کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با وەزیرى داد دەست لە كار بكێشێتەوە

Monday, 27/09/2010, 12:00


سەیرى ئەم دادگایە بكەن بزانن یاسا ماناى چی یە وەكو دادگا بێ سەر و بەرەكەى هەرێمى سەوز لە هەرێمى سەوزدا دادگا بە پیچەوانەى مرۆڤایەتى و چینى كرێكار و هەژارەوەیە هەق وایە لە هەرێمى سەوزدا باسى چینى كرێكا نەكرێت جەژنى (1) ئایار بەر بنە سەروگوێلاكى كرێكار وە لە ساڵى 2008 كردیان (1) ئایار هیچ مانایەكى نی یە و هەق نی یە یادى ئەو جەژنە بكرێتەوە تەنیا درۆ كردن و خەڵك فریو دانە هیچ مانایەكى نی یە سەیر كەن بزانن چۆن لە 13/3/2008 چەند كرێكارێك دەست گیر دەكەن و بە شێوەیەكى وەحشیانە دوور لە مافەكانى مرۆڤ و جنێودان بە مافى مرۆڤ و جنێودان بە كرێكار و سەندیكاى كرێكاران و تا ئێستا ئەم سەندیكا كارتۆنیە بێ دەنگە و نازانم ئەم سەندیكایە ئیشى چى یە بە ڕۆژى ڕووناك چەند ئەڵقە لە گوێ یەكى بەعس كۆمەڵە دڕندەیەكى بێ ویژدان و بێ ئەدەب دووژمن بە كورد بۆ پیلان دانان بۆ شۆڕش گێڕانى كورد وەكو تەقە كردن لە (حەمە ڕێگرى) چەمچەماڵ و بریندار كرنى كوڕەكەى و پیلان دانان بۆ ناشرین كردنى پێشمەرگەى دێرینى (ی.ن.ك) (كاك ڕەشید هەڕێنەیى) كە تەمەنى گەنجى لە كوردایەتیا لە باتى پاداشت و چاكە تۆمەتى بۆ دروست دەكەن و ئەیانەوێت ناشرینى بكەن لە هەمان كاتدا حاجى (ڕێگرى) چەمچەماڵ تەنیا دژى بەعس و ڕەگەز پەرستى عەرەبى شۆڤێنى بووە تا ئێستا ڕۆژێك خیانەتى لەم میللەتە نەكردووە و كەسێكى خۆشەویستى ناو گۆمەڵگایە ئەمانیش ئەیانەوێت بە هەموو شێوەیەك ئەم پیاوە شۆڕش گێڕە ناشرین بكەن و بەڵام ئەو جەماوەرى لە پشتە و دەریا بە دەمى سەگ گڵاو نابێت بە ووتەى خوشكەزایەكى (عزت دوورى) بەناوى (رحیم ێباح دوورى)یەوە ناوسراو بە (گۆران) بۆ نەجمە بۆ ئافەرین كەوتنە گیان (4) كرێكار سەر و چاویان شكاند و سوكایەتیان پێ كردن و لەكاتى لێداندا مۆبایل و پارەكانیان لێ دزین و تەلەفزیۆنى (كوردسات و خاك و گەلى كوردستان و ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ) بێ شەرمانە هەستان بە درۆى ئەم بەعسیانە ئەم چوار كرێكارە بە باند ناو بردوو كردیان بە هەواڵ گوایە ئەمانە چالاكیان كردووە باندى دزیان گرتووە با ئەم ڕاگەیاندنە ئازیزانە سەیرى چوار دەورى خۆیان بكەن و بزانن كێ باندى دزە و با وێنەى باخەكانى چوار دەورى سلێمانى بگرێ و وێنەى ئەو ڤێلایانە بڵاو بكاتەوە و با ئەو پارانەى كە لە بانقەكانى ئەوروپا دایان ناوە بیكاتە هەواڵ و شەرمەزارى دز و جەردە بكات نەك چوار كرێكارى داماوى ئەم ووڵاتە ڕۆژى 13/8/2003 (گۆران) ناوێك بە ئەێڵ عەرەبە و خوشكەى زاى (عزت دوورى)یەوە ئێستا دانیشتووى سوریایە بە هاوكارى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان لە سلێمانى پۆلیسى ئاخجەلەر بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى چەمچەماڵ و بە هاوكارى ئەم بەعسیە كەوتنە لێدانیان و سەروچاویان شكاندن و ئەیان ووت بڵێن چى سەروەت و سامانى ئەم مللتە هەیە ئێمە زیومانە و لە 17% كەى هەرێم ئێمە ئەیبەین بۆ خۆمان ئەیدەین بە ڤێلاو باخ لە چوار دەورى پارێزگاكانى هەرێم بۆ سەفرە و سیاحەت ئەچین بۆ لوبنان و بۆ ئەستەنبوڵ ئافەرین ئەفسەرى لێ كۆڵینەوە ئەمانە لە خۆتان ڕووى داوە كرێكار چ كارى بەو كارانە هەیە بیكات باشە ملازم (موحسین) لە سلێمانى نەماوە كۆمەڵێك چەقۆ كێش و دز و جەردە هەل پەرستى ئەم كوردستانە وەكو سەردەمى بەعسى گۆڕبەگۆڕ شوان بكەن بە پێشمەرگە و نارنجۆك بكەنە ناو گیرفانیانەوە و بیان بەن لە ئیستخبارات پارەیان پێ وەربگرن سەیرى ئەم خەڵك فرۆشتنە كە ئایا ئەمانە باند نین بتوانن بە ڕۆژى ڕووناك خەڵك بفرۆشن و بسوڕێنەوە دەست خۆشیان لێ بكرێت نەجمە بە خەڵكى هەژار بكەنە سەر شانیان و بڵێن ئێمە نوێنەرى گەل و ووڵاتین هەموو فایلى لە موخابەراتى ووڵاتان هەبێت و خاوەنى كۆمپانیا و پیاوى ووڵاتانى دەرەوەبن خۆ ئەم چوار كرێكارە فایلى موخابەراتیان نی یە دادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى لە هەرێمى سەوز هەموو ڕۆژێك بانگیان دەكەن و سووكایەتیان پێ دەكەن دز و جەردەش پیاوانى موعتەمید و پیاوانى حكومەتى هەرێم لە سوریایەوە لێرەش بە ووتەى ئەوان خەڵك دادگاى دەكرێت ناوى خۆشیان ناوە حكومەتى هەرێمى كوردستان بە قسەى پیاوانى بەعس خەڵكى دادگاى دەكەن و ئایا سەیر و سەمەرە نی یە ئافەرین حكومەتى كوردى ئایا (عزت دوورى)و (نزار خەزرەجى)و(تەها یاسین ڕەمەزان)و(ئاغا جەواد)و(سوڵتان هاشم) ئەم سەركردانەى بەعس لە كاتى خۆیدا ئیشیان بۆ حیزبە كوردستانیەكان نەكرووە ئێستا بە پلەى وەزیر خانەنیشیان بكەن دڵنیام ئەمانە لە ژێرەوە سەر بەخۆتان بوون و ئیشیان بۆ خۆتان كردووە بەڕاستى دەزگاى موخابەراتان زۆر بە هێزە و هەق وایە ئەندامانى (C1A) بێت لە ئێوە دەرس وەربگرێت چونكە خوشكەزایەكى (عزت دوورى) موغبیر سرى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان لە سلێمانى بوو پیاوى پۆلیسى ئاخجەلەر و چەمچەماڵیش بوو توانیتان چوار كرێكارى پێ بكەن بە داوى خۆتانەوە بۆ ئیستراد نەجمەى خۆتان ناش زانن ئەم پیاوە چەكێكى ئەمەریكى لە سكرتاریەت دزیوە چەندین دزى كردووە و چەندین ڕۆڵەى كوردى كوشتووە و ئێستا ئەمانە هەموو بوو بە سیاسەت لاى ئێوە ئافەرین بۆ خۆتان داوا لە (تاریق ڕەمەزان) بكەن بێتە هەواڵ نێرتان لە بەریتانیاوە كاكە ڕەحیمیش هەواڵى بەعستان بۆ بگەیەنێتە كوردستان بەڕاستى دەستگاكانى هەرێم زۆر زیرەكن پیاوى لە ڕێكخراوى قاعیدە و حیزبى بەعس و ووڵاتانى چوار دەوور دروست كردووە ئافەرین (ملازم ێلاح و (مقدم محمد و (كاك مەمەند ڕەشید و (كاك حاكم ێلاح)ى چەمچەماڵ خوا لە حكومەتى كوردیتان نەسێنێت لێرەوە بانگەوازى وەزیرى داد و سەرۆكى حكومەت و سەرۆكایەتى هەرێم دەكەم ئەگەر بوونیان هەیە بابێنە وەڵام بزانن چى لەم هەرێمە ڕوو دەدات دام و دەزگایەكى فاشل و دادگایەكى بێ سەر و بەرە و میلشیا و بێ خەبەرى ڕۆتین چى ئەكات داوا لە هەموو ڕۆژنامە نوسان و نوسەران و ڕۆشن بیران دەكەم ڕۆشنبیران دەكەم ڕۆژى 27/9/2010 لە دادگاى تاوانەكانى كەركوك لە سلێمانى چوار كرێكارى ڕەش و ڕووتى ئەم ووڵاتە دادگاى دەكرێن لەبەر ئەوەى نەهێڵن كرێكارى بكەن و ماڵ و منداڵیان بكەوێتە ڕەزالەتەوە بە ووتەى ئەڵقە لە گوێ كانى بەعس دادگاى دەكرێن تكایە ئاگاداربن هاوكارى كردنتان نیشانەى ڕێز و وەفایە بەرامبەر خوێنى شەهیدان و خاك و نیشتمان و مافى مرۆڤ و سەروەرى یاسا .

ئەگەر ئەتەوێت سەربازى خاك بیت ئەبێت دز نەبێت زۆر داوێن پاك بیت
هەركەسێ هەستا ووتى من حیزبم خۆتم لێ لادە نامەوێ حیز بم .
07702458467

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە