کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ جه‌عفه‌ر و عیماد ئه‌حمه‌د به‌ ناو دوو کورد، لێ به‌ ره‌فتار دوژمنی کورد

Saturday, 11/06/2011, 12:00


پاش ئه‌و دوو ساڵ و نیو ساڵانی ١٣٠١ ی هه‌تاوی، ده‌سه‌ڵاتدارێتی سمکۆی شکاک، به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست، بێکێشه‌و پێچ و په‌نا،به‌ ڕیوه‌ چوو، ئه‌مه‌ بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی، که تووڕه‌یی‌ تورکه‌ جانه‌وه‌ره‌ فاشیه‌کانی گه‌یانده‌ ئاستی ماخۆلان و سه‌ر شێتی، تا ئه‌و ئاسته‌ی که‌وتنه‌ هه‌ڵبه‌ستنی درۆ و ده‌له‌سه‌ هۆنینه‌وه‌، که‌ گوایه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ودا، ته‌نها کوشتن و بڕین ڕاو ڕووت بوه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ سه‌دان تابووتی به‌تاڵیان نمایشی پێشچاوی خه‌ڵکی ‌کرد، تا به‌خه‌ڵکی بڵێن: ده‌بینن، خه‌ڵکینه‌ سمکۆی شکاک چ بکوژ و چه‌ته‌یه‌ک بووه‌؟
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان له‌ناو خه‌ڵکیدا بلاو‌کرده‌وه‌،‌ که‌ گوایا کاتێک گوندی (چاری‌مان، گوونده‌که‌ی سامایل خانی شکاک) گرت (چه‌ندین ته‌نه‌که زێڕمان‌) له‌ماڵه‌که‌ی سمکۆی شکاکدا گرتوه‌. (سه‌رچاوه‌، توحید ملک زاده‌ چاپی دوو لاپه‌ڕه‌ی ٤٩٤).
ئه‌فسووس تا ئێستاش کۆمه‌ڵێک چه‌پی ده‌ستکرد و سه‌ر لێشێواو و کۆمه‌نیستی ناڕه‌سه‌نی ده‌ستکردی دوژمن، هه‌مان به‌زموو بالۆره‌ی تورکه‌ فاشسته‌کان، پیاوه‌ جانه‌وه‌ره‌کانی شای ئێران دووباره‌و سێباره‌ و هه‌زار باره‌ ده‌که‌نه‌وه‌.
ئیتر ئایا ئه‌و چه‌پ و کۆمه‌نیستانه‌ له‌ خشته‌ براون، یا هه‌ر ئه‌وانیش هه‌مان پیلانیان هه‌یه‌، که‌ سمکۆی شکاک له‌ پێش چاوی خه‌ڵکی وه‌ک جانه‌وه‌ر وێنا بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ شێخ جه‌عفه‌ر و عیماد ئه‌حمه‌ده‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ کۆتایی باسه‌که‌ماندا دێمه‌ سه‌ری.

ئه‌و نووسه‌ره‌ تورکه‌ فاشسته‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ناومان هێنا‌، ئه‌ڵێ:
* له‌ پێشتردا ئه‌ڵێ ته‌نها ١٥ که‌س کوژراون، به‌ڵام دواتر ئه‌ڵێت: ده‌یان که‌س، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، که‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌لای که‌مه‌وه‌ له‌ ٥٠ زیاتر بووه‌، ئه‌گینا بۆ دووباره‌ی نه‌کردۆته‌وه‌، چونکه‌ له‌سه‌ر نباغه‌ی درۆ داڕشتن ناوناترۆره‌ دروست کردنه‌،که‌ ته‌نها ١٥ که‌س بوون.
* نووسه‌ر ئه‌ڵی مانگی 5 به‌فرێکی زۆر باریبوو، که‌ ته‌رمه‌کانمان کۆکرده‌وه‌، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، مانگی 5 هاوێنێکی گه‌رمه ‌و له‌و ناوچه‌ هه‌رگیز به‌فر نه‌باریوه‌، به‌تایبه‌ت له‌و ساڵانه‌دا،(مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ ١٠٠٠٠٠ پێشتر، که‌شو هه‌وایه‌کی دیکه‌ له‌و ناچه‌دا بووه‌) به‌ڵکوو مانگی مه‌ی قرچه‌ی گه‌رمایه‌ و هاوێنێکی ته‌واو بووه‌.
* نووسه‌ر ئه‌ڵێ: دوای دووساڵ ته‌رمه‌کانمان کۆکرده‌وه‌، ئاخر دوای دوو ساڵ ته‌رم کوا ده‌مێنێته‌وه‌، پاشانیش، هه‌موو ده‌زانین، که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌ هه‌موو ئیسلامن، دابوو نه‌ریتی ئیسلامی له‌هه‌ر جێگایه‌ک ته‌رمێک ببینێت، هه‌رچی بێت، به‌ ڕیو ڕه‌سمی تایبه‌به‌تی به‌ خاکی ده‌سپێرن.
* پاشان نووسه‌ر بیری ده‌چیت، که‌ پێشتر ووتی به‌فر ڕه‌هێڵه‌یه‌کی به‌هێز ناوچه‌که‌ی داپۆشیوو، دواتر ئه‌ڵێ: (گوله‌ی ڕۆشنکره‌وه‌مان، ته‌ڵقه‌ ته‌نوره‌) هاویشت، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رچی ده‌غڵ و دانێکی گه‌نم و جۆ هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی سووتا. ئه‌مه‌ ووته‌ی وه‌زیری جه‌نگ و فه‌رمانده‌ی هه‌موو سوپای ئێران، سه‌رتیپ جه‌هان بانی.
جا ئایا ده‌بێت که‌ به‌فر باریبێت، له‌هه‌مانکاتیشدا پووش په‌ڵاش به گووله‌ی ڕۆشنکره‌وه‌، بسووتێت؟
پاشان به‌ گووته‌ی خۆیان و به‌ڵگه‌ی مێژوویش سمکۆی شکاک دووساڵ ونیو فه‌رمان ڕه‌وای ناوچه‌که‌بوه‌، نووسه‌ری ناوبراویش له‌زمانی دوو شایه‌ت حاڵ که‌ بیره‌وه‌ری خۆیان نوسیوه‌، یه‌کێکیان حاکمی ئورمیه‌ بوه‌، ئه‌ویتریشیان سه‌رۆکی شاره‌وانی ئورمیه‌ بوه‌ به‌ناوی معته‌مد الوه‌زاره‌ بوه‌، ئه‌ڵی: ئه‌و دووساڵ نیوه‌ سمکۆ هیچ که‌سێکی نه‌کوشتوه‌، ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ک له‌ تورکه‌کان هاوپشتی سمکۆیان کردوه‌، هه‌روه‌ها سمکۆش یه‌کێک له‌وانه‌ که‌ شۆڕشگێڕی سه‌رده‌می مه‌شروته‌بوه‌، سمکۆ ئه‌وی کردوه‌ به‌ حاکمی ئورمیه‌.
* هه‌روه‌ها سمکۆ ته‌یموور ئاغای حاکمی یه‌که‌می خۆی له‌ ئورمیه‌ ناردوه‌ له‌کاتی ڕێو ڕه‌سمی مانگی محڕه‌می شیعه‌کاندا، به‌شداری بکات، چونکه‌ سمکۆ دژیاتی تیره‌و ئاینخوازه‌ جیاوازه‌کانی نه‌کردوه‌(ئه‌مه‌ ووته‌ی معته‌مدا الوه‌زاره‌یه‌ که‌ خۆی تورکێکی فاشسته‌ سه‌رچاوه‌ بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی(بیره‌وه‌ری معته‌مد ئه‌لوه‌زره‌، چاککردنه‌وه‌ی کاوه‌ی به‌یات که‌ ئه‌و نوو‌سه‌ره‌ش تورکه‌)).
*ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌مان توانیوه‌ پێبنێینه‌ ناو ئه‌و ناچه‌ی که‌ سمکۆخان تێیدا فه‌رمان ڕه‌وابووه‌، که‌واته‌ توانای هه‌بوو، سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی هاوخه‌باتی بوو، جگه‌له‌وه‌ش، به‌ سه‌دان ئه‌سپ و هێستر و جۆره‌کانی گواستنه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدابوه، بۆ سمکۆخان و پێشمه‌رگه‌کانی که‌ تۆپ و هه‌موو که‌ره‌سته‌کانی خۆیان ده‌باز کردوه‌، که‌چی که‌ره‌سته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌که‌ (که‌ سه‌دان ته‌نه‌که‌ زێڕ) به‌جێبهڵێن؟

وه‌ک وتم ئه‌فسووس تا ئێستاش کۆمه‌ڵێک چه‌پی ده‌ستکرد و سه‌ر لێشێواو و کۆمه‌نیستی ناڕه‌سه‌نی ده‌ستکردی دوژمن، هه‌مان به‌زموو بالۆره‌ی تورکه‌ فاشسته‌کان، پیاوه‌ جانه‌وه‌ره‌کانی شای ئێران دووباره‌و سێباره‌ و هه‌زار باره‌ ده‌که‌نه‌وه‌.
هه‌روه‌ها نزیکه‌ی مانگ و نیوێک پێش ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌و تێڤیه‌کانی تورکیا، له‌زمانی جه‌نه‌ڕاڵێکی تورکه‌ فاشسیه‌کانه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، که‌ جه‌نه‌ڕال گووتویه‌تی که‌ ٢٤ که‌س په‌نابه‌ری کوردی باشووری کوردستانمان کوشت، که‌ له‌ ڕێگای کوردستانی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هاتبوونه‌ باکووری کوردستان، پاشان جل و به‌رگی گه‌ریلامان له ‌به‌ر کرد و پیشانی مه‌دییای تورکیاماندا.
به‌وه‌ش پله‌و پایه‌ی زۆرمان به‌رزبویه‌وه‌، هه‌روه‌ها جێباوه‌ڕی زیاترمان له‌ناو کۆڕ وکۆمه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکییای فاشیدابه‌ده‌ست هێنا.
به‌و دوو ڕووداوه‌ کاره‌ساتاویه‌ که تورکه‌مان ‌به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مانیاندا هێناوه‌، شیوازی ساخته‌چێتی و دیگماگۆگی دوژمنه‌کانمان بێنینه‌وه‌، بیر، خۆتان.
له‌ڕاستیدا، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد هێنراوه‌، چ به‌ده‌ست دوژمنانی ده‌ره‌وه‌ چ به‌ده‌ست دوژمنانی ناوه‌وه‌، به‌سه‌ر پۆڵاشدا بهێندرایه‌، به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت.
ئاخر ئه‌و کاته‌ی که‌ هه‌ژارانی کورد ناچار کران، به‌دوای ده‌ڕاسه‌دا ڕابکه‌ن و ده‌نکه‌ گه‌نم وه‌ک چۆله‌که‌ کۆبکنه‌وه‌، یا ئه‌و کاته‌ی که‌ هه‌ژارانی کورد هه‌ شینایه‌کیان بدایه‌ ده‌یاکوڵاند، بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی، به‌ ملێۆن دۆلاریان ئاودیوی تورکیا ده‌کرد.
با ئه‌و جاسووسه ‌(سندوقه‌ ڕه‌شه‌که‌) نه‌ڵێ خۆ وورد و درشتی کورد ده‌زانێت که‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی قاچاخچێتی جگه‌ره ‌و خوردنه‌وه‌ی ئه‌لکحولیه‌کانیان له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی سه‌دامدا هه‌بوو، جگه‌وه ‌له‌وه‌ش به‌ پێش چاوی هه‌موومانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ هه‌زران تانکه‌ر نه‌وت له‌ ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ئاودیوی تورکیا ده‌کرا، که‌ به‌پێی ڕپۆرتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ساڵانه‌ خۆیداوه‌ له‌ ٣ ملیارد دۆلار.

ئه‌وه‌ دزه‌ گه‌وره‌کانی دوژمنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌بوون، ئه‌مما دزه‌ بچووکه‌کان و گه‌ڵه‌گا بێچوه‌کانی وه‌کوو:
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جه‌عفه‌ر ناوێکی عه‌ره‌بی کۆنه‌‌، به‌ مانای (ووشتری مێنیه‌ی پڕ شیر) دێت، به‌داخه‌وه ووشتره‌که‌ی ئێمه‌، یه‌ک دڵۆپ شیری نه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر بیشبوایه‌، نه‌یده‌دا به‌ که‌س.
دۆستێکم گێرایه‌وه‌ که‌له‌به‌ر دووکانه‌که‌یدا دانیشتبوو، له‌پڕ سه‌یاره‌یه‌کی جوان هات، له‌و کاته‌شدا شێخ جه‌عفه‌ر و حیمایه‌کانی وه‌ستاندیان، پاشان شێخ جه‌عفه‌ر دابه‌زی و به‌ شۆفێره‌که‌ی گووت: ئه‌وه‌ سه‌یاره‌ی منه‌، خاوه‌ن ماشێنه‌که‌ش گووتی: کاکه‌ شێخ به‌خوا 3 ڕۆژ له‌مه‌و پێش له‌ به‌غداد کڕیومه‌، بۆ خاتری خوا، بۆ هی تۆیه‌، ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌ی کڕینه‌که‌مه‌، ئه‌وه‌ش ناوی ‌شایه‌ته‌که‌مه‌ کڕیومه‌.
دۆسته‌که‌م گووتی: شێخ وه‌کوو عه‌لی شیش خۆی گیڤکرده‌وه‌ و به‌ حیمایه‌کانی گوت: به‌په‌له‌ سویچه‌که‌ی لێسه‌نن، سویچه‌که‌‌یان لێسه‌ند، به‌که‌ڵه‌گایی.
ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌، من خۆم به‌ به‌رپرس ده‌زانم، چونکه‌ باوه‌ڕم به‌ براده‌ره‌که‌م هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی که‌ بۆی گێڕامه‌وه‌.

عیماد ئه‌حمه‌د، ناوی ئه‌ویش عه‌ره‌بیه، به‌واتای (جێگای باوه‌ڕ) که‌ هه‌رگیز له‌ ده‌ریشه‌وه‌ جێگای باوه‌ڕ نه‌بووه‌.
هاوڕێیه‌کی پێشمه‌رگایه‌تیم، که ‌له‌شه‌ڕێکدا به‌ برینداری ده‌ستگیرکرا، پاشان سزای له‌ سێداره‌دانی ده‌کرا. دواتریش له‌ به‌ر لێبوردنه‌که‌ی ساڵی ١٩٨٢ که‌وت، پاس ئه‌وه‌ش دیسان خۆی گه‌یانده‌وه‌ شاخ و بوه‌وه‌، به‌ پێشمه‌رگه‌.
له‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌دام کوردستانی به‌جێهێڵا، پێشمه‌رگه‌ هاوڕیکه‌میان کرده‌ پۆلیس.
هاوڕێپێشمه‌رگه‌که‌م، ده‌چێته‌ لای عیماد ئه‌حمه‌د که‌ ئه‌وسا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت، سڵای خۆی ده‌کات، که‌ کردویانه‌ به‌پۆلیس، ئه‌و که‌مئه‌ندامه‌وه‌ بۆی نه‌کرێت، به‌ڵکوو خانه‌نشینی بکه‌ن، جگه ‌له‌وه‌ش هاوڕیکه‌م به‌ عیماد ئه‌حمه‌دی گوتبوو: منتان کردووه‌ به‌هاوڕیی کۆمه‌ڵیک منداڵ که‌ پێش هه‌موو شتێک له‌ کاتی شۆڕشدا له ‌دایک نه‌بوون، هه‌روه‌ها کۆمه‌لێکیشیان له‌ژیانیاندا نه‌ چه‌کیان کردۆته‌ شان نه‌ زانیویانه، تێکۆشان چییه‌؟‌
هاوڕێکه‌م گووتی: عیماد ئه‌محمه‌د پێی گووتم: ڕاسته‌ تۆ پێشمه‌رگه‌ بوویت، هه‌روه‌ها له‌ شه‌ڕدا به‌برینداری ده‌ستگیرکراوی له‌لایه‌ن ته‌حسین شاوه‌یس، پاشان سزای له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ره‌تا سه‌پاندی‌، دوایش به‌ لێبوردنه‌که‌ی سه‌دام که‌وتویت.
دوایش دیسانه‌وه، دوباره‌ گه‌یشتویته‌وه‌ شاخ و چه‌کی ڕزگاری کوردستانت کردۆته‌وه‌ شان.
ئه‌وه‌ هه‌مووی ڕاسته‌، براده‌رانیش باسی تۆیان بۆ کردووم، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه‌ هه‌موومان بۆ ئه‌وه‌ تێکۆشاین که‌ کوردستان ئازاد بکه‌ین، ئی شکور بۆ خوا، ئه‌وه‌تا کوردستان ئازاده شکور.
ئیتر چیت ده‌وێت، بڕۆره‌وه‌ بۆ جێگه‌ی خۆت، پۆلیسیش هه‌رتێکۆشانه‌!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە