بۆ سەر جەم زیندانیە سیاسیەكانى هەرێمى كوردستان

Sunday, 15/11/2009, 12:00


دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكان تاكە رێكخراوى شەرعى زیندانیانى سیاسیە لە هەرێمى كوردستاندا كە بە ئامادەبوونى زۆرترین زیندانیانى سیاسى لە هەڵبژاردنێكى سەربەخۆدا نوێنەرانى خۆیان هەڵبژارد وە تاكە رێكخراوە تا ئیمرۆ لە كارو چالاكیدایە بۆ بەدیهێنانى مافى ڕەواى زیندانیانى سیاسى لە هەرێمى كوردستاندا بۆیە ئێمە وەك نوێنەرانى هەڵبژێرداوى زیندانیانى سیاسى داوا لەسەرجەم زیندانیە سیاسیەكان دەكەین كە رۆژى دووشەممە ڕێكەوتى 16/11/2009 كاتژمێر 3 ى پاش نیوەرۆ لە پاركى ئازادى ئامادەبن بۆ پشتیوانى كردن لە خۆپیشاندانى (بەرەى جەماوەرى رۆژهەڵاتى كوردستان) بە مەبەستى داكۆكى كردن وبەرگرى كردن لە زیندانیانى سیاسى كورد لە زیندانەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێران وە نارەزایەتى دەربڕین دژى لە سێدارەدانى چالاكانى سیاسى كورد كە دواهەمینیان (ئیحسانى فەتاحیان) بوو لە شارى سنە لە سێدارە درا .
زیندانیە سیاسیە تیكۆشەرەكان ....
نارەزایەتى و پشتیوانى ئێمە لە خۆپیشاندانى بەرەى جەماوەرى رۆژهەڵاتى كوردستان ئەركێكى نەتەوایەتى سەرشانمانە بەرامبەر زیندانیانى سیاسى نێو زیندانەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى كە چیتر رێگە نەدەین زیندانیانى سیاسى لە سێدارە بدرێن وە كۆمارى ئیسلامى ئێران بەپێى راپۆرتى رێكخراوى لێبوردنى نێو دەوڵەتى بەپلە دووەمى ئەو ووڵاتانە ڕیز بەند كراوە كە پێشێلى مافەكانى مرۆڤى كردووە لە ساڵى 2008 دا (346) كەسى لە سێدارە داوە بۆیە دەبێت كۆمارى ئیسلامى ئێران ڕێز لە ئیرادەو ئازادى تیكۆشەرانى كورد بگرێت ودەرگاى گفتو گۆ ئاواڵا بكات بۆ چارەسەرى كێشەى كورد بەرێگایەكى دیموكراسیانە دور لە توندو تیژى وسەركوت وگرتن وئەشكەنجەدان ولە سێدارەدانى چالاكانى سیاسى كورد ,وە پشتیوانى خۆمان دوپات دەكەینەوە لە مانگرتن وخۆراگرى زیندانیانى سیاسى نێو زیندانەكانى شارەكانى ( سنە,مهاباد, ئورمیەو زیندانى قوروە) بۆیە ئامادەبونى ئێوەى زیندانیانى سیاسى لە شارى سلێمانى وشارۆچكەكانى لەم خۆپیشاندانە ئەركى نەتەوایەتیمان بەهێزترو گەورەتر ئەكات .


دەستەى داكۆكى لە مافى زیندانیە سیاسیەكان
سلێمانى 15/11/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە