کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلینۆمه‌که‌ی تاڵه‌بانی15 هه‌م عه‌جایه‌بی دنیاییه‌

Saturday, 07/11/2009, 12:00


له‌م جیهانه‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، 14 کاری هونه‌ری تێدایه‌، که‌ هه‌رچه‌ند مێژووی هه‌ندێکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3 تا 4 هه‌زار ساڵ پێش له‌دایک بوونی عیسا، که‌ کارامه‌یی مرۆڤ بورهان ده‌که‌ن و جێگه‌ی سه‌رسامی مرۆڤه‌. له‌وانه‌ پیرامیده‌کانی قیبتیه‌کان، پایه‌که‌ی بابل، په‌یه‌که‌ره‌که‌ی سه‌ر ڕۆخ ده‌ریای گرێک، پایه‌که‌ی ئێڤڵی پاریس، په‌یه‌که‌ره‌که‌ی عیسای له‌ ڕیدێۆجانیرۆ، دیواری چین، ................هتد.
http://news.nationalgeographic.com
من باوه‌ڕم وایه‌ پلینێمه‌که‌ی جه‌لال تاڵابانی 15هه‌م سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهانه‌، چونکه‌ پلینێۆم بۆ کۆکردنه‌وه‌و ڕێکخستنه‌وه‌ی ڕێخراوه‌کانه‌، نه‌ک درۆیشاخدار و بوهاتان دروستکردن، سه‌رسام بوون به‌ ووته‌کانی تاڵه‌بانی له‌وێدایه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر باس له‌ سێو کرا، ئه‌و باسی خورما ده‌کات!
نوونه‌یه‌کی ئاشکرا و بێگوومانی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌ ئه‌ڵێ: خه‌مم لێنشتوه‌، که‌ مردم که‌س نامانێژێ، چونکه‌ پاره‌مان، نیه‌. که‌چی هه‌ر خودی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ڵی: جارێک 200000 دۆلارم دا به‌ کاک نه‌وشیراون، یا پاشتر ئه‌ڵێ: 10 ملێۆن دۆلارم دا به‌ نه‌وشیروان!

خوێنه‌ری هێژا:
ئومێد ده‌که‌م پێش ئه‌وی که‌ به‌ چاوی ڕه‌خنه‌ بیسراوه‌کان بخوێنیته‌وه‌، یا هه‌ر بڕێارێ بده‌ی ده‌رباره‌ی ڕوداوه‌کانی ڕابردوو ه‌ و ئاینده‌ با پێکه‌وه‌، چیرۆکی به‌سه‌رهاتی‌ تراژیدی کۆمیه‌که‌ی‌ ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ بخوێنینه‌وه‌.
ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ، دایک باوک و که‌س و کاره‌که‌ی وه‌ک زۆربه‌ی هاولاتیانی بۆسنه‌ به‌ده‌ستی تورکه‌ عوسمانیه‌کان کوژران. هه‌روه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ی عوسمانیه‌کان کاتێک په‌لاماری هه‌رجێگه‌یکیان دابێ، ئه‌وه له‌پێشدا گه‌وره‌کانی ده‌کوشت ومنداڵه‌کانیان ده‌برد بۆ خۆیان و به‌خێویان ده‌کردن. پاشان وه‌ک سه‌رباز به‌کاریان ده‌هێنان بۆ تاڵانی و جه‌رده‌یی. ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ یه‌کێک بوو له‌و‌ منداڵانه‌ی که‌ تورکه‌ عوسمانیه‌کان، بردیان، به‌ڵام ئه‌سکه‌نده‌ر منداڵێکی جوانکیله‌ بوو، بۆیه‌ سوڵتانی عوسمانی هه‌ڵیگرت و بردی بۆ خۆی. سوڵتانی عوسمانی کاری سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌م کوڕه‌دا ده‌کرد، وه‌ک هاوسه‌ری خۆی، تا ته‌مه‌نی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌گاته‌25 ساڵی، دوای ئه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا هه‌ڵدێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بۆسنه‌. که‌ ئه‌سه‌که‌نده‌ر که‌ ده‌گڕێته‌وه‌ به‌سه‌رهاتی خۆی بۆ بۆسنه‌ییه‌کان باس ده‌کات، ئه‌وکاته‌ بۆسنه‌ییه‌کان پشتی ئه‌سکه‌نده‌ر ده‌که‌ن و هاوکاری له‌شکری ده‌که‌ن.
سوڵتانیش لاشکرێکی100.000 که‌ست به‌ڕێده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌، هه‌ردوو له‌شکر به‌یه‌ک ده‌گه‌ن و ده‌بێته‌ شه‌ڕ له‌ نێوان له‌شکری بۆسنه‌یی به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ و له‌شکری عوسمانی له‌و شه‌ڕه‌دا 25000 سه‌ربازی عوسمانی ده‌کوژرێت و 25000 سه‌ربازی دیکه‌ی عوسمانیش به‌دیل ده‌گرن. ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ فه‌رمان ده‌دات 25000 نێرکه‌ دار تیژ بکه‌ن و بیچه‌قێنن و هه‌رداره‌ی ببڕنه‌ سه‌ربازێکی عوسمانی، ئه‌و فه‌رمانی ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ به‌ ئه‌نجام گه‌یشت و تۆڵه‌ی خۆی کرده‌وه‌.
ئێستا ئه‌سکه‌نده‌ر به‌گ سیمبولی پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ی بۆسنه‌ییه‌کانه‌.

سه‌رچاوه‌ "ئیمراتپریه‌تی عوسمانی" له‌ نو‌سینی" پورگشتاڵی فه‌ڕه‌نسی"، ئه‌م کتێبه‌ به‌سویدیش هه‌یه‌، به‌ڵام سویدیه‌که‌م بزربوه‌.
باوه‌ڕ ده‌که‌م، وورد کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه‌، سه‌ریه‌شه‌ نیه‌، به‌ڵکوو کات کوشتنه‌، ته‌نها هێنده‌ ده‌ڵێم 50000 که‌س به‌ناوی دین و به‌ناوی نیشتیمانه‌وه‌ بوون به‌ قوربانی کۆئه‌ندامی نێرینه‌ی سوڵتان.

ئومێد ده‌که‌م خۆت نه‌که‌یت قۆچی قوربانی پیری ئاخر شه‌ڕی جه‌لال تاڵه‌بانی، قسه‌کانی جه‌لال هه‌رهه‌مووی بۆنی خوێنی لێدێت، ئه‌گه‌ر ووشیاری خۆت نه‌خه‌یته‌ گه‌ڕ.

به‌ڕێزان ئومێد ده‌که‌م جارێکی دیکه‌ ته‌ماشایه‌کی ئه‌م ڤیدێۆ کلیپه‌ بکه‌و بزانه‌ ئایا نموونه‌ی تورکه‌ فاشسته‌کان له‌سه‌ر ڕوی زه‌وی ده‌بینێت؟



پاشان هیوادارم، که‌ له‌ نوره‌دین وه‌یسی بپرسن، ئه‌وه‌ چۆن عه‌وڵا گوول پێشوازی لێده‌کات، ئه‌ی بۆ ئاپی عه‌نته‌ریان تیرۆر کرد، ئه‌ی ئه‌وه‌ خێر بوو که‌ پیکه‌ره‌ی ئاپی عه‌نته‌ر له‌ هه‌ولێر ڕوخێندرا، به‌داوی کێبوو؟
یا ڕوخاندنی په‌یه‌که‌ره‌که‌ی ئاپی موسا عه‌نته‌ر دڵێ کێی خۆش کرد و دڵێ لێی ڕه‌نجاند؟

خوێنه‌ری هێژا:
سه‌ری ساڵی 2000 له‌ تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا بووم، سه‌رگه‌رمی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوید بووم، له‌پڕ له‌ ناوه‌ڕاستی بازاڕی تبلیسدا تووشی کاک کڵاشینکۆف هاتم و گووتی: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌به‌سترێت، حه‌زده‌که‌م به‌شداری بکه‌یت.
گووتم: ڕاستی سه‌رقاڵی بلیت ئۆکه‌ی کردنم، خۆشت ده‌زانیت که‌ ئه‌م ووڵاتانه‌ جێگه‌ی متمانه‌ نین! کاک کڵاشینکۆف گووتی: غه‌مت نه‌بیت له‌گه‌ڵدا دێم و یارمه‌تیت ده‌ده‌م.
کاره‌کانمان ته‌واو کرد، پاشان به‌سواری ماشێنه‌که‌ی خۆی پێکه‌وه‌ گه‌یشتینه‌ جێگای کۆبونه‌وه‌که‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.

دانیشتنی کۆنگره‌ ده‌ستی پێکرد، به‌ڵام هه‌ر له‌ یه‌که‌م ووشه‌یانه‌وه‌، په‌لامار بوو بۆ سه‌ر په‌که‌که‌، هه‌روه‌ک پیلنێۆمه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ ته‌نها بۆ دژایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد هاتبێته‌ دامه‌زراندن، له‌کاتی گفتو گۆکاند هه‌وڵی زۆرمدا که‌ شتێک بڵێم، به‌ڵام زوو زوو لوتفه‌ن لوتفه‌ن گوایه‌ کوردی باکورن، رێگه‌یان نه‌دام.
ناچار دانم به‌خۆمدا گرت، به‌ڵام پاش 10 ده‌قه‌، یه‌کێک له‌ کۆڕ گێره‌کان که‌ خۆی به‌ کوردی ئامه‌د ناوزه‌د کرد، چوه‌ به‌رده‌رگا بۆ جگه‌ره‌ کێشان. منیش دوای 2 ده‌قه‌ دوای که‌وتم له‌ بێ ئۆقره‌یدا.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه‌ به‌رده‌رگای ده‌ره‌وه‌ گوێم لێبوو، ئه‌و کابرا که‌ خۆی به‌کوردی ئامه‌ده‌ ناوزه‌د کرد، به‌ دیاله‌کتیکی سۆرانیه‌کی په‌تی،‌ جنێو ده‌دات و گووتی: په‌که‌که‌مان له‌ تبلیس ڕوخاند، وا وامان لێکردن.
گه‌ڕامه‌وه‌ ژوره‌که‌ و هاوارام کرد، به‌ڕیزان ئه‌مانه‌ ڕاست ناکه‌ن، کوردی باکوور نین، ئه‌ویان که‌ خۆی به‌ ئامه‌دی به‌ ئێمه‌ ناساند، سلێمانیه‌کی په‌تی ده‌دوێت.
من گووتم: ئه‌و شه‌مه‌نه‌فه‌ری خه‌باتی گه‌لی کورد هه‌ر ده‌گاته‌ دوا وێستگا، به‌ مامۆستاکه‌تان بڵێن: که‌خودی میتی تورک شه‌رم ده‌کاو له‌ ڕوی نایه‌ت به‌ شێوازه‌ی ئێوه‌،‌ بێته‌ قسه‌ کردن.
کۆڕگێڕه‌کان 5 که‌س بوون، به‌شدار بوانیش ته‌نها6 که‌س بوین، من و کاک کڵاشینکۆف، کاک ئۆنیک، کاک ئالیئکۆ که‌ ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی جۆرجیایه‌ کۆڕه‌که‌مان به‌جێهێڵا.
سبه‌ینێی هه‌مان ڕۆژ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ مالمۆ شارێکی گه‌وره‌ی باشوری سوید، هێشتا هاڕه‌و هوڕی ماتۆڕی فڕۆکه‌که‌ له‌ گوێمدابوون، که‌ هیشام ئاکرێی ته‌له‌فۆنی بۆ کردم ووتیی: کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌سترێت له‌ لوند، لوند شارێکه‌ له‌ باشووری سوید، گوتم هیلاکم ناتوانم، گووتی: وه‌ره‌ به‌ ماشێنی خۆم ده‌تبه‌م و ده‌تهێنمه‌وه‌، زۆر به‌ته‌وسه‌وه‌ تکای لێکردم ووتیشی، به‌هه‌شتی کاک ئه‌که‌ره‌می مام عه‌لیش دێت.
گوتم باوه‌ڕ بکه‌ نیوه‌ مردووم، به‌ پێوه‌ خه‌وه‌م لێده‌که‌وێت، به‌ڵام هاتن منیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد.
ئه‌وه‌ی له‌ یادم بێت، کۆڕگێڕکان 5 که‌س بوون، به‌شدار بوانیش هه‌ر شه‌ش که‌سێک ده‌بوین، ڕه‌نگه‌ هه‌ڵه‌ نه‌بم، د بورهان یاسین کۆڕه‌که‌ی برد به‌ڕیوه‌، ئیبراهیم کاک حه‌مه‌ که‌ دانیشتوی شاری لونده‌ به‌شدار بوو، هه‌ر وه‌ها چه‌ند به‌ڕێزێکی دیکه‌ وابزانم کاک عومه‌ر هیندیان پێده‌گووت، ئه‌وانی دیکه‌م له‌ یاد نیه‌.
کۆڕه‌که‌ی لوندیش له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی(تبلیس) ده‌ستی پێکرد، که‌ په‌که‌که‌ ماده‌بێهۆش که‌ره‌کان منداڵ فڕاندن، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خاڵێکی پۆزه‌تیڤ له‌ ڕێخراوی په‌که‌که‌دا نه‌بێت.
پێشتر گوتم: من که‌ڕو کاس ڵاڵیش بوو، به‌ڵام له‌ پڕ کاک (عومه‌ر هیندی) ئه‌گه‌ر له‌ناوه‌که‌یدا هه‌ڵه‌نه‌بم، دانیشتوانی به‌ ئاگا هێناو به‌‌ ڕویاندا ته‌قیه‌وه‌، به‌ڕاستی باشی پێکردن، کاک عومه‌ر گوتی: فه‌رمانی سه‌رشانی کۆنگره‌ یه‌کخستنی چین و توێژه‌کان کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌، نه‌ک جیاکردنه‌وه‌ په‌رته‌وازه‌کردنیان.
بۆ به‌یانی هه‌مان ڕۆژ ڕێکه‌وتی کاک بابان سه‌قزیم کرد و گووتی: ده‌زانی کۆمه‌ڵێک له‌ کۆبنهاگن هاتوون به‌ ناوی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ هێرشیک ناڕه‌وایان دژی به‌ په‌که‌که‌ ده‌ست داوه‌تی، ئێمه‌ 10 که‌س کۆڕه‌که‌مان به‌ جێهێڵا. له‌درێژه‌ی قسه‌کانیدا کاک بابان گوتی: هه‌مان كار له‌ ئه‌ڵمان و هۆله‌نده‌شدا ڕویداوه‌.
له‌پلینۆمه‌که‌ی تاله‌بانیشدا، هه‌مان ڕاو ڕێوی ده‌بینم، دڵنیام که‌ په‌که‌که‌ تورکه‌ فاشسته‌کان ته‌واو تۆقاندوه‌ و ئۆقره‌ی له‌به‌ر بڕوین، ئه‌گینا چ پێویستی ده‌کرد پایته‌خت له‌ دوای پایته‌خت‌ ناو ناتۆره‌ بۆ په‌که‌ک دروست بکات؟
ڕه‌نگه‌ بۆ سه‌ده‌ها که‌ڕه‌ت به‌رگوێمان که‌وتوه‌ که‌ ئه‌م جاره‌ په‌که‌که‌ له‌ناو ده‌به‌ین، به‌ڵام له‌دوای هه‌ر په‌له‌مارێکی فاشیزمی تورکه‌وه‌، 10 به‌رابه‌ر په‌که‌که‌ مه‌زتر و مه‌زنتر بوه، خۆشیان دۆڕان له‌دوای دۆڕان، ڕیسوای بۆ خۆیان ده‌دورنه‌وه.
پێشینان جوانیان فه‌رمووه‌: ڕێوی ده‌می نه‌گیشته‌ ترێ،گووتی ترشه‌.
هه‌موومان دڵنییان، ئه‌گه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌می بگه‌یشتایه‌ ‌ترێکه‌ نه‌یده‌گووت، ترشه‌.
هه‌روه‌ک چۆن جه‌لال پشتی کرده‌ گه‌ل، گه‌لیش پشتی کرده‌ جه‌لال و ڕیسواشکرا، ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌یه‌. جه‌لال ناتوانێت ڕوی دزێوی خۆی بشارێته‌وه، ناچاره‌ ناو ناتۆره‌ دروست ده‌کات.‌
به‌کورتی جه‌لال تاڵه‌بانیش، هه‌مان ده‌ردی تورکه‌ فاشسته‌کانی به‌سه‌رهاتووه‌، ده‌بوو جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ پلینیۆدا هه‌وڵی هه‌ستانه‌وه‌ی شکستی یه‌کێتی نیشتیمانی بدایه‌، ده‌زانێت بۆی ناکرێت، ناچاره‌ هه‌وڵی نازڕاندن بدات.

جه‌لال هه‌میشه‌ لاسایی دوژمنانی کورد کردۆته‌وه‌‌، ئه‌و وه‌ک فاشسته‌کانی تورک بۆ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌که‌ی خۆیان جار جار قاپ و قاچاخ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش ده‌که‌ن. جه‌لالیش له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی ته‌موزی2009 تاوه‌ی تیڤاڵی دابه‌شکرد، له‌ هه‌ندێک شوێنی کوردستان ته‌نانه‌ت دۆخینی دابه‌شکرد.

هه‌موو ئاواتی شۆڤێنزیمی عه‌ره‌ب ڕزگار کردنی گه‌ردنی سه‌دام و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و ده‌ست پێوه‌نده‌که‌ی بوو، جه‌لالیش به‌هه‌مان شێوه‌.
ته‌نانه‌ت، جه‌لال فرۆکه‌وانه‌که‌ی که‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی ژارباران کرد، به‌بێ فڕۆکه‌ فڕان و شاردیه‌وه‌.
جه‌لال هه‌میشه‌، شاسزکار له‌گه‌ڵ دوژمن، دوژمن له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ر، به‌ره‌ی تورکامان له‌که‌رکوک نزیکه‌ی 30 تا40 کوردیان تیرۆر کرد، که‌چی جه‌لال خه‌ڵاتی کردن.
به‌ڵام هه‌مان جه‌لال به‌و په‌ڕی بێویژدانی دوژمنانه‌ په‌لاماری هاوسه‌نگه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌دات، به‌ ناشیریترن ئاستی گفتوگۆدا که‌ 40ساڵ پێکه‌وه‌بوون.
لێره‌وه‌ تێده‌گه‌ین که‌ بۆ ئاوه‌زی گفتووگۆمان نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتری، چونکه‌ مامۆستا‌که‌مان، (هه‌رچه‌ند له‌ ژیانما دانی خێرم به‌ جه‌لالدا نه‌ناوه‌، خۆم له‌ پێش گۆڕانه‌وه‌، هه‌میشه‌ جه‌لالم به‌ ئاسته‌نگ زانیوه‌) هه‌رگیز ئاماده‌ی گفتوو گۆ نه‌بوه‌، یا دۆستی یا دوژمن، بۆیه‌ خه‌ڵکیش وا فێرکراوه‌.
ئومێد ده‌که‌م که‌ به‌سه‌رهاته‌که‌ی سوڵتان و ئه‌سکه‌نده‌ر وانه‌و ئه‌زمونێک بێت، بۆ هه‌ڵبژرادنی ئاینده‌.


061109 کۆپنهاگن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە