مسته‌شاره قه‌ڵه‌م له شانه‌کان
Thursday, 03/02/2011, 12:00
لینن ئه‌ڵێ: پڕوپاگه‌نده نیوه‌ی سه‌رکه‌وتنه.
ئه‌گه‌ر محمه‌د سه‌عید سه‌حاف نه‌بوایه به زوڕناژه‌نی مرۆڤ خۆره‌که‌ی به‌غداد و چه‌کداره‌کان ئاگاداری ئه‌و شکسته گه‌وره‌ی سه‌ربازه‌کانی سه‌دام بوونایه، بێگوومان ئه‌و ژماره زۆره سه‌ربازه گیانی له‌ده‌ست نه‌ده‌دا، مه‌به‌ستمه ڵێم، که زوڕناکه‌ی حه‌مه سه‌عید سه‌حاف بوو، که‌بوه هۆی کوشتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی سه‌ربازانی عێراقی،که ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ربازه کوژراوانه، دوژمنی سه‌دام بونایه.
بێگوومان لینن ڕاستی فه‌رموو، که پڕوپاگه‌نده نیوه‌ی سه‌رکه‌وتنه،چونکه نوسه‌رێکی ناوداری کوردی باکوری کوردستان، یادی به‌خێر "مه‌حمود باکسی، له هه‌رباڵنده‌ی له‌گه‌ڵ پۆلی خۆیدا ده‌فڕێت" نوسیویه که گه‌یشتمه ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌ڵمانی به تورکی قسه‌م کرد، چونکه پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌زگا دۆگماکانی تورکیا وایان له‌تاک به‌تاکی گه‌لانی ناو خاکی تورکیا گه‌یاندبوو، که ته‌واوی جیهان زمانی تورکی ده‌زانێت!
ده‌یان ده‌زگای تێ‌ڤی، سه‌دان ده‌زگای ڕادیۆ،سه‌دان ڕۆژنامه، هه‌موو ڕۆژێک و سات به‌سات،تورکه فاشسته‌کان، به‌گوێی تاکی تورکییاندا چپاندوه، که هه‌موو جیهان تورکی ده‌زانێت، بۆیه له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتی هه‌ر تورکێک بکه‌یت، به‌تایبه‌تی ئه‌و تورکانه‌ی که تازه دێنه ئه‌وروپا، به‌بێ یه‌ک و دوو یه‌کسه‌ر به‌تورکی پرسیار ده‌کات.
خوالێخۆشبوو مه‌حمود باکسی، ئه‌و ڕاستیه‌ی نه‌زانیوه، به‌ڵام نووسه‌ره خۆفرۆشه‌کان ده‌زانن، بۆیه جیاوازی زۆره نه‌زانیت، که نازایت.
کێ له ئێمه هه‌یه، یا مابێت که‌نازانێت، که‌ده‌سه‌ڵاتداران جگه له‌وه‌ی ساڵانه‌١٠ ملیارد دۆلار له قووتی خه‌ڵک ده‌دزن، جگه له‌وه‌ی قازانجی ده‌یان گومرگ بۆ خۆیانده‌دزن، جگه له‌وه‌ی رۆژانه سه‌دان تانکه‌ر نه‌وه‌ت بۆ خۆیان ده‌دزن، جگه له‌وه‌ی که مووچه‌ی هه‌موو چه‌کدارێک له به‌غداد٩٠٠ دۆلاره، له هه‌موو چه‌کدارێک ٦٠٠ دۆلار ده‌دزن.
هێشتا ئه‌و نووسه‌ره دڕنده‌و جانه‌وه‌رانه بوونه‌ته دێوجامه‌یه‌ک و خۆڵ ده‌که‌نه چاوی گه‌له سته‌م دیده‌که‌مان،ئایا ئه‌و نووسه‌ره دڕنده جانه‌ورانه له مسته‌شاره‌کانی که گه‌له‌کامنیان ئه‌نفالکرد،دڕنده‌تر نین؟
ئایا جیاوازی ده‌بینیت له نێوان ئه‌و قه‌ڵه‌م فۆشانه و مسته‌شاره‌کانی که هاوکاری سه‌دامیان کرد، بۆ ئه‌نفالکردنی ٢٨٠٠٠٠ که‌سی سڤیلی کورد؟
مسته‌شاره‌کان به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ناچارکرابوون، جا ئایا به‌سووکایه‌تی پێکردنی که‌سایه‌تیه‌کی ساویلکه‌و ده‌رپه‌ڕاندنیان بۆ ناو ڕیزه‌کانی دژمن و بوون به‌به‌ڵای گیانی خه‌ڵک، بۆ نموونه: زۆربه‌ی سه‌رۆک جاش و مسته‌شاره‌کانی که تاوانیان ئه‌نجامداوه، بۆ نموونه ته‌حسین شاوه‌یش، قاله فه‌رج، حه‌مه‌خانی حاجی دارا، له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه چه‌کی شه‌ره‌فیان کرد شان بۆ ئازادی کورد‌و کوردستان،زۆرینه‌ی ئه‌وانه له به‌ر سووکایه‌تی پێکردن و دڵڕه‌نجانیان ده‌رپه‌ڕاندنیان بۆ به‌ره‌ی دوژمن، به پاڵ نانی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی بوه.
به‌ڵام قه‌ڵه‌م فرۆشه چه‌واشکه‌ر و دهۆڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هیچ که‌سێک ڕاوی نه‌ناون، تا پاکانه بۆ دزی ماڵوێرانی گه‌ل نیشتیمان، بکه‌ن.
بۆیه خوێنه‌ری هێژا:
ئه‌و قه‌ڵه‌م له‌شانه مسته‌شارانه، هیچیان که‌متر نیه، به‌ڵکوو زۆر زۆر له مسته‌شاره‌کان، ترسانکترن بۆ گه‌ل و نیشتیمان، وه پێوسیتیشه که‌له ئاینده‌دا، ناوژمێر بکرێن له ڕیزی مسته‌شار و سه‌رۆک جاشه‌کان.
چونکه خوێنه‌ری به‌ڕیز:
ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌گوزه‌رێ،ته‌نها گه‌نده‌ڵی نیه،به‌ڵکوو نازناوی گه‌نده‌ڵی نازناوێکی شیرین کردنی چه‌مکی گه‌نده‌ڵیه، چونکه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات گه‌نده‌ڵی نیه، به‌ته‌نها به‌ڵکوو ئه‌وه
ئه‌نفالێکی سپیه، که ده‌یبینن،چونکه ئه‌و نه‌زۆکییه‌ی ئه‌مڕۆ دووچاری کیژانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوه، هه‌گیز له مێژووی گه‌له‌که‌ماندا ڕوینه‌داوه.
خوێنه‌ری هێژا:
حه‌زده‌که‌م که بزانیت، ووڵاتێکی وه‌ک ئێران که سه‌رژمێره‌که‌ی ٧٠ ملێۆن مرۆڤه، سیتێمی سۆسیالیشی هه‌یه، واتا ئه‌گه‌ر که‌سێک کاری ده‌ست نه‌که‌وت،حکومه‌ت مووچه‌ی خواردنی که‌سێک که خۆی ده‌دات له ٢٥٠ دۆلار، هه‌روه‌ها کرێخانووشی بۆ ده‌دات، جگه له‌وه‌ش ئێران له ڕوی ته‌کنه‌لۆجیاوه، شان ده‌دات له‌شانی ئه‌مه‌ریکاو ڕاکێت ده‌هاوژێته ئاسمان، بودجه‌که‌ی دووهێنده‌ی بودجه‌ی کوردستانه، که ده‌کاته ٢٠ ملیارد دۆلار.
که هه‌موو دانیشتوانی کوردستانی باشوور ناگاته ته‌نها ١له‌سه‌ر پێنجی ته‌نها شاری تاران!
چونکه بودجه‌ی کوردستانی باشوور که ١٠ ملیارده، ته‌نها بۆ دوو شاری سلێمانی و هه‌ولێره، که ناگاته ٤ملێۆن که‌س.
له‌بیرتان نه‌چێت، که ئێران فڕۆکه، تانک، جگه‌له‌وه‌ش جه‌نگی ئه‌ستێره‌ی له‌گه‌ڵ زه‌به‌لاحترین ووڵاتی دنیا، ئه‌مه‌ریکا ده‌کات.
به‌ڕێزان ته‌نها بۆ زنیاریتان
ئێران ١٥٠٠ تانکه‌ری نه‌وتی گرتوه، که به‌ڕیوه بوه، بۆ ئه‌فغانستان و ئازادی ناکات، چونکه ئێران باوه‌ڕی وایه، که ئه‌و نه‌وته بۆ له‌شکری ناتۆ ده‌ڕوات، به‌ڵام حکومه‌تی ئه‌فغانستان دوای ده‌که‌ن و ئه‌ڵێن، نه‌خێر ئه‌وه نه‌وتی حکومه‌تی ئه‌فغانستانه‌و له کوردستانی عێراقمان کڕیوه، ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ئه‌فغانستان خه‌ڵکی خۆی هاندا، که به‌رده بارانی سه‌فاره‌تی ئێران بکه‌ن،وه‌ک پرۆتێست.
مایه‌وه بڵێم که ناپلێۆن بۆ ناپارت ئه‌ڵێ: دوو سریه عه‌سکه‌ر، من تسێنێت به‌قه‌د دوو نوسه‌ر.
به‌ڵام دڵنیابن ناپلێۆن مه‌به‌ستی ئه‌و نووسه‌ره خوێڕیانه نیه، به‌ڵکوو ناپلێۆن مه‌به‌ستی ئه‌و نوسه‌رانه‌یه، که ئازاری گه‌له‌که‌یان گرتۆته کۆڵ.
ناپلێۆن مه‌به‌ستی ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مانه نیه، که‌به شاباشی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌په‌ڕن، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانن بگرین.
ناپلێۆن مه‌به‌ستی ئه‌و ڕۆژنامه نووسانه‌یه که وه‌ک پیته‌ر ئارنێت ی ڕپۆرته‌ری ده‌زگای تێ‌ڤی زه‌به‌لاحی جیهانی سی ئێن ئێن،که له‌کا‌ره‌که‌ی ده‌ریان کرد، چونکه پێته‌ر ئارنێت ئه‌مه‌ریکای ڕیسواکرد.
http://en.wikipedia.org/wiki/Peter_Arnett پێته‌ر ئارنێت، ده‌یتوانی بڵی: من کارم چیه، به خه‌ڵکی عێراقیه‌وه چۆن ده‌کوژرێت یانا، من نانی خۆم ده‌خۆم ،به‌ڵام پێته‌ر ئارنێت، ویژدانی هه‌یه و وه‌ک نوسه‌ره خۆفرۆشه‌کان، ویژدانی نه‌تۆپیوه.
خوێنه‌ری هێژا
ئه‌و فلیمه یوتۆبیه ببینه‌و بزانه که چۆن گیاننداره‌کان، وه‌ک پارێزه‌ره‌ێک به‌چه‌که‌کانی خۆیان ده‌پارێزن.
http://www.youtube.com/watch?v=LU8DDYz68kM به‌ڕاستی به‌درێژای مێژوو، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می سه‌دامیشدا کاره‌ساتی به‌م شێوه‌یه‌مان نه‌بیستبوو، که باوک منداڵی خۆ بفرۆشێت، شه‌رمه‌زاریه یه‌خه‌ی هه‌مومان ده‌گرێت!
http://www.nnmnm.com/Detail.aspx?id=2456&LinkID=3 به‌ڕیزان
هه‌روه‌ک هه‌موومان ئاگادارین جه‌لال حسامه‌دین، گووتی که پشگیری حسنی مباره‌ک ده‌کات.
نا وشیار زێباری گووتی: په‌جه‌ده‌که تیرۆریسته.
ئه‌و به‌رتران نا حه‌بیبه‌ش پشگیری بن عه‌لی کرد.
ئه‌و جانه‌وه‌ره‌انه‌ی ناویان هێندرا، پڕ به‌پێستی خۆیان و بیرکردنه‌وه‌یان، ده‌دوێن، بۆ به‌کارێکی ئاسایی تبگه‌ن، ئه‌و کاته گوومان بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک بێنه‌گۆ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست