کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست سه‌ردانی تونس ده‌کات و ده‌گاته‌ مه‌‌یدانی ئازادیی تونسییه‌کان

Sunday, 11/09/2011, 12:00


"کوردستانپۆست" ده‌گاته‌ "مه‌یدانی ئازادی تونسییه‌کان"، ئه‌و مه‌یدانه‌ی گه‌رمیان و گه‌رمیانه‌کانی تونسیه‌کانی تێدا شه‌هید کران، ئه‌و مه‌یدانه‌ی که‌ وه‌ک پێشێنان ده‌لێن، که‌ جام پڕ بوو، لێی ده‌ڕژی، به‌ سووتاندنی گیانی" محه‌مه‌د بو عه‌زیزی" جامی توڕه‌یی تونسییه‌کانی گه‌یانده‌ ئاستی لێڕژان، واتا خۆبه‌ختکردنی شه‌هید "محه‌مه‌د بوعه‌زیز"، دوا دڵپۆێک بوو، ئیتر جامه‌که‌‌ جێگه‌ی گه‌ڵگرتنی ژان و ماندووی تیدا نه‌مایه‌وه ‌‌و گه‌ل به‌ڕووی جانه‌وه‌ره‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا، وه‌ک نارنجۆک ته‌قیه‌وه‌.


"کوردستانپۆست" خۆی کرده‌ میوانی ئه‌و شاره‌ی که‌ بۆ دووه‌مجار " ژانێدئارکی تێدا سوتێندرا" هه‌رچه‌ند سووتاندنی ژانێدئارک به‌ خواستی خۆی نه‌بوو، دێئارک به‌ زۆر پاپا جانه‌وه‌ره‌کان سووتێندارا، نه‌ک وه‌ک "شه‌هید محه‌مه‌د بو عه‌زیزی" به‌ خواستی خۆی به‌نزینی به‌سه‌ر خۆیدا کرد و ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا. دوای ئه‌وه‌ی که‌ ژاندێئارک کۆتایی به‌ شه‌ڕی 100 ساڵه‌ی نێوان، فه‌ڕه‌نسا و ئینگلیز هێنا، پاپاکان پاداشی ژان دێئارکیان به‌ سووتاندن دایه‌وه‌، گوایه‌ ژاندێئارک جادوگه‌ره‌. هه‌میشه‌ پاپاکان ده‌یان پرسی:‌ بۆ هه‌موو پیاوه‌کانی فه‌ڕانسه‌ نه‌یان توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، لرچی کچێکی 17 ساڵه‌ بتوانێت، سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، مادام وایه‌ ژاندێئارک جادووگه‌ره‌!
شاری "سیدی بوزید" ئه‌و شاره‌ی که‌ وتیی به‌سه‌ و نا چیتر بۆ چه‌وساندنه‌وه‌، له‌ شاری "سیدی بوزید"ه‌وه‌بوو، بڕیادرا‌ کۆشکی یه‌کێک له‌ جه‌لاده‌ خوێنخۆره‌کانی باکوری ئه‌فریکا، له‌ ڕه‌گ‌ و ڕیشه‌وه‌، هه‌ڵبکێشرێت. هه‌رچه‌ند له‌به‌ر نزیکی دابوو نه‌ریتی تونسیه‌کان له‌ فه‌ڕانساییه‌کانه‌وه‌، ده‌بوو زووتر کۆشکی دڕننده‌یه‌کی وه‌ک بن عه‌لی ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خبکرایه‌. تونسیه‌کان، ئه‌و گه‌له‌ی که‌ پشتی له‌ ژێرباری چه‌وساننه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جانه‌وه‌ری بن عه‌لیه‌کاندا چه‌مابویه‌وه‌، بن عه‌لیه‌کان ژیانی تونسیه‌کانیان کردبووه‌ دۆزخه‌ێکی سه‌رزه‌وی و تا ئه‌و ئاسته‌ی مه‌رگ و ژیان جیاوازیه‌کی ئه‌و تۆیان نه‌بوو. به‌ڵام به‌ پێی هه‌موو به‌ڵگه‌کان هیچ کاتێک تونسیه‌کان به‌بێ ئاو کاره‌با نه‌بوون. به‌ڵام له‌ کوردستانی مافیاکانی با‌رزانی و تاڵه‌بانی ئاو کاره‌بایه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی پێویست له‌ خه‌ڵکی بڕاوه‌.
ئه‌وه‌ی مه‌دییاکان باسی لێوه‌ ده‌که‌ن و نان و پیازی پێوه‌ ده‌خۆن، له‌ ڕاستیدا به‌و شێوه‌، نیه‌. ئه‌وه‌تا خانمی (فایزه‌‌ حه‌مدی، ئه‌و پۆلیسه‌ی که‌ گوایه‌ زله‌ی له‌ شه‌هید محه‌مه‌د بوو عه‌زیزیداو بووه‌ هۆی کڵپه‌ سه‌ندنی ژیله‌مۆکانی تونس، هه‌روه‌ها ئه‌و پۆلیسه‌ خۆی ئه‌ڵێ: ناوم فائیزه‌یه‌، نه‌ک فادیه‌.

فائیزه‌ به‌ زمانی خۆی بۆ کوردستانپۆست قسه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت، که‌ هه‌رگیز ده‌ستی به‌ڕووی هیچ که‌سێکدا به‌رز ‌نه‌کردۆته‌وه‌، به‌ڵکو ته‌نها به‌ محه‌مه‌د بو عه‌زیزی گوتووه‌ ئه‌و جێگایه‌ جێگای فرۆشتنی میوه‌ نییه‌، به‌ڵکوو ده‌بێت، فه‌رمانی تایبه‌تی وه‌ربگریت، تا بتوانیت کاسبی بکه‌یت. جگه‌ له‌وه‌ش ئێستا دانیشتوانی شاری سیدی بو عه‌زیزی خێزانی شه‌هید محمه‌د بوعه‌زیزی به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌ خوێنی کوڕه‌که‌یان فرۆشتوه‌، له‌ پێناو پاره‌دا، چونکه‌ خێزانی محمه‌د بو عه‌زیزی شاره‌که‌ی خۆیان به‌جێهێڵاوه‌ و ڕویان له‌ جێگایه‌کی نادیار کردووه‌ و خۆیان له‌ خه‌ڵک شاردۆته‌وه‌، هه‌ندێک ئه‌ڵین که‌ ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و خێزانه‌یان کڕیوه‌و بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژرادن به‌کار ده‌هێنن.


تونس ووڵاتێکه‌ له‌ باکوری ئه‌فریکا، ژماره‌ی دانیشتوانی 10،3 ملێۆن که‌سه‌، تونس ووڵاتی گه‌شت و گوزاره‌ له‌ زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهانه‌وه‌ گه‌شتیار ڕووی تێده‌که‌ن،، هه‌روه‌ها ووڵاتێکی کشتوکاڵییه‌و، به‌ تونسی سه‌وز ناوداره‌، باشترین زه‌یتوونی جیهانی لێبه‌رهه‌م ده‌هێنێت، هه‌ر چۆن بیری لێبکه‌یته‌وه، تونس وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی دیکه‌ ده‌توانێت، ژیان بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی دابین، بکات، به‌لام نابه‌رابه‌ری و سیتێمه‌که‌ی وای لێکردبوو‌، که‌ زۆربه‌ برسی و ڕووت و ڕه‌جاڵ بژین و که‌مینه‌یه‌کیش پاشا ئاسا ژیانیان ده‌برده‌ سه‌ر تا ئه‌مڕۆش هه‌روا به‌رده‌وامه‌. بۆ نموونه‌، پێشتر له ‌بابه‌تێکی خۆدا به‌ناوی "چی له‌ قه‌یرانی ئابووری جیهانی تێده‌گه‌یت" باسمان له‌وه‌ کردوه‌، که‌ له‌ نوێنه‌رێکی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی شیوعی سۆڤێتیم پرسی: ئایا ده‌توانێت، نه‌خشه‌ی جیهان بهێنێته‌ پێشچاوی خۆت، که‌ سنووری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکای باکور و که‌ندا هه‌یه‌، ئایا ده‌زانێت سنووری سۆڤێت هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ چین نه‌رویج، ئێران، تورکیا، هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ووڵاتانی بلۆکی خۆرهه‌لاتیش پێوه‌ بپێوین ئه‌وسا ده‌بینن زۆرینه‌ی زه‌ویه‌کانی جیهانیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، که‌چی گه‌لانی سۆڤیه‌ت، سه‌ره‌ ده‌گرن بۆ نان، ئه‌مه‌ بۆ؟
به‌کورتی ساڵی 1957 بۆ یه‌که‌مین جار، حه‌بیب بۆرقیبه‌ ئازادیی بۆ تونس ڕاگه‌یاند، دژ به‌ داگیرکه‌رانی فه‌ڕانسه‌، حه‌بیب بۆرقێبه‌ که‌سێکی نیشتیمان په‌روه‌ربوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له‌ سه‌رده‌می بۆرقێبه‌دا ساڵی 1984 گه‌ل دژی به‌ بۆرقێبه‌ ڕاپه‌ڕی و ڕاپه‌ڕینه‌که‌شیان ناونا "شۆڕشی نان"، له‌ئه‌نجامیشدا، سه‌دان که‌س کوژرا، به‌ خه‌ستی ڕاپه‌ڕینه‌ سه‌رکوتکرا، بۆرقێبه‌ به‌ تێکۆشه‌ری و نیشتیمان په‌روه‌ر ناوداره‌، چونکه‌ کۆمه‌ڵێک یاسای پیاده‌کرد، که‌ مایه‌ی شانازی تونسیه‌کانه‌ ‌ فره‌ ژنی نایاسایی کرد. پاش ئه‌وه‌ی بۆرقێبه‌ ساڵی 1987 تووشی نه‌خۆشیه‌کی کوتوپڕ ده‌بێت، ناچار "زه‌ین عابده‌ن بن عه‌لی" ده‌بێته‌ جێگر و ده‌بێته‌ سه‌رۆک کۆمار. به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک باس له‌ تونس بکه‌ین، ڕه‌نگه‌ باسه‌که‌ هێشتا به‌ ئامانج نه‌گه‌یشتێبت، چونکه‌ تێگه‌یشتن له‌ تونس و تونسیه‌کان زۆر سه‌خته‌ و ئاسان نیه‌. له‌باشووری تونس گۆشتی سه‌گ نایابترین گۆشته‌، حجابیش ده‌که‌ن به‌ گۆشتی سه‌گ ڕۆژوو ده‌شکێنن، حجاب ده‌کات، به‌ڕۆژوه‌ که‌چی سێکس ده‌فرۆشێت، ئاستی گرانی ژیان له‌ ئاستی ووڵاتانی ئه‌وروپیدا،هێنده‌ خواردن و که‌لوپه‌ل گرانه‌،که‌چی مووچه‌ی‌ هیچ کارمه‌ندێک ناگاته‌ 250 ئێرۆ!


به‌کورتی زه‌ین عابدین بن عه‌لی ساڵی 1987 جڵه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای گرته‌ ده‌ست، ئه‌و ووڵاته‌ی به‌ره‌وه‌ دۆزه‌خ به‌ڕیکرد، بن عه‌لی وڵاتی به‌شێوه‌یه‌ک تووشی گێره‌شێوێنی و قڕوقات کرد، هه‌روه‌ک په‌نده‌ کوردییه‌که‌ ئه‌ڵێ" به‌ردێک نه‌زان بیخاته‌ گۆمێکه‌وه‌ به‌ هه‌زاران زانا ده‌رنایه‌وه‌، (هه‌ره‌ک لای خۆمان) ئێستا ووڵات ڕزگاری بووه‌، له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی به‌ڵام ڕه‌نگه‌ به‌ده‌یان ساڵی دیکه‌ش ئه‌و ووڵاته‌ نه‌توانێت، بکه‌وێته‌ له‌سه‌ر پیی خۆی! چونکه‌ بن عه‌لی به‌شێوه‌یه‌ک که‌سایه‌تی مرۆڤی تونسی تێک شکاندوه‌، ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ سه‌ر هێڵه‌که‌ی خۆی.
ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌شێوه‌یه‌ک به‌ ئێستاشه‌وه‌ هێنده‌ سه‌خته‌‌ و موچه‌خۆر که‌م وه‌رده‌گرێت، له‌هه‌مان کاتدا، خواردن و خواردنه‌وه‌، هێنده‌ به‌رزه‌، هه‌ندێک جار ده‌گاته‌ ئاستی ووڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌ک سوید و گرانتریش، بۆ نموونه‌ کیلۆیه‌ک گۆشتی سوور له‌تونس گرانته‌ره‌، تا سوید، یان کیلۆیه‌ک ڕۆبیان دووبه‌رانبه‌ری ووڵاتی سوید گرانتره‌. تونس که ‌به‌ ووڵاتی سه‌وز و زه‌یتون ناوداره‌، زه‌یتون له‌ سوید زۆر هه‌رزانتره‌، تا تونس، ئه‌و زه‌یتوونه‌ تونسیه‌ی ‌له‌ سوید ده‌فرۆشرێت، هه‌رگیز تونسیه‌کان نه‌یان دیوه‌، به‌ڕاستی تێگه‌یشتن ئه‌سته‌مه له‌ ژیانی تونسیه‌کان.



ئێستا پۆلیسی تونس ڕیسواترین پیشه‌یه‌، به‌لام له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لیدا، وه‌ک پێشینان ئه‌ڵێن: پۆلیسێک به‌ تاقی ته‌نها گونی گونداری ده‌رده‌هێنا، تونسیه‌کان ئه‌ڵێن: ئه‌سته‌م بوو پۆلیس کارێکت بۆ ئه‌نجام بدات، پێش ئه‌وه‌ی هه‌موو داخوازییه‌کانی پۆلیس جێبه‌چی نه‌کرایه‌، تا ئاستی جێێ نووستنیش. به‌ڵام ئێستا سه‌رباز پاسه‌وانی پۆلیس ده‌کات، ئێستا له‌هه‌ر جێگایه‌ک 2 پۆلیس هه‌بێت، 2 سه‌ربازیش ده‌یان پارێزن، چونکه‌ سه‌رباز له‌ گه‌رمه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا پشتی گه‌لی گرت، سه‌رباز شکۆمه‌نده‌ له‌لای گه‌ل. به‌ڵام پۆلیس ڕیسواترین داموده‌زگایه‌، پۆلیس هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌، سڵاو له‌خه‌ڵک ده‌کات، بی وێنه‌ ڕێزی خه‌ڵک ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خه‌ڵک به‌ چاوی سووک له‌ پۆلیس ده‌ڕوانێت.
جگه‌ له‌وه‌ش بن عه‌لی ته‌نانه‌ت چایچیشی کردبووه‌ که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر گه‌له‌وه‌، چایچیه‌کیش وه‌ک پۆلیس تا ئێستاش ده‌توانیت، که‌ مووچه‌ی کرێکاره‌کان بدات، یا نه‌یدات، چایچیه‌ک وه‌ک پۆلیس ده‌توانێت، به‌ کرێکاره‌که‌ی بڵێ دوای کاره‌که‌شی بڕۆ خۆت بگۆڕه‌، شه‌و وه‌ره‌وه‌ بۆ لام بۆ سه‌ر جێگای نووستنم، ئیتر سه‌رمایه‌داره‌ گه‌وره‌کان، ئه‌وه‌ هه‌ر باسیان ناکرێت، خۆ گه‌وره‌کردنی سه‌رمایه‌داره‌ گه‌وره‌کان، گه‌یشتۆته‌ ئاستی گه‌وره‌یی خودا.



کوڕان و کچانی تونسی بۆیان هه‌یه‌، له‌پاش 18 ساڵیه‌وه‌، ئازادانه‌ ته‌نها بژین و به‌ بێ پاله‌په‌ستۆی باوک و دایک و برا، یا که‌سوکار، ئیتر به‌ناوی خوێندنه‌وه‌ بێت، یا کار کردن. ئه‌و ڕه‌وشه‌ش کارێکی پێشکه‌توخوازانه‌ و ئازادیخوازانه‌یه‌، که‌ کوڕ و کچ ئازادبن و له‌ هه‌ڵبژرادنی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان، به‌ بێ کاریگه‌ری که‌س وکار. به‌لام ئه‌و ڕه‌وشه‌ به‌ کارێکی نادروست، به‌سه‌ر تونسیه‌کاندا شکاوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ئازادییه‌‌ به‌ شکاندنی که‌سایه‌تی تونسیه‌کان وه‌رگێڕدراوه‌، بۆ نمونه‌ هه‌ژاریی کارێکی کردوه‌، که‌ خانمێک به‌زمانی به‌ڕۆژوه‌وه‌ به‌ 10 دۆلارێک بهێنیته‌ سه‌ما، مرۆڤ ده‌توانێت، هه‌ر چۆنێک بیه‌وێت تونسی ‌به‌کرێ بگرێت، وه‌ک کۆیله‌، وه‌ک له‌شفرۆشیک، وه‌ک ئامێرێکی یاری، یا ئامێرێکی سێکسی بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی ئارزوه‌کان. به‌کورتی که‌سایه‌تی تونسی وا ده‌سته‌مۆ کراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی دێڕێک له‌ ئه‌تایستی خوێندبێته‌وه‌، یا باوه‌ڕی با ئه‌تایستی هه‌بێت، له‌هه‌مانکاتیشدا باوه‌ڕێکی موته‌ڵه‌قی به‌ خوداو ئاینه‌کان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌ک ووردووخاشکراون، له‌ئاست 10 دۆلاردا، هه‌موو به‌ها به‌نرخه‌کانی مرۆڤاتیان دۆڕاندوه‌.




خێزانی بن عه‌لی ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌ستیان گرتبوو‌ به‌سه‌ر ته‌واوی دامو ده‌زگاکانی ووڵاتدا، بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی چاوچنۆک هێنده‌ بێویژدانانه‌ و چاوبرسیانه‌ سه‌روه‌ت وسامانی وولاتیان قۆرخکردبوو، ته‌نانه‌ت له‌ ووڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهانه‌وه‌ که‌لوپه‌لی کۆنه‌و به‌کارهێندراویان وه‌ک کۆمه‌ک و هاوکاری، ڕه‌وانه‌ی تونس ده‌کرد، که‌چی ژنه‌که‌ی بن عه‌لی "له‌یلا ته‌رابولسی" کارخانه‌یه‌کی تایبه‌تی جلشۆری له‌نزیک شارۆچکه‌ی "سیدی بو عه‌زیزه‌وه" دامه‌زراندبوو، تایبه‌ت به‌ شۆردنی ئه‌و که‌لووپه‌له‌‌ کۆنانه‌، پاش شۆردنیان له‌بازاڕه‌کاندا به‌نرخی نوێ ده‌فرۆشران، به‌کورتی مرۆڤ ده‌وێرێت که‌ بڵێ: که‌ خێزانی بن عه‌لی به‌تایبه‌تی که‌سوکاری له‌یلا ته‌رابولسی، سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتیان قۆرخ کردبوو، بۆ خۆیان. ئه‌و ڕه‌وشه‌ش وای کردبوو،‌ له‌شکرێک له‌ بێکار به‌تایبه‌تی بێکاری له‌ناو چینه‌ ڕۆشنبیره‌کان و خاوه‌ن بروانامه‌ به‌رزه‌کان، هه‌میشه‌ له‌چایخانه‌کاندا سه‌رگه‌رمی دۆمینه ‌و یاری کاغه‌ز بن. هه‌ر وه‌کوو پێشتر باسمان لێوه‌کرد، وه‌ک ئه‌وه‌ی پارچه‌ لۆکه‌یه‌کی چه‌ور له‌به‌رده‌م تیشکی خۆردا له‌ په‌نایه‌کدا دابنێین، ئه‌و پارچه‌ لۆکه‌ وورده‌ وورده‌ وزه‌ی گه‌رما له‌خۆی کۆده‌کاته‌وه‌و له‌پڕ کڵپه‌ ده‌ستێنێت. ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌ له‌م باسه‌ ئێستای کوردستان به‌هه‌مان شیوه‌ به‌هه‌مان ڕێگادا ملی ڕێگای گرتۆته‌ به‌ره‌و ووردو خاش کردنی که‌سایه‌تی کورد، نموونه‌ش" ئۆقیانوسێک له‌ تاوان، له‌ نووسینی خه‌ندان حه‌مه‌ جه‌زا"، به‌ڵگه‌یه‌. (ئێستا له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌و دوو مافیایه‌دا ‌وا باوه‌، له‌کوردستاندا، که‌ ئه‌ڵێن هه‌ر خانمێک بیه‌وێت، دامه‌زرێت، ئیتر با دامه‌زراندن به‌ده‌ست هه‌ر کۆلکه‌ جه‌لالیه‌ک یا کۆلکه‌ مه‌لاییکه‌وه‌ بێت، به‌ خانمانی کورد ئه‌ڵێن: دادده‌مه‌زرێنم، به‌ڵام ده‌بێت، 2 هه‌فته‌ له‌گه‌ڵمدا بنوویت، پاره‌ی دورینه‌که‌شت (دوورینه‌وه‌ی په‌رده‌ی کچێنی) له‌سه‌ر خۆم، ئه‌گه‌ر هێشتا کچیت، که‌ شووشت کرد، ده‌بێت ئاگات لێمان بێت، ئه‌گینا به‌ده‌ر‌کردنت ده‌ده‌م، ئه‌گینا ناهێڵم نه‌ ناوچه‌ی سه‌وز، نه‌ له‌ناوچه‌ی زه‌رد دامه‌زرێیت).



له‌ تونس جگه‌ له‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ ئه‌سته‌مبێت بتوانێت، که‌سێک بدۆزیته‌وه‌ ڕاستگۆ بێت و مامڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت، زۆربه‌ی زۆری به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر درۆ ده‌که‌ن، مرۆڤ ده‌خه‌نه‌ گومانه‌وه‌، گه‌نده‌ڵیی له‌ ئاستێکدایه‌ ته‌نانه‌ت به‌ به‌رچاوی خۆته‌وه‌، کیلۆیه‌ک گۆشت یا هه‌ر میوه‌یه‌کت بۆ ده‌کێشێت، به‌ڵام پاشتر بیکێشه‌ره‌وه‌ ده‌بینیت، له ‌کیلۆ که‌متره‌، یا هه‌ر چاوت خافڵکرد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پیازیش بێت، سه‌لکێک پیازت لێده‌دزێت، به‌ کورتی دار و دیواریان ساخته‌یه، وه‌ک لای خۆمان، وه‌ک تورکیا، هه‌رهه‌موویان وای پیشان ده‌ده‌ن که‌ به‌ڕۆژوون، که‌چی له‌هه‌مانکاتدا، دوای ڕۆژوو شکاندن، له‌شفرۆشی ده‌که‌ن.
به‌کورتی شاری بو عه‌زیز نزیکه‌ی 200 کیلۆ مه‌تر له‌ توونسی پایته‌خته‌وه‌ دووره‌، له‌به‌ر گرنگی نه‌دان به‌ ڕێگاوبان، زۆربه‌ی ڕیگاکان خۆڵه‌وه‌، پله‌ی گه‌رماشی به‌تایبه‌ت له‌مانگی 7 و 8 نیوه‌ی شه‌ویش هه‌رگیز نایه‌ته‌ ژێر30 پله‌ی گه‌رماوه‌، کاتێک هه‌وا هه‌ڵده‌کات، ئه‌وا ده‌بێت به‌ ته‌پوتۆز، کاتێکیش هه‌وا ده‌وه‌ستێت، ئه‌وساته‌ هه‌ناسه‌ته‌نگی گه‌رمایه‌کی سه‌یر له‌پڕ به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌ڕاستی ژیانیکی سه‌ختیان هه‌یه‌، 5 ی به‌یانی به‌ هاوکاری عبد العزیز، هه‌روه‌ها تۆفیق عیادی، پاشان، حه‌مدی زابلی که‌ هه‌رسێکیان مامۆستای زانکۆی به‌شی فه‌لسفه‌ن، به‌ڕێکه‌وتین،10 شه‌و گه‌ڕاینه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی چاومان به‌ خانمی پۆلیس فائیزه‌ حه‌مدی که‌وت، پاشان به‌ ئامۆزای "شه‌هید محمه‌د بوعزیز" که‌وت هه‌روه‌ها چه‌ند چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ نابراوان، ده‌رباره‌ی هۆکاری هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشکه‌ی تونس، هۆکاری سه‌رکه‌وتنی شۆڕشکه‌ی تونس، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسیارێکی دیکه‌، که‌ به‌گرنگمان زانی هۆکاری بزاندرێت، بۆ نموونه‌ بۆ شۆڕشکه‌ی تونس وه‌ک شۆڕشکه‌ی لیبیا، یا سوریا خوێناوی نه‌بوو، ته‌مه‌نی شۆڕشکه‌ی تونس به‌ که‌متر ماوه‌، هه‌روه‌ها که‌مترین خوێن ڕژان، چونکه‌ به‌پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان تونسیه‌کان ته‌نها 300 شه‌هیدیان دا، ئه‌وه‌شیان زۆرینه‌یان به‌هۆی سوتاندنی زیندانییه‌که‌وه‌ بوو، به‌ڵام له‌ لیبیا تا ئێستا زیاتر له‌ 50000 که‌س شه‌هید بووه!
سه‌ره‌تا خانمی پۆلیس "فائیزه‌ حه‌مدی" له‌ وه‌ڵامی ئایا تۆ بکوژی شه‌هید محمه‌د بوعه‌زیزی یا شۆڕشگێڕی، یا هه‌ردوکیان، خانمی فائیز ئه‌ڵێ: ڕۆژنامه‌کان و مه‌دییاکان، به‌تایبه‌ت که‌ناڵی ئه‌لجزیره‌، له‌ قسه‌کانیدا زێده‌ڕۆییان کردوه‌، زۆرشتیان باسکردوه‌ که‌ هه‌رگیز ڕاست نییه‌، من زلله‌م له‌ محه‌مه‌د بو عزیزی نه‌داوه‌، ته‌نها پێمگوتوه‌ ئه‌وه‌ جێگاییه‌ی تۆ عاره‌بانه‌ی تێدا ڕاده‌گریت، یاسایی نییه‌، من به‌هیچ شێوه‌یه‌ک زلله‌م نه‌ک له‌ محمه‌د بوعزیزی نه‌داوه‌، به‌ڵکوو دڵی هێج که‌سێکم له‌خۆم نه‌ڕه‌نجاندوه‌.
به‌ڵام تاریق بو عزیزی که‌ ئامۆزای شه‌هید محه‌مه‌د بووعه‌یزیه‌، به‌و شێوه‌، وه‌ڵام ده‌داته‌وه،‌ که‌ شه‌هید محه‌مه‌د وه‌ک هه‌موو که‌سێکی تونسی تا سه‌ر ئێسقان توڕه‌ و ماندووکراوه‌، بۆیه‌ شۆڕش به‌ خۆسووتاندنی ئه‌و کڵپه‌ی ستاند، تاریق بو عزیزی ئه‌ویش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، که‌ ده‌سه‌ڵات جانه‌وه‌ر بوو، زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێکارو بێچاره‌بوون، من وه‌ک ئامۆزای محه‌مه‌د شانازی ده‌که‌م، به‌ شه‌هید بوونی ئامۆزاکه‌مه‌وه‌.
به‌عسییه‌کانی تونس له‌و شاره‌ پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ هه‌موو شاره‌که‌ به‌عسییه‌، به‌ڵام ئامۆزای شه‌هید محه‌مه‌د که‌ خۆی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه گووتی وانیه ‌و به‌عسیه‌کان درۆ ده‌که‌ن.
دیسانه‌وه‌، له‌وه‌ڵامی ئایا شۆڕش له‌خۆوه‌(عفوی) و بێ سه‌رکرده‌بوو، عبد العزیز ئه‌ڵێ: نه‌خێر یانه‌ی کرێکاران (ڕێکخستنه‌ نه‌قابیه‌کان ‌) له‌ کۆنه‌وه‌ سه‌رگه‌رمی ڕێکخستنی کرێکاران بوون، به‌گه‌رمی کاریان له‌سه‌ر ڕێکخسن و ووشیارکردنه‌وه‌ی گه‌لدا هه‌بوه‌.
هه‌روه‌ها هۆکاری، سه‌رکه‌وتنی خێرای شۆڕش و که‌متر خوێنڕشتنیان گه‌ڕانده‌وه‌، بۆ ده‌ستپێشخه‌ری یاسای پێشکه‌تووخوازی بۆرقێبه‌، هه‌روه‌ها فه‌ڕنسیه‌کانیش سیستێمێکی نه‌رمتریان هه‌بوه‌ تا داگیر‌که‌ره‌کانی دیکه‌، تونسیه‌کانیش کاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر بووه‌ له‌ وه‌رگرتنی دابو نه‌ریتی فه‌ڕه‌نسیه‌کان‌، پاشان به‌ بڕوای خۆیان تونسیه‌کان گه‌لێکی ڕۆشنبیرن، چه‌پ و شیوعیه‌کان له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ چالاک بوون و هه‌ن. دواجاریش هه‌رهه‌موویان هۆکاری سه‌ره‌کی کڵپه‌ سه‌ندنی گه‌ل ده‌گڕێننه‌وه‌، بۆ بێکاریی و هه‌ژاریی له‌کاتێکدا زۆرینه‌ی خه‌ڵک خۆیان به‌شایسته‌ی ژیانێکی باشتر ده‌بینی. هۆکارێکی دیکه‌ی که‌ شۆڕشی تونس وه‌ک شۆڕشی لیبیا و سوریا خوێناوی نه‌بوو، ئه‌وه‌یه‌ که‌ تونس کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کی که‌متره‌، تا سوریا و لیبیا، هه‌روه‌ها له‌ پرسیارێکدا، که‌ بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک به‌تریق به‌دوای پۆڵبرێمه‌ردا ڕاده‌کات، تا بیکات به‌سه‌رۆک کۆمار، پاشانیش جه‌لال تاڵه‌بانی پارێزگاری له‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات، که‌ تانک و تۆپ که‌وتۆته‌ ‌ گیانی خه‌ڵکه‌ سڤیله‌کی خۆی، وه‌لامی (تۆفیق عیادی) گووتی: جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک هه‌موو جه‌لادێک پارێزگاری له‌ جه‌لاده‌کانی دیکه‌ ده‌کات. هه‌روه‌ها له‌ پرسیاری دژه‌ شۆڕش چی چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن، ئامۆژگاریتان چییه‌؟ وه‌ڵامم به‌ بڕوای (تۆفیق عیادی) هێشتا شۆڕس نه‌گیشتۆته‌ ئامانجی سه‌ره‌کی هێشتا له‌ شۆڕشدان به‌ دژ شۆڕشییه‌کان. ئومێد و ئامۆژگاریشمان بۆ گه‌لی کورد و ته‌واوی گه‌لانی جیهان، ته‌نها کۆڵنه‌دانه‌ و به‌ردوام بوونه‌ ، جا ئه‌گه‌ر باجه‌که‌شی گه‌وره‌بێت، ئازادیی سه‌رفرازی به‌داخه‌وه‌ باجه‌که‌ی گرانه‌. عبدولعزیز به‌تایبه‌ت گووتی: ئێمه‌ی تونسی خۆمان ڕزگارکرد له‌ جه‌لاده‌کان، ئومێد ده‌که‌ین گه‌لی کوردیش به‌ئاوات و خه‌ونه‌کانی خۆی بگات، ئێمه‌ سه‌رکه‌وتین، نوخشه‌ش بێت له‌گه‌لی کورد. به‌کورتی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌ر‌گیڕانی ئه‌و چوار چاوپێکه‌وتنه‌یه‌ که‌له‌گه‌ڵ ناوبراواندا، ئه‌نجامدراون.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌و قسه‌ و گفتوگۆیانه‌ی که‌ ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ناومان هێناون بۆ کوردستانپۆست دواون:

***************************************

***************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە