ده‌سه‌ڵاتێکی خوێنخۆر و مافیا، ئۆپۆزسێۆنێکی مۆله‌ق
Wednesday, 29/02/2012, 12:00
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێستای باشووری کوردستان، زۆر زۆر ترساناکترە له به‌عس و ته‌نانه‌ت له تورکه فاشسته‌کانیش
ئاخر .... ووشتر و حه‌مام! بزن و قاپقاپ! مه‌سعود- جه‌لال و ده‌سه‌ڵات... کوجا مه‌رحه‌با
"لایەنداریی ته‌نانەت به ڕێخراوێکی کرێکاریشه‌وه، چاره‌نووسی گرانه. بوون به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤارێکی سه‌ر به پارت، وه‌زیفه‌یه‌کی لایه‌نی مادی لێده‌ر‌ده‌چێت، بۆ خەڵکیی زۆر بێ به‌ر‌هه‌م دەبێت، یه‌کێک که خاوه‌نی ووزه و بڕیاردان بێت، له‌و باره‌وه ماركس و منیش یه‌ک باوه‌ڕبووین، که هه‌رگیز وه‌زیفه‌یه‌کی له‌و جۆره نه‌گرینه ئه‌ستۆ، به‌ڵکوو دڵنیا بووین، ته‌نها ده‌توانین که خاوه‌نی گۆڤارێکی سه‌ربه‌خۆبین، ته‌نانه‌ت له ڕووی ماڵیشه‌وه به پارته‌وه نه‌به‌سترابێت " نامه‌یه‌کی ئینگلس بۆ ئه‌وگۆست بێبڵ له 19 ینۆڤامبه‌ی 1892"***********************
هه‌ر یه‌که‌مجار، که ده‌سه‌ڵاته مافیا و چه‌ته‌که‌ی کوردستان، ده‌ستی دایه زه‌برو زه‌نگ و به که‌ته‌ر گوێی به‌رهه‌ڵستکارێکی به که‌ته‌ر بڕی، ئێستا و ئەوساش باوه‌ڕم وابوو که عیساش راستیی نەوتووە، کاتێک کە گووتی: هه‌رکه‌سێک زلله‌ی له چه‌پدا، ڕوومه‌تی ڕاستی تێکه با زلله له ڕوومه‌تی ڕاستیشت بدات. عیسای مه‌سیح کاتێک ئه‌و گووته‌ی فه‌رموو که ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو، که‌چی هه‌رکه کڵێسا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، کڵێسا 6 ملێۆن مرۆڤی له ئه‌وروپا به‌زیندوی سووتاند(بڕوانه هێکسه پرۆسێس، به‌سه‌رجه‌م زمانه‌کانی ئه‌وروپی)
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ناوی گۆڕان و گۆرانخوازان، یەکێک لە بڵاوکراوە ئەهلییەکان. (هاوڵاتی بوو، یا لیڤن) چاوپێکه‌تنێکیان له‌گه‌ڵ به‌هادین نوریدا ساسزادا، له‌و چاوپێکه‌تنه‌دا به‌هادین نوری، ڕاشکاوانه ووتی: گۆڕان به‌مانه ناکرێت. من زۆر زۆرم له لا سه‌یربوو، هه‌رچیم کرد و نه‌کرد، له مه‌به‌ستی مامۆستا به‌هادین نوری تێنه‌گه‌یشتم، هه‌رچه‌ندیش له‌وه دڵنیابووم، که ده‌سه‌ڵات له ئه‌وپه‌ڕی جانه‌وه‌ریی و دڕنده‌یدا، گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌مان ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ئێستا‌و ئه‌وساش باوه‌ڕم به‌وه هه‌بووه و هه‌یه، که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئێستای باشووری کوردستان، زۆر زۆر ترساناکتر له به‌عس و ته‌نانه‌ت له تورکه فاشسته‌کانیش.
نیشتیمان له سایه‌ی ئه‌و چه‌ته و مافیایه‌نه، بۆته که‌لاوه، چونکه ده‌سه‌ڵات له‌و ده‌ڤه‌ره، بریتیه له چه‌ته و مافیا‌و ڕێگر و ناکه‌س و ناکه‌س به‌چه، سه‌رگه‌ردانییه‌که، که دوژمنیش ئه‌فسووس بۆ ده‌کێشێت، بۆ لانه‌وازان بی ده‌رتانانی تاکی کورد. له دوا وێستگه‌ی بیرکردنه‌وه‌دا گه‌یشتمه به‌و باوەڕه‌ی که به‌هادین نوری له کۆنه قینێک زیاتر، شتێکی دیکه نییه، چونکه هه‌رکه‌سێک ویژدانی مابێ، تێده‌گات، که کوردستان گه‌یه‌ندراوته لێواری دوورگه‌ی بۆرمۆدا، ئه‌ی بۆ به‌هادین نوری به‌و شیوه، دوا؟! ئه‌مه ئه‌و پرسیاره بوو، کە ئێستا وه‌ڵامه‌که‌یم ده‌ست ده‌که‌وێت.
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ساته‌نه‌ی که به‌سه‌ر باشووری کوردستاندا هێندراوه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئێستا گه‌ل، له هه‌موو کاتێک ڕق ئه‌ستورتر له هه‌موو کاتێک ئێستا گه‌ل زیاتر توڕه‌تره، چونکه ئازاره‌کانی گه‌ل و نیشتیمان له سایه‌ی ئه‌و دوو چه‌ته‌وه، گه‌یشتۆته لوتکه، ئه‌وه‌ش واتای، بێزار بوونی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌ل له ده‌سه‌ڵاتە، که‌واته به‌هێزترین و باشترین که‌ره‌سته‌ی شۆڕش و ڕاپه‌ڕین له به‌رده‌م، ئۆپۆسیێۆندایه.
ده‌سه‌ڵات تۆقیوه، له‌وه‌ی له‌و سامانه زۆره‌ی به تالانی بردویه‌تی له قووتی منداڵانی گه‌له‌که‌مان، له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که شایه‌نی نین، لێی بستێندرێته‌وه و زه‌لیل ڕیسوا بکرێت، به‌شێوه‌ی پراتیک، چونکه هه‌موومان ده‌زانین ده‌سه‌ڵات، له ڕوی تیئۆریه‌وه ڕیسوابوه، وورد و درشتمان ده‌زانین، ده‌سه‌ڵات بریتیه له کۆمه‌ڵێک گه‌جه‌ر و گوجه‌ری دز و مافیا، ناکه‌س و ناکه‌س به‌چه. له ڕۆژگاره‌کانی ڕاپه‌ڕینی 17 شوباتدا، به ئاستێک تۆقیبوو، مه‌سعود و جه‌لال له‌وه دڵنیابوون که ئێستا ناتاوێکی دیکه، به‌جامانە و بۆینباخه‌که‌ی خۆیان به کۆڵانه‌کاندا گه‌ل په‌لکێشیان ده‌که‌ن. ئێستا له 17 شوبات زیاتر تۆقیوون فریشکیان که‌وتووه، له‌ترسی بێده‌نگی شه‌قام، هه‌رچی ده‌که‌ن و ناکه‌ن تێناگه‌ن. چونکه بێده‌نگی شه‌قام وای له ده‌سه‌ڵات گه‌یاندوه، که ئۆپسیزێۆن هه‌رکاتێک بیه‌وێت، ده‌توانێت جامی توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بڕژێنێت، ئێستا ده‌سه‌ڵات تێده‌گات، که‌چی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی خۆی هێناوه، ئێستا ده‌سه‌ڵات ده‌زانێت و تێده‌گات خۆی له ئاوێنه‌دا ده‌بینێت، که چ جانه‌وه‌رێکی پیس و دڕنده‌یه، بۆ گیانی هاوڵاتیی و بێچه‌ک، ئه‌وان مه‌سعود و جه‌لال ده‌زانن، که چ ڕێویه‌کی ترسنۆک و بوده‌ڵه‌ن له ئاست خوێڕیترین نه‌یاری گه‌له‌که‌مان، له هه‌مان کاتدا، به خاڵۆی خۆیان فێرن. ئه‌ی ئۆپۆسێۆن له چی ده‌ترسێت؟
ئۆپۆسسێۆن وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن و خه‌ڵکیش باسیان ده‌کات، سامانی گه‌لیان نه‌دزیوه و سامانیان نییه، تالێیان بسەندرێته‌وه و بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گه‌ل، هه‌روه‌ها ئۆپۆسسێۆن ده‌سه‌ڵاتیشی نییه، تا گه‌ل به هێزی شه‌ق له‌سه‌ر کورسیه‌کانیان بیان هێنێته خواره‌وه.
له هه‌موو بواره‌کانیشدا، ده‌سه‌ڵات به میلی میکرۆش پاشه‌کشه‌ی نه‌کردوه، نه له تالانی ووڵات، نه له خستنه سه‌رپشتی ده‌رگا بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان، هه‌روه‌ها ده‌رگا هه‌میشه ئاوه‌ڵایه بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ترسناکترین داوده‌رمانی شێواندن و له‌ناوبردنی بوون و نه‌بوونمان. له هه‌مووشی مه‌ترسیدارترە، ده‌سه‌ڵات ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرتوه له تیرۆرکردنی منداڵان و گه‌نجانی کورد.
جا ئایا ئۆپۆزیسۆن له کوشتنی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌ترسن، ئه‌وه‌ش ڕاست نییه، چونکه ماشێنی هاڕینی تاکی کورد به‌ده‌ستی مافیاکانی به‌رزانی و تاڵه‌بانی بۆ چرکه‌یه‌کیش نه‌وه‌ستاوه، هه‌ر دوێنێ 22 ی فێبری وه‌ری 2012، ئه‌لجه‌زیره گووتی: مامۆستایه‌کی زانکۆ له شارۆچکه‌ی دهۆک کوژراوه، ئاخر مامۆستای زانکۆ بۆ دەکوژرێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌بێت؟ هه‌ر دوو یا سێ مانگ پێشتر، (سه‌ید ئه‌کره‌م)ی به‌رپرسی پێشووی(گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گووتی: هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌چێته گیرفانی (نێچیر بارزانی)ه‌وه. بێ سه‌ر و شوێنکرا.
جگه لە تیرۆری ده‌سه‌ڵات، ئه‌و ئاماره‌ی خواره‌وه ئه‌ڵێ: له نێوان ته‌نها ساڵی 2010 دا 8883 که‌س مردوون، به ڕوودای هاتووچۆ، هه‌روه‌ها 12000 که‌سیش بریندار بوون.
له‌کاتێکدا، ژماره‌ی مردن، به ڕووداوی هاتوچۆ له ووڵاتێکی وه‌کوو سوید، له نێوان 200 که‌س بۆ 250 که‌سه، ئه‌مه له‌کاتێکدا به پێی لینکی سێهه‌م هه‌ردوو که‌س ماشێنێکیان هه‌یه. با له بیریشمان نه‌چێت که ژماره‌ی دانیشتوانی سوید خۆی ده‌داله 9 ملێۆن که‌س، دانیشتوانی باشوورری کوردستان ناگاته 4 ملێۆن.
پێشینان گووتوویانه به‌ردێک نه‌زان بیهاوێته گۆمێکه‌وه، به هه‌زران زانا، ده‌رنایه‌ته، ئاخر ووشتر و حه‌مام، بزن و قاپقاپ، مه‌سعود و جه‌لال و ده‌سه‌ڵات کوجا مه‌رحه‌با، مه‌سعود جه‌لال ووڵات فرۆشن، هاوڕێ فرۆشن، چه‌ته‌ن، تالانکەرن. ئه‌رێ منداڵکوشتن به بی کەیسی وه‌ک تورکه فاشسته‌کان، ئه‌رێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماره‌کان تۆقێنه‌رن، جا ئه‌گه‌ر له مه‌رگی لاوان و منداڵانی کورد ده‌ترسن، له‌وێشدا ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر ڕاست ناکات.
http://www.ankawa.com/forum/index.php?topic=478186.0http://hurmnga.se/intressant/hur-manga-bilar-finns-det-i-sverige/http://korkortonline.se/teori/olyckor/ئه‌گه‌ر ده‌شتانه‌وێت، دڵی مافیا و چه‌ته‌کانی به‌رزانی و تاڵه‌بانیتان لێنه‌ڕه‌نجێ و ده‌تانه‌وێت، به پاره‌ی گه‌وره مافیا نێچیر به‌رزانی کوڕه‌کانتان بۆ خوێندن، بنێرنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا پێویسته به ئێوەش بڵێین: (سیکتر ،،،،، ارحل).
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=8145&Besh=Hewal&Cor=1ئه‌گه‌ر له چاو سوورکردنه‌وه‌ی (ئه‌نکڵ سام، سی ئای ئه‌ی) تۆقیوون، ده‌ی بێزه‌حمەت (ارحل) ئه‌و کاته‌ش که‌ستان مافی ئه‌وه‌تان نییه، ڕه‌خنه ئاراسته‌ی مسته‌فا به‌رزانی بکات؟
ئه‌گینا، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته، بێهه‌ڵوێسته‌تان بۆ؟
مه‌سعود و جه‌لال به ئێوه ده‌گۆڕدرێت، یا چاک ده‌کرێت، هه‌موومان ده‌زانین، خۆشیان ده‌زانن، گۆڕانی ئه‌وان واتا مه‌رگی خۆیان، کێ ده‌ست له‌و ده‌ریا خوێنه‌ی که به ده‌ست و پیلانی جه‌لال و مه‌سعود ڕژاوه هه‌ڵده‌گرێت؟!
ئه‌دی چۆن ده‌یگۆڕن؟!
با له سویده‌یه‌کانه‌وه فێری سیاسه‌ت ببین. ساڵی 1992، سکرتێری سۆسیال دیموکارته‌کانی سوید، ئینڤار کارڵسۆن، پێشنیارێکی پێشکه‌شکرد، که هه‌موو که‌سێک پاش، خانه‌نشینی، ده‌بێت، له شاره‌وانی داوای بژێوی ژیان بکات، ده‌ستبه‌جی، سه‌راپای سۆسیال دیموکراته‌کانی سوید، ده‌نگیاندا به نه‌یاری پارته‌که‌ی خۆیان (مۆدێراته‌کان) و پارته‌که‌ی خۆیان به دۆڕاندن دا، به‌ڵام وه‌کوو ئه‌ندامی حزبه‌که‌یان مانه‌وه.
28ی دیسابه‌ری2008 هه‌رچه‌ند به هۆی ته‌کنیکی، لایه‌نه بێلایه‌نه‌کان سه‌لمێندرا، که پۆلیسی گرێکی گولله‌ی نه‌ناوه به گه‌نجه 15 ساڵیه‌ی که له ڕۆژ و ساڵی ناوبراودا، گیانی له‌ده‌ستدا،به‌ڵکوو لێکۆڵه‌ره‌وانی ته‌کنیکی بێلایه‌ن سه‌لماندیان، که ئەو گولله‌یە‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ی کوشت، به‌ر ته‌نێکی ڕه‌ق که‌وتوه، پاشان هه‌ڵبه‌زیوه‌ته‌وه و به‌ر ئه‌و گه‌نجه که‌وته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵک به‌و پاساوه قایل نه‌بوون، ئه‌وبوو ئاتێنیای پایتەختیان ئاور تێبه‌ردا، 3 وه‌زیر ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش نزیکه‌ی 15 کۆنسوڵگه‌ری خۆیان له ئه‌وروپا و جێگه‌کانی دیکه‌دا سووتاند. بۆ ڕۆژی دوای بابه‌تێکم له‌و باره‌وه نووسی به‌ناوی، (مژده بێت له به‌رده‌رکی سه‌را ئاتێن ئاوری تێبه‌ردرا.) کوا کامیان ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه، کوا کێ درا به‌دادگا؟
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=1646&artikel=2547296هه‌ر هه‌موومان گوێمان لێ‌بوو، که مه‌لا قسه سوێر گووتی: ده‌ستمان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ی داد‌و بێداد، کوا له کوێ بیستووتانه، که گورگ بکرێته شوانی ڕانه مه‌ڕ، مه‌رگ له کوێی ژیان خواردمی (نیو کۆپله شیعرێکی مامۆستا که‌مال عه‌لی باپیر).
کاتێک یه‌کێتی سۆڤێت سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له دروستکردنی مێگ 21 ساڵی 1966، خۆرئاوا تا ئاستی ماخۆلان له سه‌رکه‌وتنه‌ی یه‌کێتی سۆڤێت تۆقی، چونکه خێرایی مێگ21 دووبه‌رانبه‌ر خێراتر له سه‌رجه‌م فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی خۆرئاوابوو، بۆیه سه‌راپای زاناکان، پسپۆڕانی ئه‌و بواره‌یان کۆکردده‌وه و بڕیاریاندا، که به‌هه‌ر نرخێک بوه، نهێنی ئه‌و دوو به‌رانبه‌ر خێراییه‌ی مێگ 21 بدۆزنه‌وه. ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای ساڵی 1966 لیندۆن جۆنسۆن، گووتوویه: یا دۆزینه‌وه‌ی چاره، یا گۆڕ بۆ هه‌رهه‌موومان ئاماده، بکه‌ن.
http://en.wikipedia.org/wiki/Lyndon_B._Johnsonئه‌وه‌بوو 16 ئۆگۆستی 1966 ، به‌هه‌ر نرخێک بوو، له ڕێگای خانمێکی موساده‌وه، کە پەیوەندی بە فڕۆکەوانێکی عێراقییەوە هەبوو کە مەسیحی بوو، بە ناوی مونیر ڕوفه بوو، توانی فڕۆکه‌یه‌کی مێگ21 بفڕێنێت بۆ ئیسرائیل.
http://www.youtube.com/watch?v=uQ4t-Mc4mPQبێگوومان، بێده‌نگ کردنی شه‌قام له ئه‌ستۆی ئۆپۆزسێۆندایه. ده‌با وه‌ک خۆرئاوا به‌هه‌ر هه‌موومان هه‌ڵه‌که‌ی ئۆپۆزسێن ڕاست بکه‌ینه‌وه و به ئۆپۆزسێن بڵێین هه‌ڵه‌تان کرد و تاوانی هه‌ڵه‌که‌شتان بگرنه ئه‌ستۆ، دڵنیابن که شه‌قام ڕێبه‌ری خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌و ارحل له ئێوه‌ش ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست