کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕۆبین هود مه‌نجه‌ڵێ تیڤاڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌به‌خشێته‌وه

Friday, 10/07/2009, 12:00


نزیکه‌ی 800 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ که‌سایه‌تیه‌که‌ له‌ ئینگلستان سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ناوی ڕۆبین هود، ئه‌و به‌ توانترین و زیره‌کترین تیر هاوێژ سه‌رده‌می خۆی بوو، ڕۆبین هود چه‌ته‌ و ڕێگیر بوو. به‌ڵام ته‌نها فیۆداڵکانی ده‌ڕوتانده‌وه‌، ڕۆبین هود چه‌ته‌یی بۆ گیرفانی خۆی نه‌کرد، ئه‌و خه‌ڵکی ده‌ڕوتاندوه‌و ده‌یدایه‌ هه‌ژران و نه‌دارن.
ئه‌و ڕۆژگاره، مافیاکانی ده‌سه‌ڵات، چه‌ته‌ی سه‌رژیانی خه‌ڵکی بوون، بێزاری خه‌ڵک به‌ئاستێک گه‌یشت که‌ ئیتر پاشاش پیرۆزی خۆی له‌دیدی خه‌ڵکدا کۆتای هات، هه‌ر وه‌کوو ئه‌مڕۆی کوردستان کۆمه‌ڵێکی که‌م ده‌توانی که‌ به‌شیر خۆیان بشۆن، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریشیان پیاڵه‌یه‌ک شیر چنگ نه‌ده‌که‌وت، که‌ بیکات به‌قوڕگی منداڵه‌که‌یدا.
سروشت وایه‌، به‌ده‌ستی من و تۆ نیه‌، هه‌میشه‌ زاڵم زه‌واڵی لێپه‌یدا بوه‌، دره‌نگ یا زوو، چاوچیسکۆکان، که‌وتونه‌ته‌ به‌ شه‌قی گه‌ل.
ئومێد ده‌که‌م نه‌مرم، تا ئه‌و کاته‌ی تاڵه‌بانی و به‌رزانی له‌به‌ر پێله‌قه‌ی گه‌لدا ببینم.
ئه‌مڕۆی کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان ڕوویدا هه‌ر له‌ کاکه‌ حه‌مه‌ی ئاودیو که‌ری شۆڤڵ، تا دزه‌کانی به‌نداوی به‌خمه‌ تا ده‌گاته‌، ئاودیوکردنی نه‌وت بۆ ئێران پاشان ئاودی کردنی فه‌رده‌ دۆلار، ئه‌مه‌ وای کرد، دوای شه‌سته‌بارانێکی دوروو درێژ خۆره‌تاو هه‌ڵبێ، دواوی توانه‌وه‌ی سه‌هۆلبه‌ندان شه‌خته‌ی چله‌ی زسستان ئیتر نۆره‌ی شکوفه‌ و چرۆی نوێی دارو درخته‌کانه‌.
گووتم، تووشی هه‌لامه‌تیش ناییه‌ت، ئه‌گه‌ر خۆت بپارێزی، با دزیتان نه‌کردایه‌، با کوردستان تاڵان نه‌کردایه‌، به‌ ووڵاتان ئاوه‌دان بکردایه‌ته‌وه‌، با زۆر نا که‌مێک هه‌ست و وێژدانتان بۆ خۆتان بنیاد بنایه‌.
ئه‌و کاته‌ خۆ خه‌ڵک شێت نه‌بوه‌ په‌لامارتان بدات، دزی مه‌که‌ن تا پێتان نه‌ڵێن دز.
تاڵه‌بانی و به‌رزانی کۆپیه‌ی فاشستی تورکن، یا قوتابی ئه‌وانن، ئاکه‌په‌ش له‌ کوردستانی باکور، پێش هه‌ڵبژاردن ده‌ستی دایه‌ به‌خشینه‌وه‌ی گه‌سکی کاره‌با، جلشۆری کاره‌با داوه‌تکردنی نانخواردن.... هتد.
به‌رزانی و تاله‌بانیش چونکه‌ له‌ خۆیان به‌شکن، چونکه‌ له‌ خه‌ویشدا خه‌ڵکیان له‌بیر نه‌بوو، تا پێش هه‌ڵبژاردن، چونکه‌ بیریشیان کورته‌و چاوه‌ڕێی ئه‌و پشگیره‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵکیان نه‌ده‌کرد، بۆ لیستی گۆڕان ناچار، به‌ په‌له‌ پڕوزێ ڕۆژێ سه‌یاره‌و ده‌مانچه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ له‌ دوکان مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به‌خشیوه‌ته‌وه‌.
تێڤیه‌کانی ده‌سه‌لاتیش وازیان له‌ به‌رنامه‌ تڕوهاته‌کانیان هێناوه‌، به‌ راست و چه‌پ ته‌نها باس باسی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌یه‌‌‌‌، پیشاندنی پرۆژه‌ دروستکردنه‌.‌
ده‌ک هه‌زار جار گۆڕتان ڕۆشن پێشینان، ئه‌وان گووتیانه‌ حه‌یا قه‌ته‌ره‌یه‌که‌ که‌ تکا، تکا.
گه‌رکمه‌ پرسیارێک بکه‌م، ئه‌رێ ئه‌م سه‌یاره‌و پاره‌و ده‌مانچه‌و مه‌نجه‌ڵێ تیڤاڵ به‌خشینه‌وه‌ بۆ پێش هه‌لبژاردان، له‌ کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناوی نه‌بوو.
وه‌ڵامه‌که‌شی ته‌نها ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ هه‌مووی له‌ ترسی ڕۆبین هودی گرده‌که‌یه، چونکه‌ دڵنیا بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ دابه‌ش نه‌که‌ن، ئه‌وا سبه‌ی ڕۆبین هودی گرده‌که‌ هه‌مویان لێده‌سه‌نه‌ێته‌وه‌ ده‌یدا به‌ هه‌ژاران.
هه‌روه‌کوو چۆن ڕۆبین هود، له‌ چه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌دزی ده‌یدایه‌ هه‌ژاران.
10 جولای2009 کۆپنهاگن

http://en.wikipedia.org/wiki/Robin_Hood

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە