کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داعش باندێکی کۆنترۆڵ کراو

Monday, 18/08/2014, 12:00






هەر لە سەرهەڵدانی ڕیکخاوی داعش ناو ودەست بەکاری تیرۆرستیان لە هەموو ئەو ناوچانەی کە بۆیان ڕەخسا ئامادەکرا بۆ ئەم کارەتیرۆرستیانەیان هەموو جیهان لە چەندو چۆنی ئەم گرووپە و پەیەوندی نێو دەولەتی ئیقلیمیان شارەزایەکی تەواویان هەیەو لە ئامانج وبیرو هۆشی ئەم تاقمە بێ ئاگانین لەهەمووشیان لە پێشتر ئەمریکاو ئیسرائیل وسعودیەو سوریا وتورکیا کە حکومەتی عێراقیش بە هەرێمەوە ڕاستەوخۆ ووردو درشتی ئەم باندە تیرۆرستەیان پێ راسپێردراوەو ئاگادارکراونەتەوە لە زۆرکاتیشدا داڵدەی کەەسە سەرەکیەکانی ئەم باندانە لەلایەن تورکیاو عیراق و سعودیەو ووڵاتانی تری عەرەبیەوە بوون .. کە خۆی لەخۆیدا ئەم باندە لە پاشکۆی ئەو باندە تیرۆرستەیی قاعدە دروستکرایەوە کە چەندساڵ لە دژی بەرژەوەندیەکان بەتایبەت ئەمریکاو زل هێزانی دونیا جەنگاو ئەمیان ئەبێت دژ بەبەرژەوەندیەکانی دەوڵەتانی بەناو ئیسلام بەگشتی و دورگەی عەرەبی ببنەوە کە کوردیش بەشی شێری تیا بەرئەکەوێت ... من وەک شەخێی خۆم داعش نەبە ڕێکخراو نە بە بزوتنەوە دائەنێم بەڵکو بە باندێکی بێ سەرەو بەرە وەک هەموو باندە مافیایی و تیرۆرستە جیهانیەکان دائەنێم کە تەنها مەبەستیان کاری تیرۆر و نانەوەی ئاژاوە وڕەگی دوبەرەکایەتی و فتنەی ڕەگەزپەرستی و تۆقاندن و دڵڕاوکێی خەڵکن.. هەر بۆیەش هەتا ئیستا هیخچ دەولەتێک وەک شێوەیەکی ڕەسمی دان بە داڵدەدانی ئەم باندە بە رەسمی نانین جگە لەوەی هەموو ئەو کەسانەی کە ئەم باندەی لی درووست بووە جگە لە کەسە داواکراوەکان لە لایەن ووڵاتانەوە هەموو ئەوکەسانەن کە هەڵاتووی سجنە دروستکراوە پەروەردەیەکانن و ئەو کەسانەن کە بەجۆرێک لە نەخۆشی دەروونی و شەڕانگێز تێ ناپەڕن دەنا هیج کەس حەز بەتەتەریو سەربڕینی مناڵی سەر بێشکە ناکەن یان بە غەنیمە بردنی ئافرەت ناکەن .لەکاتێکدا ئەم بانگەشە و هاندەری خەلکانن بۆ سەر دین و هەموو ئەو ڕژێمە ئیسلامیانەی ئێستا هەن لە ناوچەکەدا بە درۆ دەخەنەوەو خۆیان بەهەڵگری پەیامە راستیەکە دەزانن .. بەڵام ئەوەیان لەبیر کردوە کە ئەم بانگێشە دەبوا لەدەرەوەی ووڵاتانی ژیردەستی ئیسلام بوایە نەک تەنهاو تەنها لەو ووڵاتانەدا کە ناو جەرگەی هەلگری ئەو پەیامەن...کەواتە ئەمە خۆی لەخۆییدا بەدرۆ خستنەوەی بانگەشەکەیانە



یەکیک لە لەهەرە کارە تیرۆرستیەکانی ئەم باندە پەلاماری هەموو ئەو ناچانە بوو کە کورد نشین بوون هەر لە سوریاو هەم لەعێراقیش ئەویس لە میانەی ئەو بارە سستەی کەناوجەکەی تیا تیپەڕیبوو سستی سستمی فەرمانڕەوایی و بەتاڵی و وونبوونی سەرۆکایەتی کە بوون بە مۆڵگەو قۆزاخەی ئەم کرمانە و گەرای خۆیانی تیا دابنێن چ عێراق بەگشتی و هەرێم بەتایبەتی نەدەبوو دوای هەموو ئەو قەیرانانە ئەم راستیەیان لە باە چاو نەبیت و لێی بێ باک بن دیارە ئەمە جگە لەو ڕێگە خٶش کردنەی هەریەک لەتورکیا کە شەری ئۆپۆزسیونی کورد لە خاکی تورکیا بکاتە دەرەوەو لەناوخۆی خۆی دورخاتەوە سوریاش ئەو پاڵەپەسۆیە لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و سعودیەس ئەو ناوە شومەی کە داڵدەو درەستکەری قاعیدە بوو لە بیر خەڵکی بباتەوە کە ئەمە بابەتە هەرێمیەکەیەو هەریەکە لە ئەمریکاو ئیسرائیلیش جگە لەوەی کە ئەم دو زلهێزە ئاگاداری هێزی عیراق هەن بەڵام لەهەمان کاتدا بگوێی هەریەک لەسەرەک وەزیرانی عیراق وسەرۆکی هەریم بدەنەوە کە ئێمە بەرامبەر هەر سەر پێجی و داوایەک کە ئێمە ڕێتان پینەدەین وئیوە زیادە ڕەوی لێ بکەن بە بێهیزترین گرووپ ئەتان خەسێنین



کەواتە داعش رێکخراوێک یان بزووتنەوەیەکی داڕێژراوی نیە خۆشیان وەک حکومەت وحیزب نابیننەوەهەر کاتێکیش ئەم کارەیامن کرد باندەکە هەڵدەوەشێتەوە بەوەی کە ڕەگەزنامەو بەرنامەو بیرو بۆچونیان لەگەڵ کاری ڕێکخراوەی و بانگەشەی بە حیزبوون بەدەوڵەت بوون یەک ناگرنەوە



لێرەشەوە بۆمان دەر ئەکەوێت کە داعش باندێکی بەکرێ گیراوی فرە ڕەگەزی بێ ناسنامەن کە بە سپۆنسەری چەند دەوڵەت وبۆرژوایەک و بازرگانانی جەنگ درووستبوون وەک کۆماندۆیەکی فەساد ئامانج و خواستی گەورە مافیاکان بە جیدەهینن و لە بریدا باج لە ئاغاکانیانەوە وەر دەگرن بەڵام جیاوازی ئەم باندە لەگەڵ هەموو بادە کۆماندۆکانی تری جیهاندا ئەوەیە ئەمان بۆ تۆقاندن و ڕفاند وتاڵان وفەساد کردن دروست کراون و دیاریکراون ...ئەم جۆرە باندە چاوەڕوانی زۆر کاری خراپ و قێزەوەنی لێدەکرێت و بەشێوەیەک لە ناوچەکەدا ڕەگی داکوتا کە بەخواستی هەموو ئەو دەوڵەتو ناوچانەن کە باسم لیوە کردن واتا پیگەی ئەم باندەیان وەک مۆڵگەیەک دروست کرد کە هەر کاتو ساتێک بیانەوێت بەکاری بهێن ... دیارە کە باندیکیش ئەمە بنەماکانی بێت گوێ نەداتە هیچ بنەمایەکی مرۆیی ودینی و ئەخلاقی وسیاسی ... بۆ لەکەدارکردنی هەر شتێک کە دەوڵەتان بیانەوێت گوێ ڕایەڵ بن ئەمە خۆی لەخۆیدا یەکەم کارێکە کە ووڵاتانی وەک وتورکیا وئیسرائیل وئەمریکا و ئەوروپاش چەند ساڵە هەوڵی بۆ ئەدەن ئاوا بەئاسانی بۆیان دروست بوو گوزارشت لە چالاکی وزرنگی ئەم ووڵاتانە ئەکەن کە هەمیشە لە هەوڵی تازەگەرێتی ئیستعماریانەدان .. وەبەڵگەش بۆ ئەم گوێ ڕایەڵی ونۆکەرێتی یەی داعش ئەو بڵاوکردنەوەو بانگێشتانەی وئەو گرتە ڤیدیۆ یانەیە کەوەک باوەڕ نەبوون بە حەماس و کەعبەو مەرقەدو شوینە پیرۆزیەکان کەلە ناو زۆربەی ناوچەکەدا بەئاشکرا دیارنو داعش یەکەم کاری ڕوخاندوون و تەقاندنەوەو هەرەشکردن بووە لەشوێنەکانی کە تا ئێستا ماوون... بەمەش گەورەترین خزمەتیان بە نانەوەی ئازاوەی تایەفەگەری داوە کە هەرلایەک خەمی شووێنە پیرۆزەکانی خۆیەتی و نموونەکەشی .. پارتی دیموکراتی کوردستان وگۆڕەکەی بارزانیە کە بەمەرقەدی شوبهاندوە دیارە دعش ئەمیش فەرق ناکات ... هەر بۆ ئەم مەبەستەش بۆ مانەوەی ئەوبەحساب رەمزەی کورد ە پارتی گەورەترین تاوان خەریکە ئەنجام دەدات کە پارتی کرێکارانی بە مەبەستی تیوەگلان لە شەڕێک کە خۆی پاشەکشەی لێوەکرد و داعشی هێنایە ئەو شوێنانە تا لە پشتەوە دوژمنان بکاتە سەر ئەو ناوچانە کە پکک لەشارە کوردستانیەکانی سوریا و باکوری ڕٶژئاوی عێراق تیایدا سەرکەووتوون بەمەش هەم داعش لە قەبری باوکیان دووردەخەنەوە لەهەمانکاتیشدا پکک لە تورکیا دەخەنە دەروەو تورکیا بۆ ئاغاکانیان چۆڵ دەکەن تا بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەو قۆڵەوە مسۆگەر بکەن ولە هەمانکاتیشدا پکک بخەنە بەر دوو مەترسی گەورە یەکەم ڕژێمی سوریا و ئێران و دوەمیشیان هیزی چەتەکانی داعش کە خۆیان هەڵ هاتن لەبەریدا.. وەئێستاش لە زمانی موراد قەرەیلانەوە هاتوە کە ٣ ئەندامیان کە بۆ گەیاندنی راسپەردە هاتونەتە لای سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ڕەوشی کوردستان لە شەری دژ بەداعش لەلایەن هێزەکانی پاراستنەوە دەست بەسەر کراون وزیندانی کراون لە باتی چاکەی پکک وەک موراد باسی لیوە دەکات .... کەواتە بەکورتی و سادەیی دروست بوونی داعش پلانێکی هەرێمی نێو نەتەوەییە دژ بە خواستەکانی کورد بەگشتی و پکک بە تایبەتی و خزمەت ومانەوەی بنەماڵەو بەکریگیراوان ....



دیارە هەموو ئەو ڕەفتارو کارە ناشیرنانەی داعش ناگات بەو ناپاکی یەی ئەو لایەن وکەسان و بەکری گیراوانەی کە دەستیان هەبووە لە هێنانی داعش بۆ ناوچەیەک کە پێگەیەکی گەلێک ستراتیژ ی کلتوری و کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتی هەیە لە کوردستاندا .. کە ئەمەیان هیچ کاتێک مێژوو لێخۆش بوونی بۆی نیە .. دابڕان و دان بەدەستەوەی ئەم کلتور و پیگە جوگرافی و کۆمەڵایەتی یەی کوردستان لە هیج سەردەمێکدا نەبووە ڕووی نەداوە بەتایبەتیش بۆ کەسانێک و باندیک کە مسقاڵێک حەیا وشەرەفو کەرامەتیان نەبێت ... دیارە بە خاوەن کردن و دان بەدەستەوەی ئەم ناوچە پیرۆزەو دان نان بە شەرعیەتو دروست بوونی عکومەتێکی تازە لەم قۆڵەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا شەراکەتیەکە لەو هەموو خوو ڕەوشتە ناشیرینە



ئەوەی کە جێی سەرنج و تێڕوانینە ... داعیش هەموو خوو ڕەوشت و نەرێتێکی مرۆڤ بوون ڕەت ئەکاتەوە تەا ئەگاتە ئەوەی دەستی لە مردووەکانیش نەپاراستوە واتە ڕەتکردنەوەی دەستوورو تەنانەت گەریقەتەکانیش کە لەمانەوە هێرش کراوەتە سەر شوێنە بەها پیرۆزکراوە کۆمەڵایەتیەکان ... ئالێرەوە بەشێک لەهەرێم ئیجبار دەکرێت بەملدان بۆ داعش کە هەموو شتێک ئەبەخشێت بۆ مانەوەی ئەم قودسیەتە ئەویش عەرش و سونبلە بەپیرۆزکراوەکانە کە هەندێ لایەن بەزۆر پیرۆزیان کردوون بۆ لەدەست نەدانی ئەم قودسیەتە وەهمیانە و لەدەست نەدانی کورسی حوکم دوو هەل هەن یەکەم بەرگری لەو شوێنانە بە یارمەتی دەرەکی و واز هێنان لە و ناوچانەی کە جینۆسایدی تازەی تیا ڕویدا وەک شنەنگال



کەواتە ڕاسیەکان نەخشە بۆکێشراووبوو داڕێژراو بوو .. زۆر ڕاشکاوانە سەرۆکی هەرێم لە ناو حەرەمی پەرلمان و لەبەردەم میدیای پەرلەمان وپەرلەمانتاراندا بۆ هاتنی داعش ووتی بەڕێزان ئێمە ئێستا سنوورمان هەزارو سەدە پەنجا کیلۆمێتر لەگەڵ حکومەتێکی نوێدا لە عێراقدا هەیەو تەنها سەدو پەنجا کیلۆمێتێکمان لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی لەبەغدا ماوە !! کەواتە ئەبێت حسابی داهاتوومان لەگەڵ حکومەتوو لایەنی جیرانی تازەیا بێت .....!! تەنها یەک پەرلەمانتار پرسیاریان نەکرد ئاخر چۆن وبەچ قانوونێک !!؟؟ .ئائەمە خۆی لەخۆیدا اعتراف و بەڵگە نی یە کە سەرۆک ودەسەڵات داران ئاگادارو پەیوەندیان بەهەموو پلانێکەوە بووبێت ... هەموو ئەو کارانەی کە کران و هەموو ئەم کوشتنو بڕینو ئەنفالی یسزیدی ومەسیحی و شەهیدانەش کە لە ئەنجامی ئەم شەڕە نەخشە بۆ کێشراوەدا ڕوویاندا ئەگەر بێ لێپێچینەوە بڕوات ئەمیش تەنها وتەنها ئەبێت بە بیرەوەریەکی تاڵ تاوان بارانیش وەک تاوان بارانی پێشوو سەربەرزوو سەرفراز (معززمکرم) داعش ووتەنی وەک بەرزەکی بانان لێی ئەدەن و موستەفید ئەبن ... هەرچی گەلە نەگبەتەکەش هەیە ئەبێت هەر ئیشی چەپڵە لێدان و شەق تێهەڵدراو بێت....................................



١٨/٨/٢٠١٤



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە