چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی وه‌حشیانه، کراوە.
گۆڤاری ژماره دووی (دنیا) به زمانی فارسی، ئه‌ڵی هامفه‌ر له‌لایه‌ن کورده‌کانی سنه، ده‌سگیرده‌کرێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه که به‌ته‌واویی بزانن که هامفه‌ر کێیه و چۆن خۆی قوتار ده‌کات؟
ئێستا زۆر به سانایی و بێ ترس، هه‌رچییه‌کیان بوێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و مێشێکیش میوانیان نییه. بۆنموونه، ده‌یان که‌ناڵ که نیوه‌یان دژ به سونی و ئه‌ویتریان به دژ به شیعه، له سبه‌ینێوه، تا نیوه‌ی شه‌و، له‌وێشه‌وه بۆ به‌ره‌به‌یان، ئه‌وه‌ی به‌زمانیاندا دێت، مه‌گه‌ر به‌ده‌می شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگە، یان بە عەقڵی خوله سه‌نگاویدا بێت، ئه‌گینا ئه‌و جۆره گووتاره، له هیچ کام له دواکەوترین مەجلیسی جیهاندا نابیسترێت. چونکه هێنده ئه‌شکه‌وتی ناشارستانییه، هێنده ناشیرین و دوور له داب و نه‌ریتی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندنه. بۆ نموونه: (که‌ناڵی ئاسمانی ویلات فقی، اهل بیت، فدک، امام حسین، انوار، سامن، وسال، نور، که‌ریمه.........هتد، به‌تایبه‌تی که‌ناڵی ئاسمانی امام حسین، له به‌یانیه‌وه، تا ئێواره، 1000 که‌ڕه‌ت، ئایشه‌ی هاوسه‌ر محمه‌دی کوڕی عه‌بدوڵا، که سنییهکان به دایکی هه‌موو موسڵمانانی ده‌بینن، له گۆڕ ده‌رده‌هێنێت و دووباره، دهینێژێتهوه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه، که‌ناڵه ئاسمانییه سنییهکان سه‌ری زمان و بنی زمانیان، ڕهوافزه.......هتد، (گوایه که سنییهکان په‌یڕه‌وی ده‌قی ئایه‌کانی قورئان ناکه‌ن و دژ به قورئان ڕه‌فتار ده‌که‌ن، بۆنموونه شیعه‌کان ئه‌ڵێن که خودی محه‌مه‌د به پێی ده‌قی ئایه‌ی قوریانی سوره‌ی نسا ژماره24)، بە ماره بڕینی کاتی هێنای، واتا بۆ کاتژمێرێک یا زیاتر (زواج المتعه)، حهڵالکردوه، که‌چی سنییهکان ئه‌وه به له‌ش فرۆشی له قه‌له‌م ده‌ده‌ن و ئه‌ڵێن: ڕاسته ئه‌وه یاسایه له قورئاندا هاتووه، به‌ڵام، خه‌لیفه عومه‌ری کوڕی خه‌تاب، تابووی کردووه، له به‌رانبه‌ریشدا شیعه‌کان ئه‌ڵێن قورئان و محه‌مه‌د یا عومه‌ری کوڕی خه‌تاب). به ئاستێک که مرۆڤ باوه‌ڕ ناکات، که هه‌ره دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌که‌ی ئیسلام به‌و شێوه، سووکایه‌تی بکات. هه‌ر دوێنێش 11ی یه‌کی 2012 به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا، له گووتاره‌که‌یدا، به جیهانی سنیهکانی گووت: اخوان الشیطان، له‌جیاتی اخوان المسلمین. ئه‌وه گووته‌ی سه‌رۆک کۆمارێکه، ئه‌ی ئایا (ئیخباریهکان)، ئیخباری به‌وانه ده‌گوتری، که هه‌رچی محهمودی کوڕی عه‌بدوڵا له ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا ئه‌نجامی ده‌واوه، به ڕه‌وای ده‌بینن، که ته‌واوی موسڵمانان، ئه‌نجامی بده‌ن، بۆ نموونه، خواردنه‌وه‌ی میزی ووشتره، که‌سێک که 16 ساڵه له سوید ده‌ژی، پیی گووتم، تۆ نازانێت، که چه‌ند ڤیتامین له میزی ووشتردا هه‌یه، ئه‌وه په‌ڕجووی(معجزه‌ی) پێغه‌مبه‌رمانه.
پاشانیش، دڵنیام که هه‌موومان ئاگاداری، به‌لێنه‌کانی لایه‌نه سیاسیه ئیسلامیه‌کان بووین، که به‌ڵێنی پیاده‌کردنی دیموکراسیاندا به‌گه‌له‌که‌ی خۆیان له‌سه‌ره‌تا، هه‌روه‌ها پێش سه‌رکه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
که‌چی هه‌ر ئه‌مڕۆ 15ی 12 ی 2011 ڕادێۆ بی بی سی کاتژمێر 13پاش نیوه‌ڕۆ ،ڕایگه‌یاند له‌زمانی دانیشتوانانی تونس، مهراکۆ، میسر، لیبیا، هه‌رله ئێستاوه، ئیسلایهکان، له به‌ڵێنه‌کانی خۆیان ژیوان بونه‌ته‌وه، له‌و به‌ڵێنانه‌ی که دابویان، پێش هه‌ڵبژاردن، ده‌رباره‌ی ئازادیی تاک و کۆ، ئێستا ئه‌ڵێن، بۆ دانانی یاسا پشت به ده‌ستووری ئیسلامی ده‌به‌ستن.
کاری سه‌ره‌کی (سۆفی مه‌حموود،هامفه‌ر) یه‌کانی سیخوڕی ئینگلیز، نانه‌وه‌ی تۆوی دووبه‌ره‌کی و دروستکردنی ئاژاوه، بوه. ناوبراوان، عه‌ره‌بیه‌کی زۆرباشی فێربوه، تا ئه‌و ئاسته‌ی گفتووگۆیان له‌سه‌ر ده‌قی ئایه‌کانی قورئان و دروستکردنی گومان، هه‌روه‌ها گفتووگۆکردن، له‌گه‌ڵ گه‌وره زانایانی ئیسلامی، باوه‌ڕهێنان بهکهسایهتیهکهی ناوداری وه‌ک (محمه‌د عبدولوه‌هاب)، دامه‌زرێنه‌ری (وه‌هابی) هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له سنهیوه بۆ شیعه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
نوسه‌ری فارسی زمانی به‌ناوبانگ مه‌هدی بامداد،له کتێبی نویشتهای پراکند، ده‌نووسێ، که باوکی (ئایه‌توڵا حه‌کیم عوزما) ئینگلیزه‌کان له هیندستانه‌وه به‌ناوی پزیشک یا کیمیاگه‌ر، هێناویانه بۆ عێراق و کردویانه به ئایهتوڵاو عوزما(واتا خێزانی الحه‌کیم له ئه‌سڵدا خه‌ڵکی هندستانن و ئیسلامیش نین، که‌چی ئه‌مڕۆ، ڕابه‌ری شیعه‌کانی عێڕاقن).
پاشانیش، ئایه‌توڵا تاهیری شیرازی که ئێستا نوێنه‌ری (مجلیسی خبرگانی ئێرانه)، ئه‌سڵی جووله‌که‌یه، له کاتی جولهکهبونیدا، ده‌یان مزگه‌وتی بۆ ئیسلامه‌کان، دروست کردوه. ئه‌مانه هه‌موو، ئه‌وه به‌یان ده‌که‌ن، که ده‌ستێکی شاراوه، هه‌یه، دیتینیان، ڕه‌نگه ئه‌سته‌م نه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی له بیریشمان نه‌چێت، ڕامسفێڵد ئه‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌توڵا سیستانی فتوامان دژ ده‌رنه‌کات، لهپهڕینهوهمان، له کوێته‌وه،بۆ داگیرکردنی عێراق، 200 ملێۆن دۆلارمان له ڕێگای نوێنه‌ری ئایه‌توڵا سیستانی له کوێت، به(جواد میهری) داوه، که بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی ئایه‌توڵا عوزما سیستانی.
بۆ زانیاری زیاتر، بڕاوانه ماڵپه‌ڕی عبدوڵای شهبازی، که به‌ڕاستی ماڵپه‌ڕێکی ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌رچه‌ند نابراو که‌سێکی ئایینیه، به‌ڵام به‌ڵگه‌کانی، بهڵگهنهویستن و سهرهاروو ماری تێدا ده‌دۆزیته‌وه، به‌به‌ڵگه‌وه.
هه‌روه‌ها، هه‌روه‌ک ئاشکرایه، گاریگهریترین مه‌دییای عه‌ره‌بی که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره‌یه،که زیاترین ته‌ماشاکه‌ری هه‌یه، له هه‌موو پایته‌خت و شار و شارۆچه‌که‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی، ده‌ستخۆشی له‌که‌ناڵی الجه‌زیره ده‌کرێت، له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانه‌وه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی هه‌ر زۆری، خۆپیشاندانه‌کاندا، پانکارتی سوپاس و ستایش بۆ که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، به‌رزکراوه‌ته‌وه، هێشتاش ده‌کرێت، که گوایه که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت له سه‌رهه‌ڵدانه‌کاندا، هه‌روه‌ها تا ڕۆل و کاریگه‌ری، که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره،له‌ووڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بیدا، بکرێته ئارمێک و گه‌لانی دیکه، بڵێن به‌ڵێ: ئه‌م شؤڕشهی به‌هاری عه‌ره‌بیه، ته‌نها پاڵپشته‌که‌ی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌یه. نزیکه‌ی 4 یا پێنج ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، کورته فلیمێکی سه‌رنج ڕاکێشی بڵاوکردوه، که باوهڕنهکردنیبوو، له کورته فلیمه‌دا، فڕۆکه‌وانێکی هێلیکۆپته‌رێک له‌گه‌ڵ بنکه‌ی چاودێری، ئاسامانیهکهی خۆی قسه‌ده‌کات و له ئهفسره به‌رپرسه‌که‌ی ده‌پرسێت، گه‌وره‌م، لوریهک که سێ سه‌رنشینی تێدایه، له ده‌شته چۆڵه خه‌ریکی دانیشتنن، بهرپرسکه دهپرسێک، ئایا چه‌کدارن، هێلیکۆپتهرهوانهکه، ئه‌ڵێ نه‌خێر گه‌وره‌م، پاش ماوه‌یه‌ک، فرؤکهوانهکه ده‌پرسێت، چیبکه‌ین گه‌وره‌م، ئه‌وا ئه‌مانه له‌م بیابانه دانیشتوون و پشوو ده‌ده‌ن، بهرپرسکه ئه‌ڵێ: لێیان دهن ئه‌و سه‌گبابانه شایسته‌ی کوشتنن، هێلیکۆپتهرهوانهکه، ته‌قه ده‌کات و هه‌موویان ده‌کوژن، ئه‌وه‌ی سه‌یره، که‌له‌و دیمه‌نه‌دا ده‌بیندرێت، هیچکام له‌سه‌ر نشینانی لۆریه‌که، هه‌ست به‌ده‌نگی هێلیکۆپته‌ره‌که ناکه‌ن. تۆ بڵێێ هیلیکۆپته‌ری وا هه‌بێت، هێنده دوور بێت له ئامانجه‌که‌یه‌وه، که ئامانجه‌که‌ی گوێی له ده‌نگی هێلی کۆپته‌ر نه‌بێت، ئاخر هێلی کۆپته‌ر، چونکه په‌روانه‌کانی که ئه‌و ئاسنه زلله‌ی هه‌ڵگرتوه، له‌سه‌ره‌وه‌یه، واتا ناتواندرێت، ده‌نگه‌که‌ی، بێده‌نگ بکرێت! چونکه سه‌رنشینانی لۆریکه، وه‌ک له‌و کورته فلیمه‌دا نیشان ده‌درێت، هیچ هه‌ستیان نیه، یا گوێێان له‌ده‌نگی هێلی کۆپته‌ر نیه، بی ترس و ڕه‌وینه‌وه، به‌ده‌وری لوریهکدا ده‌سووڕێنه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی هێلی کۆپته‌ره‌که، ته‌قه‌یان لێده‌کات.
له کورته ڤیدیۆیه‌کی دیکه‌دا، به‌هه‌مان، شێوه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک، به‌ته‌قه‌ی هێلیکۆپته‌ر ده‌کوژرێن، هیچ کامیان، پێش کوشتنیان، ترس و دڵه ڕاوکێی دوژمن، له ڕوخسارایاندا، به‌دی ناکرێت. واتا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، هه‌ست یا گوێیان له ده‌نگی هێلی کۆپته‌ر، نیه. که‌واته ئه‌مه‌ریکا هێلی کۆپته‌ری بێده‌نگیشی، هه‌یه، یا ئایا چۆن که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، ئه‌و کورته فلیمه‌ی دهستکهوهتوه؟ وه‌ک هه‌رهه‌موومان ده‌زانین، هه‌ر سه‌بازێکی ئه‌مه‌ریکی خیانه‌ت بکات، بێ‌شک و گوومان ده‌یده‌نه، دادگای سه‌ربازی، ڕه‌نگه دادگاییه‌که نهێنی بێت، به‌ڵام ده‌رئه‌نجام هه‌میشه، ئاشکراکراوه، چونکه سیستێمی ئه‌مه‌ریکی ئه‌و ڕاستیه‌ی تێدایه، که‌ده‌بێت، ته‌نانه‌ت، سیخوڕی‌کردن بۆ دوژمنیش، چاره‌نوسی ئاشکرابێت. به‌ڵام له‌و باره‌وه هیچکام له ڕۆژنامه‌کان، یا تێڤیه‌کان، ئاماژه‌ی به جۆره دادگاییه نه‌داوه! سه‌راپای مهدییکانی، خودی ئه‌مه‌ریکاو جیهانیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، که‌سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌کانی ویکیلیس، له (براندلی مانینگ) وه‌یه، کهسهربازێکی ئه‌مه‌ریکیه، ئێستا له‌زیندانه‌و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی هه‌یه، بۆ ده‌نگی خیانه‌تی ئه‌و که‌سه‌ی که فلیمی دۆکۆمێنتاری فرۆشتوه، به‌که‌ناڵی ئه‌لجزیره، نه دادگا، نهمهدییا باسی نه‌کردوه، تا ئێستا!
ڕژێمی فاشستی تورکیاش، هه‌مان ڕێباز پیاده‌کات و له ئهمهریکیرکانهوه فێربوه، بۆ نموونه کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی شرنا‌خ، هه‌روه‌ها کیمیاوی بارانی گه‌ریلاکان و سووتاندنی ته‌رمه‌کانیان، ئه‌مانه هه‌مووی بۆ تۆقاندن و ڕوخاندنی ووره‌ی گه‌ریلا و ئه‌وانه‌ش، که له‌سه‌ر ڕێگان، که ببن به گه‌ریلا، ده‌بینن تانانه‌ت دیاریکردنی ڕۆژهکانیشیان ڕۆژانێکه که‌له بیر نه‌چنه‌وه، کیمیابارانی له ڕۆژێک پشجهژن، یا کۆهمهڵ کوژی به ڕۆژێک یا که‌مێک دوورتر پێش جه‌ژنی سه‌ری ساڵ. واتا ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها فاشیزمی تورکیش خۆیان ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌نده، بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
نهێنی نه‌بێت لاتان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی (که‌ناڵی ئه‌لجزیره، وه‌زاح خه‌نفه‌ر) سیخوڕی بۆ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کردوه، نه‌ک (سی ئای ئه‌ی)، چونکه سی ئای ئه‌ی، ده‌زگایه‌کی سڤیله، به‌ڵام وه‌زاح سیخوڕی بۆ ده‌زگای سیخوڕی (دی، ئای، ئه‌ی) که ده‌زگایه‌کی ڕاسته‌وخۆی ته‌نفیزیه.
هه‌روه‌ها، له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ش، ده‌بینین که به‌رنامه‌کانی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، چۆن به پێی داخوازی، چاویلکه ڕه‌شه‌کان(ده‌زگای سیخوڕی) ئه‌مه‌ریکا، هه‌واڵه‌کان و لێدوانه‌کانی، بڵاو کردۆته‌وه. به‌واتایه‌کی دیکه، هه‌واله‌کان، لێکدانه‌وه‌کان، گفتووگۆکان، هیچیان به‌بێ بڕیاری (سی ئای ئه‌ی) بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه. که‌سێک سه‌ر به(ڕێخراوی چاک)خۆی به ئۆپۆسیسێۆن ناوزه‌دکرد، که‌چی له‌سویده‌وه، به‌دزیه‌وه، گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌ولێر، کاتێکیش ئاشکرابوو، که‌چۆته هه‌ولێر، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یکرد، که خه‌ریک بوه ده‌رمانخواردی بکه‌ن. وه‌زاح خه‌نفه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ش، پڕوپاگه‌نده‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه،له سه‌ره‌تای هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق، گوایه، جۆرجبۆشی کوڕی ویستویه‌تی، هێرشی هه‌وای بکاته، سهرکهناڵی ئه‌لجه‌زیره. به‌ڵگه‌ی زیندووتریش، ئه‌وه‌ی له‌شکری تورکییای فاشی ئه‌نجامی ده‌دات،ڕه‌نگه ته‌نها له‌شکره‌که‌ی هیتله‌ر ئه‌نجامی دابێت، که چی هیچ کاتێک ئه‌و تراژیدییایانه لهکهناڵێ ئهلجزیرهوه، بڵاو ناکرێته‌وه.(هه‌ر کورته فلیمێکم ده‌ست کهوبێت، ده‌رباره‌ی فاشیزمی تورک ده‌ست که‌وتبێت، ده‌ستبه‌چی، بۆ که‌ناڵی ئهلجهزیرهم ڕه‌وانه‌کردوه، به‌ڵام هه‌رگیز هیچکامیان بڵاو نه‌کردۆته‌وه، که‌چی خۆشیاندوادهکهن، که ڕوداوه‌کانمان، بۆ بنێرن).
ئه‌مانه ئه‌وه به‌یان ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی له‌م به‌هاری عه‌ره‌بیه‌دا هه‌یه ( دەبینن ئه‌و حزب عداله و ته‌نمیه‌ی توریا دروستی کردوه، له‌مسه‌ری ووڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وسه‌ری، حزبه‌که‌ی گیولهکان له پێشکه‌وتندان) جا ئایا ئه‌مه‌ریکایه‌ک که چاره‌ی گه‌له‌که‌ی خۆی ناوێت، ئایا، چاره‌ی گه‌لانی دیکه چی؟ ته‌نها بۆ زانین و زۆر به‌کورتیش، له ئه‌مه‌ریکا زیاتر له 45 ملێۆن مرۆڤ، بۆیان نیه، نه سه‌ردانی دوکتۆر بکه‌ن، نه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش، چونکه زه‌مانی ته‌ندرستی (تامین الصحی) نییه. له‌ساڵی 1912 شه‌وه ساڵانه، 45000 که‌س مردوون، چونکه نه یانتوانیوه سه‌ردانی دوکتۆر بکه‌ن، یا نهیانتوانتوانیوه، ده‌رمان بکڕین.
چه‌ند ڕۆژێکمان ماوه، بۆ ساڵی 2012، که‌واته 100 ساڵه، نه‌خۆشی و هه‌ژاری ئه‌مه‌ریکی ده‌کوژێ،100 ساڵ له 45000 مردوی ساڵانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کاته 45000000 واتا ،4،5 ملێۆن و نیو ئه‌مه‌ریکی مردوون. له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌دا، به‌ڵگه‌کان به‌زمانی سویدی بخوێنه‌وه، ده‌توانی، به‌ڵگه‌که کۆپی بکه‌یت، پاشان له گۆگله‌دا، ده‌توانیت، بۆ هه‌ر زمانێکی بته‌وێت، وه‌ربگێڕیت، عه‌ره‌بی، فارسی، تورکی.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ڵگه نهویستسهرهتای به‌هاری عه‌ره‌بی، تونسیه‌کان هه‌ر له‌سه‌رده‌می ابو زه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان ئیبن خه‌لدون، 27 ی 5ی 1332 بۆ 19 مارشی 1406 ی زاینی له تونس ژیاوه. که له به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی ئهلمقهدیمه ئه‌ڵێ: عه‌ره‌ب وه‌حشیه، لهوهحشیهتی بونیدا چێژ ده‌چێژێ. یان ئه‌ڵێ: عه‌ره‌ب بچێته هه‌ر شوێنێک، ئه‌و شوێنه، وه‌ک پیسایی خۆی لێده‌کات. ئیبن خه‌لدوون،یه‌کێکه له‌هه‌ره فه‌یله‌سووفه به‌تواناکانی عه‌ره‌ب، ئه‌و نه شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌که گووتی (هه‌مووتان........)ەوه نه سه‌رۆ قادره به‌هه‌موو گه‌لی کورد بڵێ سه‌گ سیفه‌ت، تا قسه‌یان به‌هه‌ند وهرنهگیردێت، به‌ڵکوو ئیبن خه‌لدون، جگه له‌وه‌ی که داهێنه‌ری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی مرۆڤایه‌تیه، ئه‌وروپیه‌کان، کردنه‌وه‌ی ده‌رگای (ڕێنه‌سانس) له چاوی ئین خه‌لدونه‌وه ده‌بینن. تونسیه‌کان پێیان خۆش نیه پێیان بگوترێ، عه‌ره‌ب. کاتی خۆشی چه‌ند جارێک معه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کرد، که واز له‌عه‌ره‌بی بوونی خۆی بهێنێت و خۆیان به ئه‌فریقی، ناوبه‌رن، نه‌ک عه‌ره‌ب.
له تونس به‌ره‌و سنووری لیبیا، ماشێنی لیبیه‌کان زۆرن و به‌بێ گوێدانه ڕێوڕيسمی هاتووتچۆ، ماشێن ده‌هاژوون، کاتێک شۆفێرێکی لیبی ده‌رده‌که‌وێت، تونسیه‌که خۆپارێزی، ده‌کات. ئه‌ڵین ووریابه، عه‌ره‌ب هات. تونسیه‌کان به‌چاوی گومان سووکه‌وه ته‌ماشای لیبی ده‌که‌ن. له ڕاستیشدا ئه‌وه ڕاسته، لیبیه‌کان ڕێزی یاسای ڕێگاوبان ناگرن، مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات، که لیبیه‌کان خۆیان به‌خاوه‌ن شه‌قامه‌کان ده‌زانن، شۆفێری لیبی وا هه‌ست ده‌کات، که ته‌نها خۆی له‌سه‌ر هێڵه، که‌سی دیه‌که نابینن. به‌ڵام تونسیه‌کان گه‌لێکی هێمن و له‌سه‌رخۆن، سهرهپایان شانازی ده‌که‌ن، به کۆمونه‌ی پاریسه‌وه، پێشیان خۆشه کهبهفهڕهنسی ناوببرێن و به شانازیه‌وه، لاسایی کولتووری فه‌ڕه‌نسی، ده‌گرن، کابه‌ی تونسیه‌کان، له فهڕانسایه، پارسیه،نه‌ک سعودیه. تونسیه‌کان،له‌ساڵانی 1965 فره‌ژنیان، نایاساییکردوهو، کوڕ‌و کچ له‌ته‌مه‌نی18 ساڵیه‌وه، وه‌ک ئه‌وروپی، ئازاده چی ده‌کات و چی ناکات، نه‌باوک نه‌برا، ده‌ستناخه‌نه کاروباری ژیانی تایبه‌تیانه‌وه. هه‌رله 18 ساڵیه‌وه، ده‌توانێت کار بکات، بخوێنێت به سه‌دان وهه‌زران کیلۆمه‌تر،دوور له که‌س وکاره‌که‌ی.
به‌پیی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌کان، ژماره‌ی شه‌هیده‌کانی تونس ناگاته، 70 که‌س، ئه‌مه جگه، له‌وانه‌ی که‌له زینداندا سووتان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ووشیاری ئه‌و گه‌له‌یه به سه‌رباز و پۆلیس و خه‌ڵکه‌که‌شی. به‌ڵام قوربانیه‌کانی لیبیا له 50000 هه‌زار شه‌هید تێپه‌ڕی، سووریا له 6000 شه‌هید تێپه‌ڕی.
هه‌روه‌ها تونسیه‌کان گه‌لێکی هه‌ژارن، سامانی ووڵات که‌وتبووه ده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌ی بن عه‌لی و له‌یلا ته‌رابولسی، بست به‌ستی خاکی تونسی بۆ خۆی و که‌س و کاره‌که‌ی قۆرخکردبوو، کاتێک چاوپێکه‌وتنم له گه‌ڵ ده‌یان مامۆستای فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی ناوه‌نده‌ی پایتهختکردوه، کاتێک که‌باسی فه‌یس بوکمان کرد، زۆربه‌یان گووتیان: کاکه (فه‌یس بووک) ی چی، من توانام نیه، منداڵه‌کانم تێر بکه‌م، توانام، نیه‌که که‌لوپه‌لی پێوست، بۆ منداڵه‌کانم، بکڕم، ئیتر چۆن ده‌توانم ئامێری (پێسی) بکڕم؟
کوله مه‌رگی ژیانی تونسیه‌کان زۆر زۆر له میسریه‌کان خراپتربوو، چونکه به‌هۆی ئاسه‌واره‌کانی میسره‌وه، ساڵ له‌دوای ساڵ گه‌شتیاری زیاتر ڕویان له میسرکردوه، ئه‌وه‌ش بۆته هۆی بوژانه‌وه‌ی باری ئابووری میسریه‌کان، نه‌ک تونسهیهکان. به‌پێی به‌ڵگه‌کانی ده‌زگای ئه‌هرام، له‌سه‌رووی له‌سه‌دا 40 گه‌لانی میسر، له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا، ژیاون و ده‌ژین، ژیان له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری به‌واتای، ژیانی ڕۆژانه به له دۆلارێک که‌متر ده‌باته سه‌ر. 15 ملێۆن مرۆڤی میسری به بێ خانوو، له‌ناو گژوگیاو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ مردوه‌کان ده‌نوون. ڕاپۆرتێکی دیکه به‌ناوی بانکی نێونهتهوهوی ئه‌ڵێ: 48 ملێۆن میسری، هه‌ڕه‌مه‌کی، له‌ناو گژوو گیادا،ده‌ژین. ئه‌وه‌ش وای کردوه، که مافیا ده‌ستی بگات به منداڵانی بینهواو بیاکوژون و ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئه‌و منداله بهسهتهزمانه کوژراوانه به‌نرخێکی هه‌رزان به پاره‌داره‌کانی که پێویستیان به ئه‌ندامانی وه‌ک سی و گورچیله‌و جگه‌ر هه‌یه،بفرۆشن.
هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێکی دیکه‌ی شیکاگۆتریبیون ئه‌ڵێ: که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ خۆکوشتن له زیادیدایه، 19679 که‌س خۆی کوشتوه، ئه‌مه‌ش زۆر زۆره بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که خۆکشتن، به‌پێی ڕێوڕه‌سمی ئاینه‌که‌یان تابوه. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌که ئه‌ڵێ: که ته‌نها خۆکوشتن، نیه که دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیداره، به‌ڵکوو به‌کارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان(نه‌رکۆتیکا) به‌شێوه‌یه‌کی ئێجگار سه‌رسام بڵاوبۆته‌وه، که ژماره‌ی تێوهگلاهکانی ده‌گاته 6 ملێۆن که‌سی میسری.
سه‌رچاوه‌کان، به‌ڕاستی تۆقێنه‌رن، هه‌مان دیارده‌ش له‌کوردستانی باشوور ده‌بیندرێت، ترسانکتریش. سه‌رچاوه‌کان له‌خواره‌وه،ببینه به لینکی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیش نه‌زانیت، ئه‌وا ده‌توانیت، به‌ڕێگای گۆگله، بۆ هه‌رزمانێک بته‌وێت وه‌ریبگێڕیت. دووباره ده‌توانن له وه‌زاح خه‌نفه‌ر بپرسن گه‌لێک ئه‌وه ژیانی بێت، له‌کوێوه ده‌توانێت،فه‌یس بووک به‌کار بهێنن.
که‌وابوو، چۆن له پڕ (حرکه نه‌هزه اسلامی له‌تونس) له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو هه‌ر له‌ئێستاشه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ترسانک ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یان ده‌گه‌ڕێینه‌وه، بۆ 20 ڕه‌مه‌زانی 2011 ، کاتێک له‌که‌ناڵی (الوتهنیهیهی تونسی) چاوپێکه‌وتنی ئیسلامیه له‌گه‌ڵ چهپێکدا ڕێکخست، چه‌په‌که له ئیسلامیه‌که‌ی پرسی، ئێوه تا دوێنێ، توانای کڕینی دهستهسڕێکێتان نه‌بوو، ئه‌مه چۆنه داروو دیواری تونستان پڕکردوه، له ئارمی و ئالای ئیسلامی، مه‌گه‌ر وا نیه، که( سی ئای ئه‌ی) فه‌رمانی داوه به قه‌ته‌ر و سعودیه، که 20 ملیارد دۆلارتان بۆ بنێرن؟ ئیسلامیه‌ک به دوو ئهستهخفیروڵا، وه‌ڵامی دایه‌وه. ؟ (به‌ڵام محمه‌د حسین ته‌نتاوی،چونکه که‌سێکی سه‌ربازیه‌و له له‌فڕوفێڵی سه‌ربازی نازانێت، ده‌ستبه‌جێ گووتی: یه‌که‌مجار 4 ملیارد دۆلارمان وه‌رگرتوه). له‌بیریشمان نه‌چێت، که بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و یانه‌ی کرێکاری(نقابه عمال) له ساڵانی 60 کانه‌وه، چالاکانه له تونس چالاکه‌و کارده‌کات.
بۆیه، هه‌راو هوریاکه‌ی وه‌زاح خه‌نفه‌ری، ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی ناوه‌ندی ده‌زگای سیخوڕی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا، شتێکی دیکه نه‌بوو.
به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه به‌به‌ڵگه‌وه ڕۆژنامه‌ی ئازدایا ووڵات سه‌لماندی، که ته‌نها یه‌ک دانه ههوالێش له‌هیچکام له‌ڕۆژنامه‌کانی تورکیا بڵاو ناکرێته‌وه، به‌بێ موباره‌که‌ی میتی تورکی، که‌واته ئازادی ڕۆژانهمهگهری له تورکیادا، نیه. ئه‌دی کوو، له‌م سه‌ری ووڵاتانی عه‌ره‌به‌ی بۆ ئه‌وسه‌ری ووڵاتانی باس هه‌رباسی پارته‌که‌ی گیولهکانی (پارت داد گه‌شه‌پێدان)ه؟ دڵنیاین و که‌س گوومان مان نیه، که تورکیا ئه‌وساو ئێستاش گیولهکان ده‌یبه‌ن به‌ڕیوه، سه‌رۆکی گیوله‌نه‌کان، که ئێستا له باوه‌شی (سی ئای ئه‌ی) وه، ئه‌ڵێ: له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کیژانی کورد فێری خۆپیشاندان بن، ده‌توانن فێری له‌شفرۆشیان بکه‌ن. گیوله‌نه‌کان بۆ ئه‌مکاره‌ش کاریان کردوه، به پێی (ڕێخراوی ستار) به‌ناوی ئه‌وه‌ی که گوایه سه‌ر به پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی تورکین،000 3 تا 4000 کیژی کوردی نهگهبهتیان، به‌ناوی ماره‌کردنه‌وه، تووشی ئه‌و سه‌رگه‌ردانیه، کردوه، ئیتر چۆن هه‌روه‌ک په‌نده کوردیه‌که ئه‌ڵێ: گورک ده‌کرێته شوانی مه‌ڕ.
جگه‌له‌وه‌ش جانه‌وه‌رێکی وه‌ک بورهان غه‌لیوون، که چاوی کوێربوه، ئه‌و هه‌موو تاوانه جانهوهریانهی تورکییای فاشی نابینێت، به‌کورده‌کانی باشوری بچووک ئه‌ڵئ: کوردی سوریا له جێگه‌ی دیکه‌وه، بۆ سوریا کۆچیان کردوه. له‌ڕاستیشدا، مێژوو له‌هیچ شوێنک باسی عه‌ره‌ب ناکات، کهلهناوچهکدا ههبوبێتن پێش ساڵی 634 زاینی، کاتێک بۆ یه‌که‌مجار، عه‌ره‌به‌کان بهسهرکایهتی سه‌عد بن ابی وه‌قاس دهگاتهشام، وهرگێڕدههێنن که قسه بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی بکات ئه‌گیانا، هیچ که‌سێک عه‌ره‌بی نه‌زانیوه، بڕوانه کتێبی(گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئیسلام).
به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه له تورکیای فاشیتر، وهحشیتر، جانه‌وه‌رتر، پاشای سعودیه، که له‌سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه، پارچه خاکێک نادۆزرێته‌وه، که خوێنی ئازادیخواز وشۆڕشگێرانی جیهانی به پاره‌ی ئه‌و وه‌حشه‌ی سعودیه‌ی تێدا نهڕژابێت، ئیتر هه‌ر له ئه‌مه‌ریکای لاتینه‌وه، بۆ ڤێتام و (پڵنگه‌کانی تامیل) تا هه‌رچوار پارچه‌که‌ی کوردستانیش، ئه‌و جانه‌وه‌ره‌ی پاشای سعودیه پێرێ20 دیسامبه‌ری 2011 به سێ‌جار، ئینجا توانی بڵێ: (با به له کۆمه‌ڵه‌ی هاوکاری که‌نداوه‌وه بیکه‌ن به یه‌کێتی که‌نداو)، له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا، ئه‌و نه‌یتوانی ته‌نها 3 ووشه بخوێنێته‌وه، ئیتر ئه‌مه چ نهێنیه‌که، ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت، که چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی وولاتانی عه‌ره‌بی، به مه‌عریفه و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م وه‌حشه‌ی سعودیه، یا دڕندەیەک و نەفامێکی وه‌ک تورکیا، یا بورهان غهلیون ئه‌نجام بدرێت؟
دیتمان، ڕیکه‌وتن و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ساڵحی یه‌مه‌ن و گه‌لی یه‌مه‌نیان دایه ده‌ست، وه‌حشه‌که‌ی، سعودیه. ته‌نها بۆ زانین، شه‌ڕی تشرین یا شه‌ڕی ئۆکتۆبه‌ری 1973، سعودیه‌ش به‌شداری شه‌ڕیکرد، دژی ئیسرائیل به‌شداریکردنی سعودیه ته‌نها بریتی بوو، که ته‌نها نه‌وت نه‌فرۆشت به جیهانی ده‌ره‌وه که ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی، ئه‌وه‌ش وایکرد، که ته‌واویی بازاڕ و دام‌و ده‌زگاو ته‌نانه‌ت ڕێگاوبانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو هاوپه‌یمانه‌کانی، تووشی شه‌له‌ل کرد. به‌ڵام ئیستا ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌رکاتێک تووشی قهیرانببن، ئه‌وا سعودیه نه‌وتی زیاتر و بە هه‌رزانتریش ده‌فرۆشێت، تا ئابووری ئیمپریالیزمی جیهانی زیانی پێنه‌گات.
قه‌ره‌زاوی پشگیری به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌کات، به‌ڵام پشگیری فاشستی تورک ده‌کات، که فاشستی تورک وێنه‌ی به‌دی ناکرێت، له وه‌حشیه‌ت و جانهوهریدا،که‌چی ئه‌و مه‌لا ساخته‌چیه قه‌ره‌زاوی به کورد ئه‌ڵێ:تیرۆریست.
پاشانیش دیتمان، که ناتۆ ڕاسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕی لیبیاییکرد، که‌چی هه‌مان ناتۆ بێده‌نگه له‌ئاست جانهوهرهکهی شام، که ئاگر و ئاسن به‌ربۆته گیانی گه‌لانی سووریا.
بۆ بیر هێنانه‌وه، 9ی یه‌کی 2012 سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌و تێڤیه‌کانی جیهان ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه، که ئه‌مه‌ریکا دانوستاندن له‌گه‌ڵ تالیبانی ئه‌فغانستان ده‌کات، که‌ره‌زای سه‌رۆکی ئه‌فغانستانیش بابۆخۆی سیر بخواو زوڕنا لێ‌بدا، واتا که‌ره‌زای هه‌ر ئاگاداریش نه‌کراوه، که ئه‌مه‌ریکا دانستاندن له‌گه‌ڵ تالیبان ده‌کات، که‌واته که‌ره‌زای لهداشی دامه زیاتر، شتێکی دیکه نییه.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئه‌مه‌ریکا،2003 هات عێراقی داگیرکرد، کۆتایی2011 ووڵاتی به جێهێشت، به‌ڵام له‌و هه‌زاران کێشه ناوخۆیانه‌ی عێراقی چاره‌سه‌ر نه‌کرد، که‌چی پاڵنانی شه‌پۆلی نه‌وتی بۆ مسۆگه‌رکرد!
گه‌لانی چه‌وساوه‌ی جیهان، مافی خۆیانه که ڕاپه‌ڕن دژی ده‌سه‌ڵاتداره خوێنخۆر دڕنده‌کانیان، هه‌مان ئه‌زمونمان دیت له ئێران، کاتێک ئازادیخواهان، چه‌په‌کان، کۆمه‌نیسته‌کان له ئێران دژی شا، ڕاپه‌ڕینیان ده‌ستپێکرد، خومه‌ینی له هیچ کون و کهلهبەرێکی جیهاندا ده‌نگی نه‌بوو، ئه‌وه موسادی ئیسرائیل، سه‌وت ئه‌مه‌ریکای فارسی، ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ، ڕادێۆ له‌نده‌ن بوو، که خومه‌ینیان دروستکرد، (ئێرانییه‌کان پێیان گووت جه‌نگی کاسێت، واتا ده‌نگی خومه‌ینیان به کاسێت بڵاو ده‌کرده‌وه، جگه له ڕادێو ڕۆژنامه نهێنیه‌کان) بیری خۆتی بهێننه‌وه، سه‌رجه‌م ڕادێۆکان هاواریان کرد، ئه‌ها، ئه‌ره‌وه‌ڵا خومه‌ینی عه‌باکه‌ی دا به‌سه‌ر شانیا، ئه‌ره‌وه‌ڵا خومه‌ینی قاپقاپهکهی له پێ‌کرد، یان گووتیان خومینی ناچێته تاران، له قوم داده‌به‌زێت، ڕادیۆیه‌کی سه‌ربه ئیمپریالیزم، هاواری ده‌کرد: نه‌خێر خومه‌ینی خه‌ریکه ده‌گاته مه‌یدانی ئازادیی تاران، تا ئه‌و ئاسته‌ی کاره‌ساتێکیان به‌سه‌ر شای ئێران‌دا هێنا، که له پێستی خۆیدا له‌ترسا جێگه‌ی نه‌بوویه‌وه، ناچار ڕاکردو ووڵاتی به‌جێهێڵا، هه‌روه‌ها وورده وورده‌ش خومه‌ینی خوێنخۆرهکهی ئێران، ئێرانی کرد دۆزه‌خێک، پێش هه‌مووشتێک بۆ چه‌په‌کان، ئازادیخواهان، ئێستاش ده‌بینن، که‌م ڕۆژ هه‌یه، سنلگ نه‌بینن که ملی چه‌ندان گه‌نجی ئه‌و ووڵاته‌ی پێوه، ههڵنهواسرابێت.
ئه‌وانه هه‌موو، گه‌واهین که ئه‌مه‌ریکا ئیمپریالیزم، دۆزه‌خێکی بۆ چه‌وساوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین، ڕاخستوه، ئومێد ده‌که‌م که هه‌ڵه‌بم، به‌ڵام ئه‌فسووس دیارده‌کان وا به‌یان ده‌که‌ن، که ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهانی عه‌ره‌بی ڕووده‌دات به‌هار نییه و دۆزه‌خه.
دواجاریش پرسیارێک، ئایا ده‌کرێت، که ئیمپریالیزم، بتوانێت یاری به چاره‌نووسی نزیکه‌ی 300 ملێۆن که‌سانی عه‌ره‌ب بکات؟ ئایا ده‌گونجێت، یا ئایا ژیرانه‌یه، که ئیمپریالیزم بتوانێت، ئه‌و 300 ملێۆن عه‌ره‌به بڕژێنێته شه‌قامه‌کان؟
به‌ڵێ ئیمپریالیزم ده‌توانێت، چونکه وه‌ک ئاشکرایه، سه‌راپای ووڵاتانی عه‌رەبی و جیهانیشیان، بۆخۆیان وه‌ک سینه‌یه‌ک پاقلاوه دابه‌شکردوه. هه‌روه‌ها دیتیشمان فڕۆکه‌یان پێشانداین، که له 11ی سێپتامبه‌ر، له‌لایه‌ن گروپی القاعیدهوه په‌لاماردراوه، که‌چی بهڵهگهکانی خودی (بی بی سی) ئه‌ڵی (القاعیده) بونی نییه، به‌ڵکوو دروستکراوێکی وه‌همی خودی خۆیانه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه که کاک زانا به‌هرام له ئینگلیزیه‌وه، ئه‌و فلیمه دۆکۆمێنتارهی بۆ کوردی وه‌رگێڕاوه.
جگه‌وه له‌وه‌ش، هه‌رچه‌ند ده‌یان جار خۆم نووسینم له 8 ساڵی پێشوه‌وه، له زمانی (تێری میسان)ه‌وه، بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌و گروپه‌ش به ده‌یان به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنن که هه‌موو داتاشراوی خودی سی ئای ئه‌یه، ڕووداوه‌که‌ی 11ی سێپتامبهریشیان ناوناوه، (درۆ هه‌ره مه‌زنه‌که)، هه‌روه‌ها کتێبه‌که‌ش، به‌هه‌مان ناوه‌وه، ناونراوه. له لینکه‌ی خواره‌وه، پێنجه‌م لینکی ناو باباته‌که، له‌و باره‌وه، ده‌دوێت.
ته‌نها بۆ زانین، له‌دوا ڕاپرسی ڕادیۆ (بی بی سی) دا، ئاشکرای کرد، که هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی له ساڵێکدا، ته‌نها 6 ده‌قیقه ده‌خوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وروپی ساڵانه 100 کاتژمێر ده‌خوێنێته‌وه، زۆرێکیش له پسپۆڕان له‌م بواره‌دا، که ڕاسته‌وخۆ ده‌دوان گوتیان: عه‌ره‌ب ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر نێتیش بخوێنێته‌وه، ئه‌وا زیاتر ته‌ماشای لاپه‌ڕه سیکسیه‌کان ده‌کات. یا لهمهڵپهڕی ده‌ڕوانێت، که زیان زیاتر سودێکی لێوه‌رناگرێت. سه‌رچاوه: بی بی سی 10ی یه‌کی 2012.
هه‌روه‌ها دڵشاد ده‌بم که بینیت، ئه‌م گه‌نجه (کروس ئه‌نجل) به خه‌ڵه‌تاندنێکی ئاسان، چۆن جیهانی به خۆیه‌وه خستۆته گێژاوه‌وه، کاتی خۆی که ئه‌و فڕینه‌ی کروس ئهنجلیان بڵاوکرده‌وه، هه‌زران که‌س تووشی شۆک بوون، بە ده‌یان دەبورایهوه، که‌چیش درۆیه‌کی زۆر ئاسانه! هیوادارم نهترسێیت، له‌دیتنی ئه‌م یوتوبهدا، چونکه هه‌مووی ساخته‌یه، به چاوی خۆت بیبینه و مه‌ترسه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست