مه‌سعود و جه‌لال له باشووری بچوکیش بوونه‌تە به‌ڵا
Monday, 27/02/2012, 12:00
دوو ساڵ دەستی گه‌لم بە یەکگرتوویی بده‌نێ، من به دوو مانگ سه‌رکه‌وتنتان بۆ بە دەست دەهێنم. (مه‌هاتما گاندی)ئه‌وانه‌ی هێشتا ویژدانیان زیندوه و کرمی تێینه‌داوه، بێ‌شک ئاگادری ئه‌وه‌ن، که مه‌لایی و جه‌لالی دوو نه‌خۆشی کوشنده‌ی ترسناکی سه‌ر جه‌سته‌ی گه‌لی کوردن. ده‌یان جار هه‌لی زێڕین که‌وتۆته به‌رده‌ست، ئه‌و دوو زاڵمه مه‌سعود و جه‌لال، وه‌ک کاری هه‌میشه‌ییان، هه‌له‌که‌یان له کیس گه‌له‌که‌مانداوه و دووچاری ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری له‌کۆتایشیدا،کیمیا باران و ئه‌نفال کردووە، دیاریترینیانن. سه‌ڕای ئه‌وه‌ی که کوردیاندووچاری ده‌یان کاره‌سات و خیانه‌تی وه‌ک 31 ئاب، کاره‌ساتی هه‌کاری، درێژه‌ی شه‌ڕی پاوه‌ندخوازی کردووە، سه‌ره‌ڕای ئابلۆقه‌دانی به‌شێکی مه‌زنی وه‌ک سۆران و برسی کردنیان، تا ئاستێک که خه‌ڵکه‌که‌یان ناچارکرد، به خواردنی گژوگیا. وا ئێستاش20 ساڵتێپه‌ڕی، به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو دڕننده جانه‌وه‌ره‌ی که وه‌ک خێو باڵێان کێشاوه، به‌سه‌ر باشوری کوردستان، ڕه‌وشی ناهه‌مواریی و خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
ئه‌م گه‌جه‌روو گووجه‌رانه، هه‌ر ئه‌و گه‌جه‌روو گوجه‌رانه‌ن که به‌نداوی به‌خمه‌یان فرۆشت به ئێران، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ناسیاوێکم، ته‌له‌فۆنی بۆکردم وپرسی، ئه‌رێ زنجیری ده‌بابه له چی دروستکراوه، پرسیاری ناسیاوه‌که‌مم له‌لا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌بوو، پاشان بۆی ڕونکردمه‌وه، که ئێران داوا ده‌کات که ته‌نها زنجیری ده‌بابه‌مان لێده‌کڕێت، بۆ؟ پاش گه‌ڕانێکی زۆر ده‌رکه‌وت که به‌های یه‌ک دانه ده‌بابه‌ی (تی90) 3 ملێۆن دۆلاره، جارهه‌رچۆن لێکی بده‌یته‌وه،(تی72) له 2،5 ملیۆن دۆلار که‌متر نه‌بووه، له‌بیریشمان نه‌چێت، که سه‌دام کوردستانی به‌جێهێڵا سه‌راپای له‌شکری عێڕاق، چه‌کی سۆڤێتی و هه‌موو مۆدێرنبوون. به‌ڵام ئێران زنجیری ده‌بابه‌ی له پارتی و یه‌کێتی ده‌کرێ به 10000 دۆلار، پاشان هه‌رخودی ئێران، پێشنیاری ده‌کرد، باشه ئیوه ده‌بابه‌ی بێزنجیرتان بۆ چییه، بمان ده‌نێ، ئێمه ده‌یان توێنینه‌وه، چونکه کارگه‌ی ئاسن توانه‌وه‌مان، هه‌یه، به‌کوردی و کوردتی، ئێران ده‌بابه‌ی بێزنجیریان ده‌کڕی به 20000 دۆلار. واتا ئێران ده‌بایه‌کی تی 72 له مه‌لا به‌ختیار و فازڵ متنی کڕی به 30000 دۆلار، له‌کاتێکدا به‌های یه‌ک تی72 به‌لای که‌مه‌وه 2،5 ملێۆن دۆلاره. مه‌ترسیه گه‌وره‌که له‌وه‌دایه، ئه‌مانه نازان که نازانن، واده‌زانن که ده‌زانن. سیاسییەکانی کورد، کە ئەمڕۆ سەرکردە و بەرپرسە کوردەکانن، گەمژەترین و دەبەنگترین کەسایەتیی، لە هەموو روویەکەوە، ئەمانەن کە ئیمڕۆ کۆمەڵگای کوردی بە گیرفان و بە ناوگەڵیان بەڕێوە دەبەن.
به‌های ده‌بابه‌ی تی72
http://en.wikipedia.org/wiki/T-90جاسووسه‌که‌ی تورکیا بروسک یڵدرم ئه‌ڵێ: فازڵ متنی خۆی ڕاکێتی سام 7 ی دەفرۆشت به جه‌نگاوه‌ره‌کانی په‌که‌که، به نزیکه 5 میلۆن مارک. له یوتوبیدا بنووسه (سندوقه ڕه‌شه‌که)،به سانای ده‌یدۆزیته‌وه. ئه‌و دوو سه‌ره‌تانه، به‌کاولکردن و تاڵان‌کردنی باشووری کوردستان تێریان نه‌خوارد، ده‌یان جاریش سه‌ریان له کورده‌کانی خۆرهه‌ڵات شێواند، ده‌یان سه‌دان که‌ڕه‌ت، جه‌لالی و مه‌لایی بوونه که‌وا سووری به‌رله‌شکری شای گۆڕبه‌گۆڕ پاشان، به قه‌ڵه‌مبازێک بوونه سیخوڕی خوێنمژه‌که‌ی قوم خومه‌ینی گۆڕبه‌گۆڕ، پاشانیش نۆکه‌ریی بۆ فاشسته کورد کوژه‌کانی تورکیا.
ئێستاش، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ده‌نگه لاوازکراوه‌کانی کورده‌کانی باشووری بچوک بده‌ن، له‌وێش وه‌ک کاری هه‌میشيیه‌یان هاو ده‌نگی تورکه فاشسته‌کان (اخوان موسلیمه‌کان)ن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین ته‌نانه‌ت ناوی کوردیش بهێنن وه‌ک نه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بورهان غه‌لیون زۆرنا، ته‌نها 3 مانگ پێش ئه‌مڕۆ گووتی کوردی سوریا ڕاگوێزراون(مهاجرن) بۆ سوریا، واتا کورد له سوریا هیچ مافێکی نییه.
پاشانیش دوێنی که کۆبونه‌وه‌ی دۆستانی سوریا له تونس به‌سترا، ته‌نها کۆمه‌له‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، به‌شداریان کرد، ڕێخراوه گه‌وره‌کانی دیکه‌ی کورد به‌شداریان نه‌کرد:
چونکه هه‌روه‌ک باسمان کرد، کورد بانگهێش نه‌کرابوو.
گوله‌نه‌کان سه‌رپه‌رشتی کۆبونه‌وه‌کان ده‌که‌ن، گوله‌نه‌کانیش ئه‌ڵێن: له‌جیاتی ئه‌وه‌ی کیژانی کورد فێری خۆپیشاندان ببن، فێری له‌شفرۆشیان ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست