ئه‌مڕۆ چیله‌کان سه‌رۆکه‌که‌یان له‌باوه‌ش گرت، ئێمه چی؟!..
Thursday, 14/10/2010, 12:00
له دوێنێوه ١٣ی١٠ی٢٠١٠ وه چاوی کامێراکان ڕویان له ووڵاتی شیله‌کرد، که ٣٣ کرێکار ٦٩ ڕۆژ له‌ژێر زه‌وی، به‌قوڵای ٧٠٠ مه‌تر گیریان خواردبوو، له‌ئه‌نجامی دارمانی ڕیڕه و ڕێگاوبانی ئه‌شکه‌وته ده‌ستکرده‌کانی، ده‌رهێنانی کانزاکانی ژێر زه‌وه‌ی، به‌ماوه‌ی ٢٦ کاتژمێر هه‌ر هه‌موو کرێکاره گیرخواردوه‌کانیان ڕزگار کرد‌و، له قوڵای ٧٠٠ مه‌تریه‌وه هه‌رهه‌موویانگه‌نده سه‌ر زه‌وه‌ی.
http://en.wikipedia.org/wiki/Chileئه‌گه‌ر، سه‌رۆکی ووڵات (سبه‌ستیان پینیرا) که‌مته‌رخه‌می بکردایه، وه‌ک برینداره کیماویه‌کانی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید، ئه‌وا کرێکاره‌کانی شیله له ژێر زه‌یدا زینده‌باچاڵده‌کران.
ڕه‌نگه دوای ده‌یان هه‌زارساڵی دیکه، ئه‌و ته‌رمانه ببوایه نهێنیه‌که‌ی گه‌وره، که گوایه، چۆن ئه‌و خه‌ڵکه، له‌و قوڵاییه‌ی ژێر زه‌یدا ژیابان، چونکه ژیان هێنده پێش ده‌که‌وێت، که‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌چیت، که کرێکار هه‌بوه، گیانی خۆی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، بۆ بژێوی ژیان له قوڵای ٧٠٠ مه‌تردا کاریان کردبێت.
به‌ڵام سه‌رۆکی شیله نامه‌ردی نه‌کرد، نه‌ک هه‌ر نامه‌ردی نه‌کرد، به‌ڵکوو خۆی سه‌رپه‌رشتی ڕزگارکردنی کرێکاره گیرخواردوه‌کانی کرد.
لێره‌وه پڕ به باوه‌شی ئاسمان سڵاو درود ده‌نێرم بۆ سه‌بستیان پینێرای سه‌رۆکی شیله، هه‌رچه‌ند ئه‌وه فه‌رمانی سه‌رشانی هه‌موو سه‌رۆکێکه، نه‌ک گووله نان به‌ده‌می قوتابیه‌کی ڕۆژنامه‌نووسه‌وه، نه‌ک پشتگوێخستن گوێنه‌دان به برینداره‌کانی چه‌کی کیمایاوی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
بۆیه پڕ به باوه‌شی ده‌رییاکان ڕێز و سلاو بۆ سه‌رۆکێکی له‌و شێوه، ناردن پێویستی سه‌رشانی هه‌ر هه‌موومانه، که ئه‌و کاره بکه‌ین.
مه‌رجبێت باشترین جوانترین چه‌پکه گول بنێرم بۆ ئه‌و سه‌رۆکه خه‌م‌خۆره‌ی گه‌لی شیله، هه‌روه‌ها پڕ به باوه‌شی ده‌ریاو ئاسمانه‌کانیش نفره‌ت و نه‌عله‌ت له‌و سه‌رۆکه دز و مافییه‌ی که خه‌می گه‌له‌که‌ی ناخوات و سه‌رگه‌رمی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی که‌له شاخ خۆوێنڕژ له‌شار خوێنخۆرن.
خۆزگه، سه‌رۆکه‌کانی ئێمه‌و جیهانیش وه‌ک سه‌رۆک سه‌به‌سیان، له خه‌می گه‌له‌کیدابوایه‌و، له‌کۆڵ ئه‌م جه‌ناحانێیه‌ی بکردینایته‌وه و له جیانتی ئه‌و جه‌نه‌حانێیه، له که‌نار ده‌رییایه‌کدا، وه‌ک گه‌لانی دیکه، له‌به‌ر ڕۆژی نیوه مردووی ئه‌وروپادا تاوێک وه‌ک مرۆڤ، بژینایه.
خۆزگه‌ش وه‌ک خوای گرێکی (زیۆس) ده‌بوومه خاوه‌ن هه‌وره و برووسکه، ئه‌وسا هه‌رچی بروسکه‌م له ده‌ستدابوایه، ده‌مگرته سه‌رۆکه دز مافیاکانی خۆامان جیهان.
http://quran9.tripod.com/بارته‌قای ئاسمان، نزار قه‌بانی به‌کاریهێناون له شیعره‌کانیدا، هه‌روه‌ها قورئانی موسڵمانانیش.
پڕسنگی ده‌ریاکان، گۆارانی بێژی ئه‌فغانی ئه‌حمه‌د زاهیر به‌کا‌رهێناوه، له گورانیه‌که‌نایدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست