کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دنیایه‌کی جه‌نجاڵ، پڕ له‌ ناهه‌قیی و ته‌ژیی له‌ خیانه‌ت

Saturday, 17/09/2011, 12:00


جیهان سه‌ڵیته‌خانه‌یه‌که‌، خه‌ڵکه‌که‌شی ده‌رگاوانن. (په‌ندێکی ڕوسیه‌).
вес мир бардак все люди бляди

هه‌رکه‌سێک که‌مێک به‌ زمان و فه‌رهه‌نگی ڕوسی ئاشنا بێت ، ئه‌و په‌نده‌ی به‌رگوێ که‌وتووه‌ که‌ له‌ زمانی ویلیام شکسپیره‌وه‌ په‌ڕیوه‌ته‌ ناو ڕوسه‌کان و له‌ساته‌ توڕه‌کاندا ده‌یڵێنه‌وه‌ . کوردئاسا به‌ نه‌فره‌ت کردنی دنیایه‌که‌ له‌ داخی ئه‌و هه‌موو ناپاکی و ناعه‌داله‌تیه‌دا کوردیش ده‌ڵێت : ڕویی زه‌مانه‌ ڕه‌شبێت.
به‌هه‌رکام له‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ بێت ، ده‌مه‌وێت بڵێم به‌ڕاستی ئه‌م جیهانه‌ سه‌ڵیه‌ته‌ خانه‌یه‌ و خه‌ڵکه‌که‌شی ده‌رگاوان ، ئاخر ڕووی زه‌مانه‌ ڕه‌ش بێت که‌ که‌سانی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعودبارزانی ، یان دۆڕاوێکی وه‌ک عه‌بدوڵای مهته‌دی ده‌بنه‌ ده‌م ڕاستی میلله‌تی کورد و له‌ئاست ئه‌و بۆردمان و ماڵوێرانیه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی کورددا دێت ، ڕه‌وایی ده‌ده‌نه‌ دوژمنه‌کان و خه‌بات و داکۆکی گیانله‌سه‌رده‌سته‌ کانی گه‌لی کوردیش به‌ هه‌ڵه‌ پێناس ده‌که‌ن . ئه‌وه‌تا ئه‌م سه‌رکرده‌ کورده‌ کۆنه‌ ساواکانه‌ و تازه‌ ئیتڵاعات و میتانه‌ ، له‌ کاتی سوتماک کردنی نیشتمان و شه‌هیدکردنی خێزانێکی بێتاوان و سڤیلی کورددا دێن یه‌خه‌ی په‌که‌که‌ و په‌ژاک ده‌گرن که‌ ڕاسته‌وخۆ ستایشی دوژمنان ده‌که‌ن ، ئافه‌رینی فاشیسته‌کانی تورک و به‌سیجه‌ ئاخونده‌کانی فارس ده‌که‌ن.
مرۆڤ ناتوانێت توڕه‌یی خۆی کۆنترۆڵ بکات که‌ ئه‌م پیاوانه‌ی میت و ئیتڵاعات ده‌بنه‌ ده‌مڕاستی کورد و وه‌ک قه‌ره‌وڵچیه‌کانی پێشه‌نگی سوپای تورک و فارس سه‌رقافڵه‌ی کوردکوژه‌کانن.
مێژوو زۆر نهێنی ئه‌مانه‌ی بۆ ئاشکراکردووین و هێشتاکه‌ش سه‌دان نهێنی تریان به‌ڕێوه‌یه‌ که‌ ئاشکرابکرێن . .. له‌پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران 1979 که‌ شایان ده‌رپه‌ڕاند ، ئه‌رشیفێکی چڕوپڕی ئه‌مانه‌ له‌ ده‌زگای ساواکدا که‌وته‌ ده‌ست خه‌ڵکی ئێران ، به‌تایبه‌تی چریکهای فدائی خه‌لق ، هه‌ریه‌که‌ له‌ برایم ئه‌حمه‌د و تاڵه‌بانی و بارزانی و عه‌بدوڵای مهته‌دی و شیخ عزه‌دینیش ئاشکراکران که‌ پیاوی ساواک بون . گه‌لێک له‌ دیکۆمێنتانه‌شی که‌له‌ سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌ تاران هه‌بوون و له‌کاتی داگیرکردنی سه‌فاره‌ته‌که‌دا ده‌رکه‌وتن که‌ ناوی هه‌ریه‌ک له‌و سه‌رکرده‌ناپاکانه‌ بۆ خه‌ڵک ئاشکرا ببوو که‌ به‌ ئه‌مری ساواک جوڵاونه‌ته‌وه‌ . هه‌روه‌ها له‌ نوسینگه‌ی ساواک له‌ شاری سنه‌ زۆرێک له‌و به‌ڵگانه‌ هه‌بوو که‌ گه‌واهی ئه‌وه‌یان ده‌دا موهته‌دی په‌یوه‌ندی به‌ نوسینگه‌ی ساواکی سنه‌وه‌ هه‌بووه‌ ، هه‌ربۆیه‌ له‌پلانێک که‌وته‌ سوتاندن و فه‌وتکردنی ئه‌وبه‌ڵگانه‌ی که‌ له‌ تارانیش کۆپیان هه‌بووه‌ .
ئه‌مانه‌ن ئه‌مڕۆ سه‌ره‌کۆنه‌ی ئه‌وکورده‌جوامێرانه‌ ده‌که‌ن که‌ به‌رگری له‌خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن له‌ قه‌ندیل و له‌وێوه‌ تاران و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌تۆقێنن . بۆ ڕازی کردنی ئاغاکانی فارس و به‌گه‌کانی تورک دێن وه‌ها له‌ خه‌ڵک ده‌گه‌یه‌نێن که‌ مافی تورکه‌ کورد بکوژن ، مافی فارسه‌ له‌ناومان به‌رن . به‌ ئاستێک ناپاکیان به‌رانبه‌ر گه‌لی کورد توندکردۆته‌وه‌ که‌ میت و ئیتلاعاتیش شان له‌شانیان ناده‌ن . له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ ببینن که‌ هێشتاکه‌ دوژمنه‌کانی کورد نایانه‌وێت به‌و ئاشکراییه‌ی ئه‌مان دوژمنایه‌تی ئه‌م گه‌له‌ هه‌ژار و ژێرده‌سته‌یه‌بکه‌ن
http://www.rojhelat.info/kurdi/ruwange/2694-2011-08-24-15-34-31
جارێکی دیکه‌ بچمه‌وه‌ سه‌ر هه‌مان په‌نده‌ توڕه‌که‌ی ڕوس که‌ نه‌فره‌ت له‌ دنیا و ناداپه‌روه‌ری ده‌کات و ده‌ڵێمه‌وه‌ جیهان سه‌ڵیته‌خانه‌که‌ ، خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌رگاوان . ئه‌مجاره‌یان توڕه‌یمان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دوالیزم و دوڕوییه‌ی ئه‌مه‌ریکا و خۆرئاوایه‌ که‌ هه‌میشه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا هه‌ڵویست و بریاره‌کان وه‌رده‌گرێت .
من مرۆڤ کوشتنم پێ تاوانه‌ جا نه‌خوازه‌ڵا خه‌ڵکی سڤیل و بێ چه‌ک بێت . به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو خۆرئاواوه‌ که‌ به‌شێک له‌ لێپرسراوی ئه‌منی جیهانیان له‌ ئه‌ستۆیه‌ و هه‌ر له‌زاری جۆرج بۆشی باوکیشه‌وه‌ بێت که‌ ده‌یگوت بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ریکا ئه‌رکی پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهانی له‌ سه‌رشانه‌ ، ئه‌و پۆلیسانه‌ی به‌ناو به‌رگری کار له‌ ژیان و مانی مرۆڤ له‌ جیهاندا ده‌بینن و بینیان چی به‌ کورد ده‌کرێت ؟! و چی به‌ کورد کراوه‌ ، هه‌ر له‌ ئه‌نفال و کیمایی باران و جنیۆسایدکردنی ئه‌م گه‌له‌ بێ دیفاعه‌دا که‌ سه‌دان هه‌زار مرۆڤی کورد زینده‌به‌چاڵکرا چ هه‌ڵوێستێکی پارێزگاری کردنیان نه‌بووه‌ ، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه‌ له‌ دادگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ بڕیاری ده‌ستگیرکردنی قه‌زافی ده‌رده‌که‌ن و به‌شارئه‌سه‌د (له‌ئه‌سڵدا نازناوی حافز نه‌عجیه‌ واتای گیسک، به‌ڵام به‌ پێشنیاری جه‌مال عبدولناسر کرا به‌ ئه‌سه‌د) سه‌ره‌کۆنه‌ ده‌که‌ن ، که‌چی له‌ هه‌رلایه‌که‌وه‌ کۆمه‌ڵکوژی کورد بکه‌ن ، چ هه‌ڵوێستێکی سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رناگرن !!
هه‌رچه‌نده‌ سه‌رکرده‌کانی کورد به‌خۆیان ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ بچوکردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌رماندا دێت .
هه‌ردوو سه‌رۆکی عێراق و هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌خۆیان کوردن ، له‌بری ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی کورد به‌ جیهانی بکه‌ن ، دێن دوو به‌ڵگه‌ی مه‌زنی ئه‌و به‌ جنیۆسایده‌ که‌ جه‌نه‌راڵ خه‌زره‌جی و فڕۆکه‌وان ڕه‌مه‌زان بوو شاردیاننه‌وه‌ و نه‌یانده‌ویست ئه‌و دۆسیه‌ گرنگ و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی کورد ببێته‌ به‌ڵگه‌ و له‌ئاست عێراق و جیهاندا کۆمه‌ڵکوژی کورد به‌ فه‌رمی پێناس بکرێت . ئه‌وه‌تا له‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی به‌رانبه‌ر کورد له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ پاشماوه‌ی بۆمبێکی نه‌ته‌قیوه‌ و ده‌شێت بکرێته‌ به‌ڵگه‌یه‌کی گرنگ خه‌ریکه‌ وه‌ک خه‌زره‌جی و تاریق ڕه‌مه‌زان په‌رده‌پۆشی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه‌ تا ئاشکرایانه‌ بۆ جیهان ڕوننه‌بێته‌وه‌ که‌ کوردیان قڕاندووه‌ .
له‌ به‌سه‌رهاتی سه‌رکرده‌ی لاواز و بێ هه‌ڵوێستدا ئه‌و کۆڕه‌م دێته‌وه‌ یاد که‌ له‌ شاری ئۆپسالا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویدی ڕه‌حمه‌تی ئاناهیت ، کوردیك باسی شێخی نه‌مری بۆکرد که‌ کاتێک ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ ئینگلیزه‌کاندا کردووه‌ ، به‌ فه‌قیانه‌که‌ی ده‌ستی داپۆشیه‌وه‌ نه‌بادا ده‌ستی پیس بێت و زۆرێک ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مه‌لێک مه‌حمود هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ ، به‌ڵام خاتوو ئانا گوتی ، که‌وابێت کورد سه‌رکرده‌ی مه‌زنی هه‌بووه‌ که‌ ڕازی نه‌بووه‌ ده‌ستی خۆی به‌ ده‌ستی داگیرکه‌ران پیس و گڵاو بکات . به‌ڵام ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ئه‌مڕۆ نه‌ک هه‌رده‌ست ،دڵ و گیانی کورد و نیشتمانی کورد به‌ داگیرکه‌ران گڵاو ده‌که‌ن .
جارێکی دیکه‌ش ده‌ڵێمه‌وه‌ ڕوی زه‌مانه‌ ڕه‌ش بێت که‌ ئه‌مانه‌ سه‌رکرده‌ و ده‌مڕاستی کوردن و ڕوس ئاسا جیهان سه‌ڵیته‌ خانه‌یه‌که‌ ، خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌رگاوان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە