کوردانی شاره‌وانی باروم له‌ نه‌رویج ئیواره‌ی نه‌ورۆز به‌ئاهه‌نگ به‌ ڕێده‌که‌ن

Saturday, 20/03/2010, 12:00


دیاره‌ نه‌ورۆز جگه‌ له‌وه‌ی که‌یه‌که‌م ڕۆژی به‌هاره‌و سه‌ری ساڵی کوردیه‌ که‌ 21 ره‌شه‌مێی 2710ده‌کات ‌هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌ به‌نرخه‌که‌ی به‌هاری 1991دا .وه‌هه‌روه‌ها هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی هاڵبژاردنه‌کان، به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌م خولی په‌رله‌مانه‌دا گۆڕانکاری بێت

به‌سه‌ر سیسته‌می حوکمڕانیدا .به‌ڕێزان ئێمه‌ وه‌ک کوردانی ئه‌م شاره‌وانیه‌ فامیلیه‌ ئاهه‌نگێکمان ساز کرد،چونکه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌ی کوردانی تاراوگه‌ ناتواننو ناکرێت



له‌وکاته‌داو هه‌موساڵیک بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ کوردستان،باڵام خۆشحاڵانه‌ کوردان له‌ هه‌رکوێ بین نه‌ورۆز به‌هێمای سارکه‌وتنو به‌رخودان ده‌زانین بۆخۆمان هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌ویاده‌له‌ هه‌موان پیرۆز ده‌که‌ینو به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژی نه‌ورۆز ببێته‌ ڕۆژێک که‌ به‌فه‌رمی بناسرێتو گرنگی پێبدرێتو ببێته‌ ڕۆژێکی نیشتمانی وه‌ک گه‌لانی دیکه‌.دوباره‌ ئه‌مڕۆژه‌ له‌ نه‌ورۆز خوازان پیرۆزبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە