کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ڕۆبین هودی گرده‌که‌ بۆ گیرفانی خۆی ئه‌م هه‌رایه‌ی به‌رپاکرد

Thursday, 16/07/2009, 12:00


لێره‌و له‌وێ قسه‌و قسه‌لۆکێکی بێئه‌ندازه‌، له‌ گیرافانی قه‌ڵه‌مه‌ هه‌رزانه‌کانی ده‌رباری شا، شه‌سته‌ده‌کات و ئه‌ڵێن و ئه‌یڵێنه‌وه‌، که‌ ڕۆبین هودی گرده‌ بۆ گیرفانی خۆیان ئه‌م هه‌رایه‌ی ساسزکردوه‌! له‌ڕاستیدا هه‌رچی جه‌نگێک که‌ په‌رپا کراوه‌، له‌ پێناو سامان و ده‌سه‌ڵاتدا بوه‌، به‌هه‌موو شێوازه‌کانی جه‌نگه‌وه‌، به‌ هه‌موو جه‌نگه‌ ئاینه‌یکانیشه‌وه. ته‌نانه‌ت جه‌نگی کۆمه‌نیسته‌کانیش بۆ گه‌ڕاندننه‌وه‌ی سامان و ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ خاوه‌نه‌ ڕه‌سه‌نه‌که‌ی، به‌ڵام نه‌ک وه‌ک‌ کۆمه‌نیستێکی وه‌ک نیکۆڵای چاوچیسکۆ .
نیلسۆن مه‌ندێلا، غاندی دیموکراسیانه‌ تێکۆشانیان ده‌ست پێکردو به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌‌کۆتای گه‌یشتن،‌گه‌رچی ئامانجی دیموکراتیش له‌ کۆتایدا به‌ سۆسیالیستی کۆتای پێده‌ێت، سۆسیالیستیش هه‌میشه‌ هاوده‌نگی سه‌رمایه‌داریه‌و ده‌سته‌ک ده‌داته‌ خاوه‌ندرێتی تایبه‌تی. نیکۆڵای چاوچیسکۆ وه‌ک کۆمه‌نیستێک هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا سوپه‌ر فاشستانه‌ ڕه‌فتاری ده‌کرد.
ماڵه‌که‌ی فیدل کاسترۆم له‌ به‌رنامه‌ی60 ده‌قه‌دا دیتت، وه‌ک فلیمێکی دۆکۆمێنتی، له‌ فلیمه‌دا خانوه‌که‌ی کاسترۆ له‌ خانووی هه‌ژارترین جوتیاری کوبا وێرانتر بوو، کاسترۆ خۆی مریشکی به‌خێو ده‌کرد.
بێینه‌وه‌ سه‌ر چه‌قی بابه‌ته‌که‌ی خۆمان و قه‌له‌مه‌ هه‌رزانه‌کان و ده‌رباره‌ییه‌کان که‌ گوایه‌ کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ گیرفانی خۆی ئه‌م هه‌راییه‌ی نایه‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ش که‌ ئه‌ڵێن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌.
هه‌ندێک جار، ده‌توانین وه‌ڵامی پرسیارێک وه‌ک وه‌ڵامی ماتمایک بده‌ینه‌وه‌، که‌ دوو زائید دوو ده‌کاته‌ چوار، ئه‌گه‌ر ویژدانمان زیندوبێت، دوو زائید دوو ناکاته‌ پێنج. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌ماکانیان و ویژادنیان به‌ کیلۆیه‌ک ته‌ماته‌ ده‌فرۆشن، دڵنییان که‌ دوو زائید دوو لایان ده‌کاته‌ پێنج.
هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که‌ کاک نه‌وشیروان سه‌رده‌مێکی دووروو درێژه‌ جێگری تاڵه‌بانیه‌، واتا ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان عه‌وداڵی سامان و ده‌سه‌ڵات بێت، ده‌توانێت بێکێشه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت، له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا به‌شی بکات، ئیتر سامان یا ده‌سه‌ڵاتیش، که‌واته‌ پێویستی به‌م هه‌رایه‌ نه‌ده‌کرد، چونکه‌ هه‌روه‌کوو گووتمان پاش تاڵه‌بانی کاک نه‌وشیروان دێت.
هه‌روه‌ک کۆسه‌ره‌ت ڕه‌سوڵ، ئه‌و 4 هه‌فته‌پێش تۆزێک گیزه‌ گیزی کرد، که‌چی تاله‌بانی به‌ 100ملێۆن دۆلار بێده‌نگی کرد.
هه‌موومان بیستمان خۆی زیزی کرد، که‌ گوایه‌ ئه‌ویش ده‌چێته‌ پال لیستی گۆڕان، به‌ڵام چوونه‌ پاڵ لیستی گۆڕان به‌ هه‌موو که‌سێک ناکرێت، به‌ڵکوو به‌ مرۆڤی ویژدان زیندوو ده‌کرێت.
ئارلۆڤ15 جولای2009‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە