پسپۆڕانی ئه‌وروپی: پارتیی و یه‌کێتیی سه‌رده‌میان به‌سه‌ر چوو
Friday, 22/04/2011, 12:00
ئه‌و سه‌ردێڕه، قسه‌ی من نییه، به‌ڵکوو چوونی سۆفی مهحمودهکانه، واته ئه‌و که‌سایه‌تییه شاراوه و جاسوسانه‌ی که ئیستا له وڵاتان و له کوردستاندا به نهێنی کار ده‌که‌ن.
سۆفی مه‌حمود له‌جه‌نگی یه‌که‌می جیهانه‌وه، له شاری سنه، پینه‌چێتی ده‌کرد، کاتێک ئینگلیزه‌کان له جه‌نگی دوه‌می جیهانیدا، گه‌یشتنه شاری سنه، ده‌ستبه‌جێ سۆفی مه‌حمود مشتێک تاج و ئه‌ستێره‌ی نایه سه‌رشان و بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری له‌شکری ئینگلیزه‌کان. که‌سێکی سنه‌یی که سۆفی مه‌حمود ده‌بینێت، پێی ئه‌ڵێ:
ئه‌رێ خوله‌ی باوه‌حیز ئه‌وه شێت بووگی ئه‌م هه‌موو قایش و قرووشه، چییه له‌خۆت به‌ستوه، یه‌ژی ئه‌سپی شای بۆ ڕاوت ته‌وه‌ن؟!سوفی مه‌حمود ئه‌ڵێ: بڕۆ به‌خه‌ڵكی سنه بڵێ من لێڕهم ، من ڕابه‌ری ئه‌م له‌شکره‌ی ئینگلیزم و نایه‌ڵم که‌سێک ئازارتان بدات، هه‌ر گللهییهکیشتان هه‌بوو ئاگادارم بکه‌ن.
سنه‌ییه‌که باوه‌ڕ ناکات، به جه‌نه‌ڕاڵ سۆفی مه‌حمود ئه‌ڵێ:
که‌ره که‌ره باوه‌حیز، بێرۆ با بڕۆین، ئه‌و قایش و قوروشه توڕده، پاته‌ی که‌نیشکه‌که‌م دڕاوه، بێ بۆی خاسکهرۆ.
سۆفی مه‌حمود ئه‌و کابرا ئینگلیزه بوو، که خۆی کردبوو به کورد، به‌شێوه‌یه‌ک وا خۆی گۆڕیبوو که‌س هه‌ستی نه‌ده‌کرد کورد نییه.
نموونه‌ی سوفی مهحمودهکان زۆرن، له‌وانه جاسووسی چاوشێن، که ناوی کتێێکه، مێجه‌ر......هتد ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن، که ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیان وه‌ک سینیه پاقلاوه به‌ش به‌ش کردووه. ئه‌وانه پسپۆڕن ده‌زانن که چی ده‌بێت، چی ڕووده‌دات، ئه‌وانه‌ن ئه‌ڵێن که ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نها ٦ مانگی ماوه.
له17 دیسامبه‌ره‌وه ئه‌و ڕۆژه‌ی "فادیه حه‌مدی،خانمه ئه‌فه‌سه‌رێکی پۆلیسی تونسی" زلله‌یه‌کی له "محمهدبو عه‌زیز، دا‌و پیی گووت: (ارحل) که بووه هۆی خۆسووتاندنی "پاشانیش بووه هۆی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی له تونس، میسریش ههروابهرهو داڕمان و لیبیا‌و یه‌مه‌ن و سوریاش ده‌گرێته‌وه.
ڕادێۆ (BBC) عه‌ره‌بی ،فارسی، هه‌روه‌ها که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، خه‌ڵکیان گوێبیستی ده‌یانی وه‌ک سۆفی مه‌حمود کردووه و له کۆتاییدا، بۆچوونی هه‌موویان ئه‌وه‌نده‌یه که ته‌واوی دیکتاتۆره‌کان له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا کۆتای‌یان پێدێت. چونکه وه‌ک خواردن ئێکسپایه‌ر بوون.
http://www.facebook.com/MenAjli.Mou7akamat.FadiyaHamdiسه‌ره‌تا به‌پێوستی ده‌زانم، که نه‌رمه پیاسه‌یه‌ک به‌کۆڵانه‌کانی ڕووداوه کۆنه‌کانی ناوچه‌که بکه‌ین، که ته‌واوکه‌ریی کاره‌ساته‌کانی ئه‌مڕۆن، پاشان ده‌چینه سه‌ر باسی مه‌به‌ست.
کاتێک مارموش شه‌معون ویستی سمایل خانی شکاک، بکوژێت، سمایل خانی شکاک ده‌ستپێشخه‌ری کرد و مارموش شه‌معونی کوشت.
ئه‌و کاته کونسوڵی به‌ریتانی بروسکه بۆ حکومه‌تی به‌ریتانی به‌ڕیده‌کات و ده‌نووسێت: به‌کوشتنی مارموش شه‌معون به‌ده‌ستی سمایل خان، پیلانی دروستکردنی ئه‌رمه‌نستانی گه‌وره، له‌سه‌رخاکی کورده‌کان، تێکشکا.
سه‌رچاوه "مێژووی شاری ورمێ" واتا بڕیار بوو، که پیلانێک دابڕێژن هه‌موو کوردستان بکه‌ن به ئه‌رمه‌نستان، به‌ڵام دوای کوشتنی ناوبراو، ئه‌و هه‌وڵه پوچه‌ڵکرایه‌وه. به‌داخه‌وه هه‌ندێک ناوی چه‌پی سه‌رلێشێواوه، ئاگاداری مێژوو نین و له‌خۆیانه‌وه که‌لله شه‌کر ده‌شکێنن، وه‌ک تورکه فاشسته‌کان، سمایل خانی شکاک وه‌ک جانه‌وه‌ر وێنا ده‌که‌ن.
کاتێکیش، عه‌بدولکه‌ریم قاسم له سێداره درا، ئیتر خه‌ونی چه‌پ و نیشتیمانپه‌روه‌ران گۆڕوشاردرا، به‌هه‌مان شێوه، کاتێک دوکتۆر محمه‌د مسه‌دق له ئێران دهرپهڕیندرا، خه‌ونی ئازادیخوازان و برسی و چه‌ساوه‌کان، کرایه ده‌نکه زه‌نگیانه‌یه‌ک فڕێدرایه ناو قوڵایی ده‌ریاوه.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام حسێنێکی سه‌رسه‌ریان هێناو له عێراق کردیان به سه‌رۆک و ده‌یان کێشه‌ی گه‌وره گه‌وره‌یان وه‌ک ته‌ڵه‌ی نه‌ته‌قیوو بۆ نایه‌وه، به‌هه‌مان شێوه بۆ شای ئێرانیش، چونکه شای ئێران دوای ده‌سگیرکردنی دوکتۆر محه‌مد موسدهق کرا به شای ئێران.
مسه‌دق که نه‌خۆش ده‌که‌وێت، جانه‌وه‌ره‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ریه‌ک پێشنیارێک ده‌کات، یه‌کێک داوا ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردن بیبه‌ن بۆ پاریس ، ئه‌ویتریان بۆ له‌نده‌ن، ئه‌یتریان بۆ نیویۆرک، به‌ڵام دوکتۆرمحمهد موسدهق ئه‌ڵێ: باشه منداڵی هه‌ژارێک نه‌خۆش بکه‌وێت، ده‌یبه‌ن بۆ پاریس و له‌نده‌ن و نیویۆرک؟ بڕۆن لهههژاترین کۆڵان دوکتۆرێکم بۆبهێنن. کاتێکیش مسه‌دق بانگ ده‌کرێت که له بنکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ککگرتوه‌کان، ووتاری خۆی بخوێنێته‌وه، له گیرفانی خۆی پاره‌ی بلیتی فڕۆکه‌که‌ی ده‌کڕێت.
***********************************
***********************************
ئه‌مه وێنه‌ی شوێن کار و نوستنی عبدولکه‌ریم قاسمه، دڵنیام وێنه‌که خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، وێنه‌که خۆی دێته‌گۆ و پێویست به لێدوان ناکات، وێنه‌که له پێش مێزی سه‌رۆک کۆماریه‌وه، ته‌نانه‌ت خانووشی نه‌بووه. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، کاتێک به‌عسییه‌کان له کوده‌تایه‌کدا عه‌بدولکه‌ریم قاسمیان تیرۆرکردا، 3 مانگ کرێ خانوو قه‌رزاربووه. زۆرینه‌مان دڵنییان، که هه‌تا مرۆڤایه‌تی بمێنێت، قاسم وه‌ک مرۆڤێکی نموونه‌ی ده‌مێنێت، هه‌تا هه‌تایه ئه‌و پیاوه به‌رزه، شایه‌نی ڕیز و خوشه‌ویستی ده‌بێت. بۆیه گوتوویانه که خۆشه‌ویستی یان ڕێزگرتن به‌زۆر نییه و به پاره به‌ده‌ست نایه‌ت، ته‌نانه‌ت درۆ و دهسهلهش دادتان نادات، ڕۆژێک دێت خۆشتان وێنهکانیشتان وه‌ک وێنه‌کانی سه‌دام فڕێبدرێنه زبڵدانی مێژووه‌وه. به‌ڵام قاسم هه‌تا هه‌تایه، هێز نییه بتوانێت ڕیز و جوامێرییه‌که‌ی لێ زه‌وت بکات.ئه‌مه‌ویت بڵێم به‌دوور خسته‌نه‌وه و لابردنی ئه‌و دوو که‌سیاتییه شۆڕشگێڕ‌و خه‌ڵک دۆسته، موسه‌ده‌قی ئێران و عه‌بدولکه‌ریم قاسمی عێراق، ناوچه‌که به‌جۆرێك شڵهژاندێرا، که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ و ماڵوێرانی ده‌یان ملیۆن که‌سان و برسیکردنی ده هێنده مرۆڤی دیکه، هه‌رهه‌مووشی به‌پیلانی ئیمپریالیزمی جیهانی و نۆکه‌ر و چڵکاوخۆره‌کانی ناوچه‌که به‌سه‌رکردایه‌تی کورده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌شه‌وه ئه‌نجامدرا. وه‌ک بمهلا مسته‌فا، برایم ئه‌حمه‌د و تاله‌بانیی و که‌سانی تر. که هه‌تا ئه‌مڕۆش جێ پێ و ئازاری ئه‌و کاره‌ساته هێشتا ساڕ‌ێژ نه‌کراوه و هه‌رگیز ساڕێزیش ناکرێت، مه‌گه‌ر مه‌رگ له بیر مرۆڤیان به‌رێته‌وه.
هه‌رچه‌ند، له‌وه‌و پێش باسمان له‌مباره‌وه کردوه، که له سعودیه‌وه ده‌یان گه‌جه‌ر و گوجهریان هێناو، له ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا کردیانن به پاشا له عێراق و سوریا و ئه‌رده‌ن و هتد.. گوایه ئه‌مانه نه‌وه‌ی محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامن
له‌م لینکه‌ی خواره‌وه بۆ بیرهێنانه‌وه، ده‌توانیت به‌به‌ڵگه‌وه، بزانیت، که چۆن ئیپریالیزمی جیهانی ته‌نها که‌سێک له‌یه‌ک کاتدا ده‌کات به مه‌لیکی عێراق و سوریا.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=93ba80f9ئیمپریالیزمی جیهانی و هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌روه‌ک چۆن خواردن و خواردنه‌وه، ماوه‌ی دیاریکراوی بۆ دیاری ده‌کرێت، که نابێت بۆ نموونه له 10 ڕۆژ زیاتر ئه‌و کۆشت یا په‌نیره بخورێت، به‌هه‌مان شێوه، ماوه و کات بۆ دهسهڵادارهکانی خۆی دیاری ده‌کات، هه‌ر وه‌ک چۆن بۆ پاشاکان دیاریکرابوو، که له کۆتایی50 کۆتای‌یان بێت، به‌سه‌رۆک کۆمار و شێوازه‌کانی، چونکه کاریان ته‌واو بووه و ئێکسپایه‌ر بوون.
هاتنه سه‌رکاری عه‌بدولکه‌ریم قاسم و دوکتۆر موسه‌ده‌ق، له پیلانی ئیمپریالیزمدا نه‌بوو، چونکه له ده‌ره‌وه‌ی پیلانی ئه‌وانه‌وه هاتوون، ئه‌وبوو به‌زۆری چه‌ک و پیلانگێڕی، قاسمیان له‌ناو برد، دوکتۆر مسهدهقیشیان ده‌رپه‌ڕاند. له ده‌روبه‌ری قه‌زوین ده‌ستبه‌سه‌ربوو، تا ئه‌و رۆژه‌ی مرد.
دکتۆر مسه‌ده‌ق پێش گاندیش باوه‌ڕی به‌وه‌بوو،که‌نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شا ده‌سه‌ڵاتداربێت و یه‌که‌مین که‌سی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستبوو که باوه‌ڕی به سۆشیال‌دیموکراتی هه‌بوو، واتا بۆ ئه‌و کاته‌ی ئێران کارێکی هه‌رزۆر زۆر گه‌وره‌بوو.
سه‌رچاوه بڕوانه لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی چه‌ند ڕۆژێک پێش کوده‌تاکه و له سێداره‌نی عبدولکه‌ریم قاسم، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دوکتۆر محمه‌د موسه‌ده‌ق، سه‌رجه‌م مێژوونووسانی ئێرانی، هه‌رکامیان بگرین باس له‌و رووداو و کاره‌ساته ده‌کات.
کاتێک عه‌بدولا ئۆجه‌لان ده‌ستگیرکرا،ڕه‌وشه‌که گۆڕا، به‌تایبه‌ت له سنووری بزوتنه‌ی ئازدیخوازانی کورده‌کانه‌وه، به‌گرتنی ئۆجه‌لان، شۆڕشی کورد تێک نه‌شکا، چونکه ئۆجه‌لان، یه‌که‌م دروستکراوی ده‌ستی ئیمپریالیزم نییه وه‌ک سه‌رۆکه کلاسیکیه‌کانی حیزبه کوردیه‌کانی وه‌ک پارتی و یه‌کێتیی و کۆمه‌ڵه و دیموکرات و هتد، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، نه‌خشه و پیلانێکی وا تۆکمه‌ی داڕشتوه، له داوی زیندانیکردنی خۆشیه‌وه، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ لهسهرکهوتنێکهوه بۆ سه‌رکه‌وتنێکی دیکه، ههنکاوی به‌رجه‌سته‌کراو ده‌نێنن.
جگه له توانای بێسنووری که‌سایه‌تی ئۆجه‌لان، خه‌ڵکیش توانای خۆ پهروهردهکدنی له‌جاران گه‌لێک زیاتره‌و، ده‌توانین بڵێن که ئیتر که‌سایه‌تی تاکی کورد ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی حه‌فتاکان نییه، هه‌رچی داواکرد، ده‌ستبه‌جێ، جێبه‌جێ بکرێت. هه‌رچه‌ند هێشتاش خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌ن، که له‌پێناو مشتی دۆلاری چڵکن هه‌موو کارێکی قێزه‌وند ده‌که‌ن.
بهددانپدانانی فاشسته‌کانی تورک خۆیان، باخچه‌لی جانه‌وه‌ر ئه‌ڵێ: ئێمه بهگهلابه به‌لۆری دۆلارمان خه‌رجکردوه، چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وان واتا کورده‌کان داده‌نیشین.
خودی بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید ئه‌ڵێ ئێساش نازانین که بۆچیی و چۆن ئۆجهلهنیان ڕاده‌ستی ئێمه کرد! له‌و لینکه‌ی خواره‌وه ده‌قی ووته‌کانی جانهوهرهکهی تورک بوڵند ئه‌جه‌وید، به‌زمانی تورکی، هه‌یه بیخوێنه‌ره‌وه. گرنگی ئه‌و ووته‌یه‌ی بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید له‌وه‌دایه، ڕه‌نگه ئه‌وه یه‌که‌م جار بێت، که سه‌رۆکێکی ئه‌ڵقه له‌گوێی ئیمپریالیزم، گوومان بکات، له هه‌ڵسووکه‌وتی ئیمپریالیزم و به‌گومانه‌وه بڵێ: هێشتا نازانین بۆ ئۆجه‌لانیان ڕاده‌ستی ئێمه‌کرد؟ هه‌رچه‌ند خه‌ونه گه‌وره‌که‌ی بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید، هه‌رچه‌ند بۆخۆشی له ڕه‌گه‌زدا کورد بوو، شکستی په‌که‌که و گرتنی ئۆجه‌لانه، به‌ڵام گومانیشی هه‌یه، چونکه ئاگاداره که ئیمپریالیزم له‌ناو خوێنی گه‌لانی جیهاندا گه‌مه ده‌کات.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=93ba80f9له‌بیریشمان نه‌چێت، تورکیا وه‌ک سه‌گی ڕاو له لایه‌ن ئیمپیالیزمهوه به‌خێو ده‌کرێت، مه‌به‌ستمه بێژم، ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات، واتا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌کات، ئه‌وه ناتۆیه تورکیای سواڵکه‌ری له‌خۆ گرتووه‌و به چه‌ک تفاقی جه‌نگی نوێ هاوکاری ده‌کات.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه بێژم سه‌رده‌می که‌سایه‌تی و کاریزمایی به‌سه‌رچوه، چونکه ئه‌مڕۆ خه‌ڵک ڕۆشنبیره، به‌بێ کوسپ، ئاگاییه‌کان به خێرای تیشک به یه‌کتری ده‌گه‌یندرێت، که‌واته نه‌ک سه‌رده‌می سه‌رۆکی ساخته به‌سه‌رچوه، به‌ڵکوو جێگاشی له ئه‌مڕۆی تهکهنلۆجیادا نه‌ماوه.
جگه له‌وه‌ش، هه‌روه‌ک له‌وه‌و پێشیش باسمان کرد، ئه‌وانه‌ی که ووڵاتانی جیهانیان دابه‌شکردوه، وه‌ک سینه‌یه‌ک پاقلاوه، له هه‌موو که‌سێک باشتر ده‌زانن، خۆیان مێژووی له‌دایک بوون و مه‌رگی ئه‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتانه‌یان دیاریکردوه.
ئه‌و ڕۆژه‌ی که په‌یکه‌ره‌ی سه‌دامیان ڕوخاند به‌رپرسێکی (CIA) بۆ که‌ناڵی (CNN) گووتی: نه‌مانی سه‌دام له سه‌ره‌تای80 کاندا دیاریکرابوو، به‌ڵام ڕووداوێک بووه هۆی دواکه‌وتنی. هه‌رئه‌وان خۆیان ده‌زانن، که جیهانی ئه‌مڕۆ ئه‌و جیهانه نییه، که بچن له سعودیه‌وه خه‌ڵک بهێنن و بیکه‌ن به پاشای عێراق و سوریا یا ئوردون و مهراکۆ (مه‌غرب).
پێش ئه‌وه‌ش بچینه سه‌رباسی مه‌به‌ست چه‌ند پرسیارێکی دیکه به باش ده‌زانم، بۆ ڕوونکردنه‌وه‌و زیاتر نزیک بوونه‌وه له پیلانه‌کانی ئیمپریالیزمی جیهانی:
بۆ کورد، شه‌ڕی ڕاگرت له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسداو ئاشبه‌تاڵی کرد، له‌کاتێکدا، ئه‌بوو جه‌میل (تۆما تۆماس، که پله‌یه‌کی به‌رزی هه‌بوو، له له‌شکری عێراقدا، ده‌یتوانی پاشائاسا بژی، به‌ڵام چه‌کی کرده شان له چیاکانی کوردستان بوو به پێشمه‌رگه.
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری حزبی شیوعی عێراق بوو، مام تۆما تۆماس هه‌تا بڵێی که‌سێکی تێگه‌یشتوو، فه‌یله‌سوفێکی دڵپاک، ئازا‌و به‌جه‌رگ و مرۆڤ دۆست بوو).
http://www.google.se/search*************************************************
*************************************************
له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا ئه‌ڵێ: حکومه‌تی به‌عس ته‌نها3 ساروخی هه‌وا بهزهمینی مابوو، که ئاشبهتاڵکرا (ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه مه‌لا به‌ختیار، یان جه‌مال فه‌تاح، یا فه‌رهاد پیرباڵ بیان کردایه، گرنگ نه‌بوو، به درۆ له قه‌له‌م ده‌درا، به‌ڵام ئه‌و ووته‌یه، ووته‌ی تۆما تۆماسه).
جگه‌له‌وه‌ش به‌رپرسانی سه‌رجه‌م ناوچه‌که، تکایان له مه‌لا مسته‌فا کرد، که ئاشبه‌تاڵ نه‌کات، ئیتر هه‌رله سه‌رانی حیزبی شیوعی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه، تا سه‌رکردایه‌تی حدکا، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، خۆیان گه‌یانده سه‌رکردایه‌تی کورد و پێیان ڕاگه‌یاند که ئه‌و کاره نه‌کات. به‌کورتی ئه‌و لینکه‌ی سامان حاجی که‌ریم نووسیویه‌تی له‌و باره‌و تێر‌و تهسهلتره، ده‌رباره‌ی ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی1975، ده‌توانی ببینیت. بۆ مه‌لا مسته‌فا له‌سه‌ر ئاشبه‌تاڵ سوور بوو، سوورنهبوو له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، له‌کاتێکتدا، که له‌شکری عێراق شپرزه و لاواز و ئاماده‌ی خۆبهدهستدانهوهبوو. لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم کورد و شۆڕشه‌که‌ی کرایه داشێکی شه‌ترنج کرایه قوربانی بازیه بۆگه‌نه‌کانی" فراسێۆن".
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=df6ae5f1مفاوازاتهکهی شێخ جه‌لال حسامه‌دین تاله‌بانی له ساڵی 1983، به‌هه‌مان شێوه، ته‌واویی زلهێزه‌کانی جیهان ده‌ستیان له به‌عس و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی شۆرد، دڵنیام زۆربه‌مان له‌بیرمانه، تاریق عه‌زیز له سۆڤیه‌ت گه‌ڕایه‌وه، ته‌نها یه‌ک فیشه‌کیشی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنایه‌وه بۆ عێراق، ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپاش به‌هه‌مان شێوه، وه‌ڵامی سه‌دامیان نه‌دایه‌وه، که‌چی مامه ڕێویه‌که، له‌پڕ خۆی کرد به به‌غداداو دانوساندنی ده‌ست پێ‌کرد، ئه‌مه بۆ؟
به‌و نموونانه ئه‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه، که ته‌واویی سه‌رۆکه‌کانی جیهانی سه‌ربه سیستێمی سه‌رمایه‌داریی به شاباش و به پیلانی ئه‌مه‌ریکا هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش، به پلان ناوندێکی شاراوه دێنه سه‌رده‌سه‌ڵات و ڕێبهرێیان پێده‌کرێت. بۆ نموونه، هه‌روه‌ک چۆن له سعودیه‌ی عه‌ره‌بی، خه‌ڵکیان هێناو بۆ عێراق و ته‌واویی ووڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌هه‌مان شێوه، سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش، به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌ستکردن.
ئاخر، به پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی ئه‌مه‌ریکیه‌کان جۆرج بۆشی کوڕ، به گه‌مژه‌ترین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستنیشانکراوه.
جۆرج بۆشی کوڕ هێنده نه‌زان بوو، ته‌نانه‌ت له پرسیارێکی (CNN)دا گووتی دینار پاره‌ی ئیسرائیلیه، جگه له‌وه‌ش هه‌مان جۆرج بۆش گووتی: ئه‌گه‌ر پاکستان هاوکاریمان نه‌کات، به گوو بۆمبارانی ده‌که‌ین (ڕۆژنامه‌ی (Aftonbladet)ی سویدی). سه‌ره‌تای په‌لاماردانی ئه‌فغانستان. ته‌نها ئه‌م دێڕه بنووسه له گۆگل ئه‌وسا ده‌زانی به‌ڕاستی که جۆرج بۆشی کوڕ نهزانتریین و گه‌مژه‌ترین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی بووه.America's most stupid president جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م له‌به‌رگی5هه‌می بیره‌وه‌ره‌یه‌کانیدا ده‌نووسێت: کاتێک "راکفیلهر، یه‌کێکه له ڕابه‌رانی فرماسێۆنی" گووتی: بوون به‌سه‌رۆک به‌فه‌رمانی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسانه، ئه‌وسا من ووتم: باشه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت، بۆ خۆت نابیت، به‌سه‌رۆک؟
عه‌له‌م نووسی که ڕاکفیلهر گوتی: ئێمه خۆمان نابین به‌سه‌رۆک، ئێمه پیاوه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین به سه‌رۆک.
ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه، له کاتی شۆڕشه‌که‌ی تونس‌دا زێنن عابدین ئاگاداریی هیچ شتێک نه‌بووه، نه‌شیویستوه ڕابکات، تا ئه‌و کاته‌ی له‌یلا ته‌رابولسی له جه‌نه‌ڕاڵێک توڕه ده‌بێت، به‌پاڵ زێن بن عابدین سه‌رده‌خه‌نه ناو فڕۆکه‌که، له‌یلا ته‌رابولسی به سه‌رۆک کۆماری تونسی گوتوه: سه‌رکه‌وه حوشتر ته‌مه‌نی جوانی خۆم له پێناو حوشترێکی وه‌ک تۆ به‌فیڕۆدا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسی له‌زمانی دۆسته‌کانی له‌یلا تهرابولسیهوه، گووتی: بن عه‌لی هه‌ر ده ده‌قه و جارێک ده چووه کابینه‌ی سه‌رۆکایه‌تی فڕۆکه‌که و پرسیاری ده‌کرد، که ئایا پاش ئه‌وه‌ی که ده‌گه‌ینه سعودیه، ئه‌و ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ تونس!
http://www.arabianbusiness.com/arabic/602967http://www.alwatanvoice.com/arabicسه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ته‌نانه‌ت جیهانیش له ڕیگای فراماسیۆنهوه، ده‌ستنیشان ده‌کرێت، فراماسێۆن، ڕێخراوێکی نهێنیه، سه‌ره‌تای دامه‌زراندی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ سه‌ره‌تای ئیمپراتۆریه‌تی بابلیه‌کان، له‌سه‌رده‌ستی کۆمه‌ڵیك وه‌ستای خانوو دروستکراوه، گوایه جووله‌که‌یان به سه‌خترین شێوه چه‌وساندۆته‌وه، ناچار ئه‌و ڕێخراوهیان دروستکردوه، تا خۆیان له چه‌وسانه‌وه ڕزگار بکه‌ن.
فراماسێۆنی، باوه‌ڕیان وایه که به ڕێگای سێکسه‌وه، ده‌توانن ده‌ست به‌سه‌ر جیهاندا، بگرن.
لێدوان زۆره و بێ کۆتاییه، ئاشکراش نییه، مرۆڤیش ناتوانێت به دڵنییایه‌وه بڵی، به‌ڵێ وایه فراماسێنی هه‌یه و ده‌ستیشیان گرتووه به‌سه‌ر جیهاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌روه‌ک په‌نده کوردیه‌که ئه‌ڵێ: پیاوێک گورگ خواردویه‌تی و باوکیشم دیار نییه، ئه‌وه‌ش چه‌ند لینکێک ده‌رباره‌ی دروستبوونی فراماسێۆن هه‌روه‌ها ئه‌ندام بوونی شای ئێران له‌و ڕێخراوهدا.
http://en.wikipedia.org/wiki/Freemasonry******************************
*******************************
http://vimeo.com/10728214http://www.rasekhoon.net/Library/Content-37255-4.aspx باوه‌ڕیش هه‌یه، که هیتله‌ر له‌و نهێنیه تێگه‌یشتبوو، بۆیه هێنده ڕقی له جووله‌که بوو، هه‌روه‌ها هیتله‌ر ویستی له جیاتی جوله‌که خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر ئابووری جیهاندا بگرێت.
به‌کورتی ده‌رباره‌ی فراماسیۆن له ویکیپیادا به زۆربه‌ی زمانه‌کان هه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ڕێخراوه بوونی هه‌یه، له شێوه‌ی (CIA), (MUsad) و (M5). ... هتد.
بێنیه‌وه سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بابه‌ته‌که‌مان، ده‌بینن، فراماسیۆن خه‌ڵکی سعودییان هێناو له عێراق و ئوردن سوریا و زۆربه‌ی ووڵاتانی عه‌ربی کردیانن به پاشای ووڵات، به‌ڵام ته‌مه‌نیان دیاری ده‌که‌ن، له 50کانه‌وه ته‌مه‌نی پاشایه‌تی به‌ره‌و کۆتایی ملی ڕێگای گرت، به‌ڵام هه‌روه‌ک له‌پێشدا باسمان کرد، گه‌لانی ئێران، حه‌مه ره‌زای سای ئێرانیان ڕاونا، به‌ڵام فراماسێۆن گهڕاندهیهوه بۆ ئێران، له عێراق ووڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی سه‌رۆک کۆماریان هێنایه ئاراوه، به‌لام مۆدێلی سه‌دام و ئه‌سه‌د و موباره‌ک.....هتد.
ئێستاش مۆدێلی ئه‌وانه‌ش به‌سه‌ر چووه، هه‌روه‌ک چۆن خواردنیش ته‌مه‌نێکی دیاریکراوی هه‌یه، سه‌ده‌می چه‌ته و دز و سه‌رۆکه مافیاکانیش به‌ره‌و کۆتایی ڕێگای خۆیان تهی ده‌که‌ن.
هۆکاره‌کانی ڕوخاندنی ڕژێمه دیکاتۆره‌کان هه‌روه‌ها چه‌ته‌و مافیاکان، زۆرن، گرنگترینیان
ئه‌وه‌ی فراماسیۆن خواستی بوو بچه‌سپێنێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ناوی گڵۆبالیزه‌یشن که بڕیاربوو، له دوای لێدانی عێراق به ڕێگای سه‌ربازی جێبهجێیبکهن، به‌ڵام دیتیان که سه‌روه‌تێکی زۆر زۆری تێچوو و سه‌رکه‌تووش نه‌بوو، که ناویان نابوو پڕۆژه گه‌وره‌که‌ی دیموکراتیزه‌کردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوین: ته‌ماشای له‌و لینکه‌ی خواره بکه، ده‌بینیت ژماره‌ی ملێۆنه دۆلاره‌کان، وه‌ک په‌روانه‌ی فرۆکه ده‌فڕێت.
http://costofwar.com/en به‌م شێوه‌ی ئێستا دیمان دوو ووڵات ڕووخا، سێ وولاتیش به‌ره‌و ڕوخان له سه‌ر ڕێگان، لیبیا، یه‌مه‌ن، سوریا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی وای تێدا خه‌رج بکه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئاشکرایه به دیموکراسیکردنی ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌که‌دایه پێش ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی فراماسێۆن بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌کانی عێراق پیاوچاک و مرۆڤدۆست و جه‌وامێر بوونایه، ده‌یانتوانی عێراق و کوردستانیش به‌و پاره زۆره بکه‌نه به‌هه‌شتێکی نمونه‌یی که هه‌موو جیهان ئێره‌ییان به کورد و عیراقییه‌کان ببردایه و بۆ خۆشییان هه‌تا هه‌تایه به‌شی شێر له و خۆشه‌ویستیی و ڕێزیان بۆ خۆیان دابین بکردایه.
ئه‌وه که‌ی گوناهی فرامسێۆنه یا ئیمپریالیزم، ئه‌وانه سه‌رکرده‌کانی عێراق به‌گشتی خۆیان له سه‌ره‌تادا ناکه‌س به‌چه و ناڕه‌سه‌نن، جڕو جانه‌وه‌رن. ئه‌و جڕوجانه‌وه‌رانه‌ی له کوردستان و له عێراق فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن، تاوانی فراماسێۆن یان پۆڵبرێمهر نییه، ئه‌و جانه‌وه‌رانه له شاخیش هه‌ر چه‌ته و ڕێگر مرۆڤ‌کوژ بوون، پێشینان ڕاستیان گووتوه، هیچ که‌سێک له پڕێکدا نابێت به کوڕیک، که‌سیش له‌پڕێک نابێته جانه‌وه‌ر، بۆ نموونه جه‌لالی حسامه‌دینی تاله‌بانی له چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزێۆنی له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئهلعرهبیهدا گووتی: پاره‌مان نییه، ئه‌گه‌ر مردین مه‌گه‌ر شاره‌وانی بماننێژێت، جه‌لال له‌پڕ نه‌بوه به‌و پیاوه ساخته‌چیی و درۆزنه بێئابڕوه، به‌ڵکوو هه‌موو ته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه به‌ڕێکردووه.
مه‌سعود کوڕی مه‌لا مسته‌فا بارزانییش که هه‌موو ته‌مه‌نی وه‌ک ته‌سبیح به‌ده‌ست دوژمهنهکانمانهوه بووه و هه‌موو ته‌مه‌نی پیاو و سیخوڕی دوژمنی گه‌له‌که‌مان بووه، که‌چی بێئابڕوانه باسی جاش ده‌کات!
خوێنه‌ری هێژائهمه گه‌مه‌ی شێر‌و خه‌ت نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه وه‌ک په‌نده کوردییه‌که ئه‌ڵێ: خوی شیری هه‌تا پیری. ڕۆژگارێک مه‌لا ئه‌حمه‌دی بانیخێڵانی که‌سایه‌تیه‌ک و سیاسیه‌کی تۆکمه بووه، جه‌لال و مه‌سعود له کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا ناویان، نه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌هادین نوری، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌م دوانه‌ش نه‌یان ده‌توانی وه‌ک ئه‌وان بکه‌ن؟
که ئه‌ڵێن ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی کورده‌کانی باشووری کوردستان ده‌ستی ئێرانی تێدایه، بۆ نموونه ڕۆژههلاتنیوز هه‌روه‌ها حزبه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا موهه‌ته‌دی، که پاره‌ی له پێشمه‌گه‌ری خۆی ده‌دزێت.
ئه‌وه‌ش ڕاسته که پۆل برێمه‌ر ئامۆژگاری نێگرۆپۆنتی پۆنتی ده‌کات ئه‌ڵێ: ووریابه باوه‌ڕ به‌که‌سیان نه‌که‌یت، ئه‌وانه واته سه‌رجه‌م سه‌رکرده‌کانی عێراق ئاماده‌ن سه‌ری دایک و خوشک باوک ئه‌و نیشتیمانه‌ش که تێیدا گه‌وره‌بوون بگرن بۆ دوژمنه‌کانیان.
له‌بیرت نه‌چێت، خۆمان فێرمانکردوون، زۆر زۆریش له ناشیاوتریان ناوزه‌ده‌کات، بڕاوانه ئه‌و لینه‌که‌ی خواره‌وه، که به‌داخه‌وه به‌س عهرهبیهکهیم بۆ دۆزرایه‌وه، چونکه ئه‌و ئامۆژگارییه‌ی پۆڵ برێمه‌ر له واشنتۆن پۆست و زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.arab-eng.org/vb/t218689.htmهۆکارێکی دیکه‌ی هه‌ره‌گرنگ، هه‌روه‌ک هه‌موومان ئاگادارین حوسنی موباره‌ک70 ملیارد دۆلاری دزیوه، بێگوومانین که 10 هێنده‌ی دیکه‌ش دزراوهوهو دراوه به ئه‌وانی دیکه، تا ئه‌وانیش بێده‌نگ بن. ئه‌مه واده‌کات، ئه‌و ده‌ریا بێکاره‌ی دروست کردوه له میسر، هه‌روه‌ها ئه‌و کاره ده‌بێته هۆی دروستبوونی که‌شێک بۆ بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک که به‌ره‌و کۆمه‌نیستی یا ئیسلامئ توندڕه‌وی بهڕیبکهون، به‌هێزبوونی چه‌په‌کانی تونس به‌ڵگه‌ن، که به‌رابه‌رن له‌گه‌ڵ سه‌له‌فی جیهادیه‌کانی تونس‌دا. به‌هیز بوونی چه‌پ وه‌ک ئیسلامی سه‌له‌فی، ئه‌مه وا ده‌کات ئیمپریالیزم به مه‌ترسی ده‌بینێت بۆ سه‌ر سیستێمی سه‌رمایه‌داری و به‌دوژمنی خۆی ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاوچنۆکانه سه‌رمایه‌کانیان له کۆشکی کۆمارییهکانیاندا زینادانکردوه و چاویان بهرایینایه که بیخه‌نه کار.
ئه‌و یۆتوبه ببینه ئه‌وسا بزانه، کۆشکی کۆماری تونس، کوشکی کۆماری بوه،یا گه‌نجینه فه‌نتازیاکانی نێو فلیمه‌کان، یا بانکه؟!
که کاتێک ئه‌و سه‌رمایه‌ی خرایه کار، ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی کار بۆ که‌سانی بێکار و ئه‌وه‌ش په‌ره به‌وه ده‌دات که کڕین و فرۆشتنی بره‌وی هه‌بێت، سیتێمی سه‌رمایه‌داریش به‌وشێوه ده‌ڕوات به‌ڕیوه‌و ئه‌وه‌ش، خواستی ئه‌وان.
هۆکراێکی دیکه، گه‌نده‌ڵی بڵاو بونه‌وه‌ی به‌وشێوه‌ی له کورسستان عێراقدا هه‌یه، چه‌ند هۆیه‌ک ده‌ڕه‌خسێنێت که دژ به سیتێمی سه‌رمایه‌داریه.
یه‌که‌م سه‌رۆکه‌کانی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری خۆڕسکانه ئێره‌ی به‌وه ده‌به‌ن، بۆ نموونه مووچه‌ی مانگێکی مه‌سعود مسه‌ته‌فا هێنده‌ی مووچه‌ی ساڵێکی به‌راک ئۆبامهیه.
دوه‌م ئه‌و دزیه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و 600 دۆلاره باس بکه‌ین که له هه‌موو چه‌کدارێک یا پۆلیسێکی ده‌دزن، چونکه مووچه‌ی هه‌موو چه‌کدارێک له به‌غداد900 دۆلاره، به‌ڵام مه‌سعود و جه‌لال 300 دۆلار ده‌ده‌نه چه‌کداره‌کانیان ئیتر مه‌گه‌ر خۆیان بزانن که ژماره‌ی چه‌کداره‌کانیان چه‌ند، چونکه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردی لاسایی سه‌دام ده‌کاته‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پڕۆژه دروست بکه‌ن ، سه‌رجه‌م گه‌لیان چه‌کدار کردوه و ده‌یان شێوازی چه‌کداریان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌کدارنه ئه‌و 900 دۆلاره وه‌ربگرن، ئه‌وسا ده‌توانن بۆ نموونه به ڕێگای پۆست که‌لووپه‌ل له ئه‌مه‌ریکا یان ئه‌وروپا بکڕن. به‌ڵام که نه‌یان بوو، هیچیان بۆ ناکرێت.
جگه له‌وه‌ش سیستێمی سه‌رمایه‌داری به‌ڕێگای باج خۆی به‌خێو ده‌کات و به‌ڕێگای باج ووڵات ده‌بات به‌ڕێوه، که‌چی ده‌بینن ڕۆژانه ته‌نها له‌کوردستان1500 تانکه‌ر ڕۆژانه ئاودیوی ئێران ده‌کرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی فلسێک باج به‌که‌سێک بدرێت، نه‌ک ده‌وڵه‌ت.
به‌کورتی هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵات، که ڕۆژ ئاوا‌و سیستێمی ئه‌مڕۆی جیهان هاودهنگێتی، ده‌یوه‌ستێنن.
که‌ڵه‌که بوونی سامان و سه‌روه‌تی ووڵات بۆ گیرفانی چه‌ند کاربه‌ده‌ستێک زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لیش بێبه‌ش ده‌کرێت و زۆرینه بێکار ده‌که‌ون، ئه‌وه زه‌مینه ساسز ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی خۆڕسکانه هێزێکی به‌رگری یا دژ به ده‌سه‌ڵات، ئیتر چونکه له ناوچه‌که‌مان ئیسلامی سه‌له‌فی بوونی هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌ژاری ده‌بێته هۆی بیرکردنه‌وه و خۆڕزگارکردن له‌و چه‌وساندنه‌وه و هه‌ژارییه، له کۆتاییدا ده‌بێته قوتابی ڕێبازی مارکسیزم، بۆیه سه‌رمایه‌داران هه‌روه‌ها دیموکرات سوشیالدیموکراتهکانێش هاوده‌نگن بۆ نه‌مانی ئه‌و دیکتاتۆرانها. چونکه سه‌رمایه‌داری سۆشیالدیموکراتهکان هیچ کێشيکیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا نییه به‌ڵکو سۆشیال دیموکراته‌کان بۆیه هاتنه مه‌یدان تا وه‌ک داکۆکی بکه‌ن له بۆ چه‌واشه‌کردنی گه‌لان و ناشیرین‌کردنی کۆمۆنیزم.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون به سۆشیال دیموکراته‌کان ده‌توانی له‌م لینکه که‌ڵکی زیاتر ببینیت
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=614c0642ئه‌و که‌شه‌ی له تونس‌دا دروست بووه، که ئیمپریالیزم به کێشه هه‌ره گه‌وره‌که‌ی خۆی ده‌زانێت، به‌هێزبونی چه‌په‌کان و سه‌له‌فیه‌کانه له تونس‌دا، ئێستا چه‌په‌کان و سه‌له‌فیه‌کان وه‌ک یه‌ک به‌هێزن. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی دروست له تونس‌دا ئه‌نجامبدرێت، 50 به 50 کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شیوعیه‌کان سه‌له‌فیه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت، چونکه وه‌کوو یه‌ک به‌هێزن.
دوا ووته:هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تاوانی زلله‌که‌ی ئه‌و خانمه ئه‌فسه‌ره، نیه، که کێشای به په‌ناگوێی محمه‌د بو العزیزدا، به‌ڵکوو (فرماسێۆن) خۆیان ئه‌و زه‌مینه‌یان دروستکردوه، ئاگادارن که که‌ی کاتی پێگه‌یشتینی پیلانهکهیانه، ئیتر له توانای که‌سێکدا نامێنێت، به‌رگه‌ی بگرێت.
ئه‌و توڕه‌ییه‌ی خه‌ڵک له ناکاو نه‌بوو، به‌ڵکو تووڕه‌بوونێکی پهنگخوراوه بوو، سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ تیرۆرکردنی شه‌هید فاخیر مێرگه‌سوور، بۆ ڕژانی خوێنی ده‌یان و سه‌دانی بێتاوانی شه‌هیدانی کانی ماسی، بۆ شه‌هیدانی کاره‌ساتی هه‌کاری، بۆ شه‌قی ئه‌و شه‌ق وه‌شێنه لووله زێرابه‌کانی وه‌ک ئه‌و زێرهڤاینهی له‌و لینکه‌دایه، که دڵنیام به‌رد ده‌هێنێته زمان، نه‌ک مرۆڤ که پڕله هه‌ست و نه‌ست.
ئه‌و توڕه‌ییه، تیرۆرکردنی کاکه گه‌رمیان و هاوڕێکانیه‌تی به‌ده‌ستی چهتهوچهداره سه‌رسه‌ریه‌کان که ناویان ناوه دوبه‌ی منداڵکوژ.
**************************************
**************************************
له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه هه‌موو، هۆکاری ئه‌م باهۆزه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن به په‌مپدانی نه فه‌یسبووکه، نه توێته‌ر، ئه‌گه‌ر وایه به محه‌مد ناوێک بڕوا له چه‌قی شارێکی ئه‌وروپییدا خۆی بسووتێنێت، هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی لێ نابێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانن بڵێین فویسبووک ڕۆڵی نه‌بوو. به‌ڵێ بۆ کوردیش ده ساڵه کوردستانپۆست ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، ئه‌وه‌تا ده‌بینین ئیستا ئه‌و زمانه‌ی که کوردستانپۆست به‌کاری ده‌هێنا خه‌ڵکه تووڕه‌که به‌کاری ده‌هێنێت.
چونکه ڕۆژگارێک عرب تایمز، کوردستانپۆست، باسیان له مافیاکانی کوردستان و عێراق ده‌کرد، ویکلیکس، یان فه‌یسبووک، ته‌نانه‌ت ویکیپیدیاش له‌دایک نه‌بوو بوو.
له‌بیریشمان نه‌چێت، کاتێک مزه‌فه‌ر نواب له میرهجانی شیعریدا له شام له‌ساڵی 1981 به‌سه‌رۆکه‌کانی عه‌رب ئه‌ڵێ: (اولاد قحبه انتم روساو عرب).
ڕێک 10 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ تێڕی میسان ئه‌مه‌ریکا به‌درۆ ده‌خاته‌و ئه‌ڵێ: که بنلادن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری11 سێپتامبه‌ر نه‌بووه، به ده‌یان به‌ڵگه‌ی زانستیه‌وه ده‌یسه‌لمێنن، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بنلادن ئاگاداری لێدانه‌که‌ی 11 سێپتامبه‌ر نییه. هه‌رچه‌ند فڕۆکه و به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریکاش سه‌لماندی!
http://www.almahdy.net/vb/showthread.php?t=5932
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست