جانەوەرێتی مەسعود و جەلال دوو فریشتەی تری کردە قوربانی
Saturday, 27/10/2012, 12:00
لە ووڵاتەکەماندا چەته و مافیای وەک مەسعود و جلال فەرمانڕەوان، بەداخەوە کە له هەر چرکەیهکدا، ههواڵی مەرگی ئازیزێکمانی تیدا بڵاو دەبێتەوە، لەو ووڵاتەی کە دوو خوێنخۆر، دوو زاڵم، دوو کهس لە هەرە نەخۆشییە کوشندەکانی ژیانی مرۆڤ تێدا پاسەوانن. ئەو ووڵاتەی مرۆڤی تێدا دەمرێت، ئەڵێن ڕزگاری بوو لەدەست جەور و ستەم و نابەرابەری جەلالی و مەلایی. جەلالی مەلایی ئەو دوو بێ موڕاڵهن، کە لەشفرۆشەکان بەسەدان ساڵ بەدوایدا ڕابکەن، ئینجا ناگەنە تۆزی پێیان، جەلال و مەسعود ئەو دوو تەلیسمەن کە بن بەرد لەو خاکەدا نەماوە خوێنی لاویكی کوردی تێدا نهڕژابیت. بەداخێک گەورەوە، سەرگەرمی ڕۆژی لەدایکبوونی کوڕە بچۆلەکەم بووم، کە زەنگی مەرگی دوو فریشتە، دوو پەری خوشکەزامیان پێگەیاندم. سیڤینی١٠ ساڵەو جانێی٨ سەڵە.
سادقی هیدایەت هەڵەی نەکردوە کاتێك گووتی: دوێنێ شەو کە نەمدەزانی بۆ کام لە برینەکانم بگریم، له داخدا پڕ بەڵ پێکەینم. یان کەماڵی عەلی باپیر هاوار دەکات بەدوای مەرگدا، چونکە ژیانمان بەدەست جانەورەکانی جەلالی و مەلاییەوە بۆتە دۆزەخ، کەمالی عەلی باپیرە، ئەڵێ لەتاو ئەم دۆزەخە، ئەوەی نامەوێت تهمهن درێژییه.
پێش ئەوەی کە گلێنەی هەردوو چاوەکانم(سیڤین و جانێ) بە چەقۆیەکی کول دەربهێنن، هاوار و ئاخ و ناڵەی هەزران، پەری و فریشتەی، ئەم ووڵاتە کە مافیاو چەتەی وەک جەلال و مەسعود چۆکیان بەسەردا داداوە، لەزمانی مام ئارچەرەوە بە گوێتاندا چپاند، مام ئەرچەر کرێکارێکی کارخانەی بەنداو سازی، بەنداوەکەی دەربەندیخان، مام ئارچەر لەتەمەنی لاویدا لە بەنداوەکەی دەربەندیخان کاری کردوە، گووتی: لێخوڕینی سەیارە لە کوردستان وەک ئەوەیە، کە هەزاران کڵاشینکۆفت دابێتە دەست، سەر شێتەکان و هەرچی پەرچیەکان و تۆش بە ناچاری بەبەر دەمی لولوی تفەنگی ئەو سەرسەیاندا، تێپەڕیت، ئەو گووتی ئەو جادانە بۆ سەردەمێک دروستکراوە ،کەهەموو سلێمانی و دەربەندیخان و تەنانات کەلاریش ١٠٠ ماشێن (سەیارە) ی تێدا نەبوە.
هەڵەیە کە باوەڕ بکەیەت، کەجەلال و مەسعود گەوج و نەفام بن، ئەقڵیان بەوە نەشکێت، کە سیستێمی ڕێگاو بان هەڵەی گەورە و گەورە و کوشندەی تێدایە،. بەڵکوو دڵنیام کە بەمەبەستەوە گوێ نادەنێ، ئەگیان بە پێی ڕۆژنامەی بەحزانی ئەلیکترۆنی ٨٨٨٣ کەس گیانیان لەدەست داوە تەنها لەماوەی یەک ساڵدا، ئەمەش لەڕاستیدا کارەساتێکە وینەی لەم جیهانە پان بەرینەدا، نیە
.http://www.ankawa.com/forum/index.php خوێنەری هێژا
لە ڕاپەرێنەکانی میسر و تونس، هەرهەمووی تەنها ٦٠٠ قوربانی لێکەوتەوە، کە دوو دەسەڵاتی تێدا داڕماو ڕیسوابوو، دوو دەسەڵاتی خوێنخۆری تێدا لە ڕەگ وڕیشەوە هەڵکێشرا، لە کاولستانەکەی ئێمەدا ٨٨٨٣ کەس کە تەنها بە هۆی کارەساتی هاتچۆوە، ڕوبدا، ئومێدە لە کە ناوەڕۆکی ئەو زەنگە مەترسیدارە و کارەساتاویە تێبگەیت. ئاخر ئاو کارەساتە لە ووڵاتێکی وەک کۆنگۆ و کیشاساشدا ڕونادا، کە هەتا کۆتای ساڵانی هەشتا کانیش، کاتێک پەلاماری
یەکتریان دەدا، بریندار و دیلەکانی یەکتریان دەخوارد و باوەڕیان وابوو، بە برژاندن و خواردنی دوژمنەکانیان، هێزی بازووی دوژمنەکەی دێتە نێو هێزو بازوی خۆی.
زۆربەی دانیشتوانی شاری سلێمانی ئاگادارە، کە ڕائیدە و بازپرسە(محقق) ه، کە دانراوە کە ئاسایشی خەڵکی شارەکە دابین بکات، کەچی یەک دانە شانەی ٧٥ ی ئەنێت بە کچەکەی خۆیەوە، داوی ئەوەش هەزران بەزموو بالۆرەی بۆ دروست دەکەن، گوایە جارێک ئەلێن خۆی خۆی کوشتوە، جارێک ئەلێن باوکی گوولەی لەدەست دەرچوە، هەر خۆشیان نازانن کە چۆن پینەی بکەن! ڕاستیەک ئەویە، ڕەنگە ئەو کەسە پێشمەرگەیەکی چالاک بووبێت و قوربانی چاکیشی دابێت، ڕەنگە باشترین سەرکەوتنیشی دژ بە دوژمن ئەنجامدابێت، بەڵام هەر هەمان ئەو کەسە، ئەگەر دەرزیەک لە کۆتەرە دارێکیش بدات، دەیکوژێت. هەڵە نیە پە پێشینان گووتوویانە بەردێک نەزان بیهاوێتە گۆمەێکەوە، بەسەدان زان دەرنایەتەوە، چونکە لێی نازانێت. تۆ بڵێێ: مەسعود و جەلال ئەقەڵیان بەوە نەشکێ کەنان بۆ نانەووایەو گۆشتیش بۆ قەساب، ئاخر کەسێک لە ژیاندا نەخوێندبێتەوە و نەخوێندەوارێت ، چۆن بە چ یاسایەک ئاسایشی شارێکی دەدیتە دەست؟! ڕاستی کێشەکە ئەوەیە، کە ئەو دوو جانەوەرە بە زانینەوە دەرگای دۆزەخیان بە داخوازی ئاغاکانیان بۆ گەلەکەمان کردۆتەوە، ئاخر کابرایەکی نەخوێندەوار ئەگەر بوێرێت یەک ٧٥ی بنێ بە جەرگی خۆیەوە کە کچەکەیەتی، داخۆ چی لە نەناسیاوێک دەکات، کە گومان لێکراوبێت، بۆ نموونە بە تەقاندنەوەی بۆمبێک؟! بێگوومان جەهەنەمی پیشان دەدات لەسەر رووی زەوی، نەک ئەو دنییای کە پیاوە ئاینەیەکان باسی لێوە دەکەن.
دڵنیام کە هەمووتان لە بیرتانە، کە شێخ جەعفەری وەزیری پێشمەرگە ووتی: هەمووتان دە...م، هەی دادو بێداد، ئەمە شێخ تەڕەماشە کەی بۆ ئەوە دەشێت بکرێت بە وەزیر! جەلال و مەسعود بە زانینەوە ئەو هەرچی پەرچییەیان کرۆتە بەڵای بۆ سەر گیانی ژیانی هاوڵاتییان.
سەرەتای هاتنە سەرکاری مەلاکانی ئێرانێش، هەمان ڕێبازیان گرتەبەر، ئەوبوو ئێران، هەر وەک کوردستان بەدەست ئەو گەجەروو گوجەرەوە تووشی شەلەل هات، بەڵام مەلا جانەوەرەکانی ئێران چونکە هەر هیچ نەبێت، کەمێک ویژدانیان ماوە، ئەوەبوو، بەفەرمانێکی خومەینی تەواوی دەرکراوەکانیان گەڕاندەوە، سەرکارەکانی خۆیان، بۆ مەلاکانی ئێران ئەقڵیان بەوە شکا، مەسعودێک و جەلالێک ئەقڵیان بەوە ناشکێت کە ٥٠ ساڵە جامباز و چەتەی سیاسین؟
ڕاستیەکەی ئەوەیە، کە ئەو دوو جانەوەرە، تەنها بۆ دژایەتی گەلی کورد، دروستکراون، لەلایەن ئیپریالیزمی جیهانیەوە.
کاتێک هاوار دەکەین و ئەڵین کەلوپەلوو بەروبومی تورکی بەکار مەهێنن، لە گیرفانی خۆمانەوە درمان نەهێناوە، بەڵکوو ڕوسیا لەئەنجامی پشکنینی بەربوومی و کەلووپەلی تورکیدایە کە هاوار دەکات کە تورکیا جیهان ژەهراوی دەکات، تورکیا کە ترس وشەرم لە ڕوسیا نەکات، کە ئەتوانێت بەرۆکی ناتۆ بگرێت و کێشە بخاتە بەرژەوەندەیەکانیانەوە، ئەو ڕوسیا دەسەڵاتێکی جەباری هەیە. کورد چی هەیە، تا شەرم و ترس بخاتە دەروونی تورکەکانەوە، ئێمە شێخ جەعفەرمان هەیە، هەتا دوێنی هەڕەشەی لە لەشکری دیجلە دەکرد، ئەی کوا، خۆ ئەوەتا والەشکری دیجلە هات و، هەڕەشەکانی خاڵە فشەش لە پێش بڵقی سەرئاو، فشێنرایەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=76d0ed7e بەڕیزان....
کارخانەی (لینۆکس) ی سویدی کە ساڵانی ١٩٥٤ دامەزراوە، یەکێکە لە کارخانە زەبەلاحەکانی جیهان، ئەو کارخانە بۆ ئەوەی ناوی نە زڕی و بازاڕی نەشکێ، هەمیشە هەوڵدەدات، کە بەرووبوومەکەی بە باشترین و نایابترین شێوە بە کڕیارەکانی بفرۆشێت، بە دەیان سەدان شێوە بەرووبوومەکەی کۆنترۆڵ دەکات، پێش ئەوەی بیخاتە بەردەست کڕیارەکانی.
http://www.aftonbladet.se/wendela/barn/article7649236.ab کەچی هەر خودی کۆمپانیاکە، هەستا بانگەوازی کرد، کە هەر کەسێک لەو ماوە دیاریکراوەدا بەرهەمی (لینۆکس) کڕیوە، با بیگەڕێنێەوە، بەتایبەت کەلووپەلی منداڵان، چونکە بۆیاندەرکەوتوە، کەتوخێکی ژەهراوی تێدایە و زیان بەخشە بۆ منداڵان. هەرکوو پێشتریش باسمان کرد کە خودی کۆمپانیای لینۆکس خۆی دەیان جار کۆنترۆڵی کەلووپەلەکانی دەکات، ئەوەش ئەنجامەکەیەتی. ئیتر چۆن دەوێریت کە بەربوومی تورکیایەکی فاشی بەکار بهێنێت، کە ئەوان هەمیشە بەدوای لەناوچوون و قڕکردنی ئێمەدان، کە دوو جانەوەری وەک مەسعو د جەلال بازرگانەکەیانن!
جا بۆ ئەوەی ئیتر مەرگی ئازیزان و خۆشەویستانمان بەدیدی خۆمان نەبینن، تەنها چارە، دەبێت پەلاماری کۆشکە خوێناویەکەی ئەو دوو دڕنندە دەستکردە بدرێت و لە ڕەگەوە ڕیشەیان هەڵبکێشرێت، ئەگینا هەمیشە، شین و گریان میوانی هەمیشەییمان دەبیت.
لە کۆتایدا سەری ڕێز ونەوازش دادەنوێنم بۆ گڵکۆی هەردوو فریشتە، جانێ گیان، سیڤین گیان، کە لەدایک بوونیانەوە تا مەرگیشیان نەمتوانی بۆ جارێکیش لەباوەشیان بگرم. نفرەت و وسەرشۆڕیش بۆ گەجە ر گوجەرە مافیاکەی جەلال و مەسعودی نۆکەری ئەنتەرنەشناڵ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست