کوردستانپۆستهکهی ئه‌مه‌ریکا (ویکیلیکس) و جانه‌وه‌ره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
Friday, 03/12/2010, 12:00
هه‌ندێک جار مرۆڤ هه‌واڵێک ده‌بیستێت، زۆر تووڕه‌ی ده‌کات و ده‌یگه‌یه‌نێته ئاستی مانگرتنی مێشک، هه‌روه‌ک چۆن کۆمپیوته‌ر ئه‌گه‌ر ماندوو بوو، مانده‌گرێت و توانای بیرکردنه‌وه‌ی نامێنێت.
ئاخر چۆن، میشک بتوانێت بیربکاته‌وه، له کاتێکدا هه‌موومان ده‌زانین که شاری لینینگراد، له‌جه‌نگی دوه‌می جیهاندا، له‌و شاره‌دا، به‌تاقی ته‌نها نزیکه‌ی ٢ ملێۆن مرۆڤی خه‌ڵکی ئه‌و شاره بوونه قوربانی ده‌ستی نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا.
وه‌ک ئه‌وه‌ی که مێژوو نووسیویه، شاره‌که له لایه‌ن ئیسپانیاییه خۆبه‌خشه‌کان(واتا به‌زۆر نه‌بران بۆ شه‌ڕ، به‌خۆشی خۆیان چوون بۆ شه‌ڕ (وه‌ره بیهێنه پێش چاوی خۆت، که له شکره‌که‌ی هێتله‌ر هه‌ڕه‌شه سوتاندنی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ده‌کرد، جگه له ئاری، که‌چی خۆبه‌خشانه ببیته سه‌ربازی ئه‌و له‌شکره))، فینله‌ندییه‌کان، هه‌روه‌ها له‌شکری فاشستی ئه‌ڵمان ئابلۆقهدرا، بۆ ماوه‌ی ٣ساڵ. کارگه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی، زیندوه‌کان له برسێتی و ناچاریدا، گۆشتی مردووه‌کانی خۆیان ده‌خوارد، بۆیه ناویان نان شاری مردوو خۆره‌کان.
ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌یرترین و سه‌مه‌ره‌ترین ڕووداوه، ئه‌وه‌یه که ده‌یبیستی، له هه‌مان شار که قوربانی ده‌ستی فاشته‌کانی ئه‌ڵمانیا بوو، خۆیان فاشستترین گروپ له هه‌ناوی خۆیدا گۆش ده‌که‌ن.
http://rt.com/news/ultra-right-group-banned/ http://www.break.com/index/two-huge-russian-gangs-fight.html به پێویستی ده‌زانم، که سه‌رنجێکی ئه‌و دوو ڤیدێۆ کلیپانه بدرێت، پاشان سه‌رنجێکی ئه‌و نوسه‌ره بێسهرانه بدرێت، که سه‌ری بێدهلاکی ده‌تاشن، یه‌کێک ئه‌ڵێ: نه‌ته‌وه‌ی کورد سروشتی سه‌گی هه‌یه"سه‌رۆ قادر"، ئه‌وی دیکه‌یان ئه‌ڵێ: کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی تهمهبهڵه"به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب".........هتد!
نه‌گبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌وه‌دایه، که ئه‌و پاتاڵانه بوونه‌ته ده‌مڕاستی، له‌کاتێکدا که ته‌نها دێڕێکیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵناسی نه‌خوێندۆته‌وه و به‌بێ هه‌ستی لێپرسینه‌وه، ووته ده‌رده‌په‌ڕێنن.
له عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تالێب ده‌پرسن، ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت خوا ببینیت، داوای چی لێده‌که‌یت؟
عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تالیب له وه‌ڵامدا گووتوویه: داوا ده‌که‌م که زمانم ٢ باڵ درێژ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ووته‌ی که ده‌مه‌وێت بیڵێم، به ته‌واوی تاوتویی بکه‌م، باش بیچووم، پاشان بیده‌م گوێی خه‌ڵکدا.
کاتێک ستالین بیستی که" ئیڤان پاڤلۆڤ" ی فه‌یله‌سوفی و کۆمه‌ڵناس و ده‌روناس، سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له دیاری کردنی " (وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌مه‌رج) ی سه‌گ"، ستالین داوای له پاڤلۆڤ کرد، که ئایا ده‌توانێت، خه‌ڵکی سۆڤێت، وه‌کوو ئه‌و سه‌گه لێبکات، که به‌مه‌رج وه‌ڵام بداته‌وه، پاڤلۆڤ گووتی: ئه‌ری ده‌توانین، به‌ڵام خه‌ڵکی سۆڤێت سه‌گ نیه، من ئه‌و کاره ناکه‌م. هه‌رچه‌ند پاڤلۆڤ ئاگادار بوو، که له‌لای ستالین مریشک سه‌ربڕین و مرۆڤ سه‌ربڕین، جیاوازی نیه.
ئایا جیاوازی ده‌بینیت له نێوان فاشستی تورک و ئه‌م گهڕهلاوژێکهرانه؟
http://sv.wikipedia.org/wiki/Pavlovs_hundar گه‌ره‌کمه بێژم که ئه‌وانه‌ی له خۆیانه‌وه سه‌ر بێدهلاکی ده‌تاشن، باشتره که‌مێک ئاشنای په‌یدا بکه‌ن، پاشان کاغه‌ز ڕه‌ش بکه‌نه‌وه. ئاخر سه‌ری بێدهلاک تاشین کاره‌ساته، به‌تایبه‌ت،کاتێک ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێنه گۆ، چونکه کاره‌سات دروست ده‌کات، هه‌له‌ی گه‌وره‌ش له‌وێدایه که ئه‌و بێئاگایه، ده‌سه‌ڵادار نه‌خوازه‌لا نوسه‌ریش بێت. کاتێک مهلهوا نیت، مه‌له مه‌که چونکه خۆت ده‌خنکێیت. خۆت ده‌خنکێنی ئازار به کۆمه‌ڵگا ده‌گات، به‌ڵام خنکاندنی کۆمه‌ڵگا کاره‌ساته.
ساڵی ١٩٧٩ کۆمه‌ڵیک پێشمه‌رگه بووین، شههیدبابه عه‌لی سهرلقمان بوو، له نزیک گوندی قیرچه و مشکی بانی گه‌رمیان،، که‌سێکمان دی به دارنهفیز و پلایس خه‌ریکی ناپالێک بوو، کاتێک لیی نزیک بوینه‌وه، بابه عه‌لی پێی گووت، کاکه وازی لێبهێنه، وه‌ره با له ناپاڵهکه دوور بکه‌وینه‌وه، به فیشه‌کی بڕنه‌وه له دووره‌وه، دهیتهقێننیهوه، بۆ ئه‌وه‌ی که زیان به‌که‌س نه‌گه‌یه‌نێت.
کابرا گووتی: بای ٥٠٠ دینار باروتی تێدایه، من شارهزام، سه‌دان ناپاڵم کردۆته‌وه. بابه عه‌لی به کابرای گووت: کاکه ناپاڵ پڕ له سه‌دان نارنجۆک، بۆ خاتری خوا وازی لێبهێنه، کابرا به خۆێ و که‌واو سهڵتهکهیهوه، سوور بوو، له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ناپاڵهکه، تا ئه‌وه‌ی بابه عه‌لی توڕه بوو، گوتی: که‌یفی خۆته، به‌س جارێ وازی لێبهێنه تا ئێمه دوور ده‌که‌وینه‌وه، کابرا گووتی باشه، خۆشم هیلاکم، ئاوێک و جگه‌ره‌یه‌ک ده‌کێشم، پاشان خه‌ریک ده‌بم.
١٠ ده‌قه‌ی پێنه‌چوو، به‌لام ئێمه دوور که‌وتبوینه، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی ئه‌و کابرا هه‌ر هێنده‌ی بزنێکی لی به‌دی ده‌کرا، له‌پڕ ناڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه لهژێرپێماندابێت هه‌موومان و ده‌ورو به‌ری هه‌ژاند.
ئه‌وێرم بڵێن توۆزوو دوکه‌ڵ تا ٢٠٠ مه‌تر به‌ری ئاسمانی ئه‌و ناوه‌ی داپۆشی، کاتێک گه‌ڕاینه‌وه، هه‌رچه‌ندیش زۆرگهڕاین، به‌ڵام هیچ ئێکس وپروسکێکمان بۆ نه‌دۆزرایه‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ی ناپاڵمهکهی پیدا ته‌قیه‌وه، ته‌نها خۆی کوشت، به‌ڵام بۆ هه‌یه ئه‌و بیره ده‌ستی که‌سانێک بکه‌وێت، که گه‌لێک له‌ناو به‌رێت، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی به‌درێژای شۆڕشه‌کانمان دیومانه. با ئه‌وه‌ی گوتی: کورد نه‌ته‌ویه‌کی ته‌مه‌ڵه، با سه‌رکرده‌ش نه‌بێت، به نوسین ئه‌و بیر بخاته سه‌ر کاغه‌ز، خه‌ته‌رناکتره، چونکه ده‌بێته ڕووخاندنی وره، باوه‌ڕبه‌خۆ نه‌کردن، له‌سه‌ر هه‌مووشیانه‌وه، چ پێویسته، که‌به‌و شێوه په‌لاماری نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بدات؟
تۆ بڵێی که‌سێک ڕایسپاردبێت؟ (بۆ نموونه، هه‌موومان بینیمان که ووشیار زێباری گووتی: موسل کوردستان نیه، ئایا ئه‌و گووته‌ی ووشیار زێباری له خۆیه‌وه‌بوو؟
ئه‌گه‌ر له خۆیه‌وه بوو، بۆ له خۆیه‌وه وا بڵێ: مه‌گه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئاماژه به‌وه ناکه‌ن که موسڵ کوردستانه؟) ئایا ووشیار زێباری کورد یا عه‌ربه، یا تورکمان، یا جیاوازی ئه‌و چیه، ئایا تورکام بوایه باشتر نه‌بوو، هیچ نه‌بوایه ده‌مان گووت تورکمانێکی توندڕه‌و وائه‌ڵێ؟
پاش دوومانگ له‌و ڕوداوه، گه‌یشتینه‌وه شاره‌زوور له‌وێ ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵی کردبوو، هاوڕێیه‌کی قسه خۆشی پێشمه‌رگه(ئازدی محێدین(ئازهی محهشهل)، که هاورێی منداڵیشمه) پارچه نایلۆنێکی ڕه‌شی به‌ئاسمانه‌وه دی، بهههموومانی گووت:ئه‌ها ته‌ماشاکان پارچه‌ی کهواوسهڵتهی کابرا تازه، دێته‌خواره‌وه. ئه‌گه‌ر کارێک نازانی ده‌سکاری نه‌که‌یت باشتره.
ئاخر چ پێویست ده‌کات، وه‌کوو تورکه فاشسته‌کان، یا پان ئێرانیسته ناو ناتۆره بۆ گه‌له‌کی خۆی دروست بکات؟ ڕه‌نگه تیاماندا نه‌بێت که ئاگادار نه‌بێت، که فاشیزمی تورک گه‌لی کوردیان گه‌یاندۆته ئاستی مرۆڤه‌کانی چه‌رخی به‌ردین، به‌هه‌زران شێوه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ و فلیم و په‌ڕتووکیش.
بۆ ئه‌وی که‌مێک شاره‌زای کۆماڵناسی ببین باشتره، له نوسینه‌کانی نوسه‌ری ناوداری جیهانی ئێچ سێ ئه‌نده‌رشۆن، وانه‌یه‌ک فێربن، پاشان په‌لاماری نه‌ته‌وه نهگهبهکهی خۆتان بده‌ن.
ئه‌وه‌یان ده‌زانین، که مه‌دییای ئازادی له باشووری کوردستان، ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌یه که سوکایه‌تی به‌گه‌له‌که‌یان، ده‌که‌ن.
باشتره، مرۆڤ تێبگات که‌ئایا هانس کریستیان ئه‌نده‌رسین، بوختان بۆ خه‌ڵک ده‌کات، که نووسی: کاتێک قه‌یسه‌ر به‌ڕووت و قووتی هاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر، خه‌ڵکه‌که هه‌موو وه‌ک کۆرسی گۆرانی گووتیان، ئای که جله‌کانی قه‌یسه‌ر چه‌ند جوان و قه‌شه‌نگ و بێ وێنه‌یه؟
یا ئه‌وه ڕاستیه‌کی تاڵه که خه‌ڵک به‌و شێوه بیر ده‌کاته‌وه، دیبینێ، ده‌یبیستێ، که‌چی درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کات!
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3dce89ed خه‌ڵک، سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی قوتابی ئه‌و ژینگه‌ن، که سیاسیه‌کان ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، واتا به‌رپرسی یه‌که‌م، له روداوه‌کان ڕابه‌ره سیاسیه‌کانن، سیاسیه‌کانن که داڕێژه‌ری ته‌نانه‌ت کار وکردار و گۆڕینی کولتوری گه‌له‌که‌یان. ماستیتۆنگ که‌له ساڵی ١٩٤٩ بوه ڕابه‌ری چینهنیهکان، چینه‌کانی هاندا،که گرنگی بده‌ن به کشتوکاڵ. ئه‌وه‌بوو داروو دیواری چینیان کرده چیمه‌ن و شیانایی، به‌ڵام ما‌و له هه‌ندێک باڵانسگیری سروشتی ئاگادر نه‌بوو، چونکه چۆله‌که زیانی به به‌رووبوومی کشتوکال گه‌یاند، ما‌و فه‌رمانی قڕانی چۆله‌که کوشتنیدا.
ئه‌وه‌بوو، چۆله‌که‌یه‌کی زۆر له چین کوژرا، به‌ڵام له پڕ، پۆله کولله ده‌هێنده‌ی چۆله‌که زیانی به به‌رووبوومی کشتوکاڵ گه‌یاند، چونکه چۆلکه‌ی پێویست، کهبهڵانسی سروشت دروستی کردوه نه‌ما،بۆیه که‌لله زۆر بوو.
مه‌گه‌ر نه‌مان دیت، کهدارو دیواری نه‌ک کوردستان به‌ڵکوو هه‌موو عێراق، به‌عسی بوون، ئه‌ی ئه‌وه نیه، جانهوهرهکهی شام خۆشه‌ویسترین مرۆڤه، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه لای زۆرینه‌ی سوریه‌کان، مه‌گه‌ر نابینن، له ئه‌و په‌ڕی دنیاوه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته به‌رده ڕه‌شه‌که‌ی کابهو له کابه ده‌پاڕێته‌وه، که خوا، جانه‌وره دڕنده‌که پاشای سعودیه چاک بکاته‌وه له‌و نه‌خۆشیه‌ی که توشیبوه؟
بۆ به‌سه‌یری ده‌زانیت که وه‌ک ده‌ریا خه‌ڵک شه‌پۆل ده‌دات و کۆبۆته‌وه‌و بۆ نوێژه به‌بارانه کردن؟ له‌کاتێکیشدا، هه‌رهه‌موو ئه‌وانه‌ش که نوێژه بهبارنهیان کرد، خوێبدویانه، که زانست شتێکی ده‌یکه ئه‌ڵێت، دهرابارهی باران بارین!
ئایا ئه‌وانه‌ی نوێژه به‌بارانه‌یان کرد، ئاگادار نین که ئه‌مڕۆ به ڕاکێت بارانی ده‌ستکرد، ده‌بارێت؟!
ئه‌رێ بۆ که‌سێک له‌وانه‌ی نوێژه به‌بارانه‌یان کرد، له خۆیان نه‌پرسی، باشه، مادام به داوای ئێمه خوا بران ده‌بارێنی، ئه‌یبۆ داوا له خوا نه‌که‌ین، کوردستان ڕزگار بکات، مه‌گه‌ر باشتر نیه؟!
ئه‌ی بۆ داوایان له خوا نه‌کرد، که‌له ژێر چه‌پۆکی به‌رزانی و تاڵه‌بانی دڕنده و جانه‌وه‌ر ڕزگاریان بکات؟!
له‌کاتی زریانه‌که‌ی کاترینهی ٢٠٠٥دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا، سه‌دان هه‌زار سه‌ربازیان به‌ناو شاره زیان لێکهتوهکاندا بڵاو کرده‌وه، تا نه‌هێڵن خه‌ڵک په‌لاماری سه‌روه‌ت سامانی ده‌وڵه‌ت بده‌ن، هه‌رچه‌ند دانیشتوانی وڵاتهیکگرتوهکانی ئه‌مه‌ریکا، جیاوازیان زۆر زۆر تره له چاو گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، چونکه ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، ئازادی سه‌رجه‌م مه‌دیاکانی دیکه به‌رقه‌راره، ئینجاش، شاره‌زیانی بواری کۆمه‌ڵناسی پێشبینی ئه‌وه‌یان کرد، که هه‌رکاتێک خه‌ڵک فرسه‌تی ده‌ست بکه‌وێت، دار‌و دیوار ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێته خواره‌وه.
چونکه زۆرینه‌مان ئاگادارین که سه‌رمایه‌دارن له شه‌وه ئاهه‌نگێکدا ده‌یان ملێۆن دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن، که‌چی ساڵانه ٤ میلۆن منداڵ له برسا ده‌مرن.
http://sverigesradio.se/sida/artikel.aspx?programid=1637&artikel=3234086 ته‌نها ده‌ستێک جلی ژنانه، به ٣٠ میلۆن دۆلار ده‌کڕێت!
http://www.e24.se/lifestyle/klacksparkar به‌و کۆمه‌ڵ نموونه مه‌به‌ستمه که بڵێم، خه‌ڵک تاوانی نیه، تاوان ، تاوانی مامۆستا بی سهوادهکانه خه‌ڵکی هه‌رجی ده‌یکات، خه‌ڵک تۆپهڵیک هه‌ویره به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ده‌توانن له‌و تۆپه‌ڵه هه‌ویره شه‌یتان یا فریشته دروست بکه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئاشنای له ڕوی کۆمه‌ڵناسیه‌وه بدۆزینه‌وه، ئه‌م دوو نموونه به پێوسیت ده‌زانم، یه‌که‌م، کۆتایی ساڵه‌کانی ٦٠ مێگی٢١ گه‌وره‌ترین داخوازی ئه‌ورپای ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا و که‌نداو و ئوسترلیا و ژاپۆنیش بوو، که له نهێنی دوو به‌رابه‌ری مێگی ٢١ تێبگه‌ن. بلۆکی خۆرئاوایی به هه‌موو زناو داناکانیانهوه، نهیاتوان که بگه‌ن، به نهێنی ئه‌و فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌ی سۆڤێتیه. چونکه دووبه‌رابه‌ر خێرای زیاتر بوو، له چاو فڕۆکه‌ی جه‌نگیه‌کانی خۆرئاوا، یا بلۆکی سه‌رمایه‌داری. ئه‌وه‌شیان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ده‌زانی بۆ سه‌ر سیتێمی سه‌رمایه‌داری.
تا له کۆتایدا، که‌سێکی عێراقی به‌ناوی جۆرج، ئه‌و هه‌موو نهێنیه ده‌گه‌یه‌نێته ئسیرائیل، براده‌ره‌که‌ی جۆرج ئه‌وه‌ی فڕۆکه مێگهکهی فڕاند بۆ ئسرائیل گووتی: براده‌ره‌که‌م، واتا جۆرج ئه‌ڵێ: ئه‌و سه‌دامه خۆشه‌ویستی و نیشتیمان په‌روه‌ری له‌ناوماندا نه‌هێڵاوه، ئێمه‌ی فڕۆکه‌وان مسقاڵیک ئنیتیمامان بۆ نیشتیمان نه‌ماوه، بۆیه ههوڕیکهم جۆرج، ئامادیه مێگی٢١ بفڕێنی بۆ ئیسرائیل. ئه‌م گووته‌ی براده‌ره‌کی جۆرج له‌به‌رده‌م خانمێکی ژیکڵهی سیخوڕی ئیسرائیلی ده‌کات، له یه‌کێک له هوتێله شه‌وه په‌مه‌ییه‌کانی پاریس‌دا، بۆیه هه‌مان شه‌و ئه‌و خانمه موساد ئاگادار ده‌کات و هه‌رهه‌مان شه‌و په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن، به جۆرجه‌وه که‌له باغیداد(به‌غداد) نیشته‌جێ ده‌بیت، هه‌ر ئه‌و شه‌وه، پیلانی فڕاندنی فڕۆکه‌که ڕیک ده‌خه‌ن، بڕاوانه کتێبی موساد.
دوه‌م،ته‌نانه‌ت ئیمپراتۆتیهکی ساسان گه‌وره‌و به‌هیزی ساسان پاشان ئیمپراترۆ گرێکی چۆکیان دادا، له‌به‌رانبه‌ر عه‌ره‌به‌کان، هه‌رچه‌ند له‌شکری عه‌ره‌به‌کان هه‌ر هیچ نه‌بوون، له چاو به‌هیزی و پڕچه‌کی ساسان و گرێکدا، بڕوانه کتێبی"گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئیسلام" که نوسیویانه کاتێک له‌شکری عه‌ره‌به‌کان واتا ئیسلام بۆ ده‌رباز بوون و گه‌ڕانه‌وه به‌داوی ڕێگادا ده‌گه‌ڕان،تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌ره‌بساتانی سعودیه، به‌ڵام له‌پڕ تووشی له‌شکری کۆشکی شاهانه دێن، که هه‌موویان کورده‌کانی لورستان و ئیلام بوون، به عه‌ره‌به‌کان ئه‌ڵێن: ئێمه ده‌زانینن که ئیوه کێن، وه‌رن ڕامه‌که‌ن، با به‌یه‌که‌وه په‌لاماری یه‌زدگرد، شای ساسان بده‌ین، چونکه شا هێنده زاڵمه، سه‌رانه‌ی هێنده گه‌وره‌ی له سه‌ر خه‌ڵک داناوه، خه‌ڵک هه‌موو خه‌ریکه له برسا ده‌مرێت.
ئه‌وکاته، نیوه‌ی له‌شکری عه‌ره‌به‌کان یا ئیسلام کوژرا بوون، هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌ڵێ: نامه‌که‌ی سه‌عدی کوڕی ئه‌بی وه‌قاس که نووسی بۆ عومه‌ری کوڕی خه‌تاب، تێدا هاتوه، که هیچمان بۆ ناکرێت به‌رانبه‌ر له‌شکری ساسان، چونکه له‌شکری ساسان ته‌نانه‌ت فیلهکانیشیان قه‌ڵگانی هه‌یه و تیر و شیری ئێمه کاریگه‌ریان نیه، بۆ یه بڕایاری گه‌ڕانه‌وه‌دا، به‌ڵام خوا کردی، له‌شکری کۆشکی شاهانه‌ی ساسان، بههانمانهوه هاتن، ئه‌وه‌ش بوه هۆی تێک شکاندنی ساسان.
هه‌روه‌ها کاتیک محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌ری ئیسلام، دوو نوێنه‌ری خۆی ده‌نێرێت، بۆ لای قه‌یسه‌ری گرێکلاند، که دوایان له قه‌یسه‌ر گرێک کردبوو، که ببێت به ئیسلام، به‌ڵام قه‌یسه‌ری گرێک توڕه ده‌بێت، ئه‌ڵێ: عه‌ره‌به‌کان کۆیله‌ی ساسانن، چۆن ئه‌وێرن داوای وا له‌من بکه‌ن؟
بۆیه قه‌یسه‌ری گرێک هه‌ردوو نوێنه‌ره‌که‌ی محه‌مه‌د به ٤مانگ زیندانی شێتخانه سسزا ده‌دات.
کاتێک که ماوه‌ی سسازاکهیان ته‌واو ده‌بێت، "ئێباس" قه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گرێکی ده‌بێت، نامه ده‌نووسێت، بۆ محه‌مه‌د. له‌نامه‌کدا که بۆ محه‌مدی ئیسلامی نوسیوه، تێیدا هاتوه، که قه‌یسه‌ر زۆر زاڵمه، پرۆتستانتێک له ووڵاته‌که‌ماندا نه‌هێڵاوه، که به‌فرمانی قه‌یسه‌ر که‌وڵ نه‌کرابێت، قه‌یسه‌ر هیچی نه‌هێڵاو، بۆیه من گرێنتی ده‌ده‌م، که هیچ گرێکیهک ئینتیمانی بۆ گرێک نه‌ماوه، من گره‌نتی ده‌ده‌م، ته‌نها ١٠٠٠٠ سوار بێره، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنیت. هه‌مان سه‌رچاوه(گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ئیسلام،نامه‌ی محه‌مه‌د بۆ قه‌یسه‌ری گرێک).
کاتێک عه‌ره‌به‌کان گه‌یشتنه شام، ئه‌وکاته گرێکیه‌کان له‌شام ده‌سه‌ڵاتداربوون، گرێکیه‌کان شه‌ڕێکی وایان نه‌کرد که به‌رگری بکه‌ن، به‌ڵکوو به‌پیری عه‌ره‌به‌کانه‌وه چوون.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌دام که‌مێک سه‌ری کاری بکردایه و زۆرناکهمێک په‌یوه‌ندی خه‌ڵک نیشتیمانی لا بمایه، خۆ عێراقی له ڤێتنمای که‌متر نین؟
ئه‌ی مه‌گه‌ر نابینن، شه‌رق و غه‌رب به هه‌موو ته‌کنیک و تهنکهلۆجیانهوه، زه‌لاله‌تیانه به‌ده‌ست جه‌نگاوه‌ره‌کانی په‌که‌که وه؟!
به‌م نمونانه ئه‌مه‌وێت، ئه‌وه بسه‌لمێنم که ده‌سه‌ڵات به‌رپرسی سه‌ره‌کیه له هه‌ر هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته‌کانه، که ڕوو ده‌ده‌ن، له‌هه‌ر نیشتیمانێکدا ڕووبدات، جگه له کاره‌ساته سروشتیه‌کان. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتێکی نیشتیمانی بێت، ده‌توانێت ته‌نانه‌ت هه‌وڵ بدات، که کاره‌ساته سروشتیه‌کانیش، که‌متر زیان ئاوه‌ر بن، هه‌روه‌ک بومه لهزهکانی ژاپۆن، با جیاوازی له‌گه‌ڵ بومه‌له‌رزه‌کانی تورکیا،واتا ئه‌وه‌ی له ژاپۆن ڕویدا لهتورکیدا ڕویبدایه به ملێۆن مرۆڤی ده‌کوشت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و بومهله له‌رزه‌ی له تورکیا ڕویدا، له ژاپۆن ڕویبدایه که‌سی نه‌ده‌کوشت، چونکه به به‌ڵگه‌ی خۆیان، بۆ دروست کردنی خانوو، له جیاتی چیمه‌نتۆ خاک و خۆلێان به‌کار هێنا.له‌م لینکه‌ی خواره ئه‌و به‌ڵگانه‌ت ده‌ست ده‌که‌وێت، که‌له جیاتی چیمه‌نتۆ خاک و خۆلێان به‌کار هێناوه، له تورکیا، به‌ڵگه‌ی خۆدی تورکه‌کان.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c8364acb تائه‌مڕۆ ئه‌وه دروسته و وه‌ک هێڵی شه‌مه‌نه‌فه‌ر،که ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که چۆنی بوێت، به‌و شێوه گه‌ل ده‌بات به‌ڕیگادا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌نته‌رنێت خه‌ریکه ئه‌و خوه‌ی مرۆڤ بگۆڕێت، وا نزیکه‌ی دووسێمانگه له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا به‌تایبه‌تی له نێو گه‌نجانی خوێندکاردا، خه‌ریکه به‌و ئاقاره‌دا بڕوات که خۆی بڕیار بدات، له سوید قوتابیانی خوێدکار ده‌سه‌ڵاتیان ناچارکرد، که بشخوێنن وه قه‌رزیش وه‌رنه‌گرن، به پێچه‌وانه‌ی خواستی ده‌سه‌ڵاتدارانی سویده‌وه.
ئیتالیا و به‌ریتانیاش خوێندکاران له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازان.
سوکرات، باوکی فه‌لسه‌فه ئه‌فه‌رموێ: ئێستا ده‌زانم که هیچ نازانم!
له کۆتای ساڵی ٢٠٠٦ ماڵپه‌ڕی ده‌ستی به وه‌شاندنی خۆی کردوه به‌ناوی ویکیلیکس، کاره ههرهگرنهکانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، ئاشکرا کردنی نهێنیه‌کانی جیهانه له‌گه‌ڵ پهیوهدندیان به ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه، ئه‌م ماڵپه‌ڕه نزیکه‌ی ساڵیکه که به‌گه‌رمی که‌وتۆته بڵاوکردنه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی، که بریتین له نهێنی زۆر گرنگ و سه‌رنج ڕاکێش. به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌رۆکه دڕنده و جانه‌وه‌ره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا ئه‌و نهینیانه، هێنده شاراوه نین، ئه‌گه‌ر نه‌شمان دیبێت، هه‌روه‌ک ئه‌و پارجه شیعره‌ی ئه‌ڵی: ئه‌ڵێن مورغی سڵێمان ئاو له‌ژێر خاک‌دا ئه‌بینی ئه‌و
منیش حه‌وت ساڵ ڕیگه دوورم، به‌چاوی دڵ ئه‌بینم ئه‌و،
بۆیه به چاوی دڵ ده‌توانین ڕوداوه‌کان شیبکه‌ینه‌وه، بۆ نموونه:
ویکیلیکس ئه‌ڵی له‌داوی ڕوخاندنی سه‌دام سوپای پاسدارن،زه‌مینه‌ی باشی بۆ ڕه‌خساوه، که‌له عیراقدا خۆی به‌هیز بکات و سنوره‌کان بۆ باری ئابووری خۆی به‌کار بهێنیت.
ئه‌مه ڕاسته به‌ڵکوو له‌و کاته‌ی که‌سه‌دام هێزه ئه‌منیه‌کانی له کوردستاندا لاوز بوو، نزیکه‌ی ٨٠٠ جه‌نگاوه‌ری خۆرهه‌ڵاتی کوردستان له شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ریدا تیرۆر کراون.
سلێمانی بوه مۆڵگای سیخوره‌کانی سوپای پاسدارن و سلێمانی و ده‌وروبه‌ریان بۆ کوده‌کانی خۆرهه‌ڵای کرده دۆزه‌خ، به‌ڵام هه‌ولێر بوه دۆزه‌خی کورده‌کانی باکوور.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه و نهێنیه‌کان ئاشکرا ده‌کات، گوته‌که‌ی ئه‌میری کوه‌یته که داوای له ئه‌مه‌ریکا کردوه،کوهیتیه زیندانیه‌کانی نێوگواتینامۆ بکوژێت، چونکه ئێمه ناتوانین وه‌کوو سعودیه، له بیابانێکی دوور ده‌ستدا زیندانیان بکه‌ین و زیندانی بن له بیابانه‌دا تا داده‌ڕزێن.
ئه‌میری کوه‌یت داوای کردوه که زیندانیه کوهتیهکان ببه‌ن بۆ ناو گه‌رمه‌ی جه‌نگ له‌وێدا به‌ره‌ڵایان بکه‌ن، یا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له‌ناویان به‌رن.
ئه‌وه‌ی که سه‌رنج راکێشه ئه‌میری کوه‌یت وه‌ک که‌سێکی مامناوه‌ندی ناوزه‌دکراوه،که‌چی ئاماده نیه، ئه‌و زیندانییانه وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مه ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، که ئه‌وان جگه لهدهسهڵاتهکهی خۆیان خه‌می شتێکی دیکه ناخۆن ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات، که له بیابانه‌کانی سعودیه زیندانی هه‌یه، که هه‌رگیز ناتوانن به‌بێ زیندان بژین، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌لیان بۆ ڕیبکهوێت، ڕابکه‌ن، ئه‌وا یا جانه‌وه‌ره دڕنده‌کان دیان خۆن، یا ده‌که‌ونه بۆسه‌ی لمی جوڵاوه‌و و ده‌خنکێن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیای له سویسرا ٨ کاونتی بانکی هه‌یه، به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ڵگه نه‌ویسته، که له%٩٠ خه‌ڵکی تورکیا بهکولله مه‌رگی ده‌ژین، به‌ڵام جه‌نه‌ڕاڵه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکه، له خهویشیاندا بیر له هیچ ناکه‌وه، چونکه له بێداریاندا هه‌موو شتێکیان له‌به‌ر ده‌ستدایه.
جیاوازی سه‌رۆک یا نوێنه‌رانی ووڵاتانی خۆرهه‌لات یا باڵێین جیهانی پێسکه‌وتوو، یه‌کێکی وه‌ک سه‌رۆک شالیاری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان، به توڕههی و قسه ناشیرنی بێ ڕه‌شتی وه‌ڵامی دایه‌وه و ئه‌ڵی: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن به‌ڵگه بهێنن، ئه‌وسا من ده‌ست له‌کار ده‌کێشمه‌وه!
به‌ڵگه‌کان قسه ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌ردۆغان داوی به‌ڵگه ده‌کات!
به‌ڵام قسه‌که‌ری ڕوسیا، به‌نه‌رمی هه‌روه‌ها باوه‌ڕیش به به‌ڵگه‌کان ده‌کات و ئه‌ڵێن ڕه‌نگ هه‌یه، که نێوان ئه‌مه‌ریکاو ڕوسیا تێک بچێت، چونکه روسیا به ووڵاتی مافیا ناوی هاتوه، هه‌روه‌کا میدڤێت(واتا وورچ) هه‌روه‌ها بۆتینیان وه‌کوو فلیمی گاڵته‌جاری وه‌ک باتمان ناوناوه.
پاشای سعودیه، پاشا هه‌ره دڕنده جانه‌وه‌ره مرۆڤه‌که‌ی که‌له پێستی مرۆڤدا ده‌ژی، دوای کردوه،که، ئامێری سیخوڕی له گیانی زیندانیه‌کانی گۆوانتنامۆ، بچینن، پاش ئازادکردنیان، تا ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتیان بن،دڵنیام که خودی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بیریان له جۆره سوکایه‌تیه نه‌کردۆته‌وه، که پاشای سعودیه بیری لێکردۆته‌وه، که به‌ده‌ستی بیگانه سوکاته‌ی به هاوڵاتی خۆی بکات. پاشای سعودیه ئه‌و داواکاریه‌ی له به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌زگای دژه تیرۆری ئه‌مه‌ریکی برنهر کردوه.
هێشتا زۆر نهێنی دیکه هه‌یه، به‌لام تاک و ته‌را دبیسترێت، که جێگای باوه‌ڕی هێج که‌سێک نیه، پاشای مه‌غریب، چاوی نزیکه ٥٠ مۆزیکاری مه‌غریبی کوێر ده‌کات تا نه‌بینن و به‌فه‌رمان مۆزیک بژه‌نن، له‌کاتێکدا که پاشای مه‌غریب خه‌ریکی کاری خۆی ده‌بێت، باسی باوکی ئه‌م پاشایه‌ی ئێستا ده‌که‌ین.
سه‌رۆکی فه‌له‌ستین مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک کۆماری میسر له پێشدا ئاگاداری په‌لاماره‌که‌ی غهزهبوون،
که‌ی ئه‌وه نهێنیه، مه‌گه‌ر ڕۆژانه نابینن که سنوره‌کانی باشووری کوردستان بۆمباران ده‌کرێن، که مه‌دییاکانی ده‌سه‌لات نه‌ک سهرکۆنیان ناکا، به‌ڵکوو باسیشیان ناکه‌ن، هه‌ولێش ده‌ده‌ن بیان شارنه‌وه.
مۆناسالین سکتێری سۆاسیال دیموکراته‌کانی سوید، پاش ئه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی تووشی قه‌یران هات، دوای یارمه‌تی له ئه‌مه‌ریکا کردوه، که یارمه‌تی بدا.
ده‌مێکه خه‌ڵک ده‌زانێت، که سۆشیال دیموکراته‌کان به‌شێکن له داهۆڵی خه‌ڵه‌تاندنی گه‌لان و سیخوڕی ڕاسته‌قینه‌ی ئیمپریالیزمی جیهانین. مارکیسهکان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پیلانه‌شیان ئاشکرا کردوه. ده‌توانیت له‌و لینکه‌ی خواره به‌ڵگه‌ی زیتر ده‌ست بخه‌یت:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=614c0642 دوا هه‌واڵێکی نهێنی ویکیکیلیکس که ئه‌مڕۆ ٣ی دیسامبه‌ری ٢٠١٠ بڵاو کرایه‌وه، سه‌باره‌ت به سیخوڕی کردنی ئه‌مه‌ریکایه به‌سه‌ر په‌که‌که‌وه، پاشان گه‌یاندنی هه‌واڵه سیخوڕیه‌که به ده‌زگا سیخوریه‌کانی میتی تورک.
ئه‌مه‌ش نهێنی نیه، کێ هه‌یه له ئێمه‌ی کورد که نه‌زانێت، ئیمپریالیزمی جیهانی که هه‌میشه هاوده‌نگی فاشیزمی تورک نه‌بوه؟
بوڵه‌ند ئهجویدی سه‌رۆک شالیاری پێشووی تورکی فاشی ٣ ڕۆژ پاش ده‌سگیرکردنی به‌ڕیز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ ڕۆژنامه‌ی حوڕهییهت گووتی: تا ئێستاش نازانین که بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕیز ئۆجه‌لانی ته‌سلیم به تورکیا کرد؟
واتا تورکیا، ئاگاداری گرتنی به‌ڕیز ئۆجه‌لان نه‌بوو، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، ئه‌وه موساد سی ئای ئه‌ی بوون، که ئه‌ویان ده‌ستگیر کرد.
ساڵونوێک پێش ئه‌مڕۆ، پێشمه‌رگه‌یه‌کی که‌م ئه‌ندامم دی له شارێک، ئه‌و به‌ڕیزه گوتی: له ناوه‌ڕاستی تاتێکدا یا ههڕۆژهیهکدا، بریسکهیهکمان دیت و بوه جێگای سه‌رنجمان، بۆیه وێنه‌ی جۆراوجۆری ئه‌و بریسکهمان گرت و گه‌یاندمانه ناوه‌ندی به‌ر پرس.
کاتێک وه‌ڵام هاته‌وه، گوتیان ڕه‌نگه له‌و تاتهدا یا ئه‌و هه‌رۆژه شانهههنگ یا تیلماسکه ئاوێک هه‌بێت، ئه‌گینا هیچ شتێکی به‌ڵگه‌یی نیه، که بزانێت، که ئه‌و بریسکه چیه، یا چی نیه؟
به‌کورتی، ئه‌و به‌ڕیزه گووتی: پاش ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕم نه‌کرد، که ئه‌و بریسکه سروشتی بێت،بۆیه بڕیارمدا که به‌چاوی خۆم له نزیکه‌وه، بابه‌ته‌که تاوتوێ بکه‌م، بۆیه گوریس ودارو پهردوم په‌یداکرد، ڕۆشتم تا گه‌یشتمه شوێنی بریسکه‌که، که‌له نزیکه‌وه دیتم پلاستیکێکی خاکی، واتا له ڕه‌نگی خاک، به‌ڵام باران، یا هه‌ر گاریگهیریهکی دیکه ، دیواری چیاکه‌ی له لیم یا سیکۆتینهکی جیاکردبۆوه، به‌ڵام په‌ت به‌نی کامێراکه بهستربۆوه، به دیواری سه‌ره‌کی.
واتا له‌ناو قه‌دی ئه‌و چیا به‌رزه‌دا کامێرای سیخوڕی چێندرابوو، ئه‌و به‌ڕێزه گووتی: پاشتر شوانێک شک و گومان له داره‌به‌نێک ده‌کات، که ده‌بریسکێته‌وه، چونکه پێشتر گوندیهکهنمان ئاگادار کردبوو، له گومانی کامێرای سیخوڕی. گوندیه‌که ئێمه‌ی ئاگادار کرد، له‌و گومانه‌ی که‌هه‌ی بوو، له‌و داره هبهنه.
کاتێک له نزیکه توێژنهوهمان ده‌سپێکرد، له‌سه‌ر داره به‌نه‌که، دیتمان دیسان که به بۆیاخێک به به‌ڕه‌نگی دارهنهد ڕه‌نگکرابوو، درز کهوتب وه نێوان خودی قه‌دی داره‌که، هه‌روه‌ها کامێراکه‌ی که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو، له‌گه‌ڵ بنکه‌ی ئینجرلیک پاشان بنکه‌ی میتی تورک.
ئه‌و گه‌ریلا به‌ڕیزه گووتی: تا ئێستا نزیکه ٤٠٠٠ کامێرای شاراوه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش له‌که‌س شاراوه نیه، که ئیسرائیل به‌هه‌ق و ناهه‌ق یارمه‌تی فڕۆکه‌ی بی فڕۆکه‌وانی تورکییای فاشی کردوه، له هه‌مووشی ئاشکراتر ئیسرائیل پشکی شێری به‌رده‌که‌ویت له ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز عه‌بدولا ئۆجه‌لاندا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست