نهێنی شکستی، کۆموونه‌ی پاریس و 17 شوبات
Friday, 17/02/2012, 12:00
به‌ڵگه نه‌ویسته، که هنده‌سووره‌کان، پاش دوزینه‌وه‌کانی کرستۆکۆلمبس له سه‌ده‌ی 14 وه، پاشان جولەکەکانی جیهان له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا کۆمه‌ڵ کوژکراون. کاتێک ئه‌وروپیه‌کان گه‌یشتنه ئه‌مریکای باکور و باشووڕ، به هه‌موو شێوازه‌کان، هینده سووره‌کانیان کۆمه‌ڵ کوژکراون، سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ئه‌وروپیه‌کان به ووڵاتی هنده سووره‌کان، ژماره‌ی هینده‌کان له سه‌رووی 16 ملێۆنهوهبوو. به‌ڵام ئێستا ژماره‌یان ناگاته سه‌رووی نیو ملێۆن مرۆڤ، جووله‌کانیش به‌هه‌مان شێوه، زیاتر له 6 ملێۆن جوله‌که، سووتێندران، کرانه سابوون، زه‌یت و ڕۆنی ماشێنهکانهکان، به‌ڵام که‌سایه‌تی وه‌ک (رۆجیه گاروودی) ئه‌ڵی ئه‌و ژماره زێده‌ڕۆی تێدایه، ژماره‌ی جوله‌که کوژراوه، ناگاته نیو ملێۆن که‌س.
گومانی تێدا نییە، پاش هینده سووره‌کان و جووله‌که‌کان، نه‌ته‌وه‌ی کورد دێت، که دووچاری ڕاگوێزران، کۆمه‌ڵ کوژی بۆنه‌ته‌وه، به درێژایی مێژوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می ئاشورهیهکانیشهوه، بڕوانه وێنه‌یه‌ی که له‌به‌رد هه‌ڵکه‌ندراوه، ده‌بینی که چۆن ئاشووریه‌کان کورده‌کان به زیندووی پارچه پارچه ده‌که‌ن، پاشانیش وێنه‌کانی دیکه ببینه که ئاشووریه‌کان به زۆر کورده‌کان ڕادهگوێزننهوه و له زێدی خۆیان ده‌ریان دهپهڕیین، تا دیمۆگرافییای ناوچه‌که بگۆڕن(ڕاگێزرانی کورد له مێژودا، عه‌بدوڵا قه‌ره‌داخی).
https://www.facebook.com/photo.php?fbid=187277924710036https://www.facebook.com/profile.php?id=100002807030890پاشانیش به‌هاتنی تورکه‌کان، ئه‌وانیش تورکه‌کان، هه‌رگیز لهوانیدکهی پێشوو باشتر نه‌بوو، به‌ڵکوو عه‌ره‌به‌کان به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه،ووڵاتیان تالانکرد، هه‌تا توانیان کوشتیان بڕیان بردیان، هه‌روه‌کوو ابن عباس کوڕی مامی محه‌مه‌د کوڕی عه‌بدولا، به‌سواری ئه‌سپه‌که‌یه‌وه ئه‌ڵێ: هێنده خوێن ده‌ڕێژم، که خوێن تا ئهژنوۆم بێت. به‌کورتی عه‌ره‌به ئیسلامیه‌کان هه‌تا توانیان، کوشتیان، کیژان و کوڕانی مێرمندالیان کرده کۆیله‌ی خۆیان، ته‌نها له ناوچه‌ی ئه‌هواز تا شاره‌زوور، عه‌ره‌به موسڵمانه‌کان 100000 ئه‌سپی مادیان،(30000 ژن، کهههرههمویان هاوسه‌ری یه‌زدگرد خۆی بوون جگه له‌یه‌ک دانه‌یان که خوشکی یهزدگهربوه،هه‌روه‌ها له نامه‌که‌ی سه‌عد ابن وهقاسدا هاتوه، که سه‌دان باری ووشتر زێڕو زیو،گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئیسلام) به‌تالانی برد بۆ خۆیان، ڕاگوێزرانی کورد له مێژوودا، نوسینی عه‌بدولا قه‌ره‌داخی که له سه‌رچاوه ئیسلامی ئیسلامیه‌کانی وه‌رگرتوه، بۆ نموونه بلازهردی.
تورکه‌کانیش، هیچ له‌وانی دیکه باشتر نه‌بوون، به‌ڵکوو زۆر زۆر له داگیرکه‌رانی دیکه جانه‌وه‌رتر و دڕننده تربوون، تورکه‌کان نه‌ک وه‌ک ئیسلامه‌کان، هه‌تا توانیان کوردیان کوشت و بڕی و تالانیانکردن، پاشانیش تورکه‌کان وه‌ک عه‌ره‌به‌کان 60000 سه‌ربازی کورد به خاو خێزانه‌وه، له‌سه‌رده‌می سوڵتان سه‌لیمی ئاوه‌ز، که‌له‌گه‌ڵ مه‌لا ئیدریسی بدلیسی ڕیکدهکهون، ڕه‌وانه‌ی یوگسلاڤیای پێشوو ده‌کرێن. ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان سوڵتان سه‌لیم و مه‌لائیدریسی بدلیسی، له‌و ئه‌نجامدا ده‌بێت، که سوڵتان سه‌لیم ویستی که ته‌واوی ئیماره‌ته کوردیه‌کان داگیر بکات، به‌ڵام ڕۆشنبیرانی، یا کورده نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئه‌ڵین نه‌خێر، مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی، خیانه‌تی له کورد کردوه‌و کورده‌کانی فرۆشتوه به سوڵتان سه‌لیم. به‌کورتی ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێک خۆی و هاوسه‌روو دوو منادڵیشی هه‌بوبێت، ئه‌وسا ده‌کاته 4 به‌رانبه‌ری ئه‌و ژماره، هه‌رچه‌ند 500 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ هیچ که‌سێک بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه، که ڕێگری له مندال بوون بکرێت، به‌ڵکوو شانازی بوه، که مندڵی زۆریان ببوایه، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه، که بۆسنییه‌کانی ئه‌مڕۆ، پاشماوه ئه‌و کوردانهنن که گه‌یه‌ندراونه‌ته یوگسلاڤیای پێشوو مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسانی، هه‌روه‌ها پور گشتاڵێش له‌و باره‌وه باس ده‌کات. هه‌روه‌ها شا ئیسمعیلی سه‌فه‌وی 7 مه‌ن(1 مه‌ن ده‌کاته نزیکه‌ی 3 تا 4 کیلۆی ئه‌مڕۆ) چاوی مرۆڤ له ئازه‌بایجان ده‌رهێناوه،به فه‌رمای شا عه‌باس، نوسینی نهسروڵاوی فلسهفی، هه‌روه‌ها کتێبی تاریخ انقلاب اسلامی دوره‌ی سه‌فه‌وی. به ئێستاشه‌وه، که‌س ئاگادار نه‌بێت، ئێمه‌ی کورد ڕه‌وشی کورده‌کانی خۆرهه‌ڵات و باکوور، باشووری بچووک، ئاگادارین به ئاگر و ئاسن، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک و فارس و عه‌ره‌ب، به دڕننده ترین، جانهوهرترین شێوه، به‌ربونه‌ته گیانی خه‌ڵکه سڤیله‌که. ئێستا به دیدی خۆمان ده‌بینن، که جانهوهرهکهی شام نه‌ک به‌رانبه‌ر به کورد، به‌ڵکوو به‌رانبه‌ر به عه‌ره‌به‌کانیش، وه‌ک گورگێکی برسی، به‌ربۆته گیانی، خه‌ڵك، بێچهکهکهی خۆی، ده‌یان کوژێت و ئه‌ڵێ: تێکهدهر هاتوون.
سه‌دام حسێنیش، به پێش چاوی هه‌موو ئه‌م مافپارێزانهوهی جیهانه‌وه، ئیتر له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، تا خاچی سوور و ڕه‌ش بۆر، سه‌ره‌تا به چه‌کی کیمیاوی، پاشان به ڕاکێت، هه‌روه‌ها ئابڵۆقه‌دانی گوندوو ناوجه جیاجیانی کوردستان، پاشان به‌زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ بیابانه‌کانی باشووری عێڕاق دوایش کۆمه‌ڵکوژکردنیان، هه‌روه‌ها به سوتماککردنی خاکه‌که‌شی، و هه‌روه‌ها ئالودهکانی کردنی سه‌رچاوه‌و کانیاوه‌کانی، تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، هیچ زیندهوهریكیش نه‌توانێت، بتوانێت ژیانی تێدا به‌رێته‌سه‌ر. پاشان به‌هۆی ئاڵوگۆڕیكی سیسته‌مه‌کان، له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمی جیهانیه‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی ساڵه‌کانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام، له‌پڕ سه‌دام حسێن له‌سه‌ر کار لابردراو، به په‌له‌ش له سێداره‌درا.
سه‌دام حسێن چوو، ئاوی ئاموور، به‌ڵام له جێگه‌ی سه‌دام، سه‌دان سه‌دام، له جێگای عودی و قوسه‌ی سه‌دان گه‌جه‌روو گووجهری وه‌ک قوباد، پاڤێڵ، مه‌سرور، مه‌نسور و نێچیر، مێچیرێکیکان بۆ هێنانین،که که‌سانێک که ئه‌نفال و کیمیاباران و زیندان، خاک و خۆڵ تێکهڵاوکردنهکهی سه‌دامی خوێنخۆری به‌لاوه باشتره، دوور نه‌ڕۆین زۆرینه ئه‌ڵێ: خۆ هیچ نه‌بێت له‌کاتی سه‌دامدا که‌س برسی نه‌بوو، که‌س بێ ئاو نه‌بوو،هه‌میشه کاره‌با هه‌بوو، کار‌و نان هه‌بوو، ئێران و تورکیا و سوریا لهخهونیشیاندا، نه‌یانده‌وێرا به‌بی فه‌رمانی سه‌دام سنوور بهبهزێنن و بوێرێت، ئازاری کرێکاریکی کورد بدات.
به ڕوخاندنی سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه، ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ست جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی، به‌هاتنی ئه‌و دوو که‌سه، ووڵات بوه، به‌که‌لاوه، بی سهرووبهریهکه، که دڵنیام له شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و جانه‌وه‌ره‌ی جه‌لال مه‌سعود وێنه‌یان چنگ ناکه‌وێت، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. چونکه دۆلار شه‌پۆل ده‌دات، بۆ ناو خاکی کوردستان، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که برسی و بێکار بی ده‌ره‌تان. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له کوردستانه‌وه په‌خش ده‌کرێن، به‌ڕاستی له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا، ڕوینه‌داوه، کوا کێ بیستی منداڵ له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا، له سه‌رما گیانی له‌ده‌ست بدات، یا کێ بیستویه که منداڵێکی کورد له زبڵدانه‌کاندا بخه‌وێت، بڕوانه هه‌واڵه‌کانی کوردستان پۆست ،تێ‌ڤی که‌ی ئێن ئێن، هاوڵاتی، گۆڤاری لیڤین. سه‌دام به هه‌موو توانای خۆی هه‌وڵیدا که خێڵ و خێڵه‌کایه‌تی له‌ناو به‌رێت، چونکه ئه‌ویش ده‌یزانی که خێڵ و خێڵه‌کایه‌تی یه‌که‌یه‌کن بۆ گه‌وجاندنی مرۆڤ وبه کۆیله‌کردنی مرۆڤ، که‌چی له‌سه‌رده‌می ئه‌و دوو جڕوجانهوهرهی مه‌سعود و جه‌لالدا، بۆ گه‌وجاندنی گه‌ل و پاراستنی ده‌سه‌لاتی خۆیان خێڵ و دێوهخانهشیان زیندووکرده‌وه. له‌هه‌مووشی ترساناکتر، ئاوه‌ڵاکردنی ده‌رگای ووڵات بۆ سیخوڕه‌کانی وه‌ک میتی تورک، وه‌ک ئیتلاعاتی ئیران و چاندنی تۆوی دوبه‌ره‌کی و نانه‌نه‌وه‌ی ئاژاوه و پڕکردنی ووڵات له خۆراکی ئالووده و کاتبه‌سه‌رچوو، ماده بێهۆشکه‌ره‌کانی وه‌ک حه‌شیش،هیۆین کۆکائین، به‌و هۆیه‌شه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان سه‌دان نه‌خۆشی که هه‌میشه نامۆ بوون به کهشو هه‌وای کوردستان، چونکه که‌ش وهه‌وای کوردستان، کهشو هه‌وایه‌کی پاک ساسزگارهو و تێره له‌و توخمانه‌ی که پێویستیهرهکهکانی مرۆڤ وگیاندارانی دیکه‌ی تێدا ده‌ستبه‌ر ده‌بێت. جگه له‌وه‌ش به‌تالانبردن وئاودیوکردنی نه‌وتی خاو، به‌وه‌ش تێریان ناخۆن‌و گیرفانیان دڕا‌و، ئێستا که‌وتوونه‌ته، ده‌رهێنان و فرشتنی له زێڕو نه‌وتیش به‌به‌هاتر، یۆرانێۆم، (جان مارکوتان، جیۆلۆجی فهڕانسی) ناوه‌ڕاستی 70 که‌بۆ سه‌ردانی ئه‌شکه‌وتی (کونه‌بای گوڵانی پشتی بانیخێڵان) گه‌یشتبوه، کوردستان و زۆر شوێنی دیکه کوردستان گه‌ڕابوو، ئه‌و بۆ تێ‌ڤی ئه‌وسای عێراق گووتی: به‌رزترین ڕێژه‌ی یۆرانیۆمی له‌خاکی شمال حهبیبدایه. ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌ردوو چه‌ته‌که جه‌لال و مه‌سعود به‌وه‌شیان زانی و ده‌ستیان کردوه به‌فرۆشتنی. هه‌رچی بگووترێ لهناکهسی و نامرۆڤایه‌تی جه‌لال و مه‌سعود هێشتا هیچ نه‌گوتراوه، چونکه ده‌یان جاریش باسکراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه 20 ساله که‌سه‌دام ده‌سه‌ڵاتی له‌کوردستاندا نه‌ماوه، وا نزیکه‌ی 10 ساڵیشه که سه‌دام ڕوخاوه، که‌چی له‌سایه‌ی ئه‌و دوو که‌لله سه‌ره به‌تاڵه‌وه، ته‌عریب زیاتر و زیاتر ده‌بێت، بۆ نموونه جه‌له‌ولا شاره‌بان دووبس.........هتد، گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکویش بۆ خه‌ونێکی شاعیرانه، له‌سایه‌ی عه‌قڵه‌یه‌تی داته‌پیوی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه، ده‌توانین بڵێین که هه‌روه‌ک ئه‌فلاتوون ئه‌ڵێ: گه‌وره‌ترین تۆڵه لێبوردنه، به‌ڵام نه‌ک دیسان قاسم ئاغاکان، که ده‌ستیان سوره به خوێنی هه‌زران، هه‌زار گه‌نج و لاو پیری کورد، دیسان بکرێنه‌وه، به خۆره‌ی گیانی لاوانی کورد، هه‌روه‌ها ده‌یان تاوانباری دیکه‌ی وه‌ک فڕۆکهوانهکی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید کرد(تاریق ڕه‌مه‌زان) ئازاد بکرێت، نامه بنێرن بۆ دادگای دانیمارکی و داکۆکیکردن له نزار خه‌زره‌جی بکرێتوبه که‌سێکی پاک بجوێندرێت، ئێمه هیچمان ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سایه‌تیه، نیه. له‌به‌رانبه‌ریشدا، ده‌ستگیرکردنی، ئیبراهیمی کاک ئه‌حه و ده‌یان که‌سانی دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان، تیرۆرکردنی دوکتۆر عبدولستار سۆرانی مامه حه‌مه، زه‌رده‌شت و ڕێژوانه‌کانی مه‌یدانی ئازادی، که‌هه‌روه‌ک به‌عس یان به‌عس ئاسا به گولله باراندن، وه‌ڵامی داخوازی خه‌ڵک ده‌نه‌وه، له‌کاتێکیشدا ئه‌ویان 60 ساڵه گازانده‌ی دیموکراسی و ئه‌یشیان 30 زیاتر که ده‌م له سۆسیال دیموکرات ده‌ژه‌نێت. هه‌ر زۆر به‌کورتی هه‌ڵه نیه و زیدهڕۆیش نیه، که بڵێین ئه‌مانه خه‌لیفه‌ی به‌عسیه‌کانن، ئه‌مانه بۆیه دروست کراون، که‌گه‌لی کورد هه‌رگیزاو هه‌رگیز ڕۆژگاره‌کانی به‌عس و تورکی فاشی له بیر گه‌له‌که‌مان نه‌چێته‌وه. ئێستا وورد و درشتی کورد باس له‌وه ده‌که‌ن، که‌له شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی نێوان جه‌لالی و مه‌لایی دوو هێنده‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رکه کوژراوه‌کانه، له شه‌ڕدا شه‌ڕی له‌وه‌ڕگه‌کان، شه‌ڕی پاوهنخوازیهکان کوژراون. له‌هه‌مووشی مهترسیدارترینان، ده‌سه‌ڵاتدانه ده‌ست که‌سایه‌تی هیچ پووچی و نه‌زان سوک و سه‌لیم و درۆزنی وه‌ک شێج جه‌عفه‌ر، که شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک سلێمانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌چاوی خۆیان دیتیان، که شێج جه‌عفه‌ر ده‌بابه‌ی هێنایه ناو شار بۆترساندنی خه‌ڵک، هه‌روه‌ک جانهوهرهکهی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د، که‌چی هه‌مان شێخ جهعفهرله چاخانه‌که‌ی که‌مال کهرکوویکدا سوێند به گۆڕی شه‌هیدان ده‌خوات، که ده‌بابه‌ی نه‌بردۆته سه‌ر خه‌ڵک، که‌چی هه‌ر هه‌فه‌ته‌یه‌ک پێشتر سوێند خواردنه‌که‌ی، ئه‌و شته شێخ جه‌عفه‌ر هاواری کرد، زیڕهش بکه‌ن ده‌بابه‌کان لانابه‌م.
له‌ولاتریشه‌وه، تاوناتاوێک ئه‌و سه‌رۆکه بیسه‌ره، بانگوازی ئه‌وه ده‌کات،که سه‌رۆک سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ده‌عبایه‌کی دیکه‌یان هه‌یه، که وه‌ک هه‌موو مرۆڤێک نانیش ده‌خوا و دهنوێش، که‌چی ئه‌و شته، که ناوی خوله سه‌نگاوی، به فه‌رمانی بێ ئابڕوترین ترسنۆکترین و ساخته‌چیترین مه‌لای ته‌نه‌که میز، له‌شکرکێشی بۆ خه‌نه‌قین ده‌کات، چی بوو ئه‌رێ کاکه چی؟ وه‌ڵا خانه‌قین له خه‌ته‌ردایه، که‌رکووک له‌خه‌ته‌ردایه.مه‌لا به ختیار و خوله سه‌نگاوی، ده‌یان و سه‌دان وه‌ک سه‌رۆ قادر، زۆر زۆر له‌وه شایسته‌ترن پێییان بگووترێ، چونکه خۆیانن که درۆ ده‌که‌ن، چونکه ئاگای له دنیا‌و سیتێمی جیهان نیه‌و گووتی: هه‌موودنیا، وایه، کاتێک ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆسیێۆن و ده‌سه‌ڵات ناکۆک بن، گوایه هه‌موو دنیا وه‌ک خۆیان چه‌ته و ڕێگرن، مه‌لا به‌ختیاری ساتهچی ئاگادار نیه، که‌وا هه‌ر ئێستا دادوه‌ر داوای 5 ساڵ زیندانی بۆ به‌رله‌سکۆنی ده‌کات. مه‌لا به‌خیتاری لگاوچی ئاگادار نیه،که ڕۆژنامه نووسه‌کان، (گدرۆن شیما، سکرتێری چه‌په‌کانی) یان هێنایه گریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها به سه‌رخۆشی له‌ناو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵدا،بیندراوه.
مه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌سعود به‌رزانی نه‌بوو که گووتی: ئه‌گه‌ر 50 ههزارکورد ده‌نگ بدات که‌من ده‌ست له‌کار بکێشمه‌وه، واز له ده‌سه‌ڵات ده‌هێنم، که‌چی 100هه‌زار کورد واژۆی ئه‌وه‌ی کرد که،مه‌سعود بڕۆ ملت بشکێنه. ئه‌مه ناو ده‌نێیت چی، ئه‌مه درۆزن زیاتر ناوێکی دیکه هه‌ڵناگرێت، ئه‌مه پێویسته پیی بگووترێ ساخته‌چی، جامباز، کڵاو چی که‌له‌چی.
ئه‌و دوو سه‌ره‌تانه مه‌سعود و جه‌لال، پیاوه‌کانی پاپای سه‌رده‌می کۆمۆنه‌ی پاریسن، ساڵێ 1871 پاریسیه‌کان پڕ به‌واتای ووته وه‌ک مرۆڤ ژیان، سه‌راپای ما‌نایان گه‌ڕانده‌وه بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی، له دوو مانگه‌ی کۆمونه‌ی پاریس‌دا، بۆ یه‌که‌مجار مرۆڤ توانی به بێ جیاوازی بژی، بێ چهوسانندنهوه، له‌و دوو مانگه‌دا مرۆڤ توانی که‌که‌س له‌که‌س پیاوتر نه‌بینێت.
له 28 مارشی ساڵێ 1871 تا 28 مای هه‌مان سال، واتا نزیکه‌ی وه‌ک ته‌مه‌نی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 17ی شوباتی 2011. شۆڕش یان کۆمونه‌ی پاریس که ڕێخراوێکی کۆمه‌لایه‌تی یه‌کسانی چه‌په‌کان، به‌و په‌ڕی سه‌رکه‌وتویی کاره‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕاند. هه‌ره گرنگیشیان
یه‌که‌م نه‌هیشتنی کارکردنی شه‌وانه.
دوه‌م نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی پیاوه ئاینه‌یه‌کان.
سێهه‌م نه‌هێشتنی باج و سسزا له‌سه‌ر کرێکاران.
چواره‌م جاك کردن و گۆڕینی سیسته‌می فێرکاری، پاشان به‌خۆڕایی.
پێنجه‌م خستنه گه‌ڕی کارگه ناوه‌نده‌کانی دیکه که خاوه‌نه‌کانیان هه‌ڵاتن بۆ ڤێرسای.
شکستی کۆمونه، له‌ئه‌ستۆی پیاوه ئاینهکاندابوو، که‌په‌نایان برده‌به‌ر هێنانی له‌شکری بێشوومار و زه‌به‌لاحی بێگانه، بۆسه‌ر هاوڵاتیانی نیشتیمانه‌که‌ی خۆیان، هه‌روه‌ها وه‌ک مه‌لا ساخته‌چیه‌کانی لای خۆمان (که‌وتنه بڵاو کردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده،به پیلانی ئیمپیالیزمی جیهانی ، گوایه که شێوعیهکان له مۆسکۆ سواری خوشکی خۆیان ده‌بن)، که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕ‌و پاگه‌نده که دژایه‌تیکردنی ده‌سڵات،واتای دژایه‌تیکردنی خودا. پاپاکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و تایبه‌تی خۆیان و پاراستنی ژیانی خۆیان له‌ژێر سێبه‌ری پاشاکاندا، ده‌یان گووت: پاشاکان نوێنه‌ری خودان له‌سه‌ر زه‌وی. به‌کورتی ئه‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌و شانسه‌ی شۆڕشی17 شوباتی 2011 هه‌یبوو، که پیاوه ئاینه‌کان نه‌ک دژی شۆڕش نه‌بوون، به‌ڵکوو دژی ده‌سه‌ڵات کۆڵانه‌کانیان هانده‌دا و هاو ده‌نگی شۆڕشبوون.
که‌واته نهێنیه‌ک لێردایه، که ئۆپسیزێۆن ئاگای له خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵناسی نیه. پاشان هێشتا له دڕننده‌ی جانه‌وه‌ری مه‌سعود تێنه‌گه‌یشتوون، که چیان به سه‌ر گه‌لی کوردا هێناوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌رده‌خات که به‌ڵگه‌کانی که‌ده‌ست (چریکه‌های خلق ایران) که‌وت، هه‌روه‌ها گه‌یشته ده‌ستی سوپای پاسدارانی ئێران، که تێیدا هاتوه:
به‌که‌م به‌ڵگه‌که ئه‌ڵێ: بله‌ی ئه‌حه ڕه‌ش نه‌خۆشه و بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی له کوردستان پێوسیته.
دوه‌م ناوی مه‌سعود به‌رزانی هه‌روه‌ها ئیدریس به‌رزانی هاتوه، که سیخوڕی شای ئێران پاشانیش سیخوڕی سی ئای ئه‌ی بوون، بۆیه خومه‌ینی وه‌ک که‌سێکی ئاینی سه‌ره‌تا ویستی مه‌سعو د و ئیدریس بگرێت و له سێداره‌یان بدات، به‌ڵام کاتێک خومه‌ینیان تێگه‌یاند که ئه‌و دوو ناوبراوه،که‌سایه‌تیه‌کن ده‌سته‌مۆی خۆفرۆشی کراون، ده‌تواندرێت، کهکهڵکیان لیوهربگیردێت، بۆ پارستنی کۆماری ئیسلامی ئێران. که‌واته کورد له باشوور کوردستان هێشتا شۆڕشی نه‌کردوه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی تا ئێستا کراوه، بریتیه له جێبه‌جێکردنی پیلانه‌کانی ئیمپریالیزمی جیهانی، خه‌ڵگه نهگبهتهکهش فریدراون و له خشته‌براون، کراونه‌ته قوربانی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری.
پاشانیش ڕنگه باسکردنی هه‌ندێک باس درکاندنی سودمه‌ند نه‌بێت، به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانیت بڵێ به‌رزانی و تاڵه‌بانی هه‌روه‌ک تورکه فاشسته‌کان که چۆن بوونه سه‌گی ڕاوی ئیمپریالیزم، له پێناو پاشماوه‌و چڵه ئێسقانه فڕێدراوهکانن، به‌رزانی و تاله‌بانیش هێشتا ته‌مه‌نی ڕاویان ماوه و پێوسیتیان پێیانه، ئه‌گینا بۆ فه‌یسبوکیان نه‌کرد به‌گژیاندا؟
ئێستا ئه‌مڕۆ 16ی شوباتی 2012، که‌ره‌سته‌کانی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتۆته لوتکه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌و دوو جانه‌وه‌ره گه‌لیان له خۆیان توڕهترکردوه، ئێستا پول نه‌بێت، هیچ کوردێکی شه‌ریف نه مه‌سعود نه جه‌لال به تورێکی قوڕاوی ناکڕێت، چونکه له 17 شوباتی 2011 دا ئه‌و دوو جانه‌وه‌ره جه‌لال و مسعود، ناسنامه شاروهکهی خۆیان ئاشکرا، ئه‌وان به‌گه‌لیان گووت به‌بێ په‌رده، به‌عس شه‌رمی له منداڵ ده‌کرد، به‌ڵام ئێمه شه‌رم له منداڵێش ناکه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست