کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ درۆزنه‌ جه‌لال تاله‌بانیی یا کوردستانپۆست؟

Saturday, 14/05/2011, 12:00


سه‌لیم حاجی ئه‌حه‌مه‌د هه‌ڵه‌دنی ده‌گێڕێته‌وه‌، کاتێک له‌گه‌ل جه‌لال تاڵه‌بانییدابووم، گولله‌یه‌ک له‌ دووره‌وه‌ هات، له‌به‌ر ده‌ماندا که‌وت، کاته‌ تاله‌بانی گووتی: ئه‌گه‌ر تۆزێک ئه‌ملاتری بکردایه‌‌، به‌خوا کوردله‌ ده‌ستم ڕزگاری ده‌بوو.









ئه‌و کاته‌ی جه‌لال تاله‌بانیی ده‌می له‌ سیاسه‌ت ده‌ژه‌نی و باسی له‌ ئیمپریالیزمی جیهانی ده‌کرد، کورده‌کانی باکوور به‌ده‌م ئازاری کۆمه‌ڵکوژیه‌وه‌ ده‌یان ناڵاند.
ئه‌وساته‌ هێشتا کورده‌کانی باکوور سه‌رگه‌رمی ساڕێژکردنی برینی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی،‌ ده‌ستی تورکه‌ فاشسته‌کان بوون.

بۆ یه‌که‌مجار،که‌ هه‌ستم به‌ کوردبوونی خۆم کرد و شه‌رمم له‌ کورد بوونم نه‌کرد، کاتێک بوو، که‌ به‌ سه‌دان هه‌زار کوردی باکوری کوردستانم به‌چاوی خۆم دی، له‌ شاری کۆڵنی ئه‌ڵمانی، که ‌پێکه‌وه‌ وه‌ک شاره‌ مێرووله‌ سه‌رگه‌رم بوون، له‌ یادی دامه‌زراندنی پارتی کرێکارانی کوردستاندا، ئه‌وان به‌و په‌ڕی دڵسۆزیه‌وه‌ کاریان ده‌کرد.
له‌هه‌مووی گرنگتر، هینده‌ به‌ پرنسیب و ڕێخراوانه‌ کاریان ده‌کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌کێک دڵۆپه‌ خوێنێک له‌ لووتیی بێت!

له‌هه‌مان کاتیدا، ئاهه‌نگێکی کورده‌کانی باشوورم نه‌دیوه‌، که‌ شه‌ڕه‌ چه‌قۆی تێدا نه‌کرابێت، جگه‌ له‌ دروستکردنی ناو ناتۆره‌ی ناماقوڵ و هه‌میشه‌ تێکدانی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌کان. ئه‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ بۆ ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی باشوور که‌ زیاتر له‌ 70 ساڵه‌ به‌ سه‌قه‌تی په‌روه‌رده‌یان ده‌که‌ن.، دیاره‌ هحکاریی دیکه‌ش هه‌یه‌.
ته‌نانه‌ت کورده‌کانی خۆرهه‌ڵاتیش، هه‌رچه‌ند له‌گه‌ڵ ڕێخراوه‌کانی باشوور جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نییه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش که‌متر شه‌ڕه‌ چه‌قۆیان کردوه‌.
ئه‌مه‌ بۆچی؟
ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری سیستێمه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌، ئه‌وا سیستێمی تورکیا دڕننده‌ترین، فاشیترین، خوێنخۆرترین و جانه‌وه‌رترین سیستێمی سه‌ر ڕووی ئه‌م جیهانه‌یه‌.
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ وێنای نۆرم و مه‌ناتلێتیه‌کان بکه‌ین، ده‌بوو له‌هه‌موو کۆڕو کۆمه‌ڵێکی کورده‌کانی باکووردا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌، پێنج یا شه‌ش که‌س بکوژرایه‌، به‌ڵام نه‌خێر، ئه‌و توندو تیژییه‌، زاده‌ی هزری نه‌خۆشی سه‌رکرده‌کانی باشووره‌، ئه‌گینا بۆ کورده‌کانی باکوور به‌و شێوه‌ی کورده‌کانی باشوور وه‌ک گورگ ناکه‌ونه‌ گیانی یه‌کتر؟

جگه‌ له‌وه‌ش کار و کرداریان له‌ مه‌یدانی پراکتیکدا ده‌بینن، بۆ نموونه‌: ئێستا تورکیا شێت و هار بوه‌ تێناگات، چۆن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانه‌یه‌کانی باکوری کوردستان، به‌ نه‌بوونی هیچ ئه‌زمونێکه‌وه‌، ده‌توانن به‌و شێوه‌ سانا و ڕێکو پێکی کاروباری شاره‌کانی باکوری کوردستان به‌ ڕێوه ‌به‌رن؟ ئاخر کاتێک شاره‌وانی "باتمان" له‌ ده‌ستی" ئاکه‌په"‌دا بوو، 4.2 ملێۆن لیره‌ی تورکی قه‌رزاری ده‌وڵه‌ت بوو، که‌ ده‌کاته‌ نزیکه‌ی 4.1 ملێۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی. ئه‌و پاره‌یه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره‌ بۆ تورکیا و بۆ باکوری کوردستان. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی شاره‌وانی که‌وتۆته‌ ده‌ستی "به‌، ده‌، په‌" قه‌ره‌زه‌که‌ی خۆیان داوه‌ته‌وه‌.
جگه ‌له‌وه‌ش 42 ئامێری نوێییان بۆ شاره‌وانییه‌که‌یان کڕیوه‌، ئه‌و ئامێره‌ تازانه‌شیان، نمایشی پێش چاوی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان ‌کرد، به‌ کردار.
ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ فاشیزمی تورک هه‌ر چاوێکیان کردووه‌ به‌ چوار چاو، هه‌روه‌ها به‌هه‌ق و ناهه‌ق، بڕ و بیانو و به‌هانه‌یان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌، ده‌یان هاوێژنه‌ زیندانه‌وه‌، ڕاویان ده‌نێنن، تیرۆریان ده‌که‌ن. هه‌رچیش ده‌که‌ن، هیچیان بۆ ناکرێ، دژ به‌ جوانمێره‌کانی "به‌‌ته‌په".
چونکه‌ کاتێک له ‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ داد و یاسا کاری بکات، خواره‌وه‌ هیچی پێناکرێت، سه‌رچاوه‌ پاک بێت، لیته ‌و پیسایی خواره‌وه‌ کاریگه‌ری نابێت، چونکه‌ هێرشی سه‌رچاوه‌ی پاک و دروست، خڵته ‌و لیته‌ ڕاده‌ماڵێت، ئه‌وه‌ش سیستێمی سروشته‌، به‌و درۆ و ده‌سه‌له‌ پینه‌ ناکرێت. سه‌رچاوه‌ فرات ئینفۆ11 / 05 / 2011 لینکه‌کان له‌ خواره‌وه‌ به‌ کوردی لاتینی بخوێنه‌وه‌.
ئه‌مه‌وێت بڵێم ووڵات به‌وشێوه‌ ده‌برێت به‌ڕێوه‌. نه‌ک به‌ چه‌قۆ کێشێکی وه‌کوو شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا. دڵنیابن مادام شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیره‌، ئه‌و حکومه‌ته‌ سی ئای ئه‌یشی له‌پشت بێت، ده‌ڕوخێت، چونکه‌ ئه‌و کابرا نه‌ک هه‌ر سه‌رسه‌رییه‌کی ڕووته‌، به‌ڵکوو ده‌بێت له‌ ڕیزی جانه‌وه‌ره‌کاندا ناونووس بکرێت.

http://ku.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=12895

"به‌‌ته‌په". جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی که‌ به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ له‌ مه‌یدانی پراکتیدا، له‌ شاره‌وانیه‌کانی باکوری کوردستاندا، ئێستا په‌که‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ک تورکه‌ فاشسته‌کانی تووشی ماخۆلانکردووه‌، له‌ خۆکوشتن نزیکی کردوونه‌ته‌وه، چونکه‌ په‌که‌که‌ توانی ده‌نگی ڕۆشنبیرانی تورک به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و بینکات به‌ پاڵپشتی خۆی، که‌ نزیکه‌ 300 زانا و ڕۆشنیریی ئه‌و ووڵاته‌ که‌ 30 که‌سیان زیاتریان پله‌ی پڕۆسۆفێره‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕاستیدا لووت شکاندنی فاشیزمی تورک و ته‌واویی ئه‌و هه‌وڵه‌ نه‌زۆکه‌ی تورکه‌کان بوو بۆ توانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ باکوریی کوردستان، چونکه‌ تورکه‌کان، هه‌روه‌ک چۆن جه‌لال تاله‌بانیی ئێستا له‌ترسا هه‌موو شه‌وێک خه‌ون به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌ ده‌بینێت، تورکه‌ فاشسته‌کانیش، باسی هه‌ر توخمێک بکه‌یت، ئه‌وان ده‌یبه‌نه‌وه‌ سه‌رباسی په‌که‌که.
هه‌روه‌ک هه‌موومان ئاگادارین تورکه‌ فاشته‌کان گوتوویانه‌ ئه‌گه‌ر کورد قه‌واره‌یه‌کی سیاسی له‌ مه‌ریخیش دروست بکات، ئێمه‌ ده‌یڕوخێنین.
لیک و ناوی پرۆفیسۆر و پسپۆڕانی تورک که‌ پاڵپشتی په‌که‌که‌، ده‌که‌ن، له‌ خواره‌وه‌ ده‌بینیت.
بۆ زانینن، یه‌کێک له‌ شاره‌وانییه‌کان، ته‌نها خزمێکی خۆی دامه‌زراندبوو، هه‌ر که‌ پێیزاندرا، ده‌ست به‌جێ، شاره‌وانییه‌که ‌و خزمی شاره‌وانییه‌که‌شیان ده‌کرد، (ئه‌فسووس ئه‌و لینکه‌یانم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه‌). باشتره‌ که‌وا بیر بکه‌ینه‌وه‌ که‌ هێشتا مرۆڤه‌ جوانمێره‌کان له‌ناو گه‌له‌که‌مانماندا زۆرن، نموونه‌ش جه‌نگاوه‌ره‌کانی شاخ و شاری په‌که‌که‌ن، که‌ هه‌رگیز گوێ له‌ مستی بێگانه‌ نه‌بوون و هه‌میشه‌ گه‌ل و نیشتیمانیان له‌لا مه‌بست بووه‌، نه‌ک گیرفان و کورسی.‌ ‌

http://www.netkurd.com/?mod=news&option=view&id=7472

http://ku.firatnews.com/index.php?rupel=nuce&nuceID=12993

http://bianet.org/bianet/siyaset/129925-emek

دڵنیام که‌ زۆربه‌مان ئاگاداری ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌کانی کوردستانین، ئه‌گه‌ر له‌ کوردستانیش نه‌بووبین. که ‌زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ هه‌باشه‌ی هاڕینی که ‌له‌ سه‌ری گه‌نج و لاو و پیری کورد، ڕۆژێک له‌ ڕۆژان وه‌کوو هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیان له‌مست جه‌نگاوه‌رێکی گه‌له‌که‌مان بوون و چه‌کی پارێزگاریی کورد و کوردستانیان له‌شاندابووه‌. بۆ نموونه‌: قاله‌ فه‌رج، ته‌حسین شاوه‌یس تۆفه‌ی ڕه‌عنا، ساله‌ خه‌یات..........هتد. شاخ قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌ی کوردایه‌تی و کوردستانی نه‌بووه‌، به‌ڵکوو قوتابخانه‌یه‌ک بوو‌، سه‌رتاپای پڕ له‌ خیانه‌ت و خۆفرۆشی و داوێنپیسیی وکاری نامرۆڤانه‌ بووه‌، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له‌ بیره‌وه‌رییه‌کانییدا، ددانی پیاده‌ئه‌نێت، که‌ تاوانبارێک ئه‌گه‌ر بۆ نمونه‌ ناوی ئیبراهیم بوایه‌ و بیانویستایه‌ بیکوژن، بۆ ئه‌مه‌ ده‌ڵێت: هه‌تا ئیبراهیمێکمان دۆزیه‌وه‌ پێنج ئیبراهیمان له‌جیاتی ته‌نها یه‌ک ئیبراهیم کوشت.
به‌واته‌یه‌کی دی به‌های مرۆڤ له‌ لای ئه‌م سه‌رکرده‌ و حیزبه‌کانمان له‌ ئاست به‌های سه‌لکێک په‌تا‌ته‌کدابووه‌‌‌. که‌چی هێشتا که‌سێک له‌ناو جه‌لالیه‌کاندا، په‌یدا نه‌بووه‌که‌ وه‌ک حه‌مه‌ی حاجی محمود‌ ڕاستگۆیانه‌، باس له‌ ڕووداوه‌کان بکات.
هه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌بووه‌، که‌ بۆته‌ هۆی ڕژانی ده‌رییایه‌ک خوێن و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌ کاره‌ساتێکه‌وه‌ به‌ره‌و کاره‌ساتێکی نوێ په‌لی گه‌له‌که‌مانیان بۆ کێش ده‌که‌ن.

پاشان ده‌یان که‌سی وه‌ک سه‌لیم حاجی ئه‌حه‌مه‌د هه‌ڵه‌دنی یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی به‌هاتنه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانیی چه‌کی دانا و وازی له‌ پێشمه‌رگایه‌تی هێنا. هه‌ر خودی ناوبراو له‌کۆڕ و کۆمه‌ڵدا گوتویه‌تی کاتێک له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانییدابووم، گولله‌یه‌ک له‌دوره‌وه‌ هات، له‌به‌ر پێماندا که‌وت، جه‌لال تاله‌بانیی ئه‌و کاته‌ گووتی: ئه‌گه‌ر تۆزێک ئه‌ملاتر بکردایه‌‌، به‌خوا کورد ڕزگاری ده‌بوو (مه‌به‌ستی جه‌لال تاله‌بانیی ئه‌وه‌ بوه،‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گولله‌ به‌ر جه‌لال بکه‌و‌تایه‌، کۆتایی به‌ ماڵوێرانی کورد ده‌هات، به‌و مانایه‌ی تاله‌بانی خۆشی ده‌زانێت که‌ چه‌نده‌ خائین و ناپاک بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ میلله‌ته‌که‌ی خۆی).
ته‌نانه‌ت شه‌هید ئارم، خاله‌ شه‌هاب، باوه‌ڕیان وابوه‌، که‌ ده‌بێت هه‌وڵبدرێت نه‌هێڵدرێت جه‌لال تاله‌بانیی، له‌ شۆڕشی نوێدا ده‌سه‌ڵات په‌یدا بکات.
سه‌لیمی حاجی ئه‌حمه‌د هه‌ڵه‌دنی له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێدا، هه‌میشه‌ گووتوویه‌تی: به‌خوا ئه‌مجاره‌شمان وه‌ک جاری پێشوو به‌هاتنه‌وه‌ی‌ جه‌لال تاله‌بانیی شۆڕشه‌که‌مان ڕه‌نج به‌خه‌سار ده‌ڕوات، تازه‌ ئه‌مجاره‌شمان هیچ، چونکه‌ فیتنه‌یه‌کی وه‌ک جه‌لال تاله‌بانیی تێیدا به‌شداره‌‌.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ووته‌یه‌ی سه‌لیمی حاجی ئه‌حمه‌د ڕاست نییه‌، بۆ(ی ن ک) په‌لاماری حسک ، پاسۆک، شیوعی، ئیسلامی، په‌که‌که‌یدا‌، خۆ بۆ خۆیان واته‌نی پاسۆک مه‌نجه‌ڵێک یاپراخ به‌شی هه‌موویانی ده‌کرد، بۆ په‌لاماری پاسۆک درا؟
هه‌موو ئاگادارین به‌ فه‌رمانی جه‌لال تاله‌بانیی په‌لاماری سه‌رجه‌م حز‌به‌ ئۆپۆسیێۆنه‌کانی کوردستانی هاوخه‌باتی خۆیانیاندا، جگه‌ له‌ به‌عسیه‌کانی سه‌ربه‌ سوریا، حزبوڵاییه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران.
شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ له ‌کاتێکدایه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ر یه‌کێک له‌و به‌رهه‌ڵسکارانه‌ی سه‌دام تواناو هێزی به‌رچاویان په‌یدا کردبێت، وه‌ک مار و په‌یژه‌ هێندراونه‌ته‌ خواری خواره‌وه‌، به‌ پیلانی جه‌لال تاله‌بانیی.
سه‌رده‌مانێک "حسک" به‌ڕاستی به‌هیز بوو، له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستاندا ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌و کادره‌کانی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و لووته‌که‌ ده‌چوو، بۆ نموونه‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵه‌ده‌ن، شارباژێڕ، شاره‌زوور، که ‌به‌رزترین ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌یان هه‌بوو، سه‌رتاپایان حسک بوون، هه‌روه‌ها گشت ناوچه‌کانی سلێمانی و ته‌نانه‌ت ده‌شتی هه‌ولێر، جگه‌ له‌ قه‌ره‌داخ و گه‌رمیان، کاتێک ی ن ک په‌لاماریان ده‌ده‌ن، وورده‌ وورده‌ پاشه‌کشه‌ ده‌که‌ن، ئێستاش ده‌بینن که‌ هێزی و دۆستێکی وایان نه‌ماوه‌.
شیوعیه‌کانیش سه‌رده‌مێک به خێرایی به‌هێز ده‌بوون هه‌تا لێدانه‌ یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی ی ن ک، ئه‌وانیش به‌و لێدانانه‌ لاواز بوون، چونکه‌ پێشمه‌رگه‌کانی حشع که‌سانی تێگه‌یشتوو ڕۆشنبیر بوون، ده‌یانزانی که‌ تاله‌بانی سیخوڕێکی نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌، ده‌ستی ده‌ره‌کی یارمه‌تی ده‌دات، زۆرێک له‌ ڕۆشنبیران جه‌لال تاله‌بانیییان به‌ ده‌ستکردی دوژمن ده‌زانی، چونکه‌ نه‌ده‌بوو له‌کاته‌ ناسکه‌دا په‌لاماری سه‌رجه‌م به‌رهه‌ڵسکارن بدا، ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ئاسته‌ی دوژمن له‌بیر بکه‌ن، ته‌نها کاری (ی ن ک) بریتی بو له‌ په‌لاماردانی هاو‌سه‌نگه‌ره‌که‌ی. ئاخر هه‌زران ساڵ پێش ئێستا گووتوویانه‌ سه‌رکه‌وتن له‌ یه‌کگرتندایه‌. ئاخر ناشێت‌، هه‌موو پارته‌ کوردستانی و عێراقییه‌کان هه‌ڵه‌بن به‌ ته‌نها(ی ن ک) ڕاست بێت، با بڵێێن، شیوعی و حسک و پارتی به‌ره‌یه‌ک بوون، ئه‌ی پاسۆک چی، خۆیان واتانی ژماره‌یان هێنده‌ که‌م بوو وه‌ک خۆیان ناو ناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌رکردن، ئه‌ڵێن مه‌نجه‌ڵێک یاپراخ به‌شیان ده‌کات، بۆ له‌ پاسۆک درا، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ فه‌رمان نه‌دراوه‌، به‌ جه‌لال تاله‌بانیی؟
ئایا ئه‌و رووداوه‌ ئه‌و بیردۆزه‌ی که‌مال ئه‌تاتورگ ناسه‌مێنێت، که‌ په‌رت که‌و زاڵبه‌؟
ئاخر جه‌لال تاله‌بانیی کێ په‌رت ده‌که‌یت و کێ زاڵ ده‌که‌یت، نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌و کاره‌ بۆگه‌نه‌ی تۆ لاواز بوو حکومه‌تی عێراق، ئێران ،سوریا، تورکیا زاڵبوون.
ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونده‌ی جه‌لال تاله‌بانیی کاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سایکۆلۆژی‌ ده‌رونی جه‌ماوه‌ر و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ش دانا، تا ئه‌و ئاسته‌ی جه‌ماره‌ وره‌ی بڕوخێت و ته‌واویی پرۆسه‌که‌مان ببێته‌ مایه‌ی گاڵته‌جاڕی، له‌و‌ لاشه‌وه‌ دوژمن ووره‌ی به‌رز بێته‌وه‌. جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ی جه‌لال زه‌مینه‌ خۆش بکات، که‌ دوژمن با ئاسانی دزه‌ بکاته‌ ناو ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌، ئه‌وشمان به‌ چاوی خۆمان دیوه‌ که‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش جلی دیاریکراوی له‌به‌ر ده‌کرد، تا له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕدا هیڵیکۆپته‌ره‌کانی دوژمن بیناسنه‌وه‌، یا فلان ناسنامه‌ی له‌ میلوانی کراسه‌که‌یدا شاردۆته‌وه‌.
ئیتر خۆ ئه‌گه‌ر گوێداری ڤیدیۆکانی کوره‌که‌ی ته‌حسین شاوه‌یس یا قاله‌ فه‌رج... هتد، ئه‌وسا ده‌زانین که‌ ته‌نانه‌ت شه‌هید کردنی زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری پێشمه‌رگه‌ دیاره‌کان و ناودره‌کانی سه‌رپای ی ن ک بۆ نموونه‌ شه‌هید ئارام، شه‌هید خالید گه‌رمیانی، شه‌هید سیروان.....هتد به‌ شێوه‌ی نامۆ و ئاڵۆز شه‌هید کراون، که‌ سه‌رجه‌میان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ ده‌ستی جه‌لال تاله‌بانیی تێدا بێت.
هه‌میشه‌ جه‌لاییه‌کان، شه‌ڕه‌که‌یان هه‌ڵده‌گیر‌ساتاند و پاشانیش به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌یاندا ده‌هێنا، که‌ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵیاندا کردووه‌، گوایا ئه‌وان شه‌ڕیان به‌ جه‌لالیه‌کان فرۆشتووه.
شه‌هید جه‌مالی عه‌لی باپیر که‌له‌ ناوزه‌نگه‌وه‌ ده‌گڕێته‌وه‌، له‌ماڵی حاجی محمه‌دی گاپیڵۆن ، که‌ حاجی محمه‌د داوای کارێکی لێده‌کات، شه‌هید جه‌مال له‌ وه‌ڵا‌مدا گوتویه‌: باوه‌ڕ مه‌که‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ حاجی، به‌ڵام باوه‌ڕ بکه‌، جه‌لال هه‌موومان له‌ناو ده‌بات.
به‌ڵێ به‌ پیلانی جه‌لال کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان له‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ر هیچ و خۆڕایی، گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مانه‌ له‌و‌ شێوازانه‌ی که‌ له‌ناو چوونیان بی پێچ و په‌نا به‌ ئاشکرا و پیلانی خودی جه‌لال ئه‌نجامدرا. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بیریشمان نه‌چێت، شه‌هید شێرکۆی شێخ عه‌لی و جه‌مالی عه‌لی باپیر یه‌کێک له‌و دوو پێشمه‌رگانه‌‌ بوون، که‌ ڕژێم به‌ شێوه‌یه‌ک لێیان تۆقیبوو، له‌ولاشه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن و په‌لاماردانه‌کان کاریگه‌ریی وای داده‌نا که‌ ووره‌ی جه‌ماوه‌ر به‌رز و به‌رزتر بێت و وورده‌ وورده‌ ڕو له‌ شۆڕشێکی جه‌ماری بکات و هه‌موو گه‌ل به‌شداری شۆڕشه‌که،‌ بێت.

ڕاسته‌ ئه‌وانه‌ی باسمانکردن، هێشتا گوومان و فاکته‌ر نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ ئه‌و هه‌موو گوومانه‌ له‌ جه‌لال تاله‌بانیی، هه‌بێت، بۆ کێ ده‌وێرێت گوومان له‌ قازی نه‌مر هه‌بێت؟ به‌ڵام گومان له‌ عه‌لی قازی هه‌یه‌ و به‌ڵگه‌ش هه‌یه‌. بۆ کێ ده‌توانێت، بۆ نموونه‌ گومانێک بۆ غاندی نه‌مر یان ‌ نیلسۆن مه‌ندێلا دروست بکات؟

له‌ناو هه‌موو کوردستانیشدا، بووه ‌به‌ وێردی سه‌رزمانی خه‌ڵک، هه‌رجارێک جه‌لال ڕووی له‌ ده‌ره‌وه‌ کردبێت، شه‌ڕێک روویداوه‌، تاوای لێهاتوه‌ گوتراوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت شه‌ڕ ڕوونه‌دات، ئه‌وا مه‌هێڵن جه‌لال سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ بکات. هه‌میشه‌ش ئه‌م کابرا له‌ شکسته‌وه‌ بۆشکستێکی دیکه هه‌میشه‌ توێشباره‌که‌ی پێچاوه‌ته‌وه‌.
سی که‌سایه‌تی جه‌لال تاله‌بانیی شیخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌ی که‌ به‌ درۆ به‌ گۆڕی شه‌هیدان سوێند ده‌خوات.
ئه‌رسه‌لان بایز که‌ فرسه‌ت له‌ دزین پاره‌ و سامان و بودجه‌که‌یدا ده‌هێنێت.
جه‌لال تاله‌بانیی که‌ ده‌ڵێت پاره‌مان نییه‌، مه‌گه‌ر مردین شاره‌وانی بمانێژێت! بۆ ئه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆین، کوڕه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانیی، که‌ له‌ سه‌ر 150 ملێۆن دۆلار له‌گه‌ڵ کوڕی مالکی له‌ دوبه‌ی بوه‌ به‌شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یان‌.
http://almawsly.com/showthread.php?t=13829

خۆ ئه‌وه‌ش بوختانی کوردستانپۆست نییه‌!‌
‌ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتووه‌، زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری هۆکاری سه‌ره‌کی جه‌لال تاله‌بانییه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت، جه‌لال که‌سێکی به‌ توانایه‌ و ده‌توانێت شۆڕشێک گه‌لێکیش له‌ناوبه‌رێت. به‌ڵکوو هۆکاری هه‌ژاری خۆمانه‌ که‌ سه‌دان ساڵه‌ دوژمن کاری له‌سه‌ر کردووین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، هه‌رگیز‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان نه‌ دارێک یان نه‌ تاوێره‌به‌ردێک، نه‌ مانگایه‌ک، نه‌ مشک، نه‌ تاوس نه‌یان گوتووه‌ که‌ ئه‌وان وه‌ک خوا پیرۆزن.
خه‌ڵک نه‌ک تاوێره‌به‌ردێک به‌ڵکوو خۆریش ده‌په‌رستن ، که‌چی که‌سمان نه‌مان بیستوه‌، که‌ خۆر قسه‌ بکات، ئاخر مشک ده‌بێت چی بێت، تا بیکه‌ین به‌خوا. له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ ببینه‌، که‌ چۆن مرۆڤ کڕنووش ده‌بات بۆ مانگا. که‌چۆن خه‌ڵک مشک به‌خوا ده‌زانێت، که ‌چۆن دار ده‌په‌رستن، ئه‌وه‌ خه‌ڵکه‌ ئێخه‌ی ئه‌و گیانداره به‌سته‌زمانه به‌رناده‌ن به‌زۆری زۆرداری ئه‌ڵێن تۆ خوای ئێمه‌یه‌ت!
نه‌گه‌به‌تی گه‌له‌که‌مان نه‌بوایه‌، ئه‌گینا تۆ کێی که‌ به‌کورده‌کانی باکوری کوردستان بڵێی پێوسیت ناکات که‌به‌ کوردی قسه‌ بکه‌ن. تۆ کێی وه‌ک تورکه‌ فاشسته‌کان له‌ترسنۆکی بێهه‌ڵوێستی وه‌ک ئه‌وان دێیته‌ قسه‌، تۆ شایسته‌ی66 که‌ڕه‌ت بتخه‌نه‌ ناو تێزبه‌وه‌.

http://www.google.se

نه‌گه‌به‌تی گاپه‌رستی و مشک په‌رستی نه‌بێت تۆ کێی بۆ نه‌خۆشی ده‌گه‌یته‌ ئه‌مه‌ریکا، بڕاوانه‌ بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م‌، که‌ خۆی وه‌زیری ده‌رباری شا بووه‌ و دوژمنی دوکتۆر محمه‌د مسه‌ده‌ق بووه‌، ده‌نووسێ: کاتێک دوکتۆر محمه‌د مسه‌ده‌ق‌ نه‌خۆش ده‌که‌وێت، ده‌ست پێوه‌نده‌که‌ی پێشنیار ده‌که‌ن که‌ بینێرن بۆ واشنتۆن یا له‌نده‌ن، به‌ڵام دوکتۆر محمه‌د مسوده‌قه‌ ده‌پرسێت: ئایا منداڵی هه‌ژارێک که‌ نه‌خۆش ده‌که‌‌وێت، ده‌ینێرن بۆ واشنتۆن یا له‌نده‌ن، نا بڕۆن له‌ هه‌ژارترین کوچه‌ دکتۆرێکم بۆ بهێنن.
تۆ سه‌رۆک بویتایه‌ برینداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی هه‌ڵه‌بجه‌ت ده‌گه‌یانده‌، ئه‌مه‌ریکاو له‌نده‌ن که‌ سه‌رشێتی پیلانی ئێوه‌ ئه‌نجامدران. که‌چی خۆتان بۆ نه‌خۆشی مایه‌سیری ، ده‌گه‌نه‌ ئه‌مه‌ریکا.‌

خوێنه‌ری هێژا
بیربکه‌ره‌وه‌، بۆ جه‌لال تاله‌بانیی یه‌خه‌ی کوردستانپۆستی گرتووه‌، سکاڵا له‌سه‌ر نزیکه‌ی 50 ماڵپه‌ڕی و ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی تۆمار ناکات و یه‌خه‌ی کوردستانپۆست ده‌گرێت؟ هه‌رهه‌موویان ئاماژه‌ به (ئور نیوز) ده‌که‌ن که‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌،‌ که‌ جه‌لال 4 ملیۆن دۆلاری داوه‌ به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی الشرق الاوست،واتا ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامانه‌ هه‌واله‌که‌یان له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لکترۆنی(ئور نیوز)ه‌ وه‌ وه‌رگرتوه‌ به‌ کوردستانپۆستیشه‌وه‌؟
به‌ڕێز خۆت بۆ خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌ ئه‌وسا بزانه‌ که‌ کوردستانپۆست درۆ ده‌کات یا جه‌لال تاڵه‌بانی؟.
له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ ناوی 4 ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی ئه‌لکترۆنی تێدایه‌ که‌ هه‌مان بابه‌تیان له‌سه‌ر 4 ملێۆن دۆلاری دزراوی قووتی خه‌ڵک که‌ درواوه‌به‌ ڕۆژنامه‌ نووسانی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، به‌برتیل تا بیره‌وه‌ریه‌ ڕه‌شه‌کانی جه‌لال تاله‌بانیی بڵاو بکاته‌وه‌.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c0801eb1

ته‌نها نموییه‌ک که‌ ده‌رباره‌ی سه‌رۆکه‌ دڕننده‌کانه‌ به‌ ئێوه‌ی ئاشنا بکه‌م که‌ سه‌رۆکێک بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌ هه‌تیوه‌ی که‌ ئه‌و حه‌زی لێده‌کات 50 هه‌زار سه‌رباز به‌کوشت ده‌دات، واتا ته‌نها له‌به‌ر گه‌یشتن به‌ ئاره‌زوه‌ بۆگه‌نه‌ تایبه‌تیه‌کای خۆی، 50 هه‌زار سه‌رباز ده‌هێنێت، تا هه‌تیوێک بگه‌ڕێنێته‌وه‌ جێژوانی خۆت.
بزانه‌ مێژوو چی بۆت نووسیوه‌، ئه‌مه‌ ڕومان و هزری نووسه‌رێک نیه‌، ئه‌مه‌ مێژووی ده‌وڵه‌تی به‌ناو ئیمراتۆریه‌تی عوسامانیه‌، که‌ سوڵتانی سه‌لیمی عوسمانی 50 هه‌زار سه‌ربازی تورک، ڕه‌نگه‌ زۆربه‌شیان کورد بوو بن، به‌ کوشتی دان تا ئه‌و کوڕه‌ جوانه‌ بگه‌ڕێنه‌ته‌وه‌ که‌ هاوسه‌ر ئه‌وه‌ بوه‌ له‌ کۆشکی شاهانه‌ی سوڵتاندا!
هه‌روه‌ها(پور گشتاڵ فرانسوی) له‌به‌رگی4 په‌ڕتووکه‌یدا ده‌نوسێت، که‌ سوڵتان سلێمانی دوه‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی، که‌ بۆسنه‌ داگیر ده‌که‌ن، وه‌ک کاری هه‌میشه‌ی تورکه‌کان سه‌ره‌تا گه‌وره‌کانیان کوشتوه‌و منداله‌کانیان، له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه‌ بۆ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی.
یه‌کێک له‌و منداڵانه کوڕێکی جوانکیله‌ ده‌بێت، سوڵتان سه‌لیم وه‌ک هاوسه‌ری خۆی ڕفتاری له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه‌‌ جوانکیله‌ ده‌کات، که‌ ناوی دواتر به‌ ئه‌لکسانده‌ر بێک نازناوی ده‌رکرد.
پاشتر ئه‌لسانده‌ر بێگ بوو به‌ پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ی بۆسنیا.
ئه‌لکسانده‌ر بێگ نزیکه‌ی تا ته‌مه‌نی 20 ساڵی، هاوسه‌ری سوڵتان سه‌لیمی ده‌وه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌لکسانده‌ر بێک، ڕیشه‌خۆی له‌بیر ناکات و ده‌زانێت که‌ ئه‌و بۆسنه‌ییه‌ و تورک نییه‌، ئه‌و توخمی نێره‌ و مێ نیه‌.
بۆیه‌ ئه‌لکسانده‌ر بێک ڕاده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆسنیا، له‌ بۆسنیا له‌شکرێک بۆ خۆی دروست ده‌کات.
به‌ڵام سوڵتان سه‌لیم عه‌وداڵی ده‌بێت، ناچار50000 چه‌کدار کۆده‌کاته‌وه‌و شوێن پێی ئه‌لکسانده‌ر بێک هه‌ڵده‌گرن، له‌شکری سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی و ئه‌لکسانده‌ر بێک به‌یه‌کدا دێن، 25000 چه‌کداری سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی، له‌و شه‌ڕه‌دا ده‌کوژرێت، 25000 چه‌کداره‌که‌ی دیکه‌شیان به‌دیل ده‌گیردرێت، له‌لایه‌ن له‌شکره‌که‌ی ئه‌لکسانده‌ر بێکه‌وه‌.
ئه‌لکسانده‌ر بێک فه‌رمان ده‌دات که‌ 25000 مێخ، یا نێزه‌ بچه‌قێنن، پاشان یه‌که‌، یه‌که‌ سه‌ربازه‌کانی سوڵتان سه‌لیم ده‌چه‌قێننه‌ کۆمی یه‌که‌ به‌یه‌کی سه‌ربازه‌کانی عوسمانی، به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و 25000 سه‌ربازه‌ی سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. له‌ مێژووی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیشدا ئه‌و 50 هه‌زار سه‌ربازه‌ به‌ شه‌هید ناونووسکراون. ساخته‌چێتی ده‌سه‌ڵاتداران له‌وه‌دایه‌، که‌ 50 هه‌زار سه‌ربازی کرده‌ قوربانی هه‌وه‌س ئاوه‌ره‌زوه‌کانی خۆی.
ئه‌فسووس هێشتا خه‌ڵکانێکی زۆرو بێشوومار، خه‌ون به‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه‌ ده‌بینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە