سیخوڕه‌کانی سه‌دام له سوید به یارمه‌تی پۆلیسی نهینی سویدی
Thursday, 23/02/2012, 12:00
ماتس ئێکمان، نوسه‌رێکی ناوداری سویدی به‌هاوکار پۆلیسی نهینی سویدی،کتێبێکی نوسیوه به‌ناوی (له به‌غداده‌وه، بۆ کاری گرنگ) گرنگی ئه‌م کتێبه له‌وه‌دایه که ناوی سیخوڕه کورده‌کانی سه‌ربه ڕژێمی سه‌دامی تێدا هاتوه، هه‌روه‌ها له کتێبه‌دا هاتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا پۆلیسی نهێنی سویدی، باندێکی سیخوڕی سهربهڕژێمهکهی سه‌دام ئاشکرا ده‌کات، ده‌سبه‌جێ ئه‌ندازیارێک له به‌غداد له سێداره ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها کوشتنی (ئازاد جوندی) و ده‌یان ڕوداوی دیکه، که‌په‌یوه‌ستن به‌و ڕوداوه‌ی، ئاشکرابوونی بانده سیخوڕه‌که‌ی ڕژێم، ئه‌مه‌و هه‌وڵی کوشتنی عه‌لای، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌کۆمه‌ڵ کوشتنی ئه‌ندامان و ڕێخراوه کوردیه‌کان.
ئێستا، ئه‌مڕۆ 18 ی 2 ی 2012 ماتس ئێکمان ڕیگه‌ی پێدام که کتێبه‌که‌ی بۆ کوردی زاراوه‌ی سۆرانی وه‌رگێڕم. ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی دیکه نیازی هه‌یه ئه‌و کتێبه وه‌ربگێڕێت بۆ زمانی کوردی، تکایه با ئاگادارمان بکات. چونکه کاتی خۆی که خه‌ریکی وه‌رگێرانی خوداکانی گرێکی بووم، له‌هه‌مان کاتدا کاک که‌ریم مسته‌فاش هه‌مان په‌ڕتووکی له نه‌رویجیه‌وه بۆ کوردی وه‌رگێڕا.
http://www.pertwk.com/ktebxane/taxonomy/term/1447ئه‌م کتێبه په‌یوه‌ندی به‌هه‌موومانه‌وه هه‌یه، وه‌رگێڕانی وه‌ک ئاو خواردن پێویسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه ئه‌م کاره ده‌کات، ئه‌وا من ناومه‌وێت، وه‌ک خوداکانی گرێکی که من هه‌روه‌ها کاک که‌ریم مسته‌فاش، که هه‌ردووکمان یه‌ک بابه‌تمان وه‌رگێڕاوه، ئه‌و کاره بکه‌م و کاری کوردستان پۆستم به‌لاوه‌گرنگ تره.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.
ته‌ها ئه‌مین هه‌له‌دنی
[email protected]http://dl.dropbox.com/u/34131321/Blogg%20kurd%20original.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست