8شه‌هیده‌که‌و 200 برینداره‌که، به پیلانی کاپتن ڕۆم ئه‌نجامدرا
Saturday, 19/03/2011, 12:00
دلنیام ڕۆژێک دێت، که نه‌وه‌کانی دوای ئێمه دێنه سهرگۆڕهکانمان و تف و نفره‌ت به‌سه‌ر گۆڕهکانماندا ببارێنن و پێمان بڵێن: چۆن له ڕووتان هات بژین، له‌دوای تیرۆر کردنی ئه‌و منداڵه، خێرله‌خۆ نه‌دیوانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی داروو دیواری و ته‌نانه‌ت خاکه‌که‌ی ژێر پێی تهقهکهرهکانتان نهسووتاندوه، به‌دووریشی نابینم گۆڕکانیشمان ناو بنێنن گۆڕی ترسنوۆک خائینان.
دڵنیام که پێمان ئه‌ڵین، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی کاکه گه‌رمیانیان تیرۆرکرد، بمردنایه له‌گه‌ڵ ١٠ساڵ یا زیاتر ،پاشتر بمردنایه، جیاوازی چی‌بوو، جگه له ترسنۆکی بودهڵهیتان؟
کاپتن ڕۆم، ئهفسهرهێکی دڕنده و جانه‌وه‌ری سوپای پادشای بهرتیانیابوو، نزیکه‌ی ١٠٥ ساڵپێش ئه‌مڕۆ، له‌ناو سوپای به‌ریتانی له سودان، ئهفسهربوه.
ئه‌وروپیه‌کان له ئه‌فریکا سه‌ره‌تا،عه‌ره‌به‌کانیان به‌کار ده‌هێنا، بۆ کوشتن و به‌کۆیله‌کردنی، ئه‌فریکاییه‌کان. ئه‌وروپیه‌کان به‌گشتی به‌ناو ئه‌فه‌ریکادا بڵاو بوونه‌وه و هه‌تا توانیان خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ناوچه‌که‌یان کۆکوژکرد، بۆ دروێنه‌ی به‌رووبووم و سه‌روه‌ت سامانی ناوچه‌که وجگه له کۆکوژیش سادیستانه سووکایه‌تیان بهتهرمهکانیانهوه، ده‌کرد.
یه‌کێک له کاپتنه جانه‌وه‌ر و دڕنده‌کانی ئه‌وروپی به ناوی کاپتن" ڕۆم" ته‌ننانه‌ت به که‌لله سه‌ری ٢١ مرۆڤ باخچه‌که‌ی خۆی ڕازاندبوه‌وه، کاپتن ڕۆم، هیچ پهیوهدنیهکی سایکۆلۆجی به مرۆڤه‌وه نه‌ماوه،کاپتن ڕۆم ته‌نها فزیکیهن، له مرۆڤ ده‌چێت، ئه‌گیان کاپتن ڕۆم له گورگێکی دڕننده وجانهوهرتر بهرهڵاکرابووه گیانی خه‌ڵکه بێچه‌ک سڤیلی ئه‌فریکا.
کاپتن ڕۆم، چونکه ئه‌و له قوتابخانه‌یه‌کدا په‌روه‌ده بووه، که وانه‌کانی ته‌نها کوشتن وبڕین و تاڵانی جانه‌وه‌رانه،بووه.
کاپتن و هاوڵه‌کانی له ئه‌فریکاوه که نامه بۆ دایکی ده‌نووسێت: که ڕه‌نگه خه‌ڵاتی پاشایه‌تی به‌ریتانیا وه‌رنه‌گرێت،به واتای دی خه‌ڵکی سڤیل وخه‌باتگێڕانی ئه‌فریکای زۆری نه‌کوشتوه(١).
ئه‌وکه‌سه‌ی گه‌رمیان و هاوڕیکانیانی تیرۆرکرد، قوتابی سه‌ربه هه‌مان قوتابخانه‌ی کاپتن ڕۆمه. چونکه هه‌رچۆنی دابنێیت، نێوان ته‌قه که‌ره‌که‌و شه‌هید گه‌رمیان، هه‌رگیز ناگاته١٥٠ مه‌تری هه‌وایی، واتا له سه‌دا ١٠٠٠ ته‌قه‌که‌ر دڵنیابوه، که شه‌هید گه‌رمیان منداڵه، چونکه له ١٥٠ مه‌تردا، ڕوخاریش ده‌ناسرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش جێگه‌ی ته‌قه‌که‌ره‌کان به‌رزتره له جێگای وه‌ستانی شه‌هید گه‌رمیانه‌وه، که یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بینای کار ده‌کات، که ئامانجکه کێیه‌وه و کێ نیه،جگه‌له‌وه‌ش وه‌ستانی شه‌هید گه‌رمیان له کرتکهکاندا گه‌واهیه، که ته‌نانه‌ت به‌ردیشی پێنیه.
بۆیه ئه‌وانه وه‌حشییه دڕنندهجانهوهرهکانن، ئه‌وان له کوشتن زیاتر فێرنه‌کراون، ئه‌وانه سه‌ر سهرسهریهکانن که مێژوو شانسی دانێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زانن، لهقهیهکیانلێدا.
ئه‌وانه له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، ته‌نها ته‌قه‌یان له کوڕی کورد کردوه، ده‌یاتوانی دوای ئازادی کۆتای‌یان به ته‌قه‌کردنه، لهکوڕێ كووڕی کورد بهێنایه، به‌ڵام دڵنییان که پێشینان هه‌ڵه‌یان نه‌کردوه، که فه‌رموویانه خوی شیری هه‌تا پێری.
له‌ولاشه‌وه ئێران و تورکیا هه‌ر ڕۆژناڕژێک سنووره‌کان ده‌ده‌نه به‌ر تۆپ خانوو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌ڕوخێنن، به‌ڵام نقه نه‌له خۆیان نه‌له بیکهسیهکهیانهوه،نایه.
دیسانه‌وه ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه پێشیان گووتوویانه هین به‌سه به خاڵی خۆی فێره!
چونکه ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان کرد، هه‌رگیز نه‌یانبیستوه که ڕشته‌یه‌ک هه‌یه پێی ئه‌ڵین به‌زه‌یی وخۆشه‌ویستی، ئه‌وان هه‌رگیز نه‌یان بیستوه که ئه‌لبێرت ئهینشاتن ئه‌ڵی: نازانم چۆن فرییای ڕق لێبوونه‌وه ده‌که‌وه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌موو ته‌مه‌ن به‌شێ خۆشه‌ویستی ناکات.
ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له گه‌رمیان و هاوڕێکانی کرد، ڕۆژێک له ڕۆژان ده‌سته‌واژه‌ی به‌زه‌ییان نه‌بیستوه، ئه‌وان وه‌ک کاپتن ڕۆم، تێناگه‌ن که که‌لله‌ی سه‌ری مرۆڤیش شایسته‌ی ڕێزه، نه‌ک په‌رژینی باخچه!
ئه‌وانه‌ی ته‌قه له منداڵانی کوردستان ده‌که‌ن، وه‌ک مویموونهکانی ژاپۆن فێرکراون، که‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکی واتا مۆز، ژاپۆنیه‌کان له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا، بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ به‌کوشت نه‌ده‌ن، مه‌یموونیان فێرکرد، که که‌شتیه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پڕه له مۆز،له‌سه‌ر داهێنهنانهکای ئیڤان پاڤلۆڤ، ناندان بهسهگهکهی هه‌روه‌ها له هه‌مانکاتدا لێدانی زه‌نگێک، واتا زه‌نگه‌که به واتای خواردن، ئه‌م کاره‌ی ئیڤانی دوباره و سێباره، تا ئه‌وکاته‌ی سه‌گه‌که‌ی فێربوو، که زه‌نگ واتای نان، بۆیه ئیتر سه‌گه‌که که گوێی له زه‌نگ ده‌بوو، لیک به لێوانیدا ده‌هاته خواره(وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌مه‌رج). ژاپۆنیه‌کانیش که‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریکایان پێشان ده‌دا، که پڕه له مۆز، به‌وه‌ش توانیان که به ڕاکێتی خۆکوژی، مه‌یموونیان ڕه‌وانه‌ی که‌شتیه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرد.
ئه‌وانه‌ش که ته‌قه‌یان له‌٨ شه‌هیده‌که‌و ٢٠٠ برینداره‌که،کرد، گیاندارێکی دڕنده‌ن،توانای بیرکردنه‌وه‌یان، نیه.جگه له‌وه‌ی وه‌ک مه‌یموونه‌که فێکراون، منداڵانی کورد، واتای مۆز فیشه‌ک، ته‌وقی سه‌ری منداكانی کورد.
ڕه‌نگه هه‌مومان هه‌ڵه بکه‌ین، به ڕێکه‌وت، یا بهزانینیشهوه، ته‌نانه‌ت فه‌یله‌سووفی ناوداری جیهانیش، چارلس داروینیش، هه‌ڵه‌ی کرد، که ئه‌ویش باوه‌ڕی وابوو، که ڕه‌شپێسته‌کان له ڕیزی مرۆڤدا نهژمێدرێت و پێویسته که‌له‌ناو ببرێن.
کاپتن ڕۆم ه‌کان نه‌ک دڕنده‌یه‌کی ساویله‌که‌ن، به‌ڵام ئهوهیاندهزانی که ئهفریکهیکان تیر و که‌وانیان به‌ده‌سته، به‌ڵام ئه‌مان تفه‌نگی جۆری (موکێت، پێشکهوتوتریش) له چاو تیر و که‌واندا، له سێبهرابهر دووریه‌وه ده‌توانێت ئامانج بپێکێت.
که‌واته ئه‌فریکیه‌کان بێده‌سه‌ڵات بوون، له‌چاو چه‌که‌کانی ئه‌وروپیه‌کان،(جانهوهرهکهی به‌ریتانیا،چه‌رچل له کتێبه‌که‌یدا له‌سه‌ر باسی جه‌نگی ڕوباردا، ده‌نوسێ که قه‌وانه فیشه‌ک گردۆڵکه‌ی دروست کردبوو، فیشه‌که‌کانمان به سنگیدا ڕۆده‌چوون، دوکهلێ سووری له لمه سووره‌که‌وه دروست ده‌کرد، ئێسقانی مرۆڤیان ده‌شکاند، به‌ڵام هه‌گیز سودانیه‌کان، نه‌یتوانیه‌وه که ٣٠٠ مه‌تر له ئێمه نزیک ببنه‌وه، چونکه ده‌ستبه‌جێ ده‌کوژرا.
ئه‌گه‌ر هێرشی ملێۆنیشیان کردبا،که‌واته ئه‌وه ئازایه‌تی و جوانمێری نیه، به‌ڵکوو ئه‌وه وه‌حشیه‌ت و جانه‌وه‌ری ده‌سه‌لمێنێت، به‌ڵکوو ترسنۆکی بووده‌ڵه‌ی مرۆڤ ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له ئه‌فریکیه‌کان،کرد.
به هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ش که گه‌رمیان خۆپیشانده‌رانی دیکه‌یان، شه‌هید، کرد.
بکوژه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی شه‌هید گه‌رمیان و هاوڕێکانی دڵنیابوو، وه‌کوو کاپتن ڕۆم که شه‌هید گه‌رمیان هیچی له‌ده‌ستدا نیه و ده‌توانن وه‌ک ده‌رهێنانی ڕوحی په‌پووله‌یه‌ک، ڕۆحی پیرۆزی ڕه‌وانه‌ی کاروانی شه‌هیدان بکه‌ن.
جه‌نگیز خان، شاری زۆربه‌ی شاره‌کانی چینی له‌خاک و خوێنههڵکێشا، که‌چی له‌سه‌ر مهرگیداگووتێ: ئه‌وه‌ی من کردومه فه‌رمانێکی ئیلاهی بوو، به‌سه‌رما سه‌پا و من ته‌نها داخوازیه‌کانی ئه‌ڵڵام ئه‌نجامداوه!
شاعه‌باسی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شیعه بوو، دانیشتوانی ئازه‌ربایجانیش سنی بوون، بڕیاری دا که چاوی سه‌رجه‌م سنهیهکانی ئازه‌ربایجان ده‌ربهێنن، کاتێک چاوه دهرهاتوهکان کۆ ده‌که‌نه‌وه، ده‌بینن ٩ مه‌ن چاویان ده‌رهێناوه، واتا نزیکهی٣٦ کیلۆ چاو، (تاریخ ایران سه‌رده‌ی شا عباس).
ئاغا محمه‌د خانی قاجار، واتا یه‌که‌م تورکه قاجاریه‌کان، چوارده‌وری شاری کرمان ده‌گرن، چاوی گه‌وره و بچووکی ئه‌و شاره ده‌رده‌هێنن، تاریخ کرمان نوسینی: باستانی باریزی. هه‌روه‌ها هه‌موو مێژوو نوسه‌کانی دیکه باس له‌هه‌ردو ڕوداوه‌کان.
بیهێنه پێشچاو، چاوی شارێک ده‌ربهێنیت، وه‌ک فلیمێک پێشچاوی خۆتی بخه ٣٦ کیلۆچاو کۆبهکهینهوه، چی هه‌ست ده‌که‌یت، ئه‌وانه به‌س فیزیککیهن مرۆڤن، ئه‌گینا ده‌رونیان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به مرۆڤه‌وه، نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ته‌قه له منداڵێکی وه‌کوو کاکه گه‌رمیان ده‌که‌ن.
ئه‌وانه چوون، زه‌مه‌نیش لێیان بوردوه، ته‌نانه‌ت ناتوانین٩٠ کانیش به ئه‌مڕۆ بجوێن و به‌رخوردیان وه‌کوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵدا بکه‌ین، چونکه کاپتن ڕۆمه‌کانی دوێنی که به‌که‌له‌ی سهرباخچهیان دروست ده‌کرد، ئێستا هه‌ڕه‌شه له قه‌زافی ده‌که‌ن، که به چه‌ک وه‌ڵامی له‌شکره‌ی قه‌زافی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتر خه‌ڵک بکوژێت.
ئه‌وانه‌ی گه‌رمیان و سورکێو زمانکۆیان شه‌هیدکرد، هه‌مان پیاوی جه‌لاده‌کانی قاجهرین، به‌هه‌ڵه له ڕۆژگاره‌دا ده‌ژین.
ئه‌وانه نازان، کهنازان، ئه‌وان وا ئه‌زانن که ده‌زانن، ئه‌گه‌ر بێت و گه‌ردوون به که‌شتیه‌کی گه‌وره بجوێنن، ئه‌وا کاپیتانی ئه‌و که‌شتیه گه‌وره خودی سوکراته، ئه‌وه‌ش به قسه‌ی خۆی نا به‌ڵکوو به‌بۆچوونی دانایان و زنایانی ئه‌مڕۆ هه‌موو یه‌ک ده‌نگن که سوکرات، کاپیتانی ئه‌و کهشیهیه. خودی سوکراتیش ئه‌ڵێ: ئێستا ده‌زانم که هیچ نازانم.
پیاوه پووته‌کان واده‌زانن که هه‌موو شتێک ده‌زانن،چونکه په‌روه‌رده‌ی بیری دوژمنی گه‌له‌که‌مانن، ده‌بینن له‌کوشتنی هاوخوێنهکهیاندا، دوژمنیشیان پێناگات، ڕه‌نگه هاوشێوه‌یه‌یان له‌ناو ئه‌و تورکانه‌ی، که کراون به جانه‌وه‌ر، بدۆزینه‌وه.
چونکه ده‌بینن، هه‌ڵه ناکه‌ن له پێکانی ته‌وقی سه‌ری منداڵه‌کانیشمان، ده‌بینن و ده‌زانین له جیهانی مرۆڤ دۆستانه‌دا، پۆلیس بۆی نیه، گوله بنێت به‌سه‌ری ڕاکردوو یا خۆپیشانده‌ران، به‌ڵکوو ده‌بێت، ئه‌گه‌ر کار گه‌یشته توندوو تیژی گووله ده‌نرێت، به قاچه‌وه، یا فه‌رمانی سه‌رشانی پۆلیسه که گووله بنێت له‌خوار که‌مه‌ره‌وه،ئه‌مه یاسای ته‌واوی جیهانی پێشکه‌توه، به‌ڵام پاتاڵه‌کان گووله ده‌نێن به‌ته‌وقی سه‌ره‌وه، دیتمان "زمانکۆیان" له پێشدا گرت، پاشان به‌کوته‌ک کێشان به‌سه‌ریدا، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی، که گورگێکی په‌لامارده‌ر له‌خۆت دوور بخه‌یته‌وه، له‌جیاتی منداڵێک، که‌له‌و ناوه‌دا ده‌سووڕێته‌وه.
ئه‌وانه فێرکراون، په‌پووله‌ش به کووته‌ک بکوژن، چونکه به‌کوته‌ک تێهڵدراون، به‌کوته‌ک گه‌وره‌کراون.
ئه‌وانه بۆیه هێنده دڵڕه‌ق وسادیستانه ڕه‌فتارده‌که‌ن چونکه ئه‌وانه پیاوه پووته‌کانی له قوڵایی مێژوودا زیندوو بوونه‌ته‌وه، ئه‌گینا له‌هیچ جێگایه‌کی ئه‌م جیهانه، له جۆره جانه‌وه‌رانه نادۆزینه‌وه.
تاوانبارتر له جانه‌وه‌رانه‌ی که بوه‌هۆی شه‌هیدکردنی ٨ مناڵ و بریندارکردنی ٢٠٠ هاوڵاتی دیکه، مامۆستاکانی ئه‌و جانهوهرانهنن، چونکه ئه‌وانن بڕیار ده‌ده‌ن که ته‌قه له منداڵانی کوردستان بکه‌ن، بۆیه تاوانباری سه‌ره‌کی مامۆستاکانیانن.
پۆڵ برێمه‌ر لهئامۆژگاریهکیدا که بۆ گرۆپنتی نوسیویه ئه‌ڵێ: ئه‌وانه واتا سه‌رجه‌م سه‌رۆکه‌کانی عێراق، ئه‌و خورییه ناسک وانه‌ی ده‌مووچاویان هه‌ڵبده‌ره‌وه گورگێکی نه‌عله‌تی و جانه‌وه و دڕنده ده‌بینیت، ئه‌وانه واتا سه‌رۆکه‌کانی و به‌رپرسه‌کانی عێراق ئامده‌ن سه‌ری دایک و خوشک ته‌نانه‌ی نیشتیمانه‌که‌شیان که‌له دامێنیا په‌روه‌رده بوون،بۆ دوژمنهکایهن بگرن.
برێمه‌ر به نێگرۆ پۆنتی ئه‌ڵێ: ووریابه هه‌رگزی باوه‌ڕیان پێمه‌که، چونکه خۆامان فێران کردوون. به‌کورتی هه‌رچی ناو ناتۆره‌ی ناشیرین نه‌شیاو هه‌یه، پۆڵ برێمه‌ر له واشتن پۆسدا، به‌زمانیدا هاتوه، خوێنه‌رانی خوۆی دڵیا ده‌کاته‌وه، که ساراپای سه‌رۆک به‌رپرسه‌کان، سه‌ر سه‌ری و چه‌قۆکێشه نابووته‌کانی ئه‌مڕۆن.
http://www.arab-eng.org/vb/t218689.html هه‌ڵبه‌ت، برێمه‌ر هه‌ڵه‌ی نه‌کردوه، بببینه، ئه‌و جانه‌وه‌رانه چۆن به‌ربونه‌ته گیانی ئه‌و په‌پووله به‌سه‌ته زمانه، ئه‌و فلیمه ببینه ئه‌وسا ده‌زانیت، که برێمه‌ر ڕاستی گوتوه.
http://www.youtube.com/watch?v=tE10f8pRhAE&feature=player_embedde سه‌رچاوه ده‌رباره‌ی کاپتن ڕۆم، هه‌روه‌ها چه‌رچلی به‌ریتانی ده‌توانی
Utrota varenda jve
Sven Lindqvist
ئه‌م کتێبه له سویدیه‌وه بۆ کوردی وه‌رگێڕدراوه، له‌لایه‌ن ڕێبوار ڕه‌شیده‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست