خالیدی خووله سوور کاری بۆ پێشمه‌رگه کردووه
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
کاک ئیبراهیم حه‌مه عه‌لی، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌مه ڕاسته، که خالید خوله سوور ئه‌ڵێ: ئێوه ده‌ناسێت، هه‌روه‌ها ئێوه ئاگادارن که ناوبراو په‌یوه‌ندی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی ی ن ک وه هه‌بوه، تکایه چۆن، خالید خوله سوور ده‌ناسی، به‌ڕیزاتان که ئه‌ندامی ڕێخراوی کۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی بوون، هه‌روه‌ها شێوازی په‌یوه‌نیه‌کانتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ی، چی وایکرد که په‌یوه‌ندتیان به ناوبراوه‌وه هه‌بێت؟
به‌ڵێ.. من ئیبراهیم حه‌مه عه‌لی ئه‌ندامی ڕێخراوی کۆمه‌ڵه‌ی شاری سلێمانی، له ساڵی 1984 هه‌روه‌ها ساڵێ 1985 ئاگادرم، کاک تالیب مۆریاسی، هه‌روه‌ها کاک حه‌مه‌ی کوێخا قادری ئاوه‌که‌ڵه‌ش ئاگادارن که خالید خوله‌سوور په‌یوه‌ندی هه‌بووه، به هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
من خۆم ساڵه‌کانی 1984 بۆ ساڵێ 1985 ئاداگارم که نامه گۆڕینه‌وه هه‌بوه، هاوکاری چه‌ک و فیشه‌کی کردوه، جگه له‌وه‌ش به نامه کاک خالیدمان ئاگادار کردوه، که ده‌گوێزینه‌وه له شارباژێڕ بۆ به‌ری قه‌ره‌داغ، ئه‌و واتا کاک خالید خوله‌سوور کۆڵانه که‌مینی بۆ پێشمه‌رگه‌کانیمان دروست کرد تا به سه‌لامه‌تی بگه‌نه جێگای مه‌به‌ست.
من ده‌توانم شاهیدی ئه‌و دوو ساڵه بده‌م، پاش ئه‌و دوو ساڵه من ڕامکرد، ئاگاداری دیکه نیم، به‌ڵام ئه‌و دوو ساڵه‌ی 1984 و تا 1985 بێگوومان ئه‌و کاره‌ی کردوه.
تێبینی: له‌سه‌ر داواکاری کوردستانپۆست، کاک ته‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به کاک ئیبراهیمه‌وه کرد، تا ئه‌و زانیارییه وه‌ربگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست