نهێنیی جله نوێکانی قه‌یسه‌ر و نهێنیه شاراوه‌کانی ناو قورئان
Sunday, 31/05/2009, 12:00
نووسه‌ری ناوداری جیهانی هانس کریستیان ئهدهرسین له دایک بووی ساڵی 1805 ، 1875ی زاینی کۆچیی دوای کردوه، ئه‌و له‌دایک بوی دانیمارکه، هانس 200 چیرۆک و 1000 ئارتیکل و 6 ڕۆمان و 50 شانۆ نامه‌ی نووسیوه، هه‌تا خۆی له ژیاندا مابوو، به‌رهه‌ماکانی وهگێڕدران بۆ زیاتر له 10زمانی زیندووی جیهانی، پاش مه‌رگی خۆشی به‌رهه‌مه‌کانی وهگێڕدران بۆ زیاتر له 150 زمان.
ئه‌نده‌رسین له ده‌سته جله نوێکانی قه‌یسه‌ردا نوسی: دوو جامباز ده‌یکه‌نه هه‌را، که ده‌توانن جوانیترین دستهجل بدورن، به‌ڵام ده‌سته جلی ئه‌وان به هه‌موو که‌س نایه‌ته کڕین، هه‌ر زۆر گرانه، ته‌نها خوداپێداوه‌کان، ده‌توانن بیکڕن.
ئهدهرسین ده‌نوسی: ئه‌م دوو جامبازه ده‌گه‌یشتنه هه‌ر جێگایه‌ک، ئه‌و گازهندهیهی خۆیان دووپات ده‌کرده‌وه. تا هه‌واڵ گه‌یشته قه‌یسه‌ر. کاتێک قه‌یسه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ده‌بیستێت، ده‌ست به‌جێ ده‌نێرێت، به‌دوایانداو داوایان لێده‌کات، که له‌و شێوه‌ی خۆیان باسی ده‌که‌ن، ده‌ستی جلی زۆر جوانی بۆ بدورن. جامبازه‌کان ئه‌ڵێن: قوربان، به‌داخه‌وه خۆمان پاره‌مان نیه، تا بۆ به‌ڕێزانی دروست بکه‌ین، به‌ڵام قوربان، پاره‌ی زۆری زۆر تێده‌چێت، چونکه به‌داوی زێر دروستی ده‌که‌ین!
قه‌یسه‌ر فه‌رمان ده‌دات به شالیاری ده‌ربارو ئه‌ڵێ: باشترین خانوو به هه‌موو پێداویستیه‌که‌وه له‌گه‌ڵ خه‌زینه‌ی ده‌وڵه‌تیان له ژێر ده‌ستدایه، هه‌رچیان ویست ده‌ست به‌جێ ده‌بێت بۆیان ئاماده بکه‌ن. شالیاری ده‌ربار ئه‌ڵێ: فه‌رمانی قه‌یسه‌ر له‌سه‌ر سه‌رمانه.
دووجامبازهکه، خانویه‌ک باش به هه‌موو پێداویستیه‌که‌وه وه‌رده‌گرن، به ئه‌رێی گه‌نجینه‌ی دهوڵتیشهوه. ده‌ست ده‌که‌ن، به درومانی ده‌سته جلکه‌ی قه‌یسه‌ر.
دووجامبازهکه له خۆیانه‌وه، ده‌ست باده‌ده‌ن، ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن، کارێکی واده‌که‌ن که ههموگیانیان شه‌ڵاڵی ئاره‌ق ده‌بێت، کاتێک وه‌زیری ده‌ربار دهێته دتیتنیان، خێرا، دووجامبازهکه ئه‌ڵێن، چۆنه به‌لاته‌وه، به‌ڵام وریابه هه‌موو که‌س ئه‌م ده‌سته جله نابینێ، ته‌نها مرۆڤی ژیر‌و دانا دهیبنینێ، مرۆڤی گێژو بێمێشک گوێدرێژ ئاسا نابینێ.
شالیاری ده‌رباری قه‌یسه‌ر، هه‌رچی ته‌ماشا ده‌کات، هیچ نابینێ و له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ: تۆ بڵێی من هێنده گه‌مژه بم، ده‌سته جله نوێکه‌ی قه‌یسه‌ر نه‌بینم؟
بۆیه شالیاری قسهیهسهر بۆ خۆ ده‌رخستن، بۆ خۆ برنه پێشه‌وه، ئه‌ڵێ: ده‌سه‌کانتان خۆش بێت، ئه‌مه یه‌که‌مجاره ده‌سته جلی وا جوان و نایاب ببینم، هێشتا که‌س ده‌سته جلی وای نه‌دیوه! کاتێکیش ده‌گه‌ڕێته‌وه لای قه‌یسه‌ر به‌هه‌مان شێوه ده‌که‌وێته په‌سه‌نکردنی ده‌سته جله نوێکانی قه‌یسه‌ر.
هه‌ر کاتێک هه‌رکه‌سێک له نوێنه‌ره‌کانی قه‌یسه‌ر ده‌چنه‌لای دوو جامبازهکه، دووجامبازهکه هه‌مان به‌یت و بالۆره‌ی خۆیان دووباره ده‌که‌نه‌وه، که خه‌ڵکی ووشیار و ڕۆشنبیرنهبێت دهستهجلهکانی قه‌یسه‌ر نابینێ، تا والی لێدێت، هه‌ر کام له نوێنه‌ران ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ئه‌وان گه‌مژه‌ن بۆیه دهستهجلهکانی قه‌یسه‌ر نابینن.
دووجامبازهکه هه‌میشه خه‌ریکن، به‌ڵام تاڵه داوێکیشیان له ته‌ونه‌که نه‌به‌ستوه، یا بڵێێن که ته‌نها بسته پارچه قوماشێکیشیان نه‌چنیوه، چونکه هیچ ناکه‌ن، ته‌نها بۆ له خشته بردنی ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی قه‌یسه‌ر ده‌ست باده‌ده‌ن و ئاره‌قه‌ی شین مۆر له خۆیان ده‌رده‌که‌ن.
تا ئه‌و کاته‌ی نۆره دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که قه‌یسه‌ر مانۆڕێکی خۆ پیشاندانی ده‌سته جله‌که‌ی ده‌کات له پێش چاوی نه‌ته‌وه‌که‌ی. به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی که ته‌نها مرۆڤی ژیر ووشیار ده‌توانێک جوانی ده‌سته جله‌که‌ی قه‌یسه‌ر ببینێ، ته‌واوی ووڵاتی ته‌نیوه‌ته‌وه، ئاساییه که‌سیش نایه‌وێت که خۆی ناونووس بکات به گه‌مژه و نه‌زان، بۆیه هه‌ر هه‌موو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ببینن، له‌دوره‌وه ماشا ئه‌ڵا له جوانی دهستهجلهکهی قه‌یسه‌ر ده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت له ڕۆژی نمایشی قه‌یسه‌رو ده‌سته جله‌که‌ی گه‌ل هه‌موو پێکه‌وه هاوار ده‌که‌ن، که ده‌سته جله‌که‌ی قه‌یسه‌ر ته‌نها ده‌سه‌ته جلێکه که بێوێنه‌یه له جیهاندا!
به‌ڵام، له پڕ منداڵێک هاوار ده‌کات، هه‌مووتان ڕاست ناکه‌ن، قه‌یسه‌ر هیچی له‌به‌ردا نیه!
له ڕستیشدا قه‌یسه‌ر ڕووت و قووت بوو، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ی به زانا‌و دانا بپێورێن هه‌موو شاباشی جوانی دهسهتهجلێکیان کرد، که‌بوونی نه‌بوو.
هه‌موومان له‌وه دڵنییان که ئه‌م کورته چیرۆکه‌ی ئه‌نده‌رسین، زاده‌ی بیر‌و ئه‌ندیشه‌ی خۆیه‌تی، یا توڕه‌ی ئهندهرسینه له خه‌ڵک، واتا ڕوداوێک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی لێوه‌ده‌کات ڕوینه‌داوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوور نیه له ڕوداوه‌وه، ئیتر ئه‌و ڕوداوه ئاینی بێت، یا سیاسی.
ئه‌وه‌ی ئێستا له جیهان و کوردستانیشدا ڕووده‌ده‌ن، جیاوازیه‌کی وایان له‌گه‌ڵ ئه‌و چیرۆکه ده‌ستکرده‌ی ئهندهرسیندا نیه.
بۆ نموونه چه‌په‌کانی سوید داوای 6 کاتژمێر کار ده‌که‌ن بۆ کرێکار، به‌هه‌مان مووچه‌ی که کرێکار وه‌ریده‌گرێت بۆ8 کاتژمێر کارکردن. بێگوومانین 6 کاتژمێر کارکردن پشووی زیاتر، ته‌ندروستی زیاتر ده‌دات به‌مرۆڤ، هه‌رچه‌ند کۆمه‌ڵگای سویدی کۆمه‌ڵگایه‌کی کرێکاریه، که‌چی هێنده خۆی هیلاک نه‌کردوه که بتوانێت ئاسوده‌تر بژی. جگه له‌وه‌ش، جگه پارتی چه‌په‌کان و پارتی ژینگه سه‌رجه‌م پارته‌کانی دیکه نه‌ک هه‌ر نازیستن به‌ڵکو له تێڤیکانهوه دژایه‌تی سوکایه‌تی به بێگانه ده‌که‌ن، که‌چی ئه‌و هه‌موو بێگانه له سویددا ده‌ژی، ده‌نگی خۆیان ناده‌ن به ئه‌و دوو ڕێخراوه که جیاوازی نێوان سویدی و سه‌ر ڕه‌ش ناکه‌ن.
ئه‌گه‌ر بێت و نیگایه‌کی کورت نیگا بگرینه سوره‌ی یه‌که‌می قورئان، که هه‌ر له سه‌رتاوه به بیسم ئه‌ڵا ده‌ست پێده‌کات، واتا به‌ناوی خودای میهره‌بان و به‌خشنده‌یه، وه‌ک ده‌زانین هه‌روه‌ک خودی قورئان وئیسلامییهکانیش گازه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که قورئان ووتاری خودی خودایه، که‌چی له‌و یه‌که‌م سوره‌دا خودا داوای ڕێگه‌ی ڕاست ده‌کات، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی خودا ڕێگه‌ی لێتێکچوو داوای ڕینمایی ده‌کات!
به‌کورتی ناوه‌ڕۆکی سوره‌که هه‌ر هه‌مووی، سوپاس و ستایش و پاڕانه‌وه‌یه، بۆ خودا، واتا خودا سوپاس و ساتایشی خۆی ده‌کات!
هه‌روه‌کوو لای هه‌مووشمان ئاشکراو ڕوونه سوپاس وستایش وپاڕانه‌وه، زاده‌ی کۆمه‌ڵگای چه‌وسانه‌وه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست