کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵا بۆ بارزانی و تاڵه‌بانی

Friday, 31/07/2009, 12:00


دوو به‌ڵا و دوو کاره‌سات به‌ڕێوه‌یه‌
ئه‌وانه‌ش که‌ هێشتا شیره‌خۆره‌ی سیاسیین، ئاگادارن که‌ ئێوه‌ دزێکی بێویژدانی چاوبرسی و چاوچنۆکن و هه‌رگیز نه‌ چاوتان نه ‌ده‌رونتان نه‌گیرفانتان نه‌ وورگتان، پڕ نابێت و هه‌رگیز بیر له‌ گه‌له‌ نه‌گبه‌ته‌که‌تان ناکه‌نه‌وه‌.
هه‌تا توانیتان تاڵانیتان کرد، هه‌تا توانیتان و هه‌موو هێزی خۆتان خسته‌کار تا پشت له‌ گه‌له‌که‌تان، ڕوو له‌ باوه‌شی دوژمنی گه‌له‌که‌تان، بکه‌ن.
زۆر زۆرتان له‌ قووتی گه‌له‌که‌تان دزی، هیچتان نه‌دا به‌گه‌له‌که‌تان، خۆشباختانه‌ سه‌ره‌تای سزاکه‌شیتان دی، ئه‌گه‌ر ساخته‌کاری پێشێلکاری نه‌بوایه‌ گورزه‌که‌ هێنده‌ به‌هێزه‌، که‌ نه‌وه‌ی نه‌وه‌کانیشتانیان به‌ده‌م ئازاریه‌وه‌ ده‌تلانه‌وه‌‌.
سه‌دام حسێن فریایی 35 ساڵ که‌وت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکاش نه‌بوایه‌ تا دوو 35 ساڵی دیکه‌ ده‌ژیا، هه‌رچه‌ند به‌ ئاگر و ئاسن ماشێنی ژیانی عێراقیه‌کانی ده‌برد به‌ڕێوه‌، هه‌رچه‌ند ئه‌و ته‌نها له‌%5 بودجه‌ی بۆ ئاوه‌دانی به‌کار ده‌هێنا، به‌ڵام ئاو ، کاره‌با، نان، کار هه‌بوو.
واتا سه‌دام ئه‌قڵی به‌وه‌ ده‌شکا، که‌ ئه‌گه‌ر گه‌ل تێر بێت و که‌مێک ئاسووده‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ری بێده‌نگی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی کورسیه‌که‌شیان لێنه‌کرایه‌ که‌س ئازار نه‌ده‌درا.
به‌ڵام، ئێوه‌، ته‌نها فریای 18 ساڵ که‌وتن، نزیکه‌ی نیوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌دام.
به‌ڵام ئێوه‌ له‌به‌ر نامه‌تاندایه، ئه‌گه‌ر هه‌واشتان بۆ کۆنترۆڵ بکردرایه،‌ ده‌تان کرد، تا گه‌لی پێبکه‌ن به‌ کۆیله‌.
ئێوه‌، ئاخخخ له‌ ئێوه‌، ئه‌ی دادو بێداد له‌ ئێوه‌، ته‌نها هه‌ناسه‌دان ماوه،‌ که‌ قۆرخی بکه‌ن بۆ خۆتان، تا ژیانیشمان به‌ده‌ستی ئێوه‌ بێت.
ئێوه‌ له‌سه‌دام خراپتراتان به‌سه‌ر گه‌لی کوردی سته‌م دیده‌دا هێنا، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌م و ژینگه‌یه‌کی دیکه‌دا، کرداره‌کانتان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ له‌سه‌ده‌می سه‌دامدا ده‌سه‌ڵاتان له‌ده‌ست بوایه‌، بێگوومان له‌و خراپترتان ده‌کرد.
هه‌رچه‌ند له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵتاندا ده‌تان توانی خۆتان بکه‌ن به‌هه‌نگوین، هه‌رچه‌ند ڕابردوتان پڕه‌ له‌ شکست و دۆڕان و تاوان و خیانه‌ت.
ئێوه‌ ته‌نانه‌ت نه‌تان توانی برینداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام خۆتان بۆ ددان یه‌شه‌، خۆتان گه‌یانده‌ نه‌مسا.
ئێوه‌، له‌به‌ر زۆر خۆری ئینته‌لا ده‌که‌ن و خۆتان ده‌گیه‌ننه‌ وولاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.
ئێوه‌ نه‌تان توانی ده‌ستی منداڵانی شه‌هیدان بگرن و بێ باوکییان له‌ بیر به‌رنه‌وه‌.
ئێوه‌ ووڵاتان کرده‌ که‌لاوه‌و ژێرخانی ئابوری ووڵاتان، هه‌ڵته‌کاند.
هیچ کارێکی جوانمێرانه‌تان له‌ ده‌ست نه‌هات، به‌ڵام هه‌میشه‌ که‌وا سووری له‌به‌ر له‌شکری دوژمنتان پێکراوه‌.
ئێوه‌ نه‌که‌رکوک، نه‌ک خانه‌قین، نه‌ ناوچه‌ دابڕوه‌کانی دیکه‌ی کوردستانتان بۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌،که‌چی به‌فه‌رمی به‌ یاسا به‌دره‌و جه‌سانتان له‌ کوردستان ده‌رهێناو ئاودیوی بێگانه‌تان کرد.

ئێستا: دوو به‌ڵا، دوو کاره‌سات له‌ ده‌رگای کوردستان ده‌دات، ئایا چ ئاماده‌یتان کردوه‌؟
گه‌مه‌ی پولی دۆمینه‌ ڕیزکراوه‌کان، ده‌مێکه‌ کاری بۆ کراوه‌ و خه‌ریکه‌ ده‌ست پێده‌کات، هه‌ر پۆلێک بکه‌وێت، ته‌وای هه‌موو پۆله‌کانی دیکه‌ ده‌که‌ون.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا دوێنێ 28 ی جولای 2009 له‌ لوبنان ده‌ستی دایه‌وه‌ هاوار هاواری سوتاندنی ئیسرائیل. هه‌ر کاتێک که‌ ئێران هه‌ست به‌ ترس و دڵه‌ ڕاوکێی لێدانی ئێران له‌ لایه‌ن ناتۆ و ئیسرائیله‌وه‌، وه‌ڵامی ئێران سه‌ره‌تا له‌ حه‌سه‌ن نه‌سروڵاوه‌ ده‌ست پێده‌کات.
ئیسرائیل به‌ سوریا ئه‌ڵێ: یا ئێران یا جولان، یه‌کێکیان هه‌ڵبژێره‌.
هه‌روه‌ها ئه‌مریکا وه‌ک ده‌رگا کردنه‌وه‌یه‌ک به‌ڕوی سوریادا، به‌بێ هۆ، هه‌ندێک له‌ گه‌مارۆکانی سه‌ر سوریا لا ده‌بات!
هیلاری کلینتۆن شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، دوێنێ گووتی: ئیسرائیل پێویستی به ئه‌رێی ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیه‌، بۆ لێدانی ئێران، به‌لام هاوکاریکردنمان، لا باشتره‌، هه‌روه‌ها ئێمه‌ش دژین، که‌ ئێران ده‌ستی بگات، به‌ چه‌کی ئه‌تۆمی.
ئه‌مه‌ریکا جۆرجییای به‌گورگانخوارد داو، به‌ فه‌رمی هیلاری کلینتۆن گووتی: که‌ جۆرجیا و ئۆکرانیا ناتوانن ببنه‌ ئه‌ندامی ناتۆ، هه‌رچه‌ند له‌وه‌و پێش ئه‌مریکا به‌ڵێنی به‌ ئه‌ندام بوونی هه‌ردوو ووڵات، جۆرجیاو ئۆکرانیا ی دابوو، ته‌نها بۆ بێده‌نگ کردنی ڕوسیا، له‌ئاست لێدانی ئێران. جۆرجیا به‌ پیلانی ئه‌مه‌ریکا په‌لاماری ڕوسییایدا، ساکاشفێلی خه‌ڵه‌تێندار، هه‌رخودی ساکه‌شفێلی گووتی: خوا ڕه‌حمی پێکردین، که‌ سه‌رۆکی فه‌ڕانسه‌ نه‌گه‌یشت، که‌ بچێت بۆ پشوی هاوینه‌ی، ئه‌گه‌ر بڕۆشتایه‌ بۆ پشووی هاوینه‌، ئه‌وسا تبلیسیشمان له‌ کیس ده‌چوو.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه‌ هیڵاری کلینتۆن ده‌گاته‌ ڕوسیا.
دوێنێ 28 ی جولای 2009 له‌شکری سه‌ربازی عێراق، په‌لاماری مجاهدینی خه‌لقی داو 8 که‌سیشیان لێکوشتن،به‌رده‌وامیش په‌لاماریان ده‌ده‌ن. هه‌رچه‌ند موجاهیدنی خه‌ڵق ڕێکه‌وتووه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگتروه‌کاندا، که‌ خۆیان ڕاده‌ستی ئێران بکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر گره‌نتی نه‌گرتینیان و ئازار نه‌دایان بدرێت.
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا ووڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان، ئێران به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت، که‌واته‌ ئه‌مه‌ریکا هێشتا پێویستی به‌ موجاهیدین هه‌یه‌.
که‌واته‌، ئه‌و‌ کاره‌ی له‌شکر‌ی شیعه‌کانی عێراق مه‌سجێکه‌ بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان، که‌ ئێمه‌ ناهێڵین ئه‌مه‌ریکا له‌ ئێران بدرێت.
هه‌روه‌ها لێدانی که‌مپی ئه‌شره‌ف، مه‌سجێکه‌ بۆ کوردیش، که‌ ئه‌وان به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریکا ڕاده‌سوه‌تن، ئێوه‌ چین، ده‌بینن که‌ زروفمان چه‌ند ناسکه‌ به‌ڵام فرییای ئه‌وه‌ ده‌که‌وین، که‌له‌ که‌مپی ئه‌شره‌ف بده‌ین!
له‌و لاشه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ زه‌قی به‌ کورد، ئه‌ڵێ: ئێمه‌ چاره‌سه‌ری که‌رکوکمان پێ نیه‌.
تورکه‌ فاشیه‌کانی تورکیاش وه‌ک ماستی مه‌یویان لێهات، ئاماده‌ن هه‌موو کارێکی که‌ ئه‌مه‌‌ریکا پێیان بسپێرێت، ئه‌نجامی بده‌ن، ته‌نها بۆ لێدانی شۆڕشگێڕانی په‌که‌که‌، له‌بار بردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و خانه‌قین.
هه‌ر دوێنی عه‌بدوڵا گول گوتی: ده‌بێت کورد و تورک یه‌کسان بن له‌م خاکه‌دا.
ووتیشی: نه‌مان توانیوه‌ تا ئێستا دیموکراسی بۆ کورده‌کانمان دابین بکه‌ین........هتد ئه‌مانه‌ ته‌نها بۆ غه‌زه‌لی ئه‌مه‌ریکایه‌‌کانه‌.
له‌ بیریشمان نه‌چێت،
1که‌ قه‌یرانی ئابوری جیهانی
2 هاتنه‌ سه‌رکاری دیموکراته‌کان، به‌تایبه‌ت، ڕه‌شپێستێکی وه‌ک ئۆبامه‌
3 پێشێلکردنی دیموکراسی و ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان و ته‌قینه‌وه‌و خۆپیشاندان له‌ ئێران
ئه‌مانه‌ هه‌رهه‌موو ئه‌وه‌مان بۆ به‌یان ده‌کات، که‌ چێشته‌که‌ پێگه‌یوه‌، به‌فویه‌ک هه‌موو پۆله‌ دۆمینه‌کان ده‌که‌وه‌ن.
لێره‌دا، پرسیار خۆی ده‌سه‌پێنێت، که‌ ئایا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌م یاریه‌دا، خۆی ئاماده‌ کردوه‌‌؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌، هه‌ڵده‌گرم که‌ تاکی کورد، عه‌وداڵێ په‌یدا کردنی بێت.
ئایا، هه‌روه‌ک چۆن، ده‌سه‌ڵات بێئاگایه‌ له‌ په‌تا و به‌ڵای ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز، له‌م گه‌مه‌شدا، بێئاگایه‌؟
ته‌نها بۆ زانین ووڵاتی سوید بڕایاری داوه‌، به‌ به‌های3 ملیارد کرۆنی سویدی ڤاکسینی هه‌ڵامه‌تی به‌راز، بۆ هاوڵایانی سویدی بکڕیت.

30 جولای 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە