کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌تیشک خێراتریش دۆزرایه‌وه

Thursday, 29/09/2011, 12:00


ڕۆژنامه‌ی ئه‌فتۆنبلادتی سویدی 23 ی سێپتامبه‌ری ی 2011 ڕایگه‌یاند که‌ کۆمه‌ڵێک له‌ توێژره‌وانانی تاقیگه‌ی نه‌مساوی گه‌یشتن به‌و بڕواییه‌ی که‌ البێرت ئه‌ینشاتین هه‌ڵه‌بووه‌، به‌وه‌ی باوه‌ڕی وابووه‌ تیشک خێراترین بوونه‌کانی گه‌ردوونه‌، چونکه‌ خێرایی تیشک ده‌گاته‌ 299792 کیلۆمه‌تر له‌ چرکه‌یه‌کدا، تا ئه‌م مانگه‌ش که‌ ئیستا زانیاریی دیکه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، که‌ نه‌خێر وا نییه‌، چونکه‌ هه‌مان باوه‌ڕ به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ 100 ساڵی ڕابردوو ئه‌لبێردت ئه‌ینشاتین ده‌ستنیشانی کرد زانایان رایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نیشتاین بوو..
ئه‌مڕۆ، وه‌ک باسمانکرد، له‌تاقیگه‌ی ناوبراو‌دا ته‌نێک دۆزرایه‌وه‌، که‌ خێراییه‌که‌ی له‌ خێرایی تیشک زیاتره‌ و خێرای ئه‌و ته‌نه‌ ده‌گاته‌ 300006 کیلۆمه‌تر له‌ چرکه‌یه‌کدا، واتا یه‌ک چرکه‌ 300006 له‌ 60 ده‌کاته‌ 180000360 کیلۆمه‌تر له‌یه‌ک کاتژمێردا. به‌ڵام خێرایی تیشک ده‌کاته‌ 299792 له‌ 60 چرکه ده‌کاته‌ 17987520 کیلۆمه‌تر له‌یه‌ک کاتژمێردا، که‌واته‌ جیاوازی ئه‌و ته‌نه‌ نوێیه‌ی که‌ تازه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، خێراتره‌ له‌ تیشکی ڕۆژ.



سه‌رچاوه‌کان:

http://www.aftonbladet.se/nyheter/article13669695.ab

http://en.wikipedia.org/wiki/Speed_of_light

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە