بۆ تەندروستی ژیانی خۆت، خواردن لە سەر ڕەش مەکڕە
Thursday, 20/11/2014, 12:00
ساکت عن حق الشیتان، اخرس (عەلی کوڕی ئەبوو تالیب)
ئەگەر دەتەوێت بنووسیت، پێویستە جەربەزە و ڕاسگۆ بیت، ئەگینا مەنووسە بێدەنگ بە جوانتری.
زێڕ مەدە وبەڵا بکڕی (پێشینان)
١٧ دیسمابەری ٢٠١٤، بەیانیەکەی سارد نەبوو، هەرچەند هێشتا زۆر زووبوو، چونکە فرۆشگای سەر ڕەش لەماڵەکەمەوە نزیک نەبوو، بەناچاری بۆ کڕینی هێلکە ڕێگام گرتەبەر، کە نزیکەی دوو سێ کیلۆمەتر لەماڵەکەمەوە دوور بوو. چونکە نزیکەی دۆلاری کەمترە تا فرۆشگای سویدی، لە فرۆشگایەکە کە سەرڕەش خاوەنیەتی. تەبەقێک هێلکەم هەڵگرت، پێش ئەوەی بە هێواشی لەنێو سەبەتەکەمدا دایبنێم، یەکێک بە عەرەبی بە گوێمیا چپاندوو بە عەربی ووتی مامە، لێرە مەیکڕە، چونکە مێژووەکەیان بەسەرچووە، ئەمشەو مێژووی بەسەرچوونی هێلەکەکانیان گۆڕیان. کە ئاوڕمدایەوە، دیتم ئەو گەنجەیە، کە نزیکە ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا، لە بنکەی بیانیەکان کەمێک یارمەتی زمانەوانیمدا. ئەوەیش بە ڕێکەوتبوو، بۆ بڕینی پسوڵەی نۆرە، ژمارەی خۆمم بڕی،دەبێت پسوڵەی نۆرە ببڕیت، بۆئەوەی پشیوی ڕوونەدا،ئەوسا کە پسوڵەی ژمارەی نۆرە وەردەگریت، کە نۆرەت هات لێت دەپرسن، کە چ جۆرە یارمەتیەکت پێویستە، منیش داواکەی خۆمم پێووت، خەریکی ئەوەبووم ناسنامەکەم بخەمە جزدانەمەوە، لەپڕ ئەو گەنجەی کەلە دووکانی سەرڕەشەکە کاری دەکرد،لەپڕ لێم هاتە پێشيوەو ووتی مامە ئەگەر عەرەبی دەزانیت، بۆ خاتری خوا یارمەتیم بدە، چونکە هیچ لە کوڕە سویدییە تێناگەم. یارمەتیدا. لەجیاتی یارمەتیەکەم کەمن بۆ ئەوم ئەنجامدا، بەگووناهی زانی کە ئەو هێلکە کۆنە بکڕم، چونکە خۆی لەوێ کار دەکات، هیچ گوومان نەما، کە ڕاست دەکات. دەستبەچی سوپاسم کردوو لەدڵی خۆمدا گووتم ئیتر بۆ داجار بێت، کە خواردن لە سەرڕەش بکڕم. لەم بارەو قسە زۆرە، کە سەرپایان باس لە ساختەچێتی سەرڕەش دەکەن، لە مێژوو گۆڕینی خۆراکەکان، تەنانەت دەنگۆی ئەوەش هەیە،کە خاوەن فرۆشگا سەر ڕەشکان دەچێت بەربوومی فڕێدراوی فرۆشگا گەورەکانی سویدی کۆدەکەنەوەو دووبارە پاکیان دەکەنەوەو بە سەرڕەشەکانی هاو خوێنی خۆیانی دەفرۆشنەوە. بۆخۆم جارێکیان دوو کیلۆ پرتەقاڵ یەک کیلۆیەک کەستانیم کرێ نزیکە ١٠ ساڵێک پێشتر، لە هەردوو کیلۆ پۆرتەقاڵەکە و تەنانەت کیلۆ کەستانیەک یەک باشی تێدا نەبوو. کەستانی لەسروودی بپێچیتەوە لەناو فڕندا ببرژیندرێت زۆر بەتام و چێژ دەبێت، هەر زۆر سەیربوو، دەتگووت بە دەرزی ئاوەکەیان دەرهێناوە، لەبەر ئەوەی میوانم هابوو، بەڕاستی توڕەبووم بۆیە تەلەفۆنم بۆ برادەرێک کرد، کاک حمەڕەشید، پێم گووت ئەگەر ئێستا هەرهەمووی ببمەم بۆ بەردەم پۆلیس، ئەبێ، کوردەکان دەبێت چیم پێبڵین؟ دوای ئەوەی گلەیی زۆرم کرد. کەچی دەبینم هەرهەموویان هاواریان لێدهەڵدەستێت، ناسایاوێکم ووتی: بەزاتی خوا، گوایە من برادەریم و ناسیاویی خاوەن فرۆشگاکەم، ڕانێکی مەڕێکم لێکڕی، کە بردمە ماڵەوە، خێزانم ووتی: کوڕە وەرە کرمی هەڵهێناوە!
ماوەیەك پێش ئێستا سەردانی خزمێکم کرد لەشاری (ئۆپسلا)، بۆ ئێوارە میوانی خزمەکەم هات، باس هەر باسی خاوەن فرۆشگایەک بوو، کە تەنانەت مووچەی نەداوە بە ئامۆزاکان و برازاکانی و خوشکەزاکانی خۆی، ئامۆزای خاوەن فرۆشگاکە، ویستوویانە لەناو فرۆشگاکە، ئامۆزاکەی خۆیان بەچەقۆ سەرببڕن، بەڵام پیاو چاک کەسانی دیکە فرییا کەووتوون و نەیان هێڵاو، ئەگینا گۆمی خوێنیان لەوێدا هەلدەستاند. یەکێک لە میوانەکان ڕوی دەمی لە من کرد، کە گوایە منیش خاوەن فرۆشگاکە دەناسم، خواهەڵناگرێت، با بەدەنگیانەوە بچین، تا کار لەکار نەترازاوە، بێ وێژدانیش بەم ئاستە خوا هەڵناگرێت، ئەو فرۆشگایەی بە پشتی برازاکان و خزمەکانی دیکەی دروستکردووە، کوڕە ئەی هاوار خۆ هەموویان برازا و خزمی نزیکی خۆین، ئەی هاوار ئەمە چ ڕۆژاگارێکە تێیکەووتین، کەی جاران مرۆڤ بەم شێوەی ئێستا بێویژدان سەگ سەگباب بوو؟ بە منیان گووت بەڵکوو بچم و کە قسەی لەگەڵ بکەم، بەڵام من گووتم خۆتان واتەنی کە هەموومان کە خەڵکی هەڵەدنین ئەو کەسە دەناسن و دەزانین کە چ کەسێکی بەرەلا سووک و سەلیمە، بۆیە قسە بێکەڵکە لەگەڵی بکەیت. ئەوکەسە ئەگەر کەسبێت، لەسەرەتاوە، ئەوکارەی لەگەڵ خزمی خۆیدا نەکرد. باشتر وازی لێبهێن و پارە ئەوە ناهێنیت کەجەستەی کەسێکی تری تێدا بریندار بکرێت، خوانەخواستە، کوشتنیش. هەوڵبدەن هەر بە هێمنی لەگەڵیدا بجوڵێنەوە، بەڵکوو ویژدانی بجوڵێت. سەرجەم میوانەکان،دژی بۆچوونەکەم بوون، باوەڕیان وابوو، کەتەنها شەق دەزانێت قۆناغ لەکوێیە. لەوکاتەدا یەکێک لە ئامۆزاکانی کە باسیی لێوەی کردا خۆیکرد بەژووردا، دەمووچاوی ئاگری لێدەباری، پاش چاک چۆنی، ووتی خەنجەرم لێبدەن خوێنم لێنایەت،شایستەی کوشتنم، ئاخر ئەگەر بیشیکوژم، ئەڵێن مامەکەی خۆی کوشت لەسەر پارە، ئەوسا هەتاهاتەیە سەرشۆر دەبین، بێدەنگیش بین، هەر وەیتر!
هەی هاوار نازانم چی بکەم و نەکەم، ئەڵێێ مووسم قووتداوە، خەڵکینە ئەی هاوار چارەیەک، ناتوانم ناهەقی قبوڵ بکەم، تکایە چارەیەک؟!
تۆ تەماشا، هەرچی برازارو ئامۆزاو خوشکەزای خۆیەتی هەموومانی دەرکرد، بەڵام ناوێڕێت، فزیەک یان چرکەیەک بەرانبەر تەنانەت خزمی خوشکی ژنەکەی بکات، بەزاتی خوا هیشتا جارێک لەجاران لەسەر حسابی فرۆشگاکە لەتێ نانیشم نەخواردوە، کەچی خزمەکانی ژنەکەی و خوشکی ژنەکەی بە ئاشکرا بەبەرچاوی هەموومانەوە پارە دەردەهێنن بۆ نان خواردن، کەچی ئەم مامە......م چرکە لێوە نایەت. (یەکێکی دیکە لەپڕ هەڵیدایە و ناوبڕێکی خستە نێو قسەکانی و ووتی: بەخوا ڕاست دەکات عەینی ڕووداوە لە ستۆکهلۆمیش ڕوویداوە، کە خاوەن فرۆشگاکان سەرجەم خزمەکانی خۆی دەردەکا، بەڵام بەخزمی ژنەکەی ناوێرێ، سوێند بەخوای گەورە، عەینەن ڕووداوە، برای خوشکی ژنەکەی لەوێ مایەوە و کاردەکات، بەڵام برازاکانی خۆی هەموو دەرکردو پەرتەوازەی پێکرد).
خوا ئاگادارە، جاری واهەبووە١٣ کاژمێر کارم کردووە، چونکە سەرەتا بەهی خۆمم زانیووە، ئاخخخ رۆژگار نازانم بۆ هەمیشە گەجەروو گووجەر گەوادوناکەس بەچە هەیانە؟ خۆزگە کارم بۆ سویدک بکردایە ئێستا دەیپەرستم، ئێستا بە خانەنشینی بۆم دەنووسرا، ئێستا (ئاکاسەم هەبوو، ئاکاسە سیستێمێکە یاسایەک ئەگەر ساڵێک لە سوید کار بکەیت، دوای ئەوە ئەگەر بێکار بوویت وکارت دەست نەکەوێت، میری٩٠% ی ئەوو موچەت دەداتێ کە پێشتر لەخاوەن کارت وەرگرتووە، تا ئەوکاتەی کارێکی دیکە دەدۆزیتەوە).
ئەم شێوازە ساختەکارییە، تازە نیە و ڕیشەکەی کۆنە، پێویست ناکات کە بچینە ئەو قوڵاییەوە، زۆربەمان ئاگاداری ئەو ڕەوشەین، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە کەبزانین ئێمە پارە دەدەین بە ژەهر و خۆمانی پێئالوودە دەکەین، لەئاستی نەک تاکە کەسی بەڵکوو لەئاستی وولاتانیشدا ئەم کارە دەکرێت، بۆ نموونە ووڵاتێکی وەکوو تورکیا کە سەراپای ساختەکاریە، تا ئێستاش ووڵات بەدەستی جەنەڕاڵە دەست پێ خوێناویەکانەوەیە، ساڵەهایەکە هاوار دەکەین کە بەربوومی تورکی مەکڕن، ئەوەش نەک لەبەر هۆی سیاسی، بەڵکوو لەبەر بەرژەوەندی تەندروستی خۆیان، چونکە تورکیا ووڵات نیە، بەڵكو کۆمەڵێک مافیا بەڕیوەی دەبەن، کاتی خۆی بابەتێکم بڵاو کردوە، کە لە ئەرتیکلی ڕۆژنامەکانی ڕوسیاوە وەرمگرتبوو، ناونیشانی بابەتەکەش بریتیبوو لە، تورکیا ژەهر بڵاو دەکاتەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=76d0ed7e
ئەو کارەساتەش کاتێک ئاشکرابوو، کە دیتیان لەکاتی کۆنترۆڵکردنی بەرهەمەکانی تورکیادا، کەبە (سەنتە فیکاسێۆن) ناودارە، پیاوەکانی مەرزەبانی ڕووسیا بینیان کە سەنتە فیکاسێۆنەکەی کە تورکەکان پێشانیدا لەکاتی کۆنترۆڵدا زۆر جیاوازە، لەگەڵ بەرهەمەکانی تورکیا، بۆ نمونە توخمێکی کیمیاوی، کە ٣٠ ساڵە جیهان بەکاری ناهێنێت و نایاسایی کردووە، بەناوی توخمی (پێستی سیت) کەچی تورکیا بە ڕێژەی لە %٣٠ ئەو توخمە ترسانەکە دەکاتە ژێر بەرووبوومە کشتوکاڵیەکانیەوە، تا ڕەنەقی جوانتر و بەتامتربێت. دەبینیت لێرەدا سەلمێندرا، کە تورکیا ژەهر بە وڵاتان دەفرۆشیت، بۆیە پاراستنی گیانت لە ئەسۆتۆی خۆتادایە، نەک کەسێکی دیکە، بۆیە خۆت دوور بگرە لەبەربوومی تورکیا، چونکە سەراپای ساختە و ژەهراویە.
ئێمەی مرۆڤ لەئەنجامی ئەزمونێکی دووروودرێژ بەم ڕۆژەی ئێستای تەندروستی گەیشتووین، وەک دەزانین کە پێشتر گۆشتخواردن، نایابترین جۆری خواردنی مرۆڤ بووە، بەتایبەتی بۆ ساختەچیەکان و دەست ڕۆشتتوەکان، لەئەنجامی نەبوونی ووشیاری تەندروستی، بەتایبەت پاشاکان هێندە گۆشتیان خواردووە، تووشی (نەخۆشی پاشا)کان بوون، بێجگە لەوەش ئێستا بۆ مرۆڤ ڕوون بۆتەوەکە خواردنی گۆشتی ڕەش هۆکارە بەتووشبوون بە شیرپەنجە، بۆیە بەئاگاکان کەمتر گۆشتی ڕەش دەخۆن و زیاتر و زیاتر مرۆڤە ووشیارەکان پەنا دەبەنە بەرخۆراکی شینایی کە بەرهەمی گیان لەبەران و سەوزەییە.
ساختەچێتی، تەنها لە خۆراکدا نیە، بەڵکوو هەموو ئۆرگانەکانی ژیانی مرۆڤایەتی گرتۆتەوە، کاتێک کە ووڵات بەدەست گەجەروو گووجەرەوەبێت، ئەو جۆرە کارەساتانە لەهەموو ووڵاتیکدا هەیە، بەلام ووڵاتێک کەیاسای تێدابوو، ئەوە گوێی بکەر دەگرن و زمانی خەتەنە دەکەن.
ناسیاوێکم، کاک عەبدولا، زۆربەی دەربەندیخانیەکان دەیناسن، کاک عەبدوڵای برای مامستا حەمەی کیمیا، بلیتیكی فڕۆکە لەلای کوردێک دەکڕێت بەناوی سامان، بە بەهای ٣٥٠٠٠٠ کرۆن بۆ خۆی و خێزان و مندالەکەی، بەڵام نە بلێت بوونی هەبوو ، نە فرٶکە، لەکۆتایشدا، هیچی بەهیچ بۆ نەکرا، کارەساتە بەڕاستی کارەساتە، کاتێک مرۆڤ خۆی ئامادە دەکات بۆ سەردانێک و پارەیەکی زۆریش خەرج دەکات، لەکۆتایشدا نەگەشت نە خۆشی، بەڵکوو دەبێتە کارەسات و دڵتەنگی و دڵەخورپە، ئاخر٣٥ هەزار کرۆن کەم نیە، بەسانایی بەدەست نایە.
مارکسیەکان دەمێکە خەڵکیان لەم جۆرە ساختەچێتیە ئاگادر کردۆتەوە، تەنانەت مارکس بورجوا بە قەحبە دەجوێنێت، بەڵام کوا کام قەحبە دەخوا و دەش بڕێت، قەحبە کە قوربانی دەستی سەرمایەدارە، تەنها گیانی خۆی دەفرۆشت، نەک نەوت وگاز و ماشێن بە دوژمنە هەر وەحشەکەی گەلەکەی بفرۆشێت. بەکورتی سەرمایەدار، ڕووت قووتە لە ئەخلاق و ویژدان، سەرمایەدار جانەوەرێکی دڕنندەیە، سیفەتی سەرمایەداری بەو شێوەیە، تاوانی هیچ کەسێک و لایەنێک نیە. بەکورتی بۆ خۆپراستن باشترە، کە خۆراک لە فرۆشگا ئەوروپیەکان بکڕي، چونکە فرۆشگای ئەوروپی، یەکەم خاوەن فرۆشگا هەرگیز ڕوناکاتە، فرۆشگاکەی، نەک وەک فرۆشگای سەرڕەش کە هەمیشە جروت فرتیەتی بەناو فرۆشگاکەیدا، فرۆشگای ئەوروپی کەسانی دیکەی وەک کرێکار فرۆشگاکەی سویدی یان هەر ووڵاتێکی دیکەی ئەوروپی بەڕیوەی دەبەن، کەسێکی کرێکارە، کرێکاریش دەربەستی ئەوە نیە، کە مێژووی خواردنە بەسەرچووەکان بگۆڕێت،چونکە هی خۆی نیە، ئەو تەنها ٨ کاتژمێری خۆی کار دەکات و دەچێتە ماڵەوە، فرۆشگا سویدیەکان یان ئەوروپیەکان هەمیشە کۆنترۆڵی خۆیان هەیە، نەک لەبر خاتری من و تۆ بەڵکوو، لەبەر ئەوەی بازاڕەکەی نەشکێت، پسپۆڕی تایبەتی داناوە، هەر خواردێک نزیك بێتەوە لەکات بەسەرچوونی فڕیی دەدەن.
لەسەرووی هەمووشیانەوە، جیاوازی گەورەهەیە لە نێوان بۆرجوای ئەوروپی و بۆرجوای ئاسیایی، بۆرجوای ئەوروپی ئاگادارە و دەزانێت کە کرێکار لە ٨ کاتژمێر زیاتر کاری پێناکرێت، ولەوە زیاتر کارەکەی تێک دەدات، لەجیاتی، باشی بکات، نموونەشمان زۆرە کە لە ئەوروپا تەنها ٨ کاژێر کارکردن ڕیگە پێدراوە، هەروەها دەیان سەرمایەداری وەک بیل گەیت مان دیووە، کە بۆ نموونە دەیان سەدان ملێۆن دۆلار دەبەخشنەوە نەدارەکان، یان زۆرجار سەرمایەیەکی خەیاڵی دەخنە بەردەست پسپۆڕان بۆ نموونە بۆ چارەسەری ئایدز، یان سەرەتان، بەڵام بۆرجوای و سەرمایەداری خۆمان سەراپا وەحشین، دڵهیام داوای بەردێکی لێبکەی سەری خۆتی پێبشکێنێت نایدات، بۆرجواو پارەداری خۆرهەڵاتی، هەر نازانن ویژدان و مرۆڤایەتی مانای چی؟ لەوە زیاتر بەڵگەی چی دەگەڕێت، کاتێک دەبینیت کە بەرپرسەکان نەوت و گاز لە پێویستی خەڵک دەگرنەوەو بەداعشی دەفرۆشن، لەوە زیاتر خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەرخواردی پێشمەرگە دەدەن!
جارێکیان، برادەرێکی موسڵامانم پێی ووتم ئائەوەدەناسیت، کەلەپێشمانەوە دەڕۆی لەبازاڕدا، ئەوە ئائەوە ئاماژەی بۆ کەسێک دەکرد کەلە پێشماەوە، دەڕۆشت ووتی بەکەلامی خوا لە مزگەتەکەماندا بەتایبەتی لەکاتی نوێژی جومعە، کاتژمیرێک پێشتر، دەێت و چاوەڕیی مەلا دەکات، تالەپشتی مەلاوە نوێژ بکات و خەڵکی بیبینێت، بەڵام هەمووشمان دەزانین کە شەوانە قەڕابەیەک دەخواتەوە.
دزی کارێکی ناشیرینەو شیوازی زۆرە، لە بێنەواکاندا پاڵەوانی ڕۆمانەکەی کە جانفاڵجانە، لەنوسینی فکتۆرهیگۆ، لەسەر دزینی نانێک ١٩ ساڵ زیندانی دەکرێت، کەبۆ کوڕی ئافرەتێکی لەشفرۆشی دەدزێت، کە کوڕی لەشفرۆشەکە ناوی کۆزێت، (کوڕە هەرە گەورەکەم بەو ناوەوە ناوناوە،کۆزێت) فیکتۆر هۆگۆ، بە فەلسەفەی داهێنانی هونەری دەیەوێت کە گەلەکەی ئاگادار بکاتەوە، کە لەتێک نان کەبۆ برسیەکی دزیوە، بۆ ١٩ ساڵ زیندانی بکرێت. بەلام نان فرۆشەکە سەدان نانی لەکیس بچێت، هیچ لە کێشەکانی نایەتە گۆڕین، ئەو شیوازە دزی کردنە، زۆر جیاوازترە لەوەی کە دەسەلاتداران دەیکەن، کەدەبێتە هۆی پشتشکاندنی گەلێک. دزی لەوەش نامرۆڤانەتر، دزیکە و ئالوودەکردنی بە توخمی ژەهراوی، دیتمان لەم دواییەدا، کە بەرپرسەکان خواردنی ماوە بەسەرچوو دەدەنە پێشمەرگە! ئەمە ئەوکارەیە کە هەرگیز نەگەواد نەقەحبەکانیش لەدەستیان نایە، ئەوانەی لێرە خواردنی ماوە بەسەرچوو بە خەڵکەکەی خۆیان دەفرۆشن، هەرهەمان کەسانن،کەلە نیشتیمان خواردنی ماوە بەسەرچوو دەدەنە پێشمەرگە، هەرهەمان کەسەکانێکە سەوداو کڕیاری لەداعش دەکەن و هیچ جیاوازیەکیان نیە، کێ چووزانێت، کە خاوەنی سەرەکی زۆرێک لەم فرۆشگانە خاوەنەکانیان هەرهەمان کەسان نین کە بازرگانی بە نەوت و گازەوە دەکەن، گەلیش بۆ بوتڵێک نەوت بەداردا دەچێت. بۆیە بۆ بەرژەوەندی تەندروستی ژیانی دوو عانە زیتر بدەو خواردن لەلای سەرڕەش مەکرە، لە سویدی یان ئەوروپی بکڕە، بەهای چارەسەرکردنەکەت زۆر زیاتر دەبێت، لەهەرزانی خواردنی سەرڕەش.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست