ئه‌گه‌ر بومه‌له‌رزه‌که‌ی (وان) ده‌ستکردی تورکیا بێت، ئەی چار؟
Sunday, 13/11/2011, 12:00
به‌داخه‌وه، ڕاستیه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویست هه‌یه، که نامانه‌وێت تێبگه‌ن که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سیستێمێکه به‌ئازار و هاواری که‌سان و کۆمه‌ڵ و گه‌لانی دیکه، کۆمه‌ڵێک و که‌سان گه‌لانی دیکه به‌خته‌وه‌ر ده‌کات. سه‌رمایه‌داری واتای، ماڵوایران کردنی، که‌سێک یا کۆمه‌ڵیک، تا کۆمه‌ڵێکی و که‌سانی دیکه ملیان ڕاستبێته‌وه. سه‌رمایه‌داری پشتی کۆمه‌ڵیک ده‌کاته په‌یژه، بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌لێکی دیکه.(دوکتور محمه‌د میشال الغریب له کتێبی جرائیم الحروب الکیماوئیه، لاپه‌ڕه 20،21) ئه‌ڵێ (کرستۆف کۆلۆمبس) ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئه‌مه‌ریکای باکور و باشووری دۆزیهوهلهنامهیهکیدا بۆ بۆ پاشای ئیسپانیا ده‌نوسێ: که هینده سووره‌کان میوانیان له خۆیان زیاتر خۆش ده‌وێت، گه‌لانێکی هێنده بێوه‌ی و مرۆڤ دۆستن. که‌چی ئهوروپیهنامهردهکان له‌باجی چاکه‌ی هینده سووره‌کان، که ههنوگوین و زێر و زیویان ده‌به‌خشی ئه‌وروپیه‌کان، ئه‌وروپیه‌کان که‌لوپه‌لی ئاولدهی تاعوناویان ده‌به‌خشیه سه‌ر سه‌رۆک خێل و خودی خه‌ڵکه دڵپاک میوان دۆسته هیندیه سوره‌کانی ئه‌مه‌ریکای باکور و باشوور. نوسه‌ر که ئه‌و کتێبه‌ی وه‌رگێڕاوه: ده‌نووسێت که ژماره‌ی هینده سووره‌کان، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 16هه‌م خۆی ده‌دا، له 15 ملێۆن که‌س، که‌چی ئه‌مڕۆ ژماره‌یان ناگاته ملێۆنێک مرۆڤ. هه‌روه‌ها خودی ئه‌مه‌ریکا چه‌کی کیمیائی له کۆریا به‌کار هێنا ساڵانی 1945بۆ 1948،هه‌روه‌ها خودی ئه‌مه‌ریکا دیسان که‌وته‌وه،به‌کار هێنانی هه‌موو چه‌کێکی قهدغهکراو له ڤێتنام ساڵانی 1961 بۆساڵی 1975، هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه 11هه‌روه‌ها 12. مه‌به‌ستمه بێژم، خواردن و خواردنه‌وه له ئه‌وروپا به‌شی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی کردوه، چپێویست بوو، ئه‌و هه‌موو ده‌رییا پان وبه‌رینه ببڕێت تا ئه‌وان کۆمه‌ڵ کوژ بکات، خۆی ببێته خاوه‌ن ماڵ. ئایا ئه‌وه که‌ی دادوه‌رییه که که‌سێک بتوانێت به‌تاقی ته‌نها 30 ملێۆن دۆلار بدات، به‌ده‌ستێک جل، یا 15 ملێۆن دۆلار بدات به ته‌نها مهمکههڵبهستێک، له‌کاتێکدا به ملیارده‌ها که‌سانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌مینه هه‌ن که هه‌موو ته‌مه‌نیان ناتوانن ببن به‌خاوه‌ن ملێۆنێک دۆلار؟
له‌کاتێکدا 30+15 ده‌کاته 45 ملێۆن دۆلار ده‌توانێت که ژیانێکی ئاسووده بۆ ملێۆنه‌ها مرۆڤ دابینبکات.
له‌کاتێکدا ده‌بینن به به‌ر چاوی هه‌مومانه‌وه، که ساڵانه ملێۆنه‌ها مرۆڤ له‌برسا ده‌مرێت، بۆ لوقمه‌یه‌ک نان.
له‌کاتێکدا، که‌سان هه‌بن بۆ ته نها شه‌وه ئاهه‌نگێک 210 ملێۆن کرۆنی سویدی خه‌رج بکات.
ئایا ئه‌مه ئه‌وه نه‌گه‌یه‌نێت، که کۆمه‌ڵێک ده‌بنه په‌یژه، بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێکی دیکه له سیستێمی سه‌رمایه‌داریدا؟
گۆڵدهمائیری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی70کان ئه‌ڵێ: عه‌ره‌ب ناخوێنێته‌وه، که ده‌خوێنته‌وه تێناگات، کاتێکیش تێگه‌یشت، کاری پێناکات،هه‌روه‌ها (ابن خلدون، له‌به‌رگی یه‌که‌می کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی المقدمه دا ئه‌ڵێ: عه‌ره‌ب وه‌حشین، له وهحشێتیدا له‌زه‌ت ده‌چێژن). ئه‌فسووس ووته‌کانی گۆڵدهمائیر ڕاسته و ئامانجی پێکاوه، ئه‌و گووته‌ی گۆلدهمائیر ئێمه‌ی کوردیش ده‌گرێته‌وه، چونکه وا نزیکه‌ی 1400 ساڵه کولتوری عه‌ره‌ب ئاوێته‌ی کولتوری کوردی بوه، به‌داخه‌وه ئه‌وێرم بڵیم که ئه‌و گووته‌ی گۆڵدهمائیر به‌سه‌ر هه‌موو گه‌لانی جیهاندا، ده‌چه‌سپێت، ئه‌گینا پێکڕا ده‌مان توانی بڵێین ئاوه‌ره نامه‌رد تۆ ملێۆنێ دۆلارت لهوکوێوه هێنا؟
له‌هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر، ئێمه‌ی کورد وا خۆشهکراوین بکوژریین، تا دوا سنووری نامرۆڤانه ئازار بدرێین و ده‌نگ نه‌که‌ین و به کارێکی ئاسایی، لێکی بده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی مێژووی خوێناوی خۆمان بکه‌ین، ئه‌وسا ده‌بینن که ئازاره‌کانمان هێنده زۆر وگرانه، پێناسه‌کردنی یه‌کێکه له‌کاره هه‌ره سه‌خته‌کان، بۆ نموونه کۆمه‌ڵیک سه‌ربازی کێوی تورک سووکایه‌تی به ته‌رمی گریلا ده‌که‌ن، که‌چی هیچ کۆمێنتێک له باره‌وه نابینن، ئه‌نفالکراین کیمیائی بارانکران،که‌چی سه‌رانی کوردی باشوور به‌ئاشکراو نهێنی هه‌وڵی داپۆشینی بابه‌ته‌که ده‌ده‌ن، لایه‌ن گیران و دۆستانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌که به‌رزانی و تاڵه‌بانی له ئه‌ورپاش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن که هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به جینۆساید نه‌سه‌لمێندرێت، بۆ نمونه "فه‌همی مه‌حمود" له سوید ، "کچه‌که‌ی سامی عبدولڕحمان" له به‌رتانیا. سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لالی حسامه‌دینه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وشیار زێباریه، که هیچ هه‌نگاوێکیان نه‌ناوه بۆ به جینۆساید ناسینی ئه‌نفال و کیمائیبارانی هه‌ڵه‌بجه، هه‌رچه‌ند خودی عێراق دانی به‌و تاوانه‌دا ناوه. هه‌روه‌ها له‌کاتی ههبژاردنهکانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کاندا، ساڵی2010، که‌سێک که ناوه‌که‌یم بیر نیه، دوایکردبوو، که هیچ چاودرێکی سیاسی لایه‌نه کوردیه‌کان، بۆیان نیه، به‌جلی کوردیه‌وه بێنه ساڵۆنی ده‌نگدانه‌کانه‌وه، پاش ئه‌وه داوامکرد، به بچین بزانین به پێی کام یاسا، ئه‌و قسه ناقۆڵایه‌ی کردوه، هیچ کام، له حزبه‌کان، ئاماده نه‌بوون، که هاوکاریم بکه‌ن، هه‌رهه‌موو حزبهکوردیهکانیشم تاقی کردوه. له‌دوایشدا داوامکرد، که ناوه‌که‌یم پێبڵێن، بهشهڕنا، به‌ڵکوو به‌یاسا سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌که‌م، له‌لای پۆلیس، دیسانیش هیچ کامیان هاوکاریان نه‌کردم، له‌کاتێکدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک من چاودێری سیاسی سه‌ر سندوقه‌کان بوون، هه‌مویان له‌نزیکه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا هه‌بوو، که گووتی نابێت به‌جلی کوردیه‌وه، چاودێری سیاسی بچنه ساڵۆنی ده‌نگدانه‌وه.
لێره‌دا پرسیاری مه‌به‌ست ده‌هێنینه سه‌ر مێزی لێدوان و ده‌پرسین ئایا تورکیا ده‌توانێت که بومه له‌رزه‌ی له شێوه‌ی بومه له‌رزه‌که‌ی شاری وان ئه‌نجام بدات؟
پێش ئه‌وه‌ش، ئایا له ڕه‌وشتی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک‌دا شیمانه‌ی ئه‌وه هه‌یه، که کۆمه‌ڵکوژی له‌و شێوه ئه‌نجامبدا؟
وه‌ڵام به‌ڵێ: مێژووی دووروو نزیکی تورک،هه‌میشه هه‌ڵسووکه‌وتێکی وه‌حشیانه‌ی هه‌بوه‌و هه‌یه، بڕوانه مێژووی شاری کرمان که (اقا محمه‌د خانی قاجار)، سه‌راپای چاوی گه‌وره‌و بچوکی شاره‌که‌یان ده‌رهێناو هه‌رهه‌موویان کوێر کرد. سه‌راپای مێژوونووسان نوسیانه: تورکه‌کان هاتن کوشتیانسووتاندیان بردیان.
هاتنی هۆلاکۆ بۆ به‌غداد، که پایته‌ختێکی دێرین و شاری دانا‌و زانا‌و، بۆ سه‌رده‌می خۆی پاشماوه‌ی هه‌زران ساڵ له‌کتێب و نوسین له‌و شاره‌دا بوه، که تورکهکهن هاتن، چونکه ئاگاداری شارستانی نه‌بون، نه‌یان زانیوه که کهتێب چیه، سه‌ره‌تا نزیکه یه‌ک ملێۆن مرۆڤ به پیروپهککهوتهو منداڵه‌وه کۆمه‌ڵکوژ ده‌که‌ن، پاشان هه‌رچی کتێب‌و نوسێنێک هه‌بوو، هه‌ر هه‌مویان فڕێدایه ڕوباری دیجله‌وه، وه‌ک ئاشکرایه، ڕوباری دیجله، هه‌میشه قوڕو لیتاو بوه، چونکه کتێبه‌کان هێنده زۆر بوون، ڕوباری دیجله‌ی شین کردوه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر زۆری کوشتار و سوتاندن، بۆگه‌نکردنی ته‌رمی کوژراوه‌کان، هۆلاکۆ ناچار، له‌شکره‌ی بۆ ماوه‌ی مانگ و نیوێک له به‌غداد دوور ده‌خاته‌وه.
له‌سه‌رده‌می تازه‌شدا، (جۆنسانه ڕاندال، له امه فی شقاقدا لاپه‌ڕه343 دا ئه‌ڵێ: که له سه‌بیحه‌ی کچی ته‌به‌نی کراوی ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ، لهسهرمهرگیدا، ده‌پرسن که ئایا پهشمانه له کیمائی بارانکردنی شاری ده‌رسیم و ده‌وورووبه‌ری، که ژماره‌ی قوربانیه‌کانی له 90000 که‌س تێده‌په‌ڕێت، ساڵی 1936؟ سه‌بیحه‌ی ئه‌تاتورک له وه‌ڵامدا گووتوویه، نه‌خێر، په‌شیمان نیم، من کارێکی نیشتیمانیم به جێهێناوه. تێکستی تێ‌ڤی ئه‌ی ئێن ئێن ی عه‌ره‌بیی ڕۆژی 25 سێپتامبه‌ری 2003 ، نوسی که25 فڕۆکه‌وانی ئیسرائیلی چونه به‌رده‌م ناوه‌ندی فڕۆکه‌وانی ئیسرائیل و گووتیان ئه‌وه کلیکی فڕۆکهکهنمان، چیمان لێده‌که‌ن بیهکهن، ئێمه بڕیارمانداوه، که چیدیکه بوردومانی هیچ جێگایه‌ک نه‌که‌ین، له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه، جێگا‌و ڕێگای عه‌ره‌به‌کان. مه‌به‌ست له‌وه نیه، که ئیسرائیل جوله‌که‌یه و تورک و عه‌ره‌ب ئیسلامن یا مه‌نتالیتێتی عه‌ره‌ب و تورک ئیسلامیه، به‌ڵکوو مه‌به‌ست ئه‌و ژینه‌گه‌یه که تورکی تێدا په‌روه‌رده ده‌کرێت. ئه‌وه‌ش لیکێکی دیکه له‌سه‌ر هه‌مان باس، به عه‌ره‌بی.
له نێو تورکیادا، ده‌یان سه‌دان ڕێخراو هه‌ن بۆ نموونه فه‌تحوڵا که سه‌ره‌تاو کوتای ووته‌کانیان تا ئه‌م چرکه وساته سوکایه‌تی کردنه به نه‌ته‌وه‌ی کورد، له‌م دووسێ ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، مێرمنداڵیکی دیاربه‌کریان نیوه گیان کردوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ته‌له‌فۆن قسه‌ی به‌کوردی له‌گه‌ڵ که‌سوکاره‌که‌یدا کردوه، فه‌تحوڵا گویهلهنهکان به‌ناوی ئیسلامه‌وه، سوکایه‌تی به‌کورد، ده‌که‌ن.
کاتێک مشعه‌ل ته‌مۆ شه‌هیدکرا، زۆربه‌ی مه‌دییاکانی جیهان به‌خودی تورکیاشه‌وه،په‌نجه‌ی توانیان بۆ جانهوهرهکهی شام درێژکرد، که‌چی ڕۆژنامه‌ی دیار له‌زمانی ڕۆژنامه‌ی ناوداری جیهانی گاردیان نووسی که مشعل تهمو به‌ده‌ست و پیلانی تورکیا شه‌هیدکراوه، گومانیكیش له‌وه نیه که تورکیا مشعل ته‌مۆی شه‌هید کردوه، چونکه سوریا، بۆ له‌تکردنی ناڕه‌زاییه‌کانی نێو سوریا، که‌مێک نه‌رمتره له‌ئاست کورد، به‌وهیوایه‌ی که جانهوهرهکهی شام ئوێمدهکات که نه‌رم نوادن، ده‌نگه‌کان له‌ت بکات، ده‌ستی کراوه‌تر بێت بۆ لێدانی، ئه‌وانی دیکه، ئه‌مه له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی تورکییای فاشی خۆشیرین ده‌کات و خۆی به ئشتیخواز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، تا خۆی له ئۆۆپزشێۆن نزیک بکاته‌وه‌و جانه‌وه‌رێکی وه‌ک بورهان غهلیون که به‌ڕێوه‌به‌ری ۆپۆزشێۆنی ئێستای سوریا به ئاشکرا بڵێ: کورد مهاجره، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رهه‌ڵسکاران ووشیار نه‌بونایه، یه‌که‌سه‌ر ده‌یان توانی یهکگرتویهکه له‌ت بکه‌ن، چونکه مرۆڤ بیر ده‌کاته‌وه و ئه‌ڵێ: خۆ هێشتا باشار باشتره تا گه‌جه‌رو گهجهرێکی وه‌ک بورهان غهلیون، چونکه هیچ نه‌بێت، به‌شار ناڵێ:کورد مهاجره.
تورکه‌کان دوێنی له سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌کانی خۆیاندا له زمانی ئه‌ردۆغانه‌وه گووتی: تورکیا له‌وه ده‌ترسێت که به‌شار ئه‌سه‌د ۆتۆنۆمی بداته کورده‌کان. گوناهی خودی تورکه‌کان نیه، به‌ڵکوو جگه له فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌کان، ده‌یان ده‌زگای وه‌ک میت، و ژیته‌م، هه‌میشه گه‌له‌که‌ی خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، مێشکی توکی هه‌ژاریان وێران کردوه، به درۆ‌و ده‌له‌سه. ئیتر هه له‌و سه‌کۆوه که تورک باشترین نه‌ته‌وه‌یه، تورک زیره‌ک ترین نه‌ته‌وه‌یه، ئازاترین نه‌ته‌وه‌یه، یان زۆرێک له تورکه‌کان وا په‌روه‌رده‌کراون، که هه‌موو جیهان له پێشدا تورکبوه. مه‌حمود باکسی له کتێبی هه‌ر باڵنده و له‌گه‌ڵ پۆلی خۆیدا ده‌فڕیت نووسسی: کاتێک بۆ یه‌که‌م جارگهیشتمه ئه‌ڵمانیا، به‌تورکی قسه‌م له‌گه‌ڵ پۆلیسه‌کاندا کرد، چونکه وا تێگهیهندرابووم که ته‌واوی جیهان تورکی ده‌زانێت، مه‌حمود باسکی که‌سێکی خوێنده‌واره و نوسه‌ریشه. ئه‌وه بیکردنه‌وه‌ی نوسه‌رێک بێت، ئه‌ی خودا داخۆ ده‌بێت چیان به‌سه‌ر نه‌خوێنده‌واره‌کاندا هێنا، بێت. تانسۆ چیله‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا، له‌سه‌ربه‌ندی خۆ ئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردن و بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی چه‌لیک، خودی چیله‌ر چوه چه‌لیک، به‌ڵام کاتێک چهلیکیهکان سکاڵاین له‌ده‌ست فڕۆکه‌کانی تورکیا کرد، جێلهر، وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ره ساخته‌چی و درۆزنه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆامان که سوێندی به‌گۆڕی شه‌هیدان خوارد که ده‌بابه‌ی نه‌هێناوه بۆ شاری سلێمانی، تانسۆ چیله‌ریش سوێندی بۆ دانیشتوانی چهلیکیهکان خوارد، که ئه‌و فڕۆکانه فڕۆکه‌ی ئه‌وان نیه، به‌لكوو ئه‌وه فڕۆکه‌ی په‌که‌که یه! تورکیا به‌واتا ڕاستیه‌که‌ی واتای ووڵاتی درۆ و ده‌له‌سه، بۆ دوه‌م جار ئه‌و ووته‌ی کینگڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌ڵمانیا دوباره ده‌که‌مه‌وه که گوتی: تورکیا وه‌ک ته‌به‌قێک شووشه وایه، هه‌ر کاتێکت زانی شکاو بو به‌هه‌زار پارچه‌وه. ئاخر ناکرێت له‌م سه‌رده‌می زانست تهنکهلۆجیایهدا تورکیا هێشتا به ئه‌قڵی چه‌رخی به‌رینه‌وه بیربکاته‌وه، دیتمان چیکسلۆڤاکیا، چونکه سه‌رکرده‌کانی لۆژیکیانه یا بڵێن ووشیارانه بیر ده‌که‌نه‌وه، بهێ ئه‌وه‌ی دلۆپێک خوێن له لووتی هیچ که‌سێک بێت، ووڵاته‌که‌یان کرد به دوو ووڵات جێک و سلۆڤاکیا. ووڵاتانی ئه‌وروپا که بریتی بون له 27 ووڵات سه‌دان نه‌ته‌وه، سنووری نێوان خۆیان هه‌ڵته‌کاند، ئێستا ئه‌و 27 ووڵاته وه‌ک ته‌نها ووڵاتێکه‌و هیچکێشهو که‌موو کورتیهکیشیان له ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، نیه. زۆرێک له ووڵاتانه‌ی که ئێستا ئه‌ندامی بازاڕی یه‌کێتی ئه‌وروپان، زۆرێک له ووڵاتانه نه‌ک کاندیدی نه‌بوون وه تورکیابۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڵکوو وه‌ک وولاتێکی دوژمن چاوی لێده‌کرا، له‌لایه‌ن چاوی وولاتانی به‌ڕیوه‌به‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، بۆ نموونه پۆڵۆنیا، چیک، سلۆڤاکیا، ڕۆمانیا، هانگاریا، بولگاریا.........هتد، له‌هه‌مانکاتیشدا که ووڵاتانی ئه‌وروپاو به ووڵاتی سویدیشه‌وه، سه‌رگه‌رمی دروست کردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا بوون، تورکیا یه‌خه‌ی ووڵاتی سوید ده‌گرێت و داوایان لێده‌کان، که باخچه‌ی ساوایانی به‌زمانی کوردی دابخه‌ن، ڕۆژنامه‌ی داگسنیهێتهری سویدی ڕۆژی 11ی یه‌کی ساڵی 1985 نوسیوهیه که باخچه‌ی ساوایان له تێنسته که 15 منداڵی به‌زمانی کوردی ده‌خوێنن ئازاری تورکیا ده‌دات، بڕوانه به‌ڵگه‌ی داگسنیهێته‌ر به پێدی ئێف له خواره‌وه. به‌لام سویدکان ئێستاش تێنه‌گه‌یشتن، که تورکیا دوای چی ده‌کات، چونکه داواکه‌ی تورکیا هێنده بۆگه‌ن و بهئهقڵیکی وه‌حشیانه‌یه، ئه‌مڕۆی سویدیه‌کان لێی تێناگه‌ن، چونکه سویدیه‌کان باخچه‌ی ساوایان دروست کردوه بۆ زیاتر له 150 زمانی جیا جیای جیهانی!
به‌دوو جۆره نمونانه ئهمهوێبڵێم، به‌ڵێ: سه‌ره‌تا ده‌تواندرێت، که بومه‌له‌رزه دروست ده‌کرێت، به‌پێی ئه‌و دۆکوێمێتهی که لینکه‌که‌ی له خواره‌وه ده‌بینی.
هه‌روه‌ها به‌و باسوخواسهی که تورکیا ووڵاتێکه، بریتیه له درۆ‌و ده‌له‌سه، هه‌روه‌ها تورکیا ووڵاتێکه فاشسترین، هه‌روه‌ها فاشستێی وه‌حشیی سه‌ر ڕووی ئه‌م جیهانه‌یه، ڕێگه‌گرتن له هاوکاری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ لێقه‌وماوان به‌ڵگه‌یه ئه وولاته وه‌حش ده‌یبات به‌ڕێوه. تورکیا ووڵاتێکه وه‌ک سه‌گی ڕاوی ئیپریالیزم به‌کار ده‌هێندرێت، ئیمپالیزم تورکیا ده‌نێرێت بۆ ڕاو و شه‌ڕه ڕاو، دوای ڕاوه‌که چه‌ند ئێساقانێک ده‌ده‌ن به‌تورکیا. دامه‌زراندنی سیستێمی موشه‌کی قه‌ڵغانی به‌رگری ئه‌مه‌ریکی له خاکی باکوری کوردستان، له دژی هاتنی مووشه‌کی دوژمن. داش و دامه گۆڕینه‌وه‌ی ئاغای ئه‌مه‌ریکاو پیاوه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه. بڕوانه وێنه‌ی خواره‌وه، که چهترپرێسهوه وه‌رگیراوه. که‌واته ئه‌گه‌ره‌کان زۆرن که بومهکهرزهکهی وانی باکوری کوردستان ده‌سکردی تورکیا بێت، به‌یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا، تا تورکیا ڕیگه بدات موشه‌کی به‌رگری له خاکیدا که کوردستانی باکوری داگیرکراوه، دامه‌زرێنێت،ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا بۆ به‌رگریکردنه، له مووشه‌کی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل. که‌واته چاره‌مان چی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاستبێت، ئایا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌یت که بومه‌له‌رزه‌ی ئاینده، شاری مه‌هاباد یا ئامه‌د یا سلێمانی یا قمیشلۆ. بێت؟
چاره زۆره، هه‌ر بۆ نموونه ده‌توانیت توانای خۆت بخه‌یته‌کار که هه‌وڵبده‌یت،هیچ به‌رهه‌مێک تورکی نه‌کڕن و به‌کاری نه‌هێنن. نه‌ک هه‌ر بۆ دژایه‌تیکردنی تورکییای فاشی، به‌ڵکو بۆ ته‌ندروستی خۆشتان چونکه وه‌ک ئاشکرایه، سه‌راپای بهرووموومی توکیا مزهوهره، بۆ ئه مه‌به‌سته‌ش ملێۆنه‌ها به‌له‌گه هه‌یه، یه‌که‌م به پێی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌کانی سویدی، زۆری قوربانیه‌کانی بومهلهرهکانی تورکیا‌و باکووری کوردستان، هۆکاری ساخته‌کاریه له بینا سازیدا، ته‌نانه‌ت وه‌ک له‌بابه‌تی پێشومدا باسمکرد، ئه‌وان ئه‌وێرن ساخته‌کاری له مه‌ترسیدارترین ده‌زگای خۆیاندا بکه‌ن که ده‌زگای میتی تورکه، یه‌کێک له لێکۆڵه‌ره‌وان ئه‌ڵێ: ته‌نانه‌ت له جیاتی چیمه‌نتۆ خاک خۆڵی ناوچه‌که‌یان کۆکردۆته‌وه‌و له جیاتی چیمه‌نتۆ به‌کاریانهێناوه. به زمانه‌کانی وه‌ک ئیگلیزی، فه‌ڕه‌نسی یا ئه‌ڵمانی، یا سویدی، دانیمارکی ته‌نانه‌ت زمانی تورکی بنوسه بومه‌له‌رزه و تورکیا ئه‌وسا ده‌زانیت، که تورکیا ووڵاتی ساخته‌چیو مافیاکانه. نموونه‌ی دوم له گۆگله بنووسه سوسورلوکسکانداڵ، وه‌ک ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه، که له‌ناو گۆگله نوسیم سوسورلوک سکانداڵ.
ده‌بینی ده‌یان و سه‌دان به وێنه‌شه‌وه، که خودی تورکیا، ناوی چه‌ند مافیایه‌کی داوه به پۆلیسی ئهنتهپوڵ، تا ئه‌و مافیایه ده‌سگیر بکه‌ن، به‌ڵام به ڕێگای کاره‌ساتێکی سه‌یاره،مافییای داواکراو، که‌خودی تورکیا ناوی دا‌و به پۆلیسی جیهانی ده‌سگیری بکه‌ن، له‌گه‌ڵ وه‌زیری عه‌داله‌تی تورکی له‌گه‌ڵ قه‌حبه‌یه‌کی (لهسفرۆش) ناوداری تورکی له‌ناو یه‌ک ماشێن‌دا برینداربوون.
دووه‌م هه‌رکه‌س له‌ئاستی خۆیه‌وه، ده‌توانێت که نه‌وه‌کانی په‌روه‌رده‌بکات، که هه‌وڵبده‌ن له نزیکه‌وه له ته‌که‌نه‌لۆجیای پێشکه‌وتوو، نزیک بنه‌وه‌و تێبگه‌ن که ئایا ئه‌و بومه‌له‌رزه ده‌ستکرد، یا خۆڕسکه.
سێهه‌م، ده‌توانین،بێده‌نگ دانه‌نیشین، ئه‌مڕۆ چی ئاسانه مایل ناردن، ئاسان تریش یه‌خه‌ی دۆست و دوژمنیش بگرین، بۆ نموونه وێنه‌ی ڵیدانی جانه‌وه‌رانه‌ی پۆلیسی تورک به‌کوته‌ک به‌شێوه‌ی وه‌حشیانه‌ی خودی تورکه‌کان، فلیمی ڤیدێۆی ئه‌و دیمه‌نه جانه‌وه‌رانه‌ی که سه‌ربازه تورکه وه‌حشه‌کان که ته‌نانه‌ت سووکایه‌تی به‌ته‌رمی گه‌ریلاش ده‌که‌ن، بنێرین بۆ ئه‌ندام پارله‌مان، بۆ دۆست و ناسیاو بۆ سه‌رکرده‌کانی جیهان، دوباره سێباره ده‌باره با ئه‌و فلیم‌و ڤیدێۆویانه بنێرین ئه‌و خۆی له خۆیدا،شێوه‌یه‌که له تێکۆشان. دۆستیشمان هه‌یه بۆ نموونه چه‌په‌کان نوێنه‌رانی مافی مرۆڤ، ده‌زگاکانی دیکه له مافی مرۆڤیان له‌لا مه‌به‌سته.
با یه‌خه‌ی حزبه ئیسلامیه‌کان، پیاوه ئاینه‌کانی کورد، مه‌لا عه‌لی قه‌ره‌داخی، با لێیان بپرسین که بۆ ناچپێنن به گوێی موسڵمانانی جیهاندا، که‌بۆ تورکیا تا چوار ڕۆژ ڕێگه‌ی نه‌دا، ده‌ستی یارمه‌تی ده‌ره‌وه بگات به لێقه‌وماواندا و خۆشی یارمه‌تی نه‌دان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست