جیاوازی به‌ڵته‌جیه‌کانی میسر و کوردستان
Thursday, 10/02/2011, 12:00
هه‌واڵه‌کان جیاوازیان هه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌و سامانه‌ی که حسنی موباره‌ک له گه‌لی میسری دزیوه، سه‌رچاوه‌یک که که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره بڵاو کردوه، ئه‌و سامانه دزراوه له ٤٠ ملیارد دۆلاره‌وه تا ٧٠ ملیارد دۆلار ده‌خه‌مڵێنن، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به دڵنیایه‌وه و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که موباره‌ک به ته‌نها٧٠ ملیارد دۆلاری دزیوه، ئه‌وه‌ش به بۆچوونی ئابووری ناسانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها گاریان پێداگری ده‌کات، که ئه‌و سامانه له بانکه‌کانی به‌ریتانیا، سویسرا،لۆس ئه‌نجلۆس. جگه له کڕینی کۆشکی گرانبه‌ها له له‌نده‌ن، هه‌روه‌ها نیویۆرک.
هه‌روه‌ها کرستۆفه‌ر داڤیدسۆن مامۆستای سیاسه‌تی خورهه‌ڵاتی ناوین له زانکۆی دورهام ئه‌ڵێ: موباره‌ک و خێزانه‌که‌ی سامانیكی زۆریان کۆکردۆته‌وه له ڕیگای به‌کارهێنانی دسه‌ڵاتی سیاسیه‌وه به‌ڕێگای ئه‌و کۆمپانیا بازرگانیانه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕێگایه‌کی یاسای نیه.
ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ر به‌فه‌رمی دوای ئاشکراکردنی سامانی موباره‌ک بکه‌ن، له‌ناویاندا پارێزه‌ر ناودار عسسام الاسمبولیه که داوای ئه‌و ئاشکراکردنه ده‌کات(١). هه‌روه‌ها نیویۆرک پۆست، پاشان ده‌زگای تێ‌ڤی (ئه‌ی بی سی) باوه‌ڕیا وایه، که حسنی موباره ساماندارتین خێزانی جیهانه(٢). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوه‌ند هه‌یه، که پێیوایه ژماره زێده‌ڕۆی تیداته.(به‌پێی به‌ڵگه‌کان حسنی موباره‌ک، ٧٠ ملیاردی دزیوه، هه‌روه‌ک لای خۆشمان دزه بچکۆله‌کانیش، بۆ ئه‌وه‌ی، مڕه مڕی به‌شه‌که‌یان نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ک موباره‌کیان نه‌دزیێت، هه‌ریه‌ک له‌وانه نیوه‌ی ئه‌ویان دزیوه، بۆچوونی خۆمه ،په‌یوه‌نده‌ی به‌ڕاپۆرته‌کانه‌وه،نیه). .
ئێستاش وا خه‌ریکه وورده وورده، ده‌رده‌که‌وێت،که زۆربه‌ی دامه‌زراوه گرانبه‌هاکانی وه‌ک گارگه‌ی ئاسن و ئاسن تواننه‌وه‌ش، یا به تانها خودی حسنی موباره‌ک پشکی (به‌ش) هه‌ره گه‌وره‌ی له زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌کانی وه‌ک که‌رتی گه‌شت وگوزار، که‌شتێکی وای که‌م نیه،له‌سامانی سروشتی نه‌وت. جگه له‌وه‌ش ناوبراو پشکی گه‌وره‌ی هه‌یه، له ده‌زگاکانی گواسته‌نه‌وه‌ی ده‌رییای و هه‌وای وشکانیش.
ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که گه‌ل ڕووت و ڕه‌جاڵ و برسی، زۆربه بێکار و هه‌ژار،ئه‌وانه‌ش که‌کار ده‌که‌ن، مووچه‌یه‌کی ئێجگار که‌م، که‌به‌شی نه‌خواردن، نه کرێ خانوو،ده‌کات.
بۆ نموونه، له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵدا، ژنێکی کارمه‌ند بۆ ده‌نگی بی بی سی به‌شی عه‌ره‌بی گووتی: ٣٠ کارمه‌ندم مووچه‌که‌م ته‌نها ٥٠ گنێیه، به‌ڵام کرێخانوه‌که‌م ٣٥ گنێیه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتێکی مافی مرۆڤ له%٥٥ خه‌ڵکی میسر له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین(٣).
ئه‌و جۆره مرۆڤه جانه‌وه‌ره‌انه‌ی وه‌کوو حسنی مباره‌ک،به هیچ تێر ناخۆن (پسپۆڕانی ده‌روناسی ڕاست یانگووتوه، که ژماره‌یه‌ک له مرۆڤ، له گیانداره هه‌ره دڕنده‌کان،دڕنده‌ترن، چونکه شێر یا پڵنگ که تێری خوارد ئیتر کاری نیه، به که‌ڵه کێویه‌ک، یا که‌روێشکێکه‌وه، ئه‌وه مرۆڤه جانه‌وه‌ره‌کانن، که چاوچنۆکی گه‌شکه‌یان پێده‌کات) و چاوچنۆکی هه‌ست و بیر و بونیان داگیر ده‌کات، توانای بیرکردنه‌وه له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و وا تێده‌گه‌ن، که توانیویانه که خه‌ڵک له خشته‌به‌رن.
بۆ نموونه هه‌رچه‌ند پێشتریش باسمان له‌م بابه‌ته کردوه، که ێۆرانێۆم گرانترین مه‌رتیاله، جا ئه‌گه‌ر چ بن عه‌لی، یا حسنی موباره‌ک، یا تاڵه‌بانی و به‌رزانیش که‌مێک وه‌ک مرۆڤ بیریان بکردایه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ٤ ژه‌مه ێۆرانێۆمیش بخۆن ئینجا به‌شی سه‌دان پشتیان ده‌کات، به‌ڵا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێمێشکن، و توانای بیرکردنه‌وه، یا له خه‌ڵک تێناگه‌ن، به شێوه دڕندانه ڕه‌فتار ده‌که‌ن، ده‌دزن هه‌تا ده‌توانن، تا ئه‌و ئاسته‌ی خۆشیان نازانن، که‌چی له پاره به‌که‌ن، خه‌ڵک له برسا کوته‌ردار بکوڵێنێت، هه‌ست به ئازار ناکه‌ن و ویژدانیان ناجوڵێ.
ئه‌گه‌ر حسنی موباره‌ک و بنعه‌لیش ووشیاریان له ده‌ستنه‌دایه، ده‌یاتوانی که هه‌تا مردنیش خۆشه‌ویستی خه‌ڵک بونایه، نه‌ک به شێوه ڕه‌زیل و ڕیسوابن، که هه‌ستی هه‌موو جیهانیان نفره‌تیان لێده‌کات.
ڕۆژئاوا فیدل کاسترۆیان له جیهانیان کردۆته خوێن خۆرێک، که‌چی هه‌ر خوودی تێ‌ڤی بی بی سی به ده‌نگ ڕه‌نگه‌وه، کاسترۆی پیشاندا که دوای کاری ده‌وله‌تیه‌که‌ی خه‌ریکی مریشک و به‌راز به‌خێوکردنه.
به‌کورتی به‌ڵته‌جی به‌واتای گه‌جه‌ر و گوجه‌ره‌کانی میسر که بریتین له خه‌ڵکانی زیاتر نه‌خوێنده‌وار و هه‌ژاری بیر، چه‌قۆکێش، که شتێکی وا له جیهانی سیاسه‌ت تێناگه‌ن و خۆشباوه‌ڕن و کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتن، ده‌سه‌ڵات به‌کاریان ده‌هێنێت بۆ سه‌رکووتکردنی هه‌موو ڕاپه‌ڕینێک.
شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێرانیش هه‌مان گروپی به‌کار هێنا که ناویان نابوون (چماغ بدست) واته کوته‌ک به‌ده‌سته‌کان، که زۆرینه‌یان ساواکیه هه‌ژار و سه‌رسه‌ریه کۆیله‌کان بوون، که ئاگادار نه‌بوون، که شا خوێنخۆره، به‌ڵکوو له دیدی ئه‌واندا، شا نێردراوی خوایه و پاراستنی شا، فه‌رمانی سه‌رشانیانه.
دوا هه‌وڵیک که دوباره هه‌وڵیدا تابه‌و ڕێگا خه‌ڵک بترسێنێت(هه‌روه‌ک ده‌بابه‌کانی ویستیان که په‌لاماری گرده‌که‌ی پێبده‌ن) به‌کارهێنانی باڵته‌جیه‌کان بوو، به‌وه‌ش هیچی بۆ نه‌کرا،ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه،که به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵات ووشیاری له‌ده‌ستداوه و چونکه خۆی گێله،واش تێگه‌یشتوون که گه‌لیش گێله.
به‌داخه‌وه باڵته‌جیه‌کانی خۆمان، خوێنده‌روان، نووسه‌رن، هونه‌رمه‌ندن، به‌ڵام نوسه‌رێک قوڕمیشکراوه، نوسه‌رێکی بیسه‌ر،بێ‌ویژدان، ئه‌وانه زۆربه‌یان ساڵه‌هایه له ئه‌وروپاو جیهانی ده‌ره‌وه سوڕاونه‌ته‌وه و ئاگاداری ڕه‌وشی سیسێمی ئه‌وروپا و به‌خته‌وه‌ری گه‌لانن،که‌چی به‌چاوی خۆیان دیتیشیان که وا بۆ ٨ ده‌چێت که ساڵانه ١٣ ملیارد دۆلار هاتۆته ته‌نها بو دوو شاری کوردستان که سلێمانی و هه‌ولێر، که‌چی بێده‌گن.
که‌ده‌یان توانی به ٨ساڵ ١٣ ملیارده دۆلاره کوردستان بکه‌ن به بوکێک که هاوتای نه‌بێت، له جیهاندا.
باڵته‌جیه قه‌ڵه‌م له‌شانه‌کانمان ئه‌وانه‌نن که له ئان و ساتی تیرۆرکردنی سۆرانی مامه حه‌مه و دوکتۆر عبدولستار و سه‌رده‌شدا، قه‌ڵه‌مه‌کانیان مانی گرت بوو، جورئه‌تی نوسینی ته‌نها پیتێکشیان نه‌بوو.
باڵه‌ته‌جیه‌کانی باشووری کوردستان ئه‌و نوسه‌ره جانه‌وه‌ره‌انه‌ن که ڕه‌ش به سپی پیشانی گه‌ل ده‌ده‌ن.
باڵته‌جیه‌کانی ئێمه‌ی کوردی باشوور کوردستان ئه‌وانه‌ن، که بێده‌گه‌ن له ئاست هێنانی٧٠٠ کیلۆ هیرۆئین، له‌ده‌روازه‌ی زاخۆوه.
باڵته‌جیه‌کانی ئێمه ئه‌وانه‌ن که وه‌ک سه‌گی هه‌وشار په‌لاماری ئه‌وانه ده‌ده‌ن، که ئه‌ڵێن له پاش ئه‌و سامانه زه‌به‌لاحه‌١٢٥٠٠ منداڵ له سلێمانی هه‌ولێر کرێکاری ده‌که‌ن.
ئه‌فسووس باڵته‌جیه‌کانی ئێمه زۆرن و جۆراجۆرن، له‌وانه به نوسه‌ره بوێره‌کانی گه‌له‌که‌مانیان ده‌گووت: قاپشۆره‌کانی ئه‌وروپا، وه‌ک ئه‌وه‌ی قاپشۆری له‌وه بۆگه‌ن تربێت، که خۆیان وه‌ک به‌کترییای مشه‌خۆر له دوولاوه به‌ربوونه گیان و سامانی خه‌ڵک.
ئه‌وتریشیان که‌وه‌ک هارونه ڕه‌شید ده‌ژیا و وه‌ک زالوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌میان نابوه خوێنهێنه‌ری گه‌ل، به قه‌ڵه‌مه بوێره‌کانیان ده‌گووت: فاشست، باڵته‌جیه‌کانمان بی ئاڕون مام هێمن واته‌نی سه‌هه‌نن، ئه‌گه‌ر پێان بگووترێ قه‌حبه،ئه‌وا سوکایه‌تی به قه‌حبه کراوه.
http://www.youm7.com/News.asp?NewsID=349307http://www.youm7.com/News.asp?NewsID=349234&SecID=12http://www.masrawy.com/News/Egypt/Politics/2009/september/16/poor.aspx
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست