زه‌نگی مه‌رگی فاشستی تورک
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
هه‌روه‌ک لای زۆربه‌مان ئاشکراو ڕوونه، که کورده‌کانی باکووری کوردستان له نیوه‌یان زیاتر کوردی عه‌له‌وین، عه‌له‌ویه‌کانیش ته‌مه‌نێکی دووروو درێژیان له ژێر چه‌پۆک و چه‌وسانه‌وه‌و جه‌ور و سته‌می عوسمانیه‌کان به‌سه‌ر برد.
چونکه عوسمانیه‌کان دژ به هه‌موو بیر‌و بۆچونێکی غه‌یره ئیسلامی بوون و ئازادیان له باوه‌ڕه‌کانی دیکه زه‌وت کرد.
بۆیه هه‌ر که که‌مالیسته فاشسته‌کان عوسمانیه‌کانیان ڕوخاندو خۆیان هاتنه سه‌ر کار، بانگه‌وازیان کرد، که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتێکی سیکولار(بێ ده‌سه‌ڵاتی ئاینی) ده‌به‌ن به‌ڕێوه، بۆ که‌مالیسته‌کان گرنگ نه‌بوو، که ئیسلام یا عه‌له‌وی یا جوله‌که یا کریستیان بێت!
که‌مالیسته‌کان، ویستیان لاسایی ڕێنهسان بکه‌نه‌وه، به‌ڵام به عه‌قڵیه‌تی کۆنه‌په‌رستی و فاشستانه.
ئه‌و بانگه‌وازیه‌ی که‌مالیسته فاشسته‌کان وای کرد، که سه‌رجه‌م کورده عه‌له‌ویه‌کان بچهنهپال حزبه‌که‌ی فاشتیکهی که‌مال ئه‌تاتوورک(جه‌هه‌په)، چونکه گازه‌نده‌یان کرد که چه‌وسانه‌وه‌ی دینی بنبڕدهکهن.
به‌ڵام خواست و ئارمی که‌مالیسته فاشتهکان، جۆرێک نوێ له چه‌وسانه‌وه‌ی هێنایه ئاراوه، چونکه ئارمی که‌مالیسته فاشسته‌کان، بریتی بوو له یه‌ک ئاڵا، یه‌ک ووڵات، یه‌ک نه‌ته‌وه!
تورکه که‌مالیسته فاشتهکان له‌وه‌شیان تێپه‌ڕاند وگووتیان، به تایبه‌ت عه‌دنان مهندهرسی کۆنه سه‌رۆکی تورکییای فاشی گوتی: له تورکیادا هیچ که‌سی جگه تورک له‌م ووڵاته‌دا نیه، گه‌ر هه‌شبێت، ده‌بێت ببن به نۆکه‌ری تورک.
له‌و کاته‌شه‌وه فاشستی یه‌خه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورکی گرت و بۆ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش بوونه مایه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و سوکایه‌تی تا گه‌یشته کۆمه‌ڵ کوژی نه‌ته‌وه‌کانی نێو تورکیای ئه‌مڕۆ.
کارگه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که بڵێن نه‌ته‌وه‌ی تورک باشترین، زاناترین مرۆڤانترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌رڕووی تۆپی زه‌وه‌یه، وایان له نه‌ته‌وه‌ی تورک گه‌یاند که هه‌موو جیهان تورکه، ته‌نانه‌ت نوسه‌رێک وه‌ک "مه‌حمود باکسی" له کتێبی هه‌ر باڵنده‌ی له‌گه‌ڵ پۆلی خۆیدا ده‌فڕێت، ئه‌ڵێ: که گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌ڵمانی به‌تورکی ئاخاوتم، چونکه وا تێگه‌یشتم که هه‌موو جیهان تورکی ده‌زانێت!
بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئهتتاتورک له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێک که ئه‌وان ده‌ستیان ڕاگه‌یشتبێت. به‌ڵام له جیهانی شارستانیداخۆشهویستی ئاره‌زوی ئازادانه‌یه، له ڕاستیشدا ئه‌وه‌یان ڕاسته، دیتمان کاتێک سه‌رکرده‌کانی دته‌په گه‌ڕانه‌وه پاش داخستنی پارته‌که‌یان، له دیاربه‌کر پێشوازی پاڵه‌وانه‌یان لێ‌کرا، له ڕاستیشدا شایسته‌ی ئه‌و پێشوازیه شکۆدارهبوون، چونکه به‌که‌سیان نه‌گوت، وێنه‌مان له سنگی خۆتان بده‌ن، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دیاربهکرهیانه وێنه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانیان پێکه‌وه سوتاند.
ژماره‌ی وێنه‌کانی سه‌دام و شای ئێران له ئاستی ژماره بێکۆتاییهکاند بوون، کوان؟
هه‌ر وه‌ک گوتمان سیستێمی نوێی که‌مالیسته‌کان بوه هۆی چهوسانهیهکی نوێی کورده‌کان، کورده‌کانی باکوور ناچارکران ده‌ست بده‌نه چه‌ک و ڕاپه‌ڕین، شۆڕشی ده‌رسیم به‌ناوبانگه، به‌سه‌رۆکایه‌تی شێخ ڕه‌زا.
که‌مال ئه‌تاتورکی فاشی به ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی که‌وته گیانی ڕاپه‌ڕیوه‌کان، ووڵاتانی جیهانی ئیمپریالیستیش پشگیری که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕیان کرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی سیکولاری ده‌کرد و دژی ئایدیای ئیسلامی بوو.
کاره‌سات و کۆمه‌ڵ کوژی ده‌رسیم به ده‌یان و سه‌دان په‌ڕتووک کۆتای نایه، ئه‌م دو دێڕه ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی مه‌زه‌نده ده‌کرێت، له 30 هه‌زار که‌سه‌وه تا 90 هه‌زار که‌س گیان خۆیان به‌خشی له‌و شۆڕشه‌دا، پێشتر ته‌نها باسی 30 هه‌زار قوربانی ده‌کرا، به‌ڵام ڕۆژنامه‌کانی تورکی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، ژماره‌ی قوربانیه‌کان ده‌گه‌یه‌ننه90 هه‌زار که‌س.
بێگوومان ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه جینۆسایده، به پێی هه‌موو پێوه‌ره‌کان، ئێستا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی برینه‌که ساڕ‌ێژ بکرێت، فاشسته‌کان به هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه‌ی دوباره کردنه‌وه‌ی، هه‌مان کاری بۆگه‌نی پێشینه‌ی خۆیان ده‌که‌ن.
په‌که‌که، ده‌ته‌په، دایکانی ئاشتی هاوده‌نگن و هاوار ده‌که‌ن، ئیتر به‌سه با که‌متر فرمێسک له چاوی دایکان بێته خواره‌وه.
ئارمێکی جوانه، پێویسته هه‌موو مرۆڤایه‌تی پشگیری بکات، چونکه هه‌موومان له‌وه دڵنییان که ئه‌و ڕۆژه به‌ڕیوه‌یه، ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و ئارمه ده‌بێته به‌رزترین ئاڵا و داوای خه‌ڵک.
جا ئه‌گه‌ر سه‌ربازێک که‌متر بکوژرێت، یا گریلایه‌ک که‌متر گیان لهدهستدابدات، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت مرۆڤایه‌تیدایه، هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌رهه‌موو مرۆڤایه‌تی پشگیر بکات.
درێژه‌دان به‌شه‌ڕ و به کوشدانی کۆمه‌ڵیک گه‌نجێکی دیکه‌ی خێرله خۆ نه‌دیوه‌و هیچی دیکه‌ی لێسه‌وز نابێت. جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک مرۆڤی دڕنده‌و جانه‌وه‌ر سودی مادی لێده‌بینن.
هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و جه‌نگه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رپای کرد، له دژی ئه‌فگانستان و عێراق، سودی بۆ ئه‌و 40000 سه‌ربازه‌ی ئه‌مریکا که له عێراق کوژران چی بوو؟
ئاشکراشبوو، که نه بنلادن ئاگاداری ته‌قینه‌وه‌کانی ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌مریکان وه نه سه‌دامیش چه‌کی کۆ کوژی هه‌بوو، ئه‌و دوو جه‌نگه‌ش، به‌به‌هانه‌ی یه‌و دوو که‌سه‌وه ساسزکرا!
سه‌رچاوه، گه‌وره‌ترین درۆ، له نوسینی تێری میسانی فه‌ڕه‌نسی، هه‌روه‌ها هانس بلیکس نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ پشکنینی چه‌کی کۆ کوژ.
له‌به‌ر به‌رزی و مرۆڤانه‌یی ئارمی کورده‌کان که ئه‌ڵێن: به‌سه ئیتر با به‌س بێت ڕشتینی فرمێسکی دایک، ئه‌ردۆغانیش هه‌مان دهسهتهواژی له په‌رله‌مانی تورکیادا دوباره کرده‌وه، گوایه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت، کۆتای به کێشه‌ی کورد بهێنێت.
به‌ڵام ده‌رکه‌وت، که هاواره‌که‌ی ئه‌ردۆغانیش جگه له داهۆڵێک شتێکی دیکه نه‌بوو، ئهرۆغانیش وه‌ک هه‌موو فاشسته‌کانی دیکه، چاوی ئه‌و خۆشه‌ویستیه نابینێ که خه‌ڵک هه‌یه‌تی بۆ په‌که‌که و ده‌ته‌په‌و سه‌ردارانی.
که‌چی، جارێکی دیکه تورکه فاشسته‌کان له‌وه‌شیان تێپه‌ڕاند،" ئونور ئهیهمن" ی سه‌ر به پارته فاشستهکی ئه‌تاتورک له په‌رمانی تورکه‌کاندا گوتی: کاتێک ئه‌تاتورک چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌رسیمی کرد، ڕه‌چاوی فرمێسکی دایکانی نه‌کرد!
واتا فاشست هه‌تا بمێنێت هه‌ر فاشسته، جه‌هه‌په و دهسهڵاتدارهنی پارته فاشستهکه ئه‌تاتورک پشتگیریان له‌و ئه‌و لێدوانه‌ی ئونور ئه‌یمه‌ن، که گوایه کۆمه‌ڵ کوژیه‌کی دیکه‌ی وه‌کوو کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی ده‌رسیم ده‌توانێت چاره‌سه‌ر کێشه‌ی کورد بکات، گوی ناده‌ینه ڕژانی فرمێسکی دایکان.
خۆشبه‌ختانه، ئه‌و لێداوانه‌ی ئونور ئهیهمهن کوته‌کێکی جوانمێرانه‌ی کوتایه سهرڕوحی بۆگه‌نی داڕزاوی فاشستی تورک، ئه‌و لێدوانه وه‌حشیانه، وای کرد که کورده عه‌له‌ویه‌کان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕن و دژ به پارته‌که‌ی خۆیان ڕاوه‌ستن.
به پێی بارۆ مه‌تری ئه‌م دواییه‌ی تورکیا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بکرایا، ئه‌وا (جه‌هه‌په) نه‌یده‌توانی بگاته په‌رله‌مان، واتا جه‌هه‌په نه‌یده‌توانی%10 ی کورسیه‌کان وه‌ده‌ست بهێنێت.
له تورکیادا به‌لایه‌نی کهمهوهدهبێت %10 کورسی دهسبخات، تا بگاته په‌رله‌مان.
جه‌هه‌په خاوه‌ن 119 کورسی پارهلهنی تورکیایه، هه‌روه‌ها به بۆچونی که‌مال بۆرقای95% جه‌هه‌په‌ییه‌کان کوردی عه‌له‌وین.
واتا، چ بۆچونی که‌مال بۆرقای، یا ئامارگیری ئه‌مدوایه‌ی ڕاپرسی، که جه‌هه‌په له%10 ناهێنێت، هه‌موو ئه‌وه‌مان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت، که ژماره‌ی کورسیه‌کانی کورده جه‌هه‌په‌ییه‌کان که‌می که‌م خۆی ده‌دات له 100 بۆ 110کورسی، بێگوومان زۆریش له‌وه زیاتره.
چونکه هێشتا زۆر زۆر کورد ماون، که هێشتا ده‌ترسن یا بۆ پارستنی به‌رژه‌وه‌ندی یا هێشتا دڵنیا نیه که کورده یا تورک.
له‌و لاشه‌وه به ئاشکرا ئاکهپییهکان ئه‌ڵێن: 75 کورسی ئاکه‌په ده‌نگی کورده‌کانن، هه‌رچه‌ند زۆر زۆر له‌وه زیاتره، چونکه ته‌نها 75 کورسی ئه‌ڵێن که کوردن، زۆرێکی دیکه هه‌یه، که هێشتا خۆی به تورک ناونووس کردوه، به‌ڵام دڵنیاشه که کورده.
تورکه‌کان خۆیان، 1998 توێژهینهوهکیان ئه‌نجامدا، له‌و توێژینه‌وه‌دا ده‌رکه‌وت، که ژماره‌ی کورده‌کان پێش ژماره‌ی تورکه‌کان ده‌که‌وێت، له تورکیا.
هه‌رئه‌وه‌ش بوو، که وای کرد، پزیشه‌کانی تورک بکه‌ونه په‌له‌قاژه‌و هه‌وڵی نه‌زۆک کردنی کیژانی کورد بده‌ن، به ده‌رزی هه‌روه‌ها به ده‌رهێنانی منداڵدانیان، کار گهیشتهوهی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش ئاگادار کرا.
جگه‌له‌وه‌ش، تورکیایی فاشی کارێکی کردوه که کورده‌کانی باکووری کوردستان ئاستی ووشیاریان نزم بێت و گوێ به که‌موو زۆری منداڵ نه‌ده‌ن، بۆ نموونه که‌م خێزانی کورد هه‌یه که‌له 7 منداڵ که‌متری هه‌بێت، له‌ولاشه‌وه، تورکه‌کانی گه‌یاندۆته ئاستی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیندوستری (پیشه‌سازی) وه‌ک ئه‌وروپیه‌کان زۆرینه منداڵێک یا هه‌رهیچ منداڵ.
جگه له‌وانه‌ش، هه‌ده‌پ له پاش ئه‌و هه‌موو پۆخڵه‌واته‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌زویر کردنیشدا22 کورسی هێناوه، که به لایه‌نی که‌مه‌وه 100 شاره‌وانی ده‌کاته که‌می که‌م 70 کورسی.
هه‌رچۆن لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌یت، سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات باوای دابنێین 80 کورسی جه‌هه‌په+ 75 ئاکه‌په+ 22 ده‌کاته 179 کورسی ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه که وێراویانه به خۆیان بڵێن کورد.
ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که ئاشکران، به‌ڵگه‌نه‌ویسته شاراوه‌کان زۆر زۆر له‌وه زیاترن، ئه‌مانه دره‌نگ یا زوو ڕۆژێک ڕێگای خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، هه‌ر ئێستا کۆمه‌ڵیک سه‌ره‌ک خێل که جاشی و سیخووڕی بۆ فاشسته‌کانی تورک ده‌که‌ن، له گفتووگۆدان له‌گه‌ڵ په‌که‌که که ده‌ست له جاشایه‌تی هه‌ڵبگرن.
کۆمه‌ڵێکی زۆریش له سه‌رۆک خێڵه‌کان به‌ڵێنی ده‌ستبه‌ردار جاشایه‌تیان داوه، خۆشبه‌ختانه.
هه‌ر ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له کارمه‌ندانی رۆژ، مه، نه‌ورۆز تێ‌ڤی سه‌رده‌مانێک له مهههپهییه فاشسته‌کان خراپتر په‌لاماری سه‌رجه‌م گه‌لی کوردیان ده‌داو کوردیان به وه‌حشی و نه‌زان و خائین به تورکیا ناو ده‌برد، ته‌نانه‌ت، هه‌ندێکیان ده‌ناسم، کاتێک په‌که‌که خۆپیساندانی ده‌کرد، له دوره‌وه پلار و ووته‌ی ناشیاویان ده‌گرته، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه.
ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌ی بێگومانن که سه‌ره‌تای کۆتایی فاشستی تورک ده‌ستی پێکردوه‌و زۆری نه‌ماوه.
هه‌ر به‌پێی بۆچوونی به‌رزترین بیرمه‌ند و ڕۆژنامه‌نووسی تورک میههمهد ئه‌لی براند که بۆ ڕۆژنامه‌ی ملیه‌تی تورکی ده‌نوسێ، که چاره‌یه‌ک زیاتر له‌به‌ر ده‌م ده‌سه‌ڵاتی تورکیدا نه‌ماوه جگه له داننان به کێشه‌ی کورداو جاره‌سه‌ر کردنی چونکه په‌که‌که ئه‌مڕۆ له هه‌موو ڕۆژێک به‌هێزتره‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز به هیچ هێزێک له‌ناو ناو ناچێت، چونکه ڕه‌گێکی پته‌وه‌ی له‌ناو دڵێ گه‌له‌که‌یدا داکوتاوه. په‌که‌که سه‌لماندی که بۆ گه‌له‌گه‌ی کار ده‌کات، بۆیه کوردیش پشتگیری ده‌کات.
سه‌رچاوه:
سایتی میللیه‌ت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست