31 ئاب شه‌ره‌فمه‌نداترین ڕۆژگاره‌کانی بارزانی و پارتییه
Tuesday, 30/08/2011, 12:00
شه‌رف به‌واتا مۆدێرنه‌که‌ی، نه‌ک به واتا کلاسیکییه‌که‌ی، ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی که مه‌سعود بارزانی ناوینا شه‌ڕی شه‌ره‌ف و بێ شه‌ره‌ف، من نازانم وایه یا نا، به‌ڵام سه‌رتاپای ده‌روونناسه‌کان باوه‌ڕیان وایه، که سه‌ره‌پای مرۆڤه‌کان نه‌خۆشییه‌کیان هه‌یه، که پیی ده‌گووترێت، نه‌خۆشی خۆده‌رخستن، ئیتر هه‌ر له‌به‌رکردنی که‌لوپه‌لی گرانبه‌ها، ماشێنی گرانبه‌ها، قسه‌زۆرکردن و زێده‌ڕه‌وی له قسه‌کردندا، خۆ به پاڵه‌وان پیشاندان. عه‌زیز نه‌سین له گێله‌پیاودا ئه‌ڵێ: کاتێک له‌تورکیا ناوی فامیلی هاته ئاراوه، ته‌مه‌بڵترین که‌س ناوی زیره‌کی بۆ خۆی هه‌ڵبژراد. ده‌رووناسان، له مرۆڤیشی تێده‌په‌ڕینن وئه‌ڵێن ته‌نانه‌ت گیانله‌به‌ره‌کانیش هه‌مان نه‌خۆشییان هه‌یه، قه‌ل خۆی گیڤ ده‌کاته‌وه، سه‌گ و پشیله‌و گیانداره ماڵییه‌کان خۆیان له خاوه‌نه‌کایان نزیک ده‌که‌نه‌وه و ناز ده‌که‌ن، تا خۆیان خۆشه‌ویست پیشان بده‌ن. جارێکیان له‌گه‌ڵ دۆستێک له فڕگه‌ی هیسرۆ چووینه ده‌ره‌وه بۆ جگه‌ره‌کێشان کۆترێکی نێر، خۆی گیڤ ده‌کرده‌وه و قه‌بوو قه‌بووباڵی له‌زه‌وی ده‌خشاند، له‌گه‌ڵ براده‌ره‌که‌م ته‌ماشای ئه‌و دیمه‌نه‌مان ده‌کرد، هاوڕێکه‌م گووتی: ئه‌زانی ئه‌و کۆتره نێره چی ئه‌ڵی، ئه‌وه به‌کۆتره مێکه ئه‌ڵێ ئه‌ڵێ: 3به‌سێ هه‌رسێ ته‌ڵاقه‌م که‌وتبێ که‌س وه‌ک من سه‌مای جوان ناکات، مه‌عز بۆ خوا واز له کوڕگه‌ڵی تر بهێنه، که‌س وه‌ک من تۆی خۆش ناوێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێرامانه، مرۆڤ خۆی له‌کاره قێزه‌ونه‌کان به‌دوور ده‌گرێت و نکوڵی لێده‌کات، کاتێک 20 ئاب فڕۆکه‌کانی تورکییای فاشی به ئه‌نقه‌ست ئه‌ندامانی خێزانێکی کۆمه‌لکوژکرد و کاتێک گه‌لی کورد ده‌نگی خۆی به‌رزکرده‌وه، تورکییای فاشی گووتی: ئێمه ئاگاداری ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژییه نین. هه‌روه‌ها دیمان له میسر که‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی حسنی موباره‌ک به‌ڵته‌جیان بڵاو کرده‌وه، له سوریا ده‌سه‌ڵاته وه‌حشه‌که‌ی ئه‌سه‌د شه‌بیحه‌ی بڵاوکردوه به‌ناو خه‌ڵکدا و خه‌ڵکی سڤیلیان تیرۆر ده‌کرد، به‌ڵام هیچ کاتێک خۆیان نه‌کرد به‌خاوه‌ن، چ به‌ڵته‌جی چ شه‌بیحه، ئه‌وه ته‌نها جانه‌وه‌ره‌ێکی وه‌ک بارزانییه که شانازانی ده‌کات، به خیانه‌تێکه‌وه، که پۆساتاڵی ئه‌نفالچییه‌کان، سه‌رانی کیمیابارانی دوژمنه هه‌ره سه‌رسه‌خته‌که‌ی خۆت بگه‌یه‌نیته ته‌لاری په‌رله‌مانکه و ناوی بنێیت شه‌ڕی شه‌ره‌ف له‌گه‌ڵ بێشه‌ره‌فدا. له نێو ته‌واویی مێژوودا گه‌جه‌ر و گوجه‌رێکی دیکه‌ی وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری به‌ناو پێشمه‌رگه نادۆزینه‌وه، که به‌خه‌ڵکیی بڵێ هه‌مووتان (ده‌گێم) ئه‌و گه‌جه‌ر و گوجه‌رانه‌ی وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر و فازڵ میرانی چه‌ند له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خائین و خۆفرۆشه‌وه به‌خێو ده‌کرێن، ده هێننده له‌لایه‌ن دوژمه‌نه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌وه به‌خێو ده‌کرێت (ئاخر کاتێک فازڵ میرانی، ڕاکێتی سام بۆ تورکیای فاشی ده‌دۆزێته‌وه، له "مه‌د" سه‌ربازێکی خوێڕی ده‌کێشێت به پشتی فازڵ میرانیدا و مشتێک دۆلاری ده‌داتێ). ئه‌و وێنه‌ی فازل میرانییه ڕۆژی دوایی له که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌شه‌وه، نمایشکرا، دوای ئه‌وه‌ی که ته‌رمی پۆلێک له هه‌ڵۆکانی قه‌ندێل نیشندرا، پاشان سه‌ربازه تورکه‌که مشتێک دۆلار ده‌دات به فازڵ میرانی و پاشان ده‌کێشێت به پشتیدا. لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم، که دوژمن کاری زۆری له‌سه‌ر شکاندنی که‌سایه‌تی کورد کردووه، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی کردی و هه‌میشه ده‌یکات، ده‌بوو گه‌لی کورد بۆ پاکردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ڕۆژانه 10 که‌ڕه‌ت به خه‌سترین جۆری تێزاب بشۆردرایه. به پێچه‌وانه‌ی زۆرێک له نووسه‌رانی کورد.
کورد به گه‌لێکی قاره‌مان ده‌بینم، هه‌ندێک نووسه‌ر به بێ‌ئاگاداری لاسایی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد، به ووشیارییه‌وه ڕۆژانه 10 جار ئه‌و حه‌ریرانه‌ی کاوێزئاغای بڵاو ده‌کرده‌وه که ئه‌ڵێ کورد خائینه. کورد خائین نییه، ئه‌سته‌مه گه‌لێک خائین بێت، ئه‌وه مه‌سعود و جه‌لالن، که گه‌له‌که‌یان تووشی هه‌زران به‌ڵای ناگه‌هان کردوه. با مێژوو بخوێنینه‌وه، "سمکۆ خانی شکاک با ئاغایه‌کیش بووبێت، به‌ڵام به خۆی‌و 10000 که‌سه‌وه، توانیویه، که(ورمێ‌و) تا (مه‌هاباد) ڕزگار بکات، له‌کۆتایدیشدا نه‌مانی چه‌ک و فیشه‌ک چۆکی به‌و قاره‌مانه داداوه. دوژمنانی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی له‌ناچاریدا سمکۆخانی شکاکیان به جه‌رده ناونووس کردوه. ده‌بینن که‌وا نزیکه‌ی 60 ساڵێکه 300 ملێۆن عه‌ره‌ب، به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی جیهانییه‌وه، گیریان خواردوه به‌ده‌ست 2 ملێۆن جوله‌که‌وه و ڕۆژانه 10 عه‌ره‌ب ده‌بێته‌وه قوربانی و ڕێگای ڕزگاری خۆی نادۆزێته‌وه. ئازادیی ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ناو ئازادیی پارچه‌پارچه‌کردنیان، سه‌راپای به پیلانی ئیمپریالیزمی جیهانییه، جیاوازی چی ده‌بینی له نێوان جوله‌که‌یک که له ئه‌وروپا یا ئه‌مه‌ریکا کرێکاره، له‌گه‌ڵ تۆیه‌کی کوردی باشوور یا باکوور، خۆرهه‌ڵات و باشووری بچووک، ئه‌و کرێکاره جوله‌که‌یه، یا تورکه‌ی که‌له کارخانه‌یه‌کی ئه‌وروپی یا ئه‌مه‌ریکیدا ده‌چه‌وسێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له تۆی کورد زیاتر نه‌چه‌وسێته‌وه، ئاستی چه‌وساننه‌وه‌یان له تۆ که‌متر نییه، ئه‌گه‌ر زیاتر، نه‌بێت. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکه فاشسته‌کان ده‌یکه‌ن، به خۆیان و له‌شکره‌که‌یانه‌وه، سه‌رئه‌نجام قازانجی ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادنه، جا با سه‌رمایه بێت، یا زه‌وی و دارستان و باغ باغات بێت، ئه‌و ده‌ستکه‌وته خۆ ناچته گیرفانی ئه‌و سه‌ربازه تورکه‌ی که گیانی له ده‌ستداوه، له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕدا، به‌ڵکوو ده‌چێته گیرفانی، سه‌رمایه‌دارێکی جانه‌وه‌ره‌وه، یا ده‌سه‌ڵادارێکی دیکه، یا ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌ی که له عێراق و ئه‌فغانستان یا هه‌رجێگایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه ده‌کوژرێت، چی له ده‌ستکه‌وته‌کانی جه‌نگ پێده‌بڕیت، سه‌ربازێکی تورکی زیاتری پێنابڕیت، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی عێراقیش که دژی گه‌لی کورد له ڕابردوودا کوژراون، به‌هه‌مان شێوه. به‌ڵام کوژرانی سه‌ربازێکی یا گه‌ریلایه‌کی کورد مافی خواراوه‌و ڕه‌وایی تێدایه‌و له‌سه‌ر هه‌قه. بۆیه ته‌نها 31 ئاب ڕۆژه شه‌ره‌فمه‌نده‌کانی بارزانی و پارتیی نییه، به‌ڵکوو سه‌راپای مێژووی بارزانی و پارتیی هه‌رهه‌مان 31ی ئابه، به ڕۆژگاره شکۆمه‌نده‌کانی جه‌لال حسامه‌دینیشه‌وه.
کاتێک ڕۆمانی "قه‌راخ شارییه‌کانم خوێنده‌وه، کتێبێکه به ئیگلیزی نوسراوه بۆ سویدی وه‌رگێڕدراوه" دیتم که سه‌رده‌می خۆی به‌رزترین ژماره‌ی لێفرۆشراوه،کاتی خۆ‌شی به‌به‌رزتری خه‌ڵات، خه‌ڵاتکراوه.
پاشتر تێگه‌یشتم، که فرۆشتنی ئه‌و ژماره به‌رزه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتکردنی به به‌رزترین خه‌ڵات، له‌کاتێکدا ئه‌و ڕۆمانه شایسته‌ی ئه‌وه نییه، به‌و شێوه خه‌ڵاتبکرێت، به‌ڵام دوایی زانیم که مدیا زه‌به‌لاح و گه‌وره‌کانی له پشته‌وه بووه، به‌هه‌مان شێوه، تێکشاندنی که‌سایه‌تی کورد و نه‌گه‌یشتن به ئازادیی ڕه‌های خۆی تاوانی سه‌ره‌کی خێڵی بارزانی و خێڵی تاڵه‌بانییه، پاشان دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی گه‌له‌که‌مان. پاشان کاتێک "برا کوژی، شه‌ڕی ناوخۆی فه‌یسه‌ڵ داغلی وه‌رگێڕانی دابان هه‌مه‌وه‌ندی" هه‌روه‌ها کاتێکیش له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی "پارتیی کرێکرانی کوردستان، له نووسینی هه‌ڤاڵ جومعه" بوومه‌وه. هه‌ستم کرد، که هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه، له‌نوسینه‌وه‌ی ئه‌و دوو کتێبه‌دا، ئه‌وه‌شم به‌وه ده‌ست نیشانکرد، که ناونیشانی هه‌ردوو کتێبه‌که هه‌ڵه‌یه، چونکه به‌شێکی یا ئه‌رتیکلێکی ئه‌و کتێبه‌م نه‌دی، که‌باسی شه‌هیدکردنی کوردێک یا گه‌ریلایه‌کی قاره‌مانی تێدا نه‌بێت، بۆیه زوو تێگیشتم هه‌ڵه‌یه هه‌ردوو کتێبه‌که‌م ده‌ست نیشان کرد، که ده‌بوو ناونیشانی هه‌ردوو کتێبه‌که ناوبندرایه مێژووی خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌رهه‌ق به مێژووی کورد‌و کوردستان. چونکه هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڕێخراوی شۆڕشگێڕی پارتیی کرێکارانی کوردستان، گیرۆده‌ی داموو ده‌زگاکانی تورکه فاشسته‌کان نه‌بوه، به‌ڵکوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ئه‌و ڕێخراوه ئازادیخوازه، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خائین خۆفرۆشی بارزانییه‌وه، تووشی شه‌ڕی لابه‌لاکراوه‌و له تورکیا دوورخراوه‌ته‌وه و هه‌تا به‌و ئاسته گه‌یشتوه، که ملاملانێکه بگه‌یه‌نێته ئاستی ده‌سته‌و یه‌خه له‌گه‌ڵ فاشیزمی تورک خۆیان واته‌نی ده‌ریایه‌ک خوێنیان داوه. بۆیه پێموایه 31 ئاب ڕۆژه هه‌ره شه‌ره‌فمه‌ندانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتییه. ده‌با پێکه‌وه بڵێێن بڕۆن ملتانبشکێنن، ئێوه نه‌کاکی ئێمه‌ن، ئێوه مامی ئێمه نین، مامی ئێمه مامه مه‌ندێلایه، کاکی ئێمه جیڤارایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست