کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاتێک به‌ڵگه‌کان دێنه‌گۆ

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


زۆربه‌مان ئاگادارین له‌سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی کیژه‌ ئه‌نفالکراوه‌کاندا خودی جه‌لال شێخ حسامه‌دین هاته‌ گۆ و گووتی ئه‌وانه‌ بوختانن، هیچ کیژێکی کورد نه‌براوه‌ بۆ مه‌لهاکانی هیچ ووڵاتیك، له‌م جیهانه‌دا.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یبیت، به‌ڵگه‌یه خودی حکومه‌ته‌که‌ی به‌عسه‌، جێگای هیچ مشت و مڕێک هه‌ڵناگرێت. هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌که‌ که‌مێک کاڵ و چرچه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و که‌سه‌ی مه‌به‌ستی بێت، ناوه‌کان و مێژوی له‌دایک بوونی ئه‌و کیژه‌ کوردانه‌ به‌ ئاشکرا ده‌توانێت بخوێنێته‌وه‌‌، هه‌روه‌ها ناوی به‌ڕێوه‌به‌ری موخبه‌راته‌که‌‌ش ئاشکرایه‌.
هه‌روه‌کوو گووتمان ئه‌و به‌ڵگه‌یه، هیچ جۆره‌ تێڕمانیك پێویست ناکات، نوسینیش له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌‌ پێویست ناکات، چونکه‌ به‌ڵگه‌کان خۆیان دێنه‌ گۆ، له‌ خودی به‌ڵگه‌کاندا هاتووه: سه‌ره‌تاکه‌ی به‌ناوی خوای گه‌وره ‌و میهره‌بانه‌وه، ده‌ست پێده‌کات،‌‌ که ‌به‌پێی داوایه‌کتان ئه‌وا ناو و ته‌مه‌نی ئه‌وکچانه‌تان بۆ ده‌نێرین، که‌ ڕه‌وانه‌ی مه‌لهاکانی میسری عه‌ره‌بی ده‌کرێن.
ئه‌وه‌ی گرنگه‌، مرۆڤ تووشی دڵه‌ ڕاوکێ ده‌کات، بۆ جه‌لال حسامه‌دین پارێزگاری له‌ کاره‌ قێزه‌ونه‌کای به‌عس ده‌کات؟
ده‌بێت، ئه‌گه‌ره‌کان چی بن، بۆ جه‌لال به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک داوای لێبکات، ئه‌و ده‌بێته‌ پارێزگاریی دوژمن‌ و پارێزگاریی له‌ به‌عس ده‌کات؟
ت ۆبڵێی هێشتا جه‌لال حسامه‌دین، له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت، که‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان به‌عس بگه‌ڕێته‌وه‌؟
یان ئایا جه‌ڵال حسامه‌دین ئاگاداری ئه‌و کاره‌ساته‌یه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ و خۆشی تاوانبارێکه‌ له‌ روودانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان؟
ئایا ئه‌م به‌رگرییکردنه‌که‌ی جه‌لال حسامه‌دین له‌ به‌عسیه‌کان، بۆ بێده‌نگ کردنی به‌عسیه‌کانه‌، که‌ نهێنی خۆی نه‌درکێنن؟
له ‌سه‌رووی هه‌رهه‌موویانه‌، ئایا چ پێویست ده‌کات، که‌ جه‌لال حسامه‌دین به‌و شێوه‌ پارێزگاری له‌ به‌عسییه‌کان بکات؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی ته‌واویی ئه‌مه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه‌، وه‌ڵامیش، ئاسان نا‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ ده‌وێرێت بڵێت: جه‌لال حسامه‌دین به‌و شێوه‌ ده‌یه‌وێت، هه‌مووان ڕازت بکات، تا کورسییه‌ شه‌ق و شڕه‌که‌ی(که‌ مه‌ڕیکی پێ له‌ئاو نارێت) خۆی مسۆگه‌ر بکات، چش له‌ چاره‌نووسی کیژانی ئه‌نفالکراو و ڕه‌وانه‌کراوی مه‌لهاکانی میسری، عه‌ره‌بی.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=84caa456
فه‌رموون ئێوه‌ به‌ڵگه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری مخابه‌راتی شاری که‌رکوک.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە