یەك ڕیزیمان ویەك هەڵوێستیمان تاكە زامنى بــــەدەســـــت هێَنـــــانى مــافـە ڕەواكانمانە.

Friday, 26/02/2010, 12:00


بژى خەبات وتێكۆشانى زیندانیە سیاسیەكان ...
ئێمەى نوێنەرانتان هیچ ڕێگایەك نەما نەیگرینە بەر بۆ داكۆكى كردن لە مافە ڕەواكانتان بەرامبەر سەرۆكایەتى پەرلەمان و حكومەتى هەرێمى كوردستان بەوپەرى هێمنانەو دیموكراتیانە ,هیچ پاساوێكمان بۆ حكومەت وپەرلەمان نەهێشتۆتەوە بە بەڵگەوە راستیەكانمان سەلماند كە مافى ڕەوا وئیمتیازاتمان لە ساڵى 2006 وە تا ساڵى 2010 تەنها ئەو چوار ساڵە بڕى بودجەكەمان (134,000,000,000) سەدو سى وچوار ملیار دینارە ولە بودجەى 17% كە,حكومەتى هەرێمى كوردستان وەریگرتووە وتا ئیمرۆ ئەو هەقەى لێ زەوت كردوین .

شەهیدە زیندووەكانى كوردستان ...
ئەگەر حكومەت وپەرلەمانى كوردستان تا ڕێكەوتى 2/ 3 /2010 هیچ وەڵامى پێنەداینەوە دواتان لێ دەكەین رۆژى دواتر كاتژمێر (10) سەرلەبەیانى لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى كوردستان لە شارى سلێمانى (مـــــــــانـــگرتــــنمان) دەست پێ دەكات و كۆتایى نایەت تا یاساى ژمارە (4) ى ساڵى 2006 بە سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەكانیەوە پەرلەمان هەموارى نەكات و جێبەجێى نەكات .
وەبەهیچ شێوەیەك تەنازول ناكەین ودەبێت لە مانگى 2/2008 وە تا ئێمرۆ مووچەى هەموو مانگەكان بدرێت بە زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان .

دەستەى داكۆكى لەمافى زیندانیە سیاسیەكانى كوردستان
25/2/2010 سلێمانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە