نووسه‌ره دڕنده و جانه‌وه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵات
Thursday, 21/10/2010, 12:00
دڵنیام له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر نووسه‌ره جانه‌وه‌ره‌کانی ده‌وری سه‌دام حسێن نه‌بوونایه، هه‌رگیز ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام نه‌ده‌گه‌یشته 35 ساڵ، ئه‌وه نووسه‌ره جانه‌وه‌ره دڕنده‌کان بوون، سه‌دامییان ده‌خسته سه‌ر چاوی، یه‌کێکی تر له‌سه‌ر سه‌ری خۆی داده‌نا، ئه‌ویتریش جۆلانه‌ی له به‌هه‌شدا بۆ سه‌دام هه‌ڵده‌به‌ست. به‌ڵام گوناهبار ته‌نها نووسهرکان نیین، به‌ڵکوو گۆرانی بێژه‌کان، حیکایه‌تخوان. بێژهرهلانی تێ‌ڤی و ڕادیۆ، قسه‌که‌ره‌کانی ناو چایخانه و دیوه‌خانه‌کان، تاک به‌تاکی کۆمه‌ڵیش تاوانبارن، که له‌و دهریاخوێنهدا سه‌دام حسێن سه‌وڵی به پاپۆڕی ده‌سه‌ڵاتی ده‌دات.
له سه‌ر داخوازی دۆستێکم سه‌ردانی کهمپێکم کرد، له‌وێ ڕێکه‌وتی کوردێکی باکورییم کرد، که هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ستێک له‌به‌ر بکا، به پیاسه‌وه له‌به‌ر خۆیه‌وه، ئه‌یگووت: قۆمهز ساڵی ئه‌وه‌نده له‌دایک بوه، په‌که‌که ئه‌وه‌ندی ئه‌وه‌نده دروست بوه، کوده‌تای عه‌سکه‌ری ساڵی ئه‌وه‌نده بوو، سه‌ره‌تا تێگه‌یشتم که تێکچووه، پاشان تێگه‌یشم که مێژووه‌کان ده‌رخ ده‌کات، تا کاتی لێپێچینه‌وه، هه‌ڵه نه‌کات. سه‌رنجی زۆرێک له قسه‌که‌ره‌کانی نێو پاڵتاڵکم داوه، که وه‌ک ئه‌و گه‌نجه باکووریه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه، که په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت، ئیتر وولات و نیشتیمان چی لێدێت، بۆ ئه‌و گرنگ نییه، خه‌ڵکانێکی زۆریش دێنه پاڵتاڵک، زۆرێک له‌وانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ڕه‌وانه ده‌کرێن، هه‌روه‌ک ئه‌و گه‌نجه باس باسی بابه‌تێکی دیکه بوو، به‌ڵام چونکه ڕاسپێدرابوو، قسه‌که‌ی خۆی کرد، هه‌رچه‌ند باس له بابه‌ته‌وه دوور بوو، واتا قورمیشکرابوو، به‌داخه‌وه نووسه‌رانی زۆریشمان هه‌ن، که به قورمیشکراوی ده‌سه‌مۆیی دێنه‌گۆ.
سه‌رده‌مێک فه‌رهاد پیرباڵ خۆیکربوهه فریادڕه‌سی گه‌نجان و گه‌نجانی هانی یاخی بوون ده‌دا، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوون و کارانه‌ی له کاره‌که‌ی دوورخرایه‌وه، گه‌نجانیش مه‌ردانه پشتگیری‌یان لییکرد.
له‌کاتێکدا پیرباڵ ده‌یقیڕاند که گه‌نجان ڕابن ده‌ژ به‌ده‌سه‌ڵات، تا به ڕابونی گه‌نجان، مافه دزراوه‌کانیان بسه‌ننه‌وه، که‌چی له‌کاتی پێویستدا، دژی به گوتار‌و کرداری پێشووی خۆی داوای له خه‌ڵک کرد، که ده‌نگ بده‌ن به لیستی کوردستانی، به مه‌سعود بارزانیی، ئه‌و لیسته‌ی که خۆی خه‌ڵی لێهاندهدا.
ئه‌و کاته‌ی پیرباڵ هانی گه‌نجانی ده‌دا، که ڕابن، لیستی کوردستانی فه‌رمان ڕه‌وابوو، ئه‌ی بۆ له‌کاتی هه‌ڵبژاردندا، ڕیکڵام بۆ هه‌مان گروپ ده‌کات، که له‌وه‌و پێش، گه‌نجانی لێهاندهدان!
جگه له‌وه‌ی که گه‌نجان له خشهته به‌رێت،
قه‌ڵای مه‌ریوان پاڵم دا پێوه،
قه‌ڵاکه‌م ڕوخا، پشت به‌م به کوێوه.
بۆیه فه‌رهاده‌کان کاتێک هه‌ست ده‌که‌ن مه‌ترسی بۆ سه‌ر قه‌ڵاکه هه‌یه، ده‌که‌وێته به‌رگرییکردن. ئه‌مانه گه‌لێک له مسته‌شاره‌کان دڕنندهترن.
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، لێره‌وه له ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی مه‌ردانه‌یان له ده‌سه‌ڵات ده‌گرت، ته‌نانه‌ت مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسی که ده‌سه‌ڵات ئافره‌ت ده‌بات بۆ ئه‌مه‌ریکییه‌کان، ئه‌ی چی ڕوویدا، وا هه‌ردووکیان خۆیان گه‌یانده، ناو چه‌قی ده‌سه‌لات؟
ئه‌گه‌ر نووسه‌ره جانه‌وه‌ر و دڕنده‌کان نه‌بوونایه، نه سه‌دام حسێن، نه شای گۆڕبهگۆری ئێران، به‌و ئاسته دڕنده‌ییه نهدهگهیشیتن، گه‌لانی ئێران و عێراقیش تووشی ئه‌و ئازاره بێشوووماره نه‌ده‌بوون.
کاتێک "چارلس داروین ڕیشه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کان"ی نووسی، فیۆداڵه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، گوتیان خوا بکات، ڕاست نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش ڕاسته مه‌هێڵن خه‌ڵک بزانێت.
"جیهانی سۆفی، وه‌رگێڕانی دوکتۆر حسێن خه‌لیقی".
باخه‌ڵک نه‌زانێت، ئه‌و چه‌واشه‌کاریشه به نووسه‌رانی ده‌ربار، تابلۆسازان، گۆرانی بێ‌ژان، قسه‌که‌ری ڕادیۆ و دیوه‌خانه‌کان ده‌کرێ، خۆ خودی شا و ده‌ست پێوه‌نده‌که‌ی به‌و کاره هه‌ڵناستن.
باوکی شای ئێران پاره‌یه‌کی زۆر و بێ شووماری له بانکه‌کانی به‌ریتانیا دانابوو، به‌ریتانیه‌کان نه‌یان ده‌دایه‌وه به شا، له کۆتایدا بهریتانییایهکان ئه‌ڵێن پاره‌مان نییه، به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێت که ئینگلیز باوکی تۆی کرد به شای ئێران، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ندێک له به‌ڵگه‌کانیان ، که په‌یوه‌ندی به خستنه سه‌رکاری شای تێدابوو، له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکرده‌وه، ئیتر محه‌مه‌د ڕه‌زا شا بێده‌نگ بوو. هه‌روه‌ها پێشنیاری شاشیان کرد، که‌له جیاتی ئه‌و پاره‌یه، که به(نیوه‌ی سامانی) ئێران مه‌زه‌نده ده‌کرا، چه‌ک بده‌ن به ئێران، شاش چه‌که‌کانی قبوڵ کرد. کاتێکیش چه‌که‌کان ههیشته ئێران، شا نوێنه‌ری خۆی نارد، تا چه‌که‌کان ببینێت،کاتێک نوێنه‌ری شا، ده‌گه‌ڕیته‌وه لای شا، شا ئه‌ڵێ: ها چۆنن؟
نوێنه‌ری شا ئه‌ڵێ: قوربان ئه‌و چه‌کانه له شه‌ڕی جیهانی دوه‌میشدا به‌کار نه‌هاتوون، به‌ڵکو چه‌کی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌من، من پێشنیار ده‌که‌م، که که‌س نه‌یان بینێ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بیان بینێ ئابڕوومان ده‌به‌ن، چونکه ساچهمهزهنی زۆری تێدایه و ئێستا هیچ ڕاوچیه‌ک ئه‌و چه‌که ته‌نانه‌ت بۆ ڕاویش به‌کار ناهێنێ.
به‌کورتی سه‌رجه‌م چه‌که‌کان له ئه‌شکه‌وتێکی نزیک شاری شیراز ده‌شارنه‌وه و پاشان دهیاتهقێننهوه، ده‌یهێنن به‌سه‌ر دوژمنانی گه‌لی ئێران و شادا.
که‌واته له ڕوودانی زۆربه‌ی کاره‌ساته‌کان که ڕوویانداوه، هه‌میشه نووسه‌رانی ده‌ربار، گۆرانی بێ‌ژان، شاعیران، حیکایه‌تخوان له‌گه‌ڵ هه‌موو شێوازه‌کانی دار و ده‌سته‌ی دهسهڵاداراندان و ڕاستییه‌کان له خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه، تا ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداران درێژ بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ک ئه‌رسه‌لان بایز له ناو کۆڕی په‌رله‌ماندا گوتی: با تێیپهڕینن تا گۆران لێره، نییه.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ره دهربارهییهکان، گورانیبێژانی مووچه‌خۆر، حیکایهتخوانانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات، دێوجامه‌یه‌ک نه‌بوونایه بۆ له خشته‌بردنی خه‌ڵک، ئه‌و ده‌رییای خوێنه نه‌ده‌ڕژا، که مێژوو له بۆگه‌نیان بێزاره.
سه‌رچاوه کهنه سرباز: سرهنگ مسور رحمانی. هه‌ندێک لینک به زمانی فارسی.
http://www.google.com/customئه‌و کاره‌ساته له‌کاتێکدا ڕوویدا، که نیوه‌ی سامانی ئێران به به‌رچاوی نووسه‌رانی دهربارهوه ئاودیووکرا.
حه‌سه‌ن قزڵجی ناسراو به نووسه‌ری گه‌ل، ڕۆژ ده‌کاته خه‌ونی ههژاڕیکی برسی، که ڕۆژ له خه‌یاڵی ئه‌ودا له نانێکی تیریی ده‌چێت.
ئه‌و کاره‌ساته له کاتێکدا ڕوویدا، که 90% ی گه‌لانی ئێران نه‌خوێنده‌وار، برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵ بوون.
نووسه‌ری خۆپارێز، یا ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که وه‌ک بهکترییای مشه‌خۆر له سه‌ر ئازاری خه‌ڵکیی ژیانی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. ئه‌وانه‌ی که له نووسه‌ری ده‌ربار هێورترن، ناهێڵن نه شیش بسووتێ نه که‌باب، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆیان له قه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ناده‌ن، هه‌رچه‌ندیش ده‌زانن، که هۆکاری دروستبوونی قه‌یرانه‌کان، خوودی ده‌سه‌ڵاته. بۆ نموونه. دوا ڕۆمانێك که له خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌وه، له ئینگلیزیه‌وه بۆ سویدی وه‌رگێڕدراوه، له کاتی خۆیدا به باشترین و به‌نرخترین کتێب ناسرابوو. هه‌ربۆیه‌ش کراویشه به فلیم، هه‌روه‌ها زۆرترین ژماره‌ش له‌و په‌ڕتووکه فروۆشراوه، 10 ملیۆن دانه.
جگه له‌وانه‌ش باشترین خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا، ئه‌ویش کتێبی" قه‌راخ شاریه‌کان" (ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌ژین، له نوسینی: "ئێس. ئێ. هینتۆن"، ڕابین و خوێگرین کردویانه به سویدی). ئه‌و ڕۆمانه‌م له‌ناو شه‌مه‌نه‌فه‌ری نێوان سوید و دانیمارکدا، خوێنده‌وه. لێره‌دا مه‌به‌ستێکم هه‌یه بۆیه له‌سه‌ر ئه‌مه قسه‌ش ده‌که‌م.
هه‌روه‌ک له بابه‌تی پێشترمدا نووسیم، له سوید ده‌ژیم، به‌ڵام له دانیمارک کار ده‌که‌م، به شهمهنهنهفهر هاتووچۆ ده‌که‌م. ڕۆژانه 5 کاتژمێریش له نێو شهمهنهفهردام، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی نێوان سوید و دانیمارک، جێگه‌ی تایبه‌تییان هه‌یه، بۆ هاتووچۆکه‌ران بۆ نموونه ڤارگۆن هه‌یه تێیدا نوسراوه بێده‌نگی، واتا نابێت مۆبیل به‌کار بهێنیت، یا قسه له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌دا بکه‌یت. هه‌ندێک جار له‌به‌ر په‌له‌په‌لی، رێم ده‌که‌ویته ئه‌و ڤارگۆنانهوه، که نابێت، قسه بکه‌یت یا موبایل به‌کار بهێنیت.
(ژیانی کرێکاری ئه‌وروپا، هه‌ر هه‌مووی ڕاکردنه، به‌شێوه‌یه‌ک که پێشینان واته‌نی ناوی خۆشت له‌بیر ده‌باته‌وه، ئه‌وه‌ی به ڕاستی له ئه‌وروپا کار بکات، ته‌نانه‌ت نایپه‌رژێته سه‌ر ژیانی تایبه‌تی خۆشی، نه‌ک سیاسه‌ت، بۆیه خه‌ڵکی ئه‌وروپیان وا گێژ کردوه، که هه‌میشه سه‌رگه‌رمی ژماردنی کاتهکانێتی، بۆیه ته‌نانه‌ت زۆر که‌س نازانی کێ دراوسێیه‌تیی یان ناوی چییه، هه‌رچه‌ند ئێمه وا تێدگهین که هۆکار نازییه‌ته، یا خۆی به‌زلتر بزانێت، به‌ڵکوو کرێکار به‌ڕاستی، هه‌میشه له ماخۆلاندا ده‌ژی(سترێس).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کتێبی قه‌راخ شارییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی کۆمێدی تراجیدی نووسراوه، له پڕ نا خۆ ئاگا ده‌مدایه تریقه‌ی پێکه‌نین، بۆیه ده‌ست به‌جێ کۆنترۆڵ یا چاودێره‌کان ده‌هات، دهیاگوێزامهوه، بۆ جێگه‌یه‌کی دیکه، چونکه په‌ڕتووکی نابراو، به شیوه‌یه‌کی تایبه‌ت نووسراوه، هه‌ندێک جار، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که، له بیرم ده‌چوو، که له جێگای کاره‌که‌م دابه‌زم، دوای دوو سێ وێستگا، بیرم ده‌هاته‌وه.
جارێکیان به‌هه‌مان شه‌مه‌نه‌فه‌ر گه‌ڕامه‌وه، بۆ سوید، چونکه له بریم چوو، له وێسگه‌ی خۆم دابه‌زم. "قهراخشارییهکان" سه‌رنج ڕاکێشه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، بڕگه سه‌رنج ڕاکێشه‌کانم ده‌ست نیشان کرد، پاش خوێنده‌وه‌ی په‌ڕتووکی ناوبراو، په‌ڕتووکه‌که‌م برده سه‌ر ماسه(مێزی) ی نه‌شته‌رگه‌ری، ده‌بینم په‌ڕتووکه باس له شه‌ڕی نێوان هه‌رزه‌کاران ده‌کات، (هه‌رچه‌ند سه‌رنجی تایبه‌تی خۆمم هه‌یه، چونکه په‌ڕتوکه‌که بۆنی نازیزیستی لێدێت، به شێوه‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش، په‌سنی پرچ زه‌رد و پێست سپی ده‌کات) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کۆپله کۆمیدییه‌کان و سه‌رنجڕاکێشه‌کانی که تێیدان جیامکردنهوه. له‌جیاکردنه‌وه‌ی کۆپله کۆمێدیهکاندا دیتم، له ڕووداوی شهڕهگهڕهکهکانی کۆنی جارانی خۆمان ده‌چێت و کارێکی هونه‌ری وای تێدا نیه، که‌سه‌رنج ڕاکێشبێت، جگه له‌وه‌ی کۆپله‌ی کۆمێدی وای تێدایه، مرۆڤ ده‌خاته پێکه‌نین!
ته‌نانه‌ت، به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتم که هه‌موو که‌سێک با نه‌خوێنده‌وار و ووشیاریش نه‌بێت، ده‌توانێت، له‌و جۆره به‌سه‌رهاته بۆ که‌سانی دیکه بگێڕێته‌وه و که‌مێک ترش و خوێی هونه‌ریی به‌سه‌ردا بکات، ده‌بێته په‌ڕتووک (خرمه‌ی به‌فری ژێر پێی ئه‌سپه‌کان، هێنده لا چوان بوو ،شه‌یدای نووسه‌ره‌کی بووم)، ته‌نانه‌ت داهێنایش، به‌ڵام هه‌رگیز نابێته نووسه‌ری گه‌ل.
هه‌رچه‌ند ڕۆمانی ناوبراو، ئاماژه به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌کات که گه‌نجێکی خێرله‌خۆ نه‌دیو ده‌کاته قۆچی قوربانی ڕۆمانه‌که‌ی، هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئاماژه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر یا تیمار کردنی ئه‌و جۆره کێشهکۆمهڵایهتیانهی ده‌کات، به‌ڵام نوسه‌ری ئه‌و ڕۆمانه ئاماژه به هۆکاره‌کان ناکات، که گه‌وهه‌ری باسه‌که‌یه، که سیستێمه. نووسه‌ر نایه‌وێت دڵی ده‌سه‌ڵات له‌خۆی بڕنجێنێت، بۆیه ئاماژه به چاره‌سه‌ر ناکات.
ئیتر ئه‌مه سیستێمی سه‌رمایه‌داریه، هه‌رکاتێک بیانه‌وێت، ڕێوی ده‌کات به شێر و شێریش ده‌که‌ن به‌ڕێوی.
بۆ نووسه‌رانی ده‌ربار گرنگ نیه، که‌چی ڕووده‌دات یا نادات، نووسه‌ری ده‌ربار ته‌نها ئاره‌زووی گیرفان پڕکردنه، ئه‌فسووس پێشینان واته‌نی: ئه‌گه‌ر دوو گا بچنه دۆڵێک ، ئه‌گه‌ر خوی یه‌ک نه‌گرن ئه‌وا ڕه‌نگی یهکتردهگرن، له‌سایه‌ی ئه‌و دڕنده و جانه‌وه‌راندا، نووسه‌ر په‌یدابووه، به چاره‌کێک عاره‌ق یا پاروویه‌ک که‌باب هه‌موو شتێک ده‌نووسێت.
جگه له‌وه‌ش گه‌رمترین هه‌واڵی ڕۆژنامه‌کانی ووڵاتێکی وه‌ک سوید بریتیه، له‌وه‌ی کچی شا شوو ده‌کات، به‌کوڕێک که له خێزانی شازاده‌کان نییه، نه‌خێر باوکی شازاده ڕازی نابێت، چونکه داب نه‌رتی شاهانه وا ده‌خوازێت، که کچی شا ته‌نها ده‌توانیت، شوو به شازاده بکات، کچی شایان ماچ کرد، کچی شا چوو بۆ سه‌یران و گه‌شت، یا کوڕی شا وه‌ک باوکی مێبازه، ماچکرا نه‌کرا، ئه‌وه که‌ی خۆراکه بیکه‌ی به مێشکی گه‌نجان لاوان‌دا؟
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌کانی سوید، به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه به‌ربڵاوه‌کان، سه‌رده‌مێکی دوور و درێژ، وێنه‌ی نیوه ڕوتی هیلتۆن پاریس، یا ئه‌ننه نیکۆل بڵاو ده‌کرده‌وه، ئیتر جارێک گوایه به‌بێ ده‌رپێ گه‌ڕاوه، یا به‌دزی مێرده‌که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سێکی دی‌دا نووستوه!
جگه له‌وانه‌ش ده‌بینن که له ئه‌وروپای زانست ته‌که‌نلۆجیا هێشتا، فاڵگرکان (که نووسه‌ره مشه‌خۆره‌کان لیی بێده‌نگن) گه‌وره‌ترین بازاڕیان هه‌یه، هێشتا له‌ناوه‌راستی ئه‌ورپادا خه‌ڵکانێکی به ژماره زۆر، هێنده زۆر، مرۆڤ ده‌تۆقێنێ که باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه، که پیاوی ئاینی، که‌م ئه‌ندام چاک ده‌کاته‌وه‌و هێشتا خهڵیكی به ژماره زۆر، باوه‌ڕی به دوعاکردنه که ده‌توانێت کار له که‌سێک بکات که دڵی کچێکی پێڕابکێشێت.
نووسه‌رانی ده‌ربار ده‌زانێت چی ده‌کات، ئه‌وان ده‌زانن که به‌کام ده‌رمان خه‌ڵک گێژ بکه‌ن.
مه‌به‌ستمه بێژم، که نووسه‌ری ئه‌و کاره سه‌خته نییه، که ته‌نها به چه‌ند که‌سێکی تایبه‌تی یاخود زیره‌ک و زانا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵکو هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت ببێت به نووسه‌ری بازرگان، جا با ئیتر نووسه‌ران، پۆز به‌سه‌ر خه‌ڵکدا لێنه‌ده‌ن، گوایه کێوی قافیان گرتووه.
نووسه‌ر ته‌نها به‌و که‌سه ده‌گوترێ، که ئازاری گه‌له‌که‌ی و خاکه‌که‌ی بگه‌یه‌نێت به‌ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌نگاریان بێته‌وه.
نووسه‌ر ده‌بێت، گه‌له‌که‌ی هانبدات، ڕیپیشاندهریان بێت، دژی چه‌وسانه‌وه، مه‌شخه‌ڵێک دڕ به‌تاریکی بدات، نه‌ک ببێته دیوجامهیهک و هه‌ژاران و نه‌دارن له خشتهبهرێت.
لێره‌و له‌وێ به‌رگوێمان ده‌که‌وێت، که گه‌نجانی کورد، بۆ خۆشی ووڵات به‌جێده‌هێڵن ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌که‌ن.
نووسه‌ر ده‌بێت به گوێی هاوڵاتیهکهیدا بچریکێنێ و ببپرسێئ ئایا دیوته یا بیستووته که کوه‌یتیه‌که یا قهتهرهیهک یا که‌سێک که دانیششتووی دوبه‌یه، له وڵاته‌که‌ی خۆی هه‌ڵبێت و به‌جێی بهێڵێ؟
ته‌نانه‌ت گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری موزیکیش ناتوانێت ببێت به هونه‌رمه‌ندی گه‌ل و نیشتیمان، ئه‌گه‌ر ئازاری گه‌ل و خاکه‌که‌ی نه‌وروژێنێت.
وێنهگرێکیش یاخود ڕهسامێکیش ناتوانێت که ببێته ڕه‌سام تا ئازار و ده‌ر دو مه‌ینه‌تی له‌نێو تابلۆکانیدا به‌دی نه‌کرێت، بۆیه ئێدوارد مونک وێنه‌کێشه، چونکه هاواری مرۆڤێکمان به‌گوێدا ده‌چرپێنێ به وێنه له‌گه‌ڵ ئاسمانێکی خوێمانیدا، بڕوانه ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه.
http://en.wikipedia.org/wiki/The_Screamبیتهۆڤن ئه‌ڵێ: به‌که‌سێک ده‌گوترێ هونه‌رمه‌ند، که کاره هونه‌ریه‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌ی بێت.
نازم حیکمه‌ت ئه‌ڵێ: ئێستا ده‌زانم بۆ گۆرانیه‌کانمان هه‌مووی ئاه ئاهه، چونکه ژیانمان هه‌مووی ئاه و پاڕانه‌وه و لاواندنه‌وه‌یه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانه پڕ ده‌رد و و چهرمهسهریهکهمانه له تورکیای ده‌سه‌ڵاتی ئاگرو ئاسندا، ناخۆ ئاگا، یا بێئاگای گۆرانی ئه‌ڵێین که ناوه‌ڕۆکی ئازاره‌کانمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ئاشکرا ده‌کات.
عه‌زیز وه‌یسی و نموونه‌کانی وه‌ک ئه‌و، با ده‌نگیشیان خۆشبێت، با ههڵسوکهوتهکانیشیان سه‌رنج ڕاکێش بن، به‌ڵام ئه‌وانه هونه‌رمه‌ند نین، به‌ڵکو لۆتین.
ده‌توانین وه‌یش وهیشهکهی کریستاڵ بخه‌ینه خانه‌ی فلیمی سێکسیه‌وه، نه‌ک هونه‌رمه‌ند، کریستاڵ هه‌رچی بێت، هونه‌رمه‌ند نییه، به‌ڵکوو ئه‌و دێوجامه‌یه‌ک بۆ له خشته‌بردنی گه‌نجان و چه‌واشه‌کردنیان له ئاست داخوازیه‌کانی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگاکه‌مان.
مامۆستا نه‌جمه‌دینی غوڵامی، ئازاده ڕه‌شه‌کان، با ده‌نگیشیان خۆش نه‌بێت، با ههڵسوکهتهکانیشیان سه‌رنج ڕاکێش نه‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ندن، چونکه بۆ ئازار گه‌له‌که‌یان گۆرانی ده‌ڵێن، نه‌ک بۆ شاباش و به‌رات.
فه‌رهاد سه‌نگاوی به ده‌نگه دلێره‌که‌ی هێنده‌ی چیاکان خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌ی بۆ خۆی پچڕی، به‌ڵام، ئه‌ویش ملی شۆڕکرد، وه‌ک شۆڕه‌بی، له پێناو مشتێک دۆلاری چڵکندا، بۆیه فه‌رهاد سهنگاویکان، ئێستا شایسته‌ی پێله‌قه‌ی گه‌له، نه‌ک قه‌ڵادۆشکانی گه‌ل، ئومێد ده‌که‌م که ڕۆژێکیش فه‌رهاده‌کان به‌ر پێله‌قه‌ی گه‌ل بکه‌ون. بۆیه جیاوازی نیوان فه‌رهاد پیربال و فه‌رهاد سه‌نگاوی، ته‌نها واوه‌که‌ی نێوانیانه.
هیچ جیاوازیه‌ک نابینم، له نیوان قاسم ئاغا‌و هه‌ردوو فهرهادهکهدا، چونکه ئه‌و دوو ناوبراوه، کردوویانه هات و هاوارێک، گه‌نجان و خه‌ڵکیان هێنابویه ئاستی کۆڵان، که‌چی له پڕ وه‌ک کاره‌با کوژانه‌وه، به واتای ئه‌وه‌ی مه‌که‌ن ئێمه هه‌ڵه‌بووین، واتا هه‌روکیان دێوجامهبوون، هه‌ردووکیان ساخته‌چی بوون.
فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌یتوانی به‌هۆی ده‌نگه‌که‌یه‌وه ڕۆڵی کاریگه‌ر ببینێت، چونکه سه‌رده‌مه‌که چاره‌نووسسازه، هه‌ر بۆ نموونه، به پیی هه‌موو به‌ڵگه‌کان ١٣٠٠٠٠ کورد موسڵ ڕایانکردوه، که‌رکوک ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له بۆرمۆدا نزیکتر و نزکتر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه پاش ڕمانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام که وا بۆ ٨ ساڵ ده‌ڕوا. هه‌موو ته‌مه‌نی جه‌له‌ولا ١٠٠٠ عه‌ربی تیدا نه‌بوه، ئێستا ١٠٠٠٠ عه‌ره‌نی هاورده به‌رانبه‌ر به ٢٥٠ خێزانی کورد، له ئاست ئه‌م بێده‌نگیه، جیاوازی چیه له‌نێوان مستهشارهکاندا.
"شه‌هید حه‌مه‌ی ته‌له " گوڵانی گێڕایه‌وه، که چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک بوون، پێکه‌وه ڕووه و دێگولان دهڕیشتن که نزیک دێگولان ده‌بنه‌وه، ئافره‌تێک به ته‌مه‌ن ئاگادر ده‌بێت که جاش جه‌یش له‌که‌میدان بۆیان، بۆیه له دووره‌وه هاوار ده‌کات وه‌حه...... وه‌حه گور ئه‌خوا .....وه‌حه، یادی به‌خێر حه‌مه‌ی ته‌له ووتی: له‌وه‌وه تیگه‌یشتین که دێکه به که‌مین ده‌وره دراوه، بۆیه سووک و باریک گه‌ڕاینه‌وه، جیاوازی ئه‌و دوو فه‌رهاده چییه، ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌کردایه‌وه، پێشمه‌رگه‌کانی بدایه به‌سه‌ر که‌مینی دوژمن‌دا؟
له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بوین به گاڵته‌جاری جیهانیان، ئه‌ڵین بلیت بڕه‌که‌ی ئیتالیا فێری کوردی بووه، هه‌رکه ته‌ماشای ناوچاوی کورد ده‌کات، یه‌کسه‌ر تێده‌گات، به لاساییه‌وه ئه‌ڵێ: دانیشه کولدم پالهم پێنیه.
ئه‌گه‌ر له ئان ساتی تیرۆری سۆرانی مامه حه‌مه، دوکتۆر عدولستار، سه‌رده‌شت عوسمان، ته‌واویی نووسه‌ران بهاتنایه‌ته ده‌نگ، عه‌رشی شاهانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌هێنا به‌چۆکدا.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م نووسه‌ران له‌ئاست جانه‌وه‌رێکی وه‌کوو قاسم ئاغا بهاتنایه ده‌نگ، ئه‌وا ئه‌مڕۆ تیکڕا ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته له ئاستێکی دیکه‌دا ده‌بوو، هه‌زران هه‌نگاویش له مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌که‌مان نزیک ده‌بووینه‌وه.
بۆیه به پێوستی ده‌زانم که بنووسم مردن و سه‌رشۆڕی بۆ قه‌ڵه‌مه‌کانی ده‌ربار، سه‌ربه‌رزی سه‌رفرازی بۆ قه‌له‌مه‌کانی که بۆ ئازاری گه‌له‌که‌یان ده‌نووسن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست