به‌ڵگه‌کانی ویکیلیس گومانه، یان بۆمبایه‌که ده‌ته‌قێته‌وه؟
Thursday, 09/12/2010, 12:00
پرسیارێکی عیسای کوڕی مریه‌م هه‌یه، که ده‌پرسێت: خوێ بۆ دژی بۆگه‌نیی به‌کارده‌هێندرێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێکه بۆ خۆی بۆگه‌نیی کرد چی؟ ئه‌م پرسیاره تا ئیستا بێ وه‌ڵامه.
هه‌رچه‌ند له زۆر به‌ساڵاچووی ناوچه جیاجیاکانی کوردستانم بیستوه، که ئه‌و گووته په‌ندێکی کوردییه، نه‌ک گووته‌ی عیسای کوڕی مریه‌م.
هه‌رچۆن بێت، ئایا ده‌کرێت، به‌ڵگه‌کانی ویکیکلیس ساخته بن، یان ئه‌و به‌ڵگانه بۆ له‌خشته‌بردنی گه‌لانی جیهان بێت؟
به واته‌یه‌کی دیکه، ئه‌مه‌ریکا بیه‌وێت به هه‌موو جیهانیان بڵێت: مه‌که‌ن، دانیشن هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆکه‌کانی جیهانم کڕیوه و هه‌ر هه‌موویان پیاوی خۆمن؟ لێم گه‌ڕین و خۆتان هیلاک مه‌که‌ن، ئێوه هه‌تا هه‌تایه ده‌بێت وه‌ک کۆیله‌ی سیستێمی سه‌رمایه‌داریی بژین، مه‌گه‌ر نابینن جیاوازیم نه‌هێڵاوه له نێوان ئه‌و کرێکاره‌ی که به‌رد ده‌شکێنیت، له‌گه‌ڵ له‌شفرۆشێکدا وه‌ک یه‌ک باج ده‌ده‌نه سیستێمه دیموکرسییهکان؟
دانێکم بۆ ڕۆکردوون وا مه‌که‌ن بیبڕم، چۆن ده‌تانه‌وێت که‌سه‌کان هه‌موو وه‌کو یه‌ک بن.
ئه‌مه هه‌ڵه هه‌ره گه‌وره‌که‌یه، که ئێوه‌ی پێ له خشته ده‌به‌ن و ده‌تان دهن به‌کوشت.
مه‌که‌ن واز بهێنن بۆ خۆتان بێده‌نگ دانیشن، ئه‌وه‌تا به‌ڵگه‌کان گه‌واهین، که ته‌واویی سه‌رکرده‌کانی ئێوه‌م کردۆته سه‌گێکی ڕاو و شکاری خۆم، بۆیه ئێوه هه‌میشه ده‌بێت سه‌ربازێکی به ئه‌مه‌کی من بن!
یان چۆن بزانینن، که به‌ڵگه‌کانی ویکیلیکس ڕاسته و ساخته نییه؟دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی پشتگیری له ویکلیکس هاکه‌ر په‌لاماری ماڵپه‌ڕی وه‌زیری دادی سویدی (ئاسک بیاتریسی)، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی داواکاری گشتیی(مدعی العام)، پاشان مه‌ڵپه‌ڕی پهیپلای، ماسته‌ر کارت، ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن، ماڵپه‌ڕی پۆست فاننهسسی سویسری، که گورپی پشتیوانی له ویکیلیکس و دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی جۆلیان ئاسانج، که ناوی خۆیان ناوه خوێن سارد، به شاراوه (ناوی خوازراو)، که بۆته هۆی زیان لێکه‌وتنی ده‌یان ملێۆن دۆلار. له‌و کۆمپانیا تایبه‌تیانه‌ی جاشه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ئیمپریالیزمی، خودی گروپه‌که‌ش له پێشدا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاندوه، که کاره‌کانیان بۆ پشگیریی له ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌رییه، هه‌روه‌ها جه‌نگێکی چه‌وساوه‌کانه دژ به چه‌وسێنه‌ره‌کان، جه‌نگێکه بۆ ڕیسواکردنی ئیمپیالیزمی جیهانی، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکه گه‌لان له ڕاستی سیتێمی سه‌رمایه‌داریی تێبگه‌ن، که سیستێمێکی دژ به مرۆڤ و ژینگه‌شه.
له هه‌مان کاتدا کۆمپانیایه‌کی سویدی به‌فه‌رمی به‌ناوی (فالته‌ر) پشتگیری له ویکیلیکس ده‌کات، ئه‌مه گومان دروست ده‌کات، که چۆن کۆمپانیاییه‌کی سه‌رمایه‌داریی پاڵپشتی ویکیلیکس ده‌کات؟!
ئه‌گه‌ر کۆمپانییای فالته‌ر درۆش بکات، هه‌رچۆن بێت، ده‌بێته هۆی گومان دروستکردن، چونکه ئێستا مرۆڤه جانه‌وه‌ره‌کانی سیستێمی سه‌رمایه‌داریی که‌وتوونه‌ته بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی ئایا بۆ ویکیلکس به خۆڕای ئه‌و نهێنییانه بڵاو ده‌کاته‌وه، له کاتێکدا هه‌ر یه‌کێک له نهێنییانه ده‌تواندرێت به سه‌دان ملێۆن دۆلار بفرۆشترێت.
ته‌نها بۆ نموونه کاتی خۆی ئهمهریکا٥٠ ملێۆن دۆلار خه‌ڵاتی دانا بۆ هه‌ر که‌سێک که حاشارگه‌ی سه‌دام بدۆزێته‌وه!
که‌واته شه‌ڕه‌که ته‌نها په‌لاماردان نییه، به‌ڵکو ئێستا به‌ره‌ی مافیا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له به‌رگریدان و هێرش ناکه‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م به‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه، خه‌ڵکه ساویلکه‌که دوو دل ده‌که‌ن، پاشان هێرشی کۆتایی خۆیان ده‌ست پێده‌که‌ن، چونکه هێرشی یه‌که‌م تاوانبارکردنی جۆلیان بوون به تاوانی سێکسی، پاشان ده‌ستگیرکردنی، بۆیه ئێستا کاتی پڕوپاگه‌نده خۆپاراستنه.
به باوه‌ڕی زۆرینه‌ی ئابوریناسانی جیهانی، کۆماری چینی میللی، که جۆرێکه له سیستێمی سۆسیالیستی به‌ره‌و کۆمه‌نیستی ڕێگای گرتۆته‌به‌ر، به خێراییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاوی دروست ده‌هاوێژێت و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا، له هه‌موو بواره‌کاندا پێش ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌وێت، بۆیه ئیمپریالیزمی جیهانی هه‌موو تواناکانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ، به‌هاوکاری ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌کانی، تا ڕێگه به‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌ی چین بگرێت. بۆیه هه‌موو ڕێبازه‌کان تاقی ده‌کاته‌وه، به‌و هیوایه‌ی به‌خواستی خۆی بگات، به‌ڵام له ئه‌سته‌م ئه‌سته‌متر ئه‌وه‌یه، که ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا بتوانن پێش به‌چین بگرن، چونکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه له ڕوسیا له ساڵه‌کانی ١٩١٧، ووڵاتانی ئیمپریالیست بۆ دژیایه‌تی کۆمه‌نیزم و چه‌واشه‌کردنی گه‌لان، کۆمه‌ڵیک یاسا پیاده‌کرد، وه‌ک یانه‌ی کرێکاری (نقابه) گوایه کرێکار ده‌پارێزێت و پاڵپشتی کرێکاره، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵیک گه‌ره‌نتی دیکه که کرێکار نه‌خۆش که‌وت مووچه‌ی وه‌ربگرێت، یا درۆ ده‌له‌سه‌ی خانه‌نشینی، به‌کورتی کارێکی وایان کرد، که مووچه‌ی کرێکار له گه‌ڵ رۆژگاردا به‌رز بێته‌وه تا ئاستێک، که خۆشیان چاره‌سه‌ریان بۆ په‌یدا ناکرێت، هه‌ر ئێستا بۆ نموونه پرتوگال، گرێکلاند، ئێرلاند، ڕۆمانیا، چیک....هتد له سه‌ر لێواری داڕمانی ئابورین و به قه‌رز و قۆڵه ده‌ژین، ئه‌گه‌ر قه‌رز و قۆله نه‌بوایه، ئێستا ئه‌و وولاته ناوبراوانه له دهکۆڵاندا دژیان.
به‌کورتی به ساده‌یی هه‌ر مۆبایلێکی ده‌یکه‌یته‌وه، یا هه‌ر ئامێرێکی دیکه‌ی ناو ماڵ، که زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریشیان کارخانه و مۆرکی ئه‌وروپی یا ئه‌مه‌ریکایین، بۆ نموونه ده‌ستی مۆبایل سۆنی ئێریک سۆن، یا هه‌ر پارچه‌یه‌کی کۆمپیتهرهک بکه‌ره‌وه سه‌ره‌پای چینییه!
که‌واته ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری ناتوان به موچه‌ی ئه‌مڕۆ، که ده‌یده‌ن به کرێکار سودی لێوه‌ر بگرێت، به‌ڵکوو زیانی لێده‌کات، بویه ناچاره که زۆرینه‌ی پارچه‌کانی له چین بکڕن، جگه له‌وه‌ش زۆرێک له کارخانه گه‌وره‌کان بنکه‌ی خۆیان برۆته چین و له‌وێ به‌رهه‌مه ته‌کنیکیه‌کانیان به‌رهه‌م ده‌هێنن، چونکه هێزی کار له چین هه‌رزانه.
ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ گیرفانی چین قورس و قورس‌تر ده‌بێت.
جگه له‌وه‌ش هه‌ر ئێستا چین له ڕووی تهکهنهلۆژیهوه پێش ئه‌مه‌ریکا و دۆسته‌کانی که‌وتووه. که‌واته هیچ شانسێک نییه، له‌به‌رده‌م ئه‌مه‌ریکای ئیمپریالیزمی جیهانی و دۆسته‌کانیدا، جگه له جه‌نگێکی گه‌وره.
بێنه‌وه سه‌ر باسی ویکلیکس و پڕوپاگه‌نده نوێکانی، که دژی به‌رپاکراون، له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپییه‌کانی دۆستی سیستێمی سه‌رمایه‌داری، (گورپی خوێن سارده‌کان) به خۆڕایی دژ به‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحانه، جیهان ههڵدهسوڕینن، کاری تێکده‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که گیانی خۆیان ده‌خنه مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها خودی "هاکه‌ر"، له سه‌راپای هه‌موو جیهاندا به که‌تنکه‌ر (کرایم) ناسراوه و سزاکانیان ئێجگار قورسه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پاشای سعودیه، به‌وه ناویان ده‌کردوه، دیندار و خوا په‌رست و مرۆڤ دۆستن، که‌چی ویکیلیکس ئه‌ڵی: شه‌وه قه‌حبه‌بازی و مه‌ینۆشیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت بوتڵێکی ڤۆدکه ده‌گاته ٤٠٠ دۆلار.
هێشتا جۆلیان ئاسانج له دایک نه‌بوو، که کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودیه نێوانیان تێکچوو، ئێران له ڕۆژنامه‌کانیاندا به‌تیبه‌ت ئه‌وانه‌ی به عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو، ده‌یان وێنه‌ی شای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی بڵاوکرده‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و کارمه‌ندانی سی ئا ئه‌ی له‌گه‌ڵ کچی قول ڕوتدا ده‌خۆنه‌وه. پێم وابێت ڕۆژنامه‌که ناوی (العالم یا ،کیهان العربی) بوو. ئه‌وه‌ش هه‌زارن هه‌زار مرۆڤ ئه‌و ڕۆژنامه‌ی دیوه و خوێندهیهتیهوه.
هه‌روه‌ها هه‌زران هه‌زار فلیم له هۆڵیود سازکراوه، که شێخه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودیه و که‌نداو، له قهبهبازی شتێکی دیکه له جیهان تێناگه‌ن، بۆ نموونه له گۆگله بنووسه (شیخی عه‌ره‌ب) هه‌زران هه‌زار نمونه به‌ده‌ست ده‌هێنێن. بۆ نمونه فلیمی تایکن، که کچی ئاژنسێکی سی ئا ئه‌یه، کچی ئه‌و ئاژانسه به‌سه‌ردان ده‌گاته فه‌ڕانسه، پاشان له‌لایه‌ن مافیا ئهلبایهکانهوه دهفڕیندرێت، پاشان هه‌وڵده‌ده‌ن، که وه‌ک کۆیله بیفرۆشن به شێخێکی عه‌ره‌ب.
باوکی کچه‌که، که خۆی ئاژانسی سی ئا ئه‌ی بووه و په‌یوه‌ندی هه‌بووه، له هه‌ڵ پۆلیس و ئاژانسه جیهانیهکان، شوێن حه‌شارگه‌ی کچه ده‌دۆزێته‌وه و کچه‌که‌ی ئازاد ده‌کات و شێخه‌که‌ش ده‌کوژێت.
فلیمه ڕووداوێکی ڕاسته قینه نییه، به‌ڵام له ڕاستیه‌وه نزیکه و هه‌زارن ڕووداوی له‌و شێوه ڕوویداوه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Taken_%28film%29یا ده‌رباره‌ی دڕنده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک، که بۆ ئێمه‌ی کورد بێ شک و گومانه، ده‌کرێت که فلیمێکی به راستی ڕوویداوه به ناوی میدنایت ئیکسپرێس ببینیت، که ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان ئاگاداری حوکمی ئاگر و ئاسنی فاشیه‌تی تورکه دهسهلاتدارهکانن.
http://sv.wikipedia.org/wiki/Midnight_Expressده‌توانی خودی فلیمه ببینن، ئه‌وسا ده‌زانین که ویکیلکس، هیچی له گیرفانی خۆی ده‌رنه‌هێناوه.
ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م، که نووسه‌رێکی ده‌رباری شای ئێران بوو، دهنووسێتم، که شا فڕۆکه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، بۆ هێناو بردنی کیژانی ئه‌وروپی بۆ خودی شا، ئه‌سه‌دولا ته‌نانه‌ت ناوی ژماره‌ی خانوه‌که‌شی ده‌بات له جوانترین کیژی سوید بووه، کاتی خۆی که له (بێنێتس ڤێگی) شاری مالمۆدا ژیاوه، ئه‌سه‌دولا ئه‌ڵێ هێنده جوان بوون، هه‌موویان له په‌ری جوانتر بوو، هه‌ریه‌که‌یان هه‌فته‌یه‌ک دوو هه‌فته له‌لای شا ماونه‌ته‌وه، پاشان هه‌ریه‌که‌یان 5 بۆ 6 ملێۆن دۆلاریان وه‌رگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سوید یا ووڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا.
ده‌رباره‌ی شاری که‌رکوک که بووه هۆی ڕژانی دهرییاکهی له خوێنی نیشتیمان په‌روه‌رانی کورد، که که‌رکوک فرۆشراوه، کوردستانپۆست بۆ یه‌که‌مجار باسی له‌وه کرد که مه‌سعود بارزانی که‌رکوکی فرۆشتووه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌کی وای به ده‌سته‌وه نه‌بوو، ته‌ناه زانیارییه‌کان له نێو ده‌زاگی پاراستنه‌وه به ده‌ستی گه‌یشتبوو.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له چاو پێکه‌وتنێکدا که له تێ‌ڤی گه‌لی کوردستان بڵاو کرایه‌وه، پاشانیش که‌ی ، ئین، ئین یشدا بڵاوکرایه‌وه، ئه‌ویش ئه‌و کاته که ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی کۆتایی هاتبوو، واتا پێویستی به‌وه نه‌مابوو، که ناوی بندرێت پڕوپاگه‌نده ده‌کات.
بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ههڵبژێردێتهوه، ئه‌و گووتی: ڕاسته له سه‌ده‌می ماوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی مندا ته‌قینه‌وه‌کان زۆر بوون و هه‌موومانی سه‌رقاڵ کردبوو، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو برایان واته سهرکوردهکانی کورد، هیچکامیان نه‌هاتن باسی ڕاپه‌ڕاندنی کێشه‌ی که‌رکوک بکه‌ن.
نوری مالیکی به‌هه‌مان شێوه، ئه‌ویش دیسان له کۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا، هه‌مان باس وخواسی هێنایه زمان، که هیچ کام له‌سه‌رکرده کورده‌کان باسی که‌رکوکیان له‌لای ئه‌و نه‌کردووه، جگه له‌وه‌ش نوری مالکی گووتی، که یه‌ک ملیارد دۆلاری ڕاده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی کردوه، بۆ قه‌ره‌بووی که‌رکوک، که‌چی تا ئێستاش نازانرێت ئه‌و ملیاره دۆلاره چی به‌سه‌ر هاتووه.
ئه‌مانه هه‌موو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که دامه‌زرێنه‌ری ویکیلیکس جۆلیان ئاسه‌نج، هیچکام له به‌ڵگه‌کانی دروست نه‌کردووه، هه‌ر هه‌مووی له‌لایه‌ن سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی به‌ناوی برادلی مانینگ که سه‌رپه‌رشتی، نهێنیه‌کان کردووه، به‌ڵام هه‌موو جارێک ئه‌و نهینیانهی له کۆمپیته‌ره تایبه‌تیه‌که‌ی خۆشی‌دا ئامار کردووه پاشان به ویکیلیکسی گه‌یاندووه.
http://en.wikipedia.org/wiki/Bradley_Manning
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست