ئایا کورده‌کانی تاراوگه‌ی ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن?!..
Thursday, 09/07/2009, 12:00
هه‌روه‌ک لای هه‌موومان ئاشکرایه، که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌رگا به‌ده‌رگای کورده‌کانی تاراوگه‌یان به‌سه‌رکرده‌وه، پاسیان بۆ خه‌ڵک به‌کرێ ده‌گرت، ته‌نانه‌ت داوه‌تی خواردن ئوتێل بۆ بانگه‌شه‌ی ده‌نگده‌ران خه‌رجکرد.
بلیتیان بۆ فڕۆکه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ر کڕیوه، تا ده‌نگیان بۆ بده‌ن.
هه‌زاران فرت و فێڵیان به‌کار هێنا، تا توانیان خه‌ڵک له خشته‌به‌رن.
هه‌روه‌ک مه‌لاکانی(قه‌شه‌کان) و پاشاکانی ئه‌وروپای سه‌رده‌می جه‌نگی خاچپه‌رسته‌کان، قه‌شه‌کان گازهندیان کرد، که ئیسلامه‌کان قودس به پیسایی سواغدهدهن، شه‌رمه دانیشتن بۆ ئێمه‌ی کریستیانی ئه‌روپی(بانگه‌وازی جه‌نگی خاچپه‌رستان).
پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش، به‌هه‌مان شێوه، به هه‌زاران شێوه خه‌ڵکیان له خشته‌برد و ده‌نگیان به‌خه‌ڵکیدا. به‌ڵام به‌ردێکیشیان له‌سه‌رڕێی ئازار ومه‌ینه‌ته‌کانی خه‌ڵک لانه‌دا. نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران ئازاری خه‌ڵکیان کهمنهکردوهوه، به‌ڵکوو ئازاری خه‌ڵکه‌که‌یان 10 به‌رابه‌ر زیاد کرد و بگره له سه‌دامیشیان تێپه‌ڕاند.
هه‌ردوێنی له‌سه‌ر بیڕای جیاواز گوێی مێرمناڵێکیان بهکهتهر بڕی.
هه‌ردوێنی دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌که‌مانیان ئازاد‌و ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران کرد، نموونه‌ی وه‌ک نزار خزره‌جی و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید کرد.
هه‌ردوێنێ خۆپیشانده‌رێکیان له هه‌ڵه‌بجه شه‌هید کرد‌و دوباره برینه‌کانی ئه‌و شاره‌یان کولانده‌وه.
هه‌ردوێنێ بوو، سۆرانی مامه حه‌مه و دوکتۆر عهبدولستاریان شه‌هید کرد.
تا ئێستاش گه‌نجی کورد له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه یا خه‌لیفه‌کانی به‌عسه‌وه، ده‌بنه خۆراکی ماسیه‌کانی ده‌رییای ئێجه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له هه‌ندرانیش واز له کورده‌کان ناهێنن، ئه‌و که‌سه‌ی که به‌س به‌جه‌سته له مرۆڤ ده‌چێت، (ووشیاری زێباری) ده‌چێت هه‌ر ووڵاتێک ئاشوبێک بۆ کورده‌کان سازده‌کات.
خوێنه‌ری هێژا، کورده‌کانی تاراوگه خهڵتێندارن، هه‌روه‌ک چۆن قه‌شه‌کان و پاشاکان گه‌لانی ئه‌ورپایان له خشته‌برد، بۆ مه‌رامی بۆگه‌نی خۆیان، ئا به‌شێوه‌ش ئه‌وانه‌ی ده‌نگیاندا دا به‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه، ههڵخهتێندارن، چونکه ئه‌مڕۆ هه‌رهه‌مان کوردانی تاروگه، پشت گوێخراین، مافی ده‌نگیدانیان پێڕه‌وا نه‌بیندرا، بۆ؟
ئه‌رێ بۆ تا دوێنێ کوڕی باشبوین، له‌پڕ بوینه دوژمنیان؟
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌زانن، ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌م ئه‌وروپا کۆت و زنجیری کۆیله‌داری ئه‌وان بشکێنێ، ناتوانن وه‌ک کوردستان، نانبڕاومان بکه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌زانن، کورده تاراوگه‌ییه‌کان به ئاسانی ده‌ستیان به مه‌دییای ئازاد ده‌گات و بێگیروگرفت وبه سانایی له گرێکوێره‌کان تێده‌گه‌ن.
ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت، که کورده‌کانی تاراوگه، له ژینگه‌یه‌کی ئازادا ده‌ژین و خۆشه‌ی ده‌مکوتکردن نین.
ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت، که کورده تاروگهییهکان، که ساناترین شێوه ده‌ستیان ده‌گات به ئینته‌رنێت و که‌ره‌سته‌کانی دیکه‌ی جیهانگیری، به‌ڵام له کوردستان گه‌یاندویانه‌ته ئاستی ئه‌سته‌می و که‌ڵک لێوه‌رگرتنی ئه‌سته‌مه.
ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت، که کورده‌کانی تاراوگه، ئاگاداری که‌س وکاری مافیاکانی تاراوگه‌ن و به‌کاریان ده‌هێنن، بۆ ئاودیو کردنی سامانی خه‌ڵک و وه‌ک به‌کتریایه‌کی مشه‌خۆر به‌سه‌ر که‌سانی دیکه‌وه ورگیان زل ده‌که‌ن.
چاره، چیبکه‌ین؟
چاره هه‌یه، ده‌توانین به‌شداری بکه‌ین، ناڕاسته‌وخۆ.
کوردی تاروگه ده‌توانێت، به ڕێگای په‌یوه‌ندیه تایبه‌ته‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به خزم و دۆست و ناسیاوهکایانهوه و هانیان بده‌ن، که ده‌نگ بده‌ن به لیستی گۆڕان. ئێمه‌ی تاراوگه نزیکه ملێۆنێک ده‌بین... ئه‌گه‌ر له‌خه‌می گهلهکهتدای، په‌یوه‌ندی بکه، به‌دۆست، ناسیاو کهسوکارهکهتهوه، هه‌رکه‌س له ئاستی خۆیه‌وه ته‌نها دوو که‌سیش ڕابکێشێت بۆ لیستی گۆڕان، ئه‌وا، سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر تر ده‌که‌ین.
هه‌رچه‌ند دڵنیام، که لیستی گۆڕان سه‌رکه‌وتن به ده‌ست ده‌هێنێ.
مالمۆ 2009/07/09
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست