بۆ ڕای گشتی من کوردستانپۆست داده‌خه‌م
Tuesday, 02/11/2010, 12:00
هه‌روه‌ک وه‌ک چه‌ندین جار باسمان له‌وه کردوه، که نازم حیکمه‌ت ئه‌ڵێ: ئێستا ده‌زانم، که بۆچی گۆرانییه‌کانمان هه‌مووی هه‌ر ئای ئایه و هاوار و ئاه نزووله تێکه‌ڵ به گۆرانییه‌کانمان ده‌که‌ین؟ من ده‌ڵێم: بۆ ده‌بێت ئێمه دڵشاد بین، که گوێ له سه‌مفۆنیای غه‌مگین بگرین؟ بۆ ده‌بێت سایتۆپلازمان به ده‌نگ و ئاوازی گریان بهێنیه سه‌ما؟
وه‌ڵام: چونکه ژیانمان پڕ له ئاوێته‌ی گریان و ئاه نزوله کراوه، ئه‌وه خوییه‌کی سروشتییه، که ئێمه گرتوومانه، ئه‌وه ژیانی ئێمه‌ی دانیشتووی تورکییایه، که به‌و شێوه، ئازره‌کانمان به‌یان ده‌که‌ین.
هه‌روه‌ها بیتهۆڤن ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر موسیک و ئاوازی گۆرانیبێژان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌بێت، ئه‌وه هونه‌ر، نییه، "چریکه" یا هاوار تابلۆی "ئێدروارد مونچ ی نه‌رویجی"، له تابلۆکه‌یدا وێنه‌کێش چریکه‌ی ئینسان له‌گه‌ڵ ئاسمانێکی خوێناوی ده‌نه‌خشێنێ.
کوردستانپۆست جێ پێی ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌ندانه‌ی هه‌ڵگرتووه،
کوردستانپۆست، ده‌یه‌وێت به‌هاکان بۆ مرۆڤی کورد بگه‌ڕێته‌وه،
کوردستانپۆست هه‌وڵده‌دات، برینداره‌کانی کیمیاوی و ئه‌نفالکراوه‌کان چاره‌سه‌ر و چاره‌نووسیان، ئاشکرا بکرێت،
کوردستانپۆست ئومید ده‌کات خه‌ڵک تێبگات، هۆکاری ڕشتنی ئه‌و ده‌رییای خوێنه له ئه‌ستۆی کێدایه؟!
کوردستانپۆست هه‌وڵده‌دات، خه‌ڵک بزانێت که کاتێک لاوانی کورد ده‌بنه خۆراکی ماسییه‌کانی ده‌رییای ئێجه گووناهی خه‌ڵک نییه و پرسیار ده‌وروژێنێ و که هۆکار کێیه؟
کوردستانپۆست تێده‌کۆشێ و گه‌ل تێبگه‌یه‌نێت که بێسه‌روشوێنکردنی ڕیفراندۆم له ئه‌ستۆی شێکرۆ بێکه‌س و ناسری ڕه‌زازیدایه؟
کوردستانپۆست هه‌وڵده‌دات، که خه‌ڵک بپرسێت بۆ ووشیار زێباری گوتی موسڵ کوردستان نییه؟ له‌کاتێکدا، که 130 هه‌زار کورد له‌و شاره ڕایان کردوه، هێشتا کورد له موسڵ زۆرینه‌یه، ئایا مافی خه‌ڵکی کورد نییه، بزانێت، له‌به‌رچی ووشیار زێباری به‌و شێوه‌یه ده‌دوێت؟
کوردستانپۆست جه‌ربه‌زانه هه‌وڵده‌دات، خه‌ڵک بزانێت ئه‌و 120 پێشمه‌رگه‌یه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات که هاوده‌نگی ئه‌حمه‌د تۆفیق بوون، چی‌یان به‌سه‌رهات، له کوێ ئه‌نفالکراون، ته‌رمه‌کانییان چی لێهات، له کوێ نێژراون؟
ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی سه‌رده‌شێکی دیکه ڕاده‌بێت.
وه‌ک باوه ده‌ڵێن: مێژوو به‌زه‌یی به‌که‌سدا نایه‌ته‌وه، بۆ ناوی ئه‌حه‌مد تۆفیق له‌کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نییه؟
کوا ته‌رمی گه‌ریلا گیانبه‌ختکردوه‌کانی شاره‌که‌ی دایکی سه‌رده‌شت؟ بۆ تیرۆرکران؟
کوردستانپۆست تێده‌کۆشێت، که مافیا نه‌کرێت به شۆڕشگێڕ!
کوردستانپۆست هه‌وڵه‌دات، خه‌ڵک بزانێت، بۆ له پڕ قاسم ئاغای ئه‌نفالچیی له‌پڕ وه‌ک قارچک هه‌ڵتۆقی و له‌به‌ر ده‌می بارزانییدا قووت بوویه‌وه؟ دواییش وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاو گوومیان کرد؟
خه‌ڵکانی ووڵاتی کوردستانپۆست، وه‌ک هه‌نگ توڕه‌ن و پێداده‌گرن، کورد بزانێت، که هه‌ر ئێستا جه‌نگێک دژ به‌کورد ڕیده‌خرێت، که جاره‌نووسسازه، بۆی هه‌یه، که پرۆسه‌ی کورد و کێشه‌که‌ی بۆ ده‌یان ساڵ دوا بکه‌وێت، یا به پێچه‌وانه‌وه.
کوا که‌رکووک؟ کوا خانه‌قین؟ کوا ناوچه داگیرکراوه‌کانی دیکه؟ بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر کوردستان، له‌کاتێکدا بۆ 8 ساڵ به‌سه‌ر ڕوخاندنی سه‌دامدا تێده‌په‌ڕێ ؟
بۆ ناپرسن ئه‌و له‌شکره نووسه‌ره مشه‌خۆره له کوێوه سه‌ری ده‌رهێناوه، که ڕه‌ش ده‌که‌ن به‌سپی، سپیش ده‌که‌ن به ره‌ش؟
ئه‌رێ که‌س هه‌یه نه‌زانێت جێفری ئارچه‌ر، له‌سه‌ر دزینی ئه‌و سواڵه بۆ کورده لانه‌وازه‌کانی باشوور کرا، به 6 ساڵ زیندانی سزا درا؟
ئه‌دی کوو، ئه‌و جانه‌وه‌ره جێفری ئارچه‌ر، بوو به دۆستی گه‌لی کورد؟
کوردستانپۆستییه‌کان ده‌یانه‌وێت راستێتی بۆ خه‌ڵک ئاشکرا بکرێت، بزانێت که جێفری ئارچه‌ر یه‌کێکه له دوژمنه هه‌ره سه‌رسه‌خته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، نه‌ک دۆستی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
بروسک یڵدرم سیخوڕه‌که‌ی تورکیا، به‌دانپیانانی خۆی، سه‌دان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ئاشکراکرد ده‌ڵێت: تورکیا به سه‌دان که‌سی له فڕۆکه‌وه به‌رداوه‌ته خوارێ، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی تورکیاوه،ئاشکراکردنی نهێنیه‌کانی بڵاو کرایه‌وه، ئه‌و گووتی: که ئاماده‌یه گوڕ و ته‌رمی سه‌دان کورد بۆ کورد بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندی، که به‌رپرسه‌کانی که‌رکووک که‌مته‌رخه‌میان کرد، ئاگاداریش کرانه‌وه که ته‌قینه‌وه ڕووده‌دات، ئایا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێک نه‌هاته ده‌نگ، بۆ گه‌لی کورد بێده‌نگه؟
ببینه له‌و لینکه‌ی خواره‌وه، که چۆن فاشستی تورک گرنگی ده‌ده‌ن به ووته‌کانی یڵدرم، سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌که‌ن، که ئه‌م یڵدرمه ئاشکرای ده‌کات، ئه‌ی بۆ ئێمه لێی بێده‌نگیین؟
کورتستانپۆستییه‌کان ده‌یانه‌وێت، ئه‌و ته‌لیسمه بشکێنن، هه‌رچی بته پیرۆز کراوه‌کانه دایان ڕمێنن.
ئه‌مه مشتێکه له خه‌رواری، ئه‌و تاوان و جانه‌وه‌رییه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌دات.
مه‌گه‌ر کوردستانپۆستییه‌کان نه‌یانگووت، ڕیگه‌مان بده‌ن، که بکوژی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا ده‌که‌ین، ئه‌ی بۆ که‌س ده‌نگی نه‌کرد؟
بۆچییه‌کان هێنده زۆرن، ته‌واو نابن و کۆتای‌یان نایه‌ت، بۆ کاوه حه‌مه ساڵحێک که له پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ستداوه، هه‌میشه بۆ ئازار گه‌له‌که‌ی له‌کۆڵگرتوه، نیشتیمانه‌که‌ی لێ ببێته دۆزه‌خ و له جێگایدا جڕ و جانه‌وه‌رێکی وه‌ک میتێکی ئیبراهیم تاتڵسی به کوردستاندا ته‌راتێن بکاو، خێر به دایکی شه‌هیدان بکات؟
یاخود لۆتییه‌کی وه‌ک عه‌زیز وه‌یسی که‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌یه رووبه‌ری تێڤیه‌کان داگیر بکات، وه‌ک هونه‌رمه‌ند وێنا بکرێت و گه‌نجی پێچه‌واشه بکرێت؟
ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار که‌وا ززراوتان چووه له کوردستانپۆست، وه‌ڵامی ئه‌و چه‌ند دێڕه بده‌نه‌وه، به‌ڵێن بێت، من کوردستانپۆست داده‌خه‌م.
نا منیش هه‌ڵه‌م، ئێوه وه‌ڵام و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بکه‌ن، ئیتر که‌س ته‌ماشای کوردستانپۆستیش ناکات، که‌س سه‌ردانیشی ناکات، ئیتر ئه‌و کاته خه‌ڵکیش بۆ خۆیان په‌لاماری کوردستانپۆست ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئاوا چه‌کوشه‌ی به‌رده‌وام ئاڕاسته‌تان بکات و به‌رده‌وام بێت.
حه‌زیش ده‌که‌م که بزانن، کاری کوردستانپۆست هه‌روا ئاسان نییه، جگه له شه‌ونخونی، نه‌بوونی کات، سووکایه‌تیکردن، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گیرفان، ماندوبونێکی زۆری ده‌وێت.
به شانازی نه‌بێت، به‌شبه‌حاڵی خۆم، کاتێک چووم بۆ چاوپێکه‌وتنی ئه‌و (یڵدرم بروسک) سندوقه ڕه‌شه‌که" تا 4 مانگیش، نه‌متوانی، بێمه‌وه سه‌رخۆم، هێنده سه‌ردانه‌که کاری له بژێوی ژیانم کرد.
جگه له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی لابه‌لای یه‌کێکی وه‌ک "شاهۆ حسینی" ده‌فته‌رداری حیزبی دیموکرات، که له فه‌ڕانساوه هه‌ڵده‌ستێت و ده‌گاته سوید، بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و کوردستانپۆست ده‌داته داگا، ئه‌ی بۆ شاهۆ حسینی بێده‌نگه له ئاست تیرۆرکردنی"قاسملو"؟ خۆ سه‌دان به‌ڵگه له به‌رده‌ستدا بوو، که "قاسم‌و" چۆن تیرۆر کرا؟
به‌ڵگه‌کان هێشتا ماون، بۆ شاهۆ حسه‌ینی ناچێته داگا؟
له کاتێکدا، به‌ڵگه‌ی خودی رۆژنامه‌کان نووسیویانه، که کاتێک ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیه له شاری پاوه ڕوویدا شاهۆ حسه‌ینی به‌رپرسی یه‌که‌می پادگانه‌که بووه؟
جگه له‌وه‌ش، دڵنیام، که به لایه‌نی که‌مه‌وه سه‌دان خوێنه‌ر ده‌زانن، ئه‌و بابه‌ته‌ی له سه‌ر شاهۆ حسه‌ینی نووسرا، له ڕۆژنامه ئه‌له‌کترۆنییه‌کاندا پێشتر بڵاو کرایه‌وه، بۆ شاهۆ ته‌نها گه‌ڕی له کوردساتانپۆست ئاڵاند؟
ده‌یان که‌سایه‌تی هه‌یه، ئاگاداره که شاهۆ حسینی لێپرسراوی سه‌ربازگه‌ی (پادگان) پاوه بووه، به‌ڵام چی ده‌که‌ی، که ئه‌ڵی: بابه ئێستاش خه‌ڵک هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی له بابه‌ته‌که تێبگات، چه‌قۆیه‌ک ده‌کات به وورگمدا و ده‌ڵێت: نا من شاهیدی ناده‌م.
خێرتان ده‌گات، وه‌ڵامی پرسیاره بێ وه‌لامه‌کانی کوردستانپۆست بده‌نه‌وه، سه‌ری ئێمه سووک ده‌بێت. له‌جیاتی ئه‌وه شه‌و نخونیه، هه‌روه‌ک به‌ڕێزێک گووتی: ده‌چم له‌که‌نار ده‌ریا و له ژێر ڕۆژه کزه‌که‌ی ئه‌وروپا که وه‌ک چراکزه، قومێ مه‌ی ئاودیو ده‌که‌م.
ئه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌یبینیت، مێژوی ڕۆژێک پاش کۆمه‌ڵمکوژیه‌که‌ی پاوه‌یه که ڕوویدا، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌نگه پێوسیت به چاککردنی هه‌بێت،بمورن خۆم له‌و ته‌کنیکه نازانم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست