چی له قه‌یرانی ئابوریی جیهانی تێده‌گه‌یت؟
Sunday, 03/07/2011, 12:00
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌م له ساڵی 2003 له کوردستانپۆست بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که کوردستانپۆست چه‌ند جارێک له لایه‌ن پیاوه‌کانی ده‌سه‌لاته‌وه، زوو زوو هاک ده‌کرا، وایکرد، که بابه‌ته کۆنه‌کان بزربن. ئیستاش له‌سه‌ر داوای چه‌ند دۆستێک ئه‌م بابه‌ته‌م به‌ده‌ستکارییه‌وه دووباره کرده‌وه، چونکه براده‌رێکم گووتی: دوو هه‌فته‌یه ده‌مه‌وێت، له کێشه‌ی ئابووری گرێکلاند تێبگه‌م، به‌ڵام به‌کوردی سه‌رچاوه‌م ده‌ست ناکه‌وێت. له زۆر که‌سانی سیاسیی و ناسراویشم پرسیارکرد، ده‌رباره‌ی ئه‌و گرفته هیچی وایان پێنه‌بوو. من له‌که‌سێکی ناسراویشم پرسی، که ناوێرم لێره‌دا ناویبهێنم، ئه‌ترسم باوه‌ڕ نه‌که‌یت، ئه‌و پێی ووتم، که چاکتره له پسپۆڕێکی ئابۆڕێکی بپرسم.
له راستیدا قسه‌کردن له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووری جیهانی، کارێکی سانا نییه. مارکیسزم به‌ر له 200 ساڵ پێش ئیستا باس له‌م کێشه‌یه ده‌کات، که تووشی سیستهممی سه‌رمه‌یه‌داریی ده‌بێت، به‌ناوی زێده‌بایی (خستنه سه‌ر)، واتا ئه‌گه‌ر تۆ دۆلارێک قه‌رز بکه‌یت، یه‌ک له‌سه‌ر 100 دۆلاره‌که زیاتر ده‌یته‌وه به خاوه‌ن قه‌رزه‌که.
ئه‌و کێشه ئابووریه تووشی کۆمه‌ڵێک ووڵات، یان ته‌نها ووڵاتێک ده‌بێت، پاشان ته‌شه‌نه ده‌کات بۆ ووڵاتانی دیکه، بۆیه باس کردن له سه‌ر ئه‌م باسه کارێکی سانا، نییه. ئاماده‌کاریی باشی ده‌وێت، تا مرۆڤ لێی تێبگات، هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه، که سه‌رمایه‌داره‌کان، به سانایی خه‌ڵک له خشته ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها له به‌ر قورسیی باسه‌که، که مرۆڤ له‌دژه که‌پیتاڵیست و له سۆسیالیست تێناگات و کهپیتاڵیسته چاوچنۆکه‌کان به سانایی خه‌ڵک ده‌که‌نه قوربانی و دوژمنی.
ساڵی2000 ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی کازاخستانم دۆزیه‌وه له ئاڵمائاتای پایته‌ختی کازاخستان و له‌سه‌ر نه‌خشیه‌کی جیهان، سنووری یه‌کێتی سۆڤێتیم پیشاندا، که سنووری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران، تورکیا، نه‌رویج و فینلاند، ئه‌مه‌ریکای باکوور، ژاپۆن، خۆ ئه‌گه‌ر ووڵاتانی سه‌ر به بلۆکی سۆسیالیستی، لێره‌دا بخوێنینه‌وه، ئه‌وکاته ده‌توانین، که نزیکه‌ی 2 له‌سه‌ر 6 خاکی هه‌موو جیهانیان له‌ژێر ده‌ستدابوو، جگه له ووڵاتانی سۆسیالیستی وه‌ک پۆڵهن، جێک و سلهڤاکیا، یوگسلاڤیا، ڕۆمانیا، ئه‌ڵمانیا خۆرهه‌ڵات، ئه‌لبانیا، چین، کۆریا باشوور، کوبا، ڤێتنام.......هتد، هه‌موو جۆره کهشهکانتان هه‌بوو، ئه‌ی بۆ خه‌ڵک ڕیزیان ده‌به‌ست بۆ نان، بۆ گۆشت، من که‌سانێکم چاو پێکه‌وتووه، که گووتویه هه‌موو ته‌مه‌نم مۆزم نه‌خواردوه، ئه‌مه، بۆچی؟
هه‌روه‌ک گووتم له سۆڤیه‌تدا هه‌موو وه‌رزێکیان هه‌بوو، بۆ چاندنی هه‌موو جۆره مێوه و دانه‌وێڵه‌یه‌ک، هه‌روه‌ها بۆ به‌خێووکردنی هه‌موو جۆره گیانله‌به‌ر، په‌له‌وه‌ر، ماسی و گیانداره‌کانی دیکه، هه‌روه‌ها سیستێمه‌که‌ی ئێوه سیستێمێکی خه‌ڵکی بوو، به واتا بۆ گیرفانی تاکه که‌سی نه‌بوو. هه‌رچه‌ند زۆرێک له‌به‌رپرسه‌کان هیچ کاتێک سه‌ره‌یان نه‌گرتووه، نه بۆ نان، نه بۆ گۆشت.؟ ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌ی کازاخستان له وه‌ڵامدا گووتی: لێره نه‌بوویت، که به گۆرباجشۆڤ بڵێیت، به‌ڵێ گه‌نده‌ڵیی تا سه‌رئێسقان په‌ره‌ی سه‌ندبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و کاته کێ ده‌یوێرا باسی له‌و جۆره باسانه بکات؟ که‌واته ده‌توانیت بڵێیت، که گه‌نده‌ڵیی و دیکاتۆریی هۆکاری ئاشبه‌تاڵێ وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بوو؟
بێگوومان، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به ته‌مه‌نێکی 70 ساڵێ ئاستی خۆی گه‌یانده ئاستی ووڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا، که 600 ساڵه په‌رله‌مانه‌که‌یان کار ده‌کات. پێش گورباچۆڤ خه‌ڵک هه‌موو پاشئاسا ده‌ژیان، هه‌موو ئێواره‌یه‌ک شایی زه‌ماوه‌ند بوو، له هیچ جێگایه‌کی ئه‌م جیهانه وه‌کوو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت گوشت و نانی به‌و شێوه هه‌رزانییه، ده‌ست نه‌که‌وتووه.
پێشتر باسمان له فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ ناسی کرد، که ئه‌ڵێ: مرۆڤ دڕنده‌ترین گیانله‌به‌ره، چونکه پلانی هه‌یه، به‌لام ئێمه‌ی مرۆڤ به گورک گیانله‌به‌ره‌کانی دیکه ئه‌ڵێن دڕنده ، ئه‌مه ڕاست نییه، چونکه گورگێک یا پڵنگێک یا شێرێک، که کهروێشكیکی خوارد، سه‌ره‌تا بیر له‌وه ناکاته‌وه، که که‌روێشکی سوور یا سپی بخوا، به‌ڵکوو وه‌ک خویه‌ک که له بوندیدا (ئه‌زه‌لی) هه‌یه، هه‌یه په‌لامار ده‌دات و نێچێری خۆی ده‌خوات، پاش ئه‌وه‌ش ده‌یان سه‌دان و هه‌زران کهرویشکی دیکه به‌لایدا بڕوات، مێشێک میوانی نییه و سه‌رنجی ئه‌و ڕاناکێشێت، به‌ڵام مرۆڤ که که‌روێشکه‌که‌ی خوارد، هه‌وڵده‌دات دوانی دیکه یا سیانی دیکه، ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت، هه‌رچی که‌روێشکی جیهانه، ڕاویبکات و بیشارێته‌وه، یا پاشه‌که‌وتی بکات، تا دوایی بیخوات. بۆیه، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه که ئه‌نارشستی (فه‌وزه‌وی) هه‌ڵه‌یه.
هه‌روه‌ک پێشتر باسمان لێوه کرد، ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌چێت گیرفانی به‌رپرسه‌کانی کورده‌وه له هه‌رێمی کوردستان، که بۆ سه‌رژمێری ته‌نها دوو شاری وه‌ک هه‌ولێر و سلێمانیه، که ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوو شاره ناگاته 5 میلۆن مرۆڤ، له هه‌مانکاتدا، ژماره‌ی دانیشتوانی سوریا، که خۆی ده‌دات، له 23 ملێۆن مرۆڤ، بودجه‌ی ئه‌و دووشاره‌ی باشووری کوردستان هێشتا 2,9 ملیار دۆلاری زیاتره له بودجه‌ی سوریا که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی پێنج جار زیاتره له ژماره‌ی دانیشتوانی کوردستانی باشوور .
هه‌رچه‌ند سوریا ووڵاتێکه نزیکی ئیسرائیله بودجه‌یه‌کی خه‌یاڵی خه‌رج ده‌کات، بۆ کڕینی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و کاری سیخوڕی.
حاجی عهلهیهک له ده‌ربه‌ندیخان سێ ته‌ڵاقه‌ی خواردوه و گووتیه‌تی: سێ به‌سی ته‌ڵاقم که‌وتبێت، 1000 دینار له گیرفانی هیچ که‌سێکدا نیه، چونکه پاره په‌یدا ناکرێت، ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌که‌یت، به‌شی خواردنی سه‌ری مانگ ناکات.
له ڕاستیشدا، ئه‌گه‌ر مرۆڤ دزی نه‌کات، مووچه‌ش هه‌رگیز ناگاته سه‌ر مانگ.
له‌ڕاستیدا تاوانه به بازرگان بگووترێت سوزانی، چونکه سوزانی له ناچاریی له‌شی خۆی ده‌فرۆشێت، به‌ڵام، که‌سێکی وه‌ک (ئه‌ننه نیکۆل شمس)، پێویستی به له‌شفرۆشی نییه، چونکه ملیارد لێره، که‌چی فلیمی ڕووتی به‌رهه‌م ده‌هێنا. پاره لای که‌سێکی وه‌ک ئه‌ننه نیکۆل هه‌یه، که له‌شفرۆشی ده‌کرد.
یان لای (ئێلین نۆردگرێن) که نزیکه‌ی دوو ساڵیک (هاوسه‌ری تیگهر وود) بوو، له جیابوونه‌وه‌ی 764 میلێۆن کرۆنی به‌رکه‌وت، که هه‌ر شه‌وی ملێۆنێک ده‌که‌وێت!
http://www.expressen.se/noje/extra/1.2179625/elin-fick-764-miljoner-i-skilsmassan ئه‌و ئافره‌ته به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان به‌ردێکی هاویشتبێته سه‌ر به‌رده‌ێک، به‌هۆی جیابونه‌وه‌ی له تیگهر وود،له‌پڕ بووبهخاوه 764 میلێۆن کرۆن.
ئه‌ودوانه ڕۆژێک له ڕۆژان به‌ردێکیان نه‌خستۆته سه‌ر به‌ردێکی دیکه، به‌ڵام به هۆی پێنج سانتیمهترکهیانهوه بوون به ملیاردێر.
که‌چی ئه‌م خانمه ڕوسس کارته‌ری 27 ساڵی که‌له مه‌ترسیدارترین، ناوه‌ندا کار ده‌کات، ناچار ده‌کرێت، کهلهشفرۆشی بکات، تا ژیانی خۆی و کۆرپه‌که‌ی به‌رێ به‌ڕێوه.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article5769915.abبه‌ڕاستی تاوانه به خانمی (ڕووس کارته‌ر) بگووترێ قه‌حبه، ڕه‌وایه که ته‌نها به پاره‌دار بگووترێ، قه‌حبه. (له‌زمانی کوردی‌دا ووشه‌ی قهحبهمان نیه.
(مێجه‌ر نوئێل) حاکمی سیاسی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود، له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیدا ده‌نووسێت، که نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌و کاته‌دا ئه‌وه‌نده پاک ته‌میز بووه، من واتا مێجه‌ر نوئێل هه‌موو کوردستان گه‌ڕام، پاشان چوومه لای به‌درخانییه‌کان، له هه‌موو ڕۆشنبیرهکانیانم پرسی که ووشه‌یه‌کیان بۆ نهدۆزرایهوهبهرانبهر ووشه‌ی قه‌حبه‌ی عه‌ره‌بی).
شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، دووه‌م، هه‌موو شه‌ڕه‌کان جیهان، هه‌میشه له پێناو سه‌رمایه‌دا بووه، به‌شه‌ڕه‌که‌ی تۆم و جێریهکی خۆشمان (جه‌لال و مه‌سعود). نه‌ک هه‌ر ئه‌وه ته‌واویی ئاینه‌کانیش به‌ناوی خوداوه، خه‌ڵکی نه‌گبه‌تیان چه‌وساندۆته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی ته‌واوی کتێبه ئاینیه‌کان بده‌ین، ده‌بینن دوو به‌شه به‌شی پێش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، پاشان به‌شی دوای ده‌سه‌ڵات.
ته‌نانه‌ت قورئانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان، به‌شی پێش ده‌سه‌ڵاتی هه‌موی به‌ڵێنه به کچی جوان و مهمکخڕ، به کوڕی جوان ئه‌گه‌ر حه‌زت له کوڕبێت، که وه‌ک داری لوو لوو ساف لووس جوانن، یا جۆگه‌له‌ی شه‌راب، به‌ڵام پاش ده‌سه‌ڵات، سه‌راپای گرتن و کوشتن چوار مێخه و سه‌ربڕینه.
هه‌روه‌ک سیاسییه‌کانی، ئه‌مڕۆ، جاران به ناوی دینه‌وه خه‌ڵکیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌مڕۆ ڕۆڵی ئاین که‌مبۆته‌وه، ناچار به سیاسیه‌ت، خه‌ڵک له خشته ده‌به‌ن.
یه‌کێک له‌هه‌ره هۆسهرهکیهکانی، شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دوه‌م هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و دو جه‌نگه دروست بوونی قه‌یرانی ئابووری یا هه‌ڵاوسانی ئابووری بوو، هه‌ردووکیشیان به‌داخوازی ته‌نها که‌سێک یا چه‌ند که‌ساێکی وه‌ک "جێمس هارۆڵد مارشال"، که ئه‌وکاته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین کۆمپانییای نه‌وتی جیهانی بوو.
http://en.wikipedia.org/wiki/J._Howard_Marshallهه‌ڵاوسانی ئابووری دوو جۆره، هه‌روه‌ها تهمنیشیان جیاوازه، بۆ نموونه هه‌ڵاوسانێک که هۆکاری ناوخۆی دروسستی ده‌کات ئه‌ویدیکه‌یان هه‌ڵاوسانی ده‌ره‌کی دروستی ده‌کات.
خوله‌کان یاتهمهنی هه‌ڵاوسانه‌کان
یه‌که‌م ته‌مه‌ن کورت، له 10 ساڵه‌وه تا 15 ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه، که هه‌ڵاوسان به‌رده‌وام ده‌بێت ناتوانێت خۆی بدۆزێته‌وه.
دوه‌م ته‌مه‌ن مام ناوه‌ندی که له 25 ساڵه‌وه بۆ 30 ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه.
سێهه‌م ته‌مه‌ن درێژی هه‌ڵاوسان که ته‌مه‌نی ئه‌و هه‌ڵاوسانه له 60 ساڵیه‌وه تا 70 ساڵ درێژ ده‌بێته‌وه، به‌پێ ئینسکۆلۆپیدیا ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی که‌له ساڵانی 1930 بۆ ساڵی 1933 تووشی ئه‌مریکای باکوور هات، به گه‌وره‌ترین هه‌ڵاوسان، پێناسه ده‌کات.
http://sv.wikipedia.org/wiki/Ekonomisk_krisهه‌ڵاوسانی که هۆکار ناوه‌وه‌ی ووڵاته، بۆ نموونه، کارخانه‌یه‌ک ناتوانێت که هه‌میشه تێ‌ڤی به‌رهه‌م بهێنێت، یا دووربینێک، یا کاتژمێرێک، چونکه به‌رووبوومی ئامێره‌کان وه‌ک خواردن نیه، که هه‌موو ڕۆژێک بخورێت.
هه‌رچه‌ند، ته‌واوی ئامێره‌کانی که‌له سیستێمه که‌پیتالیسته‌کان دروست ده‌کرێت، به‌شێوه‌یه‌ک دروستده‌کرێت، که به‌رگه‌ی ته‌نها چه‌ند ساڵێک، کار ده‌کات، جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر تێک چوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، چاککردنه‌وه‌ی زۆری تێده‌چێت، چاکناکرێته‌وه، ناچار ده‌بێت، دانه‌یه‌کی نوێ بکڕدرێت.
بۆیه خاوه‌نکارگه‌کان په‌نا بۆ به‌رپاکردنی جه‌نگ ده‌ده‌ن، به‌و جه‌نگه‌ش خاوه‌ن کارگه‌کانی وه‌ک دروستکردنی چه‌ک و تفاقی جه‌نگ، هه‌م چه‌ک ده‌فرۆشن ،هه‌م چه‌که نوێکانیشیان تاقی ده‌نه‌وه، به‌پێی ماڵپه‌ڕی ڤۆڵتێر نێت، که ده‌یان که‌سانی پسپۆڕ و پرۆفیسۆرو فهلهسووفی سه‌رده‌م ڕۆجیه گاروودی فهڕانسی کاری تێدا ده‌کات، ده‌نووسێت که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌دام حسێن چه‌کی کۆکوژی نه‌بوو له‌کاتی دوا لێدانی ئه‌مه‌ریکاو ڕوخاندنی سه‌دامدا.
هه‌روه‌ها بنلادنیش به هیچ شێوه‌یه‌که ئاگاداری لێدانی بنکه‌ی ئابووری جیهانی والتهرید سه‌نته‌ر نه‌بوه، به‌ڵکوو ئه‌و شه‌ڕه‌یان هه‌ڵگیرساند، بۆ فرۆشتنی چه‌ک و تاقی کردنه‌وه‌ی چه‌کی نوێ.
http://www.voltairenet.org/ دڵنیام له ووته‌یه‌ی که ئه‌ڵێت: مرۆڤ وه‌کوو مار وایه، مار خۆڵ ده‌خوات، هه‌موو ته‌مه‌نیشی له خۆڵخواردن تێر نابێت، ژماره‌یه‌ک له مرۆڤه‌کان وه‌ک مار خوێنی مرۆڤ ده‌خۆنه‌وه‌و هه‌گیز و تیر نابن، بهشبهحاڵیخۆم، به‌تاوانی ده‌زانم کهبهههندێک مرۆڤ بگوترێت مرۆڤ، چونکه له‌چوار چێوه‌ی مرۆڤ چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و وه‌ک ئاژه‌ڵێکی دڕندهدهژین.
ئاخر به ویژدانی کام ویژدان تۆپیو ڕه‌وایه که 210 ملێۆن کردنی سویدی خه‌رجبکرێت، بۆ ته‌نها شه‌وه ئاهه‌نگێک؟!
http://www.e24.se/lifestyle/klacksparkar/vardens-dyraste-fest-i- یا ته‌نها ده‌ستێک جل به 30 ملێۆن دۆلار بکڕدرێت؟!
http://www.e24.se/lifestyle/klacksparkar/varldens-dyrasteیا ته‌نها مه‌مک هه‌ڵبه‌ستێک به 15 ملێۆن دۆلار،
http://fruntimmersbloggen.se/blandat/varldens-dyraste-bh/یا ته‌نها گه‌شتێک بۆ سه‌رمانگ به 190 میلێۆن کرۆنی سویدی
http://www.aftonbladet.se/resa/article11016111.abله هه‌مانکاتدا، له‌نیوه زیاتر له دانیشتوانی جیهان به‌سکێک تێر بهزکێک برسی.
ئه‌م جڕوجانهورانهن که کێشه ئابووریه‌کان که‌به هه‌ڵاوسان نانووسکراوه دروست، ده‌که‌ن.
به‌پێی "ناوه‌ندنی خواردن و کشتوکاڵی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان"، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، هه‌ژاران ڕوو له هه‌ڵکشان و ژماره‌یان زیاتر و زیاتر ده‌بێت و ژماره‌یه‌کی که‌میش هه‌تا دێت، سامانیان گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بیت. دڵنیام ئه‌و لینکه ئه‌و گازندانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Food_and_Agriculture_Organizationبۆ ئه‌وه‌ی هاوکێشه‌یه‌کی ئاسانتر بکرێت بو ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌سێک له قه‌یران و هه‌ڵاسان تێبگات، بیرمه‌ندی مه‌زن و یه‌کێک لهبناغهدانهری کۆمه‌نیستی جیهانی جۆرج بێرناردشۆ، نموونه‌یه‌ک بۆ خزمێکی خۆی ده‌هێننێته‌وه، ئه‌و کاته‌ی که خزمه‌که‌ی گلیه‌یی لێده‌کات، که‌بۆ جۆرج خۆیکردوه به بنێشته‌خۆشه ده‌می خه‌ڵک، جۆرج بیر ده‌کاته‌وه، که به بیرکردنه‌وه‌ی جوتیارانه باسه‌که، له خزمه جوتیاره‌که‌ی خۆی تێبگه‌یه‌نێت، ئه‌ڵێ:
هۆکاری یه‌که‌م،: فیۆداڵێک چوو بۆ گوندێک، له‌وێ پێشنیاریکرد، که 10 دۆلار ده‌دات، که هه‌رکه‌سێک گوێدێژهی پیبفرۆشێت، ئه‌و پێشنیاره‌ش وایکرد، که ژماره‌یه‌کی زۆری گوندیه‌کان گوێدرێژه‌که‌ی خۆی پێبفرۆشت. پاشان سبهنینێ هه‌مان سه‌رمایه‌دار هاته‌وه‌و دیسان پێشنیاری که‌هه‌رکه‌س گوێدرێژه‌که‌ی بفرۆشێت، 15 دۆلاری ده‌داتێ، دیسان کۆمه‌ڵێکی دیکه گوێدرێژه‌کانیان فرۆشت، بۆ سبه‌ینێی ئایندهی کردی به 30 دۆلار، خه‌ڵکه‌که‌ش گونده‌کانی دوروبه‌ر هه‌موو گه‌ڕان تا گوێدرێژیان بڕی له‌ناوچه‌که و فرۆشتیان به کابرا.
پاشان کابرا بۆ دواجار گووتی: نرخی کڕینی گوێدرێژێکم به‌رزکرده‌وه بۆ 50 دۆلار، به‌ڵام ده‌بێت ئێستا بڕۆم گوێدرێژه‌کان ده‌به‌م بۆ ماڵکه‌ی خۆم با برسیان نه‌بێت گوناهن، سبه‌ینێ دێمه‌وه، بۆ کڕینی گوێدرێژ به 50 دۆلار و پاشان چوو.
ڕۆژێک دوای ڕۆشتنی کابرا، جێگره‌که‌ی هاته گونده‌که‌و گووتی: من گوێدرێژی زۆرم هه‌یه، دانه‌ی ده‌ده‌م به 40 دۆلار.
خه‌ڵکی گونده‌که، پاره‌ی کڕینی کۆمه‌ڵه گوێدرێژییان نه‌بوو، بۆیه به په‌له ڕویانکرده بانکه‌کان، به‌په‌له پاره‌یان قه‌رزکرد، هه‌ریه‌که‌ی پاره‌ی بۆ پێنج، شه‌ش گوێدرێژ، قه‌رز کرد.
هه‌ریه‌ک له گوندیه‌کان پێنج، شه‌ش گوێدرێژی یا زیاتری کڕی.
به‌ڵام کابرای یه‌که‌م هه‌رگیز نه‌هاته‌وه، تا گوێدرێژی تازه بکڕیت به 50 دۆلار!
ئیتر گووندیه‌کان بوون به خاوه‌ن سه‌دان گوێدرێژی بێخێر، هه‌روه‌ها خۆشیان قهرزاربارکرد، به‌شێوه‌یه‌ک که نه‌یان توانی قهرهزهکهیان بده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، گونودیهکان، بوون به خاوه‌ن گهزران گوێدێژ، هه‌روه‌ها قهرێزێکی زۆریان کردوه، به‌و کاره خۆیان قهرزارکرد، هه‌روه‌ها کاسه‌ی یه‌ک دوو بانکیشیان به‌تاڵکرد.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت، قه‌رزار بوون، بانکڕووت، واته بانک داخستن.
(ئه‌مه نمونه‌یه‌که بۆ ئاسان کردنی، باسه‌که، که گوایه جۆرج بێنارد شۆ، گووتوویه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆر دڵنیا نیم که نموونه ووته‌ی بێربارد شۆ بێت، باشبیرم نایه‌ت!).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م چیرۆکه ترژیدیایه به‌ناو بانگه بۆ لێتێگه‌یشتنی له کێشه‌ی هه‌ڵاوسان، که ته‌نها که‌سێک یا دوان یا زیاتر، کۆمه‌ڵگایه‌ک و کۆمه‌ڵێک بانکیش ده‌ڕوتێننه‌وه، به شێوه‌یه‌کی یاسایی، واتا دزی یاسایی.
که‌واته، مرۆڤ ده‌وێرێت که بڵێ که هه‌ڵاوسان بوونی نیه، به‌ڵکوو ساخته‌چێتی سیستێمی سه‌رمایه‌داریه، هه‌روه‌کوو فرۆشتنی گوێدرێژه‌کان.
http://en.wikipedia.org/wiki/George_Bernard_Shawنموونه‌ی دوه‌م، بارکردنی فیرمه گه‌وره‌کانی وه‌کوو سۆنی که کارخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی، هۆڵه‌ندیه، یا سۆنی ئێریک سۆنی سویدی، یا سکانیای سویدی، یا سابی سویدی که هه‌ر ئێساتا سوید به نیازه کارخانه‌ی (ساب) به ووڵاتی چین بفرۆشیت، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر ئێستا هه‌رچی ئامێرێکی کهلهبهردستایه، هه‌ر له کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستان، تا ده‌گاته مۆبایلکه‌ی ده‌ستیان تا پێسێ و تێڤێو میکرۆ، یوئێسبی، ته‌له‌فۆنی ماڵ، ئێفۆن و جۆره‌کانی، سه‌راپایان، ته‌نها ناوه‌که‌یان ئه‌وروپی یا ئه‌مه‌ریکی یا ژاپۆنیه، ئه‌گینا سه‌راپای ئه‌و ئامێرانه یا چینیه یا هیندیه، یا پاکستانی یا کۆرییایه.
به‌هۆی نێته‌وه، په‌یوه‌ندیم به‌ست به پاکستانیهکهوه، زۆر به‌کورتی پرسیاری نرخی ڕاوتهرم لێکرد، که‌له سوید نزیکه به‌های ئه‌وکاته(150 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بوو)، به‌ڵام هه‌مان ڕاوته‌ر که‌له خودی پاکستان دروست ده‌کرێت، دهیێرن بۆ سوید،به‌هاکه‌ی 5 دۆلاره، ئه‌وه‌ش ئه‌وکاته زانیم،چونکه ویستم هه‌وڵبده‌م بیکهمهوهو چاکی بکهمهمهوه، کاتێک دیتم سه‌رپای له پاکستان دروستکراوه!
کارخانه‌کان ئه‌وروپا یا ئه‌مه‌ریکا یا ژاپۆن ڕوو ده‌که‌نه، ئه‌و ووڵاتانه، چونکه
مووچه‌ی کرێکار له ووڵاتانه‌ی وه‌ک هیندستان یا چین یا پاکستان و فلیپین، ڤێتنام، هه‌رگیز ناگاته 150 دۆلار، به‌ڵام مووچه‌ی کرێکارێکی هه‌رکامیان له ووڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریکی، ژاپۆنی له 3000 دۆلار که‌متر، نیه. جگه له مووچه‌ش له وڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مریکای بۆ دژیایه‌تی شیوعیه‌ت، سه‌لامه‌تی ژیان تامین سحی، برینداری، هه‌روه‌ها مانگی کرێکار کاریش ناکات، به‌ڵام مووچه‌ی هه‌یه، ئه‌وانه هه‌مووی له پاکستان و چین و هیند، نیه.
هۆکاری سێهه‌م: دزینی ئاسایی، به به‌یاسا دزیکردن، بۆ نموونه،
ڕادێۆ سه‌ره‌کیه‌کان زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی سویدی نوسیویانه که ته‌نها شه‌ڕێکی باڕه‌کان 75 ملێۆن کرۆنی سویدی ده‌که‌وێت، واتا ته‌نها شه‌ڕێک که ڕوده‌دات، کۆمه‌ڵگای سویدی 75 ملێۆن کرۆنی سویدی له گیرفانی خه‌ڵکه‌که‌وه ده‌رێته سه‌رمایه‌داره‌کان(هه‌رچی ده‌که‌م، ناتوانم باوه‌ڕ به‌و پاره زۆره بهێنم، که له ته‌نها شه‌ڕێکدا خه‌رج بکرێت، به‌ڵام، ئیتر ئه‌وه به‌ڵگه‌ی فه‌رمی دهوڵهتیهو ناتوانینن قسه تێدا بکه‌ین).
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=86&artikel=4563031هه‌مان هۆکاری سێهه‌م دیسان به به‌ڵگه‌ی خۆیان، خاوه‌ن فیرمهی پاسه‌وانی پارککردن و سسزادانی پارککردنی هه‌ڵه، یا جێگا‌و و شوێنی ڕێگه‌پێنه‌دراو، که ماشێنی تێدا پارک بکرێت، کرێکارێکی پاسه‌وانی پارککردن ئه‌ڵێ: خاوه‌ن کاره‌که‌م پێگووتم: ئه‌گه‌ر هاتیته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی سسزای که‌سێکت دابێت، ئه‌وا ده‌رت ده‌که‌م.
کرێکاره پرسیبووی له خاوه‌ن کار، ئه‌ی ئه‌گه‌ر من هیچ ماشێنێک یا سهیارهکم بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، که به‌هه‌ڵه پارکی کردبێت، چی؟
خاوه‌ن کار: من کارم به‌وه‌وه نییه، که هاتیته‌وه ده‌بێت شۆفێرت سزا، دابێت.
هه‌موو که‌سێک ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی تێدا نیه، یا بڵێین ئه‌و ویژدانه‌ی نیه، که بڵێ ویژدانم هه‌ڵیناگرێت که له‌خۆمه‌وه خه‌ڵکی بێگووناه سسزا بده‌م.
که‌سان هه‌ن که گیانی خۆشیان ده‌که‌نه قوربانی بۆ نموونه، ئه‌وانه‌ی له کۆمپانیاکانی هێنانه به‌رهه‌می ووزرهی ئه‌تۆمی کار ده‌که‌ن، ڕه‌نگه‌ی له سه‌دا 95 هه‌یه که تووشی سه‌ره‌تان ببێت، به‌ڵام ئه‌ڵێ پاره‌که‌ی زۆره، که‌م ده‌ژیم، باش ده‌ژیم، به‌و شێوه خه‌ڵکیان ڕاهێناوه.
http://www.nyhetsverket.se/nyhet/11455/Parkeringsvakterله جۆره ڕوداوانه زۆرن بێژماره‌ن، جاران کهمکهس ده‌یوێرا له‌ترسی ده‌رکردن ،ئه‌و نهێنیه بدرکێنێت، به‌ڵام ئێستا، به‌هۆی ئاسانی په‌یوه‌ندیه، به‌تایبه‌تی (فیس بوک که‌که‌ی مه‌سعوده‌وه) خه‌ڵک به ئاسانی ده‌ستی ده‌گات، که ئازاره‌کانی بۆ خه‌ڵکی دیکه به‌یان، بکات.
هه‌رهه‌مان هۆی سێهه‌م له ماوه‌ی ئه‌م دوو، یا سێ ساڵی ڕبردوودا، ڕوداوی بهکترییای مانگا شێته، بهکترییای به‌راز، دوایش بهکترییای په‌له‌وه‌ر، هێندرایه سهرماسهی جیهانی،که به‌هه‌موو جیهاندا بڵاو بویه‌وه. سه‌رتاپای مه‌دییاکانی جیهان، ئه‌وه‌یان به خه‌ڵک ڕاده‌گه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، که زیاتر له دوو ملیارد، مرۆڤ بکوژێت. مه‌دییا ساخته‌کاره‌کان، هه‌ر جاره‌ی درۆیه‌کی گه‌وره‌تریان، بۆ نموونه ئه‌ره‌وه‌ڵا هاوسه‌ره‌که‌ی بیلکلنتۆن تووشی بوو، ئه‌ره‌وه‌ڵا، 20 له یا 100 له‌ولا، مرد، له ڕاستیشدا،زیاتر له 20000مرۆڤیان کرده قوربانی، به‌ڵام وه‌زیری ته‌ندروستی فینلاند به فه‌رمی گووتی: ئه‌و ڤایرۆسه ڕاسته، به‌ڵام ده‌سکردی ئه‌مه‌ریکایه، ته‌نانه‌ت گووتی: ته‌نانه‌ت گووتی: بۆ کهمکردننهوهی دانیشتوانی جیهانه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=97192c2cئه‌گه‌ر ئه‌وو گوته حه‌مه‌ی مهلاقدره یا شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا بیان گووتایه، به‌هه‌ندمان وهردنهدهگرت، به‌ڵام ئه‌وه ووته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی فینلانده، که فینلاند قسه ده‌کات واتا کۆپنهاگن قسه ده‌کات، واتا ستۆکهۆڵم، واتا مه‌درید، واتا ئۆتاوا، واتا تۆکیۆ، واتا واشنتۆن و نیوێۆرک.
به‌و شێوه‌ش ووڵاتان ناچار کران، که هه‌زاران ترلێۆنیان دۆلاریان خلۆر کرده‌وه، بۆ گیرفانی سه‌رمایه‌داران. چونکه به‌پێی نرخاندنی بۆ هه‌رکه‌سێک ده‌بو 300 کرۆنی سوید بۆ ته‌نها که‌سێک که ده‌رمانی ئه‌و دژه ڤایسرۆسه بکڕێت، 300 له 900000 که سه‌رجه‌م دانیشتوانی سوید9 ملێۆنه، ده‌کاته2700000000 کرۆنی سویدی، ووڵاتی سوید ته‌نها 9 ملێۆن که‌سه، ئه‌ی ووڵاتێکی وه‌کوو هند و چین که‌به هه‌ردوکیان نزیکه 2,3 ملیارد مرۆڤ ده‌بن، ئه‌ی خودا ده‌بێ چه‌ند بێت؟
دکتۆر والفگهنگ به ئاشکرا ئه‌ڵێ: ئه‌و به‌زمه هه‌موی ساخته!
http://www.greensparrow.se/wp/dr-wolfgang-wodargئه‌وانه پاره‌یه و له‌گیرفانی ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌چێت، که پاره‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک، که‌چی سه‌رمایه‌داری ساختهچێ ئاوا به سانای ده‌یبات. ئه‌مانه هۆکارن که ئه‌و قه‌یرانه دروست ده‌که‌ن که ناویان ناوه هه‌ڵاوسان.
که تووشی ههڵاسانیش ده‌بن دیسان ده‌بێت، هه‌ر کرێکار باجه‌که‌ی بدات، بۆ نموونه کاتی خۆی له ئیلکترۆ لۆکس ساڵانی 1989 کارم ده‌کرد، که یه‌که‌م جار سوید تووشی هه‌ڵاوسان هات، خودی (انه‌ی کرێکاری) نه‌قابه‌ی کرێکاری داوایان له کرێکاران کرد، به به‌کاری زیاده، پاره‌ی پڕ بکرێته‌وه. به‌ڵام کرێکاره‌کان هاوده‌نگ بوون، هه‌رچی هاوارم کرد، بابه چۆن شتی وا ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، کرێکاره‌کان وا ڕاهێنرابوون، حه‌په‌یان له هۆکاری هه‌ڵاوسان نه‌ده‌زانی، بۆیه تا ئێستا توانیویانه که خه‌ڵكی وه‌ک ووڵاخ لێ‌بخوڕن.
به بڕاوی من سه‌رمایه‌داره‌کان لێده‌گه‌ڕین، که ئێران بۆمبی ئه‌تمی دروست بکات و پاشان، شه‌ش یا حه‌وت بۆمبی ئه‌تۆمی بگرێته ئیسرائیل، به‌ڵام به هۆی ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆجیاوه، ڕێڕه‌وی ڕاکێته‌کانی که بۆمبی ئه‌تۆمیان هه‌ڵگرتوه، بگۆڕان بۆ سه‌ر خوودی ئێران، یا عێراق و یا میسر.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8e02d1a8http://aftonbladet.se/nyheter/article5516131.abهه‌رهه‌مان هۆکاری چواره‌م دروستکردنی کێشه‌ی خێزانی بازرگانی کردن پێیه‌وه،کاتێک ده‌نووسم هۆکار، مه‌به‌ست له‌وه‌یه، ئه‌و کێشه،سه‌ره‌تا دروستکردنی کێشه یه‌که‌یه، پاشان مااشینهوهی پاره‌یه،له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک و ده‌چێته گیرفانی تاکه که‌سێکی سه‌رمایه‌داره‌وه، چارهسهرهکهشیهتی، واتا ڤایرۆسه‌که یا به‌کتریا دروست ده‌که‌ن، پاشان ده‌رمانه‌که‌ی به خه‌ڵک ده‌فرۆشن.
له‌و دوو لینکه‌ی خواره‌وه‌دا بابه‌تێکم خوێنده‌وه، له گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌ی سویدا که ناوی ئافتۆن بلادته، نوسرابوو، جیابه‌ره‌وه له هاوسه‌ره‌که‌ت(ته‌ڵاق وه‌رگره، خه‌ڵات وه‌رده‌گریت)، ئه‌وه‌ی من ده‌رباره‌ی منداڵی جیابوه‌وه‌ی باوک ودایک خوێندومه‌ته‌وه، یا دوای که‌وتووم، به‌ڕاستی کاره‌ساته، چونکه ئه‌و منداڵه هه‌میشه له چاوه‌ڕوانی باوکیدایه، له قوتابخانه منداڵه باوکدارهکان که باسی باوکیان ده‌که‌ن، منداله بێباوکه‌که‌ی به‌و باسه بریندار ده‌بێت، که باسی ڕاوه‌ماسی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا ده‌کات،یا یاری فۆتبۆڵ ده‌کات، ئه‌و منداله بێ باوکه ،ئه‌وه‌ی نه‌کردوه،هه‌ست به که‌می خۆی ده‌کات. ئه‌وه‌ش والێده‌کات، که منداڵێکی سالم ده‌رنه‌چیت، هه‌میشه غه‌مگین، و ئاره‌زووی شه‌ڕ ده‌کات،کێشه‌ی دیکه ده‌نێته‌وه........هتد. جگه له‌هه‌مووشی سۆز‌و خۆشه‌ویستی هه‌ست پێناکات، هه‌روه‌ها باوک و مام و خاڵ‌و پورو پورزا، مانایه‌کی نامێنێت، په‌یه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵاتیه‌کان له سیستێمی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌ڕه‌وێته‌وه، ئه‌و منداڵه باوکی ناناسێت، ئیتر مام و خاڵ ئه‌و ههرواتای، نامێنێت. ئاسترید لیند گرین، یه‌کێکه له نوسهرهناودارهکانی سوید، کاتیک دووگیان بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماره‌کرابێت، له شاره‌که‌ی خۆی شاربه‌ده‌رکرا و له شاره‌که‌ی خۆی ڕای‌کرد، ئه‌مه هه‌موو نزیکه‌ی 40 ساڵپێش ئه‌مڕۆ ڕویدا، به‌ڵام سیستێمی سه‌رمایه‌داری کارێکوایکردوه، ئێستا، ئه‌گه‌ر که‌سێک ماره بکرێت، به چاوی سووک نیگای تێده‌گیرێت، لێره‌دا، ته‌نها مه‌به‌ست له گۆڕینی خێرای داب و نه‌ریتیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، به خێراییه‌کی باوه‌ڕ پێنه‌کراو.
هه‌ر ئێستائه‌و سیستێمه‌ی که ده‌یانه‌وێت له باشووری کوردستان بیچه‌سپێنن، ئه‌نجامی گرتوه، ده‌بینن که سۆز‌و خۆشه‌ویستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بونی نه‌ماوه، وه‌ک ئه‌وروپی دایک جه‌رگی خۆی ده‌فرۆشێت، کوڕ خوا خوایه‌تی فرسه‌تێک له باوکی بهێنێت، چونکه ئێستا خه‌ڵک ته‌نها خه‌رکی فڕان ، فڕانی پاره‌یه‌وه هیچی دیکه.
http://mobil.aftonbladet.se/wendela/relationerhttp://www.aftonbladet.se/wendela/relationer/article12094006.abهه‌رچه‌ند، سه‌ره‌تا به ڕوداوێکی ئاسایی وه‌رمگرت، به‌ڵام کاتێک ده‌بینم سه‌دان هه‌زران ده‌زگای پاراستنی منداڵ دروستکراوه بۆ نموونه سه‌دان ده‌زگا به ناوی "مافی منداڵ له کۆمه‌ڵگدا"
http://www.bris.se/بۆیه، ناچار پهیهوهدیم گرت له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر و مێژوونوسی ئیسلامی و ئیسلام ناس،یان یه‌رپه،
http://sv.wikipedia.org/wiki/Jan_Hj%C3%A4rpeپرسیم، که‌ی کاتت هه‌یه، ده‌مه‌وێت بێم بۆلات، شتێکی وانوسراوه له ئافتۆن بلادتدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وو هه‌موو ده‌زگای پاراستنی منداڵ هه‌یه، بۆ داواکاری وا ده‌نووسن، که جیابیته‌وه، خه‌ڵات ده‌کرێێت؟
یانیهرپه گووتی: پاره‌خه‌رج مه‌که بۆ شه‌مه‌نه‌فه‌ر، بڕۆ فلیمی کۆپ، ته‌مشا بکه، وه‌ڵامت ده‌ستده‌که‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر ژن و پیاو جیابونه‌وه، ئه‌وه دوو خانوو، دوو ماشین، دووجار به‌زین کڕین، هه‌روه‌ها دوکتۆری ده‌رونی، سوسیال کۆراتۆر.......هتد کاریان بۆ په‌یدا ده‌بێت.
http://www.youtube.com/watch?v=rRI2avV3h24به کورتی، سه‌رگوزشته‌ی فلیمه‌که که کۆمێدیشه ئه‌ڵێ: له گوندێکی سویدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌تنی تێدا نیه، نوسینگه‌ی پۆلیس داده‌خه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پۆلیسه‌کان بێکارببن، پۆلیسه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی بێکار نه‌بن، ده‌چن بانکێک ده‌بڕن، به‌وه‌ش نوسینگه‌ی پۆلیسه‌کان داناخه‌ن، هه‌روه‌ها پۆلیسه‌کانیش بێکار نابن!
دوێنێش 29 /6/ 2011 له چاخانهکی که‌مال که‌رکووکی، یه‌ک دوو په‌رله‌مه‌نتاری باڵتهجی، پشگیری زۆری پاسه‌وانیان کرد و پاساویشیان هێنایه‌وه، گوایه کار بۆ هه‌ژاران په‌یدا ده‌کات، سوبحائه چه‌ند له غه‌می ههژاراندان!
به‌ڕاستی ئه‌مه‌یه کۆمیک تراژیدی.
مایه‌وه بڵێم، هه‌روه وه‌ک چۆن جۆرج بێرنارد شۆ، گووتی گونده‌که پڕبوو له گوێدرێژ، بانکه‌که‌ش بانکڕووتی کرد، به‌و کاره‌ش هه‌م خه‌ڵکه‌که قه‌رزاربار بوون، هه‌م بانکه‌که‌ش.
ئه‌مه هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه، سهدامێکمان فرۆشت، به هه‌زار سه‌دام، دوو عوده‌یمان فرۆشت به هه‌زاران عوده‌ی.
دوا نموونه، ماڵوێرانی و قوڕبه‌سه‌ری گه‌لانی نه‌گبه‌ت له‌وێدایه که‌له‌م دنییای ته‌کنیک تهکنهلۆجیهی ئیته‌ر نێت و جیهانی (فیس بوکه‌که‌ی مه‌سعود به‌رزانیدا) هێشتا خه‌ڵک په‌نا بۆ فاڵگرتنه‌وه، یا جادوگه‌ری ده‌به‌ن، تا ده‌رگای عه‌شقیان لێبکرێته‌وه.
له ووڵاتی سویدا جادوگه‌ری و فاڵگرتنه‌وه، ڕێگه‌پێدراوه، چونکه له بازاڕه‌کان و شوێنه گشتیه‌کان،ڕیکلامی خۆیان ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌م خانمه نهگبهتهیان به دوو ساڵنیو سسزاداوه چونکه فاڵی بۆ دوو سێکه‌س گرتۆته‌وه به 4 ملێۆن کرۆن، تا ده‌رگای ئه‌شقیان بۆ بکاته‌وه!
هه‌روه‌ک ئاشکرایه فاڵگرتنه‌وه هه‌مووی خه‌ڵه‌تاندنه، ئه‌گه‌ر یاساییه، بۆ سسزابدرێت؟
ئه‌م لینکه له‌وباره‌وه ده‌دوێت.
http://www.e24.se/makro/sverige/spakvinna-domd-till-fangelse_2761359.e24ئیتر هیوادارم که کێشه‌ی هه‌ڵاوسان و یا قه‌یرانی ئابووری جیهانیم ڕونکردبێته‌وه، که هه‌رهه‌مووی له خشته‌بردن و خهڵتاندنی گه‌لانن، داهۆلن چاوبه‌ستن تا له کۆمه‌نیستیان دوربخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا به چاویخۆمان ده‌بینن، که کوبا به هه‌زران ڕێگا ئابڵۆقه‌دراوه، که‌چێ کیژان و لاوانی خودی ئه‌مه‌ریکای باکوور ساڵانه به هه‌زارانیان ده‌چنه کوبا و له‌وێ به خۆڕایی ده‌خوێنن.
مایه‌وه بڵێم، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه هه‌مووی سیستێمی ووڵاتی سوید باشترین سیستێمی سه‌ر ڕووی جیهانه، ئه‌وه سیاسیه قهحبهکانن، که‌وا ده‌که‌ن یه‌کتری ده‌ده‌ن به گژ یه‌کداو زه‌مینه‌ی ملاملانی دروست ده‌که‌ن له نێوان گه‌له جیاوازه‌کان و چینه‌کانی کۆمه‌ڵگای سویدیدا بۆ نموونه سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای سوید "فرێدریک رێنهفێلد" له یه‌که‌م ڕۆژی هه‌ڵبژردنه‌کانی سویدیدی 19 / 9 / 2010 دا، هه‌ڵبژاردندا، که سه‌ربه مۆدێراته‌کانه گووتی: ئێمه زۆر سه‌خی و دڵفروان بوین به‌رانبه‌ر به بیانیه‌کان، که‌چی رۆش ده‌کات، چونکه وه‌ک باسمان کرد سوید و ووڵاتانی دیکه‌ی بیانی به بێ بیانیه‌کان ده‌بێته،که‌لاوه‌و بایه‌قووش تێییدا ده‌خوێنێت، چونکه ئه‌وروپی منداڵی نابێت، به به‌ڵگه‌ی توێژینهرهوهکانی خۆیان ئیتالیا ساڵی 2030 کۆتایی پێ دهێت، له‌و لیکه‌ی خواره‌وه به به‌ڵگه‌ی خودی خۆیان بخوێنه‌وه.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=354c76f5هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نابه‌ران گووتی: بیانیه‌کان ئاو زۆر خه‌رج ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له خودی مه‌دیاکانی سویدا، به بۆ چوونی نازیانه جوێندرا.
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی خودی سویدی و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی سوید سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید، له ساڵانی 1991 بۆ ساڵانی 1994 سه‌رۆک وه‌زیری سوید بوه‌و ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویده، له کاتی سه‌رۆک وه‌زیریدا به‌شه پشک (ئاکچیهی) له جه‌نه‌ڕاڵه جانهوهراکانی تورکیاوهدیاری کراوه، هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی دیسان خودی ده‌زگاکانی سویدی، کارل بلید ده‌ستی هه‌یه له کوشتنی10000 مرۆڤی سودانی هه‌روه‌ها، ئاواره‌کردنی200000 مرۆڤی سودانی.
http://rodaberget.wordpress.com/2010/06/08/har-carl-blidt-blodiga-hander/http://svt.se/2.22620/1.2032282/lundin_petroleum_anklagas_for_krigsbrotthttp://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=83&artikel=3764783http://www.expressen.se/kultur/1.561961/bildts-blodiga-aktierوه‌ک هه‌موومان ئاگادارین، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردودا،ئێرهلهندا تووشی هه‌مان هه‌ڵاوسانی ئابووری هات، ووڵاتی سوید له قووتی خه‌ڵکی سویدی 600 ملێۆن یورۆی قه‌رزدایه ئێرله‌ند.
http://www.sweden.gov.se/sb/d/13723/a/156743پرتوغال، ئێرله‌ند، ئێستا گرێکلاند له‌ئاستی کوڵاندان، ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزو قۆڵهنهبوایه، ئێستا کاره‌سات ڕویده‌دا، به‌ڵام تاکه‌ی ده‌توانن، که قه‌رزو قۆله به‌یه‌کتری بده‌ن، دوا چاره ته‌نها کۆمه‌نیستیه، چاره‌سه‌ر ته‌نها له گیرفانی کۆمه‌نیسته‌کاندا، وه‌ک پێشتر باسمان لێوه کرد، زۆرینه‌ی کارخانه زه‌به‌لاحه‌کان وورده وورده ووڵات به‌جێده‌هێڵن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته، هۆی دروست بوونی ده‌رییایه‌ک له بێ‌کاری، ئه‌وسا چی ده‌که‌ن، با چاوه‌ڕێبین؟.
ئه‌و کۆمه‌ڵه لینکه‌م نه‌سڕیه‌وه، به‌و هیوایه‌یی که‌ڵکی لێوه‌ربگیردرێت.
*****************************
Just nu lser ngon: Fotomodell vill frbjuda Flashback
Ladda upp med MMS och SMS
PARKERINGSVAKTER TVINGAS LAPPA FALSKT
VLJ KOMMUN
HELA LANDET
Parkeringsvakter tvingas lappa falskt
Utrikes -
Publicerad: Igr 10:00
I Norge har det avsljats att parkeringsvakter pressas att skriva ut falska parkeringsanmrkningar. Det r parkeringsvakternas fackfrbund som slr larm.
-Vi har parkeringsfretag som sger att om man inte skriver ut en viss mngd bter fr man sparken, sger en facklig representant, enligt TT. Enligt frbundet fr vakterna bland annat lra sig att fotografera framrutor s att parkeringskvitton inte syns.
http://www.nyhetsverket.se/nyhet/11455/Parkeringsvakter-tvingas-lappa-falskt-
*****************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست