ده‌رکردنی کورده‌کانی ئه‌وروپاش تاوانی ده‌سه‌ڵاته
Friday, 21/01/2011, 12:00
سویدییه‌کان یه‌کێکن له‌و گه‌لانه‌ی که له ناوده‌چن، قڕانیان تێده‌که‌وێت، نامێنن وه‌ک سویدی بیۆلۆجی، چونکه مردنیان له‌دایک بوونیان زیاتره، ئه‌وه‌ش خۆیان له تیۆریی و پراکتیکیشدا، ده‌بینن.
له‌گه‌ڵ خزمێکم له سویده‌وه به‌ره‌و له‌نه‌ده‌ن بۆ سه‌ردانی خزمێکی دیکه‌مان، سواری فڕۆکه بووین، له "فڕگه‌ی هیسسرۆ" دابه‌زین، له دابه‌زیندا به‌دوای پاسهپۆرتهکهمدا ده‌گه‌ڕام، خزمه‌که‌م چه‌ند جارێک قۆڵی جاکهتهکهمی ڕاکێشا، چونکه هه‌موو شتێکی به گاڵته گرتبوو، من زۆر گوێم بۆ ڕانه‌ده‌گرت، تا ئه‌و کاته‌ی قیژاندی گووتی: کوڕی خوا، سواری فڕۆکه‌ی هه‌ڵه بووین، ئێره له‌نده‌ن نییه، ئێره یان بۆمابایه، یا که‌راچی.
پاسه‌پۆرته‌که‌م له گیرانمدا دۆزیه‌وه، خزمه‌که‌م گووتی: ته‌ماشا بکه، ته‌نانه‌ت بۆردمان، پاسکۆنترڵ، پاککه‌ره‌وه‌کان، هه‌موو یه‌کی سهبهتهیهکیان له‌سه‌ره، ئێره که‌ی له‌نده‌نه؟
بۆ منت به‌هه‌ڵه سواری ئه‌و فڕۆکه‌یه کردووه. خزمه‌که‌م ڕاستی نه‌کرد و هه‌ڵه‌ش نه‌بوو، چونکه ئێمه له له‌نده‌ن دابه‌زیبووین، ئیتر لێره نه به ده‌گمه‌ن ئینگلیزییه‌کی بیۆلۆجیمان له ناو ساڵۆنی پاسپۆرت کۆنترۆڵدا به‌دی ده‌کرد!
پاشان، له مانۆڕهاوس، که گه‌ڕه‌کێکی هه‌ره گه‌وره‌ی له‌نده‌نه، بۆ ماوه‌ی 3 هه‌فته، هه‌تا ئینگلزێکمان به‌رچاو ده‌که‌وت، به‌لانی که‌مه‌وه، 10 هیندی یان پاکستانی و عه‌ره‌بمان ده‌دی.
جگه له‌وه‌ش، له سویدیش شاره‌کانی وه‌کوو ستۆکهۆڵم، گۆتنبرۆگ، مالمۆ که گه‌وره‌ترینی شاره‌کانی ووڵاتی سویدین، ئێستا زۆرینه‌یان سه‌ر ڕه‌شن، بۆ نموونه گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌کی شاری مالمۆ که سێهه‌مین شاری گه‌وره‌ی ووڵاتی سویده، دانیشتوانه‌که‌ی خۆی ده‌دات له نزیکه‌ی ٣٠٠٠٠ که‌س، یه‌ک دانه سویدی تێدا نه‌ماوه، که له‌و گه‌ڕه‌که‌دا بژی، ئه‌مه جگه له گه‌ڕه‌که‌کانی وه‌کوو، هۆڵمه ،نیداله، کروکسبێک، شیسهبێری...... هتد، ئێستا ئه‌و گه‌ڕه‌کانه به ڕێژه‌ی90% یان سه‌ر ڕه‌شن.
ئه‌مه‌ش ته‌نها سوید و به‌ریتانیا نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه‌ریکای باکور، که‌نه‌دا(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئیسلام له که‌نه‌دا زۆربووه، کۆمه‌ڵێک ئیسلامی ساڵی1996 داوای به یاسایی کردنی شه‌ریعه‌ی ئیسلامین له که‌نه‌دا ده‌که‌ن)، ئوسترالیا، ته‌نانه‌ت ژاپۆن و ڕوسیاش به‌هه‌مان شێوه، به‌ره‌و قڕان ده‌ڕۆن.
کوردیش یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که‌له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه پێویستی به دروستکردنی لۆبیه، بۆ داهاتوو. تورکه‌کان به پیلان خه‌ڵکی خۆیان ده‌نێرنه، ئه‌و ووڵاتانه، به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا.
به‌پێی فاکتای ناوه‌ندی ئاماری سویدی، ووڵاتی سوید ساڵانه له ساڵێ 1945ه وه، هه‌موو ساڵێک 30000 که‌س په‌نابه‌ریی وه‌رگرتووه. به واتایه‌کی دیکه، سوید پێویستی به خه‌ڵکی بیانی هه‌یه، به‌ڵام به به‌رنامه، واتا ناتوانێت، له‌پڕ 2 ملیۆن بیانی بانگ بکات، بۆ سوید.
http://mikaelwendt.blogspot.comدیسان به‌پێ ئاماری ناوه‌ندی سوید، ئه‌م وڵاته پێویستی به‌یه‌ک ملێۆن په‌نابه‌ر هه‌یه، ئه‌وه به‌ڵگه‌ی خودی سویدیه‌کانه، هه‌روه‌ها له کتێبی"ئیسلاماندنی سوید" به‌چڕی باس له‌م بابه‌ته، کراوه، به‌زمانی سویدی.
ووڵاتی سوید بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌کانی چۆڵ نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رووبوومه‌ی که له ده‌ره‌وه ده‌یهێنن، یا ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها ووزه‌ی دهستیکرێکار،پێویستی به کڕیاره، بۆیه ده‌بێت، سوید یه‌ک ملیۆن مرۆڤی دیکه بهێێت، چونکه پێویستیان به ده‌ستی کار هه‌یه، نه‌ک وه‌ک یارمه‌تیدانی لێقه‌ماوان.
هه‌ر وه‌ک گووتمان، سوید 1،5 منداڵی ده‌بێت، له‌کاتێکدا بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌لێک له‌ناو نه‌چێت، پێویستی به له دایک بوونی 2 منداڵه، نه‌ک 1،5 منداڵ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت وه‌ک خۆی ژماره‌ی هاوڵاتیانی بمێنێت.
که‌واته، خودی ووڵاتی سوید، پێویستی به هێنانی خه‌ڵکه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، نه‌ک یارمه‌تی دانیان.
http://ligator.wordpress.comبه 6 مانگ پاش ڕوخاندنی یه‌کێتی سۆڤێت ساڵی 1991، ووڵات تووشی ههڵوسانێکی قورس هات، که بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک توانای کڕینی له‌ته نانیكیشی نه‌بوو، چونکه مووچه‌ی مانگێکی کارمه‌ندێک نه‌یده‌کرده به‌های خواردنی دوو ڕۆژ.
ئه‌مه وای کرد، ڕاوو ڕووت به شێوه‌یه‌ک په‌ره‌ی ستاند، که هه‌موو کوون که‌له‌به‌رێکی ئه‌و ووڵاته‌ی ته‌نییه‌وه.
من بۆ خۆم رۆژێک به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ نزیکه‌ی 5 یا 6 که‌س په‌لاماریاندام و ڕووتیانکردامهوه.
پاشان یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندییم به پۆلیسی ڕوسییه‌وه کرد، پاش ئه‌وه‌ی که لێکۆلینه‌وه ته‌واوبوو، هه‌ر که وتم من هاوڵاتی سویدهیم، ته‌له‌فۆنیان کرد بۆ کۆنسوڵی سویدی له مۆسکۆ، پاش یه‌ک دوو ده‌قه، بازپرسه ڕوسه‌که ته‌له‌فونێکی دایه ده‌ستم، ناو ناونیشانی منیان له سوید پرسی، ئه‌وکه‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم به ته‌له‌فۆن پاشان، گووتی: ئه‌وا ئه‌دره‌سی کۆنسوڵی سویدی ده‌ده‌ینه، شۆفێرێک، چاوه‌ڕێ بکه پاش که‌مێک ده‌گاته لات، مه‌چۆ ده‌ره‌وه له‌وێ چاوه‌ڕێ بکه، داوامان له پۆلیس کردووه، که ڕێگات بکات، له‌وێ دانیشی تا تاکسییه‌که ده‌گاته لات.
دوور و درێژی نه‌که‌م، هه‌ر گه‌یشتمه کۆنسوڵی سویدی له مۆسکۆ ده‌ستبه‌جێ، پزیشکیان هێنا پشکنینێکی باشیان کردم، هه‌ر له کۆنسوڵگه‌رییه‌که‌ی سویده‌وه، لیزهپاسیان (پاسپۆرتی کاتی) بۆ کردم، به‌ته‌نها 5 ده‌قیقه، بلیتی ته‌یاره و نزیکه‌ی 2500 کرۆنیشیان به‌ده‌ستی پێدام.
ئه‌وه‌ی زۆر زۆرم له‌لا سه‌یر بوو، سوربوونی کارمه‌ندانی سه‌فاره‌تی سویدی بوون، که زۆریان لێکردم که پزیشکه‌کان هه‌موو گیانم بپشکنن تا بزانن ئایا ئازار دراوم، یا شوێنێکم شکاوه؟
هه‌رچییم کرد و نه‌کرد، که گووتم: هیچم نییه، لێمهڕگهڕێن، گوتیان نا ئێمه لێپرسراو ده‌بین، ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، یاسا لێپێچینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌کات، ڕه‌نگه شوێنکت شکا بێت، خۆت هه‌ستی پێنه‌که‌یت.
ڕه‌نگه بڵێی سوید و کوردستان هه‌رگیز ناکرێ به‌یه‌ک، مافی خۆته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌له نهگهبهتهکهماندا هاتووه، ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتداران، ده به‌رابه‌ری سیستێمی سویدی بۆ تاکی کوردیان بکردایه، چونکه وه‌ک ده‌زانیین ئه‌و وڵاته به‌هۆی نه‌وته‌وه به سه‌ر پاره‌دا رژاوه، لێ ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد نه‌ک ئه‌مه ناکه‌ن، به‌ڵکو بچوکترین مافی خۆشیان ناده‌نێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبیستین، تاکی کوردی بێکه‌س له‌هه‌ر چوار چێوه‌ی ئه‌وروپا ووڵاتانی دیکه‌ی جیهان، یه‌که یه‌که قوڵبه‌ست ده‌کرێن و ده‌یان هاوێژنه زیندانه‌وه تا نۆرهییان دێت، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ کوردستان.
ئه‌وه‌ی زۆربه‌شمان ده‌زانین، ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته، ئه‌وروپا پاره‌یه‌کی زۆریان خه‌رجکردوه و ماڵی خۆیان وێران کردوه، بۆ نموونه هه‌یه سامان ماڵی خۆی فرۆشتوه، تا له‌ده‌ست ئه‌و مهینتیهی بۆیان دروسیکراوه ڕزگاریان بێت.
زۆربه‌ی ئه‌وای که ئاماده‌کراون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه، ده‌تواندرێت، ڕزگار بکرێن، ئه‌وه‌ش نه‌ک وه‌ک یارمه‌تی به‌ڵکوو وه‌ک مافێکی ڕه‌وای خۆیان، که هیچ پاڕنهوهو خاترانه‌یه‌کی پێویست، نیه.
سه‌فاره‌تی عێراق له ستۆکهۆڵم
بۆ نموونه من قسه‌م له‌گه‌ڵ 6 که‌سدا کردوه:یه‌که‌م: خانمێک به ناوی نه‌سرین حمه ئه‌مین، به ڕیگای هاوسه‌رگیرییه‌وه گه‌یشتۆته سوید، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیشی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هاوسه‌ره‌که‌ی که خزمی خۆیه‌تی هاو ووڵاتی سویدیه، ته‌نها پاسپۆرتێکی عێراقی پێویسته، که مۆر یا فیزه‌ی نیشته‌جێبوونی سویدی بۆ بخرێته سه‌ر په‌ساپۆرته‌که‌یان، سه‌فاره‌تی عێراقی له ستۆکهۆڵم، بۆی ناکه‌ن.
دووه‌م: ئاکۆ محمه‌د عه‌لی خۆی و خێزانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کۆرپه‌که‌یاندا، مافی پانه‌به‌ری کاتیان وه‌رگرتوه، سویدی داوای په‌ساپۆرتیان لێده‌کات، که مافی مانه‌وه یا فیزی دوو ساڵیان بۆ بخرێته سه‌ر په‌ساپۆرت، سه‌فاره‌ت عێراقی په‌ساپۆرتیان ناده‌نێ.
سیهه‌م: هیوا ڕه‌ووف مافی مانه‌وه‌ی له‌سوید ده‌ده‌نێ، به‌ڵام له ئه‌میش داوای په‌ساپۆرتی لێده‌که‌ن، تا مافی په‌نابه‌رییان بۆ بخرێته سه‌ر په‌ساپۆرته‌که‌ی، دیسان سه‌فاره‌تی عێراقی په‌ساپۆرتی ناده‌نێ.
چواره‌م: دڵشاد حه‌مه ئه‌مین، ئه‌میش دوو منداڵی له ئافره‌تێکی ڕه‌گه‌ز ئه‌وروپی بوه، به یاسا مافی مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تای هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت، په‌ساپۆرتێکی عێراقی هه‌بێت، تا مافی مانه‌وه‌ی (اقامه‌ی دائیمی) بۆ بخرێته‌سه‌ر، به‌ڵام سه‌فاره‌تی عێراقی پاسپۆرت به ئه‌میش ، نادات.
هه‌روه‌ک باسمان کرد، ئه‌مانه مافی خۆیانه که په‌ساپۆرت وه‌ربگرن، مافی ڕه‌وای خۆیانه، که نایانده‌نێ، ناڕه‌واییه، نا یاسیاییه، بێوژدانیه، هه‌ست نه‌کردن به نیشتیمان و گه‌له‌که‌یه‌تی.
ئه‌ی کاری سه‌فاره‌ت چییه؟ئه‌و 6 که‌سه‌ی من له‌گه‌ڵیاندا دوام، ئه‌ڵێن که سه‌فاره‌ت داوای به‌ڵگه‌ی عێراقی بوونیان لێده‌کات، هه‌رچه‌ند زۆربه‌یان به‌ڵگه‌یان پێیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پاسه‌پۆرتیان ناده‌نێ!
به‌ڵام کاتێک ده‌یانه‌وێت، بیان نێرنه‌وه بۆ عێراق، ده‌ستبه‌جێ به‌ڵگه نامه‌یان بۆ دروست ده‌که‌ن، که عێراقین، تا بلیتیان بۆ بکڕن و سواری ته‌یاره‌یان بکه‌ن!
بوسنه هێرسک هه‌مان کێشه‌یان له‌گه‌ڵ سویدا هه‌یه، هه‌رچه‌ند باری گوزه‌رانی ئه‌وان هه‌زران جار باشتره له چاو خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردا، که‌چی حکومه‌ته‌کانی بوسنه هێرسک ڕێگه ناده‌ن، که هاوڵاتییانیان بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌ڵین جارێ حاڵمان باش نییه.
ئه‌وه نا ووشیار زێباریه کۆڵان به‌کۆڵان ده‌گه‌ڕێت و به ووڵاتان ئه‌ڵێت که حاڵمان باشه ئهلحمدو لیلا دیموکراسی به‌رقه‌راره، ده‌قی ئه‌م چاو پێکه‌وتنه له ڕۆژنامه‌ی الشه‌رق الئهوستدا بڵاو کرایه‌وه، به‌ڵام ژماره‌که‌یم گووم کردووه.
خوێنه‌ری هێژا:ئه‌وانه‌ی که کارمه‌ندانی سه‌فاره‌ته‌کانی عێراق به کورد و عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه، نوێنه‌ری گه‌لانی عێراق نین، ڕاسگۆ نین، چونکه کاری سه‌فاره‌ت ڕاپه‌ڕاندنی کاری هاوڵاتیانی وولاتهکهیهتی له هه‌موو جیهاندا، نه‌ک دروستکردنی کێرو کێشه بۆیان.
به‌هانه‌ی سه‌فاره‌تی عیراق له ستۆکهۆڵم، گوایه هێنده سه‌ر ڕاست و ده‌ست پاکن، کاری نایاسایی ناکه‌ن، چونکه نایان ناسن و نازانن که عیراقین یانا، بۆیه پاسه‌پۆرتیان بۆ دروست ناکه‌ن، ڕه‌نگه خه‌ڵکی که‌لار، یا پێنجوێن خۆی به خه‌ڵکی که‌رکووک ناونووس کردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا عیراقیه.
جگه له‌وه‌ش، هه‌رکامێک له‌وانه‌ی که کێشه‌یان بۆ دروستکراوه، لایه‌نی که‌م 10 تا 15 ئامۆزا و یا پورزا وخزمی له نزیکیه‌وه ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه، زۆر نا که‌مێک دڵسۆزیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان هه‌بوایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌فیر خاوه‌ن بڕیاری ڕه‌هایه، ده‌یتوانی بڵی بۆ نموونه 5 که‌سی باوه‌ڕ پێکراوم بۆ بهێنه، تا پاسه‌پۆرتی عێراقیت، بده‌مێ.
ڕاستیه‌کیش هه‌یه، هه‌رچه‌ند، ئێمه‌ی باشووری کوردستان په‌رش و بڵاو بوینه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌رهیچ نه‌بێت، که‌س نییه، له ئێمه که که‌سووکاری یا ناسیاوی نه‌بێت، له ئه‌وروپا و ته‌واوی جیهاندا، ئه‌گه‌ر دڵسۆز بونایه، کێ هه‌یه، له ئێمه مهلاییهک یا جهلالیهک نه‌ناسێت؟
ئه‌مه‌وێ بڵێم، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دڵسۆزن و ده‌یانه‌وێت کاری هاوڵایان ڕاپه‌ڕێنن، با بڵێن یه‌کێکمان بۆ بهێنه که تۆ بناسێت، که مه‌لای بێت یا جه‌لالی بێت، خۆ سه‌فیره‌کان یا جه‌لالین یا مه‌لاین. چه‌نکه له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌وروپا که‌می که‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یا زیاتر هه‌یه.
نه‌خێر، ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه، ئه‌مانه دڵسۆزنین، چونکه ئه‌وان توانیان که زیاتر له 24000 په‌ساپۆرتی بفرۆشن، به قاچاخ، به نایاسایی، که چی به یاسایی، بۆیان ناکرێت!
خوێنه‌ری هێژائهمانه هه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشوون : له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی سویدی له ستۆکهۆڵم کورد و دۆسته‌کانیان سه‌رزه‌نشتی به‌عسیه‌کانیان کرد، به کیماوی باران و ئه‌نفاله‌کان.
هوتافه‌کان زۆربه بریتی بوون، له به‌عس فاشسته، مرۆڤ کوژه، بیرم دێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویدیش ستێن ئه‌نده‌رشۆن جارێكیان به‌شداریکرد.
له‌کاتێکدا که جار جار هاواری خه‌ڵکه‌که بێده‌نگ کپ ده‌بوو، که‌سێک به زمانی کوردی له نزیکمانه‌وه هاواری کرد، دهتاناسم جاشی کوڕی جاش..... ناوه‌که‌یم بیر نیه، نه‌مرین دهتانبیننهوه.
به‌ڵام وه‌ک هه‌موو جارێک، پۆلیس که‌وته په‌لاماردانی خه‌ڵکه‌که، پۆلیسی سویدی هه‌رچی بۆ گیرا گرتی، من یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی که ڕامکرد و نه‌گیرام، به‌ڵام له ڕاکردنه‌که‌دا، ژماره ته‌له‌فۆن، هه‌روه‌ها جزدانهکهشم لێکه‌وت.
ئه‌و کاته‌ش تازه ببوم، که له سوید بووم، هێشتا شاره‌زا نه‌بووم، خاوهنوهکان هه‌مووی یه‌ک ده‌چوون، له پێش چاوم، له ڕاستیدا هه‌موویان وه‌ک خه‌ڵکی چینی جیاکردنه‌وه‌یان له‌لام ئاسان نه‌بوو.
چاو ڕاست و ڕێنیشاندهرهکهشمان، ڕه‌حیم مام قادر دانساز(هاوڕی کرێکار)، ناچار، به ناویشانی ڕیگاکان ملی ڕێگای ئۆپسلام گرته‌به‌ر، چونکه پاره‌م پێنه‌بوو، هه‌تا سه‌ره ڕێگای ئۆپسلام دۆزیه‌وه،که‌می که‌م ٤ کاتژمێرم پێچوو، چاوساغهکهشم، وه‌کوو گووتم هاوڕی کرێکار بوو، ئهوگیرا هه‌تا بڵێی برسیم، نانی نێوهڕۆشم نه‌خواردبوو، ناچار به ناویشانهکانی سه‌رجاده‌کاندا، ده‌ڕۆیشتم، لۆریه گه‌وره‌کان هۆڕنیان بۆ لێده‌دام، به‌ڵام که‌س هه‌ڵنه‌ده‌گرتم.
نزیکه‌ی کاتژمێر 12 شه‌و، ماشێنێکی پۆلیس له پشتمه‌وه، وه‌ستا و به سویدی قسه‌یان کرد، گووتم: سویدی باش نازانم.
به‌کورتی پۆلیس گووتی: ئه‌رێ تۆ شێتی، به‌م شه‌وه هاتویته سه‌ر ئه‌م ڕێگایه؟
شۆفێری لوریهک ئاگاداری کردین، که به 10 کیلۆمه‌تر گهلهگوورگێک له‌سه‌ر ڕیێه، باوه‌ڕ ده‌که‌ی که ئه‌و شۆفێره‌ی لوریه نه‌بوایه پاش زۆرنا ته‌نها20 ده‌قه‌ی تر، پارچه پارچه‌یان ده‌کردیت.
دوه‌م ئایا نازانیت، که ئه‌م ڕیگا، ته‌نها بۆ ماشێنه، واتا بۆ مرۆڤ، نیه.
به‌کورتی گووتم: هیچ چاره‌ی ترم نه‌بوو، نه‌پاره، نه ژماره ته‌له‌فۆنم پێماوه.
له‌م قسانه‌دابووین، نزیکه‌ی 8 گورگ پێکه‌وه، به کلکه له‌قه نزیکمان بونه‌وه، پۆلیسێکیان که‌سێک قۆشمه بوو، گووتی: ئێستا گورگه‌کان ئه‌ڵێن، ئاخ پۆلیس نه‌یهێڵا ئه‌م ڕاوهمان ده‌ست بکه‌وێت.
به‌کورتی: ناو ماشێنی پۆلیسکه هێنده گه‌رموو خۆش‌بوو، ده‌ستبه‌جێ له سه‌رماو له برسا خه‌وم لێکه‌وت.
پاشان، له‌گه‌ڵ کاک "هاوڕی کرێکار" ڕحیم مام قادر، ده‌یان جار ته‌له‌فۆنمان کردوه بۆ سه‌فاره‌تی عێراقی له ستۆکهۆڵم.
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئایا ڕاسته که هێشتا کورد له سه‌فاره‌تی عێراقدا کار ده‌که‌ن؟
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین وایه یا نا کاک کرێکار،
گوتی: ههلو سه‌لام عهلکم کوردی عه‌ره‌بی ماکوو!
واتا کوردم عه‌ره‌بی نازانم، به په‌له کوردێکیان بانگکرد وبه‌کوردی گووتی: فه‌رموو براکه‌م.
به‌کورتی: کاک هاوڕی کرێکار ووتی: ئه‌رێ برا شه‌رم ناکه‌ن ، ئه‌وه له‌وێ جیده‌که‌ن؟
قسه‌که‌ره‌که‌ی سه‌فاره‌تی عێراق، به‌زمانی چه‌قۆکێشه‌کان به‌زمانێکی پیس، که بوۆنی توالێتی لێداهات، که‌وته جنێودانی پیس.
له‌ولا کردومان به خوو،نیوه‌ی شه‌ویش تهلهفۆمان ده‌کرد،ته‌نانه‌ت ژماره‌ی سهفارهتمان لێده‌داو ته‌له‌فۆنه‌که‌مان ده‌دایه ده‌ست، خانمی سویدی، تا سهرزهنیشتیان بکه‌ن.
پاشتر تاقیمان کرده‌وه، ته‌له‌فۆنمان بۆ سه‌فاره‌تی عێراقی له نه‌رویج، فینلاند و دانیمارکیشمان تاقی کرده‌وه، که زۆربه‌ی جاره‌کان کوردێکی چه‌قۆ کێش وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، هه‌رچه‌ند ئێمه به نه‌رمی پێمان ده‌گووتن: شه‌رمه سه‌دام کیمیاوی بارنتان ده‌کات، ئێوه‌ش پاسه‌وانی سه‌فاره‌ته‌کانی سه‌دام ده‌که‌ن.
به کورتی شالیاری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی ئێستا ووشیار زێباریه، که سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م کۆنسوڵگهریهکانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌کات، ئه‌وه‌ش فایله‌که‌ی ووشیار زێباری که ئه‌و ناووشیاره هه‌میشه کاسه لێسی دوژمنانی کوردبوه، ئه‌وساو ئێستاش، ئه‌وه‌ش فایله‌که‌ی که عه‌ره‌به‌کان ده‌پرسن، که بۆ دورخستنه‌وه‌ی به‌عس ووشیار زێباری ناگرێته‌وه؟
http://www.shbabwow.com/vb/t63568.htmlدڵنیام ئه‌گه‌ر بمانوێت، دوای ئه‌وانه بکه‌وین، که کاتی خۆی کاریان بۆ سه‌فاره‌ته‌کانی سه‌دام کردوه، ئه‌وه هه‌رهه‌موویان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پارێزراون، به‌تایبه‌تی شیعه‌کان،چونکه ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌وه، وه‌ک ماڵپه‌ڕێکی شیعه‌یه،شیعه‌کانیش هه‌یشه دوژمی سه‌دام بوون.
("هاوڕێ کرێکار" ڕحیم مام قادر که‌رکوکی ناوداره، پێشمه‌رگه‌ی مامه ڕیشهبوه، زۆرێک له لایه‌ن کورده‌کانی به‌تایبه‌ت سوید ناسراوه، هه‌تا بڵێێ کوڕێکی پاکه، به‌ڵام عه‌یبێکی هه‌یه، جه‌لالیه، ئه‌وسا نازانم ئێستا، ئه‌وسا هه‌میشه شه‌ڕ دهنوکمان هه‌بوو، له‌سه‌ر جهلالیهتی ئه‌وو، کاک هاوڕێ کرێکار کوڕێکی باڵا به‌رزه. هه‌موو جارێک له خۆ پیشاندانهکاندا، ده‌ستگیر ده‌کرا، چونکه باڵای زۆر به‌رزه، له دووره‌وه دیاربوو.
هاوڕی کرێکار هه‌مشه ئێره‌یی بهمن ده‌برد و هه‌موو جار ده‌تگووت: کوڕ خوا بۆ توو ناگرن؟
جاركێکان گووتم: برا ئه‌گه‌ر له نێوه‌شدا بتبڕنه‌وه هێشتا ئه‌وه‌نده و نیوی من ده‌بێت، بڕۆ چاره‌ت خۆت بکه، تا وه‌ک من بتوانیت، خۆت بشاریته‌وه، جارێکی دیکه‌شیان پۆلیسێک دوام که‌وت، به‌ڵام هاوڕی کرێکار زووتر خۆی ئاماده‌کردبوو، دوور بوو، له‌ده‌ستی پۆلیس.
له‌دوره‌وه ته‌ماشای منی ده‌کرد، که پۆلیس بمگرێت، به‌ڕاستی پۆلیسه‌که وه‌رزشکار بوو، باش ڕایده‌کرد، ماوه‌ی ئه‌وه‌ش نه‌مابوو، که خۆم بکه‌م به‌ناو پووش و پهڵاشهکاندایا باخچه‌کاندا..
ڕاستیه‌که‌شی منیش هیلاک بووم و توانای ڕاکردنم نه‌ما، هه‌رچه‌ند ئه‌وسا گه‌نج بوو، له ناچاریدا خۆم گرمۆڵه‌کرد، به‌ڵام پۆلسهکه به هه‌موو توانی بهداوامدا ڕایده‌کرد، ئه‌نجام پۆلیسه‌که که‌وت به‌سه‌رما، زه‌ویه‌که‌ش وه‌ک شووشه بهستوبووی، پۆلیسکه نزیکه‌ی١٠ مه‌تر زیاتر بهکهوتنهوه،به پێشمدا تێپه‌ڕی به خلیسکانه‌وه.
کاک هاوڕی کرێکار هاواری کرد،کوڕ خوا پۆلیسه‌که‌ت کوشت، منیش گووتم بڕۆ مردوت نه‌مرێ، ده‌ته‌وێت وه‌ک خۆت بمگرن!
ئه‌م چه‌ند دێڕه ته‌نها بۆ یادگاری، هه‌رچه‌ندکه له ههمانکاتیشدانوکتهیه).
تێبینی: بۆ زانیاری خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان له ڕێگه‌ی که‌سێکه‌وه په‌یوه‌ندییمان کرد به کارمه‌ندێکی سه‌فاره‌تی عێراقه‌وه له ستۆکهۆڵم، ئه‌و رایگه‌یاند که‌وا بۆ 6 مانگ ده‌بێت هیچ پهساپۆرتێکیان بۆ هاوڵاتییه‌کی عێراقی ده‌رنه‌کردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت که ئه‌مه پلانێکه پێشتر بڕیاڕی له سه‌ر دراوه و په‌ساپۆرت بۆ هیچ که‌سێک ناکه‌ن، تا هه‌موویان له‌و وڵاتانه ده‌ربکرێن و بیان نێرنه‌وه بۆ عێراق.
کرته له‌سه‌ر ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه، بۆ بینینی ئه‌و پڕۆتۆکۆله‌ی نێوان عێراق و سوید له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره کورده‌کان:
kurdistanpost.nu/biz/bellge/IS.pdf به‌ڕێزان ئه‌مه‌ش ئیمائیلی یا ناونیشانی ئه‌و په‌ڕتووکه‌یه به‌ناوی ئیسلاماندنی سوید به زمانی سویدی.
Sveriges Islamisering
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست