له‌یادی ههڵەبجەدا پێش سه‌دام نەفره‌ت له تاڵه‌بانی و بارزانی
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
دڵنیام، که هه‌موومان بێگووماننین و ده‌زانین، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شێته‌کان هه‌تا ئازریان نه‌درێت، کاریان به‌سه‌ر که‌سه‌وه نیه، ئازاری که‌س ناده‌ن، به‌ڵام که ئازاردران، چاسهرکردن و هێورکردنه‌وه‌یان، سانا نیه.
ئه‌گه‌ر سه‌دام شێت و په‌ته‌ڕی نه بوایه، نه‌ده‌بوو سه‌رۆک کۆماری عێراق و عه‌بدولکه‌ریم قاسمیان له سێداره نه‌ده‌دا. ئیمپریالیزمی جهانی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له ته‌واوی جیهاندا په‌یڕه‌و کردوه. ده‌بینن ووڵاتانی عه‌ره‌بیان وه‌ک سینه‌یه‌ک پاقلاوه دابه‌ش کردوه‌و بۆ هه‌ریه‌کێکیان که‌سێک پڕ به‌واتای ووشه شیت و په‌ته‌ڕی و یا نهخۆشێان تێدا کردوه به‌سه‌رۆک یا پاشا. و له نێوان هه‌ردوو وولاتێکیشدا، ده‌یان کێشه‌یه‌کیان بۆ دروستکردوه. که‌وا ١٠٠ ساڵ تێپه‌ڕیکرد،که‌چی هیچیان بۆ چاره‌سه‌رنه‌کراوه.
هه‌ر بۆ نموونه دابه‌شکردنی کوردستان بۆ ٤ پارچه، که کێشه‌یه‌که له نێوان دووسێ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازدایه، یا دروستکردنی کێشه به‌ته‌نها له نێوان خودی عه‌ره‌به‌کاندا، بۆ نموونه کێشه‌ی سنووری نێوان عێراق و کوه‌یت و سعودیه، مهراکۆ کێشه‌ی بیابان، ووڵاتانی که‌نداو ئێران، سوریا‌و لوبنان وئوردون و فه‌لستین......هتد.
بۆ وا سه‌د ساڵی ته‌واو تپه‌ڕی کرد، به‌سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی که ئیمپریالیزم دروستی کردون، که‌چی تا ئێستا هیچکامێکیان نه‌یان توانی،که بچووکترین کێشه چاره‌سه‌ر بکه؟
وه‌ڵام، چونکه ئه‌و سه‌رکردانه که‌سانی سالم نین، سه‌راپایان یا نه‌خۆشه یان شێتێکی پهتهڕیه.
باشترین نمونه‌شیان قه‌زافی له ته‌نها سێ ڕۆژدا به سێ شێوه ده‌دوێت، سه‌ره‌تا قه‌زافی ووتی: ئه‌گه‌ر من نه‌بم، قاعیده ده‌تخوا، دوای ووتی: ئه‌گه‌ر زۆرم لێکه‌ن ده‌بمه هاوپه‌یمانی قاعیده، هه‌روه‌ها قه‌زافی شۆڕشگێڕانی به به‌کرێگیراوی ئیمپریلیزم و ئیسرائیل ناونووس کرد، که‌چی دواجار ئه‌ڵی: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه واتا شۆڕگێڕه‌کان بێنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت، بۆ ئیسرائیل!
سه‌دام حسێن، نه‌ک ههرشێت و په‌ته‌ڕی بوو، به‌ڵکوو سه‌دام که‌سێکی سه‌رسه‌ری وکۆڵانی بوو، سه‌دام حسێن له‌هه‌موو بواره‌کاندا، که‌سێکی داڕماوبوو، ئه‌و له ١٢ ساڵیدا مامۆستاکه‌ی خۆی ده‌کوژێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که‌له نزیکه‌وه ئاگادارن، سه‌دام حسێن(هه‌تیووی،ولد) ی جه‌بار کوردی بوه، که جه‌بار کوردی یه‌کێکبوه له شه‌قاوه‌کانی باب شێخ له به‌غداد. له‌به‌ر دڕننده‌ی جاننهوهری جه‌بار کوردی،که‌س نه‌یوێراوه،ته‌ننانه‌ت ته‌ماشای نێوچاویشی بکات.
که‌سه‌دام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وعه‌سکه‌ری په‌یداکرد،جهبارکوردی وهاوڕێکانی له‌نێو گۆمی تێزابدا سووتاند.
پێته‌ر ئارنێت، ڕۆژنامه‌نووس و ڕاپۆرته‌ری که‌ناڵی جیهانی سی ئێن ئێن، ووتی: ئه‌و پاره‌ی سه‌دام حسێن خه‌رجی کرد، له کڕینی چه‌ک و تفاقی شه‌ڕ، له‌ماوه‌ی ٣٠ ساڵدا، هه‌موی له‌ناو چوو له ماوه‌ی ٣٠دهقهیقهدا.
ئارینێت له‌درێژه‌ی ووتهکاندا ئه‌ڵێ: ڕاسته که‌جه‌نگی که‌نداوی دوه‌م، دوو ماگی پێچوو، به‌ڵام ته‌نها ٣٠ ده‌قه‌ی یه‌که‌م شه‌ڕ بوو، ماوه‌که‌ی دیکه مۆرکردنی کاغه‌زه سپیه‌کان بوو، که‌به زۆرداری بهسهدامیان مۆر ده‌کرد.
به‌ڵه‌گه‌ش که‌دواتر ئاشکرابوو، ئه‌ڵێ: کاتێک فه‌رمان ده‌درا به فڕۆکه‌کانی عێراق که بفڕن و ئامانجه دیاری کراوه‌کان بۆمبرانبکه، فڕۆکه‌کان دهفرێن، به‌ڵام کاتێک ویستیان ته‌قه بکه‌ن، مۆنیتۆرهکهیان په‌یامێکی ده‌دایه فڕۆکه‌وانه‌کان، که (لۆک ئاوت، واتا داخراوه) ناچار فڕۆکه‌کانی عێراق ، زۆرینه‌یان ڕایان کرد، بۆئێران.
پرسیار لێردا ئه‌وه‌یه، ئایا سه‌دام حسێن ئه‌قڵی به توانایی ته‌کنیک و ته‌که‌نه‌لۆجی ئه‌مه‌ریکا، نه‌شکا؟!
چۆن ده‌بێت، که‌سێک سه‌رۆکی ووڵاتێکی سامانداری وه‌ک عێراق، توانای خوێندنه‌وه‌ی و هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزی بهرههڵسکارهکهی یا دوژمنه‌که‌ی نه‌بێت؟!
ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که سه‌راپای سه‌رۆکه‌کانی خۆرهه‌لاتی ناوین سه‌رۆک وپاشای فه‌لن.
بۆیه ده‌بوو، سه‌رکرده‌کانی کورد به‌وپه‌ڕی ووشیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌دامێکی سه‌رسه‌ری و چه‌قۆکێش، بکه‌ن. نه‌ک تاڵه‌بانی له قۆڵی شاره‌زووره‌وه پاسدار بهێنێته نێو شاری هه‌ڵه‌بجه!
هێنانی له‌شکری دوژمن دزه پێکردنیان بۆ ناو قوڵایی ووڵاته‌کی خۆیان، ده‌بێ چاوه‌ڕێی، چیبکه‌یت، جگه له کیمیاوی باران؟
به‌کورتی په‌تی، سه‌دام حسێن خۆی لهبههانه ده‌گه‌ڕا، هێنانی پاسدار بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌و به‌هانه بوو، که سه‌دام به‌دوایدا، ده‌گه‌ڕاو چاوه‌ڕێی بوو.
ئه‌وه‌بوو، ئه‌وه‌ی ڕوید، ڕه‌یدا.
هه‌رپاش ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زێنه‌وه، چه‌کداره چه‌ته‌کانی، تاڵه‌بانی که‌وتنه ڕاو ڕووت، ئیتر هه‌ر له دزینی ته‌له‌فزێۆن، ڕادێۆو قه‌ره‌وێڵه‌و، گرانبه‌هاکانی خه‌ڵک، ته‌نانه‌ت،په‌نجه‌ی شه‌هیدیان بڕیه‌وه بۆ ده‌رهێنانی، ئه‌ڵقه‌که‌ی ده‌ستی شه‌هیدان.
شایه‌دحاڵێک گووتی: که کاک نه‌وشیراون مسته‌فا ئه‌وه ده‌بیستێت، هه‌موو کادر و فه‌رمانده‌کانی ی ن ک له‌هه‌ڵبجه کۆده‌کاته‌وه، پێیان ئه‌ڵێ: هه‌ر ئێستا ده‌بێت دزکانم بۆ بدۆزنه‌وه.
له‌ناو کۆڕی کادران و فهرندهکانی ی ن ک شه‌هید ئازاد هه‌ورامی دێته زمان و ئه‌ڵێ: کاک نه‌وشیراون بۆ دزکان مه‌گه‌ڕی، دزه‌کان ئێمه‌ین، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی ده‌ست بۆ هه‌موو کادر و فهرندهکانی ی ن ک درێژ ده‌کات.
ئا له‌و کاته‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ڵێ: زۆر سوپاس کاک ئازاد، ئیتر له‌و کاته‌شه‌وه، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی جێگای له‌ق بوو، له‌ناو ڕیزه‌کانی ی ن ک فداو، به‌ناچاری ڕوویکرده، ناو پارتی، تا شه‌هید بوو.
هه‌روه‌ها کاتێک سوپای عیراقی له‌نێو جه‌سته‌ی کوژراوه ئێرانیه‌کاندا، ناسنامه‌ی (افراد برزانی، پیاوه‌کانی به‌رزانی) ده‌دۆزێته‌وه، نوێنه‌ری خۆی ده‌نێرێته ڕاژان، به‌ڵگه‌کان ده‌خاته ڕوو، که‌به‌شداری شه‌ڕیان کردوه، له به‌رزاییه‌کانی (ئه‌ڵاهو واکبر) و جێگه جیاوازه‌کانی دیکه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ و داوا له‌سه‌رانی پ د ک ده‌کات، که‌ده‌ست له‌وکاره‌یان، هه‌ڵگرن.
ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری سه‌دام گووتویه: ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی نێوان فار س عه‌ره‌به ڕیشه‌یه‌کی کۆن و مێژووی هه‌یه، تکایه له‌خۆڕا خۆتانی تێوه مه‌گلێنن.
سه‌رانی پ د ک چونکه بڕیاریان به‌ده‌ستی خۆیان نه‌بوو، نه‌یان توانی داواکانی سه‌دام، به‌جێبهێنن، ئه‌وه‌بوو، سه‌دام به فه‌رمی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نفالی کرد و یه‌که‌م په‌لاماری سه‌دام په‌لاماری ئوردوگای ڕاژان بوو، یه‌که‌م کوژراویش خودی ئیدریس مسته‌فا بوو، به‌داوی ئه‌وه‌شدا، ئه‌نفاله‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ره‌تاکه‌شی به‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، که٨٠٠٠ به‌رزانی کۆکرده‌وه‌و سه‌رجه‌میانی بێسهرو شوێنکرد، که‌ته‌نها پیاو بوون، سه‌دام مه‌به‌ستی بوو، که ته‌نها پیاوه‌کانی ئه‌نفال کرد، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که هاوسه‌ری ئهو٨٠٠٠ به‌رزانیه، له ماوه‌یه‌کی نزیکدا، له‌ناچاریدا، په‌نا بۆ هه‌موو شتێک ده‌به‌ن، هه‌روه‌ک گوتراوه، ململانێ له پێناو ژیاندا.پاشانیش هه‌ر خودی به‌رزانیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، یه‌ک، یه‌که، ئه‌و ئافره‌ته‌یان دووباره‌و سێباره ئه‌نفال کرد!
که‌واته، پێش ئه‌وه‌ی سه‌دام تاوانبار بکه‌ین،تاوانباری سه‌ره‌کی مه‌سعود و جه‌لالن، سه‌دام حسێن ته‌نها کاردانه‌وه‌ی کاره‌کانی مه‌سعود و جه‌لالی دایه‌وه.
ئێستاش وا ٢٥ ساڵ تێپه‌ڕیکرد، به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆلار به لێشاو دڕژێته خه‌زینه‌ی ووڵاته‌وه، که‌چی ئه‌س سه‌رۆکه بۆ سه‌رانه‌ی کوردساتن نه‌یانتوانیوه، که چاره‌سه‌ری برینداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی بکه‌ن، به‌ڵام بۆ خۆیان بۆ ددان یه‌شه ده‌گه‌نه، ئیتالیا.
ده‌با پێکه‌وه بڵێن: له‌یادی برینهساڕێژ نه‌کراوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له‌پێش سه‌دام، نفره‌ت له مه‌سعود و جه‌لال.
سه‌رچاوه‌کان بڕوانه شه‌ڕی برا کوژی، شه‌ڕی ەاخۆی کورد، نوسینی فه‌یسه‌ڵ داغلی، وهگیڕانی له تورکیه‌وه بۆ کوردی دابان هه‌مه‌وه‌ندی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست