کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گیاندارێک که‌ 2 ملێۆن ساڵه‌ مرداربۆته‌وه‌‌ زیندووی ده‌بێته‌وه

Sunday, 11/12/2011, 12:00


ئه‌گه‌ر بێتوو که‌سێک بڵێ، دوێنێ ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌ستیه‌که‌ی هۆلاکۆ کرد، و پێمگووت:‌ خوا هه‌ڵناگرێت، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ ده‌کوژه‌، دڵنیام خێرا هه‌موو ئه‌ڵین، ئه‌وه‌ درۆی فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌کانه‌، چونکه‌ تورکه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، له‌ درۆ زیاتر، له‌لایان تاوانه‌، که‌ ته‌نها یه‌ک ووشه‌ی ڕاستی، به‌زمانیاندا، بێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ زانسیتیه‌ش، له‌ گووتاری تورکه‌ فاشسته‌کانه‌وه‌ نزیکه‌، چونکه‌ دژ به‌ هه‌موو بیر و هزرێکی ژیانی ئه‌مڕۆمانه‌، که‌ پێی ئاشنابوین و فێرکراوین که‌ به‌و شێوه‌یە بیربکه‌ینه‌وه‌، چونکه‌ هه‌مان هه‌واڵی زانستی دژ، به‌ سه‌ره‌پای ئایینه‌ زه‌مینی و ئاسمانه‌یه‌کانیشه‌. ئاینی زه‌مینی له‌و باوه‌ڕانه‌ن که‌ ئه‌ندامه‌کانی باوه‌ڕیان به‌وه‌ هه‌یه‌، که‌  ئاینه‌که‌یان، به‌ بیری که‌سێکی دانیشتووی سه‌ر زه‌وی، دروستکراوه‌، بۆ نمونه‌ (بودایی) که‌ مێژووی دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆ ساڵی 558 پێش زاین. (تینزین گیاتسو، ده‌له‌لای لاما که‌ 6 ی 6 ی 1936 له‌ تاکته‌سیر ئامدۆی تبت له‌دایک بووه‌)، ناو براو چوارده‌هه‌م ڕێبه‌ری ڕوحی بودیه‌کانه، که‌ نزیکه‌ی نیو ملیارد، په‌یڕه‌وی له‌م باوه‌ڕه‌ ده‌که‌ن. له‌ ڕاستیشدا، ژماره‌ی بودی زۆر زۆر له‌وه‌ زیاتره‌، چونکه‌ ووڵاتێکی وه‌ک چین که‌ ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتره‌ له‌ 1،3 ملیارد مرۆڤ، هه‌روه‌ها هیندستان، که‌ زۆرینه‌یان بوداین ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستانیش له‌ ملیاردێک تێده‌په‌ڕێت، ژاپۆن ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی 137 ملیۆنه‌‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ووڵاتانی وه‌کوو کوریای باشور، تایله‌ند، کۆرییای باکور، ڤێتنام، مینمار، ئه‌نده‌نوسیا، مه‌نگۆلیا، که‌مبۆدیا، تبت، بۆتان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ نموونه‌ 80 ملێۆن که‌سی ئاسییای له‌ ئه‌وروپا ده‌ژین، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان ژماره‌ش، که‌سانی ئاسیای له‌ ئوسترالیا، ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا ده‌ژین، بێگوومان له‌و بودایانه‌ش ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌یان، له‌نێو ئه‌و کۆچکه‌رانه‌دا هه‌یه‌.

ئاسمانه‌یه‌کانیش وه‌ک ئاینی ئیسلام، که‌ ئیسلامه‌کان، باوه‌ڕیان وایه‌، که‌ ئاینه‌که‌یان، له‌ ئه‌سمانه‌وه‌ دابه‌زیوه‌، مه‌سیحی و جوله‌که‌ش، به‌هه‌مان شێوه‌، خۆیان وای ده‌بینن، له‌ ئاینه‌که‌یان له‌ ئاسمانه‌وه‌، دابه‌زیوه‌.
هه‌روه‌ک له‌ پێشدا باسمان کرد، ئه‌و هه‌واڵه‌ زانستیه‌، دژ به‌سه‌راپای ئاینه‌کانه‌، که‌ گیان مرد، جگه‌ له‌ به‌هه‌شت له‌سه‌ر زه‌وی جارێکی دیکه، ژیان نابینێته‌وه‌، به‌واتای هه‌رگیز له‌پاش مرداره‌وە بوونی جوانه‌گایه‌ک، جارێکی دیکه‌، ئه‌سته‌مه‌ هه‌مان جوانه‌گا، بتوانێت، هه‌وای سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ هه‌ڵبمژێت، به‌ڵام زانست، چونکه‌ هه‌میشه‌ دژ به‌سه‌رجه‌م باوه‌ڕه‌کان بووه‌، لێره‌شدا، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنیت، که‌ جۆرێک له‌ فیل که‌ ناوی (مامووته‌)، که‌ ئێسکووپرسوکی دۆزراوه‌ی هه‌ندێکیان، ده‌گاته‌ 1،8 واتا نزیکی 2 ملێۆن ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، یا ئیسک و پرووسکی دۆزراوه‌ی هه‌ندێکیان ده‌گاته‌ نزیکه‌ 11550 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، زانست ده‌یسه‌لمێنێت، که‌ ئێسکوپروسکی ماموتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، که‌ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 2 ملێۆن ساڵ، پێش ئه‌مڕۆ. به‌ڵام ماڵپه‌ڕی ویکیپیدییای ئیگلیزی، ده‌نووسێت، که‌ ئیسکبرووکی ماموت، دۆزراوه‌ته‌وه‌، که‌ ته‌مه‌نی ده‌گاته‌، 4،8 ملیۆن ساڵ. چونکه‌ دوو جۆر ماموت هه‌بوه‌، مووهدار و بی موو، به‌ری هه‌ندێکیان گه‌یشتۆته‌ 4،5 مه‌تر و زیاتریش. بۆ خۆم له‌ مۆزخانه‌ی مۆسکۆ خه‌توومی ماوتم دیوه‌، که‌ درێیه‌که‌ی 4 ۆ5 مه‌تر بووه‌.
هه‌واڵه‌ زانستیه‌که‌، که‌ ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادتی سویدی، ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌، بڵاوی کردۆته‌وه‌و ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌ڵێ: له‌ نێو ئێسقانی ڕانی ماموتێکدا خانه‌یه‌کی زیندو‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، که‌ ته‌واوی نه‌خشه‌ی زیندوی تێداماوه‌، که‌ ده‌توانرێت، له‌ نێو منداڵدانی ئه‌م فیلانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ده‌ژین، له‌ ئه‌فریکا، بچێندرێت.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م باسه‌ش، ساڵی 2007 ڕۆژنامه‌کانی سویدی نووسیبویان، که‌ ماموتێکیان له‌ سیبیریا دۆزیوه‌ته‌وه‌، هێشتا ده‌تواندرێت گۆشکه‌ی بخورێت، چونکه‌ که‌تێک ماموته‌که‌ مردابۆه‌ته‌وه، به‌گۆشته‌که‌یەوه‌، به‌ستویه‌تی، تا ساڵێ 2007 به‌ به‌ستووی ماوه‌وه‌ته‌وه‌.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە