کاره‌ساته‌که‌ی زاخۆ له ڕوانه‌گه‌ی ئه‌رستۆوه
Friday, 09/12/2011, 12:00
ئه‌رستۆ یه‌کێک له بناغه‌دانه‌ری ڕیشه‌ی فه‌لسه‌فه، که مرۆڤ ده‌وێرێت بڵێ که ئه‌رستۆ له هه‌موو دهرگایهکیداوهو شیکردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ژیان‌و ده‌ستووری ژیانکردوه، به‌کورتی ئه‌رستۆ به باوکی فهلسفهدهژمێردرێت. ئه‌رستۆ ده‌رباره‌ی دیکتاتۆره‌کان، جه‌لاده‌کان،خوێنخۆره‌کان وێنه‌یه‌کی وه‌های بۆمان نهخاشاندوه، پێشینان واته‌نی مه‌گه‌ر درۆزن فه‌رقی بکات، ئه‌گینا مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات، که ئه‌رستۆ دانیشتوه وته‌ماشای کاره‌ساته‌کانی کوردستان ده‌کات، مرۆڤ له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی وا تێده‌گات، که ئه‌وه ئه‌رستۆیه کامێرایه‌کی بهشانهوهیهو کۆڵان به‌کۆڵان فلیمی ڕوداوه تۆقینه‌ره‌کانی ده‌سکردی مه‌لایی و جه‌لالیمان بۆ ده‌گرێت.
ئه‌رستۆ ئه‌ڵی: دیکتاتۆره‌کان، مرۆڤخۆره‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ختی شاهانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بپارێزن، ڕوحی هاوڵتیانی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ک تێکده‌شکێنن، تا ئه‌و ئاسته‌ی که توانای هیچ کارێکی نه‌مێنیت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌نا بۆ شێوازی جیا جیا ده‌بات. سه‌ره‌تا په‌لاماری چینه ڕۆشنبیره‌که ده‌دات، که به مهتریسدارترین دوژمنی خۆی ده‌زانێت. پاشان نایاسایی کردنی کۆڕ و کۆمه‌ڵ به‌ستن، تا ڕێگربێت له وشیاربونه‌وه‌ی گه‌ل، تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌وڵده‌دات، که په‌یوه‌ندی نێوان هاولاتی و نیشتیمان به یه‌ک نامۆ بکه‌ن. هه‌روه‌ها ڕێگرتن و هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی هه‌ڵسوکه‌وتی هاوڵاتیان، تا ئه‌و ئاسته‌ی هاتوچۆی هاوڵاتیان تا ده‌روازه‌ی شار بڕ نه‌کات، هه‌وڵی چوونه ده‌ره‌وه‌و هاولاتیان به‌مانای هاوچه‌رخی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. هه‌روه‌ها هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ژار و نه‌دار ده‌کات، که ته‌نها بیری هاوڵاتی له‌لای په‌یدا کردنی پاروه ناکه‌ی بێت، تانهمرێت. هه‌روه‌ها دروستکردنی پڕۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره، بۆ سه‌رگه‌رمکردنی هاوڵاتی، به‌واتای ئه‌مڕۆ دروستکردنی شه‌ڕو نانه‌وه‌ی ئاژاوه. ئه‌وه‌ی ئه‌رستۆ گوتوویه‌تی ده‌قاو ده‌ق ئه‌و کاره‌ساتانه‌یه، که به چاوی هه‌ستی و بیری خۆمان ده‌یبینن، ده‌یبیستین و هه‌ستی ده‌که‌ین.
پاشان، ئه‌گه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی زاخۆ، وه‌ک وێنه‌یه‌کی پارچه، پارچه‌کراو بجوێنن و بمانه‌وێت که پارچه‌کان له‌یه‌ک نزیک بکه‌ینه‌وه، تا وێنه‌که‌ی سه‌ره‌تامان دهستبکهوێنتهوه، ڕه‌نگه کارێکی سه‌خت نه‌بێت. به پشتبه‌ستن به زانستی که‌تنکه‌ر، هه‌روه‌ها خوێندننهوه بۆ نه‌ریت و خوی که‌سایه‌تیه‌کان، پاسان تێڕمان له ژینهگهکه و کاریگه‌ری ده‌ورووبه‌ر، له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که. بۆیه ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م پارچه‌کانی ئه‌و وێنه پارچه، پارچه‌کراوه له‌سه‌ر ماسه (ماسه به کرمانجی سه‌روو واتای مێز دهێت) دابنێین و پاشان له ڕیجسۆرو ئه‌که‌ته‌ره‌کانی ئه‌و سینارێۆیه، وورد بینه‌وه، که کاره‌ساته‌که‌یان دروستکردوه، ده‌بینن، سه‌ره‌تا فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌کان، یه‌کێکه له‌و ئه‌کته‌رانه‌ی سینارێۆهکهیان داڕستوه، فه‌تحولا گیوله‌نه‌کان جۆره فیلته‌رێکه، به‌ناو ئیسلامیه فاشستهی که هه‌میشه چاودێری بزوتنه‌وه ئازادیخواههکهی کورد ده‌کات، هه‌روه‌ها کاری هه‌ره گرنگیشی بریتیه، له ڕێگری له که‌سایه‌تیه‌کانی تورک نه‌گاته ده‌سه‌ڵات، که سۆزی بۆ دۆزی کورد هه‌بێت.
یاخود ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ئاسته‌ش، ئه‌گه‌ر توندڕه‌ویش نه‌بێت، به‌رانبه‌ر دۆزی کورد. له هه‌موو کون وقوژبنێکی ئه‌م جیهانه. بۆ نموونه هێشتا به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا له‌سه‌ر کاره، که‌چی گیولهنکهکان، هه‌وڵده‌ده‌ن که‌دوای به‌شاریش، کورد هیچی به‌رنه‌که‌وێت، یاخود هه‌موو توانای خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، کا کورد هیچ خاڵێکی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌خات. گیوله‌نه‌کان به فه‌رمانی نیشتیمانی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن، که هه‌موو ڕیبازه‌کان تاقی بکه‌نه‌وه، که گه‌لی کورد به ئاواتی خۆیان نه‌گات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ده‌یان ڕێگای گرتۆته‌به‌ر ئیتر هه‌ر له چاندنی پیاوه‌کانی خۆیان له نێوکۆڕ و کۆمه‌ڵی کوردی‌دا، پاشان کڕینی که‌سانی کورد و به‌کارهێنانیان دژ به‌کورد و ئاواته‌کانی، تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌ستیان بگاته ده‌سه‌ڵاتداره به‌رپرسه‌کانیش، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی به دیدید خۆمان ده‌یبینن. تا کردنه‌وه‌ی زانکۆ عیشق، هه‌روه‌ها گرنگی دان به زمانی تورکی و ئه‌ده‌بیاتی تورکی، تا ئه‌و ئاسته‌ی که وه‌زیری ڕۆشنبیری ئه‌مه‌ریکا بڵێ: هه‌رگیز باوه‌ڕمان به‌وه نه‌ده‌کرد، که تورکیا بتوانێت، به‌وشێوه داب‌و نه‌ریتی له کوردستاندا بڵاو بکاته‌وه،(کاتی خۆی ئه‌و هه‌واڵه له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی باشووری کوردستان بڵاوکرایه‌وه)، هه‌رچه‌ند پێویست بهبهڵگهناکات، چونکه وه‌ک باوه، ئێستا هێنده‌ی سۆز و گوێگر و ته‌ماشاکه‌ری درمای تورکی، گۆرانی تورکی، له‌باشووری کوردستان په‌یدابوه، هێنده سۆز و خۆشه‌ویستیان بۆ گۆرانی ئاوازی کوردی نه‌هێڵاوه‌ته‌وه. جگه‌له‌وه‌ش که که‌سێک بیر له‌وه بکاته‌وه، به ئاشکراو نهێنی سووکایه‌تی به ئاواز‌و ته‌نانه‌ت سرود تا ده‌گاته سووکایه‌تی کردن به ئاڵای کورده. هه‌موومان به چاوی خۆمان دیمان، که مه‌سعود به‌رزانی هه‌ولێری پڕکرد، له ئالای تورکه فاشسته‌کان، که‌چی تورکه فاشسته‌کان مه‌سینه‌ی ته‌والێتیان له‌به‌رده‌م مه‌سعودا، دانا! مه‌سعود کاتێک شاری هه‌ولێری پڕ کرد، له ئالای تورکه فاشسته‌کان، تورکه فاشسته‌کان پێشتر، مهسینهیهکیان له‌به‌رده‌م مه‌سعودا، دانابوو. پاشانیش بۆ یه‌که‌مجار ئیسلامیه‌کان، نهڕێزیان بۆ ئاڵای کوردستان دانا، نه‌بۆ سروودی نه‌ته‌وه‌ی ئهیڕهقیب، له‌کاتێکدا، ده‌بینن بچوکترین یانه، جابا هه‌ریانه‌یه‌ک بێت، ئه‌و یانه ئه‌گه‌ر یانه‌ی بیمۆڕالێشبیت، ڕیزی ده‌گیردرێت، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی جیهان سروودی نیشتیمانی خۆیان هه‌یه و هه‌بوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌رگه‌ردانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نیه، بۆ کارێکی وایانکردوه، که ڕێز بۆ ئاڵا‌و سرودی نیشتیمانی نه‌ماوه؟! پێشینان گوتویانه: ئه‌گه‌ر دووگا بچنه دۆڵێک، ئه‌گه‌ر خوی یه‌کنه‌گرن، ئه‌وا ڕه‌نگی یه‌کده‌گرن.
ئه‌و شێوه، بێده‌نگیه‌ی مه‌سعود له سووکایه‌تی پێکردنی تورکه‌کان، کهمهسیهنیان لهبهردرمی دانابوو، ته‌نها له مه‌سعود ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ترسی لیرهکانیهتی، که‌له بانکه‌کانی، تورکیادا، قایمیکردوه.
مێژووی هاوکاری تورکییای فاشی و نێوان پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه، نوێ نیه، به‌ڵکوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاره‌ساتی هه‌کاری، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، بۆ تیرۆرکردنی سه‌رکردایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی تورکیا(حه‌قی ئاڵچی، دوکتۆر شڤان)، که تازه خه‌ریکی ههڵگیساندنی شۆڕشبوو. له ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی (شه‌مدین ساقیق) و ده‌یان سه‌دان، تێکۆشه‌ری باکوری کوردستان. هه‌روه‌ها هاوکاری کردنی تورکه فاشسته‌کان بۆ نانه‌وه‌ی بۆمب و کۆمه‌ڵکوژی، بۆ نمونه ته‌قینه‌وه‌ی زاخۆی ساڵی 1995 به نێچیر و هاوکاری فه‌تحولا گیوله‌نه‌کان، ئه‌نجامدراو هێنانیان به‌سه‌ر کۆسره‌ت ڕه‌سوڵدا، کاتێک سندوقه ڕه‌شه‌که‌ی تورکیا(یڵدرم، یا بروسک جاسوکهی تورک) ناوی که‌سه‌کانیش ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها یه‌ڵدرم، گووتی: که ئه‌و دوانه ئێستا دانیشتووی وڵاتی هۆڵه‌ندان و هه‌موو جارێک له‌ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه، دێننه‌وه بۆ کوردستان.
من وه‌ک ته‌ها باوه‌ڕ به یه‌ڵدرم ده‌که‌م، چونکه بۆ ته‌قینه‌وه‌کانی ،شاری که‌رکوک گه‌ڕه‌کی ڕه‌حیماوا، یه‌ڵدرم ئه‌ڵێ: ته‌له‌فۆنم بۆ زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کانی پ‌د‌ک کرد، که ئاگاداربن، به‌م نزیکانه فڵان و فڵان ته‌قینه‌وه ده‌که‌ن له‌که‌رکووک، له‌گه‌ڕکی ڕه‌حیم ئاوا، فڵان و فڵانیش ئاگادارن، کاک ئاراسیش ئاگاداره(کاک ئاراس ئه‌و که‌سه‌ی که بروسک یهڵدرمی به کوردستان پۆست ناساند)، که‌ته‌له‌فۆنی بۆ به‌رپرسانی پ‌د‌ک کردوه له‌که‌رکووک، ئه‌و ئاراس ناوه، خۆی سه‌ر به پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌و کاک ئاراسهش، گوتی: به‌ڵێ یه‌ڵدرم ڕاست ده‌کات، له پێشچاوی من ته‌له‌فۆنی، هه‌تا ئه‌و واتا ئاراس ته‌له‌فۆنێکی دیکه‌ی داپێم، ته‌له‌فۆنم بۆ ئهویشکرد، به‌ڵام که‌س گوێی نه‌گرت. ته‌ننانه‌ت یه‌ڵدرم باسی به‌رپرسێکی پ‌د‌ک ده‌کات و ناویان ده‌هێنێت، که‌وه‌ک براده‌ری خۆی ده‌یان ناسێت، که ئه‌و کاته له تورکیا بوه‌و گووتویه‌تی من هه‌قه‌م چیه، ته‌قینه‌وه ئه‌بێت یا نابێت. بڕوانه یوتوبهکانی سندوقه ڕه‌شه‌که. خوێنه‌ری هێژا، هیوادارم له پێشدا، ته‌ماشای ڤیدیۆ تورکیه‌کان، بکه پاشان ته‌ماشای کوردیه‌کان، بکه، تا که‌سایه‌تی بروسک یڵدرم به باشی بخوێنیته‌وه.
http://www.youtube.com/user/yildirimbegler#p/f/1/66RQWiIsKeo ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت، هه‌ر له ڕاپه‌ڕنی ساڵی 1991وه پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه به ئاشکراو نهێنی، ده‌یان جار پێش له‌شکری تورکه فاشسته‌کان که‌وتوون بۆ شه‌هیدکردنی خه‌باتگێڕانی باکوری کوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه، هه‌رگیز شه‌رمیان له‌هاوکاری تورکه فاشسته‌کان نه‌کردوه، که‌واته بۆ پاراستنی پاوهنهکانیان، بێئابڕووترین کاریان له ده‌ستهاتوه و سڵیان نه‌کردۆته‌وه بۆ ساتێکیش، بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ کاتێک تفه‌نگه‌کانیان، بێده‌نگ نه‌بوه، له‌ئاست گهورهودرشتی سڤیلی کورد، هه‌رکاتێک هه‌ستیان به هه‌ڕه‌شه‌یان کرابێت، دوکتۆر عه‌بدولستار، سۆرانی مامه حه‌مه، هه‌روه‌ها سه‌رده‌شت عوسمان، دواجاریش، شه‌هیدکردنی پۆلێک په‌پووله‌ی گه‌له‌که‌مان له‌شاری سلێمانی 17 شوباتی 2011. دواتاوانیشیان فڕاندنی سه‌ید ئه‌کره‌می به‌ڕیوه‌به‌ری گومرگی ئیبراهیم خه‌لیله، که ته‌نها هێنده‌ی گووت،که ڕۆژانه 1 ملێۆن دۆلاری ئیبراهیم خه‌لیل ده‌چێته گیرفانی نێچیره‌وه. ئێستاش، سوتاندنی مه‌یخانه‌وه، کۆگاکانی مه‌ساج.
هه‌موو ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی ناویان هێندرا، بریتیه له ده‌رییایه‌ک خوێن، بێسه‌روشوێن کردنی سامانێکی زه‌به‌لاح، که ده‌تواندرا به وسامانه، هیچ نه‌بێت، که‌مێک له برینه ساڕێژنه‌کراوه‌کانی گه‌له‌که‌مانی پێساڕێژبکرێت.
له‌هه‌مووشیان مه‌ترسیدارترینیان، گه‌یشتنی ده‌ست و چاوی فاسست چاچنۆکی تورک و فارس و عه‌ره‌به به خوێبه‌ر و خوێنهێنه‌ری گه‌ل و نشتیمانهکهمان، له ڕووی سیخوڕی، دروستکردنی قه‌یرانی گه‌وره، گه‌وره و گه‌یشتن به ئاواتی ڕاسته‌قینه‌و، پاشان گه‌ڕانه‌وه، بۆ خاڵی سفر. بۆ نمونه، کاتێک به‌عس ڕووخا، ئه‌مه‌ریکا ڕێگه‌یدا که 90 کاتژمێر چیده‌که‌ن بیکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدا بوو، که بۆ یه‌که‌مینجار، نێوان تورکیا‌و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر لێدان سه‌دام نێوانیان تێک بچێت،ئه‌وه‌بوو دیسان شه‌ڕه په‌ڕۆ سهرههڵایهوهو، ته‌نها فرسه‌تێک بۆ کورد ڕێکه‌وت، سه‌رانی کورد لهقهیهکیان لێدا. له‌بیریشمان نهنچێت، که دوکتۆر مه‌حمود سۆرانی،هه‌روه‌ها کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموودی گهڵهخانه، کاتێک نێوانیان له‌گه‌ڵ ماڵی مه‌لا تێده‌چێت، ئه‌و نهێنیه ئاشکراده‌که‌ن، که فه‌ڕانسه و ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا، بڕیاری دروستکردنی کوردستانی ئازدایاندا، به‌ڵام مه‌رجیان کرد کهنهێنیێت، تائهنجامدانی کاره‌که. به‌لام ماڵی مه‌لا چونکه، له ئازادی کوردستان ده‌ترسێن، نهێنیه‌که‌یان بۆ تورکه‌کان ئاشکراکرد. واتا له رۆژه‌شه‌وه، هه‌ر دلۆپه خوێنێک له‌گیانی ههرکوردێکدا تکاوه، له ئه‌وستۆی ماڵی مهلادایه.
http://www.youtube.com/watch?gl=GB&hl=en-GB&v=uu-cKGus-KM ئێستاش، که باشترین هه‌ل بۆ گه‌لی کورد ڕێکه‌وتوه، بۆ نمونه بۆ یه‌مجاره، که نێوان گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی جیهانی ئه‌مه‌ریکاو له‌لایه‌ک، هه‌روه‌ها نێوان سوریا و ئێران ته‌ننانه‌ت عێراق تورکیاش ئه‌و باشه نیه، که په‌نتاگۆن ئۆخه‌ی بکات. ده‌بوو سه‌رپای لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد یه‌کیان بگرتایه، که‌چی ماڵی مه‌لا خهرگهرمی نانه‌وه‌ی گێرهشێوێنیو ئاژاوه‌ن، تا ئه‌م فرستهش له ده‌ست کورد له‌باربه‌رن. له خه‌ونی کێدابوو، له‌ناوه‌ڕاستی شامدا خه‌ڵک هاوار بکات، دژ به به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌موو ڕۆژئاواش دژی سووریا بێت، له خه‌ونی کێدابوو، که گهورههیزی ئیپریالیزمی جیهانی له‌هه‌وڵی ڕووخاندنی مه‌لا جانه‌وه‌ره‌کانی ئێراندبن؟
ئه‌مانه هه‌موو، ئه‌وه‌مان بۆ بورهان ده‌که‌ن، که هه‌ردوو بنه‌ماڵه جه‌لالی و مه‌لایی، بۆ 60 ساڵ ده‌چێت، هه‌موو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان کردۆته کردۆته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، به موباره‌که‌ی گویهلهنهکان،چونکه ئه‌وه مێژوهکهیانه، باس له سه‌رده‌می هارونه ڕه‌شید ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر درۆ له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌که‌ین، ئه‌گه‌ر به‌چاوی خۆمان نه‌مان دیبیت، ئه‌وا بیستوومانه، یا له‌نزیکه‌وه ڕوداوه‌کانمان بیستوه. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، که به‌ڵێ بنه‌ماڵه و گویلهنهکان ئه‌وه‌یان له‌ده‌ست دێت که که‌ش و هه‌وای جه‌نگ و ئاشووبه دروستبکه‌ن، سوکرات باشترین نیشان چیه‌و به جاترین شێوه ده‌روونی مهسعودهکانی بۆمان شیکردۆته‌وه، که ده‌فه‌رموێ: دیکتاتۆره‌کان بۆمانه‌وه‌ی خۆیان، هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ن، که گه‌ل سه‌رگه‌رمی جه‌نگ بکه‌ن، چونکه له جه‌نگدا هه‌میشه نه‌گبه‌ته‌کان ده‌بنه قوربانی و له‌هه‌ر کوێ له‌هه‌ر که‌س بکوژرێت، نه کوڕی ئه‌وانه، نهدۆستیشیانه. به نموونه‌ش نه‌ماندیوه، که کوڕی ته‌نها یه‌ک دیکتاتۆر له مێژوودا کوژرابێت. له ڕاستیشدا کوڕی هیچ کام له دیکتاتۆره‌کان، له مێژوودا نهکژراوه. هه‌ڵبه‌ت دیکاتۆر نیشتیمانیش هه‌یه، بۆ نموونه ستالین کوڕه‌که‌ی له لایه‌ن نازیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ده‌سگیرکرا، به‌ڵام باوکی واتا ستالین ڕازی نه‌بوو، به دیلگۆڕانهوهی کوره‌که‌ی، دوایش کوره‌که‌ی ستالین له هه‌وڵی ڕاکردندا، کوژرا.
کاره‌ساته‌که‌ی زاخۆ
هه‌روه‌ک له‌لای هه‌موومان ئاشکرایه، زاخۆ لهژێدهسهڵاتی بنهمالهدایهو به‌درێژایی 60 ساڵی ڕابردووش، به‌هاوکاری به‌تایبه‌ت تورکیا، جێپیی بنه‌ماڵه هه‌میشه نه‌ک زاخۆ، به‌ڵکوو هه‌موو به‌هدینان قایمبوه، پوک، پاشان په‌که‌که، به‌شه‌ڕ نه‌یانتوانیوه له لاوزترین کاته‌کانی ته‌مه‌نی بنه‌ماله به یارمه‌تی دوژمن، جێپێ به بنه‌ماله له‌قه، بکه‌ن. مه‌به‌ستمه بێژم که تا ئێستاش بنه‌ماله، خۆی هه‌موو شتێکه، گومان له‌وه نیه، که خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری به‌هدینان دیتنی چاره‌ی بنه‌ماڵه‌یان ناوێت، به‌لام چاریان ناجاره. مه‌به‌سته لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که‌له‌و ده‌ڤه‌ره بنه‌ماله ده‌سه‌ڵاتداره، هێشتا هه‌لێکی وه‌ها ڕوینه‌داوه که ڕێگه‌خۆشکه‌ربێت، گه‌ل بێ‌ترس و دڵه ڕاوکه، به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ڕابێت، دیتمان له‌ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵی جه‌لالی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات ڕویدا، به‌ڵام له ده‌ڤه‌ری، بنه‌ماله‌ی مه‌لای هیچ به‌ره‌نگاریه‌ک نه‌بوو. هه‌رکاتێکیش ئه‌گه‌ر تاکهسێکیش گومانی لێکرابێت، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه، ده‌ستبه‌جی، به‌ئاگر وئاسن په‌لاماری دراوه، نموونه‌ش تیرۆرکردن و شه‌هیدکردنی ده‌یان و سه‌دانی وه‌ک فاخر مێرگه سووری، ڕه‌وف ئاکرێی، حه‌مه حه‌لاق، ڕیناس، واتا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بنه‌ماڵه ڕێگه‌یان نه‌داوه، کهنوزهی ناڕه‌زایی له‌ده‌م که‌سێکه‌وه، بێته‌ده‌ر، ئه‌گه‌ریش ڕویدابێت، ئه‌وا چاره‌نووسی به چاره‌نووسی شه‌هیدانی ناوبراو گه‌یشتوه‌و ده‌گات. تاوانبارکردنی یه‌گرتووی ئیسلامی به‌کاره‌ساتی زاخۆ، له‌سه‌دا، سه‌د وه‌کوو وه‌لامه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌ده، بۆ که‌ناڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی، که به‌شار ئه‌سه‌د، له‌وه‌لامی ڕۆژنامه نووسه‌که‌دا ئه‌ڵێ: من واتا به‌شار ئه‌سه‌د ئاگام له‌و کوشتاره نیه، که‌له سورریا ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها به‌رپرس نیم، له‌و ژماره‌ی کوژراوه‌کانی، نزیک 4000 که‌سێک بۆته‌وه.
http://www.youtube.com/watch?v=BdVtR2_MXaE&feature=player_embedded سووتاندنی باره‌گاکانی یه‌کگرتووی، ساڵی 2005 خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه، خۆ ئه‌وسا نه مه‌یخانه سووتا نه ژووری مه‌ساج!
پاشانیش، له ده‌ڤه‌ره‌ی به‌هدینان بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسن، هه‌موو لۆجیکهکانیش ئه‌وان به به‌رپرس ده‌زانن. پڵ برێمه‌ر له بیرهوهریکانیدا ده‌نووسێت، که‌بۆ هه‌ر 1000 که‌سی سڤیل، 20 سه‌رباز به‌سه، ئه‌مه‌ش بۆ ووڵاتێکی که داگیرکرابێت،(نه هیزکه ناوخۆیی‌و لهخۆبن. ئه‌مانه له خۆمانن یه‌ک له‌سه‌ی ئههێزهی پێویست نیه، چونکه به چاوی کینه‌وه ته‌ماسایان ناکه‌ین، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و بۆچونه‌ی برێمه‌ر مه‌به‌ست له کۆنترۆڵکردنی خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر پۆلیسیش بێت، ناو که‌وانه‌که بۆچوونی خۆمه) .
http://www.mediafire.com/?z5ywndtuwdm هه‌روه‌ها، بنه‌ماڵه که یه‌کگرتوو تاوانبار ده‌کات، یه‌کگرتوو، هێزێکی چه‌کدار نیه، مه‌نتقیش نیه، بێچه‌ک په‌لاماری سیستێمێک بدات، که چه‌کدار بێت. به‌ڵکوو، گه‌وره‌بونی قه‌واره‌ی یه‌کگرتوو، ئهوهدهسلمێنێت، که پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه،له گه‌وره‌بوونی قه‌واره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی تۆقیوه.
پاشانیش، هه‌زاران ساڵه که ئیسلام و ئێزیدی و کریستیان له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ژین، هه‌روه‌ها به درێژایی 35 ساڵی ته‌مه‌نی سه‌دام حسێن تاکه کێشیه‌ک له نێوان ئاینه‌کاندا ڕووینه‌داوه، جگه‌له‌وه‌ش هه‌موو ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌دام تاکه ئێزیدیهکیش باسی له‌وه نه‌کردوه، که نکوڵی له کورد بوونی خۆیانبکه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌یه‌کی گه‌وج و نه‌زاندا، ئه‌وه بۆ ده‌یه‌مین جار که ئێزیهدیهکان، هه‌ڕه‌شه‌ی واز له کورد بوونی خۆیان ده‌که‌ن. چونکه ماڵی بنه‌ماڵه چاچنۆک و نه‌زانن، نهدیدکهن، به‌هیچ تێرناخۆن، ماڵی بنه‌ماڵه ئه‌ڵێن: به‌شه‌که‌ی خۆم بۆخۆم،ئه‌وه‌ی تۆش ده‌خۆم. هه‌موومان ده‌زانین، که ده‌ڤه‌ری به‌هدینان بنه‌که‌یه‌کی ئیسلامی توند ڕوی نیه، به‌ڵام ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان، بنکه‌ی ئیسلامی توند ڕه‌وی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هیچ کاتێک له کاکهیکمان نه‌بیستوه، که‌له‌لایه‌ن ئیسلامی توندڕه‌وه‌وه، ههڕهشهیکرابێته سه‌ر.
پاشانیش سووتاندنی مه‌یخانه‌و خانه‌ی مه‌ساج، هه‌روه‌ها باره‌گاکانی یه‌کگرتوو، به‌ته‌واوی مرۆڤ بێ‌شک و گوومان ده‌کات، که پیلانی پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه به کاره قێزه‌ونه هه‌ستاوون، چونکه چ زوو خه‌ڵک تێگه‌یشتن، که ئه‌وه یه‌کگرتوه،چ زووش خه‌ڵک هه‌ستا بهوکاردانهوه، ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه ده‌سه‌لمێنیت، که هه‌موو پیلانه‌که، له‌یه‌ک ده‌زگاوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، چونکه خودی پیلانه‌که ئه‌وه ده‌ردخات، پێشتر، پیلانڕێژی بۆ کراوه، ئه‌گینا بۆ هه‌ردوو کارهستهکه پێکه‌وه، ڕویدا.
هه‌روه‌ها، له کلیکه ڤیدێۆییهکان، ئهوهدهردهکهوێت، که ئه‌ومه‌لایه‌ی ده‌سخۆشی ده‌کات، سه‌ربه پارته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌و ئه‌ڵێ: که‌له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ووتووێژمان کردوه، مه‌لای قسه‌که‌ر به پشتیوانی پۆلیس و کارمه‌ندانی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌ڤه‌ره‌که ووتار بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌خوێنێته‌وه.
سه‌رئه‌نجام، سه‌راپای کاره‌ساته‌کان، یه‌که‌م ترس و دڵه‌ڕاوکێی بنه‌ماڵه ده‌رده‌خه‌ن، بۆیه مه‌یخانه سوتێندرا، تا بیکه‌ن بهبههانهیک، په‌لاماری یه‌گرتوو بدرێت وهه‌روه‌ها به په‌لاماردانی یه‌کگرتوو، دۆست ولایه‌نگیرانی یهکگروتوو بتۆقێندرێت.
دوه‌م، ترس و دڵه‌ڕاوکێی فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌کان، که نزیک بونه‌وه‌ی لێدانی ئێران وه‌ک مانگی 14 ئاشکراو ڕوونه، بۆیه گیوله‌نه‌کان ده‌یانه‌وێت، هیچ نه‌بێت، کریستیان و ئێزیدی و ئیسلام بده‌ن بهگژیکدا، تا له‌کاتی ڕوخاندنی مهلاجانهوهرهکاندا، کورد سه‌رگه‌رمی شه‌ڕی ناخۆ بێت،نه‌ک بنیاد نانی قه‌واره‌یه‌ک، له‌ئێران و سووریا.
له‌بیریشمان نه‌چێت، ئه‌میری ئێزیدیه‌کان، به فه‌رمی کاره‌ساته‌که‌ی زاخۆ ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی، ئه‌میری ئێزدیه‌کان ئه‌وه‌ش ئه‌ڵێ: که‌له ساڵی 2003 ته‌واوی که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی کوردستان ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، تیرۆریان ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتداریش بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانین.
کۆتایشدا، ئه‌گه‌ر پارته‌کوردیه‌کان زۆر نا مسقاڵێک نیشتیمان په‌روه‌ریان تێدابوایه، پێویستیمان به ئیسلامی سیاسی نه‌ده‌بوو، ئه‌وه دزی چه‌ته‌یی ئه‌وان گروپی ئیسلامی سیاسی دروست نه‌ده‌بوو، بێماناترین ده‌سته‌واژه، ئه‌و ده‌سته‌واژه که ده‌گووترێ (حزب والله) ئه‌گه‌ر ئه‌مه درۆ نیه و بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکه هه‌ژار و ساویلکه‌که نیه، خوا حزبی بۆ چیه، نازانم بۆ که‌سێکی ئیسلامی ناپرسێت، چۆن ئه‌وێرن، که خۆیان ده‌گه‌یننه ئاستی خوا، که خۆیان به‌سکرتێر و جێگری خوا به خه‌ڵک بناسێنن، وه‌ک حزبه‌که‌ی خوا حزب‌و الله .
http://en.wikipedia.org/wiki/Joseph_Stalin http://ku.radionawa.com/Detail.aspx?id=9598&LinkID=63 http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=5698&Cor=Hewal http://www.sampz.net/forum/showthread.php?tid=3799&pid=36829 http://www.aljazeera.net/NR/exeres/F32CD8F1-B629-46BB-9E9B-4524DBB7A883.htm#1 http://penusakan.com/index.php?option=com_content&view=article&id=2774:2011-12-07-00-08-32&catid=39:hawal&Itemid=54
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست