که‌ی شێخ جه‌عفه‌ر هی ئه‌وه‌یه به زمانی گوڵ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت؟
Thursday, 26/05/2011, 12:00
به به‌ردیان وت، وه‌ره ببه به مرۆڤ، به‌رد وتی: نا من نابم به مرۆڤ، دڵی مرۆڤ له من ره‌قتره!
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت، له‌زمانی سیاسه‌ت دوربکه‌وینه‌وه، بێ پێچ په‌نا، باس له ده‌قی مه‌به‌ست بکه‌ین، ئه‌وسا ئه‌ڵێین، که ساڵانه ١٠ ملیارد تا ١٣ ملیارد بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانه.
واتا ئه‌و بودجه هێنده زۆره،که‌وه‌ک ئه‌ڵێن له‌ئاست بودجه‌ی ووڵاتێکی وه‌ک سوریا که ژماره‌ی دانیشتوانی دهگاته٢٢،٥ ملێۆن مرۆڤ، هێشتا بودجه‌ی کوردستان،٢،٩ ملیاردی زیاتره.
واتا سوریا که ژماره‌ی دانیشتوانی دهگاته٢٢،٥ ملێۆن مرۆڤ،بودجه‌ی ساڵانه‌ی ٩ ملیارده، به‌ڵام هه‌رێمی کوردستان که ناگاته ٤ ملێۆن، با ٦ ملێۆن مرۆڤیش بێت، ١٠ تا ١٣ ملیارده.
جگه له‌وه‌ش، سوریا که خۆی به ده‌رگای سه‌ره‌کی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئیسرایل ده‌زانێت، بودجه‌یه‌کی زه‌به‌لاحی ته‌رخان کردوه، بۆ کڕینی چه‌ک و تفاقی شه‌ڕ، به ده‌یان هه‌زار سیخوڕی بڵاوکردۆته‌وه به جیهاندا بۆ کڕینی چه‌ک به ڕه‌ش، به‌پێی ئامارێکی خودی ڕوسیا، ئێران٣٠٠٠٠ پسپۆڕ و کارمه‌ندی شاره‌زای به نهێنی له ڕوسیاوه گه‌یاندۆته ئێران، ئیتر هه‌ر له پسپۆڕی ئه‌تۆمی تا ده‌گاته پسپۆڕی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترۆ، تا ده‌گاته دروستکردنی پێنوسێکیش، سهرجهمیشییان له ڕێگای سیخوڕه‌کانی سوریاوه ئه‌نجام ده‌درێت.
(گاریباڵدی ناوی ناودارێکی ئیتالیه له شاری مۆسکۆ گه‌ڕه‌کێکیان به ناوی ئه‌وه‌وه ناو ناوه، له‌وێ خانویه‌کی بچکۆله‌م به‌کرێگرتبوو،به مانگی به‌ته‌نها ١٥ دۆلار. نێوانی من خاوه‌ن خانوه‌که زۆرخۆشبوو، خاوه‌نماڵ ڕاهێنه‌ری فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سۆڤێت بوو، ڕۆژێک به پڕتاو، لهدهرگاکهمی دا، به په‌شۆکاویه و په‌له‌پڕووزێ، پرسیاری لێکردم، سووریا چۆنه، مه‌ترسی نییه ئه‌گه‌ر بڕۆم بۆ ئه‌وێ، کوره به‌چاوی خۆم باوه‌ڕناکه‌م(١٥) هه‌زار دۆلاریان پێشه‌کی داومه‌تی، له‌وێش مانگی(١٠ هه‌زار دۆلارم ده‌ده‌نێ).) بڕۆم یانا؟
ئه‌ترسم بۆ ئه‌و پاره زۆره‌م ده‌ده‌نێ؟
ئه‌و ڕه‌وشه له‌هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی سۆڤیه‌تدا، به‌دی ده‌کرا، سه‌ره‌تای کۆتایی ڕوخاندنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت.
ئێمه چی، بودجه‌ی کوردستانی ئێمه بۆ کوێ ده‌ڕوات؟
به‌کورتی به‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی ده‌چێته گیرفانی ژماره‌یه‌کی که‌مه‌وه‌و که ژماره‌یان ناگاته ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست، زۆربه‌ی ههرهزۆریش گه‌لیش برسی کراوه، ناچار کراوه، که خۆی بدات بهداروبهردا تا له‌ده‌ست ئه‌م تاقمه که ئێستا له‌کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتدارن ڕزگاری ببێت. پێشینان واته‌نی به‌ردێک نه‌زان بیخاته گۆمێکه‌وه، به‌هه‌زران زانا ده‌رنایه‌ته‌وه.
سه‌رۆک خۆش بژی گه‌لیش برسی، گه‌لیش ئه‌و خه‌ڵکه‌ی حه‌فتاکان نییه، گه‌ل ئێستا له‌زمانی ژماره‌کان تێده‌گات، ده‌زانێت که هۆکاری برسیکردنی خه‌ڵکی، له ئه‌ستۆی سه‌رۆک و کۆلکه سهرکۆکهکاندایه و به پێزانینه‌وه خه‌ڵکی برسی ده‌که‌ن، به‌زانینه‌وه به زۆره ملێ خه‌ڵکی ناچاری ملکه‌چی دوژمن ده‌که‌ن، ئێستا خه‌ڵکی گه‌ل ئاگاداره، که زۆرینه‌ی بودجه ده‌چێته گیرفانی دوژمنێکی وه‌ک تورکه فاشستهکانهوه، تا بازگه و ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه‌کان بپارێزن.
به‌ڵام کوردێکی باکور، یا باشوور و خۆرهه‌ڵات، له‌سه‌ر بارێک په‌تاته بکوژرێت، به‌لایانه‌وه ئاسایی بێت. لینکی زمانی ژماره‌کان.
ته‌ماشای زمانی ژماره‌کان بکه، له‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، پاشان ئه‌و لیکه‌ی خواره‌وه، که وه‌ک ده‌ریا مرۆڤی کورد له‌ناچاریدا خۆی بارکردوه، له جێگه‌ی هێستر، ئه‌وسا بزانه که به‌ردیش ناهێنێته زمان، ئاخر به‌به‌ریان گووت: وه‌ره ببه به مرۆڤ؟
به‌رد گووتێ: نا من نابم به مرۆڤ مرۆڤ دڵی زۆر ڕه‌قتره!
له‌هه‌مان کاتیش‌دا جانه‌وه‌رێکی وه‌ک ئیبراهیم تاتڵسی به دزینی ئاواز و ئاهه‌نگی کورد، گیرفانی خۆی پڕکردوه، بێزیشی نایه بڵێ کوردم، ئه‌ڵێ من تورکم شانازی به‌سامانی خۆیه‌وه ده‌کات و ده‌ستی یارمه‌تی بۆ دایکی شه‌هیدان درێژ ده‌کات. ئه‌و کۆڵه لینکه مه‌ینه‌تی خه‌ڵکی کورده به‌ده‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جانه‌وه‌ری باشووری کوردستان.
جه‌نه‌ڕاله تورکه فاشسته‌کان که له کوردستاندا ته‌راتێن ده‌که‌ن، زۆرینه‌ی ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵانه ده‌ستیان به خوێنی هه‌زران هه‌زار لاوی کورد سووره، که‌چی زۆرینه‌ی بودجه‌ی کوردستان ده‌چێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه، چونکه له تورکیا هه‌روه‌ک سوریا جه‌نه‌ڕاڵه‌کان به خوێنی کوردی باکوور خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه.
مرۆڤ هه‌رگیز نا‌توانیت به دز و چه‌ته بڵی به‌سه میلله‌ت گوناهه به‌سه دزیی و چه‌ته‌یی، ئاخر البێرتۆ فۆجیمۆری 600 ملێۆن دۆلاری له ڕه‌ش و ڕووتی پێرۆ دزی، پاشان ڕای‌کرد، ده‌سه‌ڵاتی نوێش فه‌رمانی زیندانیی دا، که‌چی دیسان گه‌ڕایه‌وه، بۆ پیرۆ تا دیسان دزیی بکات، ئه‌وبوو گرتیان کلکیان بڕی، دزیی و چه‌ته‌یی وه‌ک نه‌خۆشی وایه، ئه‌وه‌ی که فێریی بوو ناتوانێت، وازی لێبهێنێ.
ئه‌ننه نیکۆل شمس 1967 2007 فۆتۆ مۆدێل، ئاکته‌ری فلیمی ڕووت، خۆی ملێۆنێر بوو، شوشی کرد، به ملیاردێڕی جیهانی خاوه‌ن گه‌وره‌ترین کۆمپانیای نه‌وتی جیهانی جێمس هاوارد مارشال، که به داخوازی کۆمپانیه‌که‌ی ئه‌و هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دوهوم هه‌ڵگیرسا، سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌و سه‌رمایه‌داره گه‌وره به‌ده‌ست ئه‌ننه نیکۆلهوهبوو، که‌چی پاره‌ی تاقمێک قه‌نه‌فه‌ی نه‌دا، هه‌تا ڕایان نه‌کێشایه دادگا. به‌های قه‌نه‌فه‌که ته‌نها 1500 دۆلار بوو.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بپرسم له کوردستانه‌که‌ی خۆمان، ئه‌گه‌ر باس له دانووساندن بکه‌ی، ده‌بێت بڵێین: پاشانیش دانووساندن له‌گه‌ل کێدا، له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ری شێخ مسته‌فا، که ئه‌ڵێ: هه‌مووتان ده‌گێم.
ئایا دانوساندن له‌گه‌ڵ شتێکی وه‌کوو شێخ جه‌عفه‌ردا ده‌کرێت، که هه‌موو عه‌قڵ و زانسته‌که‌ی له ناوگهڵیدایه؟
ئایا شێخ جه‌عفه‌ر له‌زمانی گوڵ تێده‌گات، که خۆی بۆنی پیسایی لێدێت؟ ئایا شێخ جه‌عفه‌ر له‌سه‌روی هه‌موویه‌وه، ده‌زانێت گفتوگۆ یانی چیی؟
دۆستێکم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و پرسی که ئایا گوێم له شێخ جه‌عفه‌ر بوو، پاشان گووتی: ئه‌رێ بۆخاتری خوا ئه‌و شته چۆن بوه به وه‌زیری پێشمه‌رگه؟
وه‌ڵامم دایه‌وه: دوکتۆر گیان، ئه‌گه‌ر نمونه‌ی شێخ جهعفهرهکان نه‌بوایه، ئێستا ئه‌و میلله‌ته و ئه‌و نیشتیمانه له‌ئاستی تردا ده‌بوو.
شێخ جه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه، فازڵ میرانی، حه‌مه‌ی مه‌لا قادر، ناله هه‌ورامی، که چه‌ند که‌سێکی وه‌کوو ئه‌و، کادرێکی 70 ساڵه‌ی دیموکرات ده‌گرن، تا بیفرۆشن به ساواک.
ئه‌و قاره‌مانه 70 ساڵه، مه‌لا ئهوڕهحمی وه‌رتی، له ناله هه‌ورامیه‌کان ده‌پاڕێته‌وه‌و پێیان ئه‌ڵێ: بۆخاتری خوددا بۆ خۆتان بمکوژن و ڕاده‌ستی ساواکم مه‌که‌ن؟
کاتێک ناله هه‌ورامییه‌کان ئه‌ڵێن بۆ خۆمان بتکوژین، ڕاده‌ستی ئێرانت، نه‌که‌ین؟
شه‌هید مه‌لا ئه‌وڕه‌حیمی وه‌رتێ ئه‌ڵی: کوڕه جوانه‌کانم، من پیرم ته‌مه‌نم 70 ساڵه، ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی ساواکیم بکه‌ن، ڕه‌نگه به‌رگه‌ی ئه‌شکه‌نجه نه‌گرم، که به‌رگه‌ی ئهشکهنجهشم نه‌گرت، ئه‌وا ناوی سه‌دان ئه‌ندام کادروانی حدکا ده‌هێنم، ئه‌وساش ڕووڕه‌شی ئه‌م دنیا‌و ئه‌و دنیاش ده‌بم.
مه‌لا ئه‌وڕه‌حیم پاره قه‌رزده‌کات و ده‌یداته ده‌ست ناله هه‌ورامیه‌کان، تا خۆیان بیکوژن و ته‌رمه‌که‌ی بفرۆشن به ساواکی ئێران و به ساواکی ئێران بڵێن، که ڕای‌کرد، بۆیه کوشتیان، ئێستا گۆڕی پیرۆزی شه‌هید ئه‌وڕه‌حیمی وه‌رتێ، له‌گردی سه‌یوانه، له‌و 4 به‌شه‌ی مه‌ڵپه‌ڕی بروسکه‌دا له‌سه‌ر شه‌هید ئه‌وڕه‌حیمی وه‌رتی به دووروو درێژی بخوێنه‌وه.
ووتوێژ له‌گه‌ڵ کێدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌وه‌ک تورکه فاشسته‌کان منداڵانی دوانزه ساڵانه ده‌کوژن؟!
فه‌رموو چ جیاوازیه‌ک ده‌بینی له نێوان شه‌هیدکردنی ئه‌و لاوه15 ساڵیه، ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌هید کردنی شه‌هید گه‌رمیان به‌ده‌ست سه‌رسه‌ریه‌کانی لقی4 ماڵی به‌رزانی؟
فه‌رموو به چاوی خۆت ببینه، سێ خێزان 13 ساڵه له گۆڕستان ده‌ژین، لۆمه‌ی میسریش ده‌که‌ن.
دڵنیام که شێخ جه‌عفه‌رو ناله هه‌ورامی فازڵ موتنی ڕۆژێک له‌ڕۆژان ته‌نها لاپه‌ڕه‌یه‌ک چییه، له ڕۆژنامه‌یان نه‌خوێندۆته‌وه. ئه‌گینا به‌و زمانه‌ی که گوناهه پێیان بڵێین لومپن و چه‌قۆ کێش، چونکه چه‌قۆ کێشه‌کانیش، کێشه‌ی تاکه که‌سیان هه‌یه و بیر له‌کۆمه‌ڵ ناکه‌نه‌وه.
ئه‌وانه شتێکن هه‌ن، به‌ڵام بیر ناکه‌نه‌وه، کانت واته‌نی به‌ڵام هه‌ن.
ته‌نها ڕێگا بره‌ودانه به‌زمانی ژماره‌کان و ووریاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان، تا له مافه‌کانی خۆی تێبگات.
نه‌ک دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که شتی وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر و ناله هه‌ورامیه‌کان، به‌خێو ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست