کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ووڵاتی عه‌لی بابا و 40 دزکه‌ تاوانێکی نوێ

Saturday, 05/11/2011, 12:00


هەوالەکان ئەمە رادەگەیەنن، کە به‌ڕیوه‌به‌ری پێشووی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل کاک سه‌ید ئیبراهیم خه‌لیل، بێسه‌رو شوێنکراوه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراوه‌وه‌‌، هه‌روه‌ها پاشانیش چه‌ند چه‌کدارێک چونه‌ته‌ ماڵه‌که‌ی پاش پشکینین پێسێکه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه‌. ئه‌وه‌شگوتراوه‌ که‌ ناوبراو، پێشماوه‌یه‌ک باسی له‌وه‌ کردوه‌که‌ گووتوویه‌تی هه‌رچی داهاتی ئیبراهیم خه‌لیله‌ ده‌چێته‌ گیرفانی نێچیره‌وه‌، ئاشکراشه‌ له‌ ووڵاتی عه‌لی باباکان، باچی گووتنی ڕاستیه‌کان فڕاندن و بێسه‌ر و شوێنکردنه‌. دوای بێسه‌روو شوێنکردنیش، ته‌رمه‌که‌ی له‌لا کۆڵانێکدا ده‌دۆزرێته‌وو پاشانیش ئه‌ڵین فڵان ئینسپیکتۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێکردوه‌و، له‌دوای فڕێنه‌ران ده‌گه‌ڕێن، هه‌روه‌ک تیرۆر کردنی دوکتۆر عبدولستار، سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌، سه‌رده‌شت عوسمان.......هتد. له‌لاشه‌وه‌، له‌ ئیماره‌تی بابان جه‌لال تاڵه‌بانی که‌ڵته ‌کۆنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێن پیری ئاخر شه‌ڕ، بۆ داپۆشینی تاوانه‌کانی خۆیان نۆکه‌ری کردن بۆ تورکی فاشی. گه‌جه‌روو گوجه‌ره‌کانی خوله‌ سه‌نگاوی نادروه‌، تا شه‌ڕێکی ناوخۆ هه‌ڵگیرسێنێت، تا خه‌ڵک نه‌یپه‌رژێته‌ بیرکردنه‌وه‌ له‌ ڕوداو کاره‌ساته‌کانی که‌ به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا ده‌هێندرێت، که‌ 27 کیژو لاوی کورد، به‌ چه‌کی کیاوی ناپاڵم کراونه‌ته‌ قه‌ره‌برووت. تا خه‌ڵک بیر له‌وه‌ نه‌کاته‌وه‌، که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ عه‌ردهه‌ژه‌که‌ی (بومه‌له‌رزه‌که‌ی) شاری وانی باکووری کوردستان، کاره‌ساتی سروشتی نیه‌و ده‌ستکرده‌. ئه‌وه‌ خوله‌ سه‌نگاویه‌، به‌ ده‌بابه‌ شڕه‌کانی به‌عسه‌وه‌، ده‌یانه‌وێت، گومی خوێن له‌شاری سلێمانی هه‌ڵسێنن، ئه‌وه‌ هه‌میشه‌ خوله‌ سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ره‌کانن که‌ هه‌میشه‌، بۆ ڕۆله‌ی بێچه‌که‌کانی گه‌له‌که‌مان، وه‌ک ڕێویه‌که‌ی شام ده‌نه‌ڕێنن، به‌ڵام له‌ ڕیوی بوده‌ڵه‌تر له‌ئاست بۆمبارانی تورکییای فاشی و عه‌مامه‌ به‌سه‌ره‌ جانه‌وه‌ره‌کانی ئێران، بێده‌نگن فیشه‌کی تفگه‌نگه‌کانیان، هه‌ر هه‌موو چرووکه‌. کاک سه‌ید ئه‌کره‌م خالید ڕاستگۆیانه نهێنیه‌کانی درکاندوه‌، هه‌رچه‌ند بۆ زۆربه‌ی ووشیاره‌کان، به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌، که‌داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل ناچێته‌ گیرفانی هیچ هه‌ژارێکه‌وه‌، به‌ڵکوو سه‌دان جار،مان بیستوه،که‌هه‌ژران به‌دوای ده‌ڕاسته‌دا ڕایانکردوه‌ که‌ دانه‌ دانه‌ ده‌نکه‌ گه‌نم کۆبکه‌نه‌وه،ماڵی 1000 دزکه‌ش به‌ ماشینی گه‌وره‌ گه‌وره‌ شلیفه‌ دۆلاره‌کانیان ئاودیوی بانکه‌کانی تورکییای ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند دڵنیام که‌ سه‌ید ئه‌کره‌م خالید، کۆیله‌یه‌کی ماڵی 1000 دزکه‌بوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پاراستنی گیانی ناو براو له‌ئه‌ستۆی هه‌مووماندایه‌، دڵنبیابه‌ که‌ ده‌توانین، به‌ هه‌مومانه‌وه‌ له‌کونه‌ تاریکه‌کانه‌وه‌ ناوبراو له‌ مه‌رگی ڕزگار بکه‌ین. دیسان ده‌توانین ده‌توانی له‌ئاست فڕوفیشاڵه‌که‌ی خوله‌ سه‌نگاویش بێده‌نگ، نه‌بین، هه‌رچه‌ند خوله‌ سه‌نگاوی پێشینان واته‌نی تووشی گونڕه‌شی خۆی بوه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌ پۆزی هه‌تیوه‌کانی خوله‌ سه‌نگاوی شکاند، که‌ کوڕی خوله‌ سووره‌، ده‌با کوڕی که‌سێکی هه‌ژاربوایه‌، ئایا ئێستا ته‌رمه‌که‌ له‌ ساردخانه‌، نه‌بوو؟ ئومێد ده‌که‌م، که‌به‌هه‌ر هه‌موومان که‌مپه‌ینێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی کاک سه‌ید ئه‌که‌ره‌م خالید دروستبکه‌ین له‌ده‌ست جڕوجانه‌وه‌ره‌کانی عه‌لی باباکان. http://www.hawlati.co/babetekan/8654
‌‌‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە