چه‌رخی ڕیسوابوونی مافیا، به‌ناو سه‌رکرده‌کان
Thursday, 27/10/2011, 12:00
سه‌راپای سه‌رۆکه‌کانی سه‌ربه بلۆکی کهپتالیستی، به پیلانی ئیمپریالیزمی جیهانی وه‌ک کارمه‌ندێک دامهزرێندرێندرێن، به خودی سه‌رۆکه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئهمهرکاشهوه.
ته‌نانه‌ت ڕادیۆی گشتی ئیسرائیلی مانگی مه‌ی 2011 له زمانی گه‌وره حاخامی ئیسرائیلیه‌وه، ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک ئۆبامای سه‌رۆکی وولاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سیخوڕ (جۆناسان بولاردی ئه‌مه‌ریکی) ئازاد نه‌کات، ئه‌وا به‌ته‌مای سه‌رۆکایه‌تی دووه‌می ئه‌مه‌ریکا نه‌بێت. ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه، ئه‌سه‌دوڵای عه‌له‌م کۆنه وه‌زیری ده‌رباری شای گۆڕبه‌گۆڕی ئێران، له‌به‌رگی 5 هه‌م یا شه‌شه‌مدا ئه‌ڵێ: کاتێک له‌گه‌ڵ ڕاکفیلهر له‌ناو کۆشکی شاهانه‌دا، پیاسه‌مان ده‌کرد و باسی خواسی دنیا‌و سه‌رۆکایه‌تی جیهانمان ده‌کرد، ڕاکفیلهر گووتی: که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا کارێکی زۆر ئاسانه، عه‌لم ئه‌ڵێ: له‌قسه‌ی ڕاکفیلهر سه‌رسوڕماو گووتم: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئاسانه، بۆ خۆت نابیت به سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو شتێک له‌ده‌ستی خۆتدا بێت؟
عه‌لم ئه‌ڵی: ڕاکفیلهر گووتی: ئێمه خۆمان نابین به سه‌رۆک، به‌ڵکوو پیاوه‌کانی خۆمان ده‌که‌ین به سه‌رۆک. به‌پێی هه‌موو بۆچوونه‌کان، معمه‌ر قه‌زافی هه‌زاران که‌ڕه‌ت له جۆرج بۆشی کوڕ، هێمن تر‌و ووشیارتربوو، پڕبه‌پێستی واتا جۆرجبۆشی کوڕی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پێشوو، کە به گه‌مژه‌ترین سه‌رۆک ناونووسکراوه. ئه‌گه‌ر وه‌ک جۆرجبۆش نه‌زان بێت. هه‌روه‌ها پۆلبێمهر به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنی کاتی عێراق، ده‌رباره‌ی سه‌رکردایه‌تیه‌کانی عێراق ئه‌ڵێ: ئه‌وانه هیچ نین، که‌سانی سه‌رسه‌ری و به‌ڕه‌ڵان، له‌کۆڵانه‌کانی دیمه‌شق و تاران و له‌نده‌ن کۆمانکردنونهوه، باوه‌ڕ به‌هیچیان مه‌که، هه‌موویان درۆزنن، ساخته‌چین، خۆفرۆشن، گورگن له پێستی مه‌ڕدا.
هه‌روه‌ها، زۆرینه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانیش وه‌ک داشێکی دامه به‌ده‌ست ئیمپریالیزم، هه‌میشه جێگۆڕکێیان پێکراوه. ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێخراوێک به‌بێ فه‌رمانی ئه‌وان، ئه‌گه‌ر شه‌فافترین ڕیخراویش بوبێتن، ئه‌وا له‌دیدی ئه‌واندا به تیرۆریست ناوزه‌دکراوه، بۆ نموونه پارتی کرێکارانی کوردستانی باکور، کهلهبهرانبهریدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا فاشسترین و وهحشتر نموونه‌یان له جیهاندا نییه. نیلسۆن مه‌ندێلا و ته‌واویی ڕیخراوه ئازادیخوازه‌کانی جیهان، چونکه سه‌ربه‌خۆیان نین، ئه‌وا له‌دیدی ئه‌واندا، به‌تیرۆریست ناوزه‌دکراون. یاسر عه‌ره‌فات وه‌ک تیرۆریست مۆری لێدرا، که‌چی هه‌رخۆشیان، به نۆبڵ،عه‌ره‌فاتیان خه‌ڵاتکرد.
تا ئێستاش چه‌په‌کان و ڕۆشنبیرانی که‌نداو سعودیه، بۆ تانه لێدان له چه‌پ و ڕۆشنبیرانی عێراقی ئه‌ڵێن: ئێوه واتا عێراقییه‌کان به‌بێ ئێمه ژیانتان ناڕوات به‌ڕیوه، ئێمه لهشفرۆشێکمان نارد کردمان به شای ئێوه، وه‌ک "مه‌لیکه عالیه" وه‌ک نموونه.
مه‌لیکه عالیه، که عێراقی نەبوو، که‌چی کرا به مه‌لیکه‌ی عێراق. خودی بوڵه‌ند ئه‌جه‌ویدی سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی تورکیا ئه‌ڵێ: تا ئێستاش نازانین بۆ ئه‌مه‌ریکا عه‌بدولا ئۆجهلایان ڕاده‌ستی ئێمه‌کرد، ده‌قی ئه‌و نووسینه‌ی ئه‌جاوید ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که ووڵاتی تورکیا له درۆ و ده‌له‌سه به‌ولاوه هیچی دیکه نییه. چونکه سه‌ره‌تای ده‌سگیرکردنی ئۆجه‌لان کردبویانه هاشوو هوشیک، که له‌خه‌ڵک وایه که ته‌واوی جیهان له‌ژێر فه‌رمانده و به بیری تورکی فاشی ده‌ڕوات به‌ڕێوه، له‌ڕاستیشدا تورکیا له سه‌گێکی ڕاوی ئیمپریالیزم زیاتر، شتێکی دیکه نییه. ئه‌وه‌ش به‌ددان پێدانانی خۆدی بوڵه‌ند ئه‌جه‌وید و نووسینه‌که‌ی خودی خۆی.
جگه له‌وه‌ش، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری میت، ده‌یان که‌ڕه‌ت دووباره و سێباره‌ی کرده‌وه، که چۆله‌که‌یه‌کیش ناتوانێت به‌ئاسمانی تورکیابفڕێت، به‌بی پسوڵه‌ی سی ئای ئه‌ی.
هه‌روه‌ها، کاتێک سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا ساڵی 1979 له تاران داگیرکرا، له‌لایه‌ن به‌ناو شۆڕشگێڕانی ئیسلامی ئێرانه‌وه، له‌وێدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵیك به‌ڵگه و ڕیکەوتننامهدا، له‌وێدا هاتوه، که ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نه‌خۆشه و جه‌لال تاڵه‌بانی پێویسته بگاته کوردستان، سه‌ره‌تای نووسینی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ده‌گڕێته‌وه، بۆ ساڵه‌کانی که ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نه‌خۆش ده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها هه‌مان به‌ڵگه‌نامه له بڵاوکراوه‌کانی چریکه‌های فدای خه‌ڵق ئێرانیشدا هاتووه. به‌ڵگه نه‌ویستیشه که هاتنه سه‌رکاری به‌عسیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ددان پیادانانی خودی وه‌فیق سامه‌ڕایی که ئه‌ڵی: ئێمه به شهمهنفهری سی ئای ئه‌ی هاتینه سه‌رده‌سه‌ڵات.
ئه‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌مه‌ریکا یان ماتۆڕه سهرهکییکهی که جیهانی سه‌رمایه‌داری ده‌بات به‌ڕیوه، لێده‌گه‌ڕێت که‌ئه‌و سه‌رکرده، دزو جه‌ردانه‌ی که‌خۆی دروستی کردون، بدزن، بکوژن، خه‌ڵک ئاواره بکه‌ن، خه‌ڵک به‌هه‌زران شێوه تدفروتوونا بکه‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی ((قووتوه‌که‌ی په‌نه‌دۆرا) سه‌ره‌که‌ی هه‌ڵدرایه‌وه‌و به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی قووتووی په‌نه‌دۆرا، هه‌رچی کێم جه‌راعه‌ت و نه‌خۆشی هه‌بوو، هه‌مووی بهڕهبونه گیانی خه‌ڵک.
"پهندۆرا" ئه‌فسانه‌یه‌کی گرێکی کۆنه، گوایه خوای هه‌ره‌گه‌وره‌ی گرێکی (زێۆس) داوای له "هیفهسیتۆس" خوائ ئاسنهگهرهکان کردوه، کهپهنهدۆرای بۆدروست بکات، په‌نه‌دۆرا خانمێک زۆر جوان بوه، بڕیاربوه، که په‌نه‌دۆرا، ئه‌و قوتووه‌ی ده‌ستی(قووتوی په‌نه‌دۆرا)، ببات بۆ دۆزه‌خ، به‌ڵام نه‌یکاته‌وه، تا ده‌گاته ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خ، به‌ڵام هپهندۆرا، قوووتوهکه ده‌کاته‌وه. چونکه له ڕێگای دۆزه‌خ په‌نه‌دۆرا پیاوێکی دی و پیاوه‌که ویستی پهندۆرا ماره بکات، ئه‌ویش قووتووه‌که‌ی کرده‌وه. به‌واتایه‌کی دیکه هه‌روه‌ک پێشتر باسمانلێوهکرد، ئه‌مه‌ریکا لێده‌گه‌ڕێ، که ده‌سه‌ڵاتداران به‌شێوه‌یه‌ک خۆیان بکه‌ن به دڕنده‌و جانه‌وه‌ر، که خه‌ڵک به ئاواته‌وه‌یه، که چاره‌نووسی سه‌راپای سه‌رکرده‌کان وه‌ک چاره‌نووسی قه‌زافی سه‌دام، به‌چاوی خۆی ببینێت. ئه‌و ڕاستیه‌شمان به دیدییخۆمان دیت، دیتمان که زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لانی لیبیا، دڵشادن تا دڵگرانبن به کوشتن و تیرۆرکردنی معمه‌ر قه‌زافی. ڕۆژگارێک له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌گه‌ر بتگووتایه مه‌سعود به‌رزانی، یا جه‌لال تاڵه‌بانی، ده‌یان گهجهرووگووجهرت لێڕاست ده‌بوه‌وه و ده‌یان گووت: بڵی کاک مه‌سعود، بڵی مامه گیان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ، سه‌ری قووتووی په‌نه‌دۆرا، هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و، چڵکاو خۆر‌و و پاتاڵ و مشه‌خۆر نه‌بێت، که‌من که‌ده‌ڵێن کاک مه‌سعود مامه گیان.
له‌هه‌مانکاتدا، ئه‌و که‌سانه‌ی که پۆڵبریێمهر باسیان لێوه‌ده‌کات و ئه‌ڵێ له کۆڵانه‌کانی دیمه‌شق و تاران و له‌نده‌ندا کۆمانکردنه‌وه، تا ده‌گاته سه‌رۆکی تونس،میسر، لیبیا،یه‌مه‌ن......هتد، کردمانن به‌سه‌رۆک و مه‌رۆک، ده‌یانتوانی که ژیانێکی ئاسوده بۆ گه‌له‌که‌یان دابین بکه‌ن، خۆشیان هێنده بخۆن وبخۆنه‌وه، جێگه‌ی هه‌ڵگرتنیان نه‌مێنێت. به‌ڵام دیاره که برێمه‌ر ڕاستگۆیانه ئه‌ڵێ: لێیان مه‌ترسه خۆمان فێران کردوون، ئه‌وان که‌سانێکیان کردۆته به‌رپرس، به پێی داخوازی خۆیان، ده‌بێت ڕۆژی کۆتای‌یان دیاری بکه‌ن، هه‌روه‌ک قوتویه‌ک گۆشت یا پاکه‌تێک شیر. ئه‌گینا بن عه‌لی تۆ چی ده‌که‌یت له 70 ملیارد دۆلار، یا ناموباره، تۆ چیت داوه له 100 ملیارد دۆلار، هه‌ردوێنێش ئاشکرابوو، که معه‌مه‌ر قه‌زافی 80 ملیارد یۆری بۆخۆی پاشه‌که‌وت کردوه. به‌هه‌مان شێوه، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سامانی گه‌لانی سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند که‌سانێکی سهربهدهسهڵاتهو ئاو بێنه‌وه دهستبشۆ. زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لان سوریاش ڕووت و برسی.
ئه‌مما دوو مافایاکهی له‌مه‌ڕ خۆمان، جه‌لال و مه‌سعود، دوای ئه‌وه‌ی که هه‌زران کاره‌ساتیان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هێنا،ئیتر هه‌ر له ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975، تا ده‌گاته کاره‌ساتی هه‌کاری، دوباره و سێباره‌ی شه‌ڕی خۆکوژی، به‌هاری 2003 کاتێک به لێشاو دۆلاریان که‌وته ژێرده‌ست، ده‌یانتوانی ئازاره‌کانی گه‌ل که‌م بکه‌نه‌وه، گه‌ل و نیشتیمان ئاشتبکنهوه، ئاوڕێکیان له برینداره‌کانی کیمیاویباران بدایه‌وه و نیشتیمان بژێننه‌وه، گوندهکاولبوهکان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، ده‌ستی به‌زه‌یی و سۆزیان به‌سه‌ر نه‌وه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و شهههیدانی مه‌یدانی شه‌ڕی پارتیزانی بهانیبا، بۆ ئه‌مانتان پێنه‌کرا؟
له جیاتی ئه‌وانه، گه‌مارۆی ئابووری بخنه سه‌رناوچه‌کانی یه‌کتریتان پێکرا، نموونه‌ی گه‌مارۆی ئابووری ناوچه‌ی به‌هدینان له‌سه‌ر سۆران؟
ئایا ئه‌وه ڕێکه‌وته ئێوه‌ش وه‌ک تورکه فاشسته‌کان سڵتان نه‌کرد له تیرۆرکردنی منداڵیکی وه‌کوو سورکێو؟
بۆچی وه‌کوو تورکه فاشسته‌کان شه‌رم ناکه‌ن له‌تیرۆرکردنی نوسه‌ران، مو‌سا عه‌نته‌ر له‌باکور، دوکتۆر عبدولستار له‌باشوور، تورکییای فاشی ڕۆشنبیران به سه‌دان ساڵ زیندانی سسزا ده‌دات، ئێوه‌ش ئه‌حمه‌د میره که‌له‌پچه ده‌که‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشن له سه‌باح عه‌لی قه‌ره‌مان ده‌که‌ن، سه‌روچاوی نه‌به‌زگۆران، ئه‌حه‌مد هه‌ردی خوێناوی ده‌که‌ن، بۆ به‌رزانی و تاڵه‌بانی فاشیه‌کانی تورکیا، له‌یه‌ک ده‌چن؟
جۆنسان ڕاندال له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی امه فی شقاقدا ئه‌ڵێ: له‌ساڵانی شۆڕشی 1974، سه‌ڕای ئه‌و هه‌موو خاکه به‌پیت پێزه‌ی کوردستان، کاریان گه‌یانده ئاستێک که ته‌ننانه‌ت، بۆ کڕینی چه‌پک که‌وه‌ر په‌نا بۆ ئێرانببردێت، ئه‌وه‌ی ئه‌وه نیه دوای 37 ساڵ دیسان بۆ چه‌پکێک که‌وه‌ر، ده‌بێت هانا بۆ ئێران به‌رین!
ئایا جه‌لال ومه‌سعود ئه‌قڵیان به‌وه ناشکێت، که ئه‌مه کاره‌ساتێکه له ئه‌نفال مهتریسدارتر،یان ئه‌مان ئه‌نفالێکی سپی به‌ڕیوه ده‌به‌ن؟
پێشینان ئه‌ڵین کای کۆن به‌با مه‌که‌ن، ههروههاسوکراتیش ئه‌ڵێ: به‌هیزترین تۆڵه، لێبوردنه، ئاشبه‌تاڵتان به شۆڕشێکی 120000 پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌رده‌ست کرد، پاشانیش کاره‌ساتی ههکاریتان دروستکرد، کهههگیز هه‌رهه‌موو دوژمنه‌کانی کورد کارهساتیوایان دژ به‌کورد پێنه‌کراوه، پاشان دووباره و سێباره و سه‌دباره ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی نهگبهتتان کرده قوربانی پاوه‌نخوازی و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان، هه‌روه‌کوو دوژمنێکی سه‌رسه‌خت گه‌مارۆی ئابوریتان خسته سه‌ر ناوجه‌کانی که‌له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتان نه‌بوون و گه‌لتان تووشی برسێتی و نهداریکرد. سه‌دان هه‌زار، ئامێری و ماشێنی پێویستی نیشتیمانتان به به‌نداوی بهخمهوه تاڵانفرۆشکرد، بۆ گیرفانی خۆتان، ژێرخانی ئابووری ووڵاتان به‌ده‌ستی خۆتان تووشی ئیفلیجیکرد. لێره‌و له‌وێش نوسه‌ران و ڕۆشنبیران تیرۆر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک فاشسته تورکه‌کان، ده‌ستان چوه تیرۆرکردنی ڕێژوانه‌کان، دواجاریش بله‌ی کاکه حه‌مه ده‌سگیر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی کییاویبارانکردبێت. دهواجاری پێش کۆتایی، خه‌مخۆری بۆ تۆپینی چه‌ند سه‌ربازه چه‌ته‌یه‌کی تورک، خۆتان ده‌گه‌یه‌ننه تورکیا‌و هاوخه‌می خۆتان ده‌ده‌بڕن، به‌ڵام کاتێک فڕۆکه‌کانی تورکییای فاشی سۆلینی کۆرپه ده‌کاته قه‌ره‌برووت، ده‌نگتان لێوه نایه‌ت.
ئێوه بێده‌نگن که پۆل پۆل هه‌ڵۆکانی قه‌ندیل شه‌هید ده‌کرێن، ئێوه بێده‌نگن کاتێک فاشسته‌کانی تورک سووکایه‌تی به‌ته‌رمی شه‌هیدانمان ده‌که‌ن، که‌واته ئێوه شایه‌نی لێبوردن نین، غه‌مگینیش نابین، که‌سێکی وه‌ک (سند سادق العریبی) ئه‌و که‌سه‌ی معه‌مه‌ر قه‌زافی دایه به‌ر زلله‌و دوای به دوو گولله معه‌مه‌ر قه‌زافی کوشت، ئێوه شایسته‌ن به زه‌لیلیه ژیانتان کۆتای بێت، چونکه ئێوه شاسیته‌ی ئه‌و مه‌رگه جوانه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان نین، مه‌رگی به شکۆ و شایسته که‌سایه‌تی جوانمێر و سالاره. که‌واته ته‌نها چاره ارحل.
ارحل، چونکه مرۆڤ خۆره‌کانی ئه‌فریکاش (هێشتا له‌زۆر جێگای جیهان مرۆڤ ده‌برژێنن ده‌یخۆن، به‌ڵام ئه‌فریکایه‌کان به‌تایبه‌تی له کۆنگۆ لهبهرنزمی ئاستی ووشیاری مرۆڤی دیکه‌یان ده‌گرت و ده‌یان خوارد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ئه‌و مۆڤه مرۆڤخۆرانه،پڕبه‌پێستی دیموکراسی دیموکراسین) فێری پیاده‌کردنی دیموکراسی بوون، که‌چی ئێوه تازه به‌تازه، به سۆنده‌ی ئاو، بهنخوێن، مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ و سیمکارتی ته‌له‌فۆن دیموکراسی ده‌چه‌سپێنن، نا ته‌نها چاره‌ی ئیوه ارحل.
له خه‌ونی کێدابوو که ئه‌و له‌شکره‌ی گه‌وره‌یه‌ی سه‌دام هه‌ڵوه‌شێت، له‌خه‌ونی کێدابوو، سه‌دام له کونه مشکێدا ده‌ستبه‌سه‌ر بکرێت؟
له‌خه‌ونی کێدا نێوان تورکیای فاشی و ئه‌مه‌ریکای زلهێز تێکبچیت، ئه‌ی کوا ناوچه‌داگیرکراوه‌کان، کاتێک ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام ڕووخا، له عێراق خۆتان ته‌نها سوار، کوا مافه‌کانی گه‌لی کورد، ئێوه هیچتان نه‌کرد، نه‌تان ویست هیچ بکه‌ن، مه‌به‌ستان بوو که هیچ نه‌که‌ن،چونکه عێراق به ته‌واوی لهژێدهسهڵاتی ئێوه‌دا بوو، هیچتان بۆ نه‌کرا، که‌واته ته‌نها چاره‌ی ئێوه ارحل.
له نێوان ماچ و مه‌ی و ارحل
ئه‌گه‌ر ته‌نها ووشیهک
له فیشه‌کدانی
گه‌رووما مابێ
ئه‌گه‌ر ته‌نها گووته‌یه‌ک
له‌هێلانه‌ی
زمانما مابێ و
ئاره‌زووی فێر فڕین
خولیایی بێ
ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره
ته‌نها سی ووشه
ئازادیم مابی
ارحل یا ماچ یا مه‌ی
هه‌رچه‌ند شه‌یدای هه‌رسێم
ئه‌مما
ماچ و نه‌ی و مه‌ی
بێ تامه
گه‌ر ارحل نه‌که‌ی
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5f80b42dhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=93ba80f9http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=45bd4531http://www.forsanelhaq.com/showthread.php?t=227664http://www.youtube.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست