ده‌سه‌ڵاتی کوردی به مه‌به‌ست مرۆڤی کوردیان کردۆته قوربای ده‌ریای ئیجه
Friday, 29/01/2010, 12:00
له پاش کۆتای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌می سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو، زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان تووشی قه‌یرانێکی قوڵی ئابووری هاتن. یه‌کێک له ووڵاتانه‌ش ووڵاتی سوید بوو، ئه‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی که 1 له 4 دانیشتوانی سوید کۆچیان کرد، بۆ ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. ژماره‌یه‌کی زۆریشیان وه‌ک کورده‌کانی نێوان تورکیا و گرێکلاند بوونه خۆراکی ماسیه‌کان، ئێستاش نزیکه‌ی 8 ملێۆن ئه‌مه‌ریکی له ئه‌مه‌ریکا، ڕیشه‌ی سویدیان هه‌یه،واتا له ئه‌سڵدا سویدین.
http://sv.wikipedia.org/wiki/Svenskamerikanهه‌روه‌ک گووتمان، پاشک کۆتای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م زۆربه‌ی ئه‌ورپا، توشی قه‌یرانی ئابوری هات، ناچار خه‌ڵکێکی زۆر ڕویان کرده ووڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڵام ئێستا سوید ئابوریه‌کی به‌هێزی هه‌یه، هه‌روه‌ها جۆرێک له جۆره‌کانی سوسیالیستی یا ژیانی هاوبه‌ش یا پێکه‌وه‌ژیانیان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان دابین کردوه.
ئێستا نه‌ک خه‌ڵک ڕاناکات و ووڵات به‌جێناهێڵی، به‌ڵکوو، نزیکه‌ی 3میلۆن بیانی به‌خێو ده‌کات، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تای 70 ووڵاتی سوید نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، بۆ هێنانی بیانی به‌تایبه‌ت، بۆ هێنانی وزه‌ی هێزی مرۆڤ(کرێکار) بۆ نموونه تورکیا، یوگسلاڤیا، گرێکلاند......هتد.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ئه‌مڕۆ که‌س برسی، نیه. پێوسیتیش، ناکات، که که‌س له‌که‌س ده‌ست پانکاته‌وه، هه‌موو که‌سێک به پێی یاسا شایسته‌ی نان و خان‌و و جل‌و به‌رگ و ده‌رمان، کاره‌با به‌پیی پێویست، به‌یاساش سهملێنداروه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که سوید ووڵاتێک خه‌ونه‌کانی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی و به‌هه‌شتی سه‌ڕوی زه‌وی بێت.
به‌ڵکوو، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی خه‌ڵکه‌که‌ی توێژه‌که‌ی خواره‌وه بده‌یت، که کرێکاره، ته‌نانه‌ت کارمه‌ندان و ته‌نانه‌ت مامۆستا‌و دوکتۆریش، وه‌ک نیمچه کۆیهلهک ده‌ژین، ژیان له‌م جۆره ووڵاتانه واتا: کار ، پاشان ماڵه‌وه نان خوارن کار، تا ئه‌و کاته‌وه‌ی ئیتر وه‌ک برغویه‌کی له‌کار که‌وتووی ناو کارخانه‌یه‌ک خانه‌نشین ده‌کرێت!
یا ده‌بینن له ووڵاتێکی پێشکه‌وتوو و سه‌روه‌تمه‌ندی وه‌ک به‌ریتانیا، بۆ پۆلیس ناچار بێت بۆ بژێوی ژیانی له‌شفرۆشی بکات، هه‌ڵبه‌ت له‌نده‌ن واتا واشیتۆن، واتا مه‌درید، واتا ئۆسلۆ، واتا ستۆکهۆڵم،واتا ئاتێن.
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article5769915.ab
به‌ڵام هێشتا ووڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌ک سوید، یا ئه‌ڵمانیا، به جیاوازی وه‌ک ووڵاتێکی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، وه‌ک جیاوازی چاخی به‌ردینی و ئهڕۆیه له زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیاندا، ئه‌گه‌ر زێده‌ڕۆیی نه‌بێت.
به‌کورتی که‌س پێی‌خۆش نیه، له زیدی باو باپیری هه‌ڵکه‌ندرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ی که کۆچ ده‌که‌ن، ئه‌وانیش نه‌داری که‌می دانه‌وێڵه،کۆچیان پێده‌کات.
لاوانی کوردیش به‌هه‌مان شێوه.
چ جای ئه‌وه‌ی هه‌مو که‌سێک لانه‌ی خۆی لا خۆشه‌ویستره، لاوی کورد خۆی توشی سه‌دان ڕێی هات و نه‌هات، واتا هیچ که‌سێک به خۆشی خۆی نیه که لاناکهی به‌جێده‌هێڵێ.
ڕێی هات و نههاتهکهی تابڵێی مه‌ترسیه، هه‌ر له‌یه‌که‌م قۆناغه‌وه که‌ده‌ست پێده‌کات، هه‌روه‌ک لای هه‌موومان ئاشکرایه که قاجاخچیهکان لاوهکوردهکان به‌و ڕێگایهنهدا ده‌بات،
یه‌که‌م سه‌رجه‌میان مینڕێژکراون.
دوه‌م هه‌میشه که‌مینی پاسداری فارس ژاندرمه‌ی تورک له‌سه‌ره ڕێگایاندان.
سێهه‌م ده‌یان جار بیستومانه که 10 که‌س یا زیاتر هه‌موویان که‌تونه‌ته که‌مینی تورکه‌کان یا فارسه‌کان هه‌مویان کوژراون،که لهمینو که‌مین ڕزگاریان بوو، ئینجا چه‌وسانه‌وه‌ی خاوه‌ن کار‌و کارخانه‌ی ئێران و تورکیا ده‌ست پێده‌کات، که‌له کۆیله خراپتر ده‌یان چهوسێینهوه، موچه‌که‌یان ناده‌نێ، کاتێکیش موچه‌یان ده‌ده‌نێ به نیوه چڵێ وه‌ریده‌گرن، بۆ هه‌میشه‌ش مه‌ترسی سنورداشکردنهوهیان هه‌یه، واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تای کاره‌که‌یان.
چواره‌م قاچاخچیه‌کان له کاتی په‌ڕینه‌وه‌یان له نێوان ده‌رییای تورکیا‌و گرێکلاندا،له بارسته‌و توانای به‌له‌مه‌کان نازانن، بۆیه ده‌بیستین که فڵان کۆمه‌ڵی قاجاخچی، ئه‌وه‌نده‌یان لێخنکا، یا ئه‌وه‌تا ئه‌ڵێن: بهلهماکهیان کونی تێبوه، یا به‌ر شه‌پۆلی به‌هێز که‌وتوه‌و هه‌موویان خنکاون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووڵاتێکمان نیه، ئاماریشمان نیه تا بزاندرێت، که ئایا چه‌ند گه‌نجی نه‌گبه‌تی خێرله‌خۆ نه‌دیوو بوۆته خۆراکی ماسیه‌کانی ده‌رییای ئێجه، یا نێوان گرێکلاند و ئیتلیا...هتد.
یا زۆربه‌ی جار قاجاخچیهکان له‌گه‌ڵ جاندرمه‌ی دوژمن ڕیدهکهون که فلان و فیسار پاره‌ی پێیه، بۆیه خۆیان ده‌دن به‌سه‌ر که‌مینی دوژمن‌دا تا ڕوتیان بکه‌وه.
له ده‌یان که‌سی ڕاست گۆو باوه‌ڕپێکراوه بیستراوه، که فڵان قاچاخچی به‌ر چاوی مێرده‌که‌یه‌وه یا براکه‌ی یا باوکی ئه‌و کچه‌وه وای لێکراوه.
داهێنانێکی نوێی قێزه‌ونی قاچاخچیه‌کان، ده‌م ته‌قاندنه، ڕۆژێک ناسیاوێکم به پڕتاو هاته لام داوای قه‌رزی لێکردم، ناسیاوه‌که‌م ماخۆلاناوی تی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ پاره نه‌گاته ده‌ستی قاچاخچیه‌کان، ده‌می برازکهم ده‌ته‌قێنن.
ئه‌م کاره مه‌ترسیداره‌ش ترژیدیایهش بۆ زۆربه‌مان نامۆ نیه و ئاگاداری ئه‌و ڕه‌وشه‌ین و زۆربه‌مان بیستوومانه.
ئێستاش هه‌موو قاچاخچیه‌کان به به‌رچاوی سه‌رجه‌م قوربانیه‌کانه‌وه دێن
ده‌چن له ئه‌ورپا و جێگه‌کانی دیکه، به‌ڵام که‌سێک خۆی ناکات به خاوه‌ن!
ئه‌مه‌یان هه‌تا ده‌گه‌نه گرێکلاند، دهها جار دۆزه‌خ به چاوی خۆیان ده‌بینن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی 100 که‌ڕه‌ت له لایه‌ن قاچاخچیه‌کانه‌وه سوکایه‌تیان پێده‌کرێت، لێیان ده‌درێت، ده‌ستدرێژیان لێده‌کرێت.
پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌گه‌به‌ته پاره‌ی نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌و کاته ده‌بێته کۆیله‌یه‌کی سه‌رده‌م، قاجاخچیهکان ده‌یان نێرن بۆ کار مووچه‌شیان وه‌رگرت، ئه‌و کاته قاچاخچیه‌کان هه‌موو موچه‌که بۆ خۆیان ده‌به‌ن.
ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی که گه‌نجان له گرێلکلاند تووشی ده‌یان و سه‌دان به‌ڵای دیکه دێن ئیتر هه‌ر له کڕین فرۆشتنی نهرکۆتیکه، تا ده‌گاته....هتد، هه‌روه‌ک خۆیان باسی ده‌که‌ن کاری فڕن سه‌دان کاری دیکه‌ی ماڵ‌وێران که‌ر. که زۆر جار ده‌بێته هۆی کوشتن و زیندانی هه‌تاهه‌تایی، سه‌رتای مانگی یه‌که‌می 2010 دوو کورد به سه‌ربڕاوی له گرێکلاند دۆزرانه‌وه.
کاتێک له و هه‌موو ته‌ڵه‌و که‌مین و قاجاخچیه جانهورو دڕندانه ڕزگاریان ده‌بێت،ئینجا نۆره‌ی سوکایه‌تی پێکردنی پۆلیسی ئه‌وروپاو ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان دێت.
به دڵنییایه‌وه ئهوێرین بڵێن که یه‌ک تاکهسیش چیه، به‌هۆی په‌نادانی سیاسیه‌وه یا مرۆڤیاتیهوه چیه، له هیچ کام نه له ووڵاتانی ئه‌ورپی ئه‌مریکی یا جێگه‌ی دیکه وه‌رنه‌گیراون، به‌ڵکوو ئه‌و پێوسیتی خۆیانه، که خه‌ڵک وه‌ک په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن، بۆ نموونه دهها ڕاپۆرت ئه‌وه ده‌سلمێنن که ووڵاتانی ئه‌وروپی ئه‌مه‌ریکی که‌نه‌دی، به‌ره‌و قڕان ده‌چن، چونکه منداڵیان نابێت و به‌م خه‌ڵکه ڕاکردوه جێگه‌یان پڕ ده‌که‌نه‌وه.
ڕاپۆرتی مۆنا شارن که له 03/10/2004 پێشکه‌شی گۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی کردوه، ئه‌ڵێ: ئه‌و گه‌له‌ی که بیه‌وه‌ێت بژی، پێویسته که‌می که‌م 2،5 منداڵێ ببێت، به‌ڵام ئه‌ورپیه‌کان 1،5 منداڵیان ده‌بێت، که‌واته ئه‌وروپی ئه‌مریکی که‌نه‌دیه‌کان به‌ره‌و قران ده‌ڕۆن.
هه‌روه‌ها پرۆفسۆر و نوسه‌ر تارق ڕه‌مه‌زان له سویسرا له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی"ئه‌ورپای ده‌بێته ئیسلام" هه‌مان بۆ چوونی هه‌یه، که ئه‌ورپیه‌کان قڕانیان تێده‌که‌وێت و وه‌ک نه‌ته‌وه نامێنن.
ئه‌مه‌یان له مه‌یدانی تیۆریدا، له پراکتیکیشدا، ده‌بینین، بۆ نموونه رێنکهبی گه‌ڕه‌کێکی گه‌وره‌یه له شاری ستۆکهۆلم، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ناوچه‌کانی گۆتنبۆرگ، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی گه‌ره‌که گه‌وره‌کانی مالمۆ، سودییان تێدا نه‌ماوه سه‌رجه‌م سهڕهشن.
زۆرنا نزیکه‌ی 20 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ ڕێنکهبی تاک و ته‌را سه‌ر ڕه‌شیان تێدا به‌دی ده‌کرا، به‌ڵام ئێستا تاک و ته‌را سویدی تێدا به‌دی ده‌کرێت. ئه‌مانه مه‌به‌ست له گه‌ڕه‌که هه‌ره گه‌وره‌کان و شاره هه‌ره گه‌وره‌کانه.
کاتێک بۆ یه‌که‌مجار له فڕگه‌ی هیسرۆی له‌نده‌ن دابه‌زیم، به‌ڕاستی په‌شۆکام، وامزانی که‌له نیوده‌لهی دابه‌زیوم، وابزانم زۆربه‌مان دیومانه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان به شێف و پۆلیس و چاودێره‌کانی دیکه‌وه، سه‌رجه‌م یه‌کی یه‌ک قوڵینه جبه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه، که‌سانی تازه‌ی وه‌ک من واده‌زانێت که‌له نیوده‌لهی دابه‌زیوه.
خانمێکی برینداری کیماوی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک نموونه، پاش ئه‌وه‌ی له دوو سێ وولاتدا داوای پهناههندیی کرد، نه‌یان دایه، دواجار له ووڵاتی سوید بڕیاری دهرکرنیاندا، پاش ئه‌وه‌ش به هه‌وڵی کوردان، به کۆڕگێڕان و ئاگادرکردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک نوسینگه مافی مرۆڤ، نهتهوهیهککگرتوهکان، خاچیسووری جیهان و فشاری دروستکردنی ته‌واوی چه‌په‌کانی ئه‌وروپا ئینجا پاش 4سال مافی مانه‌وه‌یان پێدا و ئێستا له‌سوید ده‌ژی. ئایا له‌و خانمه شایسته‌تر ، که به‌خۆی و ئامێرێکی قه‌باره گه‌وره که هاناسه‌ی پێده‌دات، هه‌یه!
به‌م ڕاپۆرتانه، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنم که هیچ کام له ئێمه‌ی به‌نابه‌ر له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵمان یا داواکانی خۆمان نیه، به‌ڵکوو له‌به‌ر پێویستی پڕکردنه‌وه‌ی شاره‌کانیان، خانوه‌کانیان، بکڕی که‌لوپه‌له‌کانیان، نه‌بێت ته‌نها که‌سێک وه‌رناگرن.
سه‌ره‌ڕای که پێویستیان هه‌یه به خه‌ڵک، ئینجاش، کاتێک ده‌گه‌نه ئه‌وروپا ده‌بنه که‌ره‌سه‌یه‌ک به‌ده‌ست به‌ڕیوه‌به‌ران کارمه‌ندانی وولاته ئهورپیهکانهوه، تا ئیساتش که‌سان هه‌ن که پاشتێپهڕکردنی 10 سال 15 ساڵ جاوه‌ڕوانی هێشتا، وه‌لامێکی نه‌دراوه‌ته‌وه، زۆربه تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی هاتون ده‌یان خۆیان کوشت، سه‌دان توشی نهرکۆمانی کاری دیکه هاتوو.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گه‌نجانمان ده‌بنه کۆیله‌ی ژێرده‌ستی تورک یا پاکستانی به موجه‌یه‌کی زۆرکه‌م به ناجاری کار ده‌که‌ن.
جارێ شه‌ڕی نه‌ژادپه‌رسته‌کان هه‌ر باسی ناکرێت، "لێزه‌رمان" کابرایه‌کی نه‌ژاد په‌رستی سویدی به‌کوشتنی که‌سێک که‌م ئه‌ندامکردنی 10 تاوانباره، به‌لام زۆر کوژراون به‌سه‌ر که‌سدا ساغنهبونهوه، ئه‌م کابرا به تفه‌نگێکی لێزه‌ره‌وه له‌بن بنچهکهدارو باخه‌کاندا خۆی ده‌شارده‌وه، هه‌ر سه‌ر ڕه‌شێک بهاته‌یه‌ته سه‌ر ڕێگای ده‌یکوشت.
http://en.wikipedia.org/wiki/John_Ausoniusجگه له‌وه‌ش، ئێستا زۆربه‌مان به‌وه ئاشنابووین، که گه‌نجه‌کانمان پیره‌ژنه‌کانی ئه‌وروپایان خه‌نی کردوه، زۆر که‌س باس له‌وه ده‌که‌ن که گه‌نجێکی 20 ساڵانه له‌گه‌ڵ پیره‌ژنێکی 75 ساڵیدا ده‌ژی. ئه‌گه‌ر ناچاری نه‌بێت، ئایا 20 ساڵی له‌گه‌ڵ پیره‌ژنی 70 ساڵیدا ده‌ژی!
له ڕوی داد و دادگاشه‌وه، ئه‌وه‌شیان دۆزه‌خێکی دیکه‌یه، چونکه لێزهمان ته‌نها نیه، به‌ڵکوو لێزه‌رمان نموونه‌یه‌کی که‌سایه‌تی سویدیه، چونکه به‌ڵگه‌ی خودی ڕۆژنامه‌کانی سویدی ئه‌ڵێ: که خودی پۆلیس به‌ڵگه دروست ده‌کات، تا که‌سێکی بێتاوانی پێ تاوانبار بکرێت.
به واتایه‌کی دی، ده‌بێت چ نهێنیه‌ک له‌وه‌دابێت که پۆلیس هه‌ستێت، به‌ڵگه‌ی ساخته دروست بکات، تا که‌سێکی بێتوانی پێتوانبار بکرێت رۆژنامه‌ی ئێکسپرێسی سویدی 4 ئه‌پریلی ساڵێ 2007. یائایا چه‌ند له‌م بابه‌تانه ده‌که‌وێته پێشچاوی مه‌دیا، یا چۆن ده‌تواندرێت که بیسهلێنیت، که خودی پۆلیس به‌ڵگه‌ی ساخته دروست ده‌کات، تا بێتوانێکی پێ تاوانبار بکرێت؟
ئه‌گه‌ر بێت و ووشه‌ی دیسکرمینێرینگ له گۆگله یا یاهۆدا بنوسین، ئه‌وکاته ده‌زانین که چی به‌سه‌ر بیگانه‌دا ده‌هێندرێت، له‌م وولاته ئهورپیانهدا. دیسکریمیێرینگ واتا، جیوازی زمان و ڕه‌نگی پێست و یا باوه‌ڕی سیاسی و ئاینی، یا دژی ئازادی تاکه که‌سی، هه‌رچۆن ئه‌و تاکه که‌سه بیر بکاته‌وه.
زانکۆ که به‌رزترین پله‌ی خوێندنه، یا ده‌روازه‌یه‌ک بۆ پێشانگای پیشاندانی ڕوی وولاته‌که به ڕوی دنیای ده‌ره‌وه‌دا، که‌چی ده‌بینن که دووکیژ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکیان که‌سێکی بیانیه، ڕیگه‌یان نه‌دان که‌له زانکۆی ۆپسلادا بخوێنن، له‌کاتێکدا که 30 جێگه‌ی چۆڵ، له زانکۆی ناوبراودا هه‌بوو، خۆشبه‌ختانه دادگا سسزای زنکۆکهیدا به 75000 کرۆنی سویدی.
http://www.svd.se/nyheter
دیسان له‌هه‌مانکاتدا، هه‌موو که‌سێک ئه‌و شانسه‌ی نیه، که سکاڵا له‌سه‌ر زانکۆ یا پۆلیس تۆماربکات، ئه‌گه‌ر پاڵپشتێکی پته‌وی نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێت سویدیه‌کی به‌جه‌رگ و خاو هه‌ڵوێست پاشان شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، که بتوانێت بیسه‌لمێنێت که دژی ئه‌و بێگانه کارێک کراوه، چونکه هه‌میشه به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو جێگایه‌ک باوه‌ڕپێکراوترن له خه‌ڵکی ئاسایی، پاشانیش بینای یا سه‌ر ڕه‌ش.
نازانم، ئه‌م په‌نده له سه‌ره‌تدا کوردیه یا ووته‌ی عیسای کوڕێ مه‌سیحه، که ئه‌ڵێ: خوێ دژی بۆگه‌ن کردن به‌کاردێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خوێکه خۆی بۆگه‌نی دروست کرد چی؟
هه‌ر به به‌ڵگه‌ی ڕۆژنامه‌کانی سویدی خۆیان پاشان ڕادێۆی ناوه‌ندی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت دادگای سویدی به چاوی جیاوازه‌وه ده‌روانێته سه‌ر ڕه‌شه‌کان، له هه‌موو بواره‌کاندا، ئه‌وه‌ی که ده‌ستنیشانکراوه،ڕادێۆکه ئه‌ڵێ: له 700 ڕوداوی به مه‌ستی لێخوڕینی ماشێن، 30 له‌سه‌دی سویدی زیندانی ده‌کرێت، به‌ڵام بیانیه‌کان50 له سه‌دیان زیندانی ده‌کرێت.
http://www.sr.se/ekot/artikel.asp?artikel=403326به کورتی، ته‌نانه‌ت په‌له‌وه‌ره کۆچه‌ره‌کانیش، ئه‌گه‌ر دانه‌وێڵه‌یان ده‌ست بکه‌وێت له ناوچه‌که‌ی خۆیان، هه‌رگیزاو هه‌گیز ئه‌و هێلانه‌که‌یان به‌جێناهێڵن.
ئه‌رێ به‌راست سویدی یا نهرویجیهکتان دی یا ته‌نانه‌ت کوهیتیهکیش که وولاتهکی خۆی به‌جێبهێڵێ و داوای پاناههندهیی بکات؟
هه‌روه‌ک به‌هادین نوری سکرتێری دیموکراتخوازه‌کان، که‌له‌سه‌ر چوارپای نه‌خۆشخانه‌یه ئێستا‌و داوای له ده‌سه‌ڵاتکرد،که چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی بکه‌ن، گوتی پاره هێنده زۆره به‌شی هه‌موومان بکات.
به‌ڵێ بودجه‌ی ههرێنده زۆره که ده‌توانێت،ڕێگه له گه‌نجان بگرێت و له ووڵاته‌که‌ی خۆیاندا بژین، به باڵا‌و کردنه‌وه‌ی ئه‌و بودجه زۆره که هه‌یه، به‌ڵام نایکه‌ن، نه‌ک هه‌ر نایکه‌ن به‌ڵکوو به هه‌موو فه‌رهوده چاویان تێرناخوا، و چاوین بڕیوه‌ته موچه‌ی زیندانیانی سیاسی،ئیتر خه‌ڵک نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌مانه بکات، به‌ڵکوو ده‌بێت ته‌خت تهراجیان به‌سه‌ردا بڕوخێندرێت.
زۆرێک له ئاواره‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان له‌وانه بۆ نموونه سه‌ربازی ناله هه‌ورامی که له کارلسکۆگه چکلێت فرۆشی ده‌کرد و خانوو دهکانهکهی خۆی ده‌سوتاند، تا تامینهکهی وه‌ربگرێت، ئێستا له دوبه‌ی به ملێۆن مامه‌ڵه ده‌کات.
ته‌نها بۆ زانین ، ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافیایه نه‌زانن، چونکه ده‌توانن که کاره‌با بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن و پێیان بفرۆشن، خۆ له هیج جێگایه‌کی ئه‌م گه‌ردونه‌دا کاره‌با بهخۆڕڕای نیه.
کێشه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌وانیش ته‌نهاو ته‌نها سه‌رمایه‌یه.
که‌واته نازانن سه‌رمایه‌که بخه‌نه گه‌ڕ، ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌که بخه‌نه گه‌ڕ، کار بۆ خه‌ڵکی ده‌دۆزنه‌وه‌و سه‌رمایه‌که‌یان گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
بۆ نموونه کاره‌با هه‌بێت، هه‌زارن هه‌زار کارخانه‌وه ده‌کوێته کار، ئه‌وه‌ش ده‌بێته خۆی په‌یدا کردنی کار بۆ هه‌زارن هه‌زار کرێکار‌و بێده‌نگ بوونی گه‌لیش.
به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که ئه‌وان خۆیان به میوان ده‌زانن، له‌وه دڵنیان که ڕۆێک دهێت که گه‌ل لێیان ڕابێت و ته‌خت و تهراجیان به‌سه‌ردا بڕوخێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست