کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باسەرۆكى حكومەت گوێبگرێت

Saturday, 14/08/2010, 12:00


بۆ / ڕاى گشتى ناو و دەرەوەى ووڵات
بابەت / سكاڵا لە دادگاكانى كوردستان سەیرى ئەم دادگا میلیشیایە بكەن جیاوازى نێوان دادگاكانى حكومەتى هەرێمى كوردستان و حكومەتى عێراقى لەچەند خاڵێكدا بخوێنەوە و لەوە دوا بەراوردیان بكە .
* لەدادگاكانى حكومەتى عێراقى :-
1- بەعس ڕیشەكێش دەكرێت .
2- كەسانى بەعسى لە سێدارە دەدرێت .
3- هیچ وەزیفەیەكگیان نادرێتێت .
4- ئۆپۆزیسیۆن تۆڵە لەبەعسیەكان دەكاتەوە .
5- فرۆكەوان بە سزاى دەگەیەنن و دەكوژرێت .
6- جاسوسەكانى بەعس زمانیان دەبرێت .
7- لەهیچ دامو دەزگایەك گوێیان لێراناگیرێت
8- لەبەردەم كۆمەڵگا نامۆنن .
9- هیچ كارێكیان لە دامودەزگاكانى حكومەت نادرێتێت .
10- ناهێڵن بێنە ناو دامودەزگاكانى حكومەتەوە .
11- بەردەوام چاودێرى دەكرێن .
12- كەسێكى بەعسى حەقى هاوڵاتى لابێت ئەیدەنە دادگا .
13- هیچ مافێكیان نییە لەكاروبارى كومەتدا .
14- بەكەسى دەرەجە سێ حساب دەكرێت .
15- بەشاهید وەرناگیرێت .
16- وەزیر لەسەر گەندەڵى دەدرێتە دادگا .
17- سەفەرى دەرەوەیان لێ قەدەغەیە .
18- هیچ خزمەتێكیان بۆ حساب ناكرێت .


بەعسى لەحكومەنتى هەرێمى كوردستان .
1- بەكەسى شۆڕشگێر حساب دەكرێن .
2- خاوەنى سەروەت و سامانن .
3- لەدامودەزگاكانى حكوومەتى هەرێم كاربەدەستن .
4- لەهیچ دائیرەیەك ئیشیان تەئخیر نابێت .
5- شاهیدی ئەوان بەقەد 10 خاوەنى شەهیدى سەنگەر جێگاى ڕێز و تەقدیرە .
6- فرۆكەوانى بەعس لەكوردستان بەڕێزەوە ڕەوانەى ئەوروپا دەكرێت .
7- بەعسى لەكوردستان خەڵكى شۆرش گێر ئەداتە دادگا .
8- قسەى بەعسى لەدادگا سەنەدە .
9- بەكەسى دەرەجەیەك حساب دەكرێن و خەڵكى لەدادگا بەقسەى ئەوان سەرگەردان دەكرێن.
10-بەعسى لەكوردستان خەڵات دەكرێن و پارە لەكەس وكارى ئەنفال ئەسەنرێت و ئەنێرێت بۆ سوریا .
11- تاوانێكى كردبێت خەڵات ئەكرێت و ۆڕێزى لێ ئەگیرێت .
12- باشترین شاهیدە و قسەى ئەوان لەسەروى دادگاوەیە بەهیچ شێوەیەك ڕەت كردنەوەى نییە .
13- لەدادگا باشترین ڕێزى لێ دەگیرێت .
14- بەزووترین كات پلە وەردەگرێت .
15- خانەنشین دەكرێت بەموچەى زۆر باش .
16- بە تەنزیمى داخلى حسابى بۆ كراوە .
17- بە ووتەى كەسانى بەعسى لە سوریاوە لە دادگاى تاوانەكاى كەركوك لەسلێمانى 4 شۆرشگێرى ئەم نیشتیمانە دادگاى دەكرێت .
18- دزى بكات بە دەست پاك و چالاكى بۆ حساب دەكرێت .

بەڵێ بۆ ڕاستى ئەم ووتانەم ئەوەتا لەدادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى بەووتەى كەسێكى عەرەبى بەعسى خائین وخۆ فۆرش بەناوى ڕەحیم سەباح الدورى ناسراو بە (گۆران) چەندین جینایەتى لەكوردستان كردووە و چەكى سكرتاریەتى (ى . ن . ك) بردووە بۆ تیرۆرستان و دەستى لەكوشتنى چەندین گەنجى كورددا هەیە و چەندین دزى كردووە و دزەى كردۆتە ناو دامودەزگاكانى هەرێمەوە و بە هاوكارى ملازم و ێەلاح و لاهاورێكانى لە پۆلیسى نەهێشتنى تاوان لە سلێمانى بەهاوكارى چەند دز و جەردەیەكى ناوچەى ئاغجەلەر بۆ پەردە پۆش كردنى كارەخراپەكانى خۆیان . بەپاڵپشتى ئیستراد نەجمەیەك بەناوى محمد گورگانیەوە لە رۆژى 13-3-2008 پیلانێكى ڕەشى بەعسیانەیان دانا بۆ 4 ڕۆڵەى كورد وەكو ساڵى 1988 كە چۆن پیلانیان بۆ پێشمەرگە و كەسوكارى پێشمەرگە و ئەنفالیان دانا . ئافەرین ئیدارەى ئاغجەلەر وائەزانن تا ئێستا عەمید خالید لەتەوەكەڵە و چاوەروانى جاسوسە دڵسۆزەكەیەتى بزانێ ئامر مەفرەزەكەى 25 ى خاڵخاڵان شەهید على باوەفەتى و هاوڕێكانى چۆن دەزگیر ئەكەن بیانبەن بۆ شوێنێكى نادیار و چۆن ئەنفالیان بكەن عەیب و شورەیی نییە لەسەردەمى حكومەتى كوردى ئیدارەى گەرمیان و مقدم محمد و حاكم ێلاحى چەمچەماڵ و بەقسەى كەسێكى ناپاكى بەعسى نامۆ ئێستا لە سوریایە كەیسێكى پڕ درۆ لەچەمچەماڵەوە بنێرن بۆ سلێمانى بۆ دادگاى تاوانەكانى كەركوك . خۆ ملازم محسین لە سوریایە ئێَوە بۆ كێتان ناردووە سەرو چاوى چوار كەس بشكێنن و گەورەترین تەعدایان لێبكەن وپارەیان لێ بدزن و موبایلەكانیان لێ بەرن وبەقسەى بەعسیەكى درۆزن و روو ڕەش ماڵ و منداڵیان سەرگەردان بكەن ئایا وەزیرى داد خەبەرى لەم كارە نیە سەرۆكایەتى هەرێم سەرۆكى حكومەتى هەرێم ئاگایان لەحكومەتى هەرێمى چەمچەماڵ نیە چ خەدرێك لەخەڵكى هەژار دەكرێت ،باشە بۆ وەزیرى داد مایەت سەیرى ئەم كەیسە بكات لە 16-8-2010 ئەم 4 كەسە بێ تاوانە دادگایی بكرێن بابزانێت ئەم كەیسە هینى ساڵى 1988 ە یاخود 2008 باشە دارا محمود پەیامنێرى كوردستانى نوێ بۆ نابێتە پەیامنێرى ڕِۆژنامەى ێەباحى زمان حاڵى بەعس ئەو لە زمانى بەعسییەوە خەڵكى بێتاوان تاوان بار ئەكات بچێت حەقى ئەو هەواڵە لەباوكە گەورەكەى عیزەت ئیبراهیم ناسراو بە عیزەت الدورى وەربگرێت نەك لە ئازاد جوندیانى .
داوا لە هەموو كوردێكى بەشەرەف ئەكەم لەهەر شوێنێكى دونیا بن لە گشت ڕۆژنامە نوسان ونوسەران و ڕۆشنبیران و لایەنە سیاسییە كانى كوردستان ڕۆژى 16-8-2010 لە دادگاى تاوانەكانى كەركوك لەسلێمانى بەووتەى عەرەبێكى بەعسى كە ئێستە لەسوریایە بەناوى ڕەحیم ێەباح الدورى ناسراو بەگۆران 4 هاوڵاتى بە بێ تاوان دادگایى دەكرێن وئیدارەى گەرمیان خەڵاتى ئەم بەعسیە ناپاكەى كردووە و ناردوویەتى بۆ سوریا ، باشە بۆ چى ئیدارەى گەرمیان كەیسى ئەم دز و جەردانە نا نێرێت بۆ سوریا وێنەیەكى ێەدام حسێنیش بكاتە سەر كەیسەكە لێی بنوسێت بژى بەعس نامرێت بەعس ئێمە ئێستەش گوێڕایەڵى تۆین . ئیتر بۆ پێشەوە داواكارم لەهەموو كورد پەروەرێك ئاگادارى ئەم كارە خەتەرەبێت .




سكاڵا كار
سیرووان نامیق حسین
ژ.م :- 07702458467

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە