کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌نها بۆ زانین، ڤاکسینی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازی ساخته‌ له‌ بازاڕدا ده‌فرۆشن

Thursday, 06/08/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ مه‌دییاکانی سویدی ڕایانگه‌یاند، که‌ ڤاکسینی ئه‌نفله‌وه‌نزای"تامیفلوو" به‌رازی ساخته‌ له‌ بازره‌کاندا ده‌فرۆشرێت، به‌تایبه‌تی به‌ ڕێگای ئه‌نته‌ر نێت(ڕۆژنامه‌ی میترۆی سویدی02082009).
پڕۆفیسۆر جان ئه‌لبێرت، له‌ بنکه‌ی خۆپاراستن دژه‌ به‌ نه‌خۆشی و پاراستنی هاوڵاتیان له‌ ووڵاتی سوید ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌و‌ جۆره‌ ڤاکسینه‌ بکڕیت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ شتێکی زۆر جیاواز له‌ " تامیفلوو" بکڕیت.
بۆیه‌ پڕفیسۆر ناوبراو خه‌ڵک ئاگادار ده‌کات، که‌ هه‌رگیز له‌و جۆره‌ ڤاکسینه‌ نه‌کڕن.
ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز، په‌تایه‌کی ترسناکه‌، شێوازی زۆره‌، ئه‌م جۆره‌یان کۆنه‌و‌ له‌ ساڵانی1918 نزیکه‌ی 50 ملێۆن مرۆڤی له‌ جیهاندا کوشتوه‌.
سوید له‌ خراپترین باردا، چاوه‌ڕێده‌کات، که‌ له‌کۆی سه‌رجه‌م سه‌رژمێری سوید که‌ 9 ملێۆنه‌ 4 تا 5ملێۆن که‌س تووشی ئه‌و په‌تایه‌ ببێت.
ئه‌مریکا باکورد چاوه‌ڕێده‌کات، که‌ له‌سه‌دا40 دانیشتوانی ئه‌و ووڵاته‌ تووشی نه‌خۆشی ناوبراو ببن.
هه‌ر له‌ئێستاوه‌، به‌ریتانیا خۆی ئاماده‌کردوه‌، که‌ ژێر زه‌مینه‌ کۆنه‌کان بکاته‌ گۆڕ بۆ ئه‌و ته‌رمانه‌ی که‌به‌ نه‌خۆشی ئه‌فله‌وه‌نزای به‌راز ده‌مرن.
شایه‌نی باسه‌ که‌ ئێستا ڤاکسینی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز ئاماده‌کراوه‌ و بڕیاره‌ که‌له‌مانگی 9 له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بکرێته‌وه‌.
ووڵاتی سوید هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ بڕیاری داوه‌ که‌ به‌به‌های 3 ملیارد کرۆنی سویدی، ڤاکسینی دژ ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌زار بۆ هاوڵاتیانی سویدی بکڕێت.


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی فۆرد خۆی ده‌کوتێ دژی ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە