محمه‌د بو عزیزی له تونس، به‌ناز جه‌واد له کوردستان له‌یه‌ک ده‌چن، یان نا؟
Sunday, 02/10/2011, 12:00
4 ی یه‌کی 2011 گه‌نجێکی 27 ساڵانه، له‌شاری سیدی بوعه‌زیزی ووڵاتی تونس، له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی هیوا و ئومێد به‌ژیان، به‌نزینی به‌سه‌ر خۆیداکردو خۆی سووتاند. هه‌روه‌ها له11ی 9ی2011 ، کیژۆڵیهکیش به‌ناوی به‌ناز جوادیش به‌هه‌مان شێوه، له‌شاری هه‌ولێر، جه‌سته‌ی خۆی نایه بهرکڵپهی ئاگر، له‌جیاتی سووراوسپیاو، له جیاتی خۆئامده‌کردن بۆ ئه‌و گه‌شته‌ی که چاوهڕنکراو کراوبوو، وه‌ک مه‌لێک به ئاسمانی شینی ژیانی تێدا، تهی بکات. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌موو کیژێک سه‌ر ڕووی ئه‌م گۆی زه‌مینه، خونچه ئاسا، به‌رنامه‌ی ژیانی داڕێژێت و گوڕبخواتهوه، تا دڕ به‌ژیانی جه‌ربه‌زیی، بدات. تا بیسه‌لمێنیت، ژیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی جه‌هل نه‌فامی جانه‌وه‌ره‌کانی به‌رزانی و تاله‌بانیدا، واتایه‌کی نه‌ماوه، مردنی له‌لا باشتره، تا بیسه‌لمێنێت که ژیان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکدا، که مافییایه‌کی گه‌وج کاڵفام، ده‌سه‌ڵاتێک پڕ له تاوانبار و ئه‌نفالچی پیاوهپووتهکانی پاشماوه‌ی به‌عسی گۆڕگهگۆڕ بیبات، به‌ڕێوه مانای نیه.
مرۆڤه ویژدان زیندوه‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ی که هێشتا نه‌بوون به ڕۆبۆت و هیشتا وه‌ک مرۆڤی به ویژدانه‌وه ڕوداوه‌کان هه‌ڵده‌سنگێنن، ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ی به‌عس بۆ نه‌کرا، ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردی، به شانازیکردنه‌وه، پیلانه‌کانی دژ به ئه‌م نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌ی کورد، جێبه‌جێ ده‌کات. به بێئه‌وه‌ی سڵ له کاتژمێرێک دوای کاره قێزه‌ونه‌کانی، بکه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و ده‌ڤه‌ره ڕوده‌دات، له ڕاستیدا له ئاستی ئه‌نفال کیمایابارن، زۆر زۆر مه‌ترسیدارتره. به‌هه‌موو مانایه‌کی ووشه و لێکدانه‌وه،هه‌روه‌ک تۆڕی ئینهتهر نێتی که چۆن لهههرلایهوه بگه‌ڕیی وه‌ڵامت، ده‌داته‌وه، بۆ نمونه فیزیکی، کیمی، فه‌لسه‌فه، پزیشکی، ئه‌ستێره‌ناسی،کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی.........هتد، ئێوه‌ش له‌هه‌ر بوارێک‌دا بته‌وێت له‌مه‌ترسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بدوێیت،ئه‌وا بێ ماندووبوون، جێپێی به‌عس و تورکه فاشسته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که مافیاکانی به‌رزانی و تاڵه‌بانی به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن، به سانای به‌دی ده‌که‌یت.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه، ناو باسه‌که‌مان، باشتره که کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر خۆسووتاندن، یا خۆکوشتن باسێک بکه‌ین. خوسووتاندن یا خۆکوشتن دیارده‌یه‌کی تازه نیه، خۆکوشتن ته‌نها له کوردستان، نیه، بۆ نموونه خۆکوشتن، له‌ووڵاتانی پێشکهتووتووش که مافه‌کانی مرۆڤیێدا پارێزراوه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ک مرۆڤ ئاسوده‌یه له چاو وولاتانێکی وه‌ک خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی مافیاکانی کوردی باشووری کوردستان. بۆ نموونه ده‌بینن له ووڵاتێکی وه‌ک سوید که‌به ووڵاتی، ئامان و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری ناوبانگی ده‌رچوه، ساڵی 2008، 1467 که‌س خۆیکوشتوه. ڕاپۆرته‌که‌ی سه‌نته‌ری ئامار، ئه‌ڵی: که‌له سه‌دا 80 ئه‌و ئاماره ڕاسته، که خۆیان کوشتوه، به‌ڵام له‌سه‌دا بیستیشی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه، که له‌سه‌دا20 کوژرابێت و وا نیشان بدرێت، که خۆی کوشتوه. بڕوانه لینکی یه‌که‌م له‌خواره‌وه. به‌ڵام کوردستان هێشتا به‌و قۆناغه نه‌گه‌یشتوه، که کارکردن، مرۆڤ بێزاربکات و بیزاری ژیانی ڕۆژانه‌ی کار، بگیه‌نێته ئاستی خۆکوشتن،له کوردستان کێشه‌ی گه‌وره، ئه‌وه‌یه، هێشتا کار ده‌ست ناکه‌وێت، له‌ئه‌نجامی قۆرخکردنی سامانی نیشتیمانی کوردستان بۆ گیرفانی مافیا زللهکان و گه‌جه‌ر و گوجهرهکهی ده‌وروبه‌ری خۆیان.
دڵنییان و هه‌موومان یه‌کده‌نگین، که هیچ که‌سێک بێ هۆ خۆی ناکوژێت، یا هیچ کام له پاشاکان خۆینهکوشتوه، تائه‌و ئاسته‌ی که‌ژیانیان له‌مه‌رگ له‌لا باشتر، نه‌بووبێت. چونکه پاشاکان، ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی به‌ده‌ستی گه‌یشتوه، تانانه‌ت "سیگمۆن فرۆید" ئه‌ڵێ: پاشاکان خه‌ونیش نابینن چونکه ئه‌وه‌ی له خه‌وندا بۆیدهگهڕیت، له بێداریدا به‌ده‌ستی ده‌گات، بیماندوبوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کوڕی شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێران، عه‌لی ڕه‌زا په‌هله‌وی، خۆیکوشت، لینکی دوه‌م. به‌ڵی کوڕی شای خۆیکوشت، به‌ڵام ئه‌ویش بێهۆ نه‌بوو، براگه‌وره‌که‌ی شای سه‌روه‌ت وسامانی گه‌لانی دزراوی ئیرانی بۆخۆی قۆرخکردبوو، مانگانه وه‌ک به‌شه سواڵ 1000 دۆلاری بۆ برابچکۆلهکهی بڕیوه‌ته‌وه، که‌چی دیموکرات و کۆمه‌ڵه، به‌ته‌مان جانه‌وه‌رێکی وه‌ک ڕه‌زا په‌هله‌وی چاره‌ی سه‌ری کێشه‌ی کورد بکات، له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان. ئه‌و وه‌فای بۆ براکه‌ی خۆی نیه، نه‌خوازه‌ڵا، بتوانێت، چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات! به‌هه‌مان شێوه، که‌سێک بوێرێت، له نه‌بوونی و قه‌یراندا، ئابڵۆقه‌ی ئابووری بخاته سه‌ر ناوچه‌کانی دیکه، کهلهژێردهسهڵاتی خۆیدا نیه(وه‌ک گه‌مارۆی ئابووری به‌رزانی بۆ سه‌رناوچه‌ی سۆران ساڵانی سه‌ره‌تای90کان)، که‌سێک بوێرێت گه‌رمیان گه‌رمیانه‌کان خه‌ڵتانی خوێن، بکات، گه‌مژه‌ییه، چاوه‌ڕیی چاکه له به‌رزانی و تاله‌بانی، بکه‌ین؟
جگه‌له‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی جیهانی ئاژهوڵ بکه‌ین، ده‌بینن، کاتێک شێرێک یا پڵنگیک که دوای مامزێک یا هه‌ر گیاندارێکی ده‌که‌وێت، ده‌بینن، ئه‌و نێچیره هه‌تا توانای هه‌یه، هه‌وڵده‌دات تا گیانی ڕزگار، بکات.
ته‌نانه‌ت نه‌بوونی وایکردوه، که په‌لاماری کۆتره شینه‌که‌ش بدرێت و ههرکۆتره شینهکهیهک، که‌سێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ببینێت، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤێکی که چۆن ئاڕپیجیکه به‌ده‌ستی که‌سێکی سه‌رشێته‌وه ببینێت، به ئاوسته، له‌که‌سی خۆرهه‌ڵاتی، ده‌ترسێت، به‌ڵام هه‌مان جۆره‌ی کۆتره شینه‌که، چونکه پێویست نیه، هیچ بونێک بۆ مرۆڤ دانانێت، کۆتره شینه‌که‌ی ئه‌وروپی، له‌مرۆڤ ناترسێت و خۆشی لێلانادات، به‌ڵکوو ئه‌وه کۆتره شینه‌که که به‌مرۆڤ ئه‌ڵی: خۆت لاچۆ، خۆکوێر نیت، نا‌بینیت من به‌دوای دانه‌وێله‌دا ده‌گه‌ڕیم. بۆیه زۆرجار مرۆڤه‌کان خه‌ریکه پێده‌نێن، به‌سه‌ر کوتره شینکهکانیدا له ئه‌وروپا، به‌ڵام کۆتره شینهکهکان، مێش میوانیان، نیه. ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌و ئاژه‌ڵه کێویانه، که هێشتا له‌لای خۆمان(ئاخ له‌لای خۆمان1000ران ئاخ) له‌ترسی ته‌ننانه‌ت خشپه‌ی پێی مرۆڤ خۆیان ده‌شارنه‌وه، وه‌ک که‌ڵه کێوی، مامز، به‌راز سه‌دان جۆری باڵنده‌ی کێوی....هتد.
هه‌روه‌ها ده‌بینن کاتێک ته‌نها دڕکی گوڵێکیش، که به ده‌ستماندا ده‌چه‌قێت، هاوار و ناڵه‌مان لێههڵدهستیت، جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌سعود به‌رزانی بۆ هه‌ڵامه‌تیش خۆیان ده‌گه‌یننه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، گیان شیرینه، ژیان و گیان خوشه‌ویسترین بوونێکه که مرۆڤ هه‌یه‌تی، بۆیه هه‌موو هێز و توانای خۆشی به‌کار ده‌هێنیت، تا بیپارێزیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاتیک مرۆڤ ده‌بینێت، تاڵی ژیان ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی که ته‌نانه‌ت تیشکی ڕۆژیش ڕۆشانایی تێدا نه‌ماوه، کاتێک ده‌بینیت، ژیان واتای نه‌ماوه، ئیتر گیانیش ئه‌و به‌هاییه‌ی نامێنێت، ئیتر ئه‌و گرنگیه له‌ده‌ستده‌چێت، ئه‌ویش ئه‌و کاته‌ی که‌وه‌ک پێشینان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئاگرێک له‌ده‌وری دووپشکێک وه‌که‌ین یان بازنه ئاگرێک دروست بکه‌ین پاشان دووپشکێک بهاوینه ناو بازنه‌که‌وه، ئه‌وکاته دووپشکه‌که به‌ده‌ووری ده‌رگایه‌کدا ده‌گه‌ڕێت، که گیانی خۆی لێوه ده‌رباز بکات، به‌ڵام کاتێک زانی ده‌رگای ده‌ربازبون، نه‌ماوه، ئه‌وکاته دووپشکه‌که ده‌دات به‌سه‌ری خۆیداو خۆی ده‌کوژیت.
هۆکاره‌کانی خۆکوشتن هه‌موویان یه‌کێکن، تاڵبونی ژیان، نه‌مانی مانای ژیان، وه‌ک گووتمان له ووڵاتانی پێشکه‌وتووشدا مرۆڤ خۆی ده‌کوژێت، به‌ڵام هۆکاره‌کان وه‌ک هۆکاره‌کانی باشوری کوردستان نیه، به‌ڵکوو له کوردستانی باشور خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌و سامانه زه‌به‌لاحه‌دا، کاری ده‌ست ناکه‌وێت، مافیاکانی به‌رزانی و تاڵه‌بانی سامانی ووڵات هه‌مووی ده‌دزن.
له ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکا، ژاپۆن دیارده‌ی خۆکوژی، دیارده‌یه‌که ناشاردرێته‌وه، بڕوانه لینکی یه‌که‌م، هه‌روه‌ها لینکی سێهه‌م، له وڵاتێکی بچکۆله‌ی وه‌ک سوید ساڵێ 1980 ،1467 که‌س خۆی کوشتوه. ئێستا به‌هۆی په‌یوه‌ندی نیتهرنێتهوه، هۆکاره‌کان زووتر ئاشکرا ده‌بن، کۆمپانییای تێلیکۆم فرانس بۆ ده‌یان که‌ڕه‌ت ئاشکرای کرد، که بۆ نموونه 47 که‌س به‌هۆت ماخۆلانی(سترێس) ی کاره‌وه خۆیان کوشت، یان به ته‌واوی دڵنییان که 25 که‌س به‌هۆی ماخۆلانی کاره‌وه خۆی کوشت.
کاتێک کرێکار ده‌بینێت که ژیانی هه‌میشه ڕاکردنه، بۆ سه‌رکار و هاتنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، زوو نووستن،خۆ ئاماده‌کردن بۆ کار، بۆ سه‌به‌ی، خۆی ده‌بینیت، که‌له‌سه‌ر خولگه‌ی بازنیه‌ک ده‌خولێته‌وه، ئه‌و ڕه‌وشه‌ش هه‌موو ڕۆژێک ده‌باره و سێباره‌و هه‌زارباره ده‌بیته‌وه، وورده وورده ئه‌و مرۆڤه تووشی "ماخۆلان،سترێس" ده‌بێت، له‌وێشه‌وه ئیتر ژیان ورده ورده گرنگی نامێنیت. ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌له "کۆمپانییای فڕانس تێلیکۆم" خۆیانکوشتوه سه‌رجه‌میان به‌هۆی ماخۆلانی کاره‌وه، خۆیان کوشتوه، ئه‌وه‌ش به ددانپێدانانی خۆیان به‌ڕێگای فه‌یسس بووک هه‌روه‌ها، نێته‌وه، ئه‌وه زانراوه. هۆکارێکی دیکه، دانیشتوانی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری زۆرینه‌یان به قه‌رزکردن، ژیان ده‌به‌ن به‌ڕێوه، ئیتر هه‌ر له کڕینی ماشین، خانوو، یان کڕینی چاخانه‌یه‌ک، ڕیستورانێک، یا هه‌ر بهژوهندیهکی دیکه، که‌چی له پڕ تووشی شکست دێت. یان که‌سێکی ئاساییه‌و له خێزانه‌که‌ی جیابۆته‌وه و دوو منداڵیشی هه‌یه، له‌م حاڵه‌تدا ئه‌و که‌سه ده‌بێت، یه‌که‌م قه‌رزه‌که‌ی هه‌موو مانگێک بانک بداته‌وه، هه‌روه‌ها پاره‌ی به‌خێوکردنی ئه‌و دوو منداڵه‌ش بدات، به ده‌وڵه‌ت، زۆرێک له‌وانه له مووچه‌که‌ی هێنده‌ی بۆ نامێنێته‌وه، که ته‌ننانه‌ت به‌شی خواردنیشی ناکات، واتا ده‌چێته ژێر هێڵی هه‌ژاری، که له‌و ئاسته‌ی بۆ ژیاندیاریکراوه، له ئه‌وروپاش دێته‌خواره‌وه، بڕاوانه لینکی ئاخر که‌به زمانی ئیگلیزیه. ئه‌وکاته‌ش ژیان به ئاستێک ڕه‌ش ده‌بێت، هه‌موو ته‌نه‌کان به ڕه‌شی ده‌بینێت و ئه‌وکاته جیاوازی له‌نێوان ژیان و مردن‌دا، نامێنیت. بۆیه هه‌تا سیستێمی سه‌رمایه‌داری فه‌رمان ڕه‌وابێت،ئه‌و ڕه‌وشه‌ش، هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت، ئه‌و ژماره زۆره‌ی، هه‌روه‌ک باسمانکرد له ووڵاتێکی بچووکی وه‌کوو سوید و ووڵاتانی دیکه، هه‌میشه درێژه‌ی ده‌بێت، سیستێمی سه‌رمایه‌داری گوێی لێنیه، هه‌روه‌کوو پێشینان گووتوویانه به‌س زیانی بۆ په‌زه‌کان نهنبێت قیروسیا، چه‌ند خۆی ده‌کوژێت، یا چه‌ند خۆی ناکوژێت.
به‌ڵگه نه‌ویسته خوسووتاندنی محمه‌د بو عه‌زیزی له تونس، په‌یوه‌ندی به دزینی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌له‌وه له‌لایه‌ن بن عه‌لیه‌وه، هه‌یه. که کارێکی وایکردبوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵک له چاخانه‌کاندا، سه‌رگه‌رمی دۆمینه‌و یاری کاغهزبن، (بن عه‌لی و کۆمه‌ڵه مافیاکه‌ی) ده‌وروبه‌ری، دروێنه‌ی سامانی گه‌له‌که‌ی خۆیانکربوو، به‌وه‌ش تێریان نه‌خوارد، ته‌نانه‌ت ئه‌و شڕه و کهلووپهلهی که‌له ئه‌وروپاو وه‌ک خێر دهناردران، بۆ تونس، (له‌یلا تاربولسی) هاوسه‌ر بن عه‌لی ئه‌وه‌ش بۆ خۆی قپرخکردبوو، کارخانه‌ی تایبه‌تی کڕی بۆ نوێکردنه‌وه ئه‌و شڕو شیتاڵهی، که لهئهوروپاو شوێنه‌کانی دیکه‌وه، وه‌ک خێر ده‌گه‌یشتنه، تونس. جگه له‌وه‌ش کارخه‌نه گه‌وره‌کانی وه‌ک گه‌شت و گوزار، هاتوچۆی زه‌مینی و هه‌واوی، هه‌روه‌ها کارخانه گه‌وره‌کانی به‌رهه‌م هێنانی خۆراک، به‌کورتی هه‌روه‌ک لای خۆمان که دوو مافیا زلله‌که‌ی تاله‌بانی و به‌رزانی ئاسمانیشیان بۆخۆیان قۆرخکردوه. ئێستا پۆلیسی تونس هێنده‌ی له ده‌ستی فرۆشه‌کان(عاره‌بان چیه‌کان) ده‌ترسێت، هێنده له عزرائیل ناترسێت، دڵنیام ڕۆژێکیش دێت، جه‌لال ومه‌سعود وه‌ک کۆیله سوجد ده‌به‌ن بۆ خه‌ڵکی کوردستان، دڵنیام وه‌ک چۆن جرج له پشیله ده‌ترسێت، به‌هه‌مان شێوه، له‌خه‌ڵك بترسن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو جانه‌وه‌ره مه‌سعود به‌رزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی، زه‌ڕه‌یه ویژداو ئه‌خلاق و نیشتیمان په‌روه‌ریان، تێدابوایه،ئه‌و گه‌له ستهدهم دیده‌ی کوردیان به شێوه، نه‌ده‌چه‌وسانده‌وه، چونکه وابۆ سه‌دان ساڵده‌چێت، که گه‌لی کورد، هه‌ر لهشمشێره ژهنگاویهکی ئیسلامه‌وه تا ده‌کاته کیمیاوی و فه‌رمانه‌کانی بابولعالی تورکه وه‌حشه‌کان، ئه‌و گه‌له چه‌وساوه‌ی ئێمه، له‌ژێر هاوارو ناڵه‌ی بێدادیدا، ده‌ناڵێنێ وه‌ک هه‌ڵۆیه‌کی پێکراو، ئه‌گه‌ر جه‌لال و مه‌سعود زه‌ڕه‌ییه‌ک هه‌ستیان هه‌بوایه و مرۆڤ بونایه، گه‌له‌که‌مانیان به‌م ڕۆژه نه‌ده‌گه‌یاند. ئه‌فسوس ئه‌و دوو سه‌رکرده‌ی که کراون به‌سه‌رکرده‌ی کورد، هێنده‌ی گه‌ردێک هه‌سی و نه‌ست و جوانمێریان تێدا نیه، ئه‌و دووه جانهورن دڕنندهن، عهزییان، بۆ گیانی کورد دروستکراون، ئه‌وان تازه به‌تازه ده‌مان گهڕیننهوه بۆ چه‌رخی پاپاکان و بیرمه‌ندو دانکانمان تیرۆر ده‌که‌ن، دوکترۆ عدولستار، سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت، ئه‌وان تازه به‌تازه دوای ئه‌و هه‌موو په‌نده‌ی زمانه، بۆ نموونه له ئێران ده‌گووترا (دیوار موشداره، موشهم گوشداره) دیوار مشکی تێایه، مشکیش گوێی هه‌یه، واتا بێده‌نگ بن، که پیاوه‌کانی شا له‌هه‌موو جیگایه‌کدا بوونیان هه‌یه، ئه‌م گهوجانهش، تازه به‌تازه به کلکه ده‌مانچه سه‌ری هه‌ردی ئه‌حمه‌د ده‌شکێنن، به که‌له‌پچه‌که‌ی ده‌ستی ئه‌حه‌مد میره، ده‌یانه‌وێت، گه‌ل بتۆقینن،هه‌روه‌کوو جانهورهکانی ئه‌نقه‌ره و تاران و شام، دڵنیابن ئه‌و گه‌جه‌روو گووجهره، له‌گوێی گادانووستوون. لهههموووشیان تاوانبارتر، زوڕناژهکان قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانن(بیرتان دێت که ڕه‌فیق سابیر گووتی: چه‌ند دیموکراسی له‌ژێر عهگالدا جێگهیبۆیهوه، هێنده‌ش له‌ژێر جامانه‌دا، ئه‌ی ئه‌و خیره چۆن، له‌پڕ جه‌لال تاڵابانیت لێ‌بوو به نیلسۆن مه‌ندێلا! بیرتان دێت مه‌هاد قه‌ره‌داخی گووتی: که به‌رپرسه‌کان ئافره‌ت ده‌به‌ن، بۆ ئه‌مه‌ریکیه‌کان، ده‌ی خانم ئه‌وه چی ڕویدا له‌پڕ مه‌سعود به‌شایسته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ده‌بینی؟ پشکۆ نه‌جه‌مدین پڕ به‌گه‌رووی دۆڵی جافایه‌تی ڕیزی بۆخۆی کۆکردبوه‌وه، ئه‌ری وه‌ک نوسه‌ر بۆ خۆپیشاندان به‌هه‌ڵه ده‌بینیت، دژی تیرۆری سه‌رده‌شت، ووڵات تاڵانکرا، پۆل ،پۆل لاوان تیرۆرکران، ئه‌رێ شیڕه شیڕهکهی شێرکۆ بێکه‌س، فه‌رهاد سهناگاوی، چیان لێهات، کوا ئه‌و حه‌مه سه‌عیده‌ی خۆی لێ‌بوو بوو به قوله‌ی قاف، بۆیه جیاوازی خووله سه‌نگاوی و سه‌رۆقادر، شێخ جه‌عفه‌ر ته‌نها یه‌ک (واوه، هیچی دیکه). (بۆئه‌وه‌ی که دڵنیابیت، که‌سه‌رکرده‌کانی خۆرهه‌ڵات، سه‌راپایان دروستکراون بۆ گیانی گه‌له‌کانیان، ئه‌و لینکه‌ی ههرهخوارهوه بخوێنه‌وه، ئه‌وسا ده‌بینێت، که ئه‌مانه له جانه‌وره زیاتر شتێکی، دیکه نین).
کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا هه‌رگیز ئاوکاره‌با بۆ هه‌میشه له تونس‌دا، هه‌بوه. مافیاکانی کوردستان ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه له نێوانخۆیاندا دابه‌شده‌که‌ن، هه‌رگیز به‌بیریاندا نه‌هاتوه، یا چاوچنۆکیان ڕێگه‌ی ئه‌وه‌یان لێده‌گرێت، یا کالفامن و په‌ندیان له شا‌و سه‌دام وحسنی موباره‌ک و بن عله‌ی وه‌رنه‌گرت، یان هه‌ر ئه‌وه‌یه وه‌ک په‌نده کوردیه‌ک ئه‌ڵێ: به‌ردێک نه‌زان بیخاته گۆمێکه‌وه، به‌هه‌زارن زانا، دهرنایهوهتهوه. ئه‌وان نازانن که نیشتیمان و گه‌ل پێویستیان به سه‌رمایه هه‌یه، تا ماشێنی ووڵات بڕوات به‌ڕیوه. هه‌ردوو مافایاکهی کوردستان، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه هه‌ڵده‌لووشن، ئه‌وان دزی له‌یه‌ک به‌یه‌کی چه‌کداره‌کانی خۆیان ده‌که‌ن، چونکه موچه‌ی هه‌ر چه‌کدارێک 900 دۆلاره، له به‌غداد، به‌ڵام جانه‌وه‌ره‌کانی کوردستان 300 دۆلار ده‌ده‌نه، چه‌کداره‌کانیان. ئه‌گینا هیچ هۆکارێک نیه، که خانمێکی له‌ته‌مه‌نی به‌ناز جوادا، ئاگر به‌ربداته جه‌سته‌ی خۆی جگه‌له‌وه‌ی، که وه‌ک دووپشکه‌که هه‌موو که‌له‌به‌ر و ده‌رگاکانی، تاقیکردۆته‌وه‌و دیویه‌تی که ڕێگای ڕزگاربوون، ته‌نها خۆکوشتنه.
هه‌ندێک جار خۆکوشتن به‌هۆی بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه ڕووده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هۆکاری سه‌ره‌کی تاڵبوونی ژیانه، چوونکه مرۆڤ مه‌ی و ماده‌بێهۆشکه‌ره‌کان به‌کار ده‌هه‌ێنێت، تا زیاتر چێژ له‌ژیان ببینێت، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خه‌ڵکی بکاته دۆزه‌خ.
که‌س، نه‌یگووتوه که ئه‌وروپا ئه‌و جیهانه ئهفسوناویهیه که هه‌موومان خه‌ونمان پێوه دیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیه‌ک ڕوبدات، بۆ نموونه کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاینه‌یه و ئاین ڕۆڵی خۆیتێدا ده‌بێنیت، بۆیه خۆکوشتن وه‌ک کوفر و دیارده‌یه‌کی نامۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌پۆله خۆکوژییه‌ی ئێستا له‌کوردستان ڕووده‌دات، له ئه‌وروپا ڕویبدایه، ده‌یان کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی بۆ ساسزدهدرا بۆ پسپۆڕان، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانه‌کان ده‌هاتنه ده‌نگ و یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانیان ده‌گرت.
به‌ڵام لای خۆمان، کێ ده‌نگ بکات، ناشکوری نه‌بێت، پهرلهماتارهکانی ده‌سه‌ڵاتن نه‌ک گه‌ل، مرۆڤی بێگیانن، بێهه‌ستن ڕۆبۆت له‌وان باشتره، ده‌سه‌ڵاتیش خۆی حاکمه، هه‌رخۆشی دزه ههخۆشی پۆلیس و دادوه‌ر.
چاره ته‌نها ڕاپه‌ڕینه به‌ڕووی مافیاکاندا، هیچ چاره‌یه‌کی تر له‌به‌رده‌ستی گه‌لی کوردا نیه، جگه له ارحل، چونکه ئه‌وه‌ی که ساڵه‌هایه‌که، ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه، که ئایا کورد ده‌توانێت خۆی به‌ڕیوه‌به‌رێت، یانا، ده‌نگی هه‌یه، ئه‌مانه کارێکیانکردوه، که دۆست‌و دوژمنی کورد بڵێن، دهسخۆزگه به‌سه‌دام. خۆ ئه‌گه‌ر خۆکوژیش نه‌بێت، ده‌بینن هه‌زران نه‌خۆشی که نامۆبوون به کۆمه‌ڵگاکه‌مان، ئێستا باوه‌و به پێشچاوی هه‌موومانه ڕووده‌ده‌ن. مافیاکانی کوردستان، ئه‌وه‌ی هه‌یانه‌وه نیانه، ڕاده‌ستی فاشسته‌کانی تورکیان کردوون له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان. تورکه فاشسته‌کانیش هه‌رگیز نه‌یان شاردۆته‌وه، که‌ئه‌گه‌ر کورد قه‌واره‌یه‌کی سیاسی له ئاسمانیش دروستبکات، ئه‌وا ئه‌وان ده‌یڕوخێنن. به به‌ڵگه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشستی تورکی، ساخته‌کاری له گرنگترین ده‌زگای خۆیاندا ده‌که‌ن، که ده‌زگای هه‌واڵگری میته. به‌ددان پیادنانی خۆیان ئه‌و کۆشک و باڵه‌خانه که بۆ میت و ژیته‌م دروستکراون، زۆرینه‌یان له جیاتی چیمه‌نتۆ، خاک خاشاک ، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێک جێگا له جیاتی چیمه‌نتۆ، لمیان تێکردوه، ئه‌وان بوێرن ساخته‌کاری له مه‌ترسیدارترین ده‌زگای خۆیاندا بکه‌ن، ئێوه کێن؟ (ئێوه‌کێن ئه‌گه‌ر هه‌ژاری کورد نه‌بوایه، ئه‌گینا گه‌نده‌ڵی جه‌بارێکی وه‌کوو یه‌کێتی سۆڤیه‌تی دابه زه‌ویدا، ئاخر له یه‌کێتی سۆڤیهکتدا، به پانتۆڵێکی کاوبۆی، ده‌توانی گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌نامه(شه‌هاده، هه‌رچی شه‌هاده‌ی سۆڤێتی و تهننات ڕوسیشی هه‌بێت، ساخته‌یه) بکڕیت) چونکه زۆرینه‌ی کارخنه گه‌وره‌کان سه‌ربه جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی تورکن. دادگا له تورکیا هه‌یه، به‌ڵام بۆ سه‌رباز و جه‌نه‌ڕاڵه‌کان بوونی نیه، ئه‌وه‌ی ئێستاش به‌ڕێوه‌یه، دژی جه‌نه‌ڕاڵه‌کان، نیه، به‌ڵکوو دژی هه‌ندێک لهجهنهڕاڵهکانه، ئه‌وانه‌ی که ویستیان ئهوردغان بکوژن و له‌و جه‌نه‌ڕاڵانه، له‌گه‌ڵ ئه‌دۆغان ڕێكکه‌وتوون، ئه‌وش ناکۆکی بازرگانی نێوان جهنهڕاڵهکانه، ئه‌گینا(گیولهنهیهکان) هێشتا له جێگای خۆیانن، گه‌وره‌تربوون، لاواز نه‌بوون.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c8364acb واتا که‌س بۆی نیه، ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌وه‌ش ڕهخهنیان لێده‌گرێت، چاره‌نووسیان وه‌ک چاره‌نووسی گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌نووسی تورک (که‌نعان مونجوئۆغلوو) که‌به ددانپێدانی خۆیان (که‌نعان مونجووئۆغلوو) سه‌ربه فاشسته‌کانی تورک بوه(بڕوانه سندوقه ڕه‌شه‌که نهێنی ده‌درکێنێت). ئیتر بۆ باوه‌ڕناکه‌ی، که‌ده‌سه‌ڵات به زانینیه‌وه، ئه‌و هه‌موو کۆمپانیا تورکییه‌ی هێناوه‌ته باشووری کوردستان، بۆ قڕانی کورد نه‌بێت؟
به‌ڕیزان کۆمه‌ڵه لینکه‌که‌ی ههرهخوارهوه، به‌ڵگه‌ی ساخته‌کاری ده‌سه‌ڵاتدارانی فاشستی تورکه، که ساخته‌کاری له گرن گترین یا هه‌ره ههستیارترینی ده‌سگای خۆیاندا ده‌که‌ن، که زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تێیدا چون له‌و بوومه لهرزهدا زۆرینه‌یان پیاوه‌کانی میت و ژیته‌م ده‌زگا نهێنیه‌کانی خۆیانن بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست