کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌رکاتێک مه‌سعود گووتی ماست سپیه‌، ده‌بێت گوومان له‌سپی بوونی ماست بکه‌یت

Tuesday, 08/11/2011, 12:00






دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌وه‌ش پاش سه‌ردانه‌که‌ی نێچیری برازای، له‌ پاش تۆپاندنی 100 سه‌ربازی تورکی فاشی، هه‌روه‌ها هاوخه‌می ده‌ربڕینی نێچیر، بۆ تۆپاندنی سه‌ربازه‌ وه‌حشه‌کانی تورکی فاشی بوو. له‌م دوا سه‌ردانه‌ی مه‌سعود به‌رزانی، هه‌واڵه‌ گه‌ره‌مه‌کان ڕایده‌گه‌یه‌نن که‌ مه‌سعود به‌رزانی گووتوویه‌ که‌ قه‌ندیل به‌ هیچ هێزێک ناگیردرێت، هه‌روه‌ها جارێکی دیکه‌ گووله‌ی کورد کورد ناکوژێت.
سه‌ره‌تا ئه‌و گووته‌ی مه‌سعود به‌رزانی کۆنه‌وه‌ دوباره‌‌ و ده‌باره‌یه‌، ئه‌و گووته‌ی مه‌سعود به‌رزانی پێش تیرۆرکردنی گه‌رمیان گه‌رمیانه‌کانی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی 17 شووبات بوو.
هه‌روه‌ها هێشتا بیرمانه‌ که‌ مه‌سعود به‌رزانی گوتی: ته‌نها 50000 که‌س بڵێت مه‌سعودم ناوێت به‌ سه‌رۆک ، مه‌سعود وازده‌هێنێت، به‌ڵام له‌جیاتی 50000 که‌س 100000 که‌س واژۆی بۆ ئێوه‌ نووسی که‌ تۆم وه‌ک سه‌رۆک ناوێت، وازت نه‌هێنا.
له‌ 17 شوباتدا نه‌ک هه‌ر خۆت به‌درۆ خسته‌وه‌، به‌ڵکوو دوای ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی ده‌سگیرکردنی تاوانبارانتدا، که‌چی یه‌که‌ یه‌ک تیرۆریان ده‌که‌یت، یا ده‌یاننێری بۆ ده‌ره‌وه‌ و تائێساتاش هیچ کام له‌ تاوانباران ده‌سگیر نه‌کراون، که‌واته‌ تۆ ڕاست گۆ نیت، تۆ درۆزنیت، جێگه‌ی متامه‌نه‌یت.
تۆ به‌شیری خیانه‌ت، وه‌ک ووشیار زێباری له‌ماڵی باوکی ووشیار زێباری سه‌رۆک جاش، گۆشکراوی، که‌واته‌ خوی شیری تا پیری، ئێوه‌ داوای هاوخه‌می له‌ تۆپینی جادرمه‌ جانه‌وه‌ره‌کانی تورکی فاشی ده‌که‌ن، به‌ڵام چرکه‌تان کوونیه‌و، نقه‌تان لێوه‌نایه‌ت، کاتێک هه‌ڵۆکانی قه‌ندیل به‌ر ناپاڵم و گازی کیمائی ده‌ردێت و ده‌کرێنه‌ قه‌ره‌برووت، ئیتر چۆن باوه‌ڕت پێبکه‌ین؟
چۆن باوه‌ڕت پێبکه‌ن، له‌کاتیكدا به‌ شلیف دۆلارتان ئاودیوی تورکیا ده‌کرد و ئابڵۆقه‌ی ئابوریان خستبوه‌، سه‌ر سۆران و سۆرانه‌کانتان دووچاری برسێتی و نه‌داری کردبوو.
تۆیه‌ک سه‌رسه‌ری له‌ کوردساتندا نه‌ماوه‌، که‌ نه‌یگریته‌ خۆت و به‌رینه‌دیته‌ گیانی خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت، ئیتر تۆ که‌ی جێگه‌ی باوه‌ڕیت؟
جه‌بار عێزه‌تێک که‌هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ سیخوڕ و پیاوی به‌عسبوو، که‌ سه‌دان جار به‌ زمانی ئه‌و جه‌بار عێزه‌ته‌،ئه‌شکه‌نجه‌ دراوم و مندڵی شاره‌که‌می تووشی زیندان ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌کرد، ئێستا ئێوه‌ هه‌روه‌ک ئه‌وی‌ قڕووقاتی پیاو بێت، هه‌مان جه‌بار عێزه‌تتان کردوه‌ به‌ قایماقم.
تۆ به‌ڵێن ده‌ده‌یت، که‌ ئیتر کورد به‌کورد به‌کوشتان کۆتایی هات، ڕاست ناکه‌یت، ئه‌ی بۆ چه‌کی تورکی ده‌گاته‌،کوردستان؟
ئه‌یبۆ خه‌ریکی دروستکردنی ئۆردوگان، وه‌ک به‌عس، گونده‌کان کۆده‌که‌نه‌وه‌؟
ئه‌رێ خۆتان گێلن یا خه‌ڵکبه‌گێل ده‌زانن، کۆکردنه‌وه‌ی گوونده‌کان، واتای خنکاندنی هه‌ڵۆکانی سه‌رچییای قه‌ندیل.
ئه‌گه‌ر وانیه‌، بۆ تائێستاش هێرۆونازه‌نین سه‌ربازه‌گه‌ی تورکه‌ فاشسته‌کانی تێدایه‌؟
ئێوه‌ ڕستگۆ نین، ئێوه‌ له‌ سه‌دا سه‌دا دوای شه‌ڕ‌ی سایکۆلۆجی تورکه‌کان فاشسته‌کان که‌ووتوون و پیاده‌ی هه‌مان شه‌ڕی ده‌روونی تورکه‌ فاشسته‌کان ده‌که‌ن، ئه‌هها هاتین ، شه‌ڕ کۆتای هات، نا هه‌ر ئێستا بڕیارماندا که‌ شه‌ڕی کۆتایی و پاککردنه‌وه‌ی په‌که‌که‌ ده‌ست پێده‌که‌ین.
30 ساڵ زیاتره‌ که‌ گوێمان له‌ درۆده‌له‌سه‌ی تورکه‌ فاشسته‌کانه‌، ئه‌م به‌هار ئه‌و به‌هاریانه‌، که‌چی خۆشبه‌ختانه‌، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌که‌که‌ مه‌زن و مه‌زنتر و خاوه‌ن ئه‌زموون تر ده‌بێت، بێگوومان ئازادی بێ باج نابێت، به‌تایبه‌تی ئازادیت له‌ ده‌ست وه‌حشێکی وه‌ک تورکدا بێت. ڕاسته‌ له‌ ڕۆڵه‌ هه‌ره‌ جوانه‌کانی گه‌له‌که‌مان ده‌بنه‌ قوربانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاره‌یه‌کی دیکه، بۆ گه‌لی کورد له‌باکوری کوردستان، نیه.
گووتوومه‌ ئه‌یڵمه‌وه، کێ له‌ئیمه‌ حه‌زی نه‌ده‌کرد شانازیتان پێوه‌ بکات، وه‌ک قاره‌مان وێنتان بکات، کام کورد حه‌ز ناکات وه‌ک مامه‌ مه‌دێلا سیمبول بوونایه‌،کێ حه‌زی نه‌ده‌کرد وه‌ک مامه‌ ماندێلا ئیمریالیزمی شه‌رمه‌زار بکردایه‌؟
کێ پێی ناخۆش بو، وه‌ک مام گاندی په‌یکه‌رتان له‌ هه‌موو ده‌روازه‌یه‌کدا بۆ دروست بکرایه‌، ئه‌مما دڵنیانه‌ که‌ کورد کوردستان به‌ ئاواتی خۆیان ده‌گه‌ن، ئاخر ناکرێت ئه‌م ڕه‌شه‌ هه‌روا بمێنێت، 30 ساڵ پێشئه‌مڕۆ ئێوه‌ شانازیتان به‌ جاشایه‌تیه‌وه‌ ده‌کرد، ئێسته‌ش بێزووی پێوه‌ده‌که‌ن به‌لام له‌ترسی گه‌ل به‌ ئاشکرا ناوێرن.
30 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ سه‌رپای تورکیا ئاماده‌ی گیان به‌ختکردن بوون. له‌پێاو قسه‌ی سه‌رۆکدا، ئێستا نه‌ک سه‌راپای کورد، به‌ڵکوو تورکه‌کانیش به‌ره‌و ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌و، گوێنه‌گرتن له‌ سه‌رۆک ده‌ڕۆن بۆ نموونه‌، ئه‌و گۆرانی بێژه‌ ناوداره‌که(الینو یا اینور)‌ که‌ گووتی: من ڕۆله‌ی خۆم ناکه‌مه‌ قوربانی گیرفانی سه‌رۆک.
ئێستا ئه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که‌ په‌که‌که‌ منداڵ ده‌فڕێنێت و باج به‌زۆر له‌خه‌ڵک ده‌ستێنێت، بۆ به‌ گریلا و بۆته‌ هه‌ڵۆ له‌سه‌ر قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز.
ئێوه‌ هێشتا تێناگه‌ن، که‌ مه‌رگی کاک سه‌رده‌شت جوانترین مه‌رگی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد، ئێوه‌ هێشتا وانه‌و ئه‌زموومنتان له‌ شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێرانه‌وه‌ وه‌رنه‌گرت، کاتێک 3 له‌سه‌ر چواری بودجه‌ی نیشتیمانی له‌ بانکه‌کانی به‌رتانیا داناو دوای نه‌یاندایه‌وه‌ و گووتیان پاره‌مان نه‌ماوه‌، ئێوه‌ سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی گه‌که‌له‌کامانتام ڕاده‌ستی ساخته‌چیترین درۆزنترین مافیاترین سیستێمی جیهان (تورکه‌ فاشسته‌کان). ئێی پشتان پێوه‌ی نه‌یاشه‌وه‌، ئه‌گه‌ر تورکاکان خواردیشیان، چش.
له‌ پێش کۆتایشدا، ئومێد ده‌که‌م، که‌ جوانمێره‌کانی سه‌رچییای قه‌ندیل باوه‌ڕتان پێنه‌که‌ن، گوومانیان له‌ ووته‌کانتان هه‌میشه‌ هه‌بێت، تا نه‌بن به‌ته‌ڵه‌ی و ته‌پکه‌یه‌کی دیکه‌ی خیانته‌وه‌، له‌هه‌مانکاتیشدا، له‌ قوڵای دڵه‌و ئومێد ده‌که‌م، که‌ بۆ چوونه‌کانم هه‌ڵه‌بێت، ئێوه‌ ڕاست بکه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی که‌ داوا له‌ تورکه‌ فاشسته‌کان بکه‌ن و بڵێن بڕۆن له‌ پشت ئه‌و هێڵه‌ ده‌ستکرده‌وه‌، هه‌رهه‌مووی مین ڕێژ بکه‌ن، هه‌رهه‌مووی بکه‌ن به‌سه‌ربازگه‌ی خۆتان، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟‌‌

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە